جەلادەت عەلی بەدرخان یان میر جەلادەت لە20ی مانگی نیسانی ساڵی 1893 لە ئەستەنبول لەدایک بووە. ناو براو کوڕی سیاسەت مەدار و ڕۆشەنبیری بەناوبانگی کورد ئەمین عەلی بەدرخانەکەئەویش کوڕی میر بەدرخانە. میر جەلادەت کەلەدایک دەبێت بنەماڵەیان لەئەستەنبول لەمەنفا بوون. دایکی سەنیحەخانم چەرگەز بووەو باوکیشی ئەمین عەلی موفتی دادگای ئەستەنبول بووه. ناو براو لەو ساتەرۆڵێکی گرنگی هەبوو لەناو بزۆتنەوەی کوردایەتی دا. هێژا میر جەلادەت سیاسەت مەدار و ڕۆژنامەوان و زمان زانێکی گەورەی کورد بوو.
ناو براو کوڕەگەورەی بنەماڵەی بەدرخانیان بوو.جەلادەت وەک پێشەنگی زمانی کوردی بەپیتی لاتینی ناسراوەو لەسەر زمانی کوردی خەبات و تێکۆشانێکی بەنرخی کردووەو دوور لەووڵات گۆڤاری هاوار و ڕووناهی دەرخستووه.خەبات و تێکۆشانی ئەدەبی ئەم گەورەپیاوەبووەبەرێبازی هاوچەرخی زمانی کوردی. هێژا لەژیانی سیاسیدا زۆر چالاکانەخەباتی نەتەویی دەکرد و ئەندام و دامەزنێنەری خۆیبوون بوو. دوای شەری بەدرخانیەکان لەدژی سوڵتان عبدالحمید هەموو خانەوادەیان بەرەو یەمەن دوورخرانەوە. دوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی تورکیا بەسەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئاتاتورک هەموو مافەکانی گەلی کورد قەدەغەکران و ئەمین عەلی بەدرخان لەگەڵ هەرسێ کوڕەکانی فەرمانی خنکاندنیان دەرچوو.
ئەمین و کوڕەکەی سورەیا بەرەو میسر و کامووران و جەلادەت بەرەو ئالمانیا ڕۆیشتن. ئەوان لەئالمانیا دەستیان کرد بەخوێندنی باڵا و جەلادەت لەحقوق دکتۆرای وەرگرت. ناو براو لەساڵی 1930 گەرایەوەشام و لەوێ دەستی کرد بەتێکوشانی نیشتیمانی و لەناو بزوتنەوەی خۆیبوون ئەندامێکی چالاک بوو. هەروەها جەلادەت یەکێک لەهاوکار و بەشدار بووەکانی سەرهەڵدانی ئاگری بووه. جەلادەت بێجگەلەزمانی کوردی ئەم زمانانەش زۆر بەباشی ئەزانی وەک : ئینگلیزی، فەرەنسی، ئالمانی، تورکی، فارسی، عەرەبی، عێبری، یونانی. بەرەی سێیەمی بنەماڵەی بەدرخانیەکان لەسەرەتای سەدەی بیستەم دا بەجەلادەت، کامووران و ڕەوشەن بەدرخان دەستی پێکرد و بەمانەش کۆتایی پێ هات. بێگومان لەبەرەی سێیەم جەلادەت بەدرخان ڕۆڵی زۆر گرنگی بینیووە. چونکەعوسمانیەکان قەدەغەیان کرد بوو کەبنەماڵەی بەدرخانیەکان بچنەکوردستان، ئەمین عەلی بۆ ئەوەی مناڵەکانی دا نەبڕێن لەچاند و زمانی کوردی لەکوردستان گۆرانی بێژ و چیرۆک بێژی دەهێنایەلای خۆیان.جەلادەت لەگەڵ خۆشک براکانی لەژێر دەستی ئەماندا گەورەبوون، هەروەها بەدرخانی لەئەستەنبول لەگەڵ بنەماڵەدوورخراوەکان وەک بنەماڵەی(شەمزینی و باببانی و جەمیل پاشا) پەیوەندیان هەبوو. عوسمانیەکان هەمیشەگومانیان لەبنەماڵەی بەدرخانیەکان بوو.
هەر لەبەر ئەم هویەش بوو کەلەکاروباری فەرمی دانەئەمەزرا و زوو بەزوو جێگایان پێ ئەگۆری.جەلادەت ژیانی منداڵی لەگەل باوکی لەمەنفا لەئەستەنبول، ئەدرنە، کۆنیای ئاقا، ناهلووس و سەلانکێ بەسەر بردووە. لەتەمەنی 18 ساڵیدا دەستی بەخۆێندن کردووەلەمەدرەسەی حەربیه.لەساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەم وەک مامۆستای پێگەیاندنی ئەفسەر کاری کردووەو لەبەرەی قەفقاز دژی ڕووسەکان شەری کردووە. دوای لەئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم ئیمپراتۆری عوسمانی تێک چوو و لەناو وەڵاتپارێزانی کورد پرۆسەیێکی ڕێکخستنی دەستی پێکرد، جەلادەت لەئەستەنبول دەستی کرد بەکاری سیاسی و بوو بەیەکێک لەچالاکەکانی(کۆمەڵەی ڕێکخستنی کۆمەلگای کورد). ئەو لەدوای بەدەست هێنانی هەلێکی لەبار دەگەڕا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.دوای تەواو بوونی شەر وڵاتانی سەرکەوتوو وەک بریتانیا لەکوردستان کەوتەجموجۆڵ. جەلادەت لەساڵی 1919 لەگەڵ برای کامووران و ئەرکان جەمیل پاشا و فایق تەوفیقی بەرەو کوردستان ڕۆیشتن. چەند ئەفسەرێکی سیاسی بریتانیشیان لەگەڵ بوو وەک ماژۆر هۆێل. ئامانجیان ئامادەکاری پەیمانی سێڤر بوو. کەمالیستەکان کەلەمەبەستی جەلادەت و هاورێکانی ئاگادار بوون چەکداری ناردەسەریان و مەجبور کران بگەرێنەوە. جەلادەت بەدرخان لەگەشتەکەیدا بەرەو شاری(مالاتیا) ڕۆیشت و بەناو کوردستان دا گەڕا ئاگاداری بارودۆخی هەرێمەکەبوو.هەروەها لەم گەشتەیدا زۆر وشەو مەتەڵ و چیڕۆکی کوردی کۆ کردەوە. لەئەنجامی پەیمانی (سێڤر) بەچاودێری نوێنەری کوردەکان شەریف پاشا بەشێک لەمافەکانی نەتەوی گەلی کورد دەست نیشان کران.لەساڵی 1922 هاوکات لەگەڵ هاتنی کەمالیستەکان بۆ سەر حوکم شاری ئەستەنبۆلیان خستەژێر دەست و حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ هەموو سەرکردەکانی کورد دەرکرد بەردخانیش یەکێک بوو لەو سەرکردانە، هەر لەبەر ئەم هۆیەش جەلادەت و براکەی کامووران، سەفدەر تەوفیق و برازاکەی حەقیلەساڵی 1923 بەرەو ئالمانیا کەوتنەڕێ و لەئالمانیا دەستیان کرد بەخوێندنی باڵا لەزانکو دا و هەروەها باوکی میر جەلادەت ئەمین عەلی لەگەڵ گشت ئەندامانی بنەماڵەکەی بەرەو میسر کۆچیان کرد. لەساڵی 1925 کەبزۆتنەوەی شێخ سەعیدی پیران لەباکووری کردستان دەستی پێ کرد جەلادەت بۆ بەشداربوون لەشۆرشی شێخ سەعید بەنهێنی بەرەو کوردستانی باکوور کەوتەرێ.بەڵام تا ناو براو گەیشتەکوردستان شۆرش هەرەسی هێنا بوو، جەلادەت بەهاوکاری کۆچەرەکانی کوردستان لەووڵات دوور دەکەوێتەوەو جارێکی تر بەرەو ئالمانیا دەگەرێتەوه.هەر لەم بەینەدا برای بچۆکی سەفدەر لەئالمانیا کۆچی دوایی دەکات و تەوفیقی برای بەرەو تورکیا دەگەرێتەوەو لەژێر فشاری کەمالیستەکان پاش ئەوەی ناوی خۆی دەگۆڕێت بە(چنار) دەکەوێتەخزمەت کردن بەتورکەکان.ڤەسیف چنار برازای میر بەدرخانی لەلایەن کەمال ئاتاتورکەوەوەک وەزیری پەروەردەدامەزرا بوو. (بۆ زانین ناو براو لەبنەماڵەی بەدرخانیەکان دەرکراوە).کامووران دوای گەڕانەوەی جەلادەت لەئالمانیا مایەوەو دکتۆرای لەحقوق وەرگرت. جەلادەت دوایی کەزانکۆی لەئالمانیا تەواو کرد بۆ تەواو کردنی خوێندنی باڵا چووەووڵاتی میسر. ئەو کاتەباوکی جەلادەت لەبەر مردن بوو. دوای مردنی باوکی چووەبەیروت و لەوێ نیشتەجێ بوو. لەو ڕۆژگارەدا لەبەر زۆڵم و زۆرداری کەمالیستەکان زۆربەی ڕووناکبیرانی کورد بەرەو سوریا کۆچیان کردبوو و لەو وڵاتەکۆببوونەوە. کەمالیستەکان دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران جارێکی تر کەوتبوونەگیانی ڕۆشنبیرانی کورد بەتایبەت ئەوانەی کەبەرەو هەندەران کۆچیان کرد بوو.جەلادەت دوایی لەبەیروت نیشتەجێ دەبێت ودەکەوێتەناو بزۆتنەوەی وەڵاتپارێزانی کورد. هەر لەم کاتەدا هەوڵدانێک بۆ دامەزراندنی ڕێکخستنێکی نەتەوی دەست پێ دەکات. دوای بەشدار بوونی جەلادەت لەرێکەوتی 5/ئەیلولی ساڵی 1927 لەلوبنان لەشاری بێحێمدوون کونگرەی دامەزراندنی ڕێکخستنی خۆیبوون دامەزرا. بێجگەلەجەلادەت بەدرخان ڕۆناکبیر (د.نوری دێرسمی، قەدری ڤان، د.نورەدین زازا، مەمدوح سەلیم وانلی، حەمزەبەگێ موکسی، ئەکرەم و قەدری جەمیل پاشا و سەرۆک عەشایری وەک حاجۆ ئاغا، ئەمینێ پەریخانێ، مستەفایێ شاهین بەگی بەرازی، بەدرەدین حەبزبنی) و زۆر کەسایەتی تر بەشداری کونگرەی دامەزراندن بوون. یەک لەبڕیارەکانی خۆیبوون ئەوەبوو کەبۆ پشتگیری لەبزووتنەوەی ئاگری لەسنورەکانی بن خەتێ (سنۆری تورکیا و سوریا) دەست بەتێکۆشانێکی چەکدارانەبکەن. بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارەجەلادەت بەدرخان بەهاوکاری حاجۆ ئاغا و ڕەسووڵ ئاغای محەمەلەناوچەی تۆری و بەهاوکاری سواری کورد هێرش بەرنەسەر قەرەقۆلێکی تورکەکان. چۆنکەئامانجی سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا جەلادەت بەرەو شاخی ئارارات کەوتەرێ و لەبزۆتنەوەی سەرحەد بەشداری کرد.لەبەر ئەوەی ئەم بزۆتنەوەیەش سەری نەگرت ناو براو لەگەل ئیحسان پاشا بەرەو ئێران چوون. شای ئێران محەمەد ڕەزا پاهلەوی بۆ ئەوەی میر جەلادەت لەبزووتنەوەی کوردایەتی دوور بخاتەوەداوای لێ کرد لەیەکێک لەوەڵاتەکانی ئەم جیهانەوەک کونسلوسی ئێران کار بکات. چونکەجەلادەت داواکاری شای ئێرانی ڕەت کردەوەهەر ئەو کات لەئێران دەرکرا.دوای ئەوەی لەئێران دوورخرایەوەماوەیەک لەکوردستانی باشوور و لەشاری بەغداد پایتەختی عێراق مایەوە. بەڵام ئینگلیزەکان پێیان خۆش نەبوو ئەو لەعێراق بمێنێت ودا وایان لێ کرد کەعێراق بەجێ بهێڵێت، بەناچاری گەڕایەوەسوریا و لەکوردستانی خوارو بەردەوامی دا بەخەباتی خۆی. لەوێ بەهاوکاری بنەماڵەی جەمیل پاشا و حەمزەی مکسی و حاجو ئاغا بەناوی کومەڵەی هاوکاری کوردەکانی بەلنگاز کومەڵەیەکیان دامەزراند. ئامانجیان ئەوەبوو کەهاوکاری ئەو کوردانەبکەن کەلەباکووری کوردستان بەرەو سوریا هەڵاتوون. سوریا لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی (ئینتداب) داگیرکەری فەرەنسا دا بوو.پەیوەندی فەرەنسا و کەمالیستەکان لەئاستێکی باش دا بوو. لەبەر داواکاری و فشاری تورکەکان بۆ سەر فەرنسیەکان ئەوانیش بەدڵیان نەبوو ئەوان لەکوردستان بمینن. لەساڵی 1930 لەگەل چەند ڕۆشنبیر و سەرکردەیەکی کورد بەئیجبار لەشام نیشتەجێ کران.بێ ئەنجام بوونی خەباتی سیاسی و ژێردەستی وڵاتانی داگیرکەر و سەردەست جەلادەت بۆ خەبات و تێکۆشان بەدوای ڕێگەچارەیەکی تردا گەرا.هەروەها بارودۆخی ناوچەکەش بەشێوەیەک بوو کەتوانای ڕاپەڕینی بزۆتنەوەیەکی نەتەوەیی تری نەدەبوو.هەروەها بارودۆخی ناو خۆی کوردیش زۆر لاواز بوو، زۆربەی گەلی کورد نەخوێندەوار بوون هەروەها بواری ڕۆشنبیری کورد لەئاستێکی زۆر نزم دا بوو. لەکوتایدا گەیشتەئەو ئەنجامەی کەکورد پێویستی بەخولقاندنی بوارێکی ڕۆشنبیری هەیەو بریادی دا لەم بوارەدا کار و خەباتی خۆی بەردەوام بکات.لەو ڕۆژانەی کەجەلادەت لەشام بوو دەستی کرد بەکاری زمانەوانی و ئالفابێی لاتینی کوردی بەبەرهەم هێنا. جەلادەت بەهەڵسەنگاندنی زۆر لەزمان و ئالفابێیەکان گەیشتەئەو ئەنجامەی کەئالفابێتی لاتینی باشترین ئالفابێتەبۆ زمانی کوردی و ڕێگا خۆشکەرەبۆ نووسەرانی کورد. هێژا هەر لەساڵی 1919 باوەری بەم جورەرێبازەهەبوو و کەلەئالمانیا بوو لەسەر ئەتیمۆلۆژی کارێکی بەنرخی ئەنجام دا بوو. بۆ ئەوەی ئەم بووچوونەی بخاتەبواری پراکتیزەکردن پێویستی بەدەرکردنی گۆڤارێک بوو کەلەساڵی 1931مۆڵەتی لەفەرانسا وەرگرت کەلەسوریا گۆڤارێک دەر بکات. دوای خۆ ئامادەکردن لە5ی گووڵانی ساڵی 1932 ژمارەی یەکەمی گۆڤاری (هاوار) گەیشتەدەستی خوێنەران. هەر لەم ساڵەشدا کتێبێکیبەناوی ڕێزمانی ئالفابێی کوردی بەچاپ گەیاند. گۆڤاری هاوار مانگی دوو جار دەر دەچوو. لەهەر ژمارەیەک 3-4 لاپەڕەبەزمانی فەرەنسی بوون. تا ژمارە23 بەهەردوو ئالفابێی لاتینی و عەرەبی دەردەچوو.بەڵام دوای ژمارەی 23 هەر هەمووی بەزمانی کوردی ئالفابێی لاتینی چاپ دەکرا.لەژمارەکانی سەرەتایی هاوار زۆربەی بابەتەکان لەلایەن جەلادەت و براکەی کامووران کەئەویش لەلوبنان هاتبوو ئامادەدەکران، بەڵام دووای ژمارەی چوار زۆر نووسەری تر بەشادارییان کرد و زۆرلەو نووسەرانەلەبوارەکانی گوتار و زمانی کوردی بوون بەنووسەری بەناو بانگ.ئەم گۆڤارەبووەبانگێک بۆ وێژەو زمانی کوردی و تا ساڵی 1943 بەردەوام بوو. جەلادەت لەژمارەی یەکەم و ڕستەی یەکەم وەها دەستی پێکرد : هاوار دەنگی زمانه. زمان خۆ ناسینە– خۆ ناسین بۆ ئێمەی کورد تەنها ڕێگایەبۆ ئازادی و سەربەخۆ بوون. جەلادەت لەشام لەبوارێکی زۆر ناخۆش دا دەژیا کەمالیستەکان لەتورکیا هەموو واریداتی بنەماڵەکەیان داگیر کرد بوو. هەر نالەباری باری ئابووری ناچاری کردبوو وەک ماموستای وانەی فەرانسی دەرس بداتەوەو هەروەها کاری پارێزەریش بکات. میر جەلادەت لەشام تەنها ژوورێکی هەبوو کەبنکەی گۆڤاری هەوار و جێگای پێشوازی مێوانەکان و جێگای ژیانی بوو بەڵام هەر بەدوای دەرفەتێک دەگەرا کەجارێکی تر بەگەرێتەوەکوردستان. بەڵام دوای ئەوەی بزوتنەوەی بنەماڵەی علی یونس لەناوبرا جەلادەت تێگەیشت کەئەو دەرفەتەبەم زووانەنایەتەدی. لەبەر ئەم هۆیەش بوو کەناو براو لەساڵی 1935 لەشام لەگەڵ ئامۆزاکەی ڕەوشەن خانم خێزانی پێک هێنا. لەو کاتەدا ڕەوشەن خانم ماموستا بوو.بەرهەمی ئەم هاوژینیەسێ مناڵیان دەبێت بەناوی (جەمشید و سینەمخان و سافدەر) سافدەر هەر لەتەمەنی یەکساڵی ئەمرێت. هەروەها کچی ڕەوشەن خانم بەناوی ئوسەیما لەمێردی یەکەمی لەلای ئەوان دەژیا. لەمناڵەکانی جەلادەت جەمشید لەئالمانیا دکتورای وەرگرت و لەساڵی 1999 کۆچی دوایی کرد، جەمشید کوڕ و کچێکی بەناوی کوردو و ئەڤین هەبوو ئەوان ئێستا لەئالمانیا نیشتەجێن. هەروەها کچەکەی جەلادەت سینەمخان لەعێراق لەشاری بەغداد نیشتەجێ بوو تا ئیستا چەندین پەرتووکی لەسەر مێژووی کوردستان نووسیوە. ئوسیەم لەگەل خانەوادەی خۆی لەمیسر / قاهێرەنیشتەجێ بووە. لەگەڵ دەست پێکردنی جەنگی جیهانی(دووەم) جارێکی تر فشاری سیاسی لەسەر ڕۆشنبیرانی کورد لەسوریا زیادی کرد.دەوڵەتی فەرانسا لەساڵی 1943 تا ساڵی 1946 مانەوەی جەلادەت بەدرخانی لەشام فەرز کردو ئەم فەرز کردنەلەلایان دەوڵەتی سوریا تا سالی 1948 بەردەوام بوو. قەدەغەبوو کەجەلادەت بۆ دەرەوەی شام سەفەر بکات. دوای دەست پێکردنی جەنگی جیهانی دووەم جەلادەت لەشام دەستی کرد بەکاری ڕۆژنامەگەری و گۆڤاری (رۆناهی) دەرکرد.پێنچ ژمارەی یەکەمی ڕۆناهی لەسەر دەنگوباسی شەری جیهانی بوو.بەڵام دوایی بوو بەگۆڤارێک کەلەهەموو بوارەکانی زمان و وێژەی کوردی بابەتی بڵاو دەکردەوە. (لەساڵی 1943 گۆڤاری هاوار ڕاگیرا)، میر جەلادەت گرنگی دا بەگۆڤاری ڕۆناهی. هەر لەو کاتەدا برای میر جەلادەت، کامووران لەلوبنان گۆڤارێکی بەزمانی فەرانسی و کوردی بەناوی (رۆژا نوو) دەر دەکرد. ئەو گۆڤارەش تا ساڵی 1945 بەردەوام بوو. میر جەلادەت بەدرخان بێجگەلەدەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامەگەری چەندین پەرتووکی نووسیووەو هەروەها لەزۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی و زمانەکانی تری ئەو سەردەمەبابەتی بڵاو کردوتەوە.بەهۆی ئالۆزی باری ئابووری میر جەلادەت لەساڵی 1950 لەگوندی حاجانێ نزیک بەشام کاری کشتوکاڵی کردووە. ئەو ناچار بوو ئەم کارەبکات بۆ ئەوەی ژیانی ماڵ و منداڵی خۆی مسۆگەر بکات. هەر چەند زۆر لەبرادەرانی دەوڵەمەند بوون و ویستویانەهاوکاری بکەن بەڵام ناو براو پەسەندی نەکردووه.لەگوندی حاجانێ بۆ ئاو دێری پەمۆ بیرێکی گەورەی هەڵکەندووەلەئەو نامانەی کەبۆ بنەماڵەکەی نووسیوەهاتووەناوی بیرەکەی ناوە(بیرا قەدەرێ). میر جەلادەت لە15 ی مانگی گەلاوێژی ساڵی 1951 لەگوندی حاجانێ وەفاتی کرد و لەتەنیشت باپیری میر بەدرخانی لەگۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لەشام لەگەرەکی کوردەکان نێژراوە.
[1]