عوسمان چێوار
هونەرمەند عوسمان محەمەد ئەحمەد، کە بە عوسمان چێوار ناوبانگی دەرکرد، ساڵی 1946 لە گەڕەکی (
سەرکارێزسەرکارێز)ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە و ساڵی 1969 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
ماوەی چەند ساڵێک لەناوچەکانی
چۆمانچۆمان و شارباژێڕ و قەرەداخ و
هەڵەبجەهەڵەبجە و سلێمانی مامۆستایی کردووە. ئەم هونەرمەندە رۆشنبیرە هەر زوو بەشداری کردووە لە چالاکییە سیاسی و پێشمەرگایەتیەکاندا و ماوەیەک لەناو
پێشمەرگەپێشمەرگەدا رابەر سیاسی بووە. ساڵی 1974 پەیوندی کردووە بە شۆڕشەوە و لەئیزگەی دەنگی کوردستاندا خزمەتی کردووە. ساڵی 1975 لێپرسراوێتی چالاکی قوتابخانەکانی پێ سپێردراوە.
عوسمان چێواری جوانەمەرگ لە شەستەکانەوە بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکاندا کردووەو وەک شانۆکار و دەرهێنەر رۆڵی گەورەی بینیوە لە پێشخستنی رەوتی شانۆی کوردیدا، بەرهەم و شانۆگەرییەکانی (بڕیار و ئەنجام) و (سەرینی باداری) و (لانەوازان) و (پاڵتۆ) و (ئابڵوقە) و (خەج و سیامەند) و (گوڵەمێخەک) و فیلمی سینەمایی (بەهەشتێکی سوتاو) و شانۆگەری (ئەحەی کوڕنو) چەند نموونەیەکن لەو شاکارە هونەرییانەی کەچێواری نەمر بەشداری تیایاندا کردووە. ئەم هونەرمەندە خۆنەویستە لە دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانیشدا پێشتریش لەدامەزراندنی (یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان)دا رۆڵی گرنگی هەبوو.
عوسمان چێواری هونەرمەند، کەماوەی دەساڵی بەردەوام سەرۆکی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی بوو، رۆژی 21ی مایسی ساڵی 1996 بەنەخۆشییەکی کت و پڕ کۆچی دوایی کرد.
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!