🏠 Başlangıç
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Temas
ℹ️Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
Ferhad Şakeli DOZ BASIM-YAYIN
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
Ferhad Shakely
AVESTA BASIN YAYIN
Ondokuzuncu yüzyılın ortalarına kadar şiir, Kürt edebiyatında tartışmasız en gelişmiş edebi türdü. Nesir ise bu tarihten sonra gelişmeye başladı. Ancak ilk ürünler
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
Kod Adı: Ferhad Zagros
Adı Soyadı: Osman Sidqî
Ana Adı: Helîme
Baba Adı: Sidqî
Doğum Yeri: Girêsipî
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Bilbilê, Şêxurzê Tepesi / 11-03-2018
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Qolağası Kerem Bey/Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Fazla lafı dollandırmadan sorduğum soruya “evet” cevabını vermek zorundayım.
Yıllardan beri Kürd ve Kürdistan tarihine ilişkin yazılan kitap, ma
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
Nivîskar: Kemal Burkay
Van gölü çevresi dört mevsim güzeldir hayranlık vericidir. Bu gezilerim sırasında arkadaşlarla Van\'ın ünlü kalesini dolaştık Van Gölü\'nün sodalı suyunda yıkandık. Nemrut\'a çıkt
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
👫 پیرەمێرد | Kategori: Kişiler | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Değerlendirme
7 Ses 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️ | 👂

پیرەمێرد
ژیاننامە
تۆفیق مەحموود هەمزە ناسراو بە پیرەمێرد و حاجی تۆفیق بەگ (1867- 1950) شاعیر و نووسەر و رۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانیسلێمانی لەدایکدەبێ و لە لاویدا زانستی ئایینی دەخوێنێت. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە 1898دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی عوسمانیدا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسیدا دادەمەزرێ. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانشێخ سەعیدی پیران لە 1925 و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی هەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێ. پیرەمێرد بەرهەمی ئەدەبیی زۆری هەیە.
ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی هەمزاغای مەسرەفە. لە ساڵی 1867 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە. لە تەمەنی شەش حەوت ساڵیدا، لە سلێمانیدا نێرراوەتە حوجرە و مزگەوت و پاش ماوەیەک ئەبێ بە فەقێ لە مزگەوتی هەمزاغای باپیری و لای مەلا مەحمود ناوێک دەستدەکات بە خوێندن و فێربوونی عەرەبی و وانەی ئایینی. لە خوێندنی عیرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بە خوێندنی سیوتی. پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی گەڕاوە ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان(1). کە لە بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، لە 1882 دا لەتەمەنی 15 ساڵیدا، کراوە بە نووسەری بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە لە سلێمانی. لە 1883 دا کراوە بە نووسەری ئەملاکی هومایۆنی لە هەڵەبجەهەڵەبجە. لە 1886دا کراوە بە سەرنووسەری دادگای شارباژێڕ، ئەو دەمە پێیان وتووە (باشکاتب). لە 1895 دا کراوە بە یاریدەری داواکاری گشتی لە کەربەلا، بەڵام ئەو کارەی بەدڵ نەبووە و وازی لە فەرمانی میری هێناوە.
شێخ مستەفای نەقیب کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیانێکی باش و لەباری بۆ گونجاند. لەسەر بانگهێشتی سوڵتان عەبدولحەمید، شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید کاروانێک ڕێکدەخەن لە 1898 دا دەچن بۆ تورکیا، پیرەمێرد هاوسەفەریان دەبێت. ساڵی 1899 شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەستەنبوڵ سەید ئەحمەدی خانەقاسەید ئەحمەدی خانەقا و وەفاییی شاعیریشیان لەگەڵ دەبێ، وەفاییوەفایی لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە.
لەساڵی 1899 دا بەفەرمانی شاهانە دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ. بەهۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت، بڕوانامەی یاساناس وەردەگریت. لە 1905 تا 1908 لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە 1907 دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نهێنی پێکهاتبوو بە سەرۆکایەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینی.
لە ئەیلوولی 1909 دا بووە قائیمقامی جوڵەمێرگجوڵەمێرگ
لە نیسانی 1912 دا بووە قائیمقامی قەرەمورسل
لە شوباتی 1915 دا بووە بە قائیمقامی بالاوا
لە ئەیلولی 1916 دا بووە بە قائیمقامی بیت الشباب
لە مارتی 1917 دا بووە بە قائیمقامی گموش کوی. لەهەمان ساڵدا بەهەمان پلە چۆتە ئیتەپازاری، هەگەلی ئوتە کە دورگەیەکی خۆش و ناوداری تورکیایە.
لە نیسانی 1918 دا بووە بە پارێزگاری (موتەسەڕیف) شاری ئەماسیە لە تورکیا. تاکوو ساڵی 1923 لەوێ بووە.
حاجی تۆفیق کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و هەرزەکاری لە تورکیادا ڕابواردبوو و لەوێ ژنێکی هێنابوو دوو کوڕی (نەژاد و وەداد) لێ هەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانیەوە دەست ئەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆناردوە وە داوای گەڕانەوەیان لێکردوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بە هۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەهۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی 1923 پیرەمێرد، ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەهێڵێت و لەڕێگەی سوریاوە بە شاری حەلەب دا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی دەردەچوو. هەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بەهەواڵێک بڵاودەکاتەوە: (جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لەوەتەن دوورکەوتۆتەوە، شەوی 30ی کانونی دووەمی 1925 تەشریفی هاتەوە مەملەکەتەکەمان، بەقدومی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵە، بەناوی هەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرهاتنی دەکەین) (2).
پیرەمێرد تا دواهەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە، تا لە 19ی حوزەیرانی 1950 دا، بەرانبەر بە 4ی ڕەمەزانی 1369ی کۆچی، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردوە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاهەنگ گێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە، لەوێدا نێژراوە.
ڕۆژنامەنووسی
پیرەمێرد لە ساڵەکانی یەکەمی گەیشتنی بە تورکیا و هەر لەو کاتەوە کە ئەندامی مەجلیسی عالی ئەستەنبوڵ و خوێندکاری کۆلیژی یاسا بووە، دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕانی شیعر و وتار و زیندووکردنەوەی وێژەی کوردی و ناساندنی بەو جیهانە نوێیە. لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا یا خاوەن و سەرنووسەر بووە یاخود لە دەستەی نووسەراندا بووە و نووسەرێکی چالاک بووە.
کاتێک لەساڵی 1924 دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش 25 ساڵ ژیان لەتورکیا(3)، وای چاوەڕواندەکرد ئەو وڵاتەی لە 1898 جێی هێشتووە گۆڕابێت و لەبارودۆخێکی جیاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت، بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی تیادا بەدی نەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلەوپایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیاوە هاتبۆوە، بەهیچ جۆرێک بەلای پایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری میریدا نەچوو، ڕۆژنامەی بەپێشتر و پێویستتر زانی، ئەم بڕوایەشی لەخۆیەوە نەهێنابوو، بەڵکو ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەنبوڵ، لەو دەمەدا ئەستەنبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو، لەو شارە گەورەیەدا دوو جیهان بەیەک دەگەیشتن، جیهانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژهەڵات، وەجیهانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەورووپا(4). پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی، لەبەرئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بەمەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا، زۆرجار دەینووسی کە میللەت تا خوێندەوار نەبێت هەنگاوێک نانێت. هەر لەبەرئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستی دا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی. لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە کردنەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و هاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیان بۆ قوتابخانە. لەبەرامبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ هێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا، و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت.
پاش گەڕاندەوەی لە تورکیا، چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا ئەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی توخنی کاری میری بکەوێت، لە ساڵی 1926 دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیان دەرئەهێنێت بە سەرۆکایەتی حسێن کازم و پیرەمێردیش ئەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە.
لە ساڵی 1932 دا حسێن کازم کۆچی دوایی دەکات و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە، لە ساڵی 1934دا چاپخانەکەی شارەوانی بەکرێ ئەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیان ئەگۆڕێتە سەرخۆی.
لە ساڵی 1937 دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە، بەڵام پیرەمێرد هەر کۆڵنادات ئەچێت خانووەکەی ئەخاتە ڕەهنی بەڕیوبەرایەتی هەتیوانەوە، مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەرئەگرێت وە بە ناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری ئەهێنێت و چاپخانەی ژینی دادەمەزرێنێت.
لەو ڕۆژنامە و بڵاوکراوانەی کە پیرەمێرد بەشداری تیا کردوون:
ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو. خاوەنی ئیمتیاز پیرەمێرد بوو.
ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو، لە 9ی تشرینی دووەمی 1908 تاکوو حوزەیرانی 1909 بەردەوام بووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمیل پاشا بووە. لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە.
ڕۆژنامەی مسەوڕ موحیت (مصور محیط) کە پیرەمێرد لەگەڵ فایق سەبری بەگ دەریدەکرد.
گۆڤاری ژین لە ئەستەنبوڵ لە ساڵانی 1918 و 1919 بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچووە، پیرەمێرد لە زۆربەی ژمارەکانیدا شیعر و نووسین و وەرگێڕانی هەیە.
ڕۆژنامەی شەمس لە تاران دەردەچوو، ئەو کاتەی لە تورکیا بوو زۆر جار شیعر و نووسینی ئەنارد بۆ تاران بۆ بڵاوکردنەوە، ئەم ڕۆژنامەیە سەید حسێنی ئێرانی خاوەنی بوو.(5).
ڕۆژنامەی ژین کە خۆی لە سلێمانی چاپیدەکرد. وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان. ڕۆژنامەی ژین 553 ژمارەی لێ چاپکرا. یەکەم ژمارەکەی لە 1939دا دەرکرد و تا کۆچی دواییی کرد لە 1950 دا بەردەوامبوو و بە ژمارە 1015ی گەیاند. دوای خۆیشی جەمیل سائیب و نووری ئەمین بەگ و گۆران و ئەحمەد زرنگ بەرودوا تا ساڵی 1963 گەیاندیانە ژمارەی کۆتاییی (1714). ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی لە هەوڵی دەرکردنی گۆڤارێکدان بەناوی گۆڤاری ژین(6)
بەدەر لەوانەی سەرەوە، پیرەمێرد لەگەلێک بڵاوکراوەی تردا دەست ڕەنگینی خۆی لە نووسیندا نیشانداوە و چالاک بووە:
گۆڤاری فەرهەنگ و ڕۆژنامەی (شفق سرخ) کە لە تاران دەردەچوون، پیرەمێرد دەڵێت: (هەمیشە من لە ئەستەنبوڵەوە مەقالەو شیعرم بۆ ئەناردن)(5).
زۆرجار سەروتاری بۆ ڕۆژنامەی (ئیقدام) و (حوڕییەت) ئەنووسی.
گۆڤاری ئیجتیهاد لە ئەستەنبوڵ لە ساڵەکانی 1904-1912 لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەردەچوو. پیرەمێرد بەرهەمی خۆی تیا بڵاوکردۆتەوە(7). لەمبارەیەوە دەڵێت: (عەبدوڵلا جەودەت) لەپاش مەشروتییەت کە لە ئەوروپاوە هاتەوە، لە ئەستەمبوڵ بوو، زۆرتر لەهەموو کەس من لە خزمەتیا بووم، خۆم و نەژادی کوڕم بە (نەزم و نەسر) لە مجەلەکەیدا خزمەتمان هەیە).
لە ڕۆژنامەی (ترجماتی حقیقت)ی مامۆستا موعەلیم ناجی کە لە تورکیا دەردەچوو شیعری بڵاوکردۆتەوە.
شیعر و نووسینی ناردوە بۆ ڕۆژنامەی تان کە لە پاریس دەردەچوو، بەهۆی داوود حەیدەری کوڕی ئیبراهیم حەیدەرییەوە، کە لە دەرچووانی خوێندنی باڵای فەڕەنسا بوو.
بەرهەمەکانی پیرەمێرد
جگە لە جێدەستی لە ڕۆژنامەگری کوردیدا، پیرەمێرد خاوەنی دیوانێکی شیعرییە، کە چەندین جۆر و بواری شیعری تیا بەدی دەکرێت؛ کۆمەڵایەتی، فەلسەفە، ڕامیاری و هتد(1) بەرهەمەکانی بەناوی (حاجی تۆفیق بەگ)ەوە بڵاودەبوەوە، کاتێک کە پیرەمێرد لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، تەمەنی بەرەو پیربوون دەچێت، کە ساڵی 1932 شیعری (بەیانی بوو لەخەو هەستام) بڵاودەکاتەوە، بۆ یەکەمجار نازناوی پیرەمێرد بۆخۆی هەڵدەبژێرێت و دەینووسێت(8)، لەوەبەدواوە بە پیرەمێرد دەناسرێت. کە لە تورکیا بوو بەناوی جیاجیا شتی بڵاوکردۆتەوە: سلێمانیەلی توفیق، س.ت، سلێمانیەلی مەحمود نەژاد، سلێمانیەلی م. نەژاد تۆفیق، م.م، سلێمانیەلی وداد، اسماعیل وداد.
پیرەمێرد خۆی لەیاداشتەکانیدا باسی دەکات و بە بەرهەم و کاری ئەدەبیش ساخ بۆتەوە، کە بەچاکی زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی زانیوە. لە نووسینی فارسیدا دەستێکی زۆر باڵای هەبووە وەکو ئەڵێن لەو دەمەی خۆیدا مەگەر تەنیا سلێمان بەگی باوکی گۆران، لە ئاستی پیرەمێرد لە فارسیدا شارەزایی بوبێت. خوێندنی ئەو کاتەی پیرەمێرد لە کوردستاندا زیاتر فارسی بووە و تێکەڵ بوونی تورکیش لە کوردستاندا بەهۆی دەوڵەتی عوسمانی و کار و فرمانی ڕەسمییەوە و مانەوەی پیرەمێرد 25 ساڵ لە تورکیا، و ئەو نووسین و شیعرانەی بەتورکی بڵاوی کردونەتەوە.(1).
کتێب و چاپکراوەکانی
پیرمێرد خاوەنی چەند کتێبێکە، لەو کتێبە چاپکراوانەش (9):
دیوانی مەولەوی (ئەسڵ و ڕۆح)، ساڵی 1935 لەچاپخانەی خۆی بە دوو بەرگ لەچاپی داون.
چیرۆکی مەم و زین
دوانزە سوارەی مەریوانمەریوان، 1935
کتێبی پەندی پێشینان، 1936
چیرۆکی محمود ئاغای شێوەکەل، 1942
گاڵتەوگەپ ساڵی 1947، بریتییە لە هەندێک ڕووداوی خۆشی ناو کۆمەڵی کوردەواری، هەم بۆ پێکەنین و هەم بۆ پەند وەرگرتنە.
دیوانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی - بەزنجیرە لە ڕۆژنامەکەیدا بڵاوی دەکردەوە.
شیعرەکانی وەلی دێوانە و بێسارانی، ئەوی دەستی کەوتبێ، لە هەورامییەوە کردوویە بە شێوەی سلێمانی.
شیعری گەلێ لەشاعیرانی هەورامان و زەنگەنەی بە شێوەزاری سلێمانی بڵاوکردۆتەوەوەک: شەفیع، مەلا وەلەدخان، مەجزوب، فخرالعلما، مەلای جەباری، عەبدوڵلابەگی زەنگەنە و هتد.
زنجیرە وتارێک دەربارەی مێژووی میرنشینی بابان و خیڵ و تیرەکانی جاف، و گەلێک ڕووداوی مێژوویی گرنگ.
لەو کتێبانەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کورد:
گەشتی هۆنەرمەندێک لە جیهاندا
ڕۆمانی کەمانجەژەن، 1942، لە تورکییەوە کردویەتی بە کوردی.
کاکەی فەلاحکاکەی فەلاح پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە کەس و کاری پیرەمێرد، هەندێک لەم کتێبانەی سەرلەنوێ لە چاپدایەوە (10).
پەندەکانی پیرەمێرد
پیرەمێرد خاوەنی کۆمەڵێک پەندە کە لە پەندی پێشینانی کوردییەوە هەڵقوڵاون و لە ناو هۆنراوەکانیدا هۆنیونییەتەوە، کەژمارەیان دەگاتە 4800 پەند، زۆربەی پەندەکانی ڕۆژانە دەینووسی و لە ڕۆژنامەی ژیندا بڵاوی دەکردنەوە، پاش مردنی خۆی، کاکەی فەلاح کۆی کردوونەتەوە و ڕێکیخستوون و لە دووتوێی کتێبێکدا چاپکراون(11).
نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد:
وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟|وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە
حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە|بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە
بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز|پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز
لە شارو لادێ ئەم نەقڵە باوە|گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە
شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە|بەردی زل بەڵگەی نەهاویشتنە
ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد|چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد
وتیان پشیلە، گووت بە دەرمانە|دایپۆشی بە خۆڵ ئەو بێویژدانە
شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە|گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە
قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە|ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە
مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ|جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە|لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە
پەراوێزەکان
↑ 1٫0 1٫1 1٫2 (پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی)، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنائومێد ئاشنا ل10-50
↑ ڕۆژنامەی ژیانەوە - ژمارە 14، 2ی شوباتی 1925
↑ بڕوانە شیعری ئەوا ڕووم کردە تۆ ئەی دایکی موشفق
↑ پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی - ئومێد ئاشنا: ل65 ول66
↑ 5٫0 5٫1 ڕۆژنامەی ژین - ژمارە 855 ساڵی 1947
↑ گۆڤاری ژین - بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی
↑ ژیان و بەرهەمی عەبدوڵلا جەودەت - گۆڤاری کاروان، ژمارە 37، ساڵی 1985 ل4-12
↑ ڕۆژنامەی ژیان - ژمارە 312 ساڵی 1932
↑ ئومێد ئاشنا سەرچاوەی پێشوو: لاپەڕە 61 تا 63
↑ دیوانی پیرەمێرد - بەرگی یەکەم - پێشەکی
↑ پەندەکانی پیرەمێرد - کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی کاکەی فەلاح - بەغداد 1980
سەرچاوەکان[1]
خۆزگە - پیرەمێرد - ژیاننامەی شاعیرانی کورد
پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنا، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە، هەولێرهەولێر، 2001
دیوانی پیرەمێرد (بەرگی یەکەم)، کۆکردنەوە و ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی دەستەیەک لە نووسەرانی کورد، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەغدا، 1990

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Kaynaklar
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
📚 İlgili Dosyalar: 9
🖇 Bağlantılı öğeleri: 200
📝 Belgeler
1.👁️مۆڵەتی چەکهەڵگرتنی پیرەمێرد
💬 Deyim ve özdeyiş
1.👁️ئازا لە بەند و زنجیر ناپرسێ، ترسنۆک لە بای سکی ئەترسێ، قسەی بێ فێڵ و ڕاست وا لای شێتان، درۆ و دەلەسەیش لای پیاوی شەیتان
2.👁️ئاگری درۆزن ساتێک ئەگڕێ، بەڕە هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ، لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە، جەردە ڕووتت کا با لەوبەرەوە
3.👁️ئێمە بە مازوان تێشکاین پەستین، بە هیوای ئەوەین بە سیچکان هەستین
4.👁️ئێمە بەدار و فەلاقە فێرین، لە دەر وەک ڕێوین لە ماڵا شێرین
5.👁️ئەسپێکی ڕەسەن هەرچەند کە لەڕە، گەلێ لە کەری قەڵەو چاترە
6.👁️ئەگینە کەهات ماستاو بفرۆشین، کە مانگا نەما چی تر بدۆشین
7.👁️ئەگەر نان بدەی لە ماڵ ناترسی، لە هەمو ماڵێ ئەخۆی ناپرسی
8.👁️ئەمانە عەقلی پێشینیان، نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە
9.👁️ئەمە پاداشتی بێ وەفاییە، دۆم بەسەروپێ لە خۆ باییە
10.👁️ئەو کەسەی ماسی بگرێ تەڕ ئەبێ، بێستانەوانیش توشی شەڕ ئەبێ
11.👁️ئەوی بە نەسەب فەجری ڕوناک بێ، ئەبێ بە حەسەب کردەوەی چاک بێ
12.👁️ئەوەی ئەیەوێ سەری نەیێشێ، بەقەد بەڕەی خۆی پێ ڕادەکێشێ
13.👁️ئەوەی بە عیلم و نامووس ئەنازێ، هۆی کەوتە نامەرد بۆ نان و پیازێ
14.👁️ئەڵێن چاو بە چاو ئەکەوێتەوە، مەگەر بێ شەرەف تەریق بێتەوە
15.👁️ئەڵێن هەر عەقڵێ لە خەسارێ دێ، ئەبێ راوەستن تا بەهارێ دێ
16.👁️ئەی هاوار ئەگەر چشتێ شک نەیا، بۆچ"دار هەڵبڕە"بۆ سەر خۆی ئەبا
17.👁️باجی باجیمە کاری ناعیلاجیمە
18.👁️باوکم دیار نییە و دەڵێن پیاوێکیش گورگ خواردویەتی
19.👁️بوی بە خەزوری پیاوی شەڕانی، ئەبێ کچەکەت لای خۆی بزانی
20.👁️بۆ دنیا دەبێ دەست بدەیتە دەست، هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت
21.👁️بۆ کوڕ ئەچوینە سەر بابە گوڕگوِ، گڕ گڕ وەرگەڕا لێمان بوو بە گڕ
22.👁️بیستومە وردە مەئمور دەرئەکرێ، بەڕە هەر لەلای تەنکی ئەدڕێ
23.👁️بێ منەت بژی بەگیاو بە گەپڵە، نان بدە بەسەگ مەیدە بەسپڵە
24.👁️بێ کاسەییە ئەم شەڕو حاڵە، دیارە تەبەقی پڕ، ئاشتی ماڵە
25.👁️بە خاڵۆ خاڵۆ هات بەلامە، بو بەتولەمار دای بەپامەوە
26.👁️بە دیاری دیاری ئەبوو بەهەرا، کونە مشک ئەبوو بە کۆشک و سەرا
27.👁️بە گفت سەر و ماڵ درێغی نییە، هاتە کردەوە بایەخی نییە
28.👁️بە هیوای هاوسێ بێ چێشت ئەمێنی، چاوەڕێی دەست بی، هەر خەو ئەبینی
29.👁️بەردێ کە نەزان بیخاتە ناو ئاو، دەر نایێ بە سەد ئاقڵی بەناو
30.👁️پا ئەدا لەپەین
31.👁️پیاوی تێر ئاگای لە برسی نییە، بە ماڵ ئەخوڕێ هیچ ترسی نییە
32.👁️پەندی پێشینان بە دڵسۆزیە، خێرخواهێکی گەل و هۆزیە
33.👁️تاخۆت دۆست نەبی کەس نابێ بە کەس، چەپڵە لێنادرێ بە تەنها یەک دەست
34.👁️تڕی دوايتی
35.👁️جام ئەڵێ: بشکێم بەڵام نەزڕێم، چاکەو خاپە دێتەوە سەر ڕێم
36.👁️چونکە لێبوردن پەسەندی خوایە، تۆڵە هەمیشە ترسی لەدوایە
37.👁️چەرخ هەر ئەو چەرخە، کە چەرخی سووڕاند، دەنگی شەیپووری ڕەزاشای خەفاند
38.👁️چەند خۆشە ئینسان وا دڵنیا بێ، بوون و نەبون لای کاریگەر نابێ
39.👁️چەندخۆشە کە پیاو دڵی پاکی بێ، لە تەنگانەدا دۆستی چاکی بێ
40.👁️خلە حەمامێ دەکا بلە بەری دەتاشێ
41.👁️خوا لە پێشەوە چاوی پێداوی؛ تاکو بەرەوپێش هەنگاو بهاوی
42.👁️خوا کێو ئەبینێ بەفری تێ ئەکا، نەزان بێ هوودە قسەی لێ دەکا
43.👁️خوا یار بێ با دنیا هەر مار بێ
44.👁️خۆت حەوا مەدە لە سەر هەیوانێ، شوێن پێ نەزانێ کوێر پێ دانانێ
45.👁️خۆشیان ئەوێی هێشوە خۆشناوێ، جنێو فرۆش بی، باوکت خۆش ناوێ
46.👁️خۆێن پەڕیە سەرت لووتت ئەپژێ، کاسە کە پڕ بوو ئەوسا دەڕژێ
47.👁️خەڵکی لە قسەی ڕەقت سەخڵەتە، گەر زوبان بێڵێ سەرتان ڕەحەتە
48.👁️درۆزن ئاگری لەماڵ بەر بووبوو، وتیان درۆیە کەسی بۆ نەچوو
49.👁️دزی ناوماڵت چاری ناکرێ، کلکی نەبڕی دەستت دەبڕێ
50.👁️دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ, دارپوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ
51.👁️دوو گوێ و زبانێ داوە بە تۆ، دوو ببیەو یەکێ بڵێ لە سەرخۆ
52.👁️دەرخۆنەی سەری دیزە لا چووە،ئەڵێن پشیلە سوور کەتنی کردووە
53.👁️دەسەڵات دار بی و لە خەڵک ببوری، پەشیمان مەبە لای خوا مەئجوری
54.👁️سوارێ گلابوو لە دەوری هاوار، ئەیگوت: سوار نەگلێ چۆن ئەبێ بە سوار
55.👁️سۆفی ئەڵێ جێم لە عەرش و قورشە، هیچ کەس بە دۆی خۆی نایەژێ ترشە
56.👁️سەخی کە ئەیخوا و ئەیشیداتە خەڵک، بۆ خۆی و ناسیاو بۆی ئەبێ بە کەڵک، بەخشندە هەمووی ئەبەخشێتەوە، ئەوەی پێ ئەبڕێ، ئەمێنێتەوە
57.👁️سەد چاکەی بکەی لەگەڵ نا پياوا کە بێ دڵيت کرد ئەيدا بەئاوا
58.👁️سەگی هار چلەی تەواو بوو ئەمرێ، هەرچی توشی هات بۆیە ئەیگرێ
59.👁️شوانت لە کوێخای لاوە چاکترە، دەستی بێگانە ماری پێ بگرە
60.👁️قاز نابێ بەباز
61.👁️لەجێی تەحەی پەحەیە
😊 Fıkra
1.👁️خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ئەگەر جێ مابوو
📖 Kısa tanım
1.👁️ئەدگاری پیرەمێرد
2.👁️دیداری خەونێکی ئەرخەوانی؛ گوڵچن و پێرەمێردی نەمر.. لە گوڵزاری رۆحی شاعیردا
👫 Kişiler
1.👁️Pîremêrd
2.👁️ئومێد ئاشنا
3.👁️توفيق محمود حمزة
📕 Kütüphane
1.👁️ئاوە رەشەی روسی سور
2.👁️ئەمە بوو دیوانی پیرەمێرد: راستکردنەوەی هەڵەکانی ب1 دیوانەکە
3.👁️باخێک لە وشە گەشتێک بە ژیاننامەی پرشکۆی پیرەمێرددا
4.👁️بیری کۆمەڵایەتی و سیاسیی پیرەمێرد
5.👁️بەها ئیستاتیکییەکانی شیعر لای پیرەمێرد، شێخ نوری شێخ ساڵح و گۆران
6.👁️پیرەمێرد سیروانی ئەدەب بوو
7.👁️پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 1
8.👁️پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 2
9.👁️پیرەمێردی رۆژنامەنووس
10.👁️پیرەمێردی نەمر
11.👁️پەندەکانی پیرەمێرد
12.👁️دوانزە سوارەی مەریوان
13.👁️دیوانی پیرەمێرد / بەرگی یەکەم
14.👁️دیوانی پیرەمێردی نەمر
15.👁️دیوانی مەولەوی و رۆحی مەولەوی
16.👁️دەنگی پیرەمێرد لە بزووتنەوەی شیعری نوێی کوردیدا
17.👁️رۆژژمێری پیرەمێرد - 1981
18.👁️رۆژژمێری پیرەمێرد - 1982
19.👁️ژین یەکەمین رۆژنامەی تایبەتمەندی ئەدەبی و رووناکبیریی شاری سلێمانی
20.👁️سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد
21.👁️سەرجەم دیوانی پیرەمێرد - بەرگی (1، 2، 3)
22.👁️گاڵتەوگەپ
23.👁️گاڵتەوگەپی پیرەمێرد
24.👁️مەم وزین
25.👁️مەناقیبی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ
26.👁️کەمانچەژەن
27.👁️یاداشتەکانی پیرەمێرد
28.👁️یادی پیرەمیرد
🏰 Mekanlar
1.👁️باخی پورە بەگ
2.👁️گردی سەیوان
📷 Resim ve tanım
1.👁️پیرەمێرد بەگەنجی لە سەرەتای سەدەی بیست لە ئەستەنبوڵ
2.👁️پیرەمێرد لە بۆنەیەکدا لەناو سەرای سلێمانی ساڵی 1930
3.👁️پیرەمێرد لە کاتی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا
4.👁️پیرەمێرد و بنەماڵەکەی
5.👁️پیرەمێرد و...
6.👁️پیرەمێرد، سەید حوسێن حوزنی موکریانی،مامۆستا گۆران و فایەق بێکەس لەچاپخانەی ژیان ساڵانی (1934-1938)
7.👁️رەحمە خانی کچی پیرەمێردی شاعیر ساڵی 1963
8.👁️ژووری چاپخانەکەی پیرەمێرد
9.👁️ساڵیادی کۆچی دوایی پیرەمێرد لە سلێمانی، جەواهیری و د.عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ و رەئوف یەحیا و کۆمەڵێک نووسەری تر - ساڵی 1970
10.👁️گواستنەوەی چاپخانەکەی پیرەمێرد بۆ مۆزەخانەی سلێمانی
📅 Tarih ve olay
1.👁️19-06-1950
2.👁️30-06-1925
🎵 Yapıt
1.👁️پەیکەری پیرەمێرد سەرەتای شەقامی سالم
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 👫 Kişiler
📅 Date of Death: 19-06-1950
⚤ Cinsiyet: 👨 Erkekler
🗺 Country of death: ⬇️ Güney kurdistan
🎓 Education: No specified
🎓 Education level: No specified
👫 meslek: 📰 gazeteci
👫 meslek: ✍ Şair
👥 Millet: ☀️ Kürt
🏙 Place of death: ⚪ Suleymaniye
🏙 Şehirler: ⚪ Suleymaniye

⁉️ Technical Metadata
✨ Ürün Kalitesi: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
99%
✔️
Bu başlık Hawrê Baxewan tarafından Nov 7 2008 9:01AM tarihinde kaydedildi
✍️ Bu başlık en son Hawrê Baxewan tarafından Jun 19 2020 9:15AM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
👁 Bu başlık 98,413 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.145 KB Oct 29 2009 12:00AMHawrê Baxewan
📚 Kütüphane
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇAL...
  📖 İngiliz belgelerinde K...
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 380,861
Resim 61,731
Kitap PDF 11,641
İlgili Dosyalar 49,033
📼 Video 182
🗄 Kaynaklar 15,916
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,156 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574