نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس حەسەن قزڵجی ڕۆژی 15-09-1914 لەبنەماڵەیەکی خوێندەوار لەشاری
بۆکانبۆکان لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لەتەمەنی 6 ساڵییەوەخراوەتەبەر خوێندن. سەرەتا لەلای باوکی و دواتر لەلای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی و مەلا ئەحمەدی تورجانی زادەخوێندویەتی. پاش چەند ساڵ خوێندن بۆتەفەرمانداری شاری مهاباد. زۆربەی لایەنەکانی ژیانی ئەم بلیمەتەشاراوەن. جۆری ژیانی تایبەتی و سیاسی و کاری نهێنی و دەیان ساڵ ڕاوەدوونران و ئاوارەیی و سەرەنجامیش گیران و کوژران پەردەیەکی نادیاریان بەسەردا کشاوە. حەسەنی قزڵجی یەکێک بووەلەو پیاوانەی ڕۆڵێکی ڕووناکبیری و ڕامیاری باشیان بووەلەکۆماری کوردستان بەسەرۆکایەتی قازی محەمەد. لەهەڕەتی لاوەتی دا بەناوی نهێنی (ژیر) پەیوەندی دەکا بەکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانەوەو لەگەڵ چەند کەسی ئازادیخواز و ڕوناکبیری تردا.
ئەم نووسەر و ڕوناکبیرە لە گۆڤارەکانی (کوردستان)، (ئاوات)، گۆڤاری هەڵاڵەدا نوسینەکانی بڵاو کراونەتەوە. هەروەها سەرنووسەر و بەڕێوەبەری گۆڤاری وێژەیی و ڕامیاریی گشتیی (هەڵاڵە) بووەکەلەساڵی 1946 لەبۆکان و لەژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان دا دەردەچوو. قزڵجی پاش کۆماری کوردستان وەک زۆربەی نیشتمانپەروەران بەناچاری پەڕیوەدەبێ و لەکوردستانی عێراق جێگیردەبێ. سەرەڕای ژیانی نهێنی و چەرمەسەری درێژەبەنووسین دەدا و لەبڵاوکراوەکانی (هیوا)، (رۆژی نوێ)، (نووسەری کورد)، (بەیان)دا بابەتەکانی بڵاو دەکرێنەوە. ئەم تێکۆشەرە لەساڵی 1953 دا بەبیانوی ئەوی خەڵکی عیراق نیە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە تەسلیم بەئێران دەکرێتەوە، بەڵام لە دەرفەتێکدا خۆی لەدەستی پۆلیسی ئێران ڕزگار دەکا و خۆی دەگەیەنێتەو ەشاری
هەڵەبجەهەڵەبجەو لەوێ نیشتەجێ دەبێ. پاشان خۆی دەگەیەنێتەلای هەژار موکریانی لەبەغدا. قزڵجی هەر لەبەغداوەدەچێتەوڵاتی بولگاریا و لەوێ لەرادیۆی پەیکی ئێران دەبێتەبێژەری هەواڵی ڕامیاری بەزمانی کوردی. پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی ئێران، لەریزەکانی حیزبی توودەی ئێران وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی (مردم) کەبەکوردی دەردەچوو کاری کردوەبەڵام ساڵی 1983 حەسەن قزڵجی دەگیرێت و دەخرێتەزیندانەوە.
مامۆستا و نووسەر حەسەن قزڵجی ئەو کاتەی لە بەندیخانە دەستگیرکراوە تەمەنی 70 ساڵ بووە و پاش ئەوەی 10 مانگ لەژێر شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دا دەبێ لەرۆژی 28-09-1985 بەهۆی نادیارەوە لە زینداندا کۆچی دوایی دەکا و لەژێر چاودێریی حکومەت تەرمەکەی لەگۆڕستانی بەهەشتی زارای تاران بەخاک دەسپێردرێت. هەر چەشنەخوێندنەوەیەک بۆ ڕەوتی ئەدەبی لەرۆژهەڵاتی کوردستاندا بێ پەنابردن بۆ بەرهەمەئەدەبییەکانی (قزڵجی) و ڕۆڵی لەو پانتاییەو بەتایبەتی لەبواری چیرۆکی کوردی دا مەحاڵە. (قزڵجی) وەرگێڕ و ئەدیب و زمانزانێکی لێهاتوو بووە. دەیان بابەتی ئەدەبی لەزمانەکانی فارسی، تورکی، بولگاری و عەرەبی وەرگێڕاوەبۆ زمانی کوردی و هەروەها چەندین بابەتی زمانەوانی بڵاو کردۆتەوە. قزڵجی ڕۆڵێکی بەرچاوی لەبوارەکانی چیرۆک، وتار، ڕەخنەو لێکۆڵینەو بابەتی زامانەوانی و وەرگێڕان دا هەبووە. بەڵام بەداخەوەنەهامەتییەکانی ڕۆژگار پەردەیان بەسەر ئەم توانایانەدا کێشاوەو ئەمڕۆ قزڵجی زیاتر بەکۆچیرۆکی (پێکەنینی گەدا) ناسراوە.
بەشێک لەبەرهەمەکانی حەسەنی قزڵجی
ئاشتیخوازیی لادێیی و پەیمانی دوولایی، نووسراوی حەسەن قزڵجی و عەبدولڕەحمانی زەبیحی، بەغدا 1959. پێکەنینی گەدا کۆمەڵەچیرۆک، 1972، بەغدا. بەرهەمی چاپ نەکراو: تیۆری ئەدەبی، وەرگێڕان لەبولگارییەوە. زاراوەی سیاسی کۆمەڵایەتیی وەرگێڕان. کورتەچیرۆکەکانی ئەنگیل کارالچیڤ، وەرگێڕان لەبولگارییەوە.
[1]