هەڵۆ #ئیبراهیم ئەحمەد# ساڵی 1951 لەدایک بووە. لەساڵی 1961ەوە لەگەڵ باوکیدا تێکەڵی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بووە. لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەوە، پەیوەندی بەرێکخستنەکانیەوە کردووە. لە 1976 چووەتە ئەوروپا دکتۆرای وەرگرتووە لە کۆمپیوتەردا لە پەیمانگای تەکنیکی مەلیکی لەستۆکهۆڵم. لەساڵی 1991دا گەڕاوەتەوە کوردستان و دەزگای شێڵتەری دامەزراندووە. لەساڵی 2003دا ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی خوێندکارانی دامەزراند و ئێستا سەرۆکی بۆردی ڕێکخراوەکەیە. نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئاراستەی یەکبوونی لەناو یەکێتیدا دروست کرد. سەرەتای تشرینی یەکەم تاڵەبانی ئاراستەی یەکبوونی هەڵوەشاندنەوە و هاوڕێکانی گەڕانەوە ناو یەکێتی و ئەمیش لەیەکێتی دەرکرا، لەرۆژی 04-11-2008ەوە بڕیاری دروستکردنی حیزبی (پێشکەوتن)دا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 11,560
Ваше мнение о предмете!