بە (سمکۆ) ناسراوە ناوی ئیسماعیلی کوڕی محەمەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لەدێرزەمانەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون.
سمکۆ ساڵی 1875 لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی خێڵەکەی خۆی گرتۆتە دەست و لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە هاتۆتە کۆڕی خەبات و کوردایەتییەوە. هەرچەندە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا سمکۆ لە هیچ چالاکییەکی سیاسیدا بەشداری نەکردبوو، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ (تفلیس) و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە شاری (#خۆی#) دابنیشێ و هیچ هەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/130/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=ئیسماعیل ئاغای شکاک=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/130/0011.JPG=KTML_Photo_End=
کە جەنگی یەکەم کۆتایی هات، سمایل خانی شکاک وەک سەرکردەیەکی ڕامیاری ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی 1919 شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی 1921 لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی هێزەکانی حکومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو، پاشەکشێ بکات و پەنابەرێتە بەر تورکیا. ساڵی 1924 بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی 1926 جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکا، ماوەیەک لە تورکیادا بەدەست بەسەری مایەوە. پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە ئێران و ساڵی 1930 بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری #شنۆ# شەهید کرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی هات کە یانزە ساڵ درێژەی کێشا.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 923,296