Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی ساڵی 1919 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
👫 کەسایەتییەکان
رەسوڵ بێزار گەردی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
✌️ شەهیدان
داود سەمەد فرجی
👫 جەلادەت عەلی بەدرخان | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

جەلادەت عەلی بەدرخان
جەلادەت عەلی بەدرخان یان میر جەلادەت لە20ی مانگی نیسانی ساڵی 1893 لەئەستەنبول لەدایک بووە. ناو براو کوڕی سیاسەت مەدار و رۆشەنبیری بەناوبانگی کورد ئەمین عەلی بەدرخانەکەئەویش کوڕی میر بەدرخانە.میر جەلادەت کەلەدایک دەبێت بنەماڵەیان لەئەستەنبول لەمەنفا بوون. دایکی سەنیحەخانم چەرگەز بووەو باوکیشی ئەمین عەلی موفتی دادگای ئەستەنبول بووه. ناو براو لەو ساتەرۆڵێکی گرنگی هەبوو لەناو بزۆتنەوەی کوردایەتی دا. هێژا میر جەلادەت سیاسەت مەدار و رۆژنامەوان و زمان زانێکی گەورەی کورد بوو.ناو براو کوڕەگەورەی بنەماڵەی بەدرخانیان بوو.جەلادەت وەک پێشەنگی زمانی کوردی بەپیتی لاتینی ناسراوەو لەسەر زمانی کوردی خەبات و تێکۆشانێکی بەنرخی کردووەو دوور لەووڵات گۆڤاری هاوار و رووناهی دەرخستووه.خەبات و تێکۆشانی ئەدەبی ئەم گەورەپیاوەبووەبەرێبازی هاوچەرخی زمانی کوردی. هێژا لەژیانی سیاسیدا زۆر چالاکانەخەباتی نەتەویی دەکرد و ئەندام و دامەزنێنەری خۆیبوون بوو. دوای شەری بەدرخانیەکان لەدژی سوڵتان عبدالحمید هەموو خانەوادەیان بەرەو یەمەن دوورخرانەوە. دوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی تورکیا بەسەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئاتاتورک هەموو مافەکانی گەلی کورد قەدەغەکران و ئەمین عەلی بەدرخان لەگەڵ هەرسێ کوڕەکانی فەرمانی خنکاندنیان دەرچوو.ئەمین و کوڕەکەی سورەیا بەرەو میسر و کامووران و جەلادەت بەرەو ئالمانیا رۆیشتن. ئەوان لەئالمانیا دەستیان کرد بەخوێندنی باڵا و جەلادەت لەحقوق دکتۆرای وەرگرت. ناو براو لەساڵی 1930 گەرایەوەشام و لەوێ دەستی کرد بەتێکوشانی نیشتیمانی و لەناو بزوتنەوەی خۆیبوون ئەندامێکی چالاک بوو. هەروەها جەلادەت یەکێک لەهاوکار و بەشدار بووەکانی سەرهەڵدانی ئاگری بووه. جەلادەت بێجگەلەزمانی کوردی ئەم زمانانەش زۆر بەباشی ئەزانی وەک : ئینگلیزی، فەرەنسی، ئالمانی، تورکی، فارسی، عەرەبی، عێبری، یونانی. بەرەی سێیەمی بنەماڵەی بەدرخانیەکان لەسەرەتای سەدەی بیستەم دا بەجەلادەت، کامووران و رەوشەن بەدرخان دەستی پێکرد و بەمانەش کۆتایی پێ هات. بێگومان لەبەرەی سێیەم جەلادەت بەدرخان رۆڵی زۆر گرنگی بینیووە. چونکەعوسمانیەکان قەدەغەیان کرد بوو کەبنەماڵەی بەدرخانیەکان بچنەکوردستان، ئەمین عەلی بۆ ئەوەی مناڵەکانی دا نەبڕێن لەچاند و زمانی کوردی لەکوردستان گۆرانی بێژ و چیرۆک بێژی دەهێنایەلای خۆیان.جەلادەت لەگەڵ خۆشک براکانی لەژێر دەستی ئەماندا گەورەبوون، هەروەها بەدرخانی لەئەستەنبول لەگەڵ بنەماڵەدوورخراوەکان وەک بنەماڵەی(شەمزینی و باببانی و جەمیل پاشا) پەیوەندیان هەبوو. عوسمانیەکان هەمیشەگومانیان لەبنەماڵەی بەدرخانیەکان بوو. هەر لەبەر ئەم هویەش بوو کەلەکاروباری فەرمی دانەئەمەزرا و زوو بەزوو جێگایان پێ ئەگۆری.جەلادەت ژیانی منداڵی لەگەل باوکی لەمەنفا لەئەستەنبول، ئەدرنە، کۆنیای ئاقا، ناهلووس و سەلانکێ بەسەر بردووە. لەتەمەنی 18 ساڵیدا دەستی بەخۆێندن کردووەلەمەدرەسەی حەربیه.لەساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەم وەک مامۆستای پێگەیاندنی ئەفسەر کاری کردووەو لەبەرەی قەفقاز دژی رووسەکان شەری کردووە. دوای لەئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم ئیمپراتۆری عوسمانی تێک چوو و لەناو وەڵاتپارێزانی کورد پرۆسەیێکی رێکخستنی دەستی پێکرد، جەلادەت لەئەستەنبول دەستی کرد بەکاری سیاسی و بوو بەیەکێک لەچالاکەکانی(کۆمەڵەی رێکخستنی کۆمەلگای کورد). ئەو لەدوای بەدەست هێنانی هەلێکی لەبار دەگەڕا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.دوای تەواو بوونی شەر وڵاتانی سەرکەوتوو وەک بریتانیا لەکوردستان کەوتەجموجۆڵ. جەلادەت لەساڵی 1919 لەگەڵ برای کامووران و ئەرکان جەمیل پاشا و فایق تەوفیقی بەرەو کوردستان رۆیشتن. چەند ئەفسەرێکی سیاسی بریتانیشیان لەگەڵ بوو وەک ماژۆر هۆێل. ئامانجیان ئامادەکاری پەیمانی سێڤر بوو. کەمالیستەکان کەلەمەبەستی جەلادەت و هاورێکانی ئاگادار بوون چەکداری ناردەسەریان و مەجبور کران بگەرێنەوە. جەلادەت بەدرخان لەگەشتەکەیدا بەرەو شاری(مالاتیا) رۆیشت و بەناو کوردستان دا گەڕا ئاگاداری بارودۆخی هەرێمەکەبوو.هەروەها لەم گەشتەیدا زۆر وشەو مەتەڵ و چیڕۆکی کوردی کۆ کردەوە. لەئەنجامی پەیمانی (سێڤر) بەچاودێری نوێنەری کوردەکان شەریف پاشا بەشێک لەمافەکانی نەتەوی گەلی کورد دەست نیشان کران.لەساڵی 1922 هاوکات لەگەڵ هاتنی کەمالیستەکان بۆ سەر حوکم شاری ئەستەنبۆلیان خستەژێر دەست و حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ هەموو سەرکردەکانی کورد دەرکرد بەردخانیش یەکێک بوو لەو سەرکردانە، هەر لەبەر ئەم هۆیەش جەلادەت و براکەی کامووران، سەفدەر تەوفیق و برازاکەی حەقیلەساڵی 1923 بەرەو ئالمانیا کەوتنەڕێ و لەئالمانیا دەستیان کرد بەخوێندنی باڵا لەزانکو دا و هەروەها باوکی میر جەلادەت ئەمین عەلی لەگەڵ گشت ئەندامانی بنەماڵەکەی بەرەو میسر کۆچیان کرد. لەساڵی 1925 کەبزۆتنەوەی شێخ سەعیدی پیران لەباکووری کردستان دەستی پێ کرد جەلادەت بۆ بەشداربوون لەشۆرشی شێخ سەعید بەنهێنی بەرەو کوردستانی باکوور کەوتەرێ.بەڵام تا ناو براو گەیشتەکوردستان شۆرش هەرەسی هێنا بوو، جەلادەت بەهاوکاری کۆچەرەکانی کوردستان لەووڵات دوور دەکەوێتەوەو جارێکی تر بەرەو ئالمانیا دەگەرێتەوه.هەر لەم بەینەدا برای بچۆکی سەفدەر لەئالمانیا کۆچی دوایی دەکات و تەوفیقی برای بەرەو تورکیا دەگەرێتەوەو لەژێر فشاری کەمالیستەکان پاش ئەوەی ناوی خۆی دەگۆڕێت بە(چنار) دەکەوێتەخزمەت کردن بەتورکەکان.ڤەسیف چنار برازای میر بەدرخانی لەلایەن کەمال ئاتاتورکەوەوەک وەزیری پەروەردەدامەزرا بوو. (بۆ زانین ناو براو لەبنەماڵەی بەدرخانیەکان دەرکراوە).کامووران دوای گەڕانەوەی جەلادەت لەئالمانیا مایەوەو دکتۆرای لەحقوق وەرگرت. جەلادەت دوایی کەزانکۆی لەئالمانیا تەواو کرد بۆ تەواو کردنی خوێندنی باڵا چووەووڵاتی میسر. ئەو کاتەباوکی جەلادەت لەبەر مردن بوو. دوای مردنی باوکی چووەبەیروت و لەوێ نیشتەجێ بوو. لەو رۆژگارەدا لەبەر زۆڵم و زۆرداری کەمالیستەکان زۆربەی رووناکبیرانی کورد بەرەو سوریا کۆچیان کردبوو و لەو وڵاتەکۆببوونەوە. کەمالیستەکان دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران جارێکی تر کەوتبوونەگیانی رۆشنبیرانی کورد بەتایبەت ئەوانەی کەبەرەو هەندەران کۆچیان کرد بوو.جەلادەت دوایی لەبەیروت نیشتەجێ دەبێت ودەکەوێتەناو بزۆتنەوەی وەڵاتپارێزانی کورد. هەر لەم کاتەدا هەوڵدانێک بۆ دامەزراندنی رێکخستنێکی نەتەوی دەست پێ دەکات. دوای بەشدار بوونی جەلادەت لەرێکەوتی 5/ئەیلولی ساڵی 1927 لەلوبنان لەشاری بێحێمدوون کونگرەی دامەزراندنی رێکخستنی خۆیبوون دامەزرا. بێجگەلەجەلادەت بەدرخان رۆناکبیر (د.نوری دێرسمی، قەدری ڤان، د.نورەدین زازا، مەمدوح سەلیم وانلی، حەمزەبەگێ موکسی، ئەکرەم و قەدری جەمیل پاشا و سەرۆک عەشایری وەک حاجۆ ئاغا، ئەمینێ پەریخانێ، مستەفایێ شاهین بەگی بەرازی، بەدرەدین حەبزبنی) و زۆر کەسایەتی تر بەشداری کونگرەی دامەزراندن بوون. یەک لەبڕیارەکانی خۆیبوون ئەوەبوو کەبۆ پشتگیری لەبزووتنەوەی ئاگری لەسنورەکانی بن خەتێ (سنۆری تورکیا و سوریا) دەست بەتێکۆشانێکی چەکدارانەبکەن. بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارەجەلادەت بەدرخان بەهاوکاری حاجۆ ئاغا و رەسووڵ ئاغای محەمەلەناوچەی تۆری و بەهاوکاری سواری کورد هێرش بەرنەسەر قەرەقۆلێکی تورکەکان. چۆنکەئامانجی سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا جەلادەت بەرەو شاخی ئارارات کەوتەرێ و لەبزۆتنەوەی سەرحەد بەشداری کرد.لەبەر ئەوەی ئەم بزۆتنەوەیەش سەری نەگرت ناو براو لەگەل ئیحسان پاشا بەرەو ئێران چوون. شای ئێران محەمەد رەزا پاهلەوی بۆ ئەوەی میر جەلادەت لەبزووتنەوەی کوردایەتی دوور بخاتەوەداوای لێ کرد لەیەکێک لەوەڵاتەکانی ئەم جیهانەوەک کونسلوسی ئێران کار بکات. چونکەجەلادەت داواکاری شای ئێرانی رەت کردەوەهەر ئەو کات لەئێران دەرکرا.دوای ئەوەی لەئێران دوورخرایەوەماوەیەک لەکوردستانی باشوور و لەشاری بەغداد پایتەختی عێراق مایەوە. بەڵام ئینگلیزەکان پێیان خۆش نەبوو ئەو لەعێراق بمێنێت ودا وایان لێ کرد کەعێراق بەجێ بهێڵێت، بەناچاری گەڕایەوەسوریا و لەکوردستانی خوارو بەردەوامی دا بەخەباتی خۆی. لەوێ بەهاوکاری بنەماڵەی جەمیل پاشا و حەمزەی مکسی و حاجو ئاغا بەناوی کومەڵەی هاوکاری کوردەکانی بەلنگاز کومەڵەیەکیان دامەزراند. ئامانجیان ئەوەبوو کەهاوکاری ئەو کوردانەبکەن کەلەباکووری کوردستان بەرەو سوریا هەڵاتوون. سوریا لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی (ئینتداب) داگیرکەری فەرەنسا دا بوو.پەیوەندی فەرەنسا و کەمالیستەکان لەئاستێکی باش دا بوو. لەبەر داواکاری و فشاری تورکەکان بۆ سەر فەرنسیەکان ئەوانیش بەدڵیان نەبوو ئەوان لەکوردستان بمینن. لەساڵی 1930 لەگەل چەند رۆشنبیر و سەرکردەیەکی کورد بەئیجبار لەشام نیشتەجێ کران.بێ ئەنجام بوونی خەباتی سیاسی و ژێردەستی وڵاتانی داگیرکەر و سەردەست جەلادەت بۆ خەبات و تێکۆشان بەدوای رێگەچارەیەکی تردا گەرا.هەروەها بارودۆخی ناوچەکەش بەشێوەیەک بوو کەتوانای راپەڕینی بزۆتنەوەیەکی نەتەوەیی تری نەدەبوو.هەروەها بارودۆخی ناو خۆی کوردیش زۆر لاواز بوو، زۆربەی گەلی کورد نەخوێندەوار بوون هەروەها بواری رۆشنبیری کورد لەئاستێکی زۆر نزم دا بوو. لەکوتایدا گەیشتەئەو ئەنجامەی کەکورد پێویستی بەخولقاندنی بوارێکی رۆشنبیری هەیەو بریادی دا لەم بوارەدا کار و خەباتی خۆی بەردەوام بکات.لەو رۆژانەی کەجەلادەت لەشام بوو دەستی کرد بەکاری زمانەوانی و ئالفابێی لاتینی کوردی بەبەرهەم هێنا. جەلادەت بەهەڵسەنگاندنی زۆر لەزمان و ئالفابێیەکان گەیشتەئەو ئەنجامەی کەئالفابێتی لاتینی باشترین ئالفابێتەبۆ زمانی کوردی و رێگا خۆشکەرەبۆ نووسەرانی کورد. هێژا هەر لەساڵی 1919 باوەری بەم جورەرێبازەهەبوو و کەلەئالمانیا بوو لەسەر ئەتیمۆلۆژی کارێکی بەنرخی ئەنجام دا بوو. بۆ ئەوەی ئەم بووچوونەی بخاتەبواری پراکتیزەکردن پێویستی بەدەرکردنی گۆڤارێک بوو کەلەساڵی 1931مۆڵەتی لەفەرانسا وەرگرت کەلەسوریا گۆڤارێک دەر بکات. دوای خۆ ئامادەکردن لە5ی گووڵانی ساڵی 1932 ژمارەی یەکەمی گۆڤاری (هاوار) گەیشتەدەستی خوێنەران. هەر لەم ساڵەشدا کتێبێکیبەناوی رێزمانی ئالفابێی کوردی بەچاپ گەیاند. گۆڤاری هاوار مانگی دوو جار دەر دەچوو. لەهەر ژمارەیەک 3-4 لاپەڕەبەزمانی فەرەنسی بوون. تا ژمارە23 بەهەردوو ئالفابێی لاتینی و عەرەبی دەردەچوو.بەڵام دوای ژمارەی 23 هەر هەمووی بەزمانی کوردی ئالفابێی لاتینی چاپ دەکرا.لەژمارەکانی سەرەتایی هاوار زۆربەی بابەتەکان لەلایەن جەلادەت و براکەی کامووران کەئەویش لەلوبنان هاتبوو ئامادەدەکران، بەڵام دووای ژمارەی چوار زۆر نووسەری تر بەشادارییان کرد و زۆرلەو نووسەرانەلەبوارەکانی گوتار و زمانی کوردی بوون بەنووسەری بەناو بانگ.ئەم گۆڤارەبووەبانگێک بۆ وێژەو زمانی کوردی و تا ساڵی 1943 بەردەوام بوو. جەلادەت لەژمارەی یەکەم و رستەی یەکەم وەها دەستی پێکرد : هاوار دەنگی زمانه. زمان خۆ ناسینە– خۆ ناسین بۆ ئێمەی کورد تەنها رێگایەبۆ ئازادی و سەربەخۆ بوون. جەلادەت لەشام لەبوارێکی زۆر ناخۆش دا دەژیا کەمالیستەکان لەتورکیا هەموو واریداتی بنەماڵەکەیان داگیر کرد بوو. هەر نالەباری باری ئابووری ناچاری کردبوو وەک ماموستای وانەی فەرانسی دەرس بداتەوەو هەروەها کاری پارێزەریش بکات. میر جەلادەت لەشام تەنها ژوورێکی هەبوو کەبنکەی گۆڤاری هەوار و جێگای پێشوازی مێوانەکان و جێگای ژیانی بوو بەڵام هەر بەدوای دەرفەتێک دەگەرا کەجارێکی تر بەگەرێتەوەکوردستان. بەڵام دوای ئەوەی بزوتنەوەی بنەماڵەی علی یونس لەناوبرا جەلادەت تێگەیشت کەئەو دەرفەتەبەم زووانەنایەتەدی. لەبەر ئەم هۆیەش بوو کەناو براو لەساڵی 1935 لەشام لەگەڵ ئامۆزاکەی رەوشەن خانم خێزانی پێک هێنا. لەو کاتەدا رەوشەن خانم ماموستا بوو.بەرهەمی ئەم هاوژینیەسێ مناڵیان دەبێت بەناوی (جەمشید و سینەمخان و سافدەر) سافدەر هەر لەتەمەنی یەکساڵی ئەمرێت. هەروەها کچی رەوشەن خانم بەناوی ئوسەیما لەمێردی یەکەمی لەلای ئەوان دەژیا. لەمناڵەکانی جەلادەت جەمشید لەئالمانیا دکتورای وەرگرت و لەساڵی 1999 کۆچی دوایی کرد، جەمشید کوڕ و کچێکی بەناوی کوردو و ئەڤین هەبوو ئەوان ئێستا لەئالمانیا نیشتەجێن. هەروەها کچەکەی جەلادەت سینەمخان لەعێراق لەشاری بەغداد نیشتەجێ بوو تا ئیستا چەندین پەرتووکی لەسەر مێژووی کوردستان نووسیوە. ئوسیەم لەگەل خانەوادەی خۆی لەمیسر / قاهێرەنیشتەجێ بووە. لەگەڵ دەست پێکردنی جەنگی جیهانی(دووەم) جارێکی تر فشاری سیاسی لەسەر رۆشنبیرانی کورد لەسوریا زیادی کرد.دەوڵەتی فەرانسا لەساڵی 1943 تا ساڵی 1946 مانەوەی جەلادەت بەدرخانی لەشام فەرز کردو ئەم فەرز کردنەلەلایان دەوڵەتی سوریا تا سالی 1948 بەردەوام بوو. قەدەغەبوو کەجەلادەت بۆ دەرەوەی شام سەفەر بکات. دوای دەست پێکردنی جەنگی جیهانی دووەم جەلادەت لەشام دەستی کرد بەکاری رۆژنامەگەری و گۆڤاری (رۆناهی) دەرکرد.پێنچ ژمارەی یەکەمی رۆناهی لەسەر دەنگوباسی شەری جیهانی بوو.بەڵام دوایی بوو بەگۆڤارێک کەلەهەموو بوارەکانی زمان و وێژەی کوردی بابەتی بڵاو دەکردەوە. (لەساڵی 1943 گۆڤاری هاوار راگیرا)، میر جەلادەت گرنگی دا بەگۆڤاری رۆناهی. هەر لەو کاتەدا برای میر جەلادەت، کامووران لەلوبنان گۆڤارێکی بەزمانی فەرانسی و کوردی بەناوی (رۆژا نوو) دەر دەکرد. ئەو گۆڤارەش تا ساڵی 1945 بەردەوام بوو. میر جەلادەت بەدرخان بێجگەلەدەرکردنی گۆڤار و رۆژنامەگەری چەندین پەرتووکی نووسیووەو هەروەها لەزۆربەی گۆڤار و رۆژنامەی کوردی و زمانەکانی تری ئەو سەردەمەبابەتی بڵاو کردوتەوە.بەهۆی ئالۆزی باری ئابووری میر جەلادەت لەساڵی 1950 لەگوندی حاجانێ نزیک بەشام کاری کشتوکاڵی کردووە. ئەو ناچار بوو ئەم کارەبکات بۆ ئەوەی ژیانی ماڵ و منداڵی خۆی مسۆگەر بکات. هەر چەند زۆر لەبرادەرانی دەوڵەمەند بوون و ویستویانەهاوکاری بکەن بەڵام ناو براو پەسەندی نەکردووه.لەگوندی حاجانێ بۆ ئاو دێری پەمۆ بیرێکی گەورەی هەڵکەندووەلەئەو نامانەی کەبۆ بنەماڵەکەی نووسیوەهاتووەناوی بیرەکەی ناوە(بیرا قەدەرێ). میر جەلادەت لە15 ی مانگی گەلاوێژی ساڵی 1951 لەگوندی حاجانێ وەفاتی کرد و لەتەنیشت باپیری میر بەدرخانی لەگۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لەشام لەگەرەکی کوردەکان نێژراوە.[1]
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️مذكرات الامير جلادت بدرخان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-04-1893
2.👁️30-06-1925
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️بەدرخان
📷 وێنە و پێناس
1.👁️جەلادەت بەدرخان و مەمدوح سەلیم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەوشەن بەدرخان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 20-04-1893
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 15-07-1951 (58 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 📰 رۆژنامەنووس
👫 جۆری کەس: 👫 کەسایەتی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 7 2008 11:16AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 8 2020 1:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 17,956 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.114 KB Oct 27 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020
  🗓️ 13-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسوڵ بێزار گەردی
لەڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد رەسووڵ گەردی (رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بەئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لەساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتەدنیاوه، لەشاری هەولێری قەڵاو منارە پەروەردەبووە چۆتەبەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی رووناکبیرو هەر لەمنداڵییەوەبەهرەی هونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ
رەسوڵ بێزار گەردی
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
داود سەمەد فرجی
کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بووە لە کفری، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە رێکەوتی 18-10-1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای راپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای مین ئاماژە بەوەشکراوە: لە رێکەوتی 23-9-2019، بەهاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان، دەست کرا بە گەڕانێکی چڕتر. بە بەکارهێنانی ئامێری کانزادۆزەرەوە توانرا شوێنی تەرمەکە بدۆزنەوە کە لە نێو تابوتێکی ئاسنیندایە و رۆژی 01-10-2019 تەرمەکەی
داود سەمەد فرجی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574