کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,356
 شؤمارە عەسگەل  105,642
 کتاووەل 19,138
فایل های مرتبط 96,355
Video 1,306
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
لەیلا قاسم - بووکی کوردستان
ڕزگ(دەسە):  شەهیەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook7
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber2
SMS0
Facebook Messenger2
E-Mail0
Copy Link5
ارزیابی مقالە
12 رای 4
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû7
English2
عربي6
فارسی3
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人1

لەیلا قاسم

لەیلا قاسم
ناوی تەواوی لەیلا قاسم حەسەن کەڵهوڕە، ساڵی 1950 لە گوندی (بانمیل) ی سەربە شاری #خانەقین# لە خێزانێکی هەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی، باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەن بوو. دوای ئەوەی ناوبراو خانەنشین کراوە، ساڵی 1971 لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. هەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەڵاح) خەریکی خوێندن بوون و لە قوتابییە زیرەکەکانی ئەو سەردەمەی کوردبوون. سەرباری خوێندن هەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە. بنەماڵەی لەیلا قاسم لەگەڵ ئەوەی لەنێو ڕەوشێکی هەژاریدا دەژیان، بەڵام زۆر بەختەوەربوون.
لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1958 لە شاری خانەقین چووەتەبەر خوێندن و قۆناخەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواوکردووە. لەیلا لە ساڵی 1971دا لە بەشی کۆمەڵناسی/ کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. لەیلا کەهەر لە تەمەنی منداڵییەوەی هەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی داگیرکەری ئێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێکۆشانی لەلای لەیلا قاسم درووستکردبوو.
لەیلا هەر زوویش ئاشنایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێکخستنەکانی نەتەوەکەیدا پەیداکردبوو. ساڵی 1970 لەڕێگای سەلام قاسمی برا گەورەکەیەوە پێوەندی بەبزاڤی سیاسیی نەتەوەکەیەوە کردووە و لەنێو ڕیزەکانی 'یەکێتیی قوتابییانی کوردستان' خەبات و تێکۆشانی بەڕێوەبردووە. لەیلا قاسم لەنێو قوتابییە کوردەکانی زانکۆی بەغدا ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە لە وشیارکردنەوە و ڕێکخستنیان. لەکاتێکدا کەدەگوترا ژن ناتوانێت شانبەشانی پیاوان لەشار و لەشاخ و لەدێهاتەکاندا خەبات بکات، لەیلا بەپێچەوانەوە شانبەشانی قوتابییە کوڕەکانی کورد خەباتێکی بەرفراوانتری بەڕێوەدەبرد و دژ بەنایەکسانی مافەکانی ژنان و پیاوان بوو، بەتایبەتیش کەبۆ خودی خۆی لە بواری کۆمەڵناسیدا دەیخوێند و زۆر باش لەڕاستییەکانی کۆمەڵگەی کورددا تێگەیشتبوو.
لەیلا قاسم لەگەڵ یەکێک لەهاوڕێکانی خۆی بەناوی جەواد هەمەوەندی کە بە یەکەوە خەبات و چالاکییان دەکرد، زۆر یەکتریان خۆشدەویست. ئەگەرچی لەیلا خوێندکاری زانکۆ و جەوادیش کرێکاری یەکێک لەکارگەکانی بەغدا بوو، وەلێ خۆشەویستییەکی بێسنووریان لەنێواندا هەبوو. لەیلا هەر بەڕێگەی جەوادیشەوە بۆ ماوەیەک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان چووە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگەوه. ئامانجی لەیلا قاسم لەمەدا زیاتر ناسینی ڕەوشی سیاسی کورد و بەشێوەیەکی باشتر بەڕێوەبردنی خەباتی ڕێکخستن بوو لەنێو شارەکاندا.
لەیلا قاسم و جەواد هەمەوەندی هەردووکیان هاوبیر و کۆک بوون لەپرسەکاندا لەپێناو سەرکەوتنی دۆزی ڕەوای گەلەکەیاندا. لەیلا و جەواد ئەوینی خۆیان تێکەڵ بەئەوینی کوردستانی نیشتمانەکەیان کردبوو. لەیلا بەخەبات و تێکۆشانی خۆی سەلماندی کەژنانیش شانبەشانی پیاوان دەتوانن خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەیان بەڕێوەببەن.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/217/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەیلا قاسم ساڵی 1959=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەیلا قاسم ساڵی 1959=KTML_ImageCaption_End=
لەسەرەتای ساڵەکانی 1970 کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان بەقۆناخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبوو، لەیلا قاسم و جەواد و هاوڕێکانیان سەرباری نکۆلیکردنی ڕێژیمی داگیرکەری بەعس لەهەبوونی گەلی کورد، ئەوان سووربوون لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەیان. هەروەها لەیلا و جەواد لەسەرەتای ساڵی 1974 بە یەکەوە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییان لەسەر کۆمەڵگەی کورد ئەنجامدابوو و لەدەرفەتێک دەگەڕان کەبڵاوی بکەنەوە. بەڵام بەهۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردایەتی کورد و ڕێژیمی ئێراق و دەستپێکردنەوەی شەڕ و پاشانیش بەهۆی گیرانی لەیلا قاسم و جەواد و هاوڕێکانی تریان دەستنووسی لێکۆڵینەوەکەشیان لەلایەن سیخوڕەکانی حکومەتی ئێراقەوە لەناوبردرابوو.
لەئاداری 1974دا دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و هێرشکردنەوەی ڕێژیمی ئێراق بۆسەر ناوچەکانی کوردستان، ڕێژیمی داگیرکەر دەستیکرد بەکۆچبەرکردنی هەزاران کورد و بۆردومانکردنی هەردوو شاری #قەڵادزێ# و #هەڵەبجە# و ڕاوەدوونان و گرتنی ڕۆشنبیران و قوتابییان و ئازادیخوازانی کورد. هەر لەو کاتەدا هەزاران کەسیش لەتاکەکانی کۆمەڵ بۆ بەرگریکردن لەمافی نەتەوەکەیان ڕوویان لەشاخەکان کرد و چەکی پێشمەرگەیاتییان هەڵگرت. لەو کاتەدا لەیلا قاسم و جەواد هەمەوەندی و نەریمان فوئاد و هەندێک لەهاوڕێکانی تریان پێیانوابوو خەباتکردن تەنیا لەشاخ بەس نییە، بەڵکوو خەبات و تێکۆشان لەشارەکاندا و لەنێو جەرگەی دوژمندا پێویستییەکی زۆر گرنگی ئەو قۆناخەیە، بۆیە ڕوویان نەکردە شاخەکان و لەبەغدای پایتەختی ئێراق بۆ درێژەدانی خەبات و تێکۆشان مانەوە.
لەگەڵ بەرفراوانبوونی شەڕەکان لە ساڵی 1974دا، دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕێژیمی بەعسی ئێراق بەردەوام و زۆر بەتوندی چاودێری یەک بەیەکی تاکەکانی کوردییان دەکرد. بۆیە ئەوەندەی نەبرد لە ڕۆژی 1974.04.28دا لەیلا قاسم و چوار لەهاوڕێکانی (جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەرەشید و ئازاد سلێمان میران) لەئەنجامی هەڵمەتێکی بەرفراوانی هێزەکانی ئاساییش و سەربازی ڕێژیم لەبەغدا دەستگیرکران. ڕۆژنامەی الثورەی زمانحاڵی ڕێژیمی بەعسی دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی ئێراق، لەیلا قاسم و هاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێڕەشێوێن و تیرۆریست بەناو کرد، بەڵام لەگەڵ هەموو ئازار و ئەشکەنجەیەکیشیان بچووکترین کردەوەشیان لەسەر ئاشکرا نەبوو.
لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەعسدا بێباکانە ڕایگەیاندبوو: بەکوشتنی من هەزاران کورد لەخەوی نەزانی وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کەگیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم. هەموو ئازار و ئەشکەنجەیەک نەیتوانی بڕیاری پەشیمانی بەلەیلا دەربڕێت.
ڕێژیمی بەعسی ئێراق بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابییان و چینی ڕۆشنبیری کورد یەکسەر دوای دەستگیرکردنیان دادگایەکی نادادوەرانەی دژ بەلەیلا قاسم و هاوڕێکانی بەڕێوەبرد و بڕیاری لەسێدارەدانیانی بۆ دەرکرد. ڕێژیمی ئێراق لەزیندووبوونی ئەو پێنج لاوە کوردە زۆر دەترسا، بۆیەهێشتا دوو هەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو، کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 1974-05-12 لەیلا قاسم و هەر چوار هاوڕێکەی لەسێدارەدران. سەلام قاسمی، برای لەیلا قاسم، بەماوەیەک دوای لەسێدارەدانی لەیلا هەر لەبەغدا لەلایەن بەعسییەکانەوە شەهیدکرا. تاوانی سەلام قاسم تەنیا ئەوە بووە کەوێنەی لەیلای خوشکی ناردبوو بۆ دەستی قوتابییانی کورد و ئەندامانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لەدەرەوەی وڵات. دایک و باوکی لەیلا قاسمیش بەهۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان، هەر زوو بەکۆست و خەمێکی گەورەوە سەریان ناوەتەوە و کۆچی دواییان کردووە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 171,793 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
فایل های مرتبط: 13
آیتم های مرتبط: 20
ڕزگ(دەسە):  شەهیەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 27-12-1950
: 12-05-1974 (24 سال)
No specified T3 80: No specified T4 459
No specified T3 81: عراق
No specified T3 82: خانقین
No specified T3 85: جنوب کردستان
جنس شخص: زنان
لهجە: ک. لری
ملت: کرد
نوع شخص: اعدام شدە
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-11-2008 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا15-05-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 171,793 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.116 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,356
 شؤمارە عەسگەل  105,642
 کتاووەل 19,138
فایل های مرتبط 96,355
Video 1,306
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.562 ثانیه(اێس)