عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی
شارباژێڕشارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری
کەرکوککەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ یەکەم جار فێری مەقامی رەسەن و بەپێزی کوردەواری ئەڵاوەیسی هەروەها دوایش سەرباری هۆرەو ئای ئای و خاوکەر وەقەتار فێربووە.
عەلی مەردان دەڵێ بۆ گۆزەرانی ژیانم، بەپای پەتی و سەری کۆتەوە، جوتیاری و شوانی و گاوانیم کردووە. لەشاری بەغداد بووم بەهاوڕێی مورتەزاخانی ئیسفەهانی و ئەسغەری هەمەدانی و محەمەد سەعیدی سابڵاغی و زۆر شت لەوانەوە فێربووم، چل شەویش لەگەڵ سەید عەلی ئەسکەری کوردستانی یەکمان گرت و زۆر هونەرمەندانە پێکەوە ژیاین.
یەکەم مەقامم کە مەقامی ئای ئای بوو لەساڵی 1939 دا لە ئیستگەی کوردی بەزمانی کوردی باجەڵانی تۆمارکردووە. لەساڵی 1965دا لەئیستگەی رادیۆی تاران و
کرماشانکرماشاندا چەندین مەقام و گۆرانی تۆمارکردووە.
دوا گۆرانی عەلی مەردان بەستەیەک بووە کەلەساڵی 1972دا لەئیستگەی کوردی بەغداد تۆماری کردووە.
عەلی مەردان رۆژی هەینی رێکەوتی 24-01-1981 دا کۆچی دوایی کردووە، لەشاری کەرکوک لە گۆڕستانی شێخ محێدین بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوە.
[1]