ژیاننامە
کوردناس و زانای مەزنی کوردی
یەکێتی سۆڤیەتیەکێتی سۆڤیەتی جاران پڕۆفیسۆر قەناتی کوردۆ ڕ لە ڕۆژی
1909-09-121909-09-12 لە گوندی سوسزی ناوچەی قانزمانی هەرێمی
قارسقارس لەکوردستانی باکوورری سەر بەدەوڵەتی عوسمانی لەدایکبووه، ناوی تەواوی قەنات کوڕی کوردۆ کوڕی کەلەش کوڕی خدرە و لەسەر ئایینی
ئێزیدیئێزیدی بووه.
لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لە ساڵی 1918دا کە تورکەکان جینۆسایدی ئەرمەنی کرد، بنەماڵەی قەنات و خەڵکی ئاواییەکەیان خۆیان لەچنگی تورکەکان ڕزگار کردو بەرەو ناوچەی ئاپارانی
ئەرمەنستانئەرمەنستانی ژێر دەستی ڕووسیا کەوتنەڕێ و لەو ناوە لە گوندی کۆربلاخ نیشتەجێ بوون، کەخەڵکی گوندەکە هەموویان کورد بوون، هەر لەو ساڵەدا تورکەکان ناوچەی ئاپارانیان داگیر کرد، بەتایبەتی گوندەکانی کورد، بۆیەماڵی قەنات ماوەیەک دەربەدەربوون و لەدواییدا گەڕانەوە ئاپاران و باوکی بە حەماڵی گوزەرانی دەکردو لە ساڵی 1920دا ڕوویان کردە گورجستان و لە شاری تفلیس نیشتەجێ بوون و ملیان دایە ڕەنجبەری و باوکی لە1921دا کۆچی دوای کرد و پەروەردەکردنی ئەو کوڕە 12 ساڵییە کەوتە ئەستۆری دایکی و هەر لەو ساڵەدا لەقوتابخانەی هاگۆب گازاریانیی ئەرمەنی ناسراو بە لازۆ دەستی بەخوێندن کرد و ئەو زانایە بە پیتی لاتینی ئەرمەنی فێری کورد و ژنەکەشی زمانی ئەرمەنی فێرکرد.
خوێندن
قەناتی کوردۆ لە ساڵی 1928دا خوێندنی سەرەتایی لەو قوتابخانە تایبەتیە تەواوکرد و لەکۆلیژی کارگەران لە شاری لینینگراد وەرگیراو لە ساڵی 1931دا ئەو کۆلیژەی تەواو کرد، کەبەرانبەر قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بووە و لەکۆتایی ئەو ساڵەدا قەنات و دوو هاوڕێی کوردی کۆلیژی زمانەوانەی زانکۆی لینینگراد وەرگیران و لە ساڵی 1936دا خوێندنی تەواو کرد و بڕوانامەی دیبلۆمی وەرگرت و هەر ئەو ساڵە لە بەشی دکتۆرا وەرگیراو لە ساڵی 1941دا خوێندنی باڵای تەواو کرد و بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرت و لەپەیمانگای ئەسنۆگرافیای ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت دامەزراوه، دوای ماوەیەکی کەم نێردایە فابریکەی شەفەقی سوو تا مانگی شوباتی 1942.
دکتۆر قەناتی کوردۆ لە ساڵی 1945دا بووە ئەندامی
پارتی کۆمۆنیستپارتی کۆمۆنیستی ڕووسیا و لەپاش جەنگ بوو بە مامۆستای زمانی کوردی بەخوێندکارانی بەشی ئێرانی دەگوتەوه.
لە ساڵی 1947ەوە تاکو 1960 سکرتێری لیژنەی ناوچەی پارتی کۆمۆنیستی پەیمانگەی
ڕۆژهەڵاتناسڕۆژهەڵاتناس بووە لەو شارەی لینینگراد دا تاکو ساڵی 1958 قەناتی کوردۆ و ئیسحاق تسوکەرمان و مارگریت ڕودینکۆ خەریکی کوردناسی بوون لەبەشی ئێرانی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی و لە ساڵی 1958دا بەشی کوردی بەیارمەتی یوسف ئۆربێلی سەرۆکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناس جیاکرایەوە و بووەبەشێکی سەربەخۆ.
لەسەرەتادا ئۆربێلی خۆی بووەسەرۆکی، بەڵام لەدواییدا دکتۆر قەناتی کوردۆ بەسەرۆکی بەشەکە هەڵبژێردرا. ئەوەی شایانی گوتنیشە دکتۆر قەنات لە ساڵی 1968دا بڕوانامەی دکتۆرای ناووک واتە دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت و پلەی زانستی بووەتە پڕۆفیسۆر.
تاکو ڕۆژی کۆچی دوایی لە
1985-10-311985-10-31دا وەک سەرۆکی بەشی کوردی و زانایەکی مەزنی کورد و کوردناسێکی دڵسۆز و لێهاتووی نەتەوەکەی خزمەتی زمان و وێژەی و مێژووی کوردی کرد.
هەندێک لە بەرهەمەکانی
پڕۆفیسۆت قەناتی کوردۆ گەلێک بەرهەمی بەنرخی نووسیوە و بڵاوکردۆتەوە لەوانه:
1. تەحویری مێژووی کورد لەزانستی مێژووی بۆ ڕجوازیی فارس - ساڵی 1954
2. خەپاتۆر ئابۆڤیان وەکوو کوردناس و ئەسنۆگراف - ساڵی 1955
3. بیروباوەڕی ناڕاست لەبارەی زمانی کوردییەوە- ساڵی 1955
4. کورد لەپەرتووکی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - ساڵی 1957
5. فەرهەنگی کوردی - ڕووسی شێوەی کرمانجی باشوو - ساڵی 1983
6. پەرتووکی ڕێزمانی کوردی - ڕەوان - ساڵی 1956
7. ئەحمەدی خانی و بەرهەمی وێژەیی
8. دروستبوونی وشەلەزمانی کوردیدا
9. کوردی سۆڤیەت لەوێژەیی کوردی دەرەوەدا
10. بیروباوەڕی قارەمانیەتی لەبەرهەمی وێژەی ئەحمەدی خانی دا [1]