لە 21ی بەفرانباری ساڵی 1316ی هەتاوی (
11-01- 193811-01- 1938) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا لەگوندی
تەرەغەتەرەغەی
بۆکانبۆکان لەدایک بوو. لە تەمەنی منداڵیدا باوکی لەدەستدا و سەرپەرشتییەکەی، کەوتە سەرشانی براگەورەکەی، شاعیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا
هەژار موکریانیهەژار موکریانیی نەمر. سەردەمی منداڵیی محەمەد سادق، هاوکات بوو لەگەڵ پەرەئەستاندنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران و دامەزراندنی کۆماری کوردستان. ڕێنۆینی و ئاموژگاریەکانی برا زانا و خەباتگێڕەکەی و زۆر دیمەن لە قۆناخی میژوویی ئەوکات لەبیر و زەینیدا نەخشی بەست. پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە بوکان و پاشان کەبنەماڵەکەی لە
مەهابادمەهاباد گیرساوە، خویندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارەو ساڵی ئاخیری دەبیرستانی لەتەورێز تەواو کردو ساڵی 1338ی هەتاوی (1959) لەدانشسرای عالیی تاران لیسانسی شیمیی وەرگرت. شایانی سەرنجەکە لە هەموو پلەکانی خویندندا یان خاوەنی پلەی یەکەم یان یەکێک لەباشترین قوتابیان و خوێندکاران بوو. هەر لەو ساڵەدا بوو بە مامۆستای دەرسی شیمی و هەتا ساڵی 1344ی هەتاوی (1965) لە شارەکانی
ورمێورمێ و مەهاباد بە ئەرکی مامۆستایەتییەوە خەریک بوو. لەو ماوەیەدا وەک مامۆستایەکی شارەزا ناوی دەرکرد و بۆ پێگەیاندنی قوتابیانی کوردستان زەحمەتێکی زۆر و بەرچاوی کێشا بە جۆرێک کەئەو قوتابییانەکە ئەو دەرسی پێدەگوتن و لەزانستگاکان قبووڵ دەبوون، ساڵ بەساڵ زیاتر دەبوون. سەرەنجام ساواک، دەزگای جاسوسیی ڕێژیمی حەمەرەزا شا ئەو خزمەتەی لە کوردستان پێ ڕەوا نەدی و لەگەڵ ژمارەیەک ماموستای دیکەی هابیر و هاوکاری بۆ شارەکانی اراکو کرجو چەند شاری دیکەی دوور خستنەوە. محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1349ی هەتاوی (1970) بۆ زانستگای تربیت معلم نەقڵ کراو وەک ئاسیستانی بەشی شیمی کاری پێ ئەسپێردرا. پاش نیشاندانی لێوەشاوەیییەکی تەواو لەو ئەرکەدا، ساڵی 1351ی هەتاوی (1972ی زایینی) بەکەڵک وەرگرتن لەبورسی وەزارەتی علووم چوو بۆ فەرانسە و پاش چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە توانی دوکتورای شیمیی ئانالیز (شیمی تجزیە) لە زانستگای ژمارە 6ی پاریس وەربگرێ. دوکتور سادق شەرفکەندی ساڵی 1355ی هەتاوی (1976ی زایینی) گەڕایەوە تاران و وەک استادیاری شیمی لە زانستگای تربیت معلم درێژەی بەکاری مامۆستایەتی دا کەلەبەجێهێنانی ئەو ئەرکەشدا بەتەواوی سەرکەوتوو بوو. هەربۆیە بوو بە خۆشەویستی مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو زانستگایە و وەک مامۆستایەکی دڵسوز و لەهەمان کاتیشدا خەباتگێڕ ناوی دەرکرد. دوکتور محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1352ی هەتاوی (1973ی زایینی) کاتێک لە پاریس دەورەی دوکتورای دەدیت، لە ڕێگای مامۆستای مەزن دوکتور عبدالرحمان قاسملوی ڕێبەرمانەوە لەگەڵ بەرنامە و پێرەوی نێوخۆی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاشنا بوو و داوای ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد. پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران بوو بەرابیتی نێوان دوکتور قاسملوو و ئەندامانی کۆنی ڕێبەرایەتیی حیزب و لەو پێوەندییەدا زەحمەتێکی زۆری کێشا و زۆر جاریش گیانی خۆی خستە مەترسییەوە. دوای ڕووخانی ڕیژیمی پاشایەتی و دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، ساڵی 1358ی هەتاوی (1979ی زایینی) بوو بە موشاویری کومیتەی ناوەندی و ڕەشەمەی ساڵی 1358 (فیورییەی1980ی زایینی) لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبدا بەئەندامی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بەرپرسایەتیی کومیتەی حیزب لە تارانی پێ ئەسپێردرا کەئەو بەرپرسایەتییەشی بەلێوەشاوەیی و کارزانییەوە بەئەنجام گەیاند. سەرەتای هاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی) لەلایەن ڕێبەرایەتیی حیزبەوەبۆ کاری تەواووەخت بانگ کرایەوەکوردستانو هەموو توانای خۆی لەخزمەت حیزب نا. لەپلینومی کومیتەی ناوەندی لەهاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی)دا بەئەندامی دەفتەر سیاسی هەڵبژێردرا. لەکۆنگرەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەم و نۆهەمی حیزبدا هەموو جارێ بەئەندامی کومیتەی ناوەندی و لەکومیتەی ناوەندییشدا هەموو جارێ بەئەندامی دەفتەری سیاسی هەڵبژیردراوەتەوە.
دوکتور سادق شەرفکەندی ماوەی بوونی لەرێبەرایەتیی حیزبدا زۆرتر بەرپرسایەتیی بەشی تەبلیغات (رادیوو چاپەمەنی)ی لەسەرشان بووو لەساڵی 1365ەوە هەتا کاتی شەهید بوونی مامۆستای گەورەمان دوکتور قاسملووی نەمر ئەرکی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بەئەستووەبوو. دوکتور سادق شەرفکەندی لە یەکەم پلینومی دوای شەهید بوونی دوکتور قاسملوودا بەتێکڕای دەنگی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بەسکرتێری گشتیی حیزب هەڵبژیردرا و لە کۆنگرەی نۆهەمی حیزبیشەوە تا کاتی شەهیدبوونی (26ی خەرمانانی ئەمساڵ (1371) ڕیکەوتی17-09-1992) ئەرک و بەرپرسایەتیی قورسی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەِرێوەدەبرد. خەباتگێڕی مەزنی گەلەکەمان دوکتور سادق شەرفکەندی لەماوەی ئەو دوازدەساڵەی دواییدا ڕۆڵێکی بنەڕەتی لەرێبەرایەتیی حیزبو جووڵانەوەی گەلەکەماندا هەبوو. یەکێک لەبەوەجترینو شارەزاترین ڕێبەرانی نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی گەلەکەمان بووو بەهەق دەبێ بڵێین کەقوتابییەکی لێوەشاوەو یارێکی وەفاداری دوکتور قاسملووی نەمر بووو پاش دوکتور قاسملوویش بوو بەمامۆستای ئیدامەکاری و درێژەدان بەرێبازو ڕێگای دوکتور قاسملووو بەلێهاتووی و لێوەشاوەیی خۆی نەیهێشت بێ قاسملوویش بەم جۆرەکەئاواتی دوژمنانی بزووتنەوەبوو بەحیزبەوەدیار بێ. دوکتور سادق هەر لەو کاتەوەکەهاتەنێو ڕێبەرایەتیی حیزب یەکێک لەدارێژەرانی کاریگەری سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزب بوو، لەسەر پاراستنی ئوسوولو پرنسیپەکانی حیزب شێلگیرو پێداگر بوو، ئەفرادی دوو دڵو ڕاڕای دەدانەبەر هێرشو ڕێگای پێ نەدەدان شوێنی خراپ لەسەر ڕەوتی بزووتنەوەو کاروباری حیزبی دابنێن. ئەو کادرو
پێشمەرگەپێشمەرگەکانی حیزبی خۆش دەویستن بەڵام ئەو خۆشەویستییەهەرگیز شوێنی لەسەر هەڵسەنگاندنی واقیعبینانەی کادرو پێشمەرگەکانو کاروباری ئەوان دانەدەنا. دڵپاکی و بێغەرەزیی کاک دوکتور سەعید بۆ هەموو هاوڕێیانی حیزبی بەتەواوی دەرکەوتبوو هەر بۆیەش ئامۆژگاریەکانی وەردەگیران. نەخشی گرینگی تەشکیلاتی لەحیزبو بزووتنەوەدا زۆر بەباشی هەست پێکردبوو، بەڵام هەرگیز تەشکیلاتی بەجێ خەلک دانەدەناو لەدەمارگرژی و سکتاریستی بەدوور بوو، چونکەئەو تەشکیلاتی حیزبو خودی حیزبیشی بۆ ڕێبەرایەتیکردنی خەباتی گەل دەویستن. تێکوشەر دوکتور سادق ئینسانێکی شوجاع، بەورە، بەئەخلاق، ڕاستگۆو دروستکارو بەراستی سادق بوو. لەهەقو عەداڵەت پشتیوانی دەکردو لەهەموو ئەو تایبەتمەندییانەلەسیاسەت و کردەوەدا کەڵکی وەردەگرت. ئینسانێکی پڕکار بووو ماندوویی نەدەناسی، هەموو کات و وەختی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەحیزبییەکان تەرخان کردبوو، شۆڕشگێڕێکی بەتەواو ماناو دێموکرتێکی واقیعی بوو، کەلەهەر کارو کردەوەو هەڵوێستێکیدا ئەو تایبەتمەندییانەی خۆیان دەنواند. بڕوایەکی قووڵی بەدێموکراسی و مافی گەلانی ئێران هەبوو، هەر بۆیەلەڕوانگەی ئەوەوەپێوانەی هەر حەرەکەتێکی خەباتگێڕانەلەئێرانو کوردستاندا بریتی بوو لەتێکۆشان بۆ سەقامگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی و مافەرەواکانی گەلی کوردو گەلانی ئێران. سیاسەت و تاکتیک بۆ دوکتور سادق زاراوەو دەستەواژەی خەیاڵی و زەینی نەبوون، لەروانگەی ئەوەوەسیاسەت کردەوەی خەباتگێڕانەبوو، هەر بۆیەش بەهەقو کردەوەببوو بەئاوێنەی تایبەتمەندییەمەزنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. دوکتور سادق شەرەفکەندی ئینسانێکی خاکی و خەڵکی و بەتواچع بوو، هەر ئەوەندەکەلەراست دۆستان و هاوڕێیانی دا ڕووخۆشو بەگوزەشت بوو، لەراست دوژمنانو نەیارانی حیزبو گەلدا توند و بێلێبوردن بوو، قورسو قایم لەبەرامبەریاندا ڕادەوەستاو زەڕڕەیەک نرمشو هەنگاوێک گەڕانەوەی بۆ نەبوو. ئەو خەڵکی کوردستانی بەرەگو پێستییەوەخۆش دەویست، هەر بۆیەش گیانو ژیانی بۆ خزمەت بەوان تەرخان کردبوو. ئەو لەو سیاسەتمەدارانەنەبوو کەخەڵکیان وەک ئامرازی بردنەپێشی مەبەستەکانی خۆیان دەوێ، ئەو بۆ خۆی پێشڕەوی خەباتی خەڵکی کوردستان بووو جگەلەقازانجو بەرژەوندییەکانی گەل هیچ قازانجو بەرژەەوندییەکی تایبەتی و شەخسی بەلاوەگرینگ نەبوو. ئەو بۆ کادرو پێشمەرگەکانی حیزب تەنیا هەر سکرتێری گشتی نەبوو، ئەو دۆست و هاواڵی هاوڕێیان بووو بەرادەیەک لەگەڵیان تێکەڵاوو لێیان نیزیک بوو کەهەر هاوڕێیەک بەڕاشکاوی دەیتوانی پریسکەی دڵی خۆی لەلای هەڵڕێژێو لەڕێنوێنییەبەکەڵکەکانی کەڵک وەبگرێ. کاک دوکتور سادق بڕوایەکی قووڵی بەهاوکاریی گەلان و هەموو ئازادیخوازانی ئێران هەبوو، لەو بڕوایەدا بوو کەرووخاندنی ڕێژیمی ئاخوندی بەبێ نیزیکی و هاوکاری و هاوپێوەندی هێزەنیشتمانپەروەر و خەباتگێڕەکانی ئێران، کارێکی مومکین یان لانی کەم هاسان نیە، هەر بۆیەلەهەر دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستەکەڵکی وەردەگرت و بەکردەوەهەوڵی بۆ دەداو سەرنجام لەو ڕێیەدا گیانی بەختی ئازادیی ئێرانو خودموختاری کوردستان کرد. یادو ناوی شەرەفکەندیی مەزن هەمیشەبەنەمری دەمێنێتەوەو خەبات و تێکوشانی پڕشنگداری لەپێناو ئامانجەپیرۆزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانو گەلی کوردو خەڵکی ئێراندا و تایبەتمەندییە شۆرشگێڕانەکانی دوای نەمانیشی ڕێنوێن و ئیلهامدەری تێکۆشەرانی وڵاتەکەمان دەبێ.
[1]