Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,070
Immagini 105,422
Libri 19,104
File correlati 96,012
Video 1,285
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
جەلادەت بەدرخان
Gruppo: Biografia | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook4
Twitter0
Telegram4
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber2
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link3
voce Classifica
5 Vota 4
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû11
English4
عربي2
فارسی1
Türkçe2
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلادەت بەدرخان

جەلادەت بەدرخان
جەلادەت عەلی بەدرخان یان میر جەلادەت لە 20-04-1893 لە ئەستەنبول لەدایکبووە. ناوبراو کوڕی سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری بەناوبانگی کورد (ئەمین عەلی بەدرخان) ە کە ئەویش کوڕی (میر بەدرخان) ە. میر جەلادەت کە لەدایک دەبێت بنەماڵەیان بۆ ئەستەنبول دوورخراوە بوون. دایکی (سەنیحەخانم چەرگەز) بووە و باوکیشی (ئەمین عەلی) موفتی دادگای ئەستەنبول بووه. ناوبراو لەو ساتە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەناو بزووتنەوەی کوردایەتی دا. هێژا میر جەلادەت سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوان و زمان زانێکی گەورەی کورد بووە.
ناوبراو کوڕەگەورەی بنەماڵەی بەدرخانیان بوو. جەلادەت وەک پێشەنگی زمانی کوردی بە پیتی لاتینی ناسراوە و لەسەر زمانی کوردی خەبات و تێکۆشانێکی بەنرخی کردووە و دوور لە وڵات گۆڤاری (هاوار) و (ڕووناهی) دەرکردوو.
خەبات و تێکۆشانی ئەدەبی ئەم گەورەپیاوە بووە بە ڕێبازی هاوچەرخی زمانی کوردی. هێژا لە ژیانی سیاسیدا زۆر چالاکانە خەباتی نەتەویی دەکرد و ئەندام و دامەزرێنەری خۆییبوون بوو. دوای شەڕی بەدرخانییەکان لە دژی سوڵتان عەبدولحەمید هەموو خانەوادەکەیان بەرەو یەمەن دوورخرانەوە. دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی تورکیا بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک هەموو مافەکانی گەلی کورد قەدەغەکران و ئەمین عەلی بەدرخان لەگەڵ هەرسێ کوڕەکانی فەرمانی خنکاندنیان دەرچوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/80/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=جەلادەت بەدرخان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/80/0006.JPG=KTML_Photo_End=
ئەمین و کوڕەکەی سوورەیا بەرەو میسر و کامەران و جەلادەت بەرەو ئەڵمانیا ڕۆیشتن. ئەوان لە ئەڵمانیا دەستیان کرد بەخوێندنی باڵا و جەلادەت لە یاسا دکتۆرای وەرگرت.
ناوبراو لە ساڵی 1930 گەڕایەوە شام و لەوێ دەستی کرد بە تێکوشانی نیشتمانی و لەناو بزووتنەوەی خۆیبوون ئەندامێکی چالاک بوو. هەروەها جەلادەت یەکێک لە هاوکار و بەشداربووەکانی سەرهەڵدانی ئاگری بووه. جەلادەت بێجگە لە زمانی کوردی ئەم زمانانەش زۆر بەباشی دەزانی وەک: ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، تورکی، فارسی، عەرەبی، عیبری، یونانی.
بەرەی سێیەمی بنەماڵەی بەدرخانییەکان لەسەرەتای سەدەی بیستەم دا بە (جەلادەت، کامەران و ڕەوشەن بەدرخان) دەستی پێ کرد و بە مانەش کۆتایی پێ هات. بێگومان لە بەرەی سێیەم جەلادەت بەدرخان ڕۆڵی زۆر گرنگی بینیووە. چونکە عوسمانییەکان قەدەغەیان کردبوو کە بنەماڵەی بەدرخانییەکان بچنەوە کوردستان، ئەمین عەلی بۆ ئەوەی منداڵەکانی دانەبڕێن لە چاند و زمانی کوردی، لە کوردستان گۆرانیبێژ و چیرۆکبێژی دەهێنایە لای خۆیان. جەلادەت لەگەڵ خۆشک و براکانی لەژێر دەستی ئەماندا گەورەبوون، هەروەها بەدرخانی لە ئەستەنبول لەگەڵ بنەماڵە دوورخراوەکان وەک بنەماڵەی (شەمزینی و بابانی و جەمیل پاشا) پەیوەندیان هەبوو. عوسمانییەکان هەمیشە گومانیان لە بنەماڵەی بەدرخانییەکان بوو.
هەر لەبەر ئەم هویەش بوو کە لەکاروباری فەرمی دانەدەمەزرا و زوو بەزوو جێگایان پێ ئەگۆری. جەلادەت ژیانی منداڵی لەگەڵ باوکی لە دوورخراوەیی لە ئەستەنبول، ئەدرنە، کۆنیای ئاقا، ناهلووس و سەلانکێ بەسەر بردووە.
لە تەمەنی 18 ساڵیدا دەستی بە خۆێندن کردووە لە (مەدرەسەی حەربیه). لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەم وەک مامۆستای پێگەیاندنی ئەفسەر کاری کردووە و لە بەرەی قەفقاز دژی ڕووسەکان شەری کردووە. دوایی لە ئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم ئیمپراتۆری عوسمانی تێکچوو و لەناو وڵاتپارێزانی کورد پڕۆسەیەکی ڕێکخستنی دەستی پێ کرد، جەلادەت لە ئەستەنبول دەستی کرد بەکاری سیاسی و بوو بە یەکێک لە چالاکەکانی (کۆمەڵەی ڕێکخستنی کۆمەڵگای کورد) . ئەو لە دوای بەدەست هێنانی هەلێکی لەبار دەگەڕا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.
دوای تەواو بوونی شەر وڵاتانی سەرکەوتوو وەک بریتانیا لە کوردستان کەوتە جموجووڵ. جەلادەت لە ساڵی 1919 لەگەڵ برای کامەران و ئەرکان جەمیل پاشا و فایق تۆفیقی بەرەو کوردستان ڕۆیشتن. چەند ئەفسەرێکی سیاسی بریتانیشیان لەگەڵ بوو وەک ماژۆر هۆێل. ئامانجیان ئامادەکاری پەیمانی سیڤەر بوو. کەمالیستەکان کە لە مەبەستی جەلادەت و هاوڕێکانی ئاگادار بوون چەکداری ناردەسەریان و مەجبور کران بگەرێنەوە. جەلادەت بەدرخان لە گەشتەکەیدا بەرەو شاری (مالاتیا) ڕۆیشت و بەناو کوردستان دا گەڕا ئاگاداری بارودۆخی هەرێمەکە بوو. هەروەها لەم گەشتەیدا زۆر وشە و مەتەڵ و چیڕۆکی کوردی کۆکردەوە. لە ئەنجامی پەیمانی (سیڤەر) بە چاودێری نوێنەری کوردەکان (شەریف پاشا) بەشێک لە مافەکانی نەتەوی گەلی کورد دەست نیشان کران.
لە ساڵی 1922 هاوکات لەگەڵ هاتنی کەمالیستەکان بۆ سەر حوکم شاری ئەستەنبۆڵیان خستە ژێردەست و حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ هەموو سەرکردەکانی کورد دەرکرد بەردخانیش یەکێک بوو لەو سەرکردانە، هەر لەبەر ئەم هۆیەش جەلادەت و براکەی کامەران، سەفدەر تۆفیق و برازاکەی حەقیلە ساڵی 1923 بەرەو ئەڵمانیا کەوتنە ڕێ و لە ئەڵمانیا دەستیان کرد بە خوێندنی باڵا لە زانکۆ و هەروەها باوکی میر جەلادەت ئەمین عەلی لەگەڵ گشت ئەندامانی بنەماڵەکەی بەرەو میسر کۆچیان کرد.
لە ساڵی 1925 کە بزوتنەوەی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کردستان دەستی پێ کرد جەلادەت بۆ بەشداربوون لە شۆڕشی شێخ سەعید بەنهێنی بەرەو کوردستانی باکوور کەوتە ڕێ. بەڵام تا ناوبراو گەیشتە کوردستان شۆڕش هەرەسی هێنا بوو، جەلادەت بە هاوکاری کۆچەرەکانی کوردستان لە وڵات دووردەکەوێتەوە و جارێکی تر بەرەو ئەڵمانیا دەگەرێتەوه.هەر لەم بەینەدا برای بچووکی سەفدەر لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی دەکات و تۆفیقی برای بەرەو تورکیا دەگەرێتەوەو لەژێر فشاری کەمالیستەکان پاش ئەوەی ناوی خۆی دەگۆڕێت بە (چنار) دەکەوێتە خزمەتکردن بە تورکەکان.
ڤەسیف چنار برازای میر بەدرخانی لەلایەن کەمال ئەتاتورکەوە وەک وەزیری پەروەردە دامەزرا بوو. (بۆ زانین ناوبراو لەبنەماڵەی بەدرخانییەکان دەرکراوە).
کامەران دوای گەڕانەوەی جەلادەت لە ئەڵمانیا مایەوە و دکتۆرای لە ماف وەرگرت. جەلادەت دوایی کە زانکۆی لە ئەڵمانیا تەواوکرد بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا چووە وڵاتی میسر. ئەو کاتە باوکی جەلادەت لە سەرە مەرگدا بوو. دوای مردنی باوکی چووە بەیرووت و لەوێ نیشتەجێ بوو. لەو ڕۆژگارەدا لەبەر زوڵم و زۆرداری کەمالیستەکان زۆربەی ڕووناکبیرانی کورد بەرەو سووریا کۆچیان کردبوو و لەو وڵاتە کۆببوونەوە. کەمالیستەکان دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران جارێکی تر کەوتبوونە گیانی ڕۆشنبیرانی کورد بەتایبەت ئەوانەی کە بەرەو هەندەران کۆچیان کرد بوو. جەلادەت دوایی لە بەیرووت نیشتەجێ دەبێت و دەکەوێتەناو بزووتنەوەی وڵاتپارێزانی کورد. هەر لەم کاتەدا هەوڵدانێک بۆ دامەزراندنی ڕێکخستنێکی نەتەوی دەست پێ دەکات.
دوای بەشدار بوونی جەلادەت لە ڕێکەوتی 05-07-1927 لە لوبنان لە شاری بێحێمدوون کۆنگرەی دامەزراندنی ڕێکخستنی خۆیبوون گیرا. بێجگە لە جەلادەت بەدرخان ڕووناکبیر (د.نووری دێرسمی، قەدری ڤان، د.نوورەدین زازا، مەمدوح سەلیم وانلی، حەمزەبەگێ موکسی، ئەکرەم و قەدری جەمیل پاشا و سەرۆک عەشایری وەک حاجۆ ئاغا، ئەمینێ پەریخانێ، مستەفایێ شاهین بەگی بەرازی، بەدرەدین حەبزبنی) و زۆر کەسایەتی تر بەشداری کۆنگرەی دامەزراندن بوون. یەک لە بڕیارەکانی خۆیبوون ئەوە بوو کە بۆ پشتگیری لە بزووتنەوەی ئاگری لە سنوورەکانی بن خەتێ (سنووری تورکیا و سووریا) دەست بە تێکۆشانێکی چەکدارانە بکەن. بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە جەلادەت بەدرخان بە هاوکاری حاجۆ ئاغا و ڕەسووڵ ئاغای محەمەلە ناوچەی تۆری و بە هاوکاری سواری کورد هێرش بەرنە سەر قەرەقۆلێکی تورکەکان. چونکە ئامانجی سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا جەلادەت بەرەو شاخی ئارارات کەوتە ڕێ و لە بزووتنەوەی سەرحەد بەشداری کرد. لەبەر ئەوەی ئەم بزووتنەوەیەش سەری نەگرت ناوبراو لەگەڵ ئیحسان پاشا بەرەو ئێران چوون. شای ئێران محەمەد ڕەزا پەهلەوی بۆ ئەوەی میر جەلادەت لە بزووتنەوەی کوردایەتی دوور بخاتەوە داوای لێ کرد لە یەکێک لە وڵاتەکانی ئەم جیهانە وەک کونسلوسی ئێران کار بکات. چونکە جەلادەت داواکاری شای ئێرانی ڕەت کردەوە هەر ئەو کات لە ئێران دەرکرا. دوای ئەوەی لە ئێران دوورخرایەوە ماوەیەک لە کوردستانی باشوور و ماوەیەک لە شاری بەغدا پایتەختی ئێراق مایەوە. بەڵام ئینگلیزەکان پێیان خۆش نەبوو ئەو لە ئێراق بمێنێت و داوایان لێ کرد کە ئێراق بەجێ بهێڵێت، بەناچاری گەڕایەوە سووریا و لە کوردستانی خواروو درێژەی دا بەخەباتی خۆی. لەوێ بە هاوکاری بنەماڵەی جەمیل پاشا و حەمزەی مکسی و حاجو ئاغا بەناوی (کۆمەڵەی هاوکاری کوردەکانی بەلنگاز) کۆمەڵەیەکیان دامەزراند. ئامانجیان ئەوەبوو کە هاوکاری ئەو کوردانە بکەن کە لە باکووری کوردستان بەرەو سووریا هەڵاتوون. سووریا لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی (ئینتداب) داگیرکەری فەرەنسا دا بوو. پەیوەندی فەرەنسا و کەمالیستەکان لە ئاستێکی باش دا بوو. لەبەر داواکاری و فشاری تورکەکان بۆ سەر فەرنسییەکان ئەوانیش بەدڵیان نەبوو ئەوان لە کوردستان بمینن.
لە ساڵی 1930 لەگەڵ چەند ڕۆشنبیر و سەرکردەیەکی کورد بەزۆرەملێ لە شام نیشتەجێ کران. بێ ئەنجام بوونی خەباتی سیاسی و ژێردەستی وڵاتانی داگیرکەر و سەردەست جەلادەت بۆ خەبات و تێکۆشان بەدوای ڕێگەچارەیەکی تردا گەڕا. هەروەها بارودۆخی ناوچەکەش بەشێوەیەک بوو کە توانای ڕاپەڕینی بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی تری نەدەبوو. هەروەها بارودۆخی ناوخۆی کوردیش زۆر لاواز بوو، زۆربەی گەلی کورد نەخوێندەوار بوون هەروەها بواری ڕۆشنبیری کورد لەئاستێکی زۆر نزم دا بوو. لە کوتاییدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کورد پێویستی بە خولقاندنی بوارێکی ڕۆشنبیری هەیە و بڕیاری دا لەم بوارەدا کار و خەباتی خۆی درێژە پێبدات. لەو ڕۆژانەی کە جەلادەت لە شام بوو دەستی کرد بەکاری زمانەوانی و ئەلفبێی لاتینی کوردی بە بەرهەم هێنا. جەلادەت بەهەڵسەنگاندنی زۆر لە زمان و ئەلفبێیەکانی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەلفبێی لاتینی باشترین ئەلفبێیە بۆ زمانی کوردی و ڕێگا خۆشکەرە بۆ نووسەرانی کورد.
هێژا هەر لە ساڵی 1919 باوەڕی بەم جورە ڕێبازە هەبوو و کە لە ئەڵمانیا بوو لەسەر ئەتیمۆلۆژی کارێکی بەنرخی ئەنجام دا بوو. بۆ ئەوەی ئەم بووچوونەی بخاتە بواری پراکتیزەکردن پێویستی بە دەرکردنی گۆڤارێک بوو کە لە ساڵی 1931مۆڵەتی لە فەڕەنسا وەرگرت کە لە سووریا گۆڤارێک دەربکات.
دوای خۆ ئامادەکردن لە5ی گووڵانی ساڵی 1932 ژمارەی یەکەمی گۆڤاری (هاوار) گەیشتە دەستی خوێنەران. هەر لەم ساڵەشدا پەڕتووکێکی بە ناوی ڕێزمانی ئەلفبێی کوردی بە چاپ گەیاند. گۆڤاری هاوار مانگی دوو جار دەردەچوو. لە هەر ژمارەیەک 3-4 لاپەڕە بە زمانی فەڕەنسی بوون. تا ژمارە23 بە هەردوو ئەلفبێی لاتینی و عەرەبی دەردەچوو. بەڵام دوای ژمارەی 23 هەر هەمووی بە زمانی کوردی ئەلفبێی لاتینی چاپ دەکرا. لە ژمارەکانی سەرەتایی هاوار زۆربەی بابەتەکان لەلایەن جەلادەت و براکەی کامەران کە ئەویش لە لوبنان هاتبوو ئامادەدەکران، بەڵام دوای ژمارەی چوار زۆر نووسەری تر بەشدارییان کرد و زۆر لەو نووسەرانە لە بوارەکانی وتار و زمانی کوردی بوون بە نووسەری بەناوبانگ. ئەم گۆڤارە بووە بانگێک بۆ وێژە و زمانی کوردی و تا ساڵی 1943 بەردەوام بوو.
جەلادەت لە ژمارەی یەکەم و ڕستەی یەکەم وەها دەستی پێ کرد: هاوار دەنگی زمانه. زمان خۆ ناسینە- خۆ ناسین بۆ ئێمەی کورد تەنیا ڕێگایە بۆ ئازادی و سەربەخۆ بوون. جەلادەت لە شام لە بارودۆخێکی زۆر ناخۆش دا دەژیا، کەمالیستەکان لە تورکیا هەموو داهاتی بنەماڵەکەیان داگیر کرد بوو. هەر نالەباری باری ئابووری ناچاری کردبوو وەک ماموستای وانەی فەڕەنسی وانە بڵێتەوە و هەروەها کاری پارێزەریش بکات. میر جەلادەت لە شام تەنیا ژوورێکی هەبوو کە بنکەی گۆڤاری هەوار و جێگای پێشوازی میوانەکان و جێگای ژیانی بوو بەڵام هەر بەدوای دەرفەتێک دەگەرا کە جارێکی تر بگەڕێتەوە کوردستان. بەڵام دوای ئەوەی بزووتنەوەی بنەماڵەی عەلی یونس لە ناوبرا جەلادەت تێگەیشت کە ئەو دەرفەتە بەم زووانە نایەتە دی. لەبەر ئەم هۆیەش بوو کە ناوبراو لە ساڵی 1935 لە شام لەگەڵ ئامۆزاکەی ڕەوشەن خانم خێزانی پێک هێنا. لەو کاتەدا ڕەوشەن خانم ماموستا بوو. بەرهەمی ئەم هاوژینییە سێ منداڵیان دەبێت بە ناوی (جەمشید و سینەمخان و سافدەر) سافدەر هەر لە تەمەنی یەکساڵی دەمرێت. هەروەها کچی ڕەوشەن خانم بەناوی ئوسەیما لە مێردی یەکەمی لەلای ئەوان دەژیا. لە منداڵەکانی جەلادەت جەمشید لە ئەڵمانیا دکتورای وەرگرت و لە ساڵی 1999 کۆچی دوایی کرد، جەمشید کوڕ و کچێکی بەناوی (کورد و ئەڤین) هەبوو ئەوان لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوون. هەروەها کچەکەی جەلادەت سینەمخان لە ئێراق لە شاری بەغدا نیشتەجێ بوو چەندین پەرتووکی لەسەر مێژووی کوردستان نووسیوە. ئوسیەم لەگەڵ خانەوادەی خۆی لە میسر/قاهیرە نیشتەجێ بووە.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی جیهانی (دووەم) جارێکی تر فشاری سیاسی لەسەر ڕۆشنبیرانی کورد لە سووریا زیادی کرد. دەوڵەتی فەڕەنسا لە ساڵی 1943 تا ساڵی 1946 مانەوەی جەلادەت بەدرخانی لە شام سەپاند و ئەم سەپاندنە لەلایان دەوڵەتی سووریا تا ساڵی 1948 بەردەوام بوو. قەدەغەبوو کە جەلادەت بۆ دەرەوەی شام سەفەر بکات.
دوای دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم جەلادەت لە شام دەستی کرد بەکاری ڕۆژنامەگەری و گۆڤاری (ڕۆناهی) دەرکرد. پێنچ ژمارەی یەکەمی ڕۆناهی لەسەر دەنگوباسی شەری جیهانی بوو. بەڵام دوایی بوو بە گۆڤارێک کە لە هەموو بوارەکانی زمان و وێژەی کوردی بابەتی بڵاو دەکردەوە. (لە ساڵی 1943 گۆڤاری هاوار ڕاگیرا) ، میر جەلادەت گرنگی دا بە گۆڤاری ڕۆناهی. هەر لەو کاتەدا برای میر جەلادەت، کامەران لە لوبنان گۆڤارێکی بە زمانی فەڕەنسی و کوردی بەناوی (ڕۆژا نوو) دەردەکرد. ئەو گۆڤارەش تا ساڵی 1945 بەردەوام بوو. میر جەلادەت بەدرخان بێجگە لە دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامەگەری چەندین پەرتووکی نووسیووە و هەروەها لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی و زمانەکانی تری ئەو سەردەمە بابەتی بڵاو کردۆتەوە. بەهۆی ئالۆزی باری ئابووری میر جەلادەت لە ساڵی 1950 لە گوندی حاجانێ نزیک بەشام کاری کشتوکاڵی کردووە. ئەو ناچار بوو ئەم کارەبکات بۆ ئەوەی ژیانی ماڵ و منداڵی خۆی مسۆگەر بکات.
هەر چەند زۆر لە برادەرانی دەوڵەمەند بوون و ویستویانە هاوکاری بکەن بەڵام ناوبراو پەسەندی نەکردووه. لە گوندی حاجانێ بۆ ئاودێری پەموو بیرێکی گەورەی هەڵکەندووە لەو نامانەی کە بۆ بنەماڵەکەی نووسیوە هاتووە ناوی بیرەکەی ناوە (بیرا قەدەرێ) . میر جەلادەت لە 15-07-1951 لە گوندی حاجانێ وەفاتی کرد و لە تەنیشت باپیری میر بەدرخانی لە گۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لە شام لە گەڕەکی کوردەکان نێژراوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 95,638
HashTag
File correlati: 6
Articoli collegati: 28
Gruppo: Biografia
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 20-04-1893
Date of Death: 15-07-1951 (58 Anno)
Dialetto: Curdo - Badini
Nazione: Kurd
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 85: Nord Kurdistan
Persone di tipo: Figura
Persone di tipo: Giornalista
Sesso: Maschio
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هاوڕێ باخەوان ) su 07-11-2008
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 16-07-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 95,638
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.286 KB 15-07-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
file di foto 1.0.114 KB 27-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,070
Immagini 105,422
Libri 19,104
File correlati 96,012
Video 1,285
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.406 secondo (s)!