لە زمانی خۆیەوە:
ساڵی 1335 هەتاوی واتە 1956 زایینی لەشاری بۆکان لەدایک بووە.
لەتەمەنی 7 سالییەوە ئاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لەدەنگی هونەر مەندانێکی وەک محەمەدی ماملێ، حەسەن زیرەک و بە تایبەتیش تاهیر تۆفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان بوو بەهۆی ئەوەی کەبەرهەمی یەکەمی لەتەمەنی 15 ساڵی بڵاوبکاتەوە و لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوبکاتەوە. ئەو بڵاو کردنەوە لەڕۆژ هەڵاتی کوردستان بوو بەهۆی وەی کەراگەیاندنەکوردیەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرهەمێکیشی لەتەلەفزیۆنی مەهاباد تۆمار کرد کەبریتین لە: دەنگ و ڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ،گوڵی مەهاباد، کیژۆڵەی کوردستان هەر ئەوە بردمیە تەلەفزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لەتەمەنی 18 ساڵیدا، هەروەها تەلەفزیۆنی و ڕادیۆی سنە،گەیشتە قۆناخێکی کەهەستی کرد کە دەتوانم گۆرانی بڵێم لەئەو کاتەدا بوو کەڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستی پێکرد ەویش وەک کوردێک بە هەستێکی نەتەوەیییەوە چووە ناو خەبات و بوو بە پێشمەرگەیەکی کوردستان لەشۆرش دا زیاتر لە 50 گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاوبۆتەوە و بەسروودی لە قەندیلی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لەهەموویان ڵێ سەر کەوتوو تر بووە. بەهۆی پێشمەرگایەتی و گوتنی سروودی سیاسی و نەتەوەیی کوردی لەحکومەتی ئەو کاتی ئێران قاچاغ بووە.