بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2016نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
👫 عەبدولقادر ساڵح
ناو: عەبدولقادر ساڵح[1]
لە دایکبوو: 1973
ئاستی خوێندن:
- بەکالۆریۆس لە یاسا ساڵی 2008
- دبلۆمی باڵا لە یاسای گشتی 2016
پسپۆری: راوێژکاری یاسایی لە یاسای کارگێری و وەزیفەی گشتی
بەرهەمە چاپکراوەکان:
یەکەم: بەرهەمە مێژووی و سیاسیەکان:
- شۆڕشی 14 ی تەمووزی ساڵی 1958 لە عێراق
- پیلان
- لاپەرەکانی فەرمانڕەوایەتی عێراق لە فەیسەڵی یەکەم بۆ تاڵەبانی
- فەرهەنگی سیاسی سەبا
دووەم: بەرهەمە یاساییەکان بە زمانی کوردی
- لێکۆڵینەوەی کارگێڕیی لەبەر رۆشنایی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و
📅 29-05-2020
باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست
✌️ هەردی سامان محەمەد
لە 30-05-2019 لە گوندی حەوتەغار لەکاتێکدا دەیوسیت ئاگری دەغڵودانەکان بکوژێنێتەوە، لەلایەن داعشەوە کوژرا.
✌️ عادل عەلی حەیدەر
لە ڕێکەوتی 30-01-2015 لە (مەکتەب خالید) لەشەری دژە داعش شەهید بووە.
📊 بابەت 373,925 | وێنە 58,927 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,235 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
👫 ناسری رەزازی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ناسری رەزازی


فایلی پەیوەندیدار 📂
لە زمانی خۆیەوە:
من مانگی پووشپەری ساڵی (1334)ی هەتاوی، ساڵی (1955)ی زایینی، لە شاری (سنەسنە)ی کوردستانی بندەستی ئێران، لە دایک بووم، جگە لە خۆم چوار برا و چوار خوشکی دیکەم هەبە، سەردەمی منداڵییم، پڕ بوو لە کێشەی زۆر، بە هۆی پێکهاتەی گەڕەکەکەمانەوە، (پیشە)ی باوکم بەرگدروو بوو، دوای خوێندن لە قوتابخانەش دەگەڕامەوە بۆ دووکان بۆ لای باوکم بۆ ئەوەی یارمەتی بدەم. دووکانی باوکم لە ناو مەیان میوەفرۆشیدا بوو، رۆژان لەبەر خەڵک و پەرژینی هەبێ، حەیوان و بار و چەرخ و داشقەی حەمباڵ و هیدیکە، ئەوەندە قەرەباڵخ و جەنجاڵ بوو، رێ نەبوو هەنگاو هەڵگری، لەو سەردەمەدا رادیۆ تەنیا لە گەورەماڵان و چایخانەکاندا هەبوو، من کە حەزم لە هونەری گۆرانیی بوو، رۆژان رووم دەکردە قاوەخانەکان بۆ ئەوەی بە هۆی گرامافۆن و رادیۆی پیلیی ئەو سەردەمەوە گوێ لە گۆرانیی گۆرانیبێژە کوردەکان بگرم.
لە تەمەنی شەش ساڵاندا لە خوێندنگەی (هەدایەت)، لە شاری سنە لە بەر خوێندنیان دانام، خوێندنیش دیارە فارسی بوو، لە پۆلی دوودا بووم، لە پەنای خوێندنگەکەماندا مەلایەکی پیری خوێنشیرین، دووکانێکی دانابوو کە قەڵەم و کاغەز و دەوات و شیرینیجاتی وەکوو (ئاودوونان و کەشکەتونە و کونجیگەزۆ و گۆچانقەن و رەحەت و کولیچە و هیدیکە)ی دەفرۆشت و دەرسی قورئانیشی دەگوتەوە.
بەڵێ باوکم دەستی گرتم و بردمی بۆ لای ئەو مەلایە و بەڵێنی لەگەڵ بەست، کە پاش تەواوبوونی خوێندن، قورئانم پێبڵێ، منیش هەرچەندە دڵکاو (راضی) نەبووم، دەستم پێکرد، جا وەرە دوو قوڕبەسەریی گەورە، بۆ منی ژێردەستی داماو، دەبوو دوو زمانی بێگانەی بە زۆر بەسەرماندا سەپێنراو بخوێنین و زمانەکەی خۆشمانیان لێ کردبووین بە قوڕقوشم و ژەقنەمووت، بۆیە ئێستاش کوردی وامان هەیە خۆی ناناسێ و نازانێ کێیە!. ئەگەر خوێندن تەواو دەبوو و خوێندنگە دادەخرا، منداڵان بەردەبوونە کووچە و کۆڵان بۆ کایە و، منیش دەبوو بچمە خزمەت مەلا، بۆ دەرسی قورئان، مەلا ئەوە خەریکی گوتنەوەی (ئەلف سەر ئا، لام زەنە ئەل) بوو، منیش بیر و هۆشم لە لای منداڵان بوو، کە جار و بار بە شووڵەکەی دەستی، حەسیری سەر عەرزەکەی دادەگرت و ئێمەش بە شەقە و شریخەی شووڵەکە رادەچڵەکاین، تەنیا چاکەیەک کە هەیبوو، قەت لە کەسی نەدەدا، تەنیا حەسیری سەر زەویەکە نەبێ، حەسیریش وای لێهاتبوو، ئەگەر گیان و هەستی هەبا، شکاتی دەبردە بەر خودا و پێغەمبەر، چونکە ئەوەندەی پێدا کێشابوو، شڕی کردبوو.
چارم نەبوو، حوکمی حاکم بوو و مەرگی موفاجات، منداڵیش بووم، لە فێڵ و تەڵەکەی وا رانەهاتبووم کە خۆم بدزمەوە و نەچم، ساڵی دوایی دەستم کرد بە گغنیدان و درۆ و دەلەسە، تا پێمدەکرا نەدەچووم، هەندێ جار مەلا بۆ ئەوەی پووڵەکەی نەفەوتێ لە پەنا دیواری دووکانەکەی کە پاڵی وە دەروازەی خوێندنگەکەوە دابوو، خۆی حەشار دەدا و دەیگرتم و دەیگوت: بێرەو قورئانەکەو بخوێنە زوڕیەت، ئەنا ئەیژم بە باوکۆ داتپڵۆسێ، هاااا! منیش ئیتر چارەم نەمابوو، چونکە دیواری مەدرەسەی هەدایەتیش وا نەبوو کە بە سەریدا باز دەم و خۆم دەرباز بکەم، ناچار دەچووم بەڵام چوونی چی؟ چی پێدەگوتم لەم گوێچکەمەوە دەچوو، لەوی دیکەمەوە دەهاتەوە دەرێ، پاش ماوەیەک (مەلا)، کە لە سنەی ئێمەدا پێیان دەڵێین (مامۆسا، یان مەڵا) و بڕێ جاریش هەر دوو وشەکە پێکەوە بەکار دێنن، وەکوو مامۆسا مەڵا ئەحمەو. شکاتی خستە بەر باوکم کە گوێنادا و، خۆی دەدزێتەوە و هیدیکە، باوکیشم دوای لێدانێکی قورس و قۆڵ، ئەمجارەیان بردمی بۆ لای (مامۆسا مەڵا ئەحمەد)ی خەڵکی تاڵش، بۆ درێژەپێدان و خوێندنی قورئان، ئەو مەلایە ئەگەر بە هەڵە نەچووبێتم، ئیمامی مزگەوتی کەریم رەئووف بوو، لە پشت دووکان (حاجی ماشەڵای رەنگڕێس)ەوە، چەن برا بوون، هەر هەموویان مەلا بوون، نازانم چۆن و لە بەر چی، ئەو مەلاگەلە تەرای وڵاتی ئێمە بووبوون؟. من پێم وایە لە بەر ئەوە بوو، کە تاڵشییەکان سوننین و لە وڵاتی ئێمە واتە کوردستان، تەگەرەیان نەدەهاتە سەر رێ و دەحەسانەوە، بەڵێ لەوێش لە بەر هەیکەلی ناقۆڵا و ناحەزی مامۆستا و چێوفەڵەک و لێدان لە قوتابییەک، ئەو هەڵاتنە هەڵاتم نەگەڕامەوە، تا ئەم جارەیان لە گەڕەکی خۆمان لە (کانی کەمێزی) لە لای مەلا عەبدوڵڵای ئیمامی مزگەوتی (حەمە حسەین بەفری) دایاننام، مەلای نێوبراویش لە خانەقای شێخ سەلام، یان تەکیەی حاجی سەی وەفا، لەوێ وانەی پێدەگوتینەوە، لەوێ ئیتر چونکە گەڕەکی خۆمان بوو و هاوسەر و هاوماڵی خۆمی تێدا بوو، داکاسرام و حەوت جزمی قورئانم لە ماوەیەکی کورتدا تەواو کرد و مامۆسا لە خۆشی ئەم زیرەکییەی من و گەیشتن بە سوورەی: تەوابەن، مامرە کوڵە سەوابەن، بۆ مامۆسا کەبابەن، میوانییەکی بە باوکم سازدا و منیان هاندا کە لەبەر ئەوەی دەنگم خۆشە لە مزگەوتیشا بانگبدەم، باوکیشم کەیفی پێدەکرد.
لە پۆلی شەشی سەرەتاییدا بووم، دیارە لە پەنای قورئانخوێندندا، باوکم بە زۆرەملیی، هەمیشە لە گەل خۆی دەیبردم بۆ نوێژ و، رەمەزانانیش نەیدەهێشت رۆژووم بفەوتێ، بۆ ماوەیەک بووم بە بانگبێژی مزگەوتی گەڕەکی خۆمان، خادەمی ئەو مزگەوتە نێوی (شامحەمەو) بوو، هەرچی بانگی دەدا، لە بەر پێکەنین کەس خۆی پێرانەدەگیرا، دەنگی ناخۆش بوو، بانگگوتنەکەی بە جۆرێ بوو، دەتگوت بێگاری پێدەکەن، خوای لێخۆش بێ، پیاوێکی بەڕێز و خواناس بوو. لە پۆلی شەش دەرنەچووم و داکەوتم و مامەوە بۆ ساڵێکی دیکە، لە بەر باوکم نەمدەزانی چیبکەم، لە ترسان کونەمشکم لێ بووبوو بە کۆشک و سەرا، چوومەوە بە دایکمم گوت: رفووزەم. دایکی داماویشم، لە تاو مێردی زاڵم، لە خەفەتا واقی دابوو، چونکە دەیزانی باوکم وام لێدەکا، کە بە لۆکە ئاو بتکێننە دەمم.
باوکم زانی لە پوولی شەش دەرنەچوومە، هاتە جەستەم و غەشی بێکاریی و مناڵزۆریی و کۆڵەواریی خۆی پێرژاندم، لێشمنەدەگرت، چونکە لە گەڕەکێکی نالەبار و رەپۆشەخەراپدا پەروەدە بووم، گەڕەکێک، بێژگە لە کرێکار و زەحمەتکێش و کاسبکار، پیشەیێکی باڵای تێدا نەبوو، ئەو گەڕەکەی ئێمە لە دێهاتێکی دوورەدەست دەچوو، بەو مێگەل و وڵاخدار و پێکهاتەسەیرەی خۆیەوە کە هەیبوو. منیش ئیتر وام لێهاتبوو کە دەربەستی کوشتن و لێدان نەدەهاتم، وەک کوردەکە دەڵێ: بووبووم بە چەرمی ئاوەسوو! بە جێگای ئەوەی کە چاک بم، ئەوەندەی دیکە لاسار و سەرەڕۆم لێدەرهات، چونکە دەمگوت لە لێدان بەو لاوە، چیدیکە هەیە؟. ئەوەندە رقم لە خوێندن هەڵگرتبوو، کە هەر رۆژێ دەچوومەوە بۆ خوێندنگە، حەزم دەکرد بڵێن: مامۆستاکەتان نەخۆشە، یان کەوتووە و بریندارە و ملی شکاوە و هیدیکە، بۆ ئەوەی لە دانیشتن و گوێگرتنی ناو پۆل رزگار ببم!
سەرتان نەیێشێنم، پاش وەرگرتنی دیپلۆم لە رشتەی وێژە (ئەدەب)دا، بووم بە مامۆستای خوێندنگەی سەرەتایی لە دێهاتێ لە نێوان سنە و مەریوانمەریوان بە نێوی (بزان)، کە بەداخەوە هەر بزانیشم بەچاو نەدیت، لەبەر بەسەرداهاتنی راپەڕینی گەلانی ئێران و شۆڕشی کوردستان، چونکە ئیتر نەمتوانی مامۆستایەتییەکە درێژە پێبدەم و کەوتمە زیندان، پاش بەربوون لە زیندان لەگەڵ کۆچکردوو مەرزیە و دوو منداڵەکانمان، دڵنیا و ماردینماردین، چووینە شاخ و بووین بە پێشمەرگە.
وەکوو گۆرانیبێژێکی کورد، تا ئێستا نزیک بە (40 کاسێت)ی گۆرانیی فۆلکلۆر و ئەویندارانەم لە وڵات تۆمار کردووە و بڵاو کراونەتەوە، لە شۆڕشی کوردستانیشدا چەندساڵ وەکوو پێشمەرگەیەک خەباتم کردووە و، کۆمەڵێک گۆرانیی نیشتمانی و شۆڕشگێڕانە و سروودی سیاسییم لە 4 کاسێتدا بڵاو کردۆتەوە، گۆرانیی و سروودەکانی من، وێردی سەر زمانی خەڵک و پێشمەرگە و رادیۆکوردییەکانی شۆڕشی کوردستانە و هاندەریانە بۆ خەبات دژی زوڵم و زۆر و بانگەوازە بۆ ئازادی و رزگاری کوردستان. دوای وازهێنان لە پێشمەرگایەتی، لەگەڵ مەرزیە و منداڵەکانمان، دڵنیا و ماردین، هاتینە وڵاتی سوێد و وەکوو پەنابەر ماینەوە، لێرەش بووین بە خاوەنی کوڕێکی دیکە بە نێوی کاردۆ.
لێرە، لەم چەند ساڵەی ژیانی هونەریماندا لە هەندەران، وێڕای بەشداریی لە زۆر ئاهەنگ و جێژنی نەتەوایەتی و سیاسیی کوردیی، لە دەرەوەی وڵات، بە چەرمەسەری توانیومە (7 سیدی)ی دیکەی گۆرانیی تۆمار بکەم و بڵاوی بکەمەوە، هەرچەند کاری سەرەکیم، گۆرانیگوتنە، بەڵام وەکوو نووسەرێکی کوردیش، چوار کتێبیم بە نووسین و وەرگێڕان بڵاو کردۆتەوە، لەو ماوەیەشدا کتێبێکم لەلایەن چاپخانەی موکوریانەوە دێتە بازاڕ، کە بەرهەمی چەندینساڵ پرسوجۆ و یاداشتی سەردەمی پێشمەرگایەتیمە کە نێوی کوردیم تێدا کۆکردۆتەوە. هەروەها چەندین وتاریشم لەسەر مووزیکای کوردیی و گۆرانیبێژەبەنێوبانگەکان و گیروگرفتی هونەرمەند لە دەرەوەی وڵات و کێشەی زمانی کوردیی و پرسگرێکی کوردستان، لە گۆڤار و رۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 2004 لەگەڵ مەرزیە بڕیارماندا کە لە سوید نەمێنین و بڕۆینەوە بۆ ئەو پارچرزگارکراوەی نیشتمانەکەمان. ئەوە بوو رۆشتینەوە بۆ کوردستانی باشوور و لەوێ لە شاری دووکان ماینەوە، بۆئەوەیکە ئەو چەندساڵەی کۆتایی تەمەنمان لەوێ بەرینە سەر، بەداخەوە ساڵی 18-09-2005 مەرزیە، بە هۆی نەشتەرگەرییەکی ناسەرکەوتوو کۆچی دوایی کرد و منیش تووشی سەرلێشیوایی بووم. دوای ئەوەی کە زانیم ناتوانم بەتەنیا بژیم، دیسان هاوسەرگیریم کرد و لەگەڵ (ئێران)ی هاوسەرم گەڕاینەوە بۆ سوید و ئێستا لە ستۆکهۆڵم دەژین.
لەم ماوەی ئەم چەندین ساڵەی کە لە سوێد ژیاوم، (چەندین گەشتی هونەریی)م بۆ وڵاتانی: ئوتریش، ئیتالیا، ئاڵمان، فەرانسە، ئینگلیس، هولەند، بلژیک، دانمارک، فینلاند، نورڤێژ، سویس، ئامریکا، کانادا، ئوسترالیا، سۆڤیەتی جاران، ئازەربایجانی بندەستی سۆڤیەتی کۆن، یۆنان، بولغارستان، قبرس، رۆمانیا، ئێراق، تورکیە، کوردستانی بندەستی تورکیە، کوردستانی ئازادکراو و هی دیکە کردووە، کە بۆ هەر وڵاتێکیان، چەندین جار سەفەرم کردووە و ئاهەنگم گێڕاوە. لەبەر ئەوەش کە پێشمەرگە بووم و ناوچەکوردنشینەکانی کوردستان گەڕاوم و دیالێکتەکوردییەکان فێربوومە و شارەزای زمانی کوردییم، بە چوار زاراوەی کوردیی گۆرانیی دەڵێم: هەورامیهەورامی، کەلهوڕیکەلهوڕی، کرمانجیی، سۆرانسۆرانیی، کە مەبەستیشم لەمکارە، تەنیا ئەوە بووە کە خزمەتێک بە کورد و نزیککردنەوەی زاراوەکان بکەم. هەروەها لە چەندین (فستیڤاڵ و گاڵا)دا لە ئورووپا بەشداریم کردووە، بۆ نموونە: کۆنگرەیەک بۆ کورد لە سویس لە شاری ژنێڤ، ساڵی 1990. فستیڤاڵی وۆمەد Womad FESTIVAL لە هامبوورگ، بەنێوی Weltbeat ساڵی 1991. گاڵایەک بۆ رەوەکەی کورستان لە ستۆکهۆڵم ساڵی 1991. فستیڤاڵی World Root Festival لە هولەند ساڵی 1992. فستیڤاڵی Sacred voices دەنگە پیرۆزەکان لە ئینگلیس، لە شاری لەندەن ساڵی 2000. کۆففرانسێک لە سەر مێژووی موۆسیقای کوردی لە لەندەن ساڵی 2000. هەروەها چەندین فستیواڵی دیکەی گەورە لە سپانیا و ئینگلیس و فەڕانسە و سوێد و ئامریکا. درێژەی هەیە....
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ناسری رەزازی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🎤 گۆرانیبێژ
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2008 4:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 20 2019 11:28AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 26,916 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ناسری رەزازی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 47
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️روونکردنەوە یەک لە هونەرمەند ناسری رەزازی-یەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️Cografya Kurdistanê
2.👁️ژیانی بتهۆڤن
3.👁️گۆرانیەکانی ناسری رەزازی
4.👁️ناسری رەزازی - گوڵە گەنمێکی قەرسیلی سەوز
5.👁️نێو لە کۆمەڵی کوردەواریدا
6.👁️کورتەیێک لە مێژووی ئۆلەکانی جیهان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-09-2005
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️رەزازی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئاهەنگی هاسەرگیریی ناسری رەزازی و مەرزییەی فەریقی، ساڵی 1978 لە سنە
2.👁️ئەحمەد سالار، ناسری رەزازی، کەریم کابان و...
3.👁️ئەحمەد هەردی، هونەرمەند ناسری رەزازی و کامەران موکری
4.👁️ئەنوەر حسەین بازگر و ناسر و رەزازی
5.👁️پۆلێک پێشمەرگەی یەکێتی و ناسری ڕەزازی، سەرگەڵوو 1984
6.👁️پێشوازیکردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە مەرزییە فەریقی و ناسری رەزازی
7.👁️تایەر تۆفیق، ناسری رەزازی و مشکۆ هەولێری
8.👁️حەمە جەزا و ناسری رەزازی
9.👁️رەسوڵی نادری، ناسری رەزازی و محەمەدی ماملێ
10.👁️زماوەندی هونەرمەندان مەرزییە فەریقی و ناسری رەزازی
11.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان - ئاپۆ، مەرزییە فەریقی و ناسری رەزازی
12.👁️عەلی مەردان و ناسری رەزازی
13.👁️قادر کابان و ناسری رەزازی
14.👁️مام رۆستەم، ناسری رەزازی و نەوشیروان مستەفا
15.👁️محەمەدی ماملێ و ناسری رەزازی
16.👁️ناسری رەزازی لەکاتی کێشانی سنووری کوردستان بە خوێن لەشاری سلێمانی
17.👁️ناسری رەزازی و تیپی منداڵانی بێخود لە سلێمانی
18.👁️ناسری رەزازی و خاڵە تاهیر تۆفیق
19.👁️ناسری رەزازی و شۆڕش قەرەداغی
20.👁️ناسری رەزازی و عەزیزی شاروخ
21.👁️ناسری رەزازی و مامۆستا دیلان
22.👁️ناسری رەزازی و مەرزییە فەریقی و منداڵەکانیان لە کاتی پێشمەرگایەتیدا
23.👁️ناسری رەزازی و نەجمەدینی غوڵامی لە ئاهەنگێکی پێشمەرگایەتیدا
24.👁️ناسری رەزازی و...
25.👁️ناسری رەزازی، مەرزییە فەریقی و...
26.👁️ناسری رەزازی، هابە و کەریم کابان
27.👁️ناسری رەزازی، هێمن مەولود (کوردە هەمەوەندی)، نەجمەدینی غوڵامی، دڵنیا رەزازی و کوڕێکی نەجمەدینی غوڵامی، سەرگەڵوو بەهاری 1984
28.👁️ناسری ڕەزازی و مەرزییەی فەریقی و مناڵەکانیان
29.👁️ناسری ڕەزازی و نەجمەدینی غوڵامی لە شاری رۆتردامی هۆڵەندا لە 30-03-1996
30.👁️ناسری ڕەزازی، کاڵێ ئاتەشی و نەجمەدینی غوڵامی لە مالوومە ساڵی 1985
31.👁️نەجمەی غوڵامی، ناسری رەزای و هێمن
32.👁️وێنەیەکی کامەران حەمەساڵح، ناسری ڕەزازی، مامۆستا جەمال عەزیز و شێخ حسەینە سوور، لە شاری مەریوان ساڵی 1979
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️جار جارە - ناسری رەزازی
2.👁️چیاوان؛ بۆ یەکەمجار بەرهەمێکی ناسر رەزازی لە ئێران بڵاودەبێتەوە
📖 کورتەباس
1.👁️پێناسەی ﺳﺮوود!
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ساڵح ڕەزازی
2.👁️مەرزییە فەریقی
3.👁️کاردۆ رەزازی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,964 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574