لە ڕۆژی #02-03-1972# لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە.
لەکۆبونەوەی باوکاندا کە هونەرمەند لوقمان سەلیم ئەو کاتە خوێندکاری پۆلی شەشی سەرەتایی بووە لە دوای پێشکەش کردنی گۆرانیەک بەدەنگە ناسکەکەی لەلایەن باوکی خوێند کارێکەوە خەڵات کراوە.
هونەرمەند لوقمان سەلیم لەساڵی (1987)وە دەستی کردووە بەکاری هونەری و بەهاوکاری هونەرمەند (سەلام ڕەشید) هەر لەسەرەتاوە پشتگیری کردووە و هانیداوە.
لەساڵی (1989) توانی بەرهەمێک تۆمار بکات کەپێکهاتبوو لە پارچە مەقامێک بەناوی (هۆزام) کە لەگەڵ تیپی مۆسیقای کرمانج بەهاوکاری هونەرمەند (سەلام ڕەشید) و هۆنراوەی کاک (#سەڵاح بێچار#) بوو.
یەکەم بەرهەمی هو نەرمەند لوقمان سەلیم کەلەلای خەڵک زۆر دیارە، (شەوانی بێ تۆیی)یە کە ناسراوە بە (ئەم شەو زەمەن) کە لە هۆنراوەی (ساڵح بێچار)ە و ئاوازی (سەلام ڕەشید)ە کە بەشێوەیەکی زۆر باش لەلایەن خەڵکەوە ئەو گۆرانیە پەسەند کراو ناوبانگێکی باشی بۆ هونەرمەند لوقمان سەلیم پەیداکرد.
تائێستا سێ ئەلبومی تۆمار کردووە و پیشەی بەرگدرووی ژنانەیە.