لەساڵی 1923دا لە #ڕانیه# لەدایکبووە و لەدواییدا ماڵیان هاتۆتە شاری کۆیە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تێدا تەواوکردوووە ئینجا چووەتە بەغدا لەقوتابخانەی کشتوکاڵ لە ئەبوغریب دا خوێندوویەتی و بەپلەیەکی بەرز دەرچوو و بەفەرمانبەری کشتوکاڵی دامەزراوە و لە گەلێ شار و ناوچەکانی کوردستان فرمانی بینیوە و لەساڵانی 1956-1957-1958دا لە قوبرس خوێندنی کۆلیژی تەواو کردووە و کە گەڕاتەوە کراوە بە بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی دارستانی پارێزگاری هەولێر و خزمەتێکی زۆری دارستانەکانی کوردستانی کردووە و وەک کەسایەتییەکی قسە خۆش و ئێسک سووک لەناو کۆمەڵدا ژیاوە و گەلێک خۆشەویست بووه.
لەدوای دامەزراندنی #پارتی هیوا# بەسەرۆکایەتی مامۆستا #رەفیق حیلمی# لەساڵی 1939دا بۆ ساڵی 1941 بووەتە ئەندامێکی چالاکی ئەو پارتە نەتەوەییەی کورد و هەر لەڕێگەی دڵسوزیی بۆ کورد و کوردستان لەو ساڵەوە دەستی کردووە بەکۆکردنەوە و تۆمارکردنی هۆنراوە و چیرۆکی فۆلکلۆری لەناوچەکانی ڕانیە و قەڵادزێ، لەوانە بەیتەکانی عەلی بەردەشانی بوون و لەسەردەمی کۆماری دیموکراتی کوردستان لەمەهاباد تۆمارێکی لەو بەیتە میللی و هۆنراوە فۆلکلۆریانە بەهۆی هاوڕێی خۆشەویستی محەمەد تۆفیق وردی نادرووەتە مەهاباد و لەرۆژنامەی کوردستاندا بڵاوکراوەنەتەوە و هەندێکیشیانی لەدوای گەرانەوەی وردی لەپاش ڕووخانی کۆمارە ساواکەی کوردستان لەپەڕتوکێکدا بڵاوکرانەتەوە و ئاماژە بەوە کراوه، کە ئەحمەد ئاکۆ کۆی کردوونەتەوه.
فۆلکلۆر پەروەرێکی نەناسراوی کورد، ئەحمەد بەکر ناسراو بە ئەحمەد ئاکۆ لەڕۆژی18-01-1988دا لەشاری هەولێر دڵە ناسکەکەی لەلێدان کەوت و چەند دەستنووسێکی لە هۆنراو و چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی ناوچەکانی ڕانیە و قەڵادزە پەرتووکخانەیەکی پڕ لە سەرچاوەی مێژوو و وێژە و زمانی کوردی لەپاش بەجێما.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,222
Ваше мнение о предмете!