لە ڕۆژی
03-05-196103-05-1961 لەشارۆچکەی سیلوانی سەربە شاری
ئامەدئامەد لەدایکبووە لەساڵی 1991 بووە بەئەندامی
پەڕڵەمانی تورکیاپەڕڵەمانی تورکیا و ساڵی 1994 بەتۆمەتی سوێندخواردن بە زمانی کوردی لە پەڕڵەمان بە 15ساڵ زیندانیکردن سزادرا و بەهۆی حەسانەی ئەندام پەڕڵەمانبوونی زیندانیکردنی بۆ سێ ساڵی تر دواخراو بەهۆی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکیەکانەوە لەساڵی 2004 و دوای ئەوەی 10ساڵ لەزیندان مایەوە ئازادکرا.
بەهۆی هەوڵ و ماندوبونەکانی لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی لەتورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان تا ئێستا لەیلا زانا پتر لە 6 خەڵاتی گرنگی جیهانی بەدەستهێناوە.
لەساڵی 1995 و لەلایەن پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپاوە خەڵاتی سەخارۆفی ئەو یەکێتیە پێشکەشی لەیلا زانا کرا بەڵام بەهۆی زیندانیبوونی تا ساڵی 2004 نەیتوانی خەڵاتەکە وەربگرێت.
هاوکات خەڵاتی دەزگای ڕافتۆی نەرویجی بۆ ئاشتی لەساڵی 1994 و خەڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤ لەساڵی 1996 و خەڵاتی ئاخنی ئەڵمانی بۆ ئازادی ڕادەربڕین لەساڵی 1996 وەرگرتوە و وەک کاندیدێک بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لەساڵانی 1995-1998 بووە.
لەیلا زانا هاوژینی سیاسەتمەداری بەناوبانگ
مەهدی زانامەهدی زانایە.
رۆژی
21-11-201721-11-2017 پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە لەیلا زانا سەندەوە.