لە ساڵی 1963 لەشاری
کەرکوککەرکوک لەدایک بووە، و لە بنچینەدا خەڵکی دێی
ژاژڵەژاژڵەی سەر بەناوچەی
شارباژێڕشارباژێڕە.
لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی هونەری گەشەی سەندووە. ساڵی 1985 بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی شاری سلێمانی تەواو کردوە.لەساڵی 1991 دا کوردستانی بەجێهێشتووە و ئێستا لە سوید لەگەڵ
مەهابادمەهاباد خانی هاوسەری و سێ منداڵەکەی لەشاری ئوپسالا دەژین سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 لەگەڵ
تیپی مۆسیقای سلێمانیتیپی مۆسیقای سلێمانی بەگۆرانی دەسماڵێ. پاشان لەساڵی 1980 دا گۆرانی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەری زەلکاو کەبەرهەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لەسلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی هونەرمەند دلێر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خەچەدوریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی هەڵبژاردنی ڕەوتی هونەری یساڵی 1983 گۆرانی شەوی تاریک و بێدەنگی توماردەکات لە ئامادەکردنی مامۆستا
ئەنوەر قەرەداغیئەنوەر قەرەداغی. ی لەهەمان ساڵدا پەیوەندی دەکات بەتیپی مۆسیقای نەورۆزەوە کە سەربە تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و مامۆستا عوسمان محەمەد سەرپەرشتی دەکرد.
ساڵی 1984 بەهاوکاری تیپی موسیقای پیرەمێرد ی سەر بەتیپی موسیقای سلێمانی کەمامۆستا سەڵاح ڕەووف سەرپەرشتی دەکرد، ئەم گۆرانیانەتۆمار دەکات گۆرانی ژاڵە، گوڵاڵە، ئازیزەکەم کەهەر سێ ئاوازی هونەرمەند سەڵاح ڕەووف و هۆنراوەی
حەسیب قەرەداغیحەسیب قەرەداغی شاعیر بوون. گۆرانی پەروانەلەئاوازی مامۆستا سەڵاح ڕەووف و هۆنراوەی هونەرمەند
ئەحمەد سالارئەحمەد سالار. گۆرانی ئەی هاوسەرە ئازیزەکەم لە ئاوازی هونەرمەند
غەمگین فەرەجغەمگین فەرەج وهۆنراوەی
بەرزان هەستیاربەرزان هەستیاری شاعیر. پاشان لەگەڵ تیپی موسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکان........ گۆرانی شەوێ ئەی شەماڵ... ئاوازی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و هۆنراوەی
سەیدی هەورامیسەیدی هەورامی شاعیر... گۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونەرمەند عەدنان کەریم خۆی و هۆنراوەی بێخود ی شاعیر لەگەڵ تیپی نەورۆزدا... لەساڵی 1989 دا لەگەڵ هەندێ هونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان دادەمزرێنن. لەساڵی 1991 دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەڕێ و لە شاری مەهاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەندانی موسیقی ناوچەی
موکریانموکریاندا ئەنجام دا وەک عود ژەن و چەندین بەرهەمی هونەری یان بۆ هونەرمەندانی وەک ماموستای بەرزی کورد
محەمەدی ماملێمحەمەدی ماملێ، محەمەد دانش، ئەحمەد ئیسلامی، ئیسماعیل شاهی و هەندێک هونەرمەندی تر. لەساڵی 1992 دەگاتە وڵاتی سوید و درێژەدەدا بەکاری هونەری و یەکەم بەرهەمی لەدەرەوەی کوردستان کاسێتی بیرتان دەکەم بوو کە لە شاری لیل ی فەرەنسی تۆمار کرا و حەوت گورانی لەخۆ گرتبوو، لەوانەچوار گۆرانیان ئاوازی هونەرمەند ڕزگار ئیسماعیل و گۆرانی یەکانی هەڵەبجە، کۆچ، ئازادی لەئاوازی هونەرمەند عەدنان کەریم خۆی بوو. لەساڵی 1994-1995 لە سوید دەچێتەبەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەمە هونەریەکانی بەدەستی خۆی تۆماربکات. ساڵی 1995 بەرهەمی ڕاز لەسەر کاسێت دەردەکات. ساڵی 1996 یەکەم بەرهەمی خۆی لەسەر سی دی بەناوی شەوی یەڵدا دەردەکات کە مۆسیقای ئەم بەرهەمە لە سلێمانی لەلایەن تیپی موسیقای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی ئامادەکراو پاشان لە سوید هونەرمەند عەدنان کەریم دەنگی خۆی لەسەر تۆمار دەکات. لەساڵی 1999 دا سی دی ئەڕۆی ئۆغر دێنێتە بەرهەم و هونەرمەندی بەتوانا غەمگین فەرەج ئەرکی دابەشکردنی دەگرێتەئەستۆ. تازەترین بەرهەمی هونەرمەند عەدنان کەریم سی دی ی شنەی با یەکەبۆ نەورۆزی 2002 بڵاوکرایەوە.... ئەم بەرهەمە 11 گۆرانی لەخۆگرتووە و هونەرمەندانی بەتوانای وەک گوران کامیل و فەرهاد محەمەد و غەمگین فەرەج دابەشکردنی موسیقایان بۆ کردوە.
[1]