هێدی کە لەناو کۆڕ و کۆمەڵی کوردەواریدا زیاتر بە خالید ئاغای حیسامی ناسراوە، لە ساڵی 1306ی هەتاوی (1927) لە گوندی #شێخاڵ#ی کە لە ناوچەی موکریان و لەنێوان #بۆکان# و #مەهاباد# هەڵکەوتووە، لەدایک بووەو، هەر لەو گوندەشدا کەمڵکی حاجی محەمەدئاغای باوکی بووەدەبەر خوێندن نراوە. دوای تێپەڕکردنی دەورەی خوێندن و گەیشتن بەسەردەمی لاوێتی کەهاوکات بووەدەگەڵ چالاکیی کۆمەڵەی (ژ. ک) و پاشان دامەزرانی کۆماری کوردستان (1946) ، وردەوردە هەستی کوردایەتی تێدا پێکدێت و سەرەڕای ئەوە کە وەک #پێشمەرگە#یەکی چالاک لە ڕووداوەکاندا بەشداری کردووە، وەک شاعیرێکی لاویش بە ناسناوی شێواو لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا هۆنراوەی بڵاوکراوەتەوە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 117,865 گل سئرکریائە(دێینە)