پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پێشەوا قازی محەمەد
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter4
Telegram6
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link10
نرخاندنی بابەت
7 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû24
English2
عربي12
فارسی3
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشەوا قازی محەمەد

پێشەوا قازی محەمەد
#قازی محەمەد# کوڕی قازی عەلی، کوڕی میرزا قاسم قازییه، لە ساڵی (1893 یا 1900 یا 1901) دا لەدایکبووە.
هەر لەسەرەتای لاوییەوە هەستی نیشتمانپەروەریی تێدا بەهێز بووە و گرنگییەکی زۆری بەخوێندنی زانستی کۆن و تازە داوە، و زۆر زوو لەم بارەیەوە پێگەیشتووە و زۆری هەوڵیداوە زمانی بێگانانیش فێربێت، جگە لە عەرەبی و فارسی لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی، تا ڕادەیەکیش ئاشنایەتی لە زمانی ڕووسیدا هەبووە.
بنەماڵەی سابڵاغ نەک بەتەنیا لەلای خەڵک، بەڵکوو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی میریش، جێگەی ڕێز بوون. هەر بەبنەماڵە ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون.
لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا پیاوی وەک میرزا فەتتاحی قازییان لە بەرەنگاریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسان لێ شەهید بوو، کوڕەلاوەکانیشی سالار و محەمەد بەدیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی ڕووسیای ئەو کات، ڕەوانەکران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر هەر لەدیلیدا دابوون. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/234/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=0004.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/234/0004.JPG=KTML_Photo_End=
قازی عەلی باوکی قازی محەمەد، لە 1930دا لە #مەهاباد# ڕێکخراوێکی کوردیی بەناوی بزووتنەوەی محەمەد پێکهێنا. ناوبراو لەگەڵ جووڵانەوەی شێخ محەمەد خیابانی لە تەورێز پەیوەندییان هەبوو، تا ساڵی 1934یش لەسەر ئەو کارە بەردەوام بووە.
قازی محەمەد زۆری حەز بەتێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی ناسراو و زانایانی زەمان و پیاو چاکان و کوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆک خێڵەکان هەبووە.
بەدوای فەوتی باوکیدا بووە بە قازیی شار. لەبەر ژیری زۆری بەکاری فەرهەنگی و بەرەو ژوور بردنی زانیاریی خەڵک، لەساڵەکانی بەر لە1941و دواتریش بۆ یەک دوو ساڵ بەرپرسایەتیی بەڕێوبەرایەتی فەرهەنگ و ئەوقافی شاری مەهابادی بەئەستۆوەگرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرهەنگی کردووە و لەکاتی بەرپرسایەتی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لەمەهاباد کراوەتەوە. هەر لەو پەیوەندییەشدا لەگەڵ زۆربەی خوێندکاران، ڕۆشنبیران و مامۆستاکان زۆر نزیک بووە.
قازی محەمەد ڕێزی تایبەتیی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک هەبووە. لە چەند ساڵ دەورەی بێ میریشدا، واتا لە ساڵی 1941 وەتا 1945دا، ئەو ساتەی کۆماری کوردستان پێکهاتووە، بەڕێوبەرایەتی ئەو لەبەڕێوەچوونی کاروبارەکان داوه، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خێڵی نەقشی. زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ ک گفتوگۆ و ڕاپرسیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆشویستوەو گەلێکیان هەوڵ لەگەڵ داوه، تا ببێتەئەندامی ژ ک. زۆر لەگرێوگۆڵی کاری ڕۆژانەی خەڵک لەدیوانی ئەودا، ئەوەی مەحکەمەیان ناوبردووە، کراونەوە.
قازی لەڕوانگەی نوێنەرانی بێگانەشەوە، ئەوانەی ئەو کات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەشکرد بوو، ڕێزی تایبەتیی هەبووە. هەر کەس چووەتە مەهاباد تێکۆشاوەبەر لە هەموو کەس چاوی بەناوبراو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت هەر لەم پەیوەندییەدا بووە، کەلەگەڵ دەستەیەکی گەورەچووەتەباکۆ.
قازی محەمەد کەبوو بەئەندامی کۆمەڵەی ژ ک و ناوی نهێنیی بینایی بۆ دانرا، ئومێدێکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک داهێنانی کرد. لەئاکامی دەرکی بەکاتی و لێهاتووی ڕامیاری ئەو و بەڕەزامەندی گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو، کەژ ک بوو بە #حزبی دێموکراتی کوردستان# و وەک پارتێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی بەتێکۆشان کرد.
قازی لەبەر ڕێزی تایبەتی، ئەوەی بۆ ژ کی هەبوو، بناغەی دامەزرانی پارتی دیموکراتیشی هەر بە 25ی گەلاوێژ بنچینەی دامەزرانی ژ ک دانا.
پارت زۆر بەتوندی پەلوپۆی هاویشت و تێکۆشانی لە هەموو ناوچەی ئازادی کوردستاندا پەرەی سەند. قەیرانی بەزۆر لکاندنی کوردستانی بەئازەربایجانەوەچارەسەر کرد و ناچاری کردن لێکدانەوەی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. بەدوای بەستنی یەکەم کۆنگرەدا، 1946-03-30دا بە بەشداریی نوێنەری پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفای بارزانی و سەرۆک خێڵەکان و نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکهاتنی یەکەم کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند.
ئەگەر تا ئەودەم جارجار لەرۆژنامەی کوردستاندا بەناوی پێشەوا باسی لێدەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمارەوە بەشێوەی ئاشکرا نازناوی پێشەوایی پێ بەخشراو ئەو ناوەتا ئێستاش لەنێو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا هەر باوە.
کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلطنەبۆ تاران بانگهێشت دەکرێت و لە ڕێکەوتی 28ی کانوونی یەکەمی 1946دا دەچێتەتاران، لەلایەن ژمارەیەک لە شالیاران، نوێنەرانی پەڕڵەمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری پارتەکان و یەکێتی کرێکاران لە فڕۆکەخانەپێشوازیی لێدەکرێت.
ڕۆژنامەی ایران ما هەر ئەوکات دەنووسێت: ئێستا قازی محەمەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێکەوتووە. دەردەکەوێت، کەبیروڕای ئەو فەرمانڕەوایانی ئازادی و دیموکراسییەت لەتەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و مرۆڤایەتی بۆ نەتەوەی کوردیش لەگۆڕێدایە. هەر کارێکی بەسوودی دیموکراسییەت بێلایەن پێشەوای کوردستانەوە بەدڵەوە پێشوازی لێدەکرێت. هیوادارین بەڕێزی قەوام لەو گەشتە مێژووییە کەڵک وەرگرێت.
ئەو لەکاتی ماڵاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا دەڵێت: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و هیچ کات وەک پێشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم، تا وڵاتەکەم لەخوێندا شەڵاڵ بێت و هەزاران کەس بەکوشت بچن.
پێشەواو هاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدەمانگی کۆماردا هەوڵیاندا، هەر ئەوەندەش لەو دادگا فەرمایشییانەی بۆ موحاکەمەکردنیان داندرا بوو، لەخۆبردوویی و ئازایەتییان لەخۆیان نیشان داوە.
لەبەرەبەیانی 1947.03.30دا پێشەوا قازی، حەمەحسێن خان #سەیفی قازی# (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم #سەدری قازی# (برای پێشەوا) بەدوای فەرماندران لەدوو دادگای نایاساییە و فەرمایشیدا بەدەستی چەپەڵی دوژمنانی گەلی کورد لە #چوارچرا#ی شاری مەهاباد، واتا هەر لەو شوێنەی 1946-01-22دا کۆماری کوردستانی لێ ڕاگەیەنرابوو، لە سێدارە دران و شەهیدکران و هەر ئەو ڕۆژەلەسەر شان و پیلی خەڵکی مەهاباد لەگۆرستانی مەلا جامی بەخاک سپێردران.
قازی محەمەد لەپای سێدارەدانی ڕێگای نەدا چاوی ببەستن و پەیڤی: حەز دەکەم لە دوایەمین چرکەی ژیانیشمدا بەسەربەرزی و چاوی کراوە وە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم.[1]
ئەم بابەتە 223,142 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 26
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 98
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شەهیدان
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-05-1900
ڕۆژی شەهیدبوون: 31-03-1947 (47 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مەهاباد
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: لەسێدارەدان
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 223,142 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.143 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!