زانای ناوداری کورد و فۆلکلۆریستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی لە گوندی (ئەمەیخابری) لە ناوچەنی #قەرس# لە کوردستانی باکوور لە ڕۆژی 1908-03-18دا لە دایکبووە.
لەسەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانی 1914-1918دا دەسەڵاتداری عوسمانی هەموو موڵک و ماڵی خێزانەکەی سووتاندووەو ئەوانیش لەترسی زۆرداری و ڕاودەدوونانی تورکە عوسمانییەکان ئاودیوی قەفقاس بوون و لەوڵاتی ئەرمەنستان گیرساونەتەوە و لە شاری یەریڤانی پایتەخت نیشتەجێ بوون.
حاجی جندی دوای خوێندنی بنچینەیی و ناوەندی و ئامادەیی لەساڵێ 1930دا خوێندنی کۆلیژی ئەدەبیاتی لەزانکۆی یەریڤان تەواو کردووە و لە ساڵی 1940یشدا بڕوانامەی دکتۆرایی لە ئاداب وەرگرتووه، لە ساڵی 1940 تاکو 1959 مامۆستا بووەلەکۆلیژی ئەدەبیات لەیەریڤان و لە ساڵی 1968دا نازناوی پڕۆفیسۆری پێدراوەو لەپاش دامەزراندنی ئەکادیمیای زانیاری کورد واتە (کۆڕی زانیاری) لەبەغدا، لە ساڵی 1973دا کراوە بە ئەندامی شانازیی لەو کۆڕەدا. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/197/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=حاجی جندی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/197/0002.JPG=KTML_Photo_End=
حاجی جندی زانای کورد خزمەتێکی زۆری وێژەی و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە تاکو لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 1990-01-04 کۆچی دوایی کردووەو زنجیرەیەک لە بەرهەمی وێژەیی و فۆلکلۆری و چیرۆکی چاپکراوەی لەپاش بەجێما. جگەلەچەند بەرهەمێکی وەرگێڕدراوی وێژەیی کەئەمانەی خوارەوەچەپکێکن لەو بەرهەمە بەهادارە بەنرخانەی کەسەرجەمیان دەگاتە29 بەرهەمی بەکەڵکی:
1- بەیڕەقا سوور - لە ساڵی 1932 چاپکراوە و دەکەوێتە105 لاپەڕە.
2- تراخۆما - لە ساڵی 1933دا چاپکراوە و دەکەوێتە12 لاپەڕە.
3- کەرو گۆلک، داستانی سلێمان سلیڤی - نامەی دکتۆرایەتی و دەکەوێتە 247 لاپەڕەو لە ساڵی 1947دا چاپکراوه.
4- فۆلکلۆری کرمانجی - بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمینی عەڤداڵ نووسیوویەتی و دەکەوێتە 664 لاپەڕەوە لە ساڵی 1936دا چاپکراوه.
5- کەلامێ جماعەتا کورمانجا - دەکەوێتە165 لاپەڕەو لە ساڵی 1936دا چاپکراوه.
6- مەمێ و عەیشێ - 40 لاپەڕەیە و لە ساڵی 1935دا چاپکراوە و فۆلکۆره.
7- نڤیسارکایدا کوردا یەسۆڤێتی - دەکەوێتە 432 لاپەڕەو لە ساڵی 1957 چاپکراوه.
لەبواری چیرۆک نووسینیشدا ئەم بەرهەمانەی داناوەو بەچاپ گەیاندووه:
1- شڤانێ کورد 1954
2- عەمۆیێ کرمانج، وەرگێڕانەو لە ساڵی 1955دا بەچاپی گەیاندووە و دەکەوێتە 68 لاپەڕە.
لەبواری شانۆگەریش ئەم بەرهەمەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی:
ڕێیا تازە- دەکەوێتە 705 لاپەڕە و لە ساڵی 1934دا بەچاپی گەیاندووە. جگەلەم بەرهەمە بەنرخانەشی فەرهەنگێکی (کوردی-ڕووسی-ئەرمەنی) داناوەو لەگەڵ زنجیرەیەک لەپەرتووکی وەرگێڕدراو بۆ قوتابخانە کوردییەکانی شاری یەریڤان. [1]