لە ساڵی 1963 لە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە، و لە بنچینەدا خەڵکی دێی #ژاژڵە#ی سەر بەناوچەی #شارباژێڕ#ە.
لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی هونەری گەشەی سەندووە. ساڵی 1985 بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی تەواوکردووە.لە ساڵی 1991 دا کوردستانی بەجێهێشتووە و ئێستا لە سوید لەگەڵ #مەهاباد# خانی هاوسەری و سێ منداڵەکەی لە شاری ئوپسالا دەژین سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 لەگەڵ #تیپی مۆسیقای سلێمانی# بەگۆرانی دەسماڵێ. پاشان لە ساڵی 1980 دا گۆرانی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەری زەلکاو کەبەرهەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی هونەرمەند دلێر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خەچەدوریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی هەڵبژاردنی ڕەوتی هونەری یساڵی 1983 گۆرانی شەوی تاریک و بێدەنگی توماردەکات لە ئامادەکردنی مامۆستا #ئەنوەر قەرەداغی#. ی لە هەمان ساڵدا پەیوەندی دەکات بەتیپی مۆسیقای نەورۆزەوە کە سەربە تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و مامۆستا عوسمان محەمەد سەرپەرشتی دەکرد.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/187/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=عەدنان کەریم=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/187/0001.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1984 بە هاوکاری تیپی موسیقای پیرەمێرد ی سەر بەتیپی موسیقای سلێمانی کەمامۆستا سەڵاح ڕەئوف سەرپەرشتی دەکرد، ئەم گۆرانییانەتۆمار دەکات گۆرانی ژاڵە، گوڵاڵە، ئازیزەکەم کەهەر سێ ئاوازی هونەرمەند سەڵاح ڕەئوف و هۆنراوەی #حەسیب قەرەداغی# شاعیر بوون. گۆرانی پەروانەلەئاوازی مامۆستا سەڵاح ڕەئوف و هۆنراوەی هونەرمەند #ئەحمەد سالار#. گۆرانی ئەی هاوسەرە ئازیزەکەم لە ئاوازی هونەرمەند #غەمگین فەرەج# وهۆنراوەی #بەرزان هەستیار#ی شاعیر. پاشان لەگەڵ تیپی موسیقای پەیمانگای هونەرە جوانەکان........ گۆرانی شەوێ ئەی شەماڵ... ئاوازی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و هۆنراوەی #سەیدی هەورامی# شاعیر... گۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونەرمەند عەدنان کەریم خۆی و هۆنراوەی بێخود ی شاعیر لەگەڵ تیپی نەورۆزدا... لە ساڵی 1989 دا لەگەڵ هەندێک هونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان دادەمزرێنن. لە ساڵی 1991 دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەڕێ و لە شاری مەهاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەندانی موسیقی ناوچەی #موکریان#دا ئەنجام دا وەک عود ژەن و چەندین بەرهەمی هونەری یان بۆ هونەرمەندانی وەک ماموستای بەرزی کورد #محەمەدی ماملێ#، محەمەد دانش، ئەحمەد ئیسلامی، ئیسماعیل شاهی و هەندێک هونەرمەندی تر. لە ساڵی 1992 دەگاتە وڵاتی سوید و درێژەدەدا بەکاری هونەری و یەکەم بەرهەمی لە دەرەوەی کوردستان کاسێتی بیرتان دەکەم بوو کە لە شاری لیل ی فەرەنسی تۆمار کرا و حەوت گورانی لەخۆ گرتبوو، لەوانەچوار گۆرانیان ئاوازی هونەرمەند ڕزگار ئیسماعیل و گۆرانی یەکانی هەڵەبجە، کۆچ، ئازادی لەئاوازی هونەرمەند عەدنان کەریم خۆی بوو. لە ساڵی 1994-1995 لە سوید دەچێتەبەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەمە هونەریەکانی بەدەستی خۆی تۆماربکات. ساڵی 1995 بەرهەمی ڕاز لەسەر کاسێت دەردەکات. ساڵی 1996 یەکەم بەرهەمی خۆی لەسەر سی دی بەناوی شەوی یەڵدا دەردەکات کە مۆسیقای ئەم بەرهەمە لە سلێمانی لەلایەن تیپی موسیقای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی ئامادەکراو پاشان لە سوید هونەرمەند عەدنان کەریم دەنگی خۆی لەسەر تۆمار دەکات. لە ساڵی 1999 دا سی دی ئەڕۆی ئۆغر دێنێتە بەرهەم و هونەرمەندی بەتوانا غەمگین فەرەج ئەرکی دابەشکردنی دەگرێتەئەستۆ. تازەترین بەرهەمی هونەرمەند عەدنان کەریم سی دی ی شنەی با یەکەبۆ نەورۆزی 2002 بڵاوکرایەوە.... ئەم بەرهەمە 11 گۆرانی لەخۆگرتووە و هونەرمەندانی بەتوانای وەک گوران کامیل و فەرهاد محەمەد و غەمگین فەرەج دابەشکردنی موسیقایان بۆ کردووە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 22,275
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!