图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,355
图片 105,193
书籍 19,086
相关文件 95,696
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook5
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
9 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû4
English2
عربي2
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە)

سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە)
لە ساڵی 1890دا لە گەڕەکی بەفریقەندی #کۆیە# لەدایکبووە.
مەقامەکانی سێوە بەدەقە وێژەییەکەیەوه، لەناو ئاو و هەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکە خوڵقان. بابەتەکانی هەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان کە هەموویان بابەتی نەمرن و کورد هەمیشە شانازییان پێوە دەکات.
شاعیری میللی بەیت و بەندەکانی خاڵە سێوەی مەقامزان لە دەربڕینی ڕەوانبێژیدا، بۆ دەرخستنی جێ چاکیی ئافرەتی شۆخ و شەنگی گورج و گۆڵ و گەردن هەڵکشاوی چاوگەش، تا ماینی سنوور و کارمامزی مل بەقەرێتە و قورینگی گەردن بەرز و سەقەر باڵەبان و کەوی وڵاتەکەی خۆی هەبووبێ بەگیانلەبەری دوورەوڵات و نەبینراوی وەکوو زەرافە و کەنگەر و تاوس و تووتی نەچوواندووه.
هەتا چۆم و چۆماڵ و ڕووبار و کۆلاوی داوێنی شاخەکانی خۆی هەبووبێ، بیری بۆ دەریا و دوورگە و کەنداو و کەشتی و نەچووە و تاکوو دارودرەخت و گوڵ و گیا و گوڵی بۆن خۆش و چنار و شەنگەبێ و سێو و نارنج و لێمو و هەڵاڵە و ڕەیحانی خۆی بووبێ، دەستی بۆ دارودرەخت و گوڵی بێگانە درێژ نەکردووە و هەیکەلی دەقە وێژەییەکانی پێ هەڵنەبەستوون.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/214/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) =KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/214/0003.JPG=KTML_Photo_End=
هەر چەندە سێوە مەقامزانێکی میرات گری مەقامزانانی کۆیەی سەدەی نۆزدەیەم بووه، کە ئەمین ئاغای حەوێزی ناسراو بە ئەختەری شاعیر و مەقامشوناس بەردی بناغەی ئەو هونەرەی دانا و مەقامەکۆنەکانی پێش خۆی نوێکردەوە و مەقامزانی وەک مەربین و نەشئەتی ڕەشید ئاغا لە دیوەخانەکەی ئەودابوونە سوارچاکی هونەری مەقامی ڕەسەنی کوردی و دوای ئەوانیش پووتێ و حاجی یەگەورە و عەبەی چایەچی و حەنیل بوونە جێگریان و پەرەیان بەهونەری مەقام داو ئینجا سێوە لەسەردەستی ئەوان فێری هونەری مەقامی ڕەسەنی کوردی بوو، بەڵام دەبێت ئەو ڕ استییەش بڵێین کە سێوەی هونەرمەند کتومت مەقامەکانی ئەوانی نەجووییەوە بەڵکوو پەرەی پێدان و سۆزی خۆی خستەپاڵ.
جگە لەو 5 مەقامەی کە خاڵە سێوە لە ساڵی1952دا لە ئێستگەی ڕادیوی کوردی بەغدا تۆماری کردن گەلێ مەقامی ڕەسەنی دیکەشی بەتۆمارنەکراوی مانەوە لەوانە مەقامی پاییزە کە کەم کەس گوێی لێ بووە و لێرەدا بەشێکی لێ بڵاو دەکەینەوه.
گەلی برادەرینه
ئەمن پاییزەکم گەییەتێ
چ پاییزەکێ فەقیرە!
کە دارە بەنی ماڵوێران
سێبەری خۆی لەمن دەکاته
سەرە تیره
ئەگەر دری خەرکی ئەو عەیامەی
بریندارە بەشیران، بەتیران
بەماری دە دنیایێ
بەڵام دری منی غەریبە مارێ
بریندارە لۆ کیژۆرەکی چارده
ساران
تازە لە مەمکۆڵانی گەڕاینەوه
شیرە!
لە تافی لاویدا ئاشقی وارێی کچی یوسف ناوێک دەبێت بەئیشقی ئەو کچە نازدارە گاورەوە هونەری مەقام و بەستەی کوردی لەلا دەخولقێ و بەتایبەتی لەو سەردەمەی، کە ئەو کچە شۆخە عەشقەکەی لەگەڵدا ئاڵوگۆڕ دەکرد و وردەوردە ئاوازی مەقامی ڕەسەنی کوردی لە حەتیل و پووتێ و عەبەی چایەچی فێردەبوو و بەعیشقی وارێی دۆستی ناسک و نازداری پەرەی بە ئاوازەکانی دەدا، کاتێکیش کە وارێی نابێ بە خێزانی ئەو و بەنابەدڵی، باوکی دەیداتە خزمێکی خۆی، ئەو مەقامانەی پەردەیەکی خەماوییان بەسەردا هەڵدەکێشرێ.
سێوە لەسەرەخۆ هونەری مەقامەکانی بەرزکردەوە تاکوو بووە میراتگری مەقامزانەکانی شاری کۆیه، بەڵام کت و مت هەمان ڕێبازی ئەوانی نەگرت، بەڵکوو خۆی بووە خاوەن ڕێبازێکی هونەریی مەقامی ڕەسەنی کوردی چونکە دەنگێکی خۆش و قەبەی لەباری هەبوو، هەستێکی ناسکی مۆسیقایی لەلاخولقابوو، بە هەوڵدانێکی کەم توانی خۆی بکاتە ئاشنای مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی و لەکاتی گۆرانیی وتن دا دەیزانی لەکوێ دەست پێ بکات و لەکوێش بوەستێ بەندو ئاوازی مەقامەکانی سێوە لەسەرچاوەیەکی سازگاری کوردەوارییەوە هەڵقوڵابوون و بەزۆری لە گیروگرفتەکانی لاوان و ئەڤین و ڕاستگۆیی و سرووشتی خاکی کوردستانەوە دەدوێن و لە زۆر شوێندا لە بازنەی کات و ڕۆژگار دەچنە دەرەوە تاکوو بۆ هەموو دەور و سەردەمێکی مرۆڤی کورد بدەن، گۆرانیی ڕەسەنی کوردی دەدرێتە پێنووس.
سێوە بووە مەقامزانێکی بەدەستەڵات، چونکە هەروەک لە ئاوازی کۆن شارەزابوو، لە داهێنانی ئاوازی نوێ و تازەکردنەوەی ئاوازی کۆنیش شارەزاتر بوو، بۆیە لەکاتی مەقامبێژیدا هەمیشە زاڵ بوو بەسەر ئاوازی مەقامەکانی داو بە بەهرەی هونەریی خۆی دەستکاریی تێدا دەکردن بەبێ ئەوەی لە سنووری گشتی بنەما سەرەکییەکانی ئەو مەقامانە دەرچێت.
بەکەمێک سەرنجدانی دەقی بەندو بەیتەکانی مەقامەکانی و هەڵسەنگاندیان لەڕووی وێژەی و هونەرییەوە ئەم ڕاستییانەی خوارەوە ئاشکرا دەبێت
بابەتەکانی هەموویان لە کۆمەڵگەی کوردەوارییەوە هەڵقوڵاون و بۆ کورد گوتراون و پڕن لە وشەی ناسکی خۆشەویستی و ئەڤین و سوارچاکی و ئازایەتی و وەفاداری و مەردایەتی.
مەقامەکانی بەدەقی وێژەی و ئاوازەوه، لەناو ئاووهەوایەکی سازگاری کوردستانەوە خولقاوە، سیمفۆنیا و تۆمارێکی ڕووداوە کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەکانی کۆمەڵی کوردەوارین و بەپێی قۆناغی ژیانی خەڵکەکە خولقاون.
سێوەی مەقامزانی هونەرمەندی کورد لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە #09-12-1963#دا کۆچی دواییکردووه. ئەم کەسایەتییە ناودارە لە ژیاندا بەهەژاری ژیاوه. لەپاش خۆی کەلەپوورێکی زۆری لەئاواز و گۆرانی کوردی بەجێماوه، کە تاکوو ئێستا ئاوازی ڕەسەنی مەقامەکانی سەحەر و گوڵێ و عایشەگوڵ و بەهار و کراسی شەنگ مێرەم لە گوێچکەماندا دەزرنگێنەوه.
شاعیری دەقەکانی گۆرانی و مەقامەکانی لەپێدا هەڵدانی هەرشتێک جوانترین و زیندووترین چەشن و ئەندامی هەڵبژاردووه. لە دەربڕینی جوانیی ئافرەتدا، کەوتووەتە باسکردنی ئەو ئەندامانەی کە دەبنە پێوانەی جوانی و شۆخ و شەنگی مێینە لەبەرچاوی نێرینەی جوانیی پەرستدا، هەر لە بەژن و باڵای بەرز و سنگی سپی و مەمکی فنجانی و گەردنی زەرد و چاوی بەڵەکەوە بگرە تا دەگاتە برژانگ و برۆی ڕەش و چاوی وەک چاوی سەقەری باڵەبان و دوگمەی سینگ مەمکان و قۆڵ و باونجی کچی شەنگ و شۆڕی نازداری کوردان.
دانەرانی ئەو دەقانەی مەقامەکان وەستایانە سوودیان لە کەلەپووری ئایینی و نەتەوایەتی کورد وەرگرتووه، هەروەک لەدەقی بەندەکانی مەقامی سە حەر و گورێ و کراسی شەنگ مێرەم دا گەلێک نیشانەی ئایینی وەک نەفخی سوور و گفتوگۆی حەزرەتی مووسا لەگەڵ باری تەعالا و شەیتانی لەعین و نیشانەی کوردی وەک مەم و زین و بەکر مەرگەوەر و عەلی بەگی داسنی و گەلێ نیشانەی دیکە و بەمانە ڕەسەنایەتییەکی تەواویان داوە بەمەقامەکانی سێوه
شاعیری میللی و فۆلکلۆریی بەیت و بەندەکانی لە دەربڕینی ڕەوانبێژیدا بۆ دەرخستنی جوانیی ئافرەت، تا کارمامزی مل و بە قەرێتە و قورینگی گەردەن بەرز و سەقەری باڵەبان و کەوی وڵاتەکەی خۆی هەبووبێ، بەگیانەوەری دوورەوڵاتی وەک زەرافە و کەنگەر و تاووسی نەچوواندوو.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览423,247
HashTag
来源
相关文件: 6
挂钩项目: 6
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1890
Date of Death: 09-12-1963 (73 年份的)
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82:
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Place of Residence: Kurdistan
人键: 歌手
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 10-11-2008
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-12-2023
URL
此产品已被浏览423,247
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.113 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,355
图片 105,193
书籍 19,086
相关文件 95,696
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!