پێشەوا قازی محەمەد
قازی محەمەدقازی محەمەد کوڕی قازی عەلی، کوڕی میرزا قاسم قازییه، قازی محەمەد لەساڵی 1900دا لەلەدایکبووە.
هەر لەسەرەتای لاوییەوە هەستی نیشتمانپەروەریی تێدا بەهێز بووە و زۆری ژیرانە بەخوێندنی زانستی کۆن و تازەهەبووەو زۆر زوو لەم بارەیەوە پێگەیشتوە و زۆری هەوڵیداوە زمانی بێگانانیش فێربێت، جگە لە عەرەبی و فارسی لەگەڵ زمانی فەڕەنسەیی و ئینگلیزی، تا رادەیەکیش رووسی، ئاشنایەتی هەبووە.
بنەماڵەی سابڵاغ نەک بەتەنیا لەلای خەڵک، بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی میریش، جێگەی رێز بوون. هەر بەبنەماڵە ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون.
لەشەڕی یەکەمی جیهانیدا پیاوی وەک میرزا فەتتاحی قازییان لەبەرەنگاریی راستەوخۆ لەگەڵ رووسان لێ شەهید بوو، کوڕەلاوەکانیشی سالار و محەمەد بەدیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی رووسیای ئەو کات، رەوانەکران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر هەر لەدیلیدا دابوون.
قازی عەلی باوکی قازی محەمەد، لە1930دا لە
مەهابادمەهاباد رێکخراوێکی کوردیی بەناوی بزووتنەوەی محەمەد پێکهێنا. ناوبراو لەگەڵ جووڵانەوەی شێخ محەمەد خیابانی لەتەورێز پێوەندییان هەبوو، تا ساڵی 1934یش لەسەر ئەو کارەبەردەوام بووە.
قازی محەمەد زۆری حەز بەتێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی ناسراو و زانایانی زەمان و پیاو چاکان و کوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆک خێڵەکان هەبووە.
بەدوای فەوتی باوکیدا بووەبەقازیی شار. لەبەر ژیری زۆری بەکاری فەرهەنگی و بەرەو ژوور بردنی زانیاریی خەڵک، لەساڵەکانی بەر لە1941و دواتریش بۆ یەک دوو ساڵ بەرپرسایەتیی بەڕیوبەرایەتی فەرهەنگ و ئەوقافی شاری مەهابادی بەئەستۆوەگرتوەو خزمەتی بەرچاوی فەرهەنگی کردوەو لەکاتی بەرپرسایەتی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لەمەهاباد کراوەتەوە. هەر لەو پێوەندییەشدا لەگەڵ زۆربەی خوێندکاران، رۆشنبیران و مامۆستاکان زۆر نزیک بووە.
قازی محەمەد رێزی تایبەتیی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک هەبووە. لەچەند ساڵ دەورەی بێ میریشدا، واتا لەساڵی 1941 وەتا 1945دا، ئەو ساتەی کۆماری کوردستان پێکهاتوە، بەڕێوبەرایەتی ئەو لەبەڕێوەچوونی کاروبارەکان داوه، بەتایبەتی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی خێڵی نەقشی. زۆر لەدامەزرێنەرانی ژ ک گفتوگۆ و راپرسیان لەگەڵ کردوە و زۆریان خۆش ویستوەو گەلێکیان هەوڵ لەگەڵ داوه، تا ببێتەئەندامی ژ ک. زۆر لەگرێوگۆڵی کاری رۆژانەی خەڵک لەدیوانی ئەودا، ئەوەی مەحکەمەیان ناوبردووە، کراونەوە.
قازی لەڕوانگەی نوێنەرانی بێگانەشەوە، ئەوانەی ئەو کات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەشکردبوو، رێزی تایبەتیی هەبووە. هەر کەس چۆتەمەهاباد تێکۆشاوەبەر لەهەموو کەس چاوی بەناوبراو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت هەر لەم پێوەندییەدا بووە، کەلەگەڵ دەستەیەکی گەورەچۆتەباکۆ.
قازی محەمەد کەبوو بەئەندامی کۆمەڵەی ژ ک و ناوی نهێنیی بینایی بۆ دانرا، ئومێدێکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک داهێنانی کرد. لەئاکامی دەرکی بەکاتی و لێهاتووی رامیاری ئەو و بەڕەزامەندی گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو، کەژ ک بوو بەپارتی دیموکراتی کوردستان و وەک پارتێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی بەتێکۆشان کرد.
قازی لەبەر رێزی تایبەتی، ئەوەی بۆ ژ کی هەبوو، بناغەی دامەزرانی پارتی دیموکراتیشی هەر بە25ی گەلاوێژ بنچینەی دامەزرانی ژ ک دانا.
پارت زۆر بەتوندی پەلوپۆی هاویشت و تێکۆشانی لەهەموو ناوچەی ئازادی کوردستاندا پەرەی سەند. قەیرانی بەزۆر لکاندنی کوردستانی بەئازەربایجانەوەچارەسەر کرد و ناچاری کردن لێکدانەوەی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. بەدوای بەستنی یەکەم کۆنگرەدا، 1946-03-30دا بەبەشداریی نوێنەری پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفای بارزانی و سەرۆک خێڵەکان و نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکهاتنی یەکەم کۆماری کوردستانی راگەیاند.
ئەگەر تا ئەودەم جارجار لەرۆژنامەی کوردستاندا بەناوی پێشەوا باسی لێدەکرا، لەدوای دامەزرانی کۆمارەوە بەشێوەی ئاشکرا نازناوی پێشەوایی پێبەخشراو ئەو ناوەتا ئێستاش لەنێو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا هەر باوە.
کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلطنەبۆ تاران بانگهێشت دەکرێ و لەڕێکەوتی 28ی کانوونی یەکەمی 1946دا دەچێتەتاران، لەلایەن ژمارەیەک لەشالیاران، نوێنەرانی پارلمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری پارتەکان و یەکێتی کرێکاران لەفرۆکەخانەپێشوازیی لێدەکرێت.
رۆژنامەی ایران ما هەر ئەوکات دەنووسێت: ئێستا قازی محەمەد لەتارانە و ئازادیخوازان چاویان پێکەوتوە. دەردەکەوێت، کەبیروڕای ئەو فەرمانڕەوایانی ئازادی و دیموکراسیەت لەتەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و رامیاری و مرۆڤایەتی بۆ نەتەوەی کوردیش لەگۆڕێدایە. هەر کارێکی بەسوودی دیموکراسیەت بێلایەن پێشەوای کوردستانەوە بەدڵەوە پێشوازی لێدەکرێت. هیوادارین بەڕێزی قەوام لەو گەشتە مێژووییە کەڵک وەرگرێت.
ئەو لەکاتی ماڵئاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا دەڵێ: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و هیچ کات وەک پێشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم، تا وڵاتەکەم لەخوێندا شەڵاڵ بێت و هەزاران کەس بەکوشت بچن.
پێشەواو هاوڕێیانی ئەوەندەی لەماوەی یازدەمانگی کۆماردا هەوڵیاندا، هەر ئەوەندەش لەو دادگا فەرمایشییانەی بۆ موحاکەمەکردنیان داندرا بوو، لەخۆبردوویی و ئازایەتییان لەخۆیان نیشان داوە.
لەبەرەبەیانی 1947.03.30دا پێشەوا قازی، حەمەحوسێن خان
سەیفی قازیسەیفی قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم
سەدری قازیسەدری قازی (برای پێشەوا) بەدوای فەرماندران لەدوو دادگای نایاساییە و فەرمایشیدا بەدەستی چەپەڵی دوژمنانی گەلی کورد لە
چوارچراچوارچرای شاری مەهاباد، واتا هەر لەو شوێنەی 1946-01-22دا کۆماری کوردستانی لێ راگەیەندرابوو، لەسێدارەدران و شەهیدکران و هەر ئەو رۆژەلەسەر شان و پیلی خەڵکی مەهاباد لەگۆرستانی مەلا جامی بەخاک سپێردران.
قازی محەمەد لەپای سێدارەدانی رێگای نەدا چاوی ببەستن و پەیڤی: حەز دەکەم لەدواهەمین چرکەی ژیانیشمدا بەسەربەرزی و چاوی کراوەوە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم.
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!