Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چاوەکانی 2
نووسینی:بوزرگ عەلەوی
وەرگێڕانی: سەردار حەسەنخاڵی
بابەت:ڕۆمان
شوێنی چاپ: ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان
تیراژ:1000دانە
ژمارەی لاپەڕە:368لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارە
📕 چاوەکانی 2
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
نووسینی: میچ ئەلبۆم
وەرگێرانی: زاهیر محەمەد
بابەت:لێکۆڵینەوە
تیراژ:1000 دانە
چاپخانەی:.......
ساڵی چاپ: 2017
چاپی (یەکەم)
لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە (1837)ی ساڵی 2017ی پێدرا
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
📕 بەرەو سەربەخۆیی
بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی خەبات
دیدارە رۆژنامەوانییەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە 06-07-2017
شوێنی چاپ: چاپخانەی رۆکسانا
نۆبەتی چاپ:چاچی یەکەم 2017
ژمارەی لاپەڕە:303لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایە
📕 بەرەو سەربەخۆیی
📕 نوێژم فەوتا
نووسەر: ئیسلام جەمال
وەرگێڕ: یەحیا ئیسماعیل [1]
📕 نوێژم فەوتا
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
👫 کەسایەتییەکان
بەیان بۆمبا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
03-12-2019
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
گزنگ 2
🏰 شوێنەکان
گەلی ڕەشاڤە
📷 وێنە و پێناس
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمان...
👫 مەسعود بارزانی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

مەسعود بارزانی
مەسعود مستەفا بارزانیمستەفا بارزانی، لە بنەماڵەی بارزانە کە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتیمانی باشووری کوردستانە و ئەم بنەماڵەیە تێکۆشەرە زیاتر لە سەدەیەکە لە مەیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستاندا تێدەکۆشێت.
تەکیەی بارزان کە سەر بە تەریقەتی نەقشەبەندییە، ناوەندێکی هزریی نیشتیمانی و روحی و کۆمەڵایەتی بووە.
خەباتی بارزان بە رابەرایەتی شێخ عەبدوسەلامی بارزانیی یەکەم و شێخ محەمەد بارزانی و شێخ عەبدوسەلام بارزانی دووەم و تا شێخ ئەحمەدی بارزانی کاریگەریەکی گەورەی لە سەر بزاڤی رزگاریخوازی سەرانسەری کوردستان هەبووە.
بە رابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر شۆرشی بارزان پێی نایە قۆناغێکی فراوانتر و پێشکەتووتر و حیزب و دامودەزگای سەربازیی و رێکخراوەیی بە شیوەی کاریگەرتر خرانە خزمەت بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی.
سەرۆک بارزانی لەدایکبووی ڕێکەوتی 16-08-1946، لە شاری مەهابادمەهابادی پایتەختی کۆماری دیموکراتیی کوردستانە، ئەوەش هەمان ڕۆژە کە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کورد لە شاری بەغدا بەستراوە و تێیدا ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی نەمر وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵدەبژێرێت.
پاش نسکۆی کۆماری دیموکراتیی کوردستان، لە ساڵی 1947 لەگەڵ ماڵباتەکەی و گشت باشوورییەکانی نێو کۆمار، دەگەڕێنرێتەوە باشووری کوردستان. لەولایشەوە، بارزانیی نەمر، لەگەڵ زیاتر لە 500 هەڤاڵیدا، ڕوو لە یەکێتی سۆڤێت دەکات و لەوێ دەگیرسێتەوە و تا ڕووخانی ڕژێمی شانشینی و دامەزراندنی کۆماری عێراق لە ساڵی 1958، ئینجا دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ دەڕەخسێت. لە هەمان کاتدا شێخ ئەحمەدی بارزانیش لە بەندیخانە ئازاد دەکرێ.
بە دەستپێکی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی 11-09-1961دا، بە ناچاری خوێندن بەجێ دەهێڵێ و لە ڕێکەوتی 20ی ئایاری 1962دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە دەکات.
ساڵی 1967 یەکێک لە دامەزرێنەران و سەرپەرشتیاری دەزگای پاراستن بووە لە شۆڕشی ئەیلولدا.
ساڵی 1970 ئەندامی شاندی دانوستانکاری شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی عێراق بووە.
ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی دەستنیشان کراوە.
دوو مانگ دوای نسکۆ، بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانیدا و بە هاوڕێیەتی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە، فەرماندە و کادیری پێشکەوتوودا، بناغەی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دادەڕێژێتەوە.
لە نێوان ساڵانی 1976تا 1979دا، لە ئەمەریکا لە خزمەت سەرۆک مستەفا بارزانیی باوک و ڕابەردا بوو کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە.
لە سەرەتای ساڵی 1979 بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و ڕێکخستنەوەی کاروباری حزب، هەروەها بۆ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ نووسینگەی ئیمام خومەینی لە پاریس بەمەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش دژی ڕژێمی شای ئێران، سەردانی ڤییەننا دەکات. لەوکاتەدا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لەلایەن دەستەیەک بکوژی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە هەوڵی تیرۆرکردنی درا و دوو لە یاوەرەکانی بریندار بوون.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕژێمی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی لە ساڵی 1979دا، سەرۆک بارزانی گەڕاوەتەوە بۆ شاری تاران و لەوێ هەواڵی کۆچی دوایی باوکی پێ دەگات، لەگەڵ ئیدریس بارزانی ئامادەسازی بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و لە شارۆچکەی شنۆشنۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەنجام درا.
ڕێزدار مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1979دا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە سەرۆکی پارتی دێتە هەڵبژاردن و دەبێتە دووەمین سەرۆک لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
ساڵی 1983، لە پرۆسەی ئەنفالی بارزانییەکاندا، 37 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەگەڵ 8000 کەسی ناوچە و عەشیرەتەکەی، لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە لە بیابانەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقدا لەناو دەبرێن و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا شوێنبزر دەکرێن.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی رێکخستنەوە و بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشانی ناوخۆ، سەرۆک بارزانی چەندەها جار لەگەل پێشمەرگە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان کردووە.
ساڵی 1986 یەکەمین بەرهەمی خۆی لە بواری خەباتی بارزانی و مێژووی پارتیدا، لە ژێر ناونیشانی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە سێ بەرگدا و بە زمانی عەرەبی لە چاپ دەدات، کە تاکو ئێستا چەندین جار پێداچوونەوەی بۆ کردووە و بۆ سەر زمانەکانی کوردی بە هەردوو دیالێکتی کرمانجی سەروو و کرمانجی ناوەڕاست، تورکی و فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕدراوە.
لە 31-01-1987 بەرێز ئیدریس بارزانی برای سەرۆک بارزانی کە هەڤاڵ و هاوشانی بەردەوامی سەرۆک لەو خەباتە سەختەدا بوو لە ناوچەی سلیڤانەی سەر بە شاری ورمێورمێی رۆژهەلاتی کوردستان کۆچی دوایی دەکات.
ساڵی 1988 فەرماندەیی گشتی داستانی خواکوڕکی کردووە.
لە ساڵانی 1980 تا 1987رۆڵی هەریەکە لە مسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای، لە سەرکردایەتی کردنی شۆڕشی گوڵان و دامەزراندنی چەندین بەرەی سیاسی لەنێوان لایەنە بەرهەڵستکارەکانی عێراق زۆر بەرچاو بوو، کە دیارترینیان پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بوو.
بەرەی کوردستانی لە ڕۆژی 2ی ئایار ساڵی 1988 راگەیەندرا لە (8) حزبی باشووریی کوردستان پێکهاتبوو: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حسکحسک، پاسۆک، پارتی گەل، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری. مەبەست لە پێکهێنانی بەرەی کوردستانی کار و خەباتی پێکەوەیی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس لە عێراق کە لەو سەردەمەدا کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بەرامبەر بە گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی گەیاندبووە ئەوپەڕی دڕندەیی.
شەهید ئیدریس بارزانی بە ئەندازیاری دروستکردنی بەرەی کوردستانی دادەندرێت و سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆڵێکی گرینگ و یەکلاکەرەوەی بینی لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئەو بەرەیەدا، بەتایبەتییش لەکاتی سەرپەرشتیکردنی ڕاپەڕینی بەهاری 1991 ی گەلی کوردستاندا.
ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بۆ جاری دووەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا، ڕابەری مەیدانیی بەرەی کوردستانی بووە و پلانی دەرپەڕاندنی هێزەکانی عێراقی لە باشووری کوردستان داناوە.
لە 7ی 4ی 1991 لە دەربەندی کۆڕێ سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە کە تێیدا پێشمەرگە داستانێکی مەزن و مێژوویی تۆمار کرد و هێرشی هێزەکانی بەعسی لە کۆڕێ تێکشکاند، داستانی کۆڕێ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بەرخودان و ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.
لە مانگی ئایاری ساڵی 1991دا، له دوای کۆڕەو، سەرۆکایەتی شاندی بەرەی کوردستانی بۆ شاری بەغدا کردووە و بە مەبەستی دانوستان بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد، لەگەڵ سەرانی ڕژێمی عێراقدا گفتوگۆی کردووە، بەڵام له دوای چەندین خول دانوستانەکان بێ ئەنجام بووە.
لە نەورۆزی ساڵی 1991 لە شارۆچکەی کۆیەوە، داوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی کوردستانی کردووە.
لە یەکەمین هەڵبژاردنی کوردستاندا لە ساڵی 1992، خۆی بۆ ڕێبەرایەتی هەڵدەبژێرێ و دەنگی یەکەمی بەدەست هێناوە، بەڵام کێشە ناوخۆییەکان و رەچاوکردنی دۆخی ناوخۆ ئاستەنگ بوون لە یەکلاکردنەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە.
لە ڕێکەوتی 19-06-1991دا، له لایەن ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤەوە خەڵاتی ئاشتیی بە گەلی کوردی پێ بەخشراوە. دواتر لە لایەن بەرێزیانەوە خەڵاتەکە پێشکەش بە خاتوو دانیال میتێران کرا.
ساڵی 1992 ئەندامی سەرۆکایەتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی INC بووە.
لە شوباتی 1992 لە لەندەن لەلایەن جۆن مەیجەر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشوازی لێ کراوە.
لە ساڵی 1993دا، لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی، کە بە بەشداری (2167) نوێنەرلە شاری هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو، بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە باشووری کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ تا ڕێگە له و شەڕە ماڵوێرانکەرە بگرێت. لە ڕێکەوتی 17-09-1998 بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتو مادلین ئۆلبرایت، وەزیری دەرەوەی وڵا تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێز جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی ڕێکەوتننامەی ئاشتیی واشنتۆنیان ئیمزا کرد.
لە ڕێکەوتی 15-10-1998 لە بارەگای پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا لەلایەن بەڕێز فڕانسوا ئۆلاند، سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 20-10-1998یش لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاوە پێشوازیی لێ کرا.
له ڕێکەوتی 14-10-1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، کە بە بەشداری (1473) نوێنەر لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بۆ جاری چوارەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە.
لەم قۆناغە بە دواوە ئەرک و دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی سیاسیی کورد هەنگاوی گەورە دەنێت و بەرپرسیارێتی و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، کە ئەمە بەشێک له و چالاکی و ئەرک و دیدارانەیە:
8 جار لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبۆتەوە. 4جار لەگەڵ جۆرج بوش کە دووجار لە کۆشکی سپی بووە 25-10-2005 و 14-12-2008، هەروەها 27-11-2003 لە بەغدا و 03-09-2007 لە بنکەی سەربازیی عین الاسد لە سنووری ئوردن. هەروەها 4جار لەگەڵ باراک ئۆباما کۆبۆتەوە کە 3جار لە کۆشکی سپی بووە 26-01-2010 و 04-04-2012 و 5/5/2015، هەروەها 07/04/2009 لە بەغدا.
پێنج جار دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەبووە کە دووجاریان لە هەولێر بووە. لە مانگی ئاداری 1992 لە پاریس چاوی بە فرانسوا میتران سەرۆککۆماری فەڕەنسا کەوتووە. لە 12/9/2014 لە شاری هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە 02-01-201702-01-2017 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بۆ جاری دووەم پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە 21/2/2016 لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کراوە. لە 10/2/2015 لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندینجار لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبۆتەوە. لەگەڵ ئالگۆر جێگری بیل کلینتۆن، دیک چنی جێگری جۆرج بوش و جۆ بایدن جێگری باراک ئۆباما.
سێجار لە ڤاتیکان پێشوازی لێ کراوە. لە 2005/11/14 و 28/2/2009 لەلایەن قەداسەتی پاپا بەنەدیکتی شازدەهەم، پاپای ڤاتیکان و لە 30/5/2014 لەلایەن قەداسەتی پاپا فرا نسیسی یەکەم پێشوازی لێ کراوە و دیدار و گفتوگۆی درێژخایەن لە نێوانیاندا هەبووە بە تایبەت ژیان و گوزەرانی مەسیحییەکانی کە بە هۆی داعشداعشەوە کوردستان پەنای دابوون. لە سەر ئاستی دیپلۆماسیش چەندین شاندی باڵا بە نوێنەرایەتی پاپای ڤاتیکان سەردانی سەرۆک بارزانیان کردووە.
سێجار لە هەولێر پێشوازیی لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە. لە 24/7/2014 لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن سکرتێری گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. لە 26/3/2016 لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوه یەکگرتووەکان کرد. لە 30/3/2017 لە هەولێر پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرز سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە 31/10/2005 لەلایەن تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بریتانیاوە پێشوازی لێ کرا.
لە 13/11/2005 لەلایەن سێرجیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندین دیداری لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیادا هەبووە. لەوانە پێنج جار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیداریان هەبووە. لە شوباتی 1992 لە لایەن تورگوت ئۆزاڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنکارا پێشوازی لێ کرا و یەکەمجار بوو میوانێکی فەرمی بە جلکی کوردییەوە پێشوازی لێ بکرێت. لە 14/7/2014 لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن عەبدوڵا گویلی سەرۆککۆمار پێشوازیی لێ کرا. لە 9/12/2015 ڕەجەب تەییب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە 23/8/2016 لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیپ ئەردۆغانەوه پێشوازی لێ کرا. لە 26/2/2017، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا، کە بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بۆ پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی هەڵکرابوو، و لەو سەردانەدا لەگەڵ ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
دەجار دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەبووە. شوباتی 1992 لەلایەن سولەیمان دەمیرڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ یەکەمین جار بە جلی کوردی پێشوازی لێ کرا. لە 6/10/2000 و 08-05-200108-05-2001 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن بولانت ئەجەوید سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کراوە لە 2011/3/29 لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لە رەجەب تەیپ ئەردوغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا کرد. لە 16/11/2013 سەرۆک بارزانی و ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ئامەدئامەد بەشداریی مەراسیمێکی جەماوەریی فراوانیان کرد ک بە ئامادەبوونی سەدانهەزارکەس لە هاووڵاتیانی ئامەد بەڕێوەچوو و تیایدا ئاڵای کوردستان دەشەکایەوە. لە 14/7/2014 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازیی لێ کرا. لە 21/11/2014، لە هەولێر پێشوازیی لە دکتۆر ئەحمەد داوودئۆغلو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا کردووە. لە 9/12/2015 ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە 2017/1/8 لە هەولێر، پێشوازی لە بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای کۆماری تورکیا پێکهاتبوو. لە 27/2/2017 لە شاری ئەنکارا، لە لایەن بیناڵی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بە دانانی ئاڵای کوردستانەوە، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرا.
سەرۆک بارزانی چەندین دیداری لەگەڵ ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبوو. لەوانە لە مانگی ئایاری 1979 لەگەڵ کاک ئیدریس بارزانی لە شاری قومی ئێران چاوی بە ئایەتوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکەوێت. لە 2011/10/31 لە تاران، ئایەتوڵلا عەلی خامەنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی کرد. پێنج جار لەلایەن سەرۆککۆماری ئێران هەبووە. ساڵی 1995 هاشمی ڕەفسنجانی سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. دووجار لە کۆشکی کۆماریی ئێران لەلایەن بەڕێز سەید محەمەد خاتەمی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێ کراوه: 10/12/2002 و 25/9/2004. دووجاریش لەلایەن دکتۆر مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری ئێران، پێشوازیی لێ کراوە: لە2008/10/23 و 2011/10/31. لەگەڵ جەندین دیداری تر لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە 14/10/2003 لە کۆشکی کۆماریی میسر لەلایەن حوسنی موبارەک، سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە. ڕۆژی 06-07-201006-07-2010 سەرۆک بارزانی لە کۆشکی کۆماریی لە لایەن حوسنی موبارەک سەرۆککۆماری مسرەوە پێشوازی لێ کرا. لە 22/5/2015 لە پەرواێزی دانیشتنەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردووی ئۆردۆن سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر کۆبۆوە.
لە ساڵانی 1982 هەتا 1996، لە کۆشکی کۆماری سوریا چەندین جار لەلایەن سەرۆککۆمار، حافز ئەسەدەوە پێشوازیی لێ کراوە. هەروەها لە 20/10/2003 و 18/10/2004 لە کۆشکی کۆماریی سوریا لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە.
سەرۆک بارزانی سێ جار بانگهێشتی سعوودیە کراوە. جاری یەکەم لە لە ئایاری 1993 لەلایەک شا فەهد بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستانی سعودییەوە پێشوازی لێ کرا. لە 13ی 3ی 2007 لە لایەن شا عبدالله شای سعودیە پێشوازی لێ کرا و جاری دووەم لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ شانشینی سعوودیە لە 1/12/2015 شا سەلمان عەبدولعەزیز لە کۆشکی پاشایەتی لە شاری ڕیاز پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
سەرۆک بارزانی پەیوەندیێەکی توندی دۆستانەی لەگەڵ بەڕێز جەلالەتی شاعەبدوڵڵا کوڕی حوسەین شای ئۆردۆن هەیە و چەندینجار دیدار و پەیوەندیی تەلەفۆنییان هەبووە. لە 19/3/2007، 5/5/2014، 21/5/2015، 18/5/2017 لە کۆشکی حوسێنییەی عەمانی پایتەختی ئۆردۆن جەلالەتی شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئۆردۆن پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە. لە 22/5/2015 لەگەڵ شاعەبدوڵڵا بەشدارییان لە پێشانگای سۆفێکس کرد. لە 21ی 5ی 2015 لە یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک بارزانی و جەلالەتی شا عەبدوڵڵای پاشای شانشینی ئۆردۆن بەڕێوەچوو. لە 12/2/2016 لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاساییشی میونشن 2016 سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵا کۆبوونەوە.
لە 13/10/2000 لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆکی پەرلەمانی نەمسا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 3/10/2001 لە پیرمام (هەولێر) پێشوازیی لە بەڕێز خاتو دانیاڵ میتێران، خاتونی یەکەمی فەڕەنسا، کرد کە بە دایکی کوردان ناسرا بوو.
لە ڕۆژانی 14 16/12/2002 بەشداریی کۆنگرەی لەندەنی بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دژ بە ڕژێمی سەدام حسێن کردووە.
لە ڕێکەوتی 28/4/2003 بە مەبەستی چەسپاندنی فیدڕاڵیزم بۆ کورد، بە سەرپەرشتی شاندێک بەشداری کۆنگرەی بەغدای کردووە.
لە ڕێکەوتی 13/7/2003 بە ئەندامی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارێتی نیشتیمانیی عێراقی دەستنیشان کراوە.
لە ساڵانی 1984 هەتا 2008 چەندینجار لەگەڵ مەعمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا کۆبووەتەوە.
لەگەڵ میری دەوڵەتی کوێت و میری دەوڵەتی قەتەر دیداری هەبووە کە لە 03-02-200903-02-2009 میری دەوڵەتی کوێت بەڕێز شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح لە کۆشکی بەیان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە و دیدار و گفتوگۆیان هەبووە و لە 08-02-200908-02-2009 لە تەلاری دیوانی ئەمیری لە لایەن بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێشوازی لێ کراوە.
لە ڕۆژانی 26و27/3/2004 لە ژێرچاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی عێراقی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی 18/3/2004 لە ژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی دیالۆگی کوردی عەرەبی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی 01-04-200401-04-2004 بە سەرۆکی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارێتی عێراق لەلایەن ئەنجومەنەوە، هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی 1/12/2004 لە شارەدێی پیرمام لەگەڵ بەڕێز جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژویان لەسەر ڕێکەوتننامەی ستراتیجی بۆ پرسە نیشتمانییەکان کردووە.
لە ڕێکەوتی 12/6/2005 بە بڕیاری ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان و دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی 25/10/2005 لە کۆشکی کۆماریی وڵا تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، له لایەن بەڕێز جۆرج بۆشی سەرۆککۆماری ئەمریکاوە پێشوازیی لێ کراوە. لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی وەک یەکەمجار لە مێژووی دیپلۆماسیی کوردیدا بە جلی کوردیەوە لە کۆشکی سپی ئامادەی دیدارەکە بوو.
لە ڕێکەوتی 14/11/2005 لە کۆشکی ڤاتیکان لەلایەن بەڕێز پاپا بندیکتی شازدەیەم، پێشەوای کاتۆلیکیی جیهانی، پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 15/11/2005 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، لەلایەن بەڕێز سلیڤیۆ بێرلێسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و دواتر لە تەلاری ئەنجومەنی نیشتمانیی ئیتالیا لەلایەن بەڕێز پیەر فێردیناندۆی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی 11/3/2008 کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لەهەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و ڕۆژی 15/3/2008 سەرۆک بارزانی لە دانیشتنی کۆتایی کۆنگرەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی دوو شەممە 13/4/2009 لە هەولێر، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کرد. هەروەها لە 22/5/2015 لە پەراوێزی دیدارەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن، سەرۆک بارزانی، لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆبۆوە.
لە ڕێکەوتی 25/7/2009 لە هەڵبژاردنی گشتی و ڕاستەوخۆدا، بە 70% ی دەنگی گەل، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی 2010 بۆ جاری پێنجەم لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە تێکڕای دەنگی نوێنەرانی کۆنگرە، بە سەرۆکی پارتیی هەڵبژێردراوە و شایانی باسە لەم کۆنگرەیەدا لەبەردەم تێکڕای میوانە بیانی و ناوخۆییەکانیدا، بە ئاشکرا باس لە مافی بڕیاری چارەنووس بۆ کورد، کرا.
ڕۆژی 1/10/2010 بەشداریی لە کۆنگرەی هاوپەیمانە دیموکراتەکان لە ڕۆما کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
22/2/2011 لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە رۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا، مەدالیای Atlantic Award بە سەرۆک بارزانی بەخشرا.
ڕۆژی چوارشەممە 20/2/2013 سەرۆک پۆتین سەرۆکی روسیای ئیتحادی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
ڕۆژی 20/06/2013 لە پەراوێزی کاروبارەکانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووری سان پیترسبۆرگ لە وڵاتی ڕووسیا، سەرۆک بارزانی و سێرگێ لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووشەممە 22/7/2013 لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی 39 لایەنی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان، لەسەر داوا و بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەیەک بۆ باسکردنی هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و دانانی لیژنەی ئامادەکاری ئەنجام درا.
لە ساڵی 2013 پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران و ڕەزامەندی زۆربەی فراکسیۆنەکان، ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ دوو ساڵ درێژ کردەوە. هەرچەندە بەڕێز مەسعود بارزانی لەم درێژکردنەوەیە ڕازی نەبوو بەڵام لەبەر ئاشتەوایی نیشتمانی ئەرکەکەی لە ئەستۆ گرتەوە.
ساڵی 2014 لە شەڕی دژ بە داعشدا، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و تا تێکشکاندنی ئەم هێزە لە ئەرکەکەی بەردەوام بووە. سەرۆک بارزانی لە میانەی ساڵانی شەڕی داعش بە شیوەیەکی بەردەوام سەردانی هەر هەشت میحوەری بەرەکانی جەنگی دەکرد.
سەرۆک بارزانی لە ماوەی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، جگە لە ئەرکی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دابەشکردنی میحوەرەکان، سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی دەکرد و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی و فەرماندەیی هەڵمەتەکانی پێشمەرگەی بۆ ئازادکردنی ڕەبیعە، زوممار، چیای زەرتک، بەنداوی مووسڵ، چیای شنگالشنگال و حەوزی عەوێنات و شاری شنگالی کرد. پلانی ئازادکردنی زوممار و حەوزی عەوێنات و چیای شنگال و شاری شنگال، کە سەرۆک بارزانی داڕێژەریان بوو ڕاستەخۆش و فەرماندەیی کردن. لەڕووی کات و چۆنییەتیی جێبەجێکردنی ئەو پلانانەوە، داستانی بێ وێنە بوون.
لە ڕێکەوتی 20/8/2014 پێشوازی لە بەڕێز ماتییۆ ڕێنز، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا کردووە.
لە ماوەی شەڕی داعشدا، هەولێر ترافیکێکی قورسی دیپلۆماسی بەخۆیەوە دیت و بەرپرسانی باڵای ئەرمەریکا و دەوڵەتانی ئەورووپا، بەتایبەتی وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی دژی داعش و باڵیۆزی ئەو دەوڵەتانە لەعێراق، سەردانی کوردستانیان دەکرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبوونەوە. لەوانە: ئەمەریکا، بریتانیا، فەڕەنسا، کەنەدا، ئیتاڵیا، بەلژیکا، نەمسا، چیک، هەنگاریا، سوید، نەرویج، ژاپۆن، و...
ساڵی 2015 ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان دۆسیەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی خستە بەردەستی ئەنجومەنی شورای کوردستان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی چارەسەری بکات، ئەوانیش پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە، بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی وڵات و نزیکبوونی هێزەکانی داعش لە شارە گەورەکانی کوردستان، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمیان بۆ دوو ساڵی تر، دا، بەڕێزیشیان لەبەر هەستیاری دۆخەکە و پشتگەرمیی پێشمەرگە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو.
لە ڕێکەوتی 11/1/2015 پێشوازیی لە بەڕێز پیتەر ماورێر سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کرد.
لە ڕێکەوتی 13/2/2015 لە کۆشکی کۆماری، لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆککۆماری نەمساوە پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 11/5/2015 لەلایەن هەریەک لە بەڕێز ڤیکتۆر ئۆبان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا و بەڕێز جانۆس ئادێری سەرۆککۆماری هەنگاریا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 12-05-2015 لە کۆشکی کۆماریی چێک لەلایەن بەڕێز میلۆس زێمان، سەرۆککۆماری چیکەوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی 22-05-2015 بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن کرد.
لە ڕێکەوتی 23-12-2015، پێشوازیی لە بەڕێز پێترۆ گراسۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئیتالیا کردووە.
لە ڕێکەوتی 25-10-2016 لە پیرمام پێشوازی لە بەڕێز ستێڤان لۆفین سەرۆکوەزیرانی سوێد کردووە.
ڕۆژی 11-07-2017 سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی لە پارلەمانی ئەورووپا لە بروکسل، وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی 11-07-2017، سەرۆک بارزانی، خێرت بۆرژوا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلژیکا، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
چەندین جار بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی کردووە و لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکانی جیهاندا کۆبووەتەوە. لەوانە: شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردۆن، خاتوو ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، خاتوو کۆلیندا گرابار کیتارۆڤیچ سەرۆکی کرواتیا، گیئۆرگی ئیڤانۆڤ سەرۆکی مەکدۆنیا، خاتوو فیدریکا موگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، تەممام سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. ئەوە جگە لە دیدارەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی دەوڵەتانی بەشداری ئەو کۆڕبەندە و سەرۆک و سکرتێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی دیکەی بەشداربووی کۆڕبەندەکە.
بەڕێز مەسعود بارزانی، بە سوربوون و پێداگرییەکی ڕابەرانەوە لەسەر بڕیاردانی گەلی کورد لە مافی چارەنووسی خۆی، لە ڕێکەوتی 25-09-2017، ڕێفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ساز دا، لە ئەنجامدا 93% دەنگدەرانی کوردستان، بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا.
لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێک و ڕادەستکردنی کەرکوککەرکوک گەرمەسێر، لە ڕێکەوتی 16-10-2017دا. بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهاتنی خەونی نەیاران، لە ڕێکەوتی 20 ئۆکتوبەری 2017، وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی پردێ مەخمور تەلسقۆف سحێلا، له بەرامبەر میلیشیای حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، سوپای عێراق، وەستایەوە پێشڕەوی ئەو هێزە پڕچەکەی وەستێنرا و بەغدای ناچار بە ملدان بۆ دانوستان کرد.
لە ڕێکەوتی 29-10-2017، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنی ماوەی دەسەڵاتدارێتی هەردوو دەسەڵاتی راپەراندن و یاسادانانی دا، بەڵام سەرۆک بارزانی بەوە ڕازی نەبوو و دەسەڵاتی خۆی خستە بەردەم پەرلەمان تا بەسەر هەردوو دەسەڵاتی راپەراندن و یاسادانان دابەش بکرێت و ڕایگەیاند کە خۆی بە پێشمەرگە دەزانێ و وەک پێشمەرگە لە خەبات بەردەوام دەبێت.
سەرۆک مسعود بارزانی ساڵی (1965) هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی هەشت منداڵە.
سەرۆک بارزانی شارەزای زمانەکانی کوردی بە هەردوو زاراوەی کرمانجی سەروو و ناوەڕاست، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
حەز بە خوێندنەوەی پەرتووکی مێژوویی، ڕامیاری و سەربازی دەکات. یەکێکە لە ئارەزوومەندانی هۆنراوە عیرفانییەکانی هۆزانڤانی کورد مەلای جەزیری و ئەحمەدی خانی و وەفایی.
سەرۆک بارزانی وەرزش دەکات و حەزی لە وەرزشەکانی تۆپی پێ و مەلەکردن و پیادەڕۆیشتنە.
باوەڕی بە چەسپاندنی مافەکانی ئافرەت وەک ئەندامێکی کارای کۆمەڵگا، پێکەوە ژیانی نەتەوه، ئاین، ئاینزا و ڕێبازەکان لە کوردستاندا هەیە و بە بناغەی نیشتمانی هاووڵاتیبوونیان دەزانێ.
سەرۆک بارزانی زۆر گرنگی بە پرسی ژینگەپارێزی دەدات و لە سەر رێبازی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، پاراستنی سروشت و ژینگە بە بنەمای ئەرکی ئایینی و نیشتیمانی دەزانێت. ئەم بنەمایە ئیمرۆ لە دەڤەری بارزان بە چڕێ جێگیرکراوە و بۆیەشە سروشتی ئەم دەڤەرە بووە بە نموونەیەک لە ژینگەی سروشتیی نایاب لە رۆژهەلاتی ناوەراست. کار بۆ فراوان کردنی ئەم نموونەیە لە هەموو کوردستان دەکرێت. [1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | masoudbarzani.krd
📚 فایلی پەیوەندیدار: 45
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 193
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️راپرسی دەزگایەکی بەناوبانگی ئەمریکی : زۆرینە لە مەسعود بارزانی ناڕازین
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئاراس شێخ جەنگی، کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) دەکات
2.👁️ئێڤار ئیبراهیم داوایەک ئاڕاستەی بارزانی دەکات
3.👁️بارزانی بۆ ماکرۆن: ریفراندۆم دواناخەین
4.👁️بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە رێگای پێبدرێ!
5.👁️بارزانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەکات
6.👁️بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات - 31-05-2015
7.👁️بارزانی پەیامێک بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بڵاودەکاتەوە
8.👁️بارزانی پەیامێک بەبۆنەی یادی 56 ساڵەی شۆڕشی ئەیلوول بڵاودەکاتەوە
9.👁️بارزانی سوپاسی خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی دەکات
10.👁️بروسکا بەهیداری یا مەسعود بارزانی بۆ کۆچکرنا خودێ ژێ رازی پەریخان سیتەیی
11.👁️بروسکەی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی
12.👁️بە پێی فەرمانێکی هەرێمیی مەسعود بارزانی، فەرمانی لێبوردنی تایبەتی بۆ 9 حکومدراو دەرکرد
13.👁️بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رووداوەکەی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبە
14.👁️پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری ئێراق فوئاد مەعسووم مەسعود بارزانی
15.👁️پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید عادل مهاجیر
16.👁️پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
17.👁️پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
18.👁️پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی
19.👁️پشتیوانی هەندێک لە کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژئاوای ووڵات
20.👁️پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە حەیدەر عەبادییەوە بۆ مەسعود بارزانی
21.👁️پێدانی زانیاری نهێنی بە دەزگای هەواڵگری ئێراق لەلایەن خودی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی
22.👁️پەرلەمانتارێکی پارتی نامەیەک بۆ مەسعود بارزانی دەنوسێت
23.👁️پەیاما مەسعود بارزانی بۆ جەژنا چلێ هاڤینێ یا ئێزیدیان
24.👁️پەیامی بارزانی لەسەر بۆچون و موزایدە سیاسیەکان سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان
25.👁️پەیامی پیرۆزبایی مەسعود بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ
26.👁️پەیامی پیرۆزبایی مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح
27.👁️پەیامی سەرەخۆشی مەسعود بارزانی بۆ کەسوکاری جوانەمەرگ جەبار عوسمان ئەحمەد
28.👁️پەیامی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز
29.👁️پەیامی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی بارزان مەلا خالید
30.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ
31.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بۆ شەشەمین ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژیی شنگال
32.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بۆ شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی ئایینی
33.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
34.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بە بۆنەی یادی سی و دوو ساڵەی ئەنفالی بادینان
35.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی 2020
36.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بەبۆنەی داگیرکردنی ناوچە دابڕێنراوەکانەوە
37.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی
38.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بەبۆنەی شەهیدکردنی رۆژنامەنووس ئەرکان شەریف
39.👁️پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی بارودۆخی هەنووکەیی عێراق
40.👁️پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی توندوتیژی و دواپەرەسەندنەکانی عێراق
41.👁️پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە خانەقین
42.👁️پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، حکومەتێکی نوێ، سەرۆکایەتی هەرێم
43.👁️پەیامێک لە بارزانییەوە بۆ خەڵکی سلێمانی
44.👁️پەیامێک لە مەسعود بارزانی بۆ رای گشتی سەبارەت بە دەستدرێژی بۆسەر ژنێکی کورد کە خاوەن پیداویستی تایبەتە
45.👁️پەیامێک لە مەسعود بارزانی بۆ رای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان
46.👁️پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە
47.👁️پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە
48.👁️پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە سەبارەت بە کۆچی دواییی خاتوو نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی
49.👁️پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە لە ساڵیادی بۆمببارانی زێوە
50.👁️پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوە تیلەرسن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی، رۆژی 04-08-2017
51.👁️دیدارم لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و وتەی من و وەڵام و گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەڕێزیان
52.👁️دەقی پەیامی مەسعود بارزانی بە بۆنەی پەنجاوسێ ساڵەی شۆڕشی ئەیلوول
53.👁️دەقی نامەی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ مەسعود بارزانی لە رۆژی 23-09-2017
54.👁️راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق
55.👁️سوپاسنامەیەک لەلایەن عیزەت ئەلدوری بۆ مەسعود بارزانی
56.👁️سەبارەت بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و گرژییەکانی شاری قەڵادزێ، مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
57.👁️سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی‌ لەبارەی‌ چاوپێکەوتنەکەی‌ مەسعود بارزانی‌ لەگەڵ پێگەی‌ ئەلمۆنیتۆر بڵاوکردەوە
58.👁️عەلی باپیر بە توندی وەڵامی مەسعوود بارزانی دەداتەوە
59.👁️لە 31 ئابدا داوا دەکەین: مەسعود بارزانی وەک بەرپرسی یەکەمی کوشتارو ماڵوێرانی خەڵکی کوردستان دادگای بکرێت
60.👁️لە هاوبیر پشکۆ ئەمین - وە بۆ هەڤاڵ مەسعود بارزانی
61.👁️مەسعود بارزانی بۆ بافڵ و قوباد تاڵەبانی: درێژە بە رێگای باوکتان بدەن
62.👁️مەسعود بارزانی بۆ دایکە عائیشە: وانەی خۆڕاگری و کوردایەتیت لێوە فێر بووم
63.👁️مەسعود بارزانی بۆ دۆناڵد ترامپ: خوێنی کورد زۆر لە پارە و چەک بە بەهاترە
64.👁️مەسعود بارزانی بۆ قاسم سلێمانی: هاوبەشی خەمتانم
65.👁️مەسعود بارزانی بۆ کۆچەر بیرکار: من یەکێکم لەو 40 ملیۆن کوردەی بە سەرکەوتنت خۆشحاڵم
66.👁️مەسعود بارزانی بۆ یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێک بڵاودەکاتەوە
67.👁️مەسعود بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات
68.👁️مەسعود بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
69.👁️مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
70.👁️مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا رەسوڵ محەمەد سیوەیلی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد
71.👁️مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی 56 ساڵەی بێسەروشوێنکردنی زیاتر لە 100 گەنجی سلێمانی و 34 ساڵەی بۆردوومانکردنی ئۆردوگای زێوە
72.👁️مەسعود بارزانی پەیامێک لە بارەی هێرشەکەی کوڵەجۆ و تەقینەوەکانی کەرکووک بڵاودەکاتەوە
73.👁️مەسعود بارزانی پەیامێک لەبارەی بودجەی عێراق بڵاودەکاتەوە
74.👁️مەسعود بارزانی پەیامێک لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بۆ رای گشتیی بڵاودەکاتەوە
75.👁️مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو کوردانە کرد کە لە لایەن چەکدارانی داعش لە گوندی چەخماخە شەهید کران
76.👁️مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی چاکسازی بڵاوکردەوە
77.👁️مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ بڵاوکردەوە
78.👁️مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەلی سنجاری دەکات
79.👁️مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە دەکات
80.👁️مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی خان تاهیرخان سمکۆ دەکات
81.👁️مەسعود بارزانی سەرەخۆشیی لە پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسووڵ و فاروق مەلا مستەفا دەکات، بە بۆنەی کۆچی دوایی دانا جەلال موفتی خوشکەزایانەوە
82.👁️مەسعود بارزانی لەساڵیادی بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم پەیامێکی بڵاوکردەوە
83.👁️مەسعود بارزانی نیگەرانی خۆی لە دۆخی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت
84.👁️مەسعود بارزانی یەکەمین گوتاری دوای سوێندخواردنی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد
85.👁️مەسعود بارزانی‌ بە بۆنەی‌ هێرشەکەی‌ چەند رۆژی‌ رابردووی‌ چەکدارەکانی‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشەوە، پەیامێکی‌ بڵاوکردەوە
86.👁️مەسعود بارزانی‌ بەهۆی‌ سەرکەوتنەکانی‌ ئەمڕۆی‌ هێزی‌ پێشمەرگەی‌ کوردستان لەبەرامبەر چەکدارەکانی‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە هێزەکانی‌ پێشمەرگە دەکات
87.👁️مەسعود بارزانی: تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێکخستووەتەوە و هەڕەشەیەکی بەردەوامن
88.👁️مەسعود بارزانی: داوا دەکەم لایەنە سیاسییەکان لەئاست چاوەڕوانییەکانی خەڵکی کوردستاندابن
89.👁️مەسعود بارزانی: سووتاندنی دەغل و دانی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەکانی ماددەی 140
90.👁️مەسعود بارزانی: عێراق بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان
91.👁️مەسعود بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
92.👁️مەسعود بارزانی: هەموو جۆرە بۆچوونێک ڕەت دەکەمەوە کە پێیان وایە من بەدیلم نییە
93.👁️مەسعود بارزانی: کۆبوونەوەکەی دوێنێ شانازییە بۆ لایەنە بەشداربووەکان
94.👁️مەسعود بارزانی، بە بۆنەی ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە
95.👁️مەسعود بارزانی، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات
96.👁️مەسعود بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی یوسف قازی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قازی و تەواوی دانیشتوانی شاری مەهاباد کرد
97.👁️مەسعود بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە
98.👁️مەسعود بارزانی؛ بۆ تەقینەوەکانی کەرکوک 30-05-2019
99.👁️مەسعود مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزیدییەوە پەیامێکی ئاراستە کرد
100.👁️نامەکەی مەسعود بارزانی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە 28-10-2017
101.👁️نامەی حەکیم کاکەوەیس بۆ مەسعود بارزانی سەبارەت بە رووداوەکانی کەرکوک
102.👁️نامەی لاهور شیخ جەنگی بۆ مەسعود بارزانی
103.👁️نامەی مەسعود بارزانی بۆ عیزەت ئەلدوری
104.👁️نامەیەک لە سەرۆک کۆماری ئێراقەوە جەلال تاڵەبانی بۆ مەسعود بارزانی
105.👁️نامەیەک لە فەتحوڵڵا گولەنەوە بۆ مەسعود بارزانی
106.👁️نامەیەکی ئیدریس بارزانی بۆ مەسعود بارزانی برای بەزمانی عەرەبی !
107.👁️نامەیەکی جەلال تاڵەبانی بۆ مەسعود بارزانی لە کاتی سەرۆک کۆماریدا
108.👁️نامەیەکی مەلا کرێکار بۆ مەسعود بارزانی
109.👁️نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز / مەسعود بارزانی
110.👁️نەوشیروان مستەفا سێ پەیام ئاڕاستەی هاوڵاتیان و مام جەلال و مەسعود بارزانی دەکات
111.👁️وەڵامی پەرلەمانی کوردستان بۆ نامەکەی مەسعود بارزانی
112.👁️ڕاگەیێندراوێک لە مەسعود بارزانی بۆ ڕای گشتی لەبارەی بریاری دادگای فیدارلی لە سەر ریفراندۆم
113.👁️یەکەم بەیاننامەی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (قیادة الموقتة) کە بە دەستخەتی مەسعود بارزانی نووسراوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بارزانی و بزووەنەوەی رزگاریخوازی کورد بەرگی 2 (1958-1961)
2.👁️بارزانی و بزووەنەوەی رزگاریخوازی کورد بەرگی 3 بەشی 1 (1961-1975)
3.👁️بۆ مێژوو
4.👁️ژیان و نهێنییەکانی مەسعود بارزانی
5.👁️مەسعود بارزانی.. پێشمەرگەیەک لە پێگەی سەرۆکی هەرێمدا - بەرگی 1
6.👁️مەسعود بارزانی.. پێشمەرگەیەک لە پێگەی سەرۆکی هەرێمدا - بەرگی 2
7.👁️مەسعود بارزانی.. پێشمەرگەیەک لە پێگەی سەرۆکی هەرێمدا - بەرگی 3
8.👁️مەسعود بارزانی.. پێشمەرگەیەک لە پێگەی سەرۆکی هەرێمدا - بەرگی 4
9.👁️مەسعود بارزانی.. پێشمەرگەیەک لە پێگەی سەرۆکی هەرێمدا - بەرگی 5
10.👁️مەسعود بارزانی.. پێشمەرگەیەک لە پێگەی سەرۆکی هەرێمدا - بەرگی 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-03-1979
2.👁️01-04-2004
3.👁️02-01-2017
4.👁️03-02-2009
5.👁️06-07-2010
6.👁️06-08-1946
7.👁️07-10-2017
8.👁️08-02-2009
9.👁️08-05-2001
10.👁️16-08-1946
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️سووتاندنی جامانەی سوور و وێنەی مەسعود بارزانی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئیدریس بارزانی، حەمید بەرواری و مەسعود بارزانی
2.👁️ئیدریس بارزانی، فازیل میرانی و مەسعود بارزانی - 1978
3.👁️ئەنوەر بەگی بێتواتە و کوڕەکانی و مەسعود بەرزانی و نەوشیروان مستەفا لە 16-03-1991 لە بێتواتە
4.👁️دانیێلە میتران و مەسعوود بارزانی کوردستان ساڵی 1991
5.👁️رێکڵام بۆ مەسعود بارزانی لە فەڕەنسا
6.👁️سامی عەبدولڕەحمان، مەسعود بارزانی، جەلال تالەبانی و زەعیم عەلی
7.👁️سەردار ئەنوەر بەگ بێتواتە، نەوزاد ئەنوەر بەگ بێتواتە و مەسعود بارزانی
8.👁️سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەنداوی دوکان لە 1970
9.👁️سەردانێکی زووی مەسعود بارزانی بۆ مزگەوتی حاجی کاک ئەحمەد لە سلێمانی ساڵی 1970
10.👁️شێخ ئەحمەدی بارزان و مەسعود بارزانی
11.👁️صالح اليوسفي بين مسعود البرزاني وإدريس البرزاني
12.👁️عوسمانی قالە منەوەر، مەسعود بارزانی و مستەفا چاوڕەش
13.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان و مەسعود بارزانی
14.👁️فەرەیدون عەبدولقادر و مەسعود بارزانی
15.👁️مام جەلال و مەسعود بارزانی و عەزیز محەمەد ساڵی 1991 شەقڵاوا
16.👁️مستەفا بارزانی و مەسعود بارزانی لە ئەمریکا
17.👁️مستەفا چاوڕەش لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی
18.👁️ملازم عومەر، مەسعود بارزانی، نەوشیروان مستەفا، جەبار فەرمان
19.👁️مەسعود بارزانی - ساڵی 1959
20.👁️مەسعود بارزانی بە منداڵی
21.👁️مەسعود بارزانی لە رووباری روکوچک لە دەڤەری بارزان مەلەدەکات
22.👁️مەسعود بارزانی لەگەڵ کۆمەلێک لە پیاوانی فەڵەدا
23.👁️مەسعود بارزانی لەکاتی ئەسپ سواریدا
24.👁️مەسعود بارزانی لەکاتی نوێژکردندا
25.👁️مەسعود بارزانی لەکاتی نوێژکردندا 2
26.👁️مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی و.....
27.👁️مەسعود بارزانی و تۆرگۆت ئۆزال
28.👁️مەسعود بارزانی و تەحسین شاوەیس
29.👁️مەسعود بارزانی و دانێلە میتران
30.👁️مەسعود بارزانی و عەبدولکەریم قاسم
31.👁️مەسعود بارزانی و مەسعود محەمەد
32.👁️مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا
33.👁️مەسعود بارزانی، جەلال تالەبانی و عەزیز محەمەد
34.👁️مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی و سامی عەبدولڕەحمان
35.👁️مەسعود بارزانی، حاکم قادر و نەوشیروان مستەفا
36.👁️مەسعود بارزانی، شێخ محەمەد خالید و ئیدریس بارزانی
37.👁️مەسعود بارزانی، فەلەکەدین کاکەیی و عیسمەت ئەحمەدی هاوژینی هەژار موکریانی لە ماڵی هەژار موکریانی لە شاری کەرەج
38.👁️مەسعود بارزانی، مستەفا بارزانی، مەلایەک و مەحمود عوسمان
39.👁️مەسعود بارزانی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جەلال تاڵەبانی و جەنەڕاڵێکی تورک لە باشووری کوردستان
40.👁️مەسعود بەرزانی و مام جەلال و.
41.👁️نێچیرڤان بارزانی دەستی مەسعود بارزانی ماچ دەکات
42.👁️نەجمەدین کەریم و مەسعود بارزانی
43.👁️نەوشیروان مستەفا، مەسعود بارزانی، جەوهەر نامیق، فەلەکەدین کاکەیی و سامی عەبدولڕەحمان
44.👁️ويسی مەسعود بارزانی و نوح مەسعود بارزانی
45.👁️وێنەیەک کە لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە و پێدەچێت مەسعود بارزانی بێت لە یەکێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا نووستووە
46.👁️کوردانی باکوور داوەتی مەسعود بارزانی دەکەن
47.👁️کەریم سنجاری، عزەت سلێمان، مەسعود بارزانی و ملازم هەجەر سندی
48.👁️کەریم سەلام، مەسعود بارزانی و جەمال عەبدول
📼 ڤیدیۆ
1.👁️کەژاوەی ئوتومبیلەکانی مەسعود بارزانی
📖 کورتەباس
1.👁️لەنێوان نەوشیروان مستەفا و مەسعود مستەفادا
2.👁️هێزەکانی ئەمریکا تەنها لەخاڵە سنورییەکان کشاونەتەوە و لەشوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیان ماون
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Masoud Barzani
2.👁️ئارین مەسرور مەسعود بارزانی - ئارین بارزانی
3.👁️ئیدریس بارزانی
4.👁️بابۆ مەسعود بارزانی
5.👁️مەلا مستەفا بارزانی
6.👁️وەیسی بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 16-08-1946
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 7 2008 5:08PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2020 3:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 34,257 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.243 KB Dec 24 2019 2:59PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.114 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 نوێژم فەوتا
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەیان بۆمبا
بەیان مەحمود عەلی ناسراو بە (بەیان بۆمبا)، ساڵی 1965 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، لە ئێستاشدا خوێندکاری بەشی سینەمایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان و سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی خوێندنگاکانی سلێمانی.
نازناوی بۆمبا لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، ساڵی 1923 لەکاتی ناکۆکیی لەنێوان شێخ مەحمودی حەفید و ئینگلیزەکان، داوا لە خەڵکی شاری سلێمانی کراوە، کە شار چۆڵ بکەن، چونکە شاری سلێمانی بۆردوومان دەکرێت، لەکاتیکدا، کە مەحمودی ب
بەیان بۆمبا
03-12-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە نیزامییەکانە دەدرێنە بەر دەسڕیژی گوللە کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جەلال خالیدی خەڵکی شاری مەهاباد، پێکراوە.[7]
- رەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی پێشڕەو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە جاددەی پیرانشار شنۆ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[7]
باشووری کوردس
03-12-2019
گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژمارە عەبدوڕەحمان پاشا بوو و لە ژمارە 2 تا کۆتایی، سەرنووسەرەکەی ساڵح هەرکی بوو، کە بە رێبوار بە ناوبانگ بوو.
ئەم گۆڤارە خوێنەری باشی لە ناو پەنابەرانی کورد و رۆشنبیرانی کورد لە ئێران هەبوو.
لەبەر ئەوەی گۆڤارەکە لە ئێران رێگەی چاپی پێ نەدرابوو، بۆیە بە رۆنیۆ و فتۆ ستەنسیل و بە دەست چاپ و بڵاو دەکرایە
گزنگ 2
گەلی ڕەشاڤە
گەلی ڕەشاڤە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئامێدییەوە لە پارێزگای دهۆک.
گەلی ڕەشاڤە
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018
لە تەمەنی شارەوانی سلێمانیدا؛ (49)سەرۆکی شارەوانی و وەکیل وەک بەرپرسی ئەو دامەزراوە خزمەتگوزارییە دەستبەکاربوون، بەم ریزبەندییە:
1- عەلی بەگی محەمەد بەگی خالید بەگ/ 1890-5/9/1892
2- سەید ئەحمەد بابە رەسوڵ/ 30/11/1892-1907
3- غەفور ئاغای حاجی عەبدوڵڵای گەورە/ 1907-1908
4- ئەحمەد عیزەی بەگ/ ئەیلولی 1911- کانونی یەکەمی 1911
5- ئاغا فەتحوڵڵای حاجی عەبدوڵڵا/ کانونی دوەمی 1912-1916
6- حاجی مەلا محێدین مەعروف/ 1916-1917
7- محێدین قادر ئەفەندی/ ئازاری 1917-تشرینی دوەمی 1917
8- ئەحمەد بەگی فەتاح
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,577 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574