Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارەی مە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زێدە
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|دەربارەی مە!|پەرتوکخانە|📅
🔀 بابەت ب هەلکەفتێ
❓ هاریکاری
📏 رێسایێن بکار ئینانێ
🔎 لێ گەڕیانا هویر
➕ ڤڕێکرن
🔧 ئامراز
🏁 زمان
🔑 هژمارا من
✚ بابەتێ نوی
📕 ژ بیرهاتنێن مەلا قاسمێ کۆچەر
بەرهەڤکرن: بلند محەمەد
دهۆک - 2019
📕 ژ بیرهاتنێن مەلا قاسمێ کۆچەر
📕 بیست و حەفت چاخێن خەریبیێ
قارەمان عەبدوڵڵا حەمید
دهۆک - 2017
📕 بیست و حەفت چاخێن خەریبیێ
📝 پەیاما مەسعود بارزانی بۆ جەژنا چلێ هاڤینێ یا ئێزیدیان
دەقی پەیامەکە:
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا چلێ هاڤینێ یا ئێزیدیان
ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
بە هەلکەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ یا خوشک و برایێن ئێزیدی پیرۆزباییەکا گەرم ل ئەنجوومەنا رۆحانی و هەمی ئێز
📝 پەیاما مەسعود بارزانی بۆ جەژنا چلێ هاڤینێ یا ئێزیدیان
📝 بروسکا بەهیداری یا مەسعود بارزانی بۆ کۆچکرنا خودێ ژێ رازی پەریخان سیتەیی
بروسکا بەهیداری یا سەرۆک بارزانی بۆ کۆچکرنا خودێ ژێ رازی پەریخان سیتەیی
ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
ب خەم و کۆڤانەکا زۆر مە خەبەرا وەغەرا داویێ یا پەریخان سیتەیی دایکا سێ شەهیدێت ئەنفال بهیست.
ب ڤێ
📝 بروسکا بەهیداری یا مەسعود بارزانی بۆ کۆچکرنا خودێ ژێ رازی پەریخان سیتەیی
📕 کاروانێ رەوشبیری یێ ئێکەتییا نڤیسەرێن کورد- دهۆک
کاروانی رۆشنبیری یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی دهۆک 2003-2020، بە سەرپەرشتی دەستەی بەڕێوەبەر و لە ئامادەکردنی نووسەر خالید ساڵح و لە دەرهێنانی مەسعود خەڵەف، بە تیراژی 500 دانە و بە ژمارەی سپاردن لە بەڕێو
📕 کاروانێ رەوشبیری یێ ئێکەتییا نڤیسەرێن کورد- دهۆک
📕 ڤەژین؛ زاڕاڤێن زانستی و رەوشەنبیری
جاسم سەبری
2017
📕 ڤەژین؛ زاڕاڤێن زانستی و رەوشەنبیری
📕 ئەز و پێنووس
جاسم سەبری
2014
📕 ئەز و پێنووس
📕 ئەز و فەیسبووک د کۆمەڵگەهێ دا
جاسم سەبری
2016
📕 ئەز و فەیسبووک د کۆمەڵگەهێ دا
📝 دەقێ پەیاما مەڵبەندێ چوارێ ئێکەتی نیشتیمانی کوردستان ل سەر قوربانیێن هێڕش و بۆردومانێن لەشکەرێ تورک
بەرێزان خێزان و مالبات و کەس و کارێن شەهیدان
ئەمین سەلاح حەسەن بەرواری
موخلس ئادەم رێکانی
دیمان عومەر ئورەماری
ئازاد مەهدی مەم ڕێکانی
جهێ دلگرانی و داخێ یە ئەڤرو جارەکا دی ئەڤ پوڵێ گەنجێن دەڤەرا
📝 دەقێ پەیاما مەڵبەندێ چوارێ ئێکەتی نیشتیمانی کوردستان ل سەر قوربانیێن هێڕش و بۆردومانێن لەشکەرێ تورک
📝 مەسعود بارزانی بو وەغەرا داویێ یا (میر کامیران خێری بەگ)
ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان
ب خەم و کۆڤانەکا زۆر مە خەبەرێ وەغەرا داویێ یا (میر کامیران خێری بەگ) وەکیلێ میرێ ئێزیدیان ژ بۆ کاروبارێن ئایینی بھیست. خودێ ژێ رازی میر کامیران کەسایەتییەکێ کوردپەروەر و
📝 مەسعود بارزانی بو وەغەرا داویێ یا (میر کامیران خێری بەگ)
📝 پەیامەک ل مەلبەندێ چوارێ بادینان
خەلکێ شەرەفمەندێ پارێزگەها دهوک و دەڤەرا بادینان، ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا رەمەزانا پیرۆز، جوانترین پیرۆزباهی یێن مە قەبیل بکەن، ئومێدەوارین جەژنا خێر و خۆشی و بەرەکەتێ بیت بۆ هەرێما کوردستانێ ب گشتی، ب
📝 پەیامەک ل مەلبەندێ چوارێ بادینان
📝 روونکرنەک ژ لژنەیا بەرەڤانیکرنێ ژ ئازادیێن ڕۆژنامەڤانی ل سەندیکایا ڕۆژنامەنڤیسێن کوردستانێ
ل وی دەمێ خرڤەبوونەک ژلایێ هەژمارەک ژ فەرمانبەر و ماموستایان ل پارێزگەها دهوکێ ل رۆژا شەمبی 16/5/2020 ل وێ خرڤەبوونێ هێزێن پۆلیسان هەژمارەک ژ ڕۆژنامەڤانان دەستەسەرکرن و کەل و پەلێن وان یێن وێنەکرنێ دە
📝 روونکرنەک ژ لژنەیا بەرەڤانیکرنێ ژ ئازادیێن ڕۆژنامەڤانی ل سەندیکایا ڕۆژنامەنڤیسێن کوردستانێ
📝 مەڵبەندێ چوارێ دهوک یێ (ی.ن.ک) ڕاگەهاندنەک دەربارێ خۆپێشاندانێن ماموستا و فەرمانبەر و چالاکڤانێن مەدەنی ل باژارێ دهوک بەڵاڤکر
خەلکێ شەرەفمەندێ دەڤەرا بادینان و باژارێ دهوک
ڕێزدار کارگێریا پارێزگەها دهوک
ماموستا و فەرمانبەرێن بەرێز و مەفخواز
دیارە رەوشا ئابووری و داراییا ئالوز و نالەبار، کو دەرئەنجامێ بەڵاڤبوونا ڤایرۆسێ کو
📝 مەڵبەندێ چوارێ دهوک یێ (ی.ن.ک) ڕاگەهاندنەک دەربارێ خۆپێشاندانێن ماموستا و فەرمانبەر و چالاکڤانێن مەدەنی ل باژارێ دهوک بەڵاڤکر
📕 ئولیڤیا
نڤیسکار: مللەت محەمەد موحسین
دهۆک 2020 [1]
📕 ئولیڤیا
📖 کورد و کوردستان ل سەردەمێ پێغەمبەرى (س.خ)
دلۆڤان هالۆ
هێشتا بانگەوازا ئیسلامێ ل قوناغا مەککەهێ بوو، کو کوردان (گاڤانێ کوردی) وەکو نوینەر هنارتیە مەککە و مەدینێ، و دەنگ و باسێن کوردان گەهاندیە ئیسلامێ، و دەنگ و باسێن پێغەمبەرى (س.خ) و ئیسلامێ
📖 کورد و کوردستان ل سەردەمێ پێغەمبەرى (س.خ)
📝 رۆهنکرنەک ژ ژوورا ئوپەراسیونا پارێزگەها دهوکێ
ژبو پاراستنا ساخلەمیا خەلکێ پارێزگەها دهوکێ وپێخەمەت جێ بەجێکرنا بریارا قەدەغەکرنا هاتن و چوونێ دناڤبەرا پارێزگەهان و بتايبه ت پارێزگەها دهوکێ و نەینەوا، هنده ک هاوڵاتیێن خوجهێن پارێزگەها دهوکێ ل زالگ
📝 رۆهنکرنەک ژ ژوورا ئوپەراسیونا پارێزگەها دهوکێ
👫 بیرهات هارون ڕەشید
ژدایک بوون 10-01-2000 گوندێ سینا ٫ کۆمەلگەها شاریا/دهۆک.
_نڤیسەرێ پەرتووکا( کورد و ئۆرگانێن نیڤدەولەتی )
_ئەندامێ ئێکەتیا لاوێن دیموکراتا کوردستانێ ٫ب پلەیا کارگێرێ لیژنێ ل شاریا.
_ ئەندامێ ئێکەتیا
👫 بیرهات هارون ڕەشید
👫 ئیسمایلێ جزیری
ئیسمایلێ جزیری د سالا 1136\'ان دە ل جزیرێ هاتیە دنیایێ. د سالا 1233\'ان دە دیسا ل جزیرێ وەفات دکە.
ناڤێ وی ب تەمامی ئەبوول-ئیزئی سمایلێ کورێ رەزازێ جزیری یە.ئە بوول-یز بەرناڤکەکی وی یە، جارنا وەک ئەبوو
👫 ئیسمایلێ جزیری
📕 شەڤا رەڤینا زینه ژ بیرهاتنێن ژنەکا ئێزدى ل کوچو
نڤیسەر: خالد تەعلو قائیدى
وەرگێران: محەمەد گڤارى
چاپخانا: روژهەڵات - هەولێر - 2019
📕 شەڤا رەڤینا زینه ژ بیرهاتنێن ژنەکا ئێزدى ل کوچو
📕 کۆچۆ؛ فەرمانا رەش
حەسەن ئیبراهیم
2019
📕 کۆچۆ؛ فەرمانا رەش
👫 محەمەد مەعسوم ئەنوەر
هۆزانڤان محەمەد مەعصوم ئەنوەر ئێکە ژ ئەدیب و رەوشەنبیرێن کوریا دەڤەرا بەهدینانا خۆشتەڤی.
سەیدا ژ بنەماڵەکا رەوشەنبێرێ هاتە دونیایی و زارۆکیی و خۆرتیا خۆ لە دەڤەرا بەهدینا بوویە...باندۆریا مالباتا لسە
👫 محەمەد مەعسوم ئەنوەر
👫 خەلیل دهۆکی
هەلبەستڤان و نڤیسەر
خەلیل دهۆکی
د سالا 1951 ئێ دە, ل باژارێ دهۆکێ, ل کوردستانا باشوور ژ دایک بوویە. د سالا 1970 ئێ دە, دەست ب نڤیسینا هەلبەستان کریە. کورتەچیرۆک و ڤەکۆلینێن ئەدەبی ژی دنڤیسە. د پران
👫 خەلیل دهۆکی
✌️ شەهیدان
ئەردەوان زاخۆیی
✌️ شەهیدان
عابد خورشید ئەحمەد حەسەن
👫 کەسایەتی
ڕەشید فندی
📊 ئامار و راپرسیا
ڕێژەیا 70٪ ژ پێداچۆنا لسەر ...
📕 پەڕتووکخانە
کەڤنە ڤین
👫 شەریف پاشای خەندان | پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 1 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب
☰ زێدە
⭐ بو ناڤ لیستا کومکریا
💬 ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!

✍️ گهوڕنکاریێن بابەتی!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
🔎 گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
✍️✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە!

شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و، لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێکۆشاوە. سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە، کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد‌، وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێ کۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپلۆماتی کوردی سەربەخۆخواز. بێ گومان بێ کەم و کوڕی و هەڵە نییە، وەک ئاماژەشم پێ داوە، سەرەتایەکە و وەک دەروازەیەکە بۆ ناسینی ئەو ئەو سیاسییەی شەیدای سەربەخۆیی کوردستان بووە و لەو پێناوەدا خەباتێکی زۆری کردووە.
شەریف پاشا کوڕی سەعید پاشای کوڕی حوسێن پاشای ئەحمەد ئاغای خەندانە. باوکی شەریف پاشا کەسایەتییەکی ناودار بووە، چەندین پۆست و پایەی لە ناو دەوڵەتی عوسمانی هەبووە و دواهەمینیان سەرۆکی شوورای دەوڵەت بووە.
شەریف پاشا، ساڵی 1865 لە دایک بووە، لە سلێمانی چۆتە خوێندنگەی خواجەکان و، لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید هاوپۆل بووە و دەرسی خوێندووە. لەوێ فێری زمانەکانی تورکی عوسمانلی، عەرەبی، فارسی بووە، پاشان چۆتە ئەستەمبوڵ و فێری زمانەکانی یۆنانی، ئیتاڵی، فەرەنسی بووە.
لە دەوڵەتی عوسمانیدا پلەی فەریق وەردەگرێت و دواتر لە قوتابخانەی سەربازی (سانت-سیر) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ساڵی 1889 پلەی ژەنەڕاڵی وەردەگرێت. ساڵی 1890 خێزان پێکەوەدەنێت، هاوسەرەکەی کچی عەباس حیلمی و ئامۆزای مەلیک فاروقی پاشای میسر بووە.
ساڵی 1898 دەنێردرێتە سوید و دەکرێتە نوێنەری دەوڵەتی عوسمانی لە سوید بە پلەی (باڵوێزی فەقولعادە)، لەوێ دەبێتە دۆستی شای سوید، هەر لە سویدیش فێری زمانی سویدی و ئینگلیزی دەبێت. لەو ماوەی لە سوید دەبێت، دوو خەڵاتی شاهانە وەردەگرێت (نیشانەی شمشێر، ئەستێرەی باکوور).
ساڵی 1900 پەیوەندی بە کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی دەکات و ناوی نهێنی رێکخراوەیی (کوردە) دەبێت. هەر لە سوید، سەرەتای ناکۆکی لە نێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و، دەوڵەتی عوسمانی دەردەکەوێت. بەهۆی ئەوەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، داکۆکی لە ئیتیحاد و تەرەقییەکان دەکات و پەیوەندییان لەگەڵ دەبەستێ. بەهۆی پێگەی بەرزی باوکییەوە سوڵتانی عوسمانی چاوپۆشی لەم کارەی ژەنەڕاڵ دەکات.
دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن ئیتحادییەکانەوه،‌ لە ساڵی 1908 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ. لە ئەستەمبوڵ بەهاوکاری چەند کەسایەتییەکی کورد (ئەمین عالی بەدرخان، شێخ عەبدولقادری شەمزینی، چەندین کەسی تر) یەکەم کۆمەڵە و رێکخراوی سیاسی کوردی بەناوی (کورد تەعاون و تەرەقی جەمعیەتی) دادەمەزرێنن و رۆژنامەیەکیش بەناوی (کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتە‌سی) بڵاودەکەنەوە، کە پیرەمێردی شاعیر، سەرنووسەری دەبێت.
دواتر بەهۆی تاکڕەوی و دیکتاتۆری ئیتیحاد و تەرەقییەکان، کۆمەڵە کوردییەکەی ژەنەراڵ شەریف پاشا و رۆشنبیرەکانی دیکەی کورد دادەخرێت و، ناکۆکی دەکەوێتە نێوان شەریف پاشا و ئیتیحادییەکان، بەهۆیەوە ساڵی 1909 دەچێتە پاریس. لەوێ پارتێکی نەیار دژی دەوڵەتی ئیتیحاد و تەرەقییەکان، بەناوی حیزبی رادیکاڵی عوسمانی دادەمەزرێنی و، گۆڤارێک بەناوی مەشرووتیەت، بڵاو دەکاتەوە.
لەو ساڵانەی لە پاریس دەژی، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی فراوان لەگەڵ سیاسەتکار و ناوەندە جیهانییەکانی ئەو سەردەمە دابمەزرێنێ و لە دۆزی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. سەرەتا هەوڵ دەدات لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیدا مافەکانی کورد بەدەست بهێنێ و بۆ ئەو پرسە تێ دەکۆشێت.
لە سەرەتاکانی دەستپێکی جەنگی جیهانی یەکەم لە 1914، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندەی لەگەڵ دەوڵەتی ئینگلیزی بەریتانیا ببەستێ و، لە بارودۆخ و خواستەکانی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. نامە دەنێرێ بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و پێیان دەڵێ: کورد هاوکاری هاوپەیمانەکان دەکات، بەمەرجێ شتێک بۆ کورد دابین بکەن. ئەم نامەیە یەکەم کاری دیپلۆماسی نەتەوەیی بووە، کە جیاوازبووە لە کارەکانی پێشووی ژەنەڕاڵ، کە زیاتر مەیلی بەلای چاکسازی و مافی کورد، لە نێو دەوڵەتی عوسمانییدا دەچوو.
پێش تەواو بوونی جەنگی جیهانی یەکەم، بەریتانیا دەیەوێت لەگەڵ کورددا وتووێژ بکا، بۆ ئەو مەبەستەش سێر بیرسی کۆکس ی نوێنەری بەریتانیا، لە شاری مارسیلیای فەرەنسی چاوی بە ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەکەوێت. ژەنەڕاڵ ئەمە بە هەلێک دەزانێت و درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، وەک داواکاری کوردان و پێشنیار دەیخاتە بەردەم کۆکس.
ساڵی 1918 دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بەهۆی خوێندنەوەی مێژووی کورد و نووسینی کوردناسەکان، لە کەسێکی پان عوسمانیزمەوە وەردەچەرخێ بەرەو کەسایەتییەکی نەتەوەیی کورد و بیری کوردایەتی دەکەوێتە مێشک. هەر لەو دەمەدا پەیوەندەی دەکات بە سەرکردەکانی ئەو دەمی کورد (شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک،سەید تەهای نەهری) و لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییەوە راوێژیان لەگەڵ دەکات.
لە ساڵی 1918 دوای تەواوبوونی جەنگ، هەوڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی چڕتر دەکاتەوە و دوو نامە دەنێرێ بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. لە نامەکاندا ئاماژە بە زوڵم و زۆری تورکەکان دەکات و دەڵێ نامانەوێ لەگەڵیاندا بژین، داوای دەوڵەتی کوردی دەکات و رایدەگەیەنێت کە بەهۆی بیری خێڵەکی کۆمەڵگەی کوردییەوە ئەستەمە سەرۆکێک هەڵبژێردرێت، چونکە هەر خێڵێک سەرۆک خێڵەکەی خۆی لەوانی تر پێ گەورەترە. هەر لەو نامانەدا ئاستی پێگەیشتووی شەریف پاشا دەردەکەوێت و، ئاماژە بەوە دەکات سەرۆکی ئەو وڵاتە دەبێ کەسێکی شارەزا و لێهاتووبێت، هەم لە بواری ئیداری و هەم لەبواری سیاسی و سەربازی بتوانێ ئیدارەی ئەو وڵاتە بکات و بیگەیەنێتە کەنارێکی ئارام. ‌ ئەم تایبەتمەندیانەش لە خودی ژەنەڕاڵدا هەبووە، هەروەها دەڵێت: بۆ ئەوەی ئەو کێشانە ڕوونەدات ئامادەیە سەرۆکایەتی ئەو دەوڵەتە بەئەستۆ بگرێت. بەڵام بەداخەوە ئەو نامانە‌ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و لە لایەن بەریتانیاوە بایەخێکی پێ نەدراوە.
لە سەروبەندی بەستنی کۆنگرەی ئاشتی، ژەنەڕاڵ دەست دەکاتەوە بە چالاکی دیپلۆماسی و لە 6-2- 1919 لە پاریسەوە نامەیەک بۆ سەرۆکی کۆنگرەی ئاشتی دەنێرێت، لەبارەی داواکاری و خواستەکانی کورد. شەریف پاشا خۆی بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە ئامادە دەکات، کە چارەنووسی نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات. شێخ عەبدولقادری شێخ عوبەیدوڵای نەهری، لەگەڵ ئەمین عالی بەدرخان، بەناوی (کۆمەڵەی تەعالی کوردستان) لە ئەستەمبوڵ، لە رێگای کۆمیساریای ئەمریکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییەوە لە ئەستەمبوڵ، ڕایدەگەیەنن کە شەریف پاشا بۆی هەیە لە کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان ببێتە نوێنەری داخوازییەکانی گەلی کورد. لە هەمانکاتدا نامەشیان لەم بارەیەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆنفڕانسەکە نووسیووە.
لە هەمانکاتدا لە باشووری کوردستان، شێخ مەحموودی مەزبەتەیەکی بە خەڵک و عەشایەری کورد مۆرکرد. بەگوێرەی ئەمە، شەریف پاشا کرا بە نوێنەری کوردەکان لە (کۆنفڕانسی ئاشتی لە پاریس) بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی میللەتی کورد. ئەم مەزبەتەیە بە قەڵەمی ڕەفیق حیلمی، لە شاری سلێمانی نووسراوە بە بەر چاوی مێجەر نوئێلەوە. کە هاوکات نامەیەکیشی لەگەڵدا بووە و بە رەشید زەکی کابان و سەید ئەحمەد بەرزنجی، رەوانەی پاریس کراوە، بەڵام ئینگلیزەکان لە حەلەب رێگەیان لەو دوو نوێنەرە گرت و نەیانهێشت نامەکە بگاتە کۆنفرانسەکە لە پاریس!
ئەمە جگە لەوەی پێشووتریش پەیوەندی بەستووە لەگەڵ سمکۆی شکاک و شێخ مەحمود و سەید تەهای نەهری و سەرکردە چەکدارەکانی کوردەوە و راوێژی پێکردوون دەربارەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
هەروەها جگە لەوان ڕێکخراوە سیاسییە کوردیەکانی وەک (تەعاون و تەرەقی کورد، هیوا، تەشکیلاتی ئیتجتماعی، فیرقەی دیموکراتی کورد، جەمیعەی ئیستقلالی کوردستان) نامەی پشتیگری و نوێنەرایەتیان نارد بۆ شەریف پاشا، تا وەکو نوێنەری کوردان تێبکۆشێ لە پێناو مافەکانی کورد.
ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لەو دەمەدا بەشێوەیەک لە شێوەکان کوردانی چوارپارچەی کوردستان، یەکدەنگ و هاو هەڵوێست بوون لەبارەی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شەریف پاشایان کردۆتە نوێنەری خۆیان! یاخود ئەگەر ئەوانیش بیری سەربەخۆیی خوازیان نەبووبێت، بەڵام ژەنەراڵ شەریف پاشایان وەک نوێنەری خۆیان دەستنیشان کردووە و، شەریف پاشاش بەناوی کوردەوە داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردەکان کردووە.
هەروەها شەریف پاشا، لە دووکاتی جیاوازدا لەگەڵ سێر بیرسی کۆکس، نوێنەری بەریتانیا لە فەڕەنسا کۆدەبێتەوەو بیری دەخاتەوە کە پێویستە بەریتانیا، لە داخوازییەکانی کورد بکۆڵێتەوە!
شەریف پاشا لە 22- 3-1919 بەناونیشانی سەرۆک وەفدی کوردان، بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی دەکات، کە لە پاریس بەرێوەچوو. تێیدا یاداشتنامەیەک لەبارەی داخوازییەکانی میللەتی کوردەوە پێشکەشی کۆنفرانسەکە دەکات. لە ناوەڕۆکی یاداشتنامەکەیدا وێڕای ئەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی جیاواز و خاوەن مێژوو و کولتوور دەناسێنێ، ئاماژە بە شارە کوردییەکان و مێژووی کوردەکان دەکات. هاوکات لە چوارچێوەی یاداشتنامەکەیدا نەخشەیەکی کوردستانیشی لەگەڵدا بووە. ئەو نەخشەیەی کە ژەنەراڵ شەریف پاشا کێشاویەتی و پێشکەشی کۆنفرانسی ئاشتی کردووە، وەک یەکەمین نەخشەی کوردستانی گەورە دەناسرێت کە لە ئاستێکی فەرمی و نێودەوڵەتیدا بەکارهێنرابێت. لە سەرەکیترین داواکارییەکانی یاداشتنامەکەشیدا داوای دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد دەکات.
هەر لەو سەروبەندەدا کە جیهان گۆڕانکاری زۆری تێدا روویداوە و گۆڕانکارییەکان خێرا بوون، لە نێوان مانگی حەوت و دەی ساڵی 1919 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، دوو نامە دەنێرێت بۆ بەلفۆڕی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و تێیدا داوای دەوڵەتێکی کوردی دەکات. هەروەها پێشنیار دەکات کە سەرەتا ئەو دەوڵەتە بە نهێنی ئامادە بکرێت و پاشان بخرێتە بەردەم کۆنگرەی گەلان. هەر لەو نامانەدا ئەوە رادەگەیەنێت، کە کوردان ئەوەیان وەک سەرۆکی دەوڵەتی کوردی هەڵبژاردووە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نامەیەک بۆ نوێنەری بەریتانیا لە بەغدا دەنووسێت، تێیدا رەزامەندی دەنووێنێت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، بەڵام نوێنەری سامی لە بەغداد رەتی دەکاتەوە و دەڵێ کوردان خێڵەکین و هەستی خێڵەکییان هەیە نەک نەتەوەیی. هەر ئەوکاتیش ناکۆکی لە نێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و شێخ عەبدولقادری نەهری دروست دەبێت، بەوەی شێخ داوای ئۆتۆنۆمی دەکات و بروسکە دەکات بۆ کۆنگرەی ئاشتی و، ژەنەڕاڵیش خەون دەبینێ بە دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی.
پاشان بەهۆی هەوڵەکانی ژەنەراڵ شەریف پاشا و داخوازی کوردەکانەوە، لە رێکەوتنامەی سیڤەر لە ساڵی 1920، بەگوێرەی مادەکانی (62، 63، 64) پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی وەک مافی کورد، دیاری دەکرێت و دەوڵەتی تورکیاش بەمە رازی دەبێت. لە باشووری کوردستانیش شۆرشی شێخ مەحموود، سەر هەڵدەدات و دژی ئینگلیز دەوەستێ، هاوکات نوێنەرانی شارەکانی (ئورفە، وان، بەتلیس، مەڵاتیا، دەرسیم، دیاربەکر) باکووری کوردستان لە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە رایدەگەیەنن نایەوێ لە تورکیا جیا ببنەوە! بەمەش خەونی دەوڵەتەکەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا لەگۆڕ دەنرێ و رێکەوتنامەی لۆزانیش ئەمە دەچەسپێنێت.
دوای ئەوەش ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، لە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار ئەنجام دەدات و چەندین نامە بۆ سەرکردە و باڵوێزخانەکان دەنێرێ. لەوانە، دووجار نامە بۆ مۆسۆلینی سەرۆکی ئیتاڵیا دەنێرێ، لە بارەی پرسی کوردەوە.
دواجار ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بێ ئومێد دەبێت و واز لە کاری دیپلۆماسی دەهێنێت و لەگەڵ کەریمەی کچی و زاوا ئیتاڵیەکەی دەچێت بۆ ئیتاڵیا و لەگەڵ ئەوان دەژی. ساڵی 1951 هەر لە ماڵی کەریمەی کچی، لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا، لە تەمەنی 86 ساڵی مردووە و تەرمەکەیان بۆ میسر گواستۆتەوه. تا ئێستاش نازانرێ لە کوێ نێژراوە و گۆڕ غەریب ماوەتەوە‌، هەرچەندە وەسیەتی ئەوەبوو دوای مردنی تەرمەکەی بسووتێنن و خۆڵەمێشەکەی فرێ بدەنە‌ دەریاوە، چونکە خۆی بە کەسێکی بێ نیشتمانی سەربەخۆ دەزانی.

⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 ژێدەر
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هەڤاڵنامە، هەڤاڵ نەژاد
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 9
📝 بەلگەنامە
1.👁️نامەیەکی شەریف پاشای خەندان بۆ یەک لە هاورێکانی ساڵی 1900
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️جەنەرال شەریف پاشا و مەسەلەی کورد لە کۆنگرەی ئاشتی (پاریس 1919-1920)
2.👁️ژەنەراڵ شەریف پاشا
3.👁️شەریف پاشا کێ بوو؟
4.👁️نامە دیپلۆماتییەکانی شەریف پاشای خەندان لە ئەرشیفخانەکانی بەریتانیا و فەرەنسا
📅 رێکەوت و رووداو
1.👁️18-01-1919
📷 وێنە و پێناس
1.👁️شەقامی شەریف پاشا لە ئەسکەندەریە
2.👁️کاریکاتۆرێکی شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتی
1.👁️ڕەشید زەکی کابان
📂[ زێدە...]

⁉️ تایبەتمەندیێن بابەتی
🏷️ پول: 👫 کەسایەتی
🏳️ زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏡 Place of Residence: 🌎 دەرڤەی وەلات
👫 جورێ کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جورێ کەس: 👫 کەسایەتی
⚤ رەگەز: 👨 پیاوان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشوورا کوردستانێ

⁉️ Technical Metadata
✨ کوالیتیا ڤی بابەتی: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراب👎
✖️
 40%-49%
خراب
✖️
 50%-59%
خراب نینە
✔️
 60%-69%
ناڤنجی
✔️
 70%-79%
گەلەك باشە
✔️
 80%-89%
گەلەك باشە 👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: (هاوڕێ باخەوان) ل: Nov 8 2008 2:42PM هاتیە تومارکرن
✍️ ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: (هاوڕێ باخەوان)ڤە: Mar 19 2018 3:11PM هاتیە ڕاست ڤەکرن
☁️ ناڤ و نیشانێن بابەتی
🔗
🔗
⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
👁 ئەڤ بابەتە 13,800 جار هاتیە دیتن

📚 Attached files - ڤێرشن
جور ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناڤێ تومارکەری
📷 فایلا وێنەیی 1.0.122 KB Feb 23 2015 12:21PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەرتوکخانە
  🕮 ژ بیرهاتنێن مەلا قاسمێ...
  🕮 بیست و حەفت چاخێن خەریبیێ
  🕮 ڤەژین؛ زاڕاڤێن زانستی ...
  🕮 ئەز و پێنووس
  🕮 زێدە...


📅 کرونولوژیا ڕویدانا
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020


💳 کۆمەکا دارایی
👫 هەڤکارێن کوردیپێدیا
💬 بوچوونێن هەوە
⭐ کومکری
📌 Actual
ئەردەوان زاخۆیی
ئەردەوان عەلی محەمەد کو ب ئەردەوان زاخویی هاتبوو ناسین، ل سالا 1957 ل باژێرێ زاخو ژ دایک بویە، هەر ژ زاروکینیێ حەژ ل ستران گوتنێ کریە، بەشداریا هن ئاهەنگێن نەورزێ ل زاخو کریە.
ل سالا 1979 ل زاخو ژیانا هەڤژینیێ پێک ئینایە و چوویە د ناڤ رێزیێن پێشمەرگێ کوردستانێ دا و ستران ب وەلات و دەردە سەریا مللەتێ خوە گوتیە.
ئەردەوان زاخویی دوو زاروک هەنە ب ناڤێن هوزان و کوڤان، ئێکەم ستران ل سالا 1978 ب ناڤێ دچمە هەوارا خابیری تۆمار کریە، هەر هەمان سالا ئێکەم کاسێت بەلافکرینە.
سترانبێژێ ناڤبری هەتاکو بێ سەر
ئەردەوان زاخۆیی
عابد خورشید ئەحمەد حەسەن
ژ دایک بوویێ (1968) یەخەلکێ گوندێ (نسرا) یەسەرب ناحیا (ئەتروش) ڤە.
بەشداری د شورەشا گولانێ دا کریەلسالا (1986-1988) ئەندامێ پارتی دگەل رێکخراوا روژهات بەشداری د سەرهلدانا بوهارا پیروزا سالا (1991) دا کریەو پاشی دبیتەپ.م دگەل (ئیبراهیم حاجی ملو) و د بەرسینگرتنا دوژمنی دا ل لدەڤەرا سەرسنکێ لروژا 04-04-1991 تێتە شەهیدکرن و د گەهیتەکاروانێ نەمران و جەنازێ وی ل سەرسنکێ تێتەڤەشارتن.
پلە: پ.م

http://www.pdk-leqa1.com/sd.php?id=2556
عابد خورشید ئەحمەد حەسەن
ڕەشید فندی
– ل سالا (1948)ێ ل باژێرێ دهۆکێ ژ دایک بوویە
– خوەندنا خوە یا دەسپێکی و ناڤنجی ل دهۆکێ ب دویماهی ئینایە‌
– خوەندنا خوە یا ئامادەیی ل باژێرێ مویسلێ ب دویماهی ئینایە‌
– ل سالا 1981ێ ژ زانکۆیا موسل/ کۆلیژا پەروەردێ / پشکا زیندەوەرزانی دەرچوویە
– ژ سالا (1971- 2001)ێ کارێ مامۆستایەتیێ ل چەندین خوەندنگەهێن جودا جودا دا کری یە
– ل سالا 1971ێ دەست ب نڤیسینێ کریە
– د سالا 1971 ێ بوویە ئەندامێ ئێکەتی یا نڤیسەرێن کورد
– چەندین پلە د ئێکەتی یا نڤیسەرێن کورد / تایێ دهۆک دا وەرگرتینە وەک‌ (ئەندامێ دەس
ڕەشید فندی
ڕێژەیا 70٪ ژ پێداچۆنا لسەر خشتەیا مووچەیێ فەرمانبەرێن دهۆک بدووماهی هاتییە
بەرپرسێ نڤیسینگەها سیستەمێ بایۆمەتری فەرمانبەران ل پارێزگەها دهۆک خویاکر، ب رێژەیا 70٪ کاروبارێن لیستەیێن هەموو رێڤەبەری و فەرمانگەهێن میری بۆ وەرگرتنا مووچەیێ مەها هەفت ژلایێ وانڤە ب دوماهی هاتینە و ل هیڤییا چەند رێڤەبەریێن دینە کو پێداچۆنا خۆ لسەر وی خشتەیێ مووچەی یێ لسەر سیدیێ بکەن کو بۆ وان هاتییە هنارتن و دووبارە بۆ مە ڤەگەرینن.
فەرسەت حسین، بەرپرسێ نڤیسینگەها سیستەمێ بایۆمەتری فەرمانبەران ل پارێزگەها دهۆک بۆ دواڕۆژ رهونکر کارێ ئۆفیسا دهۆک یا بایۆمەتری ب دو قۆناغان ب دوماهی دهێت کو ئەو ژی
ڕێژەیا 70٪ ژ پێداچۆنا لسەر خشتەیا مووچەیێ فەرمانبەرێن دهۆک بدووماهی هاتییە
کەڤنە ڤین
نڤیسەر: دلۆڤان هالۆ
بابەت: هەلبەست
ساڵا چاپکرنێ: (2010) کوردستان- زاخۆ
چاپخانە: خانی- دهۆک
ژمارا لاپەڕان: (78)
کەڤنە ڤین

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| دروستکرنا لاپەری 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574