عەبدولرەحمان قاسملوو
لە22ی دیسامبری 1930 زایینیدا لەشاری
ورمێورمێ لەبنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست رۆیشتوودا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، پێشان لەورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد.
ساڵی 1324 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لەشاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی 1946 کۆماری کوردستان لە
مەهابادمەهاباد رووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران. ساڵی 1327 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس هاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لە شا لە زانستگەی تاران (25ی رێبەندانی 1327) کەبوو بەهۆی لەنێو چوونی ئازادییەدێموکراتییەکان لەسەرانسەری ئێراندا. بەو بۆنەیەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارە ئێرانییەکان لەپاریس پێک هات کەلەوێ دا عەبدولرەحمان قاسملوو بەدرێژی لەدژی شاو رێژیمەکەی قسەی کرد لەئاکام دا خوێندکاران پەیامێکی ئیعترازییان بۆ حەمە رەزا شا نارد. ئەم کارەبوو بەهۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لەپاریس، تەنانەت حکوومەتی فەرانسە بۆ سەر قاسملوو. سەرئەنجام ناچار بوو پاریس بەجێ بهێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانیی یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران چوو بۆ پراگ پێتەختی چیکوسڵۆواکی.
هەر لەو ماوەیەدا کە لە فەرانسە بوو، بەهاوکاریی چەند خوێندکاری دیکەی کورد
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردکۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئورووپایان دامەزراند.
لەو ماوەیەدا کە لە پڕاگ خەریکی خوێندن بوو لە تێکۆشانی یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکارانیشدا بەشدار بوو. ساڵی 1330 بەنوێنەرایەتیی خوێندکارانی ئێران لە دووهەم کۆبوونەوەی ئەم رێکخراوەدا کە لە شاری پڕاگ گیرا، بەشدار بوو. هەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لە زۆر کۆبوونەوە و کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیهانیی لاواندا لە شاری بووداپێست بەشدار بوو.
ساڵی 1331 لەسەردەمی حکوومەتی موسەدیقدا عەبدولرەحمان قاسملوو پاش ئەوەی لەزانستگەی پڕاگدا لیسانسی زانستە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی وەرگرت گەڕایەوە ئێران. ئەو کاتە لەنێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی توودەی ئێران دا یەکیەتیی تەشکیلاتی هەبوو. قاسملوو پاش شەش مانگ تێکۆشان لەتاران هاتەوە مەهاباد و لەوێ بەرپرسایەتیی کاری حیزبی بەئەستۆ گرت.
پاش کودیتای 28ی گەڵاوێژی 1332 ناچار بوو بەتەواوی خۆی بشارێتەوە و بەنهێنی لەتاران و لەکوردستان خەریکی کاری حیزبی بێ. لەو ماوەیەدا عەبدولرەحمان قاسملوو سەرپەرشتیی رۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی بەئەستۆوە بوو کەتەنیا پێنج ژمارەی بەنهێنی لێ دەرچوو.
هەر لەو ماوەیەش دا بوو کەکۆمیتەیەکی سەرانسەری بۆ کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبەرپرسایەتیی ئەو پێک هات.
عەبدولرەحمان قاسملوو ساڵی 1336 جارێکی دیکە چۆوە چیکوسڵۆواکی، ساڵی 1958 پاش سەرکەوتنی شۆڕشی عێراق و بووژانەوەی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی عێراق قاسملوو لەگەڵ چەند ئەندامی مەسئوولی دیکەی حیزبی هەوڵیان دا لەرێگای عێراقەوە رێکخراوەکانی حیزبی زیندوو بکەنەوە. بەڵام بەهۆی کارشکێنیی هێندێک لەبەڕێوەبەرانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەو کارەدا سەرنەکەوتن. ساڵی 1339 عەبدولرەحمان قاسملوو بەدەستووری دەوڵەتی عێراق لەو ولاتە دەرکرا و گەڕایەوە بۆ پڕاگ.
ساڵی 1962 قاسملوو لە زانستگەی پڕاگ دوکتورای زانستی ئابووریی وەرگرت و هەتا ساڵی 1349 لەزانستگەی پڕاگ دەرسی ئابووریی سەرمایەداری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیئۆریی هەڵدانی ئابووری ی گوتەوە.
دوکتور قاسملوو زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی، فەرانسە، ئینگلیسی، چیکی و رووسی بەباشی دەزانی و بەزۆر زمانی دیکەش وەک ئەلمانی و زمانەکانی سلاو تا رادەیەک ئاشنا بوو.
ساڵی 1349 پاش دەرچوونی بەیاننامەی 11ی مارسو رێککەوتنی نێوان رێبەرایەتیی بزووتنەوەی کورد لەکوردستانی عێراقو دەوڵەتی ئەو وڵاتەئیمکانی تێکۆشانی سیاسی لەکوردستانی ئێران زیاتر بوو. لەو کاتەدا دوکتور قاسملوو لەئورووپا گەڕایەوەو بەهاوکاریی چەند کەس لەیارانی نیزیکی ئەرکی زیندوو کردنەوەی رێکخراوەکانی حیزبی دێموکراتی بەئەستۆ گرت.
لەکۆنفرانسی سێهەمی حیزبدا کەمانگی جۆزەردانی ساڵی 1350 گیرا، دوکتور قاسملوو بەئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بەسکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێردراو لەو کاتەوە لە هەموو کۆنگرەکانی حیزبی دا وەک سکرتێری گشتی هەڵبژێرایەوە. بەم جۆرەبۆ ماوەی 18 ساڵ کاروباری جیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەڕێوەبرد.
دوکتور قاسملوو 13ی ژوئیەی 1989 لەکاتێکدا بۆ دۆزینەوەی رێگای چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی کورد لەئێراندا لەگەڵ چەند نوێنەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لەڤیانا لەسەر مێزی وتووێژ دانیشتبوو لەگەڵ
عەبدوڵڵا قادری ئازەرعەبدوڵڵا قادری ئازەر ئەندامی کۆمیتەیناوەندی و نوێنەری حیزب لەئورووپا بەدەستی نوێنەرانی دەوڵەت بۆ وتووێژی ئاشتی، کوژرا. لەو تیرورەدا دوکتور
فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵفازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ کوردی عێراقیی مامۆستای زانستگەلە وییەنیش کوژرا.
بەرهەمەکانی:
دوکتور قاسملوو چەندین کتێب و نامێلکەی لەسەر گیر و گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان نووسیوە کە لە هەموویان بەناوبانگتر کتێبی کوردستان و کوردە. ئەم کتێبە لە جێدا بەزمانی چێکی نووسراوە، تا ئێستا بەزمانەکانی ئینگلیسی، سڵۆواکی، لەهێستانی، عەرەبی و کوردی و فارسی و هێندی وچەند بەشیشی بە فەرانسەیی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
[1]