عومەری سوڵتانی وەفا ساڵی 1941 لەیەکێک لەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری #بۆکان# لەدایک بوو. لەبەندیخان شیعر لەئامێز دەگرێت. وەفا لەرۆژگارانی کپ و بۆگەنی سەردەمی پاشایەتیدا شیعری دەگاتەرادیۆ دیهلی لەهیندوستان و خەڵاتی یەکەم لەمێهرەجانی شیعری فارسیدا وەردەگرێت و لێی دەگێڕنەوەکەبچێت بۆ وڵاتی هیندوستان بەڵام بۆی نالوێ و لەتاران لەباڵوێزخانەی هیندوستان خەڵاتی تایبەتی و 5 کتێب بەئیمزای جەواهیر لەعل نەهرۆ وەردەگرێت.
عومەر سوڵتانی ناسراو بەوەفا یەکەم کتێبی شیعری کەبەزمانی فارسییەبەنێوی سروودی پەرەستوو بڵاو دەکاتەوە.
بەداخەوەهەم ئەو شۆرشەی کەئەو ساڵی 1953 بەشداری تێداکرد شکستی هێنا، هەم ئەو شۆڕشەی کەئپمەلەساڵی 1979 بەشداریمان تێداکرد. بەڵام شۆڕشی دووهەم کەئەو یەکێک لەرابەرانی بوو، واتەشۆڕشی نوێکردنەوەی شیعری کوردی و فارسی سەرکەوت، بەوەش وەفا دەبێ پڕ بەدٌُڵ شانازی بەخۆی بکات.
ئەم شاعیرەرۆژی 22-11-2005 بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لەزێد و نیشتمانەکەی کرد.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,892