مەولەوی شاعیری ناوداری کورد لە ساڵی 1806 لەدێی
سەرشاتەسەرشاتەی سەر بەناوچەی تاوەگۆزی لەخێزانێکی باوەردار لەدایک بووە.
مەولەوی ناوی سەیید عەبدولڕەحیمی کوڕی مەلا سەعیدی تاوەگۆزییە.
لە جیهانی شیعردا مەولەوی بەمەعدووم و لەناو خەڵکیشدا بەمەولەوی ناسراوە.
لەسەرەتادا مەولەوی لە حوجرەکەی باوکی دەست دەکات بەخوێندن و دواتریش بۆ درێژەپێدان بەخوێندنەکەی روو لەخوێندنگەبەناو بانگەکانی ناوچەی ئەردەڵان و بابان دەکات.
پاشان چۆتە
سلێمانیسلێمانی و لەلای مەلا عەبدولڕەحمانی نۆتشەییدا خوێندنی تەواوکردووەو مۆڵەتی وانەوتنەوەی وەرگرتووە.

گۆڕی مەولەوی
دیسان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری
هەڵەبجەهەڵەبجە و دواتیش لەسەرشاتەخۆی بەمەلایەتی و پێگەیاندنی قوتابییان و نووسینەوە خەریک کردووە.
مەولەوی جگەلەزمانی زگماکی خۆی، زمانی عەرەبی و فارسیشی باش زانیوەو بە هەردوو زمان شیعری نووسیوە.
دیوانە شیعرەکەی بە زاراوەی هەورامییە و شیعرەکانی پایەیەکی بەرزیان هەیە لەنێو شیعر و ئەدەبیاتی کوردیدا.
مەولەوی بەشی زۆری تەمەنی بەهەژاری بەسەربردووە، ئەو کاتەی لەسەرەتای خوێندندا بووەباوکی مردووە، ناچار بۆ بەخێوکردنی خوشک و براکانی وازی لەخوێندن هێناوە بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕاوەتەوە سەر خوێندنەکەی.
مەولەوی خۆشەویستییەکی زۆری هەبووە بۆ هاوسەرەکەی عەنبەر خاتوون
عەنبەرخاتوون بەحەوت ساڵ بەر لە کۆچی دوایی مەولەوی مردووە، ئەمەش کارەساتێکی گەورەبووە و کاریگەریی زۆری بەشیعرەکانی مەولەوییەوە بەجێهێشتووە.
مەولەوی لەدوا ساڵەکانی ژیانیدا کوێر بووە و ئەمەش کاری زۆر کردۆتەسەر دەروونی و لە چەندا پارچە شیعرێکدا دەردەکەوێت.
هەروەها کارەساتێکی دیکەش کەبەسەر مەولەویدا هاتووە، سووتانی کتێبخانەکەی بووەو گومانیش لەوەدا نیەکەبەشێک لەکار و بەرهەمەکانی تێیدا سووتاوە.
مەولەوی لە ساڵی 1882 لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و هەر لەگوندەکەی خۆی، لەسەرشاتە نێژراوە.
[1]