رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری
کەرکوککەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و
سلێمانیسلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە
شێخ مەحمودی حەفیدشێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیاری خۆی و ئەم ناودارەگەلێک وتاری رامیاری لەرۆژنامەی (
ڕۆژی کوردستانڕۆژی کوردستان) زمانی میری مەلیک مەحمود نووسی. کاتێک کەمیری کوردستانی باشوور بەپیلانی بەریتانیا و بەزەبری هێزی چەکداری لەناوبرا، مامۆستا رەفیق حیلمی لەو ناوچەیەدوور خرایەوەو کرا بەمامۆستای بیرکاری، بەڵام دەستی لەکوردایەتی هەڵنەگرت و پتر لەسەر گەیشنی کورد بەمافی چارەنووسی خۆی هەوڵیدا بووەیەکێک لەڕێکخەرانی شەڕەکەی بەر دەرکی سەرای سلێمانی لەساڵی 1930 و ماوەیەک لەسەر ئەم خەباتەی گیرا. کاتێک دەستەیەک لەقوتابیان و لاوانی کوردی
هەولێرهەولێرو سلێمانی و کەرکووک و کۆیەو
کفریکفری رێکخراوێکی رامیاریان بەناوی کۆمەڵەی (دارکەر) دامەزراند و ئامانجیان رزگارکردنی کوردستان بوو، بەڵام نەبووەئەو پارتەجەماوەرییەتاکو لەساڵی 1939 مامۆستا رەفیق حیلمی نەکرا بەسەرۆکی ئەو رێکخراوە، ناوەکەیشی لەسەر داخوازی ئەو سەرۆکەکرا بە(پارتی هیوا). بەهەوڵ و کۆششی بێوچانی ئەم سەرکردەنەتەوەییەلێهاتووه، زۆر لەئەفسەری کورد پەروەر و کاسبکار و رووناکبیر بوونەئەندامی کارای ئەم رێکخراوەڕامیارییەی کوردستان تا گەیشتەڕادەیەکی وا بەهەوڵ و هیمەتی ئەو پارتە(مەلا مستەفای بارزانی)ی دەست بەسەر لەسلێمانی، دەرباز کرا بۆ ناو خاکی کوردستانی رۆژهەڵات و لەوەێوەش لە28-07-1943 گەیشتەوەخاکی بارزان بۆ خۆکۆکردنەوەبۆ بەرپاکردنی شۆڕشی 1943-1945ی بارزان. ئەو پارتەی هیوا تاکۆتایی ساڵی 1943 و نیوەی یەکەمی 1944 بەهێزترین کۆمەڵەی رامیاری کورد بوو، یارمەتیەکی باشی شۆڕشی رزگاریخوازی بارزانی دا، لەجێی پارتی هیوا دوو رێکخراوی رامیاری کورد دروستبوون و پەرەیان سەند ئەوانیش (پارتی شۆڕش) و (پارتی رزگاری) بوون و لە16-08-1946یش لەشوێنی هەردوو رێکخراوەڕامیارییەکە(
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان) دروست بوو، مامۆستا (رەفیق حیلمی)ش وەک ناودارێکی رامیاریی گەورەی کورد مایەوەتاکو لە 04-08-1960 کۆچی دوایی کرد. مامۆستا رەفیق حیلمی لەگەڵ ئەوەی ناودارێکی رامیاری گەورەبوو، لەهەمان کاتیشدا شاعیرو مێژوونووس و وەرگێڕو رەخنەگری لێهاتووی وێژەی کوردیش بوو، لەماوەی ژیاندا ئەم بەرهەمانەی داناوەو بەچاپی گەیاندوون:
- کورد لەبەرەبەیانی مێژووەوەتا 1920 بەزمانی عەرەبی
- خولاسەی مەسەلەی کورد (لەفەڕەنسیەوه) کردوویەتی بەکوردی
- شیعرو ئەدەبیاتی کوردی - بەرگی یەکەم، لە1941 و بەرگی دووەمیش لە1956 دا بەچاپ گەیاند
- یاداشت (کوردستانی ئێراق و شۆڕشەکانی شێخ مەحمود) 6 بەرگەو هەموویان چاپکراون
- دیوانێکی شیعری بەناوی پاش تەمووز