لە ساڵی 1952 لە گوندی #دووشیوان#ی مەنتک سەربەشارەدێی #قوشتەپە# لەدایک بووە
لەتەمەنی 18 سالیەوە دەبێتە پێشمەرگەی #شۆرشی ئەیلول#
لە ساڵی 1978 بۆماوەی (6) شەش مانگ لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیر دەکرێت
لە ساڵی 1980 دەبێتە پێشمەرگە لە بارەگای سەرکردایەتی بۆ ماوەیەکی کەم دواتر دەگوازرێتەوە سنوری #تیپی 91ی سەفین#
بەشداری دەیان چاڵاکی ناوشاری #هەولێر#ی کردوە
لەبەر ئازایی و لێهاتوی ئەوسا دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزە
لە شەوی 21/22-10-1982 لە گوندی سابلاغ پاش شەرێکی دەستەویەخە لەگەل زیاتر لە (100) سەد جاش و مەفرەزە خاسە و دائیرەی ئەمنی قوشتەپە شەهید دەکری لەگەڵ سی هاورێی تر چەند پێشمەرگەیەکیشیان لەو شەوەدا بریندار دەبن.