پارێزگاری نوێی ههڵهبجه دهستبهركاربوو
باکووری کوردستان
- دەیەمین دانیشتنی یەکەمین دادگەی سزاقورسەکانی شاری مەڵەتی دەربارەی دۆسیەی هاوشارەداری گەورەی
ئامەدئامەد گوڵتان کشاناکگوڵتان کشاناک و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (
دەبەپەدەبەپە)
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)، یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەبەپە و پەرلەمانتارێکی شاری زوریخی سویسرا ئامادە بوون. هەروەها نوێنەرانی ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا و لقی شاری ئامەد و مەڵەتی هەمان رێکخراو ئامادە بوون. بە تۆمەتی (دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕێکخستن)، (پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن) و (سەرەڕای هۆشداری پێدان، بەشداری کردن لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانە نایاساییەکان) داوای سزای 230 ساڵ بەندکردن بۆ کشاناک و 145 ساڵ بەندکردن بۆ تونجەل دەکرێت.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە هۆی گرانبوونی شتومەک و نەبوونی کەرەستە سەرەکییەکان لە بازاڕ و قۆرغ کردنیان لە لایەن بازرگانەکانەوە، هاوڵاتیانی شارەکانی شارەکانی سنە، مهاباد،
پیرانشارپیرانشار،
مەریوانمەریوان،
سەقزسەقز، بانە،
پاوەپاوە،
بۆکانبۆکان،
کرماشانکرماشان،
سەردەشتسەردەشت، ئورمیە و میاندواو دەستیان بە مانگرتنی گشتیی کرد.
[4]
- یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی میلاد محەمەدیان خەڵکی شاری کامیاران لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداریدا، لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.
[5]
- ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی شاری سەقز، بە چاندنی نەمام لە 50 شوێنی ئەو شارە وەکوو ڕێزلێنان لە گیان لەدەستداوانی ژینگەپارێزیی 3ی خەرمانان، لە شاری مەریوان چەند چالاکییەکیان ئەنجام دا.
[5]
- بەهۆی داڕوخانی دیواری خوێندنگایەک لەگوندێکی سەربە شاری
سنەسنە منداڵێکی شەش ساڵانی قۆناغی یەکی سەرەتایی بەناوی دنیا وەیسی گیانی لەدەستدا.
[1]
- چالاکێکی کرێکاریی کورد، بە ناوی زانیار دەباغیان خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[5]
باشووری کوردستان
- لە رێوڕەسمێکدا پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و
ئازاد تۆفیقئازاد تۆفیق وەک پارێزگاری نوێ دەستبەکاربوو.
[1]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی کاکەییەکاندا لەسنوری شارۆچکەی
داقوقداقوقی سەر بەپارێزگای
کەرکوککەرکوک دوو چەکداری ئه و هێزە بریندار بوون.
[2]
- هێزەکانی هاوپەیمانان رایدەگەیەنن: لەگەڵ ئه و فشارانەی لە سوریا خراوەتە سەر چەکدارانی
داعشداعش پێدەچێت بەشێک له و چەکدارانە دزە بکەنە ناوخاکی هەرێمی کوردستان. هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وەزارەتی
پێشمەرگەپێشمەرگە و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکەش ئاماژە بە زیادبونی جموجۆڵەکانی داعش لەسنوری هەردوو پارێزگای کەرکوک و
موسڵموسڵ و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان کرا.
[2]
- لە کاتژمێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورک لە چەلێ-ی باکوری کوردستانەوە دەستیان بە تۆپبارانی ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و دەوروبەری شارەدێی باتوفا لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدیی سەر بە پارێزگای
دهۆکدهۆک تۆپباران دەکەن.
[4]
- لە
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە سەنتەری
مەلای گەورەمەلای گەورە بۆ توێژینەوە کرایەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورکیا لە شاری
کۆبانێکۆبانێ کەوتەخوارەوە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان