Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
سینگ شێری، ماکەر پشتە
شێر، ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە بە پاشای دارستان بەناوبانگە، کەریش ئاژەڵێکی گیاخۆری بارەبەری گوێ لەمستە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینە ی ئیدیۆمەکەیە، بۆ مەبەستیش بەکەسێکی خۆهەڵکێش و سینگ
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
موو، هەندێجار بۆ ئه و شتانە بەکاردێت کە لەژماردن نایەن، مووی گوێدرێژ و بزن زۆر زۆرن، دیارە مووی بەرازیش هاوشێوەی ئه و دوو ئاژەڵەیە، بەڵام بەراز لە کۆمەلی کوردەواریدا لەبە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
🎵 کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات
کارزان سپراشۆ، گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، ئەو بەشێوەیەکی جیاواز لە رێگەی سپڕا و ئاگر لە ماوەی 5 خولەک تاوەکو 15 خولەک تابلۆیەک دروست دەکات.
کارزان تائێستا خاوەنی 200 تابلۆی جۆراو جۆرە، ماوەی 10 ساڵە
🎵 کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
خێزانێک لە شاری سلێمانی بە شێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان کردووە بۆ پاراستن و نمایش کردنی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە مێژووییەکی دوورو درێژیان هەیە. ئەوان دەڵێن، لە هەر شوێنێک کەلوپەلی کولتووری هەبێت بۆ
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
👫 ئیسماعیل ئەمین
ساڵانێکە لەگەل حاجی بەیان محەمەدی هاوسەری کەلوپەلی کەلتوری کوردەواری کۆدەکەنەوەو ماڵەکەیان وەک مۆزەخانەیەکی بچوک بۆ پاراستنیان بەکار دێنن.
👫 ئیسماعیل ئەمین
🎵 پڕۆژەی (جویین) بە شیوازی ئۆنلاین
هونەرمەند ساکار سلێمان، بەشێوەی ئۆنلایەن تازەترین پڕۆژەی هونەری خۆی بە ناوی جوین نمایشکرد. بیرۆکەی کارەکەی باس لە دووبارە بوونەوەی کارە هونەرییەکان لە کوردستان دەکات.
ساکار سلێمان، لەبارەی پڕۆژەکەی د
🎵 پڕۆژەی (جویین) بە شیوازی ئۆنلاین
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 212ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (212)
1. پشکنین: (4739 پشکنینی نوێ)
(1679 هەولێر)، (716 سلێمانی، 89 گەرمیان، 52 راپەڕین)، (2158 دهۆک)، (45 هەڵەبجە)
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 212ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە لە باکوری کوردستان
به بڕیاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، ئەمڕۆ 2020/09/25 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە رێگەی راسپاردەی یوکسەل کۆجامان ک
📝 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە لە باکوری کوردستان
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
یەکێتی ئەوروپا لەکاتی مامەڵەی لەگەڵ پرسی پەنابەرێتیدا دەیەوێت هەموو ئەو زانیارییانە لەبەرچاو بگرێت کە سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەستدان.
راپۆرتەکە لە 79 لاپەڕەدا بە وردی دۆخی عێراق و هە
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
📷 تاس
تاس لە کۆندا لفکە و سابون و بەردە پێی تێکراوە و ژنان بردویانە بۆ حەمام، هەر وەک جانتایەک بەکار هێنراوە لەبەر ئەوەی زۆر دوبارە بۆتەوە لە کوردەواریدا هەر شتێک دوبارە بکرێتەوە وەک پەندێک دەوترێت (نەفسی ت
📷 تاس
📷 هیزە
هیزە لە پێستی گیسک یان بزن دروست دەکرێت لە کۆن و ئێستادا لە گوند ڕۆنی تێدا هەڵدەگیرێت.[1]
📷 هیزە
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆر، حەڵال و حەرام لێک جیاناکاتەوە و ئەوەی بکەوێتە دەستی حەڵالە، گوێ بەهیچ نادات بۆیە تورەگە و کیسەکەی پیس و چڵکن دەبێت، زۆربەی ئه و حەرامخۆرانە بەسکێک تێر و بەدوان برسین و
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
💬 ئاگری بن کایە
ئاگری بن کایە.
کا، ئەگەر گڕی گرت، ئاگرەکەی گڕێکی کزی هەیە وهێواش هێواش کایەکە دەسوتێنێت و دووکەڵێکی خەستی ڕەنگ شین و بۆر وسپی وڕەشی دەبێت ودووکەڵێکە خنکێنەره و چاوکوێر دەکات، ئه و گڕەش لەژێری کایەکەو
💬 ئاگری بن کایە
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
وتراویشە(ئەسپێ لەگیرفانم فەتەڕۆ دەکات)، سەوزەڵێ گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردییە و بۆ هەڵپەڕکێ و ئاهەنگ و بەزم گێڕان دەوترێت، گیرفان و باخەڵ کە بەتاڵن، ناتوانرێت پێداویس
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
ئەمە یەکەمین شوێنەوار نییە لە سنووری پارێزگای دهۆک بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لەو شوێنەی ئێستا دەوروبەری بەنداوی موسڵە، بەڵام یەکەمین شوێنەواری هاوشێوەیە و پێشتر هیچ کارگەیەکی وەها لە کوردستان و لە عێراقیش
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
یەکێکە لە شوێنەوارە دەگمەنەکان لە ئەندازیاریی ئاودێری، کە پێش ئێستا نەدۆزراوەتەوە. ئێرە فڕن و شوێنی دروستکردنی کەرەستەی ئاودێری بووە و بۆڕییەکانی ئاودێری لەو کارگەیە دروستکراون ئەم کارگەیە ئەو دەکەوێت
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
👫 کەسایەتییەکان
عەباس ژاژڵەیی
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد عەباس ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
خەزال سیدۆ - دایکی کوردان
📕 پەڕتووکخانە
لە بری بیرەوەری
👫 کەسایەتییەکان
بەیان محەمەد (حاجی بەیان)
✌️ سادق شەرەفکەندی | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

سادق شەرەفکەندی
لە 21ی بەفرانباری ساڵی 1316ی هەتاوی (11-01- 1938) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا لەگوندی تەرەغەتەرەغەی بۆکانبۆکان لەدایک بوو. لە تەمەنی منداڵیدا باوکی لەدەستدا و سەرپەرشتییەکەی، کەوتە سەرشانی براگەورەکەی، شاعیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا هەژار موکریانیهەژار موکریانیی نەمر. سەردەمی منداڵیی محەمەد سادق، هاوکات بوو لەگەڵ پەرەئەستاندنی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران و دامەزراندنی کۆماری کوردستان. رێنۆینی و ئاموژگاریەکانی برا زانا و خەباتگێڕەکەی و زۆر دیمەن لەقۆناخی میژوویی ئەوکات لەبیرو زەینیدا نەخشی بەست. پۆلی یەکو دووی سەرەتایی لە بوکان و پاشان کەبنەماڵەکەی لەمەهابادمەهاباد گیرساوە، خویندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارەو ساڵی ئاخیری دەبیرستانی لەتەورێز تەواو کردو ساڵی 1338ی هەتاوی (1959) لەدانشسرای عالیی تاران لیسانسی شیمیی وەرگرت. شایانی سەرنجەکە لە هەموو پلەکانی خویندندا یان خاوەنی پلەی یەکەم یان یەکێک لەباشترین قوتابیان و خوێندکاران بوو. هەر لەو ساڵەدا بوو بە مامۆستای دەرسی شیمی و هەتا ساڵی 1344ی هەتاوی (1965) لە شارەکانی ورمێورمێو مەهاباد بەئەرکی مامۆستایەتییەوە خەریک بوو. لەو ماوەیەدا وەک مامۆستایەکی شارەزا ناوی دەرکرد و بۆ پێگەیاندنی قوتابیانی کوردستان زەحمەتێکی زۆر و بەرچاوی کێشا بە جۆرێک کەئەو قوتابییانەکە ئەو دەرسی پێدەگوتن و لەزانستگاکان قبووڵ دەبوون، ساڵ بەساڵ زیاتر دەبوون. سەرەنجام ساواک، دەزگای جاسوسیی رێژیمی حەمەرەزا شا ئەو خزمەتەی لەکوردستان پێ رەوا نەدی و لەگەڵ ژمارەیەک ماموستای دیکەی هابیرو هاوکاری بۆ شارەکانی اراکو کرجو چەند شاری دیکەی دوور خستنەوە. محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1349ی هەتاوی (1970) بۆ زانستگایتربیت معلم نەقڵ کراو وەک ئاسیستانی بەشی شیمی کاری پێ ئەسپێردرا. پاش نیشاندانی لێوەشاوەیییەکی تەواو لەو ئەرکەدا، ساڵی 1351ی هەتاوی (1972ی زایینی) بەکەڵک وەرگرتن لەبورسی وەزارەتی علووم چوو بۆ فەرانسەو پاش چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە توانی دوکتورای شیمیی ئانالیز (شیمی تجزیە) لەزانستگای ژمارە6ی پاریس وەربگرێ. دوکتور سادق شەرفکەندی ساڵی 1355ی هەتاوی (1976ی زایینی) گەڕایەوەتارانو وەک استادیاری شیمی لە زانستگای تربیت معلم درێژەی بەکاری مامۆستایەتی دا کەلەبەجێهێنانی ئەو ئەرکەشدا بەتەواوی سەرکەوتوو بوو. هەربۆیەبوو بەخۆشەویستی مامۆستایانو خوێندکارانی ئەو زانستگایەو وەک مامۆستایەکی دڵسوزو لەهەمان کاتیشدا خەباتگێڕ ناوی دەرکرد. دوکتور محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1352ی هەتاوی (1973ی زایینی) کاتێک لەپاریس دەورەی دوکتورای دەدیت، لەرێگای مامۆستای مەزن دوکتور عبدالرحمان قاسملوی رێبەرمانەوەلەگەڵ بەرنامەو پێرەوی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاشنا بووو داوای ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد. پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران بوو بەرابیتی نێوان دوکتور قاسملوو و ئەندامانی کۆنی رێبەرایەتیی حیزب و لەو پێوەندییەدا زەحمەتێکی زۆری کێشاو زۆر جاریش گیانی خۆی خستە مەترسییەوە. دوای رووخانی ریژیمی پاشایەتی و دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، ساڵی 1358ی هەتاوی (1979ی زایینی) بوو بە موشاویری کومیتەی ناوەندی و رەشەمەی ساڵی 1358 (فیورییەی1980ی زایینی) لەکۆنگرەی چوارەمی حیزبدا بەئەندامی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراو بەرپرسایەتیی کومیتەی حیزب لەتارانی پێ ئەسپێردرا کەئەو بەرپرسایەتییەشی بەلێوەشاوەیی و کارزانییەوەبەئەنجام گەیاند. سەرەتای هاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی) لەلایەن رێبەرایەتیی حیزبەوەبۆ کاری تەواووەخت بانگ کرایەوەکوردستانو هەموو توانای خۆی لەخزمەت حیزب نا. لەپلینومی کومیتەی ناوەندی لەهاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی)دا بەئەندامی دەفتەر سیاسی هەڵبژێردرا. لەکۆنگرەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەمو نۆهەمی حیزبدا هەموو جارێ بەئەندامی کومیتەی ناوەندی و لەکومیتەی ناوەندییشدا هەموو جارێ بەئەندامی دەفتەری سیاسی هەڵبژیردراوەتەوە.
دوکتور سادق شەرفکەندی ماوەی بوونی لەرێبەرایەتیی حیزبدا زۆرتر بەرپرسایەتیی بەشی تەبلیغات (رادیوو چاپەمەنی)ی لەسەرشان بووو لەساڵی 1365ەوەهەتا کاتی شەهید بوونی مامۆستای گەورەمان دوکتور قاسملووی نەمر ئەرکی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بەئەستووەبوو. دوکتور سادق شەرفکەندی لەیەکەم پلینومی دوای شەهید بوونی دوکتور قاسملوودا بەتێکڕای دەنگی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بەسکرتێری گشتیی حیزب هەڵبژیردراو لەکۆنگرەی نۆهەمی حیزبیشەوەتا کاتی شەهیدبوونی (26ی خەرمانانی ئەمساڵ (1371) ریکەوتی17-09-1992) ئەرکو بەرپرسایەتیی قورسی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەِرێوەدەبرد. خەباتگێڕی مەزنی گەلەکەمان دوکتور سادق شەرفکەندی لەماوەی ئەو دوازدەساڵەی دواییدا رۆڵێکی بنەڕەتی لەرێبەرایەتیی حیزبو جووڵانەوەی گەلەکەماندا هەبوو. یەکێک لەبەوەجترینو شارەزاترین رێبەرانی نێو ریزەکانی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی گەلەکەمان بووو بەهەق دەبێ بڵێین کەقوتابییەکی لێوەشاوەو یارێکی وەفاداری دوکتور قاسملووی نەمر بووو پاش دوکتور قاسملوویش بوو بەمامۆستای ئیدامەکاری و درێژەدان بەرێبازو رێگای دوکتور قاسملووو بەلێهاتووی و لێوەشاوەیی خۆی نەیهێشت بێ قاسملوویش بەم جۆرەکەئاواتی دوژمنانی بزووتنەوەبوو بەحیزبەوەدیار بێ. دوکتور سادق هەر لەو کاتەوەکەهاتەنێو رێبەرایەتیی حیزب یەکێک لەدارێژەرانی کاریگەری سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزب بوو، لەسەر پاراستنی ئوسوولو پرنسیپەکانی حیزب شێلگیرو پێداگر بوو، ئەفرادی دوو دڵو راڕای دەدانەبەر هێرشو رێگای پێ نەدەدان شوێنی خراپ لەسەر رەوتی بزووتنەوەو کاروباری حیزبی دابنێن. ئەو کادرو پێشمەرگەپێشمەرگەکانی حیزبی خۆش دەویستن بەڵام ئەو خۆشەویستییەهەرگیز شوێنی لەسەر هەڵسەنگاندنی واقیعبینانەی کادرو پێشمەرگەکانو کاروباری ئەوان دانەدەنا. دڵپاکی و بێغەرەزیی کاک دوکتور سەعید بۆ هەموو هاوڕێیانی حیزبی بەتەواوی دەرکەوتبوو هەر بۆیەش ئامۆژگاریەکانی وەردەگیران. نەخشی گرینگی تەشکیلاتی لەحیزبو بزووتنەوەدا زۆر بەباشی هەست پێکردبوو، بەڵام هەرگیز تەشکیلاتی بەجێ خەلک دانەدەناو لەدەمارگرژی و سکتاریستی بەدوور بوو، چونکەئەو تەشکیلاتی حیزبو خودی حیزبیشی بۆ رێبەرایەتیکردنی خەباتی گەل دەویستن. تێکوشەر دوکتور سادق ئینسانێکی شوجاع، بەورە، بەئەخلاق، راستگۆو دروستکارو بەراستی سادق بوو. لەهەقو عەداڵەت پشتیوانی دەکردو لەهەموو ئەو تایبەتمەندییانەلەسیاسەت و کردەوەدا کەڵکی وەردەگرت. ئینسانێکی پڕکار بووو ماندوویی نەدەناسی، هەموو کات و وەختی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەحیزبییەکان تەرخان کردبوو، شۆڕشگێڕێکی بەتەواو ماناو دێموکرتێکی واقیعی بوو، کەلەهەر کارو کردەوەو هەڵوێستێکیدا ئەو تایبەتمەندییانەی خۆیان دەنواند. بڕوایەکی قووڵی بەدێموکراسی و مافی گەلانی ئێران هەبوو، هەر بۆیەلەڕوانگەی ئەوەوەپێوانەی هەر حەرەکەتێکی خەباتگێڕانەلەئێرانو کوردستاندا بریتی بوو لەتێکۆشان بۆ سەقامگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی و مافەرەواکانی گەلی کوردو گەلانی ئێران. سیاسەت و تاکتیک بۆ دوکتور سادق زاراوەو دەستەواژەی خەیاڵی و زەینی نەبوون، لەروانگەی ئەوەوەسیاسەت کردەوەی خەباتگێڕانەبوو، هەر بۆیەش بەهەقو کردەوەببوو بەئاوێنەی تایبەتمەندییەمەزنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. دوکتور سادق شەرەفکەندی ئینسانێکی خاکی و خەڵکی و بەتواچع بوو، هەر ئەوەندەکەلەراست دۆستان و هاوڕێیانی دا رووخۆشو بەگوزەشت بوو، لەراست دوژمنانو نەیارانی حیزبو گەلدا توند و بێلێبوردن بوو، قورسو قایم لەبەرامبەریاندا رادەوەستاو زەڕڕەیەک نرمشو هەنگاوێک گەڕانەوەی بۆ نەبوو. ئەو خەڵکی کوردستانی بەرەگو پێستییەوەخۆش دەویست، هەر بۆیەش گیانو ژیانی بۆ خزمەت بەوان تەرخان کردبوو. ئەو لەو سیاسەتمەدارانەنەبوو کەخەڵکیان وەک ئامرازی بردنەپێشی مەبەستەکانی خۆیان دەوێ، ئەو بۆ خۆی پێشڕەوی خەباتی خەڵکی کوردستان بووو جگەلەقازانجو بەرژەوندییەکانی گەل هیچ قازانجو بەرژەەوندییەکی تایبەتی و شەخسی بەلاوەگرینگ نەبوو. ئەو بۆ کادرو پێشمەرگەکانی حیزب تەنیا هەر سکرتێری گشتی نەبوو، ئەو دۆست و هاواڵی هاوڕێیان بووو بەرادەیەک لەگەڵیان تێکەڵاوو لێیان نیزیک بوو کەهەر هاوڕێیەک بەڕاشکاوی دەیتوانی پریسکەی دڵی خۆی لەلای هەڵڕێژێو لەڕێنوێنییەبەکەڵکەکانی کەڵک وەبگرێ. کاک دوکتور سادق بڕوایەکی قووڵی بەهاوکاریی گەلانو هەموو ئازادیخوازانی ئێران هەبوو، لەو بڕوایەدا بوو کەرووخاندنی رێژیمی ئاخوندی بەبێ نیزیکی و هاوکاری و هاوپێوەندی هێزەنیشتمانپەروەرو خەباتگێڕەکانی ئێران، کارێکی مومکین یان لانی کەم هاسان نیە، هەر بۆیەلەهەر دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستەکەڵکی وەردەگرت و بەکردەوەهەوڵی بۆ دەداو سەرنجام لەو رێیەدا گیانی بەختی ئازادیی ئێرانو خودموختاری کوردستان کرد. یادو ناوی شەرەفکەندیی مەزن هەمیشەبەنەمری دەمێنێتەوەو خەبات و تێکوشانی پڕشنگداری لەپێناو ئامانجەپیرۆزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانو گەلی کوردو خەڵکی ئێرانداو تایبەتمەندییە شۆرشگێڕانەکانی دوای نەمانیشی رێنوێن و ئیلهامدەری تێکۆشەرانی وڵاتەکەمان دەبێ.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 16
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️د. سادق شەرەفکەندی، رێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان
2.👁️سەفەری بێ گەرانەوە...داستانی کارەساتی میکونووس
3.👁️شەرەفکەندی رووبارێک لە جونمێری، تاڤگەیەک لە بەڵێنی
4.👁️شەرەفکەندی، سیمای شۆڕشگێڕێکی نەتەوەیی
5.👁️هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی دوکتور سادق شەرەفکەندی
6.👁️کورتە مێژووی بزووتنەوە نەتەوایەتیەکانی کورد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-04-1997
2.👁️11-01-1938
3.👁️17-09-1992
4.👁️19-02-1980
🏰 شوێنەکان
1.👁️بۆکان
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️شەرەفکەندی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️رێستورانتی میکۆنۆس
2.👁️وێنەیەکی بڵاونەکراوەی دوکتۆر سادقی شەرەفکەندی
3.👁️کۆنگرەی یەکەمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
📖 کورتەباس
1.👁️محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️گوڵاڵە شەرەفکەندی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 11-01-1938
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 17-09-1992 (54 ساڵ)
⏫ پلەی پارتایەتی: سکرتێر - سەرۆک - هاوسەرۆک
👫 جۆری کەس: 😞 تیرۆرکراو
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 7 2008 4:39PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 17 2020 12:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 62,283 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.142 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-09-2020
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەباس ژاژڵەیی
یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی، کە رۆڵێکی کارای لە نواندن لە دەیان شانۆگەری و درامای تەلەڤزیۆنی کوردیدا گێڕاوە.
هونەرمەندی کۆچکردوو لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
جێگای ئاماژەیە، هەریەک لە سیڤان و سۆران کە دوو هونەرمەندی ناسراوی کوردن، کوڕی هەنەرمەندی کۆچکردوون.[1]
رۆژی 25-09-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەباس ژاژڵەیی
دڵشاد عەباس ئەحمەد
لە 15-01-1951 لە شارۆچکەی گوڵاڵە- جەلەولا لە دایک بووە. ساڵی 1956 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی (فەلاح)، دواتر لە ساڵی 1961-1962 هاتووەتە سلێمانی لە قوتابخانەی (بێکەس) قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی 1966-1967 ئامادەیی سلێمانی کوڕانی تەواوکردووە ناوی لە کۆلێژی پزیشکی لە بەغداد هاتووەتەوە. لە 03-07-1974 خوێندنی تەواوکردووە و ماوەیەک لە نەخۆشخانەی (یەرموکی فێرکاری) پزیشک بووە، پاشان هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی خزمەتی کردووە لە بەشی چاو. لە 01-01-1981 ناوی
دڵشاد عەباس ئەحمەد
خەزال سیدۆ - دایکی کوردان
لە 02-02-1944 لە گوندی باسۆتێی سەر بە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و لە خانەوادەیەکی دیاری کوردی ئێزدی هەرێمی عەفرین بوو.
لە تەمەنی منداڵی لە عەفرین، دیمەشق و لازقیە ژیاوە و هەر لە تەمەنی گەنجێتیدا بۆ مافی کورد و بەتایبەتی مافی ژنان خەباتی کردووە، لە ساڵی 1967 چووەتە ئەڵمانیا و خوێندنی پەرستاری تەواوکردووە، لە ساڵی 1972 لەگەڵ د. ساڵح سیدۆ، کەسایەتییەکی دیاری عەفرین دەبنە هاوژین و سێ کوڕیان هەیە.
لە ساڵی 1968 دەبێتە ئەندامی رێکخراوی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (KSSE) و ئەو کاتە تاکە ژنی
خەزال سیدۆ - دایکی کوردان
لە بری بیرەوەری
نووسەر: مەلا بەختیار [1]
2020
لە بری بیرەوەری
بەیان محەمەد (حاجی بەیان)
ساڵانێکە لەگەل حاجی ئیسماعیل ئەمینی هاوسەری کەلوپەلی کەلتوری کوردەواری کۆدەکەنەوەو ماڵەکەیان وەک مۆزەخانەیەکی بچوک بۆ پاراستنیان بەکار دێنن.
بەیان محەمەد (حاجی بەیان)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,109 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574