הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,299
תמונות 105,586
ספרים 19,128
קבצים הקשורים 96,236
Video 1,300
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
شەریف پاشای خەندان
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook4
Twitter0
Telegram5
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link3
פריט דירוג
15 הצבעה 4
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English1
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەریف پاشای خەندان

شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لەناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیووانی ڕژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووە بەرانبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لەنێودەوڵەتی عوسمانی هێناوە و ڕاستەوخۆ بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپلۆماتی کوردی سەربەخۆخوا، بێگومان بێ کەم و کوڕی و هەڵە نییە، وەک ئاماژەشم پێ داوە، سەرەتایەکە و وەک دەروازەیەکە بۆ ناسینی ئەو ئەو سیاسییەی شەیدای سەربەخۆیی کوردستان بووە و لەو پێناوەدا خەباتێکی زۆری کردووە.
شەریف پاشا کوڕی سەعید پاشای کوڕی حسێن پاشای ئەحمەد ئاغای خەندانە. باوکی شەریف پاشا کەسایەتییەکی ناودار بووە، چەندین پۆست و پایەی لەناو دەوڵەتی عوسمانی هەبووە و دوایەمینیان سەرۆکی شوورای دەوڵەت بووە.
شەریف پاشا، ساڵی 1865 لە دایک بووە، لە #سلێمانی# چووەتە خوێندنگەی خواجەکان و، لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید هاوپۆل بووە و دەرسی خوێندووە. لەوێ فێری زمانەکانی تورکی عوسمانلی، عەرەبی، فارسی بووە، پاشان چووەتە ئەستەمبوڵ و فێری زمانەکانی یۆنانی، ئیتاڵی، فەرەنسی بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/125/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=شەریف پاشای خەندان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/125/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە دەوڵەتی عوسمانیدا پلەی فەریق وەردەگرێت و دواتر لە قوتابخانەی سەربازی (سانت-سیر) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ساڵی 1889 پلەی ژەنەڕاڵی وەردەگرێت. ساڵی 1890 خێزان پێکەوەدەنێت، هاوسەرەکەی کچی عەباس حیلمی و ئامۆزای مەلیک فاروقی پاشای میسر بووە.
ساڵی 1898 دەنێردرێتە سوید و دەکرێتە نوێنەری دەوڵەتی عوسمانی لە سوید بە پلەی (باڵوێزی فەقولعادە) ، لەوێ دەبێتە دۆستی شای سوید، هەر لە سویدیش فێری زمانی سویدی و ئینگلیزی دەبێت. لەو ماوەی لە سوید دەبێت، دوو خەڵاتی شاهانە وەردەگرێت (نیشانەی شمشێر، ئەستێرەی باکوور) .
ساڵی 1900 پەیوەندی بە کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی دەکات و ناوی نهێنی ڕێکخراوەیی (کوردە) دەبێت. هەر لە سوید، سەرەتای ناکۆکی لەنێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و، دەوڵەتی عوسمانی دەردەکەوێت. بەهۆی ئەوەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، داکۆکی لە ئیتیحاد و تەرەقییەکان دەکات و پەیوەندییان لەگەڵ دەبەستێ. بەهۆی پێگەی بەرزی باوکییەوە سوڵتانی عوسمانی چاوپۆشی لەم کارەی ژەنەڕاڵ دەکات.
دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئیتحادییەکانەوه، لە ساڵی 1908 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ. لە ئەستەمبوڵ بە هاوکاری چەند کەسایەتییەکی کورد (ئەمین عالی بەدرخان، شێخ عەبدولقادری شەمزینی، چەندین کەسی تر) یەکەم کۆمەڵە و ڕێکخراوی سیاسی کوردی بەناوی (کورد تەعاون و تەرەقی جەمعیەتی) دادەمەزرێنن و ڕۆژنامەیەکیش بەناوی (کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتە سی) بڵاودەکەنەوە، کە پیرەمێردی شاعیر، سەرنووسەری دەبێت.
دواتر بەهۆی تاکڕەوی و دیکتاتۆری ئیتیحاد و تەرەقییەکان، کۆمەڵە کوردییەکەی ژەنەراڵ شەریف پاشا و ڕۆشنبیرەکانی دیکەی کورد دادەخرێت و، ناکۆکی دەکەوێتە نێوان شەریف پاشا و ئیتیحادییەکان، بەهۆیەوە ساڵی 1909 دەچێتە پاریس. لەوێ پارتێکی نەیار دژی دەوڵەتی ئیتیحاد و تەرەقییەکان، بەناوی حیزبی ڕادیکاڵی عوسمانی دادەمەزرێنی و، گۆڤارێک بەناوی مەشرووتییەت، بڵاو دەکاتەوە.
لەو ساڵانەی لە پاریس دەژی، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی فراوان لەگەڵ سیاسەتکار و ناوەندە جیهانییەکانی ئەو سەردەمە دابمەزرێنێ و لە دۆزی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. سەرەتا هەوڵ دەدات لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیدا مافەکانی کورد بەدەست بهێنێ و بۆ ئەو پرسە تێ دەکۆشێت.
لە سەرەتاکانی دەستپێکی جەنگی جیهانی یەکەم لە 1914، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندەی لەگەڵ دەوڵەتی ئینگلیزی بەریتانیا ببەستێ و، لە بارودۆخ و خواستەکانی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. نامە دەنێرێ بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و پێیان دەڵێت: کورد هاوکاری هاوپەیمانەکان دەکات، بەمەرجێ شتێک بۆ کورد دابین بکەن. ئەم نامەیە یەکەم کاری دیپلۆماسی نەتەوەیی بووە، کە جیاوازبووە لە کارەکانی پێشووی ژەنەڕاڵ، کە زیاتر مەیلی بەلای چاکسازی و مافی کورد، لەنێودەوڵەتی عوسمانییدا دەچوو.
پێش تەواو بوونی جەنگی جیهانی یەکەم، بەریتانیا دەیەوێت لەگەڵ کورددا وتووێژ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش سێر بیرسی کۆکس ی نوێنەری بەریتانیا، لە شاری مارسیلیای فەرەنسی چاوی بە ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەکەوێت. ژەنەڕاڵ ئەمە بە هەلێک دەزانێت و درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، وەک داواکاری کوردان و پێشنیار دەیخاتە بەردەم کۆکس.
ساڵی 1918 دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بەهۆی خوێندنەوەی مێژووی کورد و نووسینی کوردناسەکان، لە کەسێکی پان عوسمانیزمەوە وەردەچەرخێ بەرەو کەسایەتییەکی نەتەوەیی کورد و بیری کوردایەتی دەکەوێتە مێشک. هەر لەو دەمەدا پەیوەندەی دەکات بە سەرکردەکانی ئەو دەمی کورد (شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک، سەید تەهای نەهری) و لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییەوە ڕاوێژیان لەگەڵ دەکات.
لە ساڵی 1918 دوای تەواوبوونی جەنگ، هەوڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی چڕتر دەکاتەوە و دوو نامە دەنێرێ بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. لە نامەکاندا ئاماژە بە ستەم و زۆری تورکەکان دەکات و دەڵێت نامانەوێ لەگەڵیاندا بژین، داوای دەوڵەتی کوردی دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی بیری خێڵەکی کۆمەڵگەی کوردییەوە ئەستەمە سەرۆکێک هەڵبژێردرێت، چونکە هەر خێڵێک سەرۆک خێڵەکەی خۆی لەوانی تر پێ گەورەترە. هەر لەو نامانەدا ئاستی پێگەیشتووی شەریف پاشا دەردەکەوێت و، ئاماژە بەوە دەکات سەرۆکی ئەو وڵاتە دەبێت کەسێکی شارەزا و لێهاتووبێت، هەم لە بواری ئیداری و هەم لە بواری سیاسی و سەربازی بتوانێت ئیدارەی ئەو وڵاتە بکات و بیگەیەنێتە کەنارێکی ئارام. ئەم تایبەتمەندیانەش لە خودی ژەنەڕاڵدا هەبووە، هەروەها دەڵێت: بۆ ئەوەی ئەو کێشانە ڕوونەدات ئامادەیە سەرۆکایەتی ئەو دەوڵەتە بەئەستۆ بگرێت. بەڵام بەداخەوە ئەو نامانە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و لەلایەن بەریتانیاوە بایەخێکی پێ نەدراوە.
لە سەروبەندی بەستنی کۆنگرەی ئاشتی، ژەنەڕاڵ دەست دەکاتەوە بە چالاکی دیپلۆماسی و لە 6-2-1919 لە پاریسەوە نامەیەک بۆ سەرۆکی کۆنگرەی ئاشتی دەنێرێت، لەبارەی داواکاری و خواستەکانی کورد. شەریف پاشا خۆی بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە ئامادە دەکات، کە چارەنووسی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات. شێخ عەبدولقادری شێخ عوبەیدوڵای نەهری، لەگەڵ ئەمین عالی بەدرخان، بەناوی (کۆمەڵەی تەعالی کوردستان) لە ئەستەمبوڵ، لە ڕێگای کۆمیساریای ئەمریکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییەوە لە ئەستەمبوڵ، ڕایدەگەیەنن کە شەریف پاشا بۆی هەیە لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان ببێتە نوێنەری داخوازییەکانی گەلی کورد. لە هەمانکاتدا نامەشیان لەم بارەیەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆنفرانسەکە نووسیووە.
لە هەمانکاتدا لە باشووری کوردستان، شێخ مەحموودی مەزبەتەیەکی بە خەڵک و عەشایەری کورد مۆرکرد. بەگوێرەی ئەمە، شەریف پاشا کرا بە نوێنەری کوردەکان لە (کۆنفڕانسی ئاشتی لە پاریس) بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی میللەتی کورد. ئەم مەزبەتەیە بە قەڵەمی ڕەفیق حیلمی، لە شاری سلێمانی نووسراوە بە بەر چاوی مێجەر نوئێلەوە. کە هاوکات نامەیەکیشی لەگەڵدا بووە و بەڕەشید زەکی کابان و سەید ئەحمەد بەرزنجی، ڕەوانەی پاریس کراوە، بەڵام ئینگلیزەکان لە حەلەب ڕێگەیان لەو دوو نوێنەرە گرت و نەیانهێشت نامەکە بگاتە کۆنفرانسەکە لە پاریس!
ئەمە جگە لەوەی پێشووتریش پەیوەندی بەستووە لەگەڵ سمکۆی شکاک و شێخ مەحمود و سەید تەهای نەهری و سەرکردە چەکدارەکانی کوردەوە و ڕاوێژی پێکردوون دەربارەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
هەروەها جگە لەوان ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکانی وەک (تەعاون و تەرەقی کورد، هیوا، تەشکیلاتی ئیتجتماعی، فیرقەی دیموکراتی کورد، جەمیعەی ئیستقلالی کوردستان) نامەی پشتیگری و نوێنەرایەتیان نارد بۆ شەریف پاشا، تا وەکوو نوێنەری کوردان تێبکۆشێ لەپێناو مافەکانی کورد.
ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لەو دەمەدا بەشێوەیەک لە شێوەکان کوردانی چوارپارچەی کوردستان، یەکدەنگ و هاو هەڵوێست بوون لەبارەی درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شەریف پاشایان کردۆتە نوێنەری خۆیان! یاخود ئەگەر ئەوانیش بیری سەربەخۆیی خوازیان نەبووبێت، بەڵام ژەنەراڵ شەریف پاشایان وەک نوێنەری خۆیان دەستنیشان کردووە و، شەریف پاشاش بەناوی کوردەوە داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردەکان کردووە.
هەروەها شەریف پاشا، لە دووکاتی جیاوازدا لەگەڵ سێر بیرسی کۆکس، نوێنەری بەریتانیا لە فەڕەنسا کۆدەبێتەوەو بیری دەخاتەوە کە پێویستە بەریتانیا، لە داخوازییەکانی کورد بکۆڵێتەوە!
شەریف پاشا لە 22-3-1919 بە ناونیشانی سەرۆک وەفدی کوردان، بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی دەکات، کە لە پاریس بەڕێوەچوو. تێیدا یاداشتنامەیەک لەبارەی داخوازییەکانی میللەتی کوردەوە پێشکەشی کۆنفرانسەکە دەکات. لە ناوەرۆکی یاداشتنامەکەیدا وێڕای ئەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی جیاواز و خاوەن مێژوو و کولتوور دەناسێنێ، ئاماژە بە شارە کوردییەکان و مێژووی کوردەکان دەکات. هاوکات لە چوارچێوەی یاداشتنامەکەیدا نەخشەیەکی کوردستانیشی لەگەڵدا بووە. ئەو نەخشەیەی کە ژەنەراڵ شەریف پاشا کێشاویەتی و پێشکەشی کۆنفرانسی ئاشتی کردووە، وەک یەکەمین نەخشەی کوردستانی گەورە دەناسرێت کە لە ئاستێکی فەرمی و نێودەوڵەتیدا بەکارهێنرابێت. لە سەرەکیترین داواکارییەکانی یاداشتنامەکەشیدا داوای دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد دەکات.
هەر لەو سەروبەندەدا کە جیهان گۆڕانکاری زۆری تێدا ڕوویداوە و گۆڕانکارییەکان خێرا بوون، لەنێوان مانگی حەوت و دەی ساڵی 1919 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، دوو نامە دەنێرێت بۆ بەلفۆڕی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و تێیدا داوای دەوڵەتێکی کوردی دەکات. هەروەها پێشنیار دەکات کە سەرەتا ئەو دەوڵەتە بە نهێنی ئامادە بکرێت و پاشان بخرێتە بەردەم کۆنگرەی گەلان. هەر لەو نامانەدا ئەوە ڕادەگەیەنێت، کە کوردان ئەوەیان وەک سەرۆکی دەوڵەتی کوردی هەڵبژاردووە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نامەیەک بۆ نوێنەری بەریتانیا لە بەغدا دەنووسێت، تێیدا ڕەزامەندی دەنووێنێت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، بەڵام نوێنەری سامی لە بەغدا ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت کوردان خێڵەکین و هەستی خێڵەکییان هەیە نەک نەتەوەیی. هەر ئەوکاتیش ناکۆکی لەنێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و شێخ عەبدولقادری نەهری درووست دەبێت، بەوەی شێخ داوای ئۆتۆنۆمی دەکات و بروسکە دەکات بۆ کۆنگرەی ئاشتی و، ژەنەڕاڵیش خەون دەبینێ بە درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی.
پاشان بەهۆی هەوڵەکانی ژەنەراڵ شەریف پاشا و داخوازی کوردەکانەوە، لە ڕێکەوتنامەی سیڤەر لە ساڵی 1920، بەگوێرەی مادەکانی (62، 63، 64) پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی وەک مافی کورد، دیاری دەکرێت و دەوڵەتی تورکیاش بەمە ڕازی دەبێت. لە باشووری کوردستانیش شۆڕشی شێخ مەحموود، سەر هەڵدەدات و دژی ئینگلیز دەوەستێ، هاوکات نوێنەرانی شارەکانی (ئورفە، وان، بەتلیس، مەڵاتیا، #دەرسیم#، #ئامەد#) باکووری کوردستان لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە ڕایدەگەیەنن نایەوێت لە تورکیا جیا ببنەوە! بەمەش خەونی دەوڵەتەکەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا لەگۆڕ دەنرێ و ڕێکەوتنامەی لۆزانیش ئەمە دەچەسپێنێت.
دوای ئەوەش ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، لە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار ئەنجام دەدات و چەندین نامە بۆ سەرکردە و باڵوێزخانەکان دەنێرێ. لەوانە، دوو جار نامە بۆ مۆسۆلینی سەرۆکی ئیتاڵیا دەنێرێ، لە بارەی پرسی کوردەوە.
دواجار ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بێ ئومێد دەبێت و واز لە کاری دیپلۆماسی دەهێنێت و لەگەڵ کەریمەی کچی و زاوا ئیتاڵیەکەی دەچێت بۆ ئیتاڵیا و لەگەڵ ئەوان دەژی. ساڵی 1951 هەر لە ماڵی کەریمەی کچی، لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا، لە تەمەنی 86 ساڵی مردووە و تەرمەکەیان بۆ میسر گواستۆتەوه. تا ئێستاش نازانرێ لە کوێ نێژراوە و گۆڕ غەریب ماوەتەوە، هەرچەندە وەسییەتی ئەوەبوو دوای مردنی تەرمەکەی بسووتێنن و خۆڵەمێشەکەی فرێ بدەنە دەریاوە، چونکە خۆی بە کەسێکی بێ نیشتمانی سەربەخۆ دەزانی.[1] [2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,366,385
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | هەڤاڵنامە، هەڤاڵ نەژاد
קבצים הקשורים: 9
פריטים המקושרים: 13
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 00-00-1865
Date of Death: 22-01-1951 (86 שנה)
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Sulaimaniyah
No specified T3 85: דרום כורדיסטן
No specified T3 87: טורקיה
No specified T3 87: United Kingdom
Place of Residence: Diaspora
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: פעיל פוליטי
אנשים מקלידים: דמות
מין: גבר
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 08-11-2008
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( عومەر عەلی کایی ) על: 31-01-2024
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,366,385
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.244 KB 01-01-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
קובץ תמונה 1.0.122 KB 23-02-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,299
תמונות 105,586
ספרים 19,128
קבצים הקשורים 96,236
Video 1,300
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.875 2!