Kurdipedia.org
🏠 开始
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧联系
ℹ️大约!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
更多
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|大约!|图书馆|📅
🔀 随机项目!
❓ 帮助
📏 条款使用
🔎 高级搜索
➕ 发送
🔧 工具
🏁 语言
🔑 我的帐户
✚ 新项目
👫 传记
塔拉巴尼
🏰 的地方
迪亚巴克尔
🏰 的地方
埃尔比勒
📷 图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
👫 محەمەد ئوزون | 小组: 传记 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ 排名项目
1 投票 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
✍️✍️ 更新资料!

محەمەد ئوزون
لەساڵی 1953 لەشاری Siverek/Sanliurfa لەدایکبووه. لەپاش کوتەدای سەربازی لە1971-03-12 چەندین لەچەپڕەوەکان و کوردەکان خرانەبەندنیخانەوه. ئوزون لەتەمەنی 18 ساڵیدا لە1972.03.03 لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەربازی تورکییەوەدەخرێتەگرتووخانەوه.
نووسەری ناوبراو لەگرتووخانەدا بەچەندین کەسانی دیکەئاشنا دەبێت، لەوانەش Musa Anter و Mehmed Emin Bozarslan. هەر لەبەندینخانەئوزون فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەبێت و پەیوەندی بەهێز لەگەڵ کوردەکانی چینی ناسراودا پەیدا دەکات.
هەرچەندەپێشتر ئوزون سزای هەشت ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا بوو، بەڵام لەساڵی 1974دا بەر بڕیاری لێبووردن دەکەوێت و ئازاد دەکرێت.
پاش ئازادکردنی لەگۆڤاری رزگاری دەستبەکار دەبێت و لەسەری دووبارەلەساڵی 1976دا بەند دەکرێتەوه، چونکەرۆژنامەی ناوبراو سەر بەبەرهەڵستکارانی رژێمی سەربازی تورکی بووه.
بەڵام پاش نۆ مانگ لەبەندکردن ئوزون لەگرتووخانەهەڵدێت و رێگای سوێد دەگرێتەبەر و لەوێش وەک پەناهەندەیەک وەردەگیرێت. هەر لەسوێد ئوزون بەدیداری چەندین کوردی هەڵهاتووی پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورەشاد دەبێت، لەوانەش جگەرخوێن، عوسمان سابیر، حەسەن هیشار، نورەتین زازا و ئیبراهیم ئەحمەد.
ئوزون لەسوێد لەسەر نووسینی بەزمانی کورد بەردەوام دەبێت و ستوونێک لەسەر رووپەری رۆژنامەی Dagens Nyheterدا بڵاودەکاتەوه.
بۆ ماوەی 28 ساڵ ئوزون لەوڵاتی سوێد ژیانی بەسەردەبرد، بەڵام لەساڵی 2005دا بۆ ئەستەنبول دەڕوات و ماوەیەک لەو شارەژیان بەسەر دەبات، بۆ نووسینی دواهەمین کاری وێژەیی بۆ سوێد دەگەڕێتەوه. بەڵام ناتوانێت ئەو کارەتەواو بکات. چونکەپزیشکانی سوێدی لەئایاری 2006دا پاش پشکنین بۆیان دەردەکەوێ، کەئوزون تووشی شێرپەنجەی گەدەهاتووه. پاش وەرگرتنی چەند چارەسەرێک لەگەڵ خێزانەکەی بۆ شاری دیاربەکر دەگەڕێتەوەو لەوێش ماڵئاوایی لەژیان دەکات.
ئەو ساتەی ئوزون لەئەستەنبول چەندین جار دووچاری هەڕەشی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکەپەکەکە) هاتەوه. چونکەناوبراو لەتەک رەخنەگرتن لەهەڵوێستی تورکیا بەرامبەر کوردەکانی کوردستانی باکوور، رەخنەی توندی لەکارەتوندوتیژەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەگرت.
نووسەری ناوبراو لەپاش خۆی نزیکەی 15 رۆمانی و چەندین نووسینی وێژەو رامیاری بەجێهێشتووه.
یەکەمین رۆمانی بەناوی تۆ بوو، ئەوەشی لەساڵی 185دا بڵاوکردەوەو رۆمانی ڕووناکی وەک خۆشەویستی و تاریکی وەک مردن بەیەکێک لەهەر جوانترین رۆمانەکانی دادەنرێت.
محەمەد ئوزون بەداهێنەری وێژەی کوردی مۆدێرن دادەنرێت. لە28 ساڵەی بەسەربردنی ژیان لەوڵاتی سوێد نووسەری کوردی کۆچکردو حەوت رۆمان و یەک هۆنراوەی بەزمانی کوردی بڵاوکردۆتەوه. بێجگەلەزمانی کوردی بەهەردوو زمانی تورکی و سوێد نووسراوی دیکەی بڵاوکردۆتەوه. لەتەک ئەندامێتی یەکێتی نووسەرانی سوێد، ئەندامی یانەی.P.E.Nی سوێدی بووه.
بەخاک سپاردن
نووسەری کوردی بەناوبانگ رۆژی شەممه، رێکەوتی 2007.10.13 لەشاری دیاربەکر بەئامادەبوونی Sinan Çetin (ئەکتەری تورکی و بەرهەمهێنەری فیلم)، Ferhat Tunç (گۆرانبێژی کوردی)، Ahmet Türk و Akın Birdal و Osman Baydemir و Nurettin Demirtaş و Selahattin Demirtaş (ئەندامانی DTP)، و Orhan Miroğlu (ناسراوێکی بواری رامیاری تورکی)، Şerafettin Elçi (ناسراوێکی بواری رامیاری تورکی) و Yaşar Kemal (نووسەری بەڕەچەڵەک کورد) بەخاکی کوردستان سپێردرا. لەم بەخاک سپاردنەشدا وتاری ماتەمینی بەهەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندرایەوه، هاوکات ئافرەتان بەزمانی کوردی لاوانەوەیان بەسەر نووسەری کۆچکروودا چڕاند.
ئۆرهان پاموک، خاوەنی خەڵاتی نۆبێل بۆ وێژە، لەشاری نیویۆرک لەدیمانەیەکی کورت لەگەڵ رۆژنامەی Radikal تورکیدا وتی: مردنی ئەو نووسەر زۆر دڵتەنگی کردم... خوێن لەناخم دەچۆڕێت... نەیانزانی نرخ بۆ کارەکانی دابنێن؛ زیاتر ئەشکەنجەیان دەدا. بەڵام من دڵنیام، کەخوێنەرانی کورد و تورک پەڕتووەکانی محەمەد بەزیندویی دەهێڵنەوه.

⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#پەکەکە |
📚 相关文件: 4
محەمەد ئوزون
🖇 挂钩项目: 5
👫 传记
1.👁️Mehmed Uzun
📕 图书馆
1.👁️Destpêka Edebiyata Kurdî
2.👁️بیرا قەدەرێ
3.👁️هاوارا دیجلەیێ - جلدێ 1
4.👁️هاوارا دیجلەیێ - جلدێ 2
📂[ 更多...]

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组: 👫 传记
📅 Date of Death: 11-10-2007
👫 人键: ⛓ 政治犯
👫 人键: ✍ 作家
👫 人键: ✍ 小说作家
⚤ 性别: 👨 男
🗺 普罗旺斯: ⬆️ 北库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
99%
✔️
添加(Hawrê Baxewan)Nov 7 2008 11:57AM
✍️ 此产品最近更新(Hawrê Baxewan):Oct 11 2020 9:59PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览88,931

📚 Attached files - Version
类型 Version 💾📖🕒📅 👫 编者名称
📷 照片文件 1.0.114 KB Oct 29 2009 12:00AMHawrê Baxewan
📚 图书馆
  📖 更多...


📅 大事年表
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020


💳 捐赠
👫 Kurdipedia成员
💬 你的反馈
⭐ 用户集合
📊 统计属性 文章 379,077
图片 60,885
书籍 11,383
相关文件 46,660
📼 Video 180
🗄 来源 15,741
📌 Actual
塔拉巴尼
...
塔拉巴尼
迪亚巴克尔
...
迪亚巴克尔
埃尔比勒
...
埃尔比勒
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
...
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| 页面生成时间:秒!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574