بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2016نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,945) پەڕتووک||
📅 24-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی کرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان
📅 24-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دەمیرتاش؛ جه‌ژنا وه‌ پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,841 | وێنە 58,867 | پەڕتووک PDF 10,945 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,512 |
ئەنجام: 13 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت؛ سەردێڕی ڕاگەیەندراوی کەژەکە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت؛ سەردێڕی ڕاگەیەندراوی کەژەکە


'هێرش کرایە سەر ئیرادەی ژیانی ئازاد'
لە مەرەشەوە تا رۆبۆسکی ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە مێژووی نوێی کوردستاندا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە زیهنییەتی قڕکەر، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجامدراوە، لە دژی بیروڕای هەمووی پێکهاتە ئۆپۆزسیۆنەکان و هەموو گەلێک و بە تایبەت لە دژی هەموو ژنان، لە چوارچێوەی سیاسەتی ئینکار و لەناوبردندا، بەردەوام بووە.
کۆمەڵکوژیی مەرەش بە مەبەستی هەڕەشەکردن لە بزوتنەوەی ئازادیی کورد و قڕکردنی گەڵ ئەنجامدرا. بە رێگای کۆمەڵکوژیی مەرەش، گەلی کوردی عەلەوی و ژنانی کوردی عەلەوی، بەهۆی ئەوەی لایەنگریی ئازادی و دیمۆکراسی بوون، سزا دران.
'نزیکایەتییەکی سیاسییە'
ناوچەی مەرەش لە دێرزەمەنەوە بە ئامانج دەگیرا کە بە دەستی دەوڵەتەوە چۆڵبکرێت و گۆڕانکاریی بەسەر دانیشتووانیدا بهێنرێت و لەو ناوچانەی عەلەویی لێی دەژیان، هەوڵدەدرا خەڵکانێکی نەژادپەرەست لە ناوچەکانی دیکەی تورکیاوە بهێنرێن و لە شوێنیان نیشتەجێ بکرێن. هەروەها لە لایەن دەوڵەتەوە کە لە دژی ئەزموونە مادی و مەعنەوییەکانی کوردی عەلەوییە، بە هەست و نەستی دوژمنایەتیەوە نزیکیان دەبوویەوە و بە هەموو شێوەیەک هەڕەشە بوو بۆ سەریان و بۆ هێرشیکردنە سەریان رێخۆشکەر بوو. لە نێوان 3 گوندی کوردی عەلەویدا، ئاوارەکانی تورک-سوننە-ی بە رەچەڵەک بولغاری جێگیر کران. ئەم سیاسەتەش لە سەردەمی ئوزاڵەوە بەرفراوانتر بووە. ئەمە نزیکایەتییەکی سیاسییە کە بە دەستی دەوڵەت بەڕێوە دەبرێت و هەڵ دەدرێت کوردانی عەڵەوی گەمارۆ بدرێت.
'هەمیشە بە شێوەیەکی ستراتیجی نیزیکیان بوونەتەوە'
دەوڵەتێکی سەردەست کە عەلەوییبوون وەکو بیروبڕوایەک نەبینێت، بە زیهنییەتێکی سوننی و بە مەبەستی دیاریکردنی لەناوبردنی عەلەوی و کورد، هەمیشە بە شێوەیەکی ستراتیجی نزیکی بابەتەکە بووەتەوە. ناوەندی عەلەوییەکان و شوێنە پیرۆزەکانیان پەکخران. عەلەویبوون، هیچ کاتێک وەکو بیروبڕوا تەماشا نەکراوە. بەڵکو بە پێچەوانەوە ناوەندەکانی بیروبڕوایان سوتێنران و لەناو بران.
'ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت'
کۆمەڵکوژیی مەرەش پێویستە خۆی لە ژێر کاریگەریی خنکاندن، کە لە ئێستادا ئێش و ئازار گوازراوەتەوە بۆ هێز، رزگار بکات و نەبێتە ئامرازێک کە دوور بکەوێتەوە لە هێزی خۆڕاگری. ئەم ئازارە پێویستە بگوازرێتەوە بۆ تۆلەسەندنەوە و ئاوڕدانەوەو خاوەنداریەتیی لە پیرۆزییەکان. ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، اتادار دەبێت و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی مرۆڤ. ئازارێک کە مرۆڤ بخاتە کۆتۆبەندەوەو ویژدانمان بەدیل بگرێت، ئەنجامی ئەوەیە کە دوژمن دەیەوێت هەوڵی بۆ دەدات. پێویستە ئێمە بەو زیهنییەت و ئیرادەیەی ئەم ئەنجامە قبوڵ ناکات و ئازار بەرێکخستن دەکات و دەیخانە سەر پێ و دەیگوازێتەوە بۆ هێز و لەو تێکۆشانەدا، لە هەموو کەسێک زیاتر بەشدار ببین و هەوڵ بدەین.
' ژنان بەتایبەت کرانە ئامانج'
لە و کۆمەڵکوژییەدا بە تایبەتی ژنان کرانە ئامانج. چەندین ژنی عەلەوی لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژران. ئەوانەی رزگاریشیان بوو، توشی حاڵەتی دەروونی خراپ هاتن. ئاسیمیلاسیۆن زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان دروست کرد. ئەو ژنانەی خاوەنی کەلتور و بیروبڕوا بوون، بێکاریگەر کران.
'رێرەوی بەرخۆدان بەردەوامە'
کەژەکە لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورک خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە کۆمەڵکوژییە و بەردەوامە لەم رێچکەیەدا. لە رۆبۆسکی 35 کەس لە منداڵ و بێتاوان بوون، لە لایەن ئەم رژێمە بێبەزەییەوە بە کۆمەڵکوژییەکی دووبارەکران، کوژران.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 21 2019 11:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2019 11:15AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2019 8:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 207 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت؛ سەردێڕی ڕاگەیەندراوی کەژەکە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-12-2019
📂[ زۆرتر...]
📝 بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان


سیاسەتی گۆشەگیری و رێگریکردن لە رێبەر ئاپۆ وەکو هەڕەشەیەکی سیاسییە لە لایەن دەسەڵاتداریی فاشیزمی ئاکەپەوە، بەکار دەهێنرێت. حکومەتی فاشی و ئەردۆغانی سەرۆکەکەی، کە بە شێوەیەکی پراماتیک دەجوڵێتەوە، بە پرۆپاگەندەو خەریککردن و هەڵخەڵەتاندن دەیەوێت گەلی کورد و رای گشتیی دیمۆکراتیک بێدەنگ بکەن بەرامبەر بە کردەوە قێزەوەنەکانی. لە بارودۆخێکدا یاسا بە تاکەکەسی کراوەو بە قسەی دیکتاتورێکەوە بەستراوەتەوە، لە دژی رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی، سیاسەتی بەدیلگرتن پەیرەو دەکرێت. رێبەر ئاپۆش بەهۆی ئەوەی باش لە کەسایەتی دەوڵەت تێدەگات، بڕوا بە سیاسەتەکانی ناکات کە جارجار نەرم و جارجاریش توند دەبن.
رێبەر ئاپۆ کە لە 15ی شوبات بە پلانگێرییەکی نێودەوڵەتی، بردیان بۆ دورگەی ئیمرالی زیاتر لە 20 ساڵە لە ژێر گۆشەگیری و هەڕەشەیەکی قوڕسدایە. لەگەڵ ئەم راستییەش، بەهەر هۆکارێک بێت، سزایەکی تایبەتی بەسەردا سەپێنراوە کە ئامانج لێی تۆڵەسەندنەوەیە. دیدار لە گەڵ کەسوکار و پارێزەرانی قەدەغە کراوە، ناهێڵن نامەکان بەدەستی بگەن و پەیامەکانی بنێرێت. پەرتوک و پێنووسیان لێ قەدەغە کرد، سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا بەسەردا سەپێنرا. راستییەکەی بە پێی کات، رووبەرووکردنی بارودۆخی مەرگیان کردەوە. گۆشەگیرکردنی فکر و هەست، بەتەنیا هێشتنەوەی مرۆڤێکە، بەستنی زمانی مرۆڤێکە، رێگریکردنی نزیکبوونەوەی مرۆڤە و لە رووی دەروونیشەوە تەنگەتاوکردنیەتی. رێبەر ئاپۆ تێگەیشت لەم هەموو سیاسەت و کردەوانە و شیرۆڤەی کردووە. لە دژی ئەمەش ئاشکرای کردووە کە ئەو خۆی لە ناو تەنیایی سروشتدا قوڵدەکاتەوە و ئیرادە و زیهنییەتی خۆی بە عەشقی ئازادی بەهێز دەکات و بە قوڵبوونەوە، بەرهەم دەهێنێت. بۆیە رایگەیاند کە لە کەسایەتی ئەودا بارودۆخی ناو گۆتووخانەی ئیمرالی، لە دەروە چەسپێنراوە. لە راستیدا لە دەرەوە تاوانبار کراوە و لەدەرەوە گۆڕاوە بۆ کامپێک بۆ دیلکردنی.
بەم هۆیەوە لە دژی هەموو هێرش و کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەت، بە خۆزیادکردن و بەرهەمهێنان و قوڵبوونەوە، بووە وڵام. بە ئیرادە و زیهنییەتی ئازاد، شکۆی مرۆڤایەتی پاراست. هەمان شتیشی بۆ کۆمەڵگا و گەلی کورد و ژنان پێشنیار کرد کە لە دەرەوە خۆیان ئازاد ببینن. ئەوانەی ئاگایان لە خۆیانە دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە دژی بارودۆخە مەترسیدارەکان دەتوانن بەردەوامی بدەن بە هەبوونی خۆیان. بەڵام بە میلیۆنان کەس کە ئاگایان لە بەدیلگرتنی خۆیان نییە، دەسڕێنەوە. رێبەرایەتی لەبەردەم ئەم راستییە زیاتر قوڵ بووەوە. بۆیەش وتی، لە جیاتی ئەوەی من نەجات بدەن، خۆتان نەجات بدەن. لە جیاتی ئەوەی من ئازاد بکەن، خۆتان ئازاد بکەن.
رێبەر ئاپۆ هەمیشە شان بە شانی ژنان و کۆمەڵگا بیری کردەوەو بەم شێوەیە وڵامی هەموو بارودۆخێکی قوڕسی دایەوە. داواشی لە ژنان و کۆمەڵگا و گەل کرد کە ئەگەر بیر لە خۆیان دەکەنەوە ئەوا خۆیان خۆش دەوێت و هەست بە خۆیان دەکەن و ئەو کاتە هەمان شت دەکەن. تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، شکۆی مرۆڤایەتی بە فکر و روح و هەستی ئازاد دەتوانێت ببێت بە وڵامدەرەوەی هەموو بارودۆخێکی ئەشکەنجەدان. بۆیە دەڵێت، ئەو بارودۆخەی مرۆڤی تێدا دەژیت، پێویستە نەبنە رێگر بۆی. رێبەر ئاپۆ دەلێت، قوڵبوونەوەی راستەقینە پێویستە بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە نەبێت، بەڵکو پێویستە بۆ رێکخستنی ژیان و بەرفراوانکردنی ئازادیی گەل بێت. بۆیە لە دژی زورداری و بارودۆخی ئەو ئەشکەنجەیەی ئەوی تێدایە، هیچ کات باسی نەکرد و هەڵوێستەیەکی نەکرد. کاتێک پرسیاری بارودۆخی تەندروستیشی کرا، وتی، 'ئەگەر بارودۆخ باش بێت، منیش باشم'. یادگاری و هەموو هەنگاوەکانی خۆی لەسەر ئازادی و ژیانێکی راستەقینە بونیاد نا. وتی جگە لەمە هیچ شتێک گرنگ نییە.
ئێمە دەزانین کە رێبەر ئاپۆ لەناو بارودۆخێکی سیستماتیکی ئەشکەنجەدایە. بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئەو لە مەترسییەکی گەورەدایە. دەوڵەت لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت. ئەمە ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ ئەوەی چەند دەنگێک زیاتر بەدەست بهێنێت، وتی، 'لە ئێستا بەدواوە لە ئیمرالی دیداریی پارێزەران ئەنجام دەدرێت و بارودۆخ باشتر دەبێت' و دواتر خۆی لە قەرەی نەدا. دەوڵەتێکە کە ماسکی دووروویی خستووەتە سەر دەمووچاوی و وەکو ئەوە وایە کە هەمیشە راستییەکان بە هەڵە و هەڵەکانیش بە راست پیشان دەدات و رووی خۆی دەگۆڕێت. دەوڵەتێکی وەهایە کە کاتێک قسە لەدەمی دەردەچێت یەکسەر قسەکەی قوتدەداتەوە. بۆیە ئەم دەوڵەتە کە بەهۆی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگیی لەیلا گوڤەن لە لایەن ژنان و گەلی کوردەوە بەڕێوە چوو، ناچار بوو دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا دیسان دەرگاکانی ئیمرالی سەرە لە نوێ داخستنەوە. ئەم دەوڵەتە کە دەڵێت 'دەگاکە هی منە، کەی ویستم دەیکەمەوە و کەی ویستیشم دایدەخەم'، وەکو هەڕەشەکەرێکی گەورەیە کە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەنگاو دەنێت. بۆیە سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا لەسەر رێبەرەکەمان و گیراوانی سیاسی دەسەپێنێت.
پارێزەرانی رێبەرەکەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایان کردبوو کە ئەوان بە ریکەوت زانیویانە کە سزای نوێی دیسیپلینیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی فەرهەنگ دیسیپلین بە واتای ئەوە دێت کە بڕیارەکە جێبەجێ بکات و ئەمەش پێوانەکانی ژێر بڕیارەکاندان. ئایا رێبەرەکەمان و گیراوە سیاسییەکان کە لە ئیمرالی دیل کراون، بە پێی کام پێوانە و بڕیارەکانتان نەجوڵانەوە کە سزا بدرێن. ئەوانە رێبەر و ملیتانی دۆزێکی سیاسین. بە راستیدا بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر پێوانەکانتان وەستانەوە، بوون بە شۆڕشگێر و تێکۆشینیان کرد. بۆیە ئەم یارییەی 'سزای دیسیپلین' پێویستە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاشکرا بکرێت. بۆ نمونە، بەم سزای دیسیپلینە، خواردن و ئاوتان لەسەریان بڕی، مافی تەداویکردنتان لێوەرگرتەوە، یان سزای بیرنەکردنەوەو نەنووستنتان بەسەریان سەپاند؟. رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی لەو ناوچەیە، نە دەتوانن کەسوکاریان و نە پارێزەرەکانیان ببینن. نە دەتوانن نامە بنێرن و نە دەتوانن نامە وەربگرن. بە بڕوای ئێمە پێویستە رای گشتیی دیمۆکراتیک ئەم شێوازی سزای دیسیپلینە، ئاشکرا بکات. بە بڕوای ئێمە پێویستە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورۆپا لەم روویەوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
رای گشتی کە لە ئەنجامی چالاکیی گەلی کورد و ژنان دا، کەوتە جموجوڵەوە بۆچی دواتر ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەکرد. گەل و ژنانی کورد لە ناو هەموو بارودۆخێکدا دەتوانن گیانیان بەخت بکەن بۆ رێبەرەکەیان. با کەس گومان لەمە نەکات. ئەگەر لە گرتووخانەکانی تورکیا کە لە ئێستا دە بوونەتە شوێنی ئەشکەنجەکردن، گیراوان ناتوانن ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن و لە دژی بنپێکردنی مافی مرۆڤ ناتوانن بجوڵێنەوە، پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە کۆمەڵگا فێری ژیانی ژێردەستی و تاوانبارکردن بووە. کۆمەڵگایەک کە گوازراوەتەوە بۆ ئەوەی بەدەستی دەوڵەت دەجوڵێتەوە، کۆمەڵگایەکی وەهایە کە لە لایەن فاشیزمەوە ژێردەست و سەلیم کراوە. بۆیە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی خۆیان و بەدەستخستنی ئازادی، پێویستە لە ئیمرالییەوە دەست پێ بکەین و شەپۆلی هێرش و سیاسەتیی گۆشەگیری تێک بشکێنین. بۆ ویژدان و شکۆی مرۆڤایەتی ئێمە مافی 'داد بۆ هەموو کەسێک، ژیانی ئازاد بۆ هەموو کەسێک' دەپارێزین.
پیویستە ژنانی کورد و دۆست و ویژدانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ئەم بارودۆخە قبوڵ نەکەن و بەکەونە جۆڵەو بڵێن، ئازادیی رێبەر ئاپۆ، ئازادیی ئێمەیە، ژیانی رێبەر ئاپۆ هۆکاری هەبوونی ئێمەیە. ئێمە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لەبەردەم ئەم بارودۆخە بە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوەو چالاکیی بەپلان ورێکخراوەیی ئەنجام بدەن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 22 2019 5:23PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2019 8:00PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 22 2019 9:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 149 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-12-2019
📂[ زۆرتر...]
📝 کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی هەبوونی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بۆردومانەکانی ئەم دواییە و ڕاپەڕین | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی هەبوونی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بۆردومانەکانی ئەم دواییە و ڕاپەڕین


هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی باشووری کوردستان و کۆمەڵکوژییەکانی هەمیشە لە ڕۆژەڤدایە. لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هەموو ڕۆژێک داگیرکەر هێرشی کردووە و دەیان شوێنی سیڤیلنشینیان بۆردومان کردووە. ئێمە ئه و هێرشانەی دەوڵەتی تورک بەتووندی شەرمەزار دەکەین. لە 23ی کانوونی دووەم\2ی ڕێبەندان-دا بەهۆی هێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک 4 مرۆڤی وەڵاتپارێز شەهید بوون و لە ڕاپەڕینی شیلادزێ-شدا 2 وەڵاتپارێز شەهید بوون. ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە بە هەڵوێستی بەرخۆدانی نەتەوەیی خاوەندارەتی لە یادی ئه و وەڵاتپارێزانە دەکەین.
هەڵوێستی گەلی شیلادزێ واتادارە
هەڵوێستی گەلانی دێرەلووک، دهۆکدهۆک، باشووری کوردستان و بەتایبەت گەلی شیلادزێ دژ بە فاشیزمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاستی پێویستدا واتادارە. گەنجان، ژنان و بەساڵاچوان چوونەتە سەر بنکەسەربازییەکانی دەوڵەتی تورک و ئاگریان بەرداوەتە بنکەی داگیرکەران. ئەم ڕاپەڕینە لە دژی داگیرکارییە و وەڵامێکە بۆ هەموو ئه و کەسانەی لە بەرانبەر داگیرکاری بێدەنگن.
لەم سەردەمەدا کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدانێکی شکۆدار بەڕێوەدەچێت، ڕاپەڕینی گەلی شیلادزێ بۆ مێژووی باشووری کوردستان لە ئاستی پێویستدا واتادارە. ڕاپەڕینی شیلادزێ و هەڵوێستی بەرخۆدانی بۆ گیانی وەڵاتپارێزی و نەتەوەیی زۆر گرینگە. گەلەکەمان بە هەڵوێستی خۆی پیشانی داوە که هەرگیز نایانەوێت هێزێکی داگیرکەر لەسەر خاکیان بێت.
دەوڵەتی تورک هەبوونی خۆی لەسەر دوژمنایەتی بۆ کوردان دروست کردووە و بەهۆی کۆمەڵکوژییەکانی هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕژێمی سەدام نییە. فاشیزمی دەوڵەتی تورک نەک تەنیا لە باکووری کوردستان، بەڵکوو بە سیاسەتەکەی هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەموو کوردستان.
دەوڵەتی تورک لە جزیر، سوور، سلۆپی، ڕۆبۆسکی و عەفرینعەفرین کۆمەڵکوژکردنی کوردانی کردووەتە هۆکاری هەبوونی خۆی و لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستانیش هەمان ئامانجی هەیە. هەڵوێستی هێرشکاری دەوڵەتی تورک لە دژی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان و لە داگیرکاریی کەرکوککەرکوکدا دەزانرێت. بەم هێرشانە دەیانەوێت نکۆڵی لە هەبوونی کوردان بکەن و لەناویان ببەن.
دەبێ هەموو لایەنەسیاسییەکان بەباشی لە پەیامی شیلادزێ تێبگەن
دەبێ هەموو پارتییەسیاسییەکانی باشووری کوردستان بەباشی لە پەیامی گەلی شیلادزێ و دێرەلووک تێبگەن. ئەم ڕاپەڕینە لە هەمان کاتدا پەیامێکیشە بۆ ئه و کەسانەی کە سیاسەتیان بە گوێرەی یەکێتیی نەتەوەیی داناڕێژن. پێویستە بزانرێت کە ئەوانەی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک نابینن، لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلانی ئێمە دەبن.
لەسەر ئەم بنەمایه بە گیانی یەکێتیی نەتەوەیی جارێکی دیکە سڵاو لە ڕاپەڕینی گەلی شیلادزێ، دێرەلووک و هەموو باشووری کوردستان دەکەین.
28-01-201928-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-01-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 28 2019 8:15PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 28 2019 8:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 28 2019 8:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 307 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی هەبوونی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بۆردومانەکانی ئەم دواییە و ڕاپەڕین

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-01-2019
📂[ زۆرتر...]
☂️ کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) - کۆمەڵێن ژنێن کوردستان | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)


⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو: 👩 ژنان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 70% ✔️
70%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
70%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 3 2017 8:48AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 3 2017 8:48AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,746 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.126 KB Apr 3 2017 8:48AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت؛ سەردێڕی ڕاگەیەندراوی کەژەکە
2.👁️بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان
3.👁️کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی هەبوونی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بۆردومانەکانی ئەم دواییە و ڕاپەڕین
4.👁️کەژەکە لە بارەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و قەندیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
5.👁️کەژەکە: 15ی تەباخ ژیانەوەی کوردستان، ژنان و گەنجانە
6.👁️کەژەکە: ئازادیی ژنان بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت
7.👁️کەژەکە: ئاکەپە یاری بە ئاگر دەکات
8.👁️کەژەکە: بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ قرکەراندا بکرێت دەبێت تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین!
9.👁️کەژەکە: دەبێت بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت
10.👁️کەژەکە: هیواو ئاواتەکانیان بەدی دەهێنین
11.👁️کەژەکە: هیوێ و ئاواتەکێ ساکینەی و هامڕاکانش بەدی باوەرمێنە
📂[ زۆرتر...]
📝 کەژەکە لە بارەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و قەندیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەژەکە لە بارەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و قەندیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە


لە بەیاننامەکەی کەژەکەدا هاتووە:
لە بەرواری 15ی نیساندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر مەخمور و لە ناوچەی زینی وەرتێی سەر بە قەندیلقەندیلیش دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسمانی کرد. ئێمە شەهیدانی کەمپی مەخمور بە رێزەوە بە بیر دێنینەوە و رایدەگەیێنین کە بیرەوەریەکانیان لە کوردستانی دیمۆکراتیک و ئازاد دەهێڵینەوە.
جموجوڵی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ناوچەی زینی وەرتێ سەرنجڕاکێشە
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی لەم قۆناغە قەیراناویەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سیاسەتە میلیتاریستەکانی زیاد بکات، بە دوای پلانێکی دیکەی داگیرکاری و هێرشکردندایە. هێزی سەربازی پەدەکە خۆی لە زینی وەرتێ جێگیر دەکات و لە دەوروبەریشی سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیۆنەکانی زیاد کردووە، ئەمە کارێکی بێمەبەست نیە.
لێدوانەکەی وەزارەتی پێشمەگە راست نیە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە لەم بارەیەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، ئەو هێزەی نێردراوە بۆ ناوچەکە سەر بە ئەوانە. رایدەگەیێنێت، ناردنی فەوجێکی لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ (زینی وەرتێ) رێکارێکی کاتی بوو، لەسەر داوای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بووە. دەیانەوێت بڵێن، ئەو هێزە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی ناوچەکە کراوە. بەڵام بە داخەوە ئەم لێدوانە راستیەکان دەشارێتەوە. چونکە ئاشکرا دەبێت بە ناردنی ئەو هێزە و جێگیرکردنیان لەو ناوچەیە، هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر ژیان دروست دەبێت.چونکە بە ناردنی هێز، مەترسی دروستبوونی شەڕی نێوان پارتە سیاسیە کوردیەکان زیاد بووە و هاوکات ئەو ناوچانە بوردومان دەکرێن.
دەیانەوێت ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو دەرفەتێک بەکار بهێنن
دانیشتوانی ئەو ناوچانە لەم قۆناغی کۆرۆنایەدا نازانن و ناتوانن رووبکەنە کوێ و بەم هۆیەشەوە هەموویان لە دڵەڕاوکێدان. تەنها ئامانجیان ئەوە بوو کە لەم قۆناغەدا بە جێبەجێکردنی ئەم پلانە دەرفەتێک بەدەست بهێنن. لەم بارودۆخەدا دەوڵەتی تورک بە رێگای سەربازی ئەم هەنگاوە دەنێت و هێرش دەکاتە سەر مەخمور و ناوچەکانی دیکە. ئەگەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکەش نەیەوێت ئەم قۆناغە وەکو دەرفەتێک بەکار بهێنێت، دەبێت چاو بەم هەنگاوانەیدا بخشێنێتەوە. ئەگەر قسەی وەزارەتی پێشمەرگە راست بوایا، یەکێتی نشتیمانی ناڕەزایەتی دەرنەدەبڕی و ئەمە بە رەزامەندی هەردوولا ئەنجام دەدرا، بەڵام بارودۆخەکە بەم شێوەیە نیە. فەوجی لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە هێزەکانی زێرەڤانی پێک دێت کە سەر بە پەدەکەیە.
پەدەکە هێز دەنێرێت بۆ ناوچەیەک کە لە ژێر کۆنترۆلی یەنەکە دایە...
هێچ هێمایەکی خێر نابینرێت لەوەی، پەدەکە بێت و لە ناوچەیەکی سەر بە یەنەکە جێگیر ببێت. بە جێگیربوونی ئەو هێزە لە ناوچەکانی قەندیل و زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر بزوتنەوەی ئازادی، ناردنی هێزی سەربازی دەوڵەتی تورک بۆ باشوری کوردستان زیادی کردووە. کاتیک ئەو هیزە دەربازی ناوچەکە بوون، چەکی قوڕسیشی لەگەڵدا نێردرا و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش ئەوانیان پاراست.
هاوتا لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا
ئەم هەنگاوانەی نران و جێبەجێ کران، لەگەڵ هێزی سەربازی دەوڵەتی تورک بە رێکوپێکی بەڕێوە چوو. دەبێت رای گشتی ئەمە بزانێت، ئەو هێزەی لەو ناوچەیە جێگیر کراوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە. کارێکی نالۆژیکیە کە بە مەبەستی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێزێکی سەربازی بێت و لە گردێکی ستراتیجی جێگیر ببێت. بۆیە دەبێت ئەمە باش بزانرێت کە ئەم هەنگاوە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەڕوات و دەبێت لە دژی ئەم هەنگاوانە هەڵوێستی جدی پیشان بدرێت.
دەبێت هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی کوردی هەڵنەخەڵەتێت
ئەم شێوازە سیاسەتەمان بینیوە کە لە شەڕی ناوخۆی کورددا ئێش و ئازاری زۆری بەجێ هێشت. دوژمن، وڵاتەکەمان داگیر دەکات و لە دژی ئەو هێزەی تێدەکۆشێت بۆ ئازادی و دەیەوێت گەلەکەی لە داگیرکاری رزگار بکات، پلانی بۆ دادەڕێژێت و دەیەوێت لەناوی بەرێت. بۆ ئەوەی ئەم پلانەی جێبەجێ بکات، دەیەوێت پشتیوانی هێزی سیاسی کوردی بەدەست بهێنێت و ئەوانیش بکات بە پارچەیەک لەو پلانە قێزەوەنە. دەبێت هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی کوردی نەبیتە پارچەیەکی ئەم یاریە. هەر هێزێکی سیاسی کە بچێتە ناو ئەو یاریەوە، بە هۆی ئەو تاوانەی دژی مێژوو و گەلەکەمان، درەنگ یان زوو دادگایی دەکرێت. بە تێگەیشتن لەم راستیە دەبێت مرۆڤ نەچێتە ناو ئەو یاریەی دوژمن و رێگا بە دوژمنانی کورد نەدات.
هێرشەکەی سەر مەخمور
مەخمور کەمپی پەنابەرانە. 12 هەزار خەڵکی مەدەنی تێیدا دەژین. بەو دەرفەتە کەمەی هەیانە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەکۆشن. لەگەڵ ئەوەش پارتێکی کوردی سیاسی بە ناوی پەدەکە، بۆ ماوەی 9 مانگە گەمارۆی سیاسی، مرۆیی، ئابوری، تەندروستی و لە سەر هەموو ئاستەکانی ژیان، خستووەتە سەر کەمپەکە. ئامانج لەو گەمارۆیە ئەوەیە کە سزای گەل بدات. رژێمە دەسەڵاتخوازەکان بۆ ئەوەی گەل بێدەنگ بکەن، برسیان دەهێڵنەوە. گەمارۆکەی دەستی پەدەکەش بۆ سەر مەخمور کە بە رقەوە بەردەوامە، هەمان ئامانجی لەپشتەوەیە. هاوکات دەوڵەتی تورکیش بە ئۆپڕاسیۆنە ئاسمانیەکانی، هەناسەی لە بەر کۆمەڵگا بڕیوە. لەم دوو بارودۆخەدا لێدانە لە هەردوو لایەنی گیانی و مادی گەل. دەوڵەتی تورک دوژمنە و ئەوەی دەیکات و دەیەوێت بیکات، لێی تێدەگەین، بەڵام پارتێکی سیاسی کوردی چۆن دەبێت بەو رق و قینەوە بەردەوامی بدات بە سیاسەتی گەمارۆدان. ئەمە دەهێڵینەوە بۆ ویژدان و ئەخڵاقی رای گشتی کورد.
دەبێت بە بێ دوودڵی هەڵوێستی جدی بنوێنن
گەل بە هەموو شێوەکانیەوە رووبەرووی مەرگ کراوەتەوە. بۆیە دەبێت باس لەوە نەکرێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە و ناتوانین بچینە دەرەوە و چالاکی ئەنجام بدەین. لە بارودۆخێکی وەها دا کە دوژمن کۆرۆنای کردووە بە دەرفەتێک و هێرش دەکات، دەبێت ئێمەش بە بێ دوودڵی هەڵوێستمان بنوێنین و لە خۆڕاگریدابین. چالاکیەکان هیچ سنوورێکیان نیە، مرۆڤ دەتوانێت خوڵقێنەر بێت. لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە لە دژی ئەو هێرشانەی بەڕیوە دەبرێن و بەردەوامیشن، رای گشتی بە هەستیاریەوە لێی نزیک ببێتەوە. هاوکات دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت هێزە کوردستانیەکان خاوەنداری لە رۆحی یەکیتی نەتەوەی و پشتیوانی نشتیمانی بکەن و ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانیان جێبەجێ بکەن.
16-04-202016-04-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 16-04-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-04-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 17 2020 12:28AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2020 9:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2020 9:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 58 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەژەکە لە بارەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و قەندیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-04-2020
📂[ زۆرتر...]
📝 کەژەکە: 15ی تەباخ ژیانەوەی کوردستان، ژنان و گەنجانە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەژەکە: 15ی تەباخ ژیانەوەی کوردستان، ژنان و گەنجانە


کۆردیناسیۆنی کەژەکە پیرۆزبایی هەڵمەتی 15ی تەباخ/ 24گەلاوێژی کرد و ڕایگەیاند: هەڵمەتی 15ی 'تەباخ' بەرخۆدان و ژیانەوەی ژن، گەنج و ئەوکوردانەیە کە لەبەردەم لەناوچووندا بوون.
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەبۆنەی سالیادی 35ەمینی هەڵمەتی 15 تەباخ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: پیرۆزبایی جەژنی ئازادی 15ی تەباخ لە ژنان، گەلەکەمان و مرۆڤایەتی پێشکەوتوو دەکەین. هەڵمەتی سەربازی 15ی تەباخ لە هەمان کاتدا لە سەرەتای تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێڕی لە دژی کردەوەکانی بکوژ و ئەشکەنجەکارانی زیندانی ئامەدە.
کەژەکە ڕایگەیاند: لەو ڕۆژانەی کە هەبوونی گەل و وڵاتەکەمان گفتوگۆ دەکرا، ئێمە گەیشتینە سەردەمێکی وەها کە هەبوونی داگیرکەریی لە وڵاتەکەمان بووەتە بابەتی وتوێژ و ئاماژ بەوەش کراوە ڕاستییە گیانفیداییەکەمان لە ڕەنجی عەگیدان، زیلانان، مەزلومان، کەمال پیران، حەقی قەراران، دەلالەکان، ئاتاکەکان، مەدیا ماوایان، ئارمانجان، هەڵمەتان ئێستا لە ڕۆژئاوا خولقاوە، لە شەنگالەوە هەتا بۆتان، دێرسم، برادۆست، دەریای ڕەش گورزی قورس لە داگیرکەریی دەوەشێنێت. بۆیە فیشەکی یەکەمی هەڵمەتی 15ی تەباخ، هەنگاوێکی نوێ و ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ڕێکخراوەیی، هێڵێکی نوێی شەڕ و ژیانە.
کەژەکە ئاماژەی بەوەش کرد، پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەتە هێڵی ژیانی ئازادی گەلان و ڕایگەیاند: سیستمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک هیوای گەلان و ژنان ڕۆژبەرۆژ گەورەتر دەکات. پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی گۆڕیوە بۆ داهاتووی ژیانی ئازادی مرۆڤایەتی. بە چالاکی 15ی تەباخ تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد جارێکی دیکە گەشاوەتەوە، کوردستان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕووناک کردوەتەوە.
کەژەکە ڕایگەیاند، گەلی کورد لە پێشەنگایەتی ئۆجالان و بزووتنەوەی ئازادیی بە ڕێبازی شەڕی گەل و شۆڕشگێڕی تێکۆشانە ئازادییەکەی بە ڕێبازێکی پتەو لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە لە دژی داگیرکەریی خۆی دەپارێزێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کورد ئیتر ژیانی بێ ستاتۆ قەبوڵ ناکات، تیکۆشانەکەی بۆ ئەوە لە هەموو ناوچەیەک بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەردەوام دەکات، هەروەها ئەوەش هاتووە: بزووتنەوە ئازادییەکەمان کە ڕێبازی گەریلا مۆدێرنەکانی سەدەی 12یەکەمی خولقاند، گورزی کاریگەری لە فاشیزمی تورکیا وەشاند. بە گورزی بەهێز تێکۆشانی ئازادی سەردەخات. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو دەنێرین بۆ هێزە سەربازییەکانی یەژا ستار و هەپەگە بەهۆی بەرخۆدانەکانیانەوە. ناهێڵین فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بحەسێتەوە. لەم سەردەمەی ئێستادا باشوری کوردستانی کردوەتە گۆرەپانی بەرخۆدانی گەورە و مێژوویی و ئەخلاقی ئازاد فێری تورکیا و هێزە هاوکارەکانی دەکەن. بە هێڵ و هەڵوێستە خۆپاراستنەکانیان نیشانی دەدەن کە پێویستە هێڵی کوردی شکۆدار و مرۆڤە ئازادەکان بە چ شێوەیەک بێت. لە باشووری کوردستان چەندە خیانەت هەبێت هێندەش هێڵی ڤیان سۆران، شەهید هەڵمەتەکان و هاوڕێبازی بوێر و زانای گەلەکەمان هەن. پێش هەموویان بەرخۆدان لە دژی داگیرکردنی باشور، بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو کوردستان ڕۆحی 15ی تەباخە. بۆیە هەڵمەتی 15ی تەباخ، ژیانەوەی ژن، گەنج و ئەو کوردانەیە کە لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندا بوون. ئەو ڕێپێوانە ملیۆنیانەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئازادی بەڕێوەیە. لە دەستیپێکردنی تێکۆشانی ئێمەی ژندا بەشی هەڵمەتی 15ی تەباخدا گەورەیە. پێوەری سەرکەوتنی چالاکی و کارەکانمان لە هەڵمەتی 'بۆ گۆڕین و ئازادی تۆش ڕاپەڕە' بە پێشەنگایەتی گۆڕەپانە کۆمەڵایەتییەکانی دەستیپێکرد، ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. کاتی ئەوە هاتووە کە داگیرکەر لە کوردستان وەدەر بنرێت. بەناوی بزووتنەوەی ئازادی ژنی کوردستانی بانگەوازی دەکەین کە هەڵمەتی ژن لە هەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات فراوان بکرێت، بە چالاکی و بونیاد نان بۆ داهاتووی ئازاد و بە ملیۆنان کەس بڕژێنە ناو گۆڕەپانەکان.
ژن، گەنج و گەلەکەمان بە گشتی بە ڕۆحی ئازادی لەدژی قڕکردنی بە ڕۆحی 15ی تەباخ تێکۆشانی ژیانی ئازاد و شکۆدار بەڕێوەدەبات. ئەو ڕووە لە بەرخۆدانێکی کۆمەڵایەتی، سەربازی دژی گۆشەگیریی نیشان دا. گەلی کورد، ژنانی کوردی لە تێکۆشانی ئازادی بە ئیرادەیەکی گەورە و هەڵوێستی کوردە ئازادەکان بەردەوام دەبێت. بە پێشەنگی ژنان و گەنجانی کورد سەرکەوتن هی گەلی کورد دەبێت. ڕێبەرەکەمان ئازاددەبێت، بە دڵنیاییەوە ژیانی ئازاد لە نوێوە بونیاد دەنرێت. جەژنی ژیانەوەی 15ی تەباخ لە هەمووان پیرۆز دەکەین. بە ئیرادەی ژنانی بە ڕێکخستنبووی گۆشەگیریی بەتەواویی کۆتای پێدەهێنین. بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 13-08-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-08-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Aug 13 2019 9:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 14 2019 8:39AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 14 2019 8:39AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 279 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.157 KB Aug 13 2019 10:22PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەژەکە: 15ی تەباخ ژیانەوەی کوردستان، ژنان و گەنجانە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-08-2019
📂[ زۆرتر...]
📝 کەژەکە: ئازادیی ژنان بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەژەکە: ئازادیی ژنان بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت


ئازادی ژنان بە بەرخۆدانی مسۆگەر دەبێت
بۆ ژنانی دونیا، خوشکان و هاوڕێیانمان:
لەو جوگرافیایەی هەزاران ساڵ پێش ئێستا کە بە پێشەنگایەتی ژن بە کۆمەڵگابوون هۆنرایەوە و تۆوی پێکەوە ژیان چێنرا، لە چیا بەرزەکانی کوردستانەوە بە ڕۆحی نەبەزی تێکۆشان و ئاواتی ئازادیمانەوە سڵاوتان لێدەکەین، بە خۆشەویستیەوە لە ئامێزتان دەگرین. هەموو ئەو ژنانەی لە هەر چوار لای جیهان لەبەرامبەر دەسەڵاتداری پیاوسالاری، پاکتاوکار، داگیرکەر، ڕوخێنەر و کۆیلەکار، دەنگیان بەرزدەکەنەوە، تێکۆشان دەکەن و بەرخۆدانی دەکەن لەناخەوە سڵاو دەکەین. لەکاتێکدا پێشوازی لە 8ی مارسێکی نوێ دەکەین، یادی هەموو ئەو ژنانەی کە بە درێژایی مێژووی زهنیەتی پێنج هەزار ساڵەی سیستەمی پیاوسالار بەرامبەر بە سیاسەتی چینگەرایی، ئەوەی کە ژن پەراوێزدەخات، نکۆڵیکار، چەوسێنەر، کۆیلایەتی و پاکتاو کردن دەنگی نەڕازییان بەرز کردوەتەوە و بۆ ئازادی و یەکسانی تێکۆشانیان کردووە پایەی سەرەکی تێکۆشانی ئەمڕۆمان بنیاد دەنێین. سەرەڕای هەوڵی بێ مێژوو کردن و بێ بەڵەک کردنی سیستەمی دەسەڵاتداری زۆر باش دەزانین ئێمە وەک ژنان خاوەنی کۆنترین، ڕیشەییترین و درێژترین ڕابردووی بەرخۆدانین. بەدرێژایی ئەم مێژووی بەرخۆدانە هەموو ئەو ژنە زانا و تێکۆشەرانەی لە بەرامبەر سیستەمی پیاوسالار، دەسەڵاتخواز، دوژمنی ژن بەرخۆدانیان کردووە بە قەرزاربارییەوە بیردێنینەوە. بە خۆشەویستی و تاسەوە بە دەیان هەزار میلیتان و پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد لە کەسایەتی؛ ساکینە جانسز، زەکیە ئاڵکان، گوڵناز کاراتاش، زەینەب کناجی، سەما یوجە، ڤیان #سۆران#، شیرین عەلەمهولی، شیلان کوبانێ، ئارین میرکان و بە سەدانی تر بیردێنینەوە. لە ڕۆزا لوکسەمبورگ-ەوە تا کلارا زەتکین، لە هەیدا سەنتامیرا-وە تا کیتور ڕانی، لە شادیە ئەبو غەزال-ەوە تا نوانیەروا، لە ماری ژۆنس-ەوە تا دۆریا شەفیق، لە ماری بەیلەریان-ەوە تا لویسە میشێل هەموو ئەو ژنانەی مۆری خۆیان لە تێکۆشانی نێونەتەوەیی ژنان داوە بیر دێنینەوە. بەتایبەت ژنانی کرێکار کە بە تێکۆشانی یەکسانی و کرێکارییان ڕۆڵیان بینی لە ڕاگەیاندنی 8ی مارس دا و لەم پێناوەدا قوربانیاندا بیردەهێنینەوە و هەموو ڕێبوارانی ڕێگاکەیان سڵاو دەکەین. بیرەوەری ئەوان مەشخەڵی ڕوناککەرەوەی ڕێگامانە و بۆ پارچەکردنی تاریکییە سەپێنراوەکان، لە عەقڵماندا ڕوناکی، لە دڵماندا بۆتە ئاگر.
ژنانی خۆشەویست:
ئێمە لە ساتەوەختێکداین کە لە هەر کاتێک زیاتر دوالیزمی نێوان ڕوناکی و تاریکی، جوانی و ناشیرینی، دادوەری و ناهەقی، ئازادی و کۆیلەیی خۆی بەسەر ژن دا دەسەپێنێت و ژنانیش لە هەرکات زیاتر لە بەرامبەر ئەمە پێداگری لەسەر تێکۆشانی ئازادی دەکەن. لەگەڵ ئەمەدا هیچ سەدەیەک وەک سەدەی 21 بۆ ئازادی ژن گونجاو نەبووە. لەم واتایەدا لە قۆناخێکداین کە پێکهاتە و کەشی شۆڕشی ژن تێیدا زۆر بەهێزە. ئەگەرچی سیستەمی پیاوسالاری بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم ڕاستیە هەموو یاریەکانی خستبێتە گەڕ و لە هێرشیشدا بێت، ئێمە وەک ژنان لە زانستی ئەم هەقیقەتەداین و دەبێت بە زانابوونی ئەو ساتەی تێیداین باوەش بە ژیان و تێکۆشاندا بکەین. چونکە لە پاڵ ئیمکانی گەورەکردنی دەستکەوتەکانماندا، زهینیەت و دەسەڵاتی پیاوسالاری بۆ ئاستەنگکردنی ئێمە، لە هەموو شوێنێک هێرشەکانی چڕ کردۆتەوە.
سیستەمی دژە کۆمەڵگای پێنج هەزارساڵەی پیاوسالاری هەمیشە بە گەورەکردن و زیادکردنی پاکتاوکارییەکانی بەردەوامی بە هەبوونی خۆی دەدات. چونکە پشت بە بەرژەوەندی کار دەبەستێت. ئەو شەڕانەی لە دونیادا بەڕێوەدەبرێن ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەم ڕاستیەوە هەیە. ئامانجی سەرەکی جەنگی بەشکردنی سێهەم کە لە سەدەی 21 دا و بە دەستێوەردانی ئەفغانستان و ئێراق دەستی پێکرد و لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا لە سوریا، ئێراق و کورستان لە قوڵبونەوەدایە، ئەنجامدانی دیزاینێکی نوێیە بۆ جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هێزە هەگۆمۆنیەکاندا. لە هەمانکاتدا ئەو شەڕە چەکداریانەی لە کیشوەری ئەفریقا بەردەوامن پەیوەندیان بە چاوسوری بەرژەوەندی کاری مۆدێرنیتە و ئیمپریالیزمەوە هەیە. ئەم شەڕانە تەنها هۆکاری ماڵوێرانی جەنگەکان نین، لە هەمان کاتدا سروشت تاڵان دەکات و لەناوی دەبات. لەناوچونی دارستانە هەزار ساڵەییەکانمان لە ئەمریکای لاتین و ڕۆژئاوای ئاسیا، هەروەها لە کاتێکدا هەڕەشەی وشکە ساڵی هەیە زەهراوی کردنی ڕوبارەکانمان، بە ڕێگای پەروانەی بایی دانراوی گردی گوندەکانمان بە مەتاکردنی تەنانەت هەواکەمان و تاڵانکردنی، تەنها لایەنێکی ئەم ئەکۆ - کۆکوژیەیە لە پێناوی چاوسوری قازانجی کار. بێ هەناسەمان دەکەن. دابونەریتی هەزارساڵەمان، ناسنامەی کلتوریمان، سیستەمی بە کۆمەڵگاییمان لەناودەبردرێت. چونکە زۆر باش دەزانن ئەوەی بەڵەکی نەبێت داهاتویشی نابێت. دەیانەوێت ئێمە بەم جۆرە تەسلیم بگرن. ئەوانەیشی کە پێیان تەسلیم ناگیرێت دەیکوژن. لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا توندوتیژی پیاوان لە هەموو شەڕ و نەخۆشیەک زیاتر گیان لە ژنان دەستێنێت.
بەڵام لەگەڵ ئەمەدا لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا بەقەد ئەوەی لە هیچ سەردەمێکدا ڕوینەداوە ژنان لە ڕیزەکانی بەرخۆداندان. بەقەد ئەوەی لە هیچ کاتێکی تردا نەبینراوە ژنان لە پێناوی ئازادی، ئیرادە، یەکسانی تێکۆشان دەکەن. بەقەد ئەوەی قەت ڕوینەداوە ژنان بە دەنگێکی بەرز لە بەرامبەر پاکتاوکاریەکانی سیستەمی پیاوسالاری دەڵێن نا. ژنان لە بەرامبەر هەموو جۆرە ستەم، تاڵان، کۆکوژی، داگیرکاری دەنگیان بەرز دەکەنەوە. دەڵێن ئیتر بەسە. ژنان دژایەتی دەکەن. ژنان هەماهەنگی دەکەن، یەکدەگرن. ژنان تێکۆشان دەکەن و خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن. ژنان بەرخۆدانی دەکەن، بە ملیۆنان لەسەر پێن. بە ملیۆنان لە مەیدان، چیا، کۆڵان و دەشتەکاندان. بە ملیۆنان خاوەن بڕیارن و هەنگاو بەرەوە دواوە نانێن. دەڵێن چی دەبێت با ببێت، ئێمە ئازادی بەدەست دەهێنینەوە، ئەم سیستەمی پاکتاوکاریە کۆتایی پێ دەهێنین، هەموو زنجیرەکان دەشکێنین و مل کەچ ناکەین. وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد لە بەرامبەر سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوسالاری و دەسەڵاتەکەی تێکۆشانی هەموو ژنان لە ناخەوە و بە جۆشی شۆڕشگێڕی سڵاو دەکەین.
حاشا هەڵنەگرە وەک چۆن بەرخۆدانی ئێوە هێز و ئیلهامە بۆ ئەو تێکۆشانی ئازادیەی ئێمە لە کورستان لە بەرامبەر دەسەڵاتی پیاوسالاری و بێ ئامانی فاشیزم گەورەمان کردووە، دەنگی ئازادی هەر ژنێک لە هەر شوێنێکی دونیا لە چیا و دۆڵەکانی کوردستاندا دەنگ دەداتەوە. تا دەنگدانەوەی دەنگەکانمان لە دژی دەسەڵاتی پیاوسالاری بەرزبێتەوە سیستەمی نێرسالاریش زیاتر دەلەرزێت. ئەو زەمینە پێنج هەزار ساڵییەی لەسەری ڕادەوەستێت زیاتر هەڵدەوەشێت. هەتا درزەکانی قوڵ ببێتەوە ترسی لەناوچونی لە خۆی گەورەتر دەبێت. چونکە تێکۆشانی ئێمە لەگەڵ هەر ڕۆژێکدا کە تێدەپەڕێت زیاتر گەورە دەبێت، زیاتر دەبێتە خاوەنی هێز، زیاتر بە کاریگەر دەبێت. با سیستەمی پیاوسالاری بترسێت، چونکە ئێمە داهاتوی ئازادیمان لە ئێستاوە بنیاد دەنێین. لە هەموو شوێنێک، لەو جێگایەی خۆر لێی دەدات، لەسەر هەر بستە زەمینێک کە ڕوناکی مانگ ڕوناکی دەکاتەوە داهاتووی ژیانی ئازاد بنیاد دەنێین.
هاوڕێیانی ئازیز
لە هەر چوار لای دونیا تێکۆشانی گەلێک بەڕیوە دەبەین کە ئەنجامی گرنگ دەستەبەر دەکات، دەبێتە هۆی گەورەبوونی زانستی ڕەگەزی لای ژنان، هێز دەخاتە ناو هێزمان و مۆراڵ دەدات بە هەموومان.
ئەو هەڵمەتەی (Ni una menos) بە دروشمی ژنێکی تر کەم ناکەین لە دژی کۆ کوژی ژنان لە ئەمریکای لاتین دەستی پێ کردووە سڵاو دەکەین. کوشتنی ژنان ڕوداوی کەسی نین و سەرچاوەی خۆی لە ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی و دوژمنایەتی کردنی ژنەوە دەگرێت. هەر بۆیە لەو باوەڕەداین بۆ پێشگرتن لە کۆ کوژی ژنان، بەڕێوەبردنی تێکۆشانێکی بە کاریگەر لە بەرامیەر زهنیەتی پیاوسالاری مەرجە. پێشگیریە یاساییەکان سەرەڕای هەبوونی گرنگی خۆیان بەڵام کاتێک دەبنە پارچەیەک لە تێکۆشانێکی هەمە لایەنە دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت.
لە دڵەوە سڵاو خۆشەویستی بۆ خوشکانی کڵاو سەوزی ئەرجەنتین دەنێرین. ژن یەکەمین داگیرکراوە لە مێژوو دا. بەم هۆیەوە سنوری دەستبۆنەبرانی، سەربەخۆیی و پاراستنی ئیرادەی خۆی لەسەر جەستەی خۆی یەکێکە لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان. کاتێکی مافی کورتاژ کە سروشتی ترین مافی ژنە دەپارێزین، هەمەلایەنە بەڕێوەبردنی ئەم تێکۆشانە و بۆ گەرەنتی کردنی مافە یاساییەکانی، شەڕکردنمان لەگەڵ زهنیەتی پیاوسالاری گرنگیەکی حاشاهەڵنەگرە.
هاوڕێیانی زاپاتیستیمان کە هەم لە دارستانەکانی چیاپاس لە بەرامبەر دەوڵەتی مەکسیکا و لە دژی سیستەمی گڵۆباڵی کاپیتالیزم بەرخۆدانی دەکەن و لە هەمان کاتیشدا سیستەمی کۆمیناڵی خۆسەر بنیاد دەنێن ئەم ساڵ بە هۆی هێرشی دژوارەوە نەیانتوانی دووەمین پێگەیشتنی ژنانی تێکۆشەر ڕێکبخەن. دەمانەوەێت پێیان بڵێین: هەڤاڵان، بزانن ئەو ئاگرەی ئێوە هەڵتان کردووە لە کوردستانیش کڵپە دەدات. هەروەک ئەو ئاگرەی کە ئێمە هەڵمان کردووە و دڵی ئێوە گەرم دەکاتەوە. لە زاگرۆسەوە تا سیرا مادرا، لە فراتەوە تا ڕوباری ئسوماکینتا تێکۆشانمان یەکە، بەرخۆدانمان یەکە و گەلانمان خوشک و بران. لە بەرخۆدانتان لە بەرامبەر لەشکری داگیرکەر پشگیرتانین، پڕاوپڕ باوەڕمان بە سەرکەوتنتان هەیە لەم بەرخۆدانەدا. ئێوە بە خۆشەویستیەوە سڵاو دەکەین و هاوڕێیانە و خوشکانە لە ئامێزتان دەگرین.
بەڕێزەوە تاک بە تاکی نەترسانی بەرزکەرەوەی بەرخۆدێرانی دەماڤێند تا هیدوکوش، غەزا هەتا مەیدانی تەحریر بە خۆشەویستیەوە سڵاو دەکەین. ڕایدەگەیەنین هاودەنگی ژنانی ئێرانین کە 40 ساڵە لە دژی بێ ئامانترین و لەڕوترین زهنیەتی پیاوسالاری بێ ئەوەی تەسلیم ببن بەرخۆدانی دەکەن و سەرەڕای هەموو هەڕەشە و هێرشەکان ئازادی بەرنادەن و لە تێکۆشاندان. لەپاڵ ژنە نەترسەکانی ئەفغانستانداین کە لە دژی دەستێوەردانەکانی ئیمپریالیزم و هاوکارە چەتەکانی دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە و لە دژی ئەو زهنیەتە دوا کەوتووەی ژنان وەک سۆبژە نیشان دەدات بەرخۆدانی ڕادیکاڵ ڕێکخستن دەکەن. پشتیوانی هاوڕێیانی فەڵەستینیمان دەکەین کە لە دژی داگیرکاری شانیاندایە ژێر تێکۆشانی ئازادکردنی خاکەکەیان و نیشانیان دا ئەگەر ئاشتیەکیش هەبێت دەبێت بە شەرەف و دادوەرانەبێت. سڵاوی شۆڕشگێڕی خۆمان بۆ ژنانی عەرەب، سوریانی و ئێزیدی دەنێرین کە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی دژی #داعش# یان کرد و بە هەموو ژنانی جیهانیان نیشاندا کە پاراستنی جەوهەری بۆ هاوڕەگەزەکانیان چەندە مەرجێکی هەنووکەییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دووەم شۆڕشی ژنان هەقیقەتێکە و ئێمە هەموومان یەکێکین لە پارچە پیرۆزەکانی ئەم هەقیقەتە. هەموومان پێکەوە ئەم تاریکاییە سەپێنراوە دەگلێنین و ئەم خاکە دەهێنینەوە ئاستی نیشتیمان بوونی دایکە خوداوەندەکان. دەنگی شۆڕشی ژنان لە ئێستاوە بەرز دەبێتەوە، لە ڕۆژئاواوە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاو دەبێتەوە. لەم ڕۆژانەدا کە داعش بە پێشەنگایتی ژنان ڕوخێنرا جارێکیتر دەمانەوێت سەرنج ڕابکێشینە سەر ئەو بەرخۆدانەی لە #عەفرین# لە بەرامبەر لەشکری داگیرکەری تورکیا بەردەوامە. بۆ ئێمە عەفرین شارێکی ژنانە و ئەو شارە هەرگیز بۆ چەتەکانی دوژمنی ژن چۆڵ ناکەین. وەک چۆن لە 8ی مارسی ساڵی پێشودا وتمان ژنی عەفرین شۆڕش دەپارێزێت ئەم ساڵیش بانگ لە هەموو ژنانی خوشکمان دەکەین لە جیهان بۆ ئازادی عەفرین لە دژی داگیرکاری تورکیا دەنگی خۆیان بەرزکەنەوە. بەڵێن دەدەین تا کۆتا ژن و منداڵێک کە لەلایەن داعشەوە دەستگیر کراون ڕزگار نەکرێن تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین، بەردەوام دەبین لە خواستنی حسابی ئەو تاوانەی لە بەرامبەر ژنانی شەنگال کە ویژدانی سەردەمەکەمانن ئەنجام دران. بەهێزکردنی سیستەمەکانی خۆسەری دیموکراتی و پاراستنی جەوهەری بە پێشەنگایەتی ژن بەهێزترین وەڵامە لە بەرامبەر فەرمان و تاقە ڕێگای ئاستەنگکردنی فەرمانە بێ ئامانەکانە لە داهاتودا.
لەبەر بەرپاکردنی تێکۆشانی ئازادی ئەو بە هەزاران یان بە سەدان هەزار ژنەی لە زیندانەکاندا بەند کراون، ئەو بەرخۆدانەی گیراوانی سیاسی لە نێوان چوار دیواردا گەیەندویانەتە بڵندگۆ سڵاو دەکەین. ئێوە سەرەڕای هەموو ئەشکەنجە پسکۆلۆژی-جەستەیی، سزا و گۆشەگیریەکان ئەو پێشەنگانەن کە تەسلیمبونتان قبوڵ نەکردووە و زیندانتان کردووە بە گۆڕەپانێکی بەرخۆدان. لەوە دڵنیابن کە دیوارەکانی نێوانمان چەندە بەرز و ئەستوریش بن هیچکات ناتوانن ئێمە لە یەک جیا بکەنەوە. بەم هۆیەوە بەتایبەت بۆ گیراوانی سیاسی ژن لە زیندانەکانی تورکیا کە لە دژی گۆشەگیری دەستیان بە مانگرتن کردووە سڵاوی تایبەت دەنێرین و بانگ لە هەموو ژنانی دونیا دەکەین ببنە دەنگی هاوڕێیانی زیندانیان و خاوەنداری لە چالاکیەکەیان بکەن.
لەم چەند ساڵەی دوایی دا ئەو مانگرتنانەی ژنان کە لە چەند وڵاتێک دەستی پێکراوە، لە 8ی مارسی ئەم ساڵدا بە جوگرافیایەکی زۆر بەرفراوانتر دا بڵاو دەبێتەوە. بەتایبەت لەم ساڵدا هەموو ئەو ژنانەی لە زۆر شاری جیاوازەوە بەشداری مانگرتنەکانی ئەڵمانیا دەکەن لە دڵەوە سڵاو دەکەین و لە ئامێزیان دەگرین. دەبێت بزانرێت ئێمە وەک ژنان هێزی ڕاوەستاندنی ژیانمان هەیە. بەس گەر بە ڕێکخستن کراو بین. چاوەڕوانی هەموو هەڤاڵانی ژن لە مانگرتنی ئەمساڵی 8ی مارسی ژنان بە تایبەت لە ئەڵمانیا لە نێوان هەموو گروپە جیاوازەکاندا لە هەموو لایەک بنیادنانی تۆڕی هاوبەش و ڕێکەوتنی هەمیشەیین. سنور نەداربوون بە ڕۆژێکی ڕۆژ ژمێرەوە، بە هەمیشەیی کردنی یەکێتیەکەمان و لەسەر ئەم بنەمایەش هاوبەشکردنی تێکۆشانەکانمان پێویستی و ئامانجێکی سەرەکییە کە چەرخەکەمان کردویەتیە ناچاریەک.
ئەو ژنانەی لە ئەمریکا بە کەمپینی (#MeToo) بە دروشمی کاتی پڕبۆوە کە ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی ئاشکرا دەکات لە زۆرێک لە گۆڕەپانەکانی ژیان دا و کلتوری دەستدرێژ و لاقەکردنی سەر ژنان تاشیر دەکەن، هەروەها ڕێپێوەرانی واشنگتۆنی ژنان لە دژی دوژمنی ژنان ترومپ و ڕاگەیاندنی قبوڵ نەکردنی نوێنەرایەتی تروپ سڵاو دەکەین. هەروەها ژنانی بەرخۆدێری ڕەشپێست کە لە دژی جیاکاری، نەتەوەپەرستی، توندوتیژی دەوڵەت تێکۆشان دەکەن لە ئامێز دەگرین. هەموو ئاواتمان مەزنترکردنی میراسی 200 ساڵەتانە بە گەورەکردنی هەڵوێستەکانتان بە وەرچەرخاندنە سەر ڕێکخستکردنێکی بەهێز.
ژنانی خۆشەویست:
وەک ئەوەی زۆربەتان دەزانن وەک گەل و تەڤگەریش لە دژی فاشیزمی تورکیا لە ناو بەرخۆدانێکی گەورەداین. پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئەو بەرخۆدانیە لە ژێر دروشمی گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم بڕوخێنین تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ببینین ژنان بەڕێوەی دەبەن. هاوڕێمان و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی و پەرلەمانتاری #هەدەپە# لەیلا گوڤەن لە7.11.2018وە لە ناو زینداندا دەستی بە مانگرتنی لەخواردن کرد بەشێوەیەکی بێ سنور. لە ناو سەدان کوردی هاو ڕێگای لەیلا گوڤەندا کە لە مانگرتنی بێ سنوردان بە دەیان مانگرتوی زیندانیکراوی ژن هەن. تاقە داخوازی مانگرتنەکان، کۆتایی هێنانە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کە 20 ساڵە لە زیندانی دورگەی ئیمڕاڵی زیندانی کراوە. ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەیەکی چەتەگەری بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ناتۆ لە 15ی شوباتی سالێ 1999 دا لە وڵاتی کینیا فڕێنرا و تەسلیمی دەوڵەتی تورکیا کرا، لە تەموزی ساڵی 2011ەوە ڕێگا بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرانی نادرێت کە سروشتی ترین مافەکانیەتی. لە بەرامبەری تاقە مافێکی یاسایش جێبەجێ ناکرێت. بە تەنها لە حوجرەیەکدا دەستگیر کراوە. لەو دورگەیەی تێیدا دەستگیر کراوە یاسای تایبەتی کەسی لەسەر جێبەجێ دەکرێت. دەوڵەتی تورک یاساکانی خۆی پێکناهێنێت و سیستەمێک جێبەجێ دەکات کە مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی تێیدا نیە. لە کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (سی پی تی) تا هەموو ئەو دامودەزگایانەی لەم بارەیەوە پەیوەندیدارن، بە بێدەنگ بونیان پشتگیری لەم سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییە دەکەن.
عەبدوڵا ئۆجالان وەک هەر گیراوێکی سیاسی نیە. ڕێبەری گەلێکە کە ناوەکەیشی قەدەغەکراوە. لە سالێ 1970 بەو گروپە خوێندکار و گەنجانەی پێشەنگایەتی بۆ دەکردن پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراند و ئەمڕۆ بنیادنەری تەڤگەری بە ملیۆنان جوڵانەوەی جەماوەرییە. ئەو ڕاستینە سیاسی، ئایدۆلۆژی، پاراستن و بەڕێکخستنبوونی کۆمەڵایەتیەی ژنانی کورد کە ئەمڕۆ بۆ هەموو دونیا بۆتە ئیلهام و حەیرانی، ڕاستەوخۆ ئەنجامی ڕەنجی ڕێبەر ئۆجالانە. ئەو پارێزنامانەی لە زینداندا نوسیونی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهاندا هەموو تەڤگەرە دژە سیستەمەکان، گەلانی ناوچەکە، ڕێکخستنەکانی ژنان، پارتە چەپ و سۆسیالیستەکان و هتد... بە هەیەجانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، چەمک و تیۆریەکانی فەلسەفەی ئازادی و دیموکراسیەکەی بە نمونە دەگیرێت. ئەوەی لە کەسایەتی ڕێبەرەکەمان عەبدوڵڵا ئۆجالان دا گۆشەگیر دەکرێت، چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردە، هیوای ئاشتییە، پێکەوە ژیانی گەلانە، ئازادی ژنانە. بە هۆی ئەوەی ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر گۆشەگیریدایە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا هەر دەچیت هەڵدەکشێت، شەڕ و پێکدادانەکان قوڵتر دەبنەوە، نەتەوە پەرستی وەحشیگەر دەبێت. ئەوەیشی بە ڕێژەیەکی زۆر لە فاشیزم، نەتەوەپەرستی، دوژمنایەتی کۆمەڵایەتی، شەڕ و پێکدادانەکان، قەیرانە ئابوریەکان کاریگەر دەبێت ژنانن.
لە کەسایەتی عەبدوڵڵا ئۆجالاندا کە بەڕادەیەک لە ڕێبەری هیچ شۆڕشێکدا بەرجەستە نەبووە شیکاری بۆ پیاوێتی کردووە و ئازادی ژنی کردۆتە ناوەندی شۆڕشی کۆمەڵایەتی، ئەوەی لە ژێر گۆشەگیریدایە ئێمەین. هەرە زێدە ئێمە ژنانین. بەم هۆیەوە دەڵێین ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی ئێمەیە. بەم هۆیەوە لە چالاکیداین، بەم هۆیەوە ڕۆڵی پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەگرینە سەر شانی خۆمان. چونکەە ئەگەر ئەو ئازاد ببێت ئێمەش ئازاد دەبین. ئەگەر ئێمە بەرخۆدان فراوان بکەین گۆشەگیری کۆتایی دێت، فاشیزم بندەکەوێت، کوردستان ئازاد دەبێت. چاوەڕوانیشمان لە ئێوە، لەم تێکۆشانەماندا لەپاڵ ئێمەدا بونتانە، هاوکاربونتانە، هاودەنگ بونتانە، لەگەڵ ئێمەدا لە بەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانتانە.
ئەمڕۆ پێویستە بۆ ڕاوەستاندنی ئەو فاشیزمەی ڕژێمی ئەردۆغان نوێنەرایەتی دەکات یەک بگرین. چونکە فاشیزم لە هەرکەس زێدەتر هێرشی ژنان دەکات و دەستەکەوتەکانی زەوت دەکات، ڕۆڵی کلاسیکی بەسەردا دەسەپێنێت. وەک چۆن ئەمە لە تورکیا دەبینین، لە بەرازیلیا، بەرشەلۆنا، فلیپین، دوتەرتە، لە وڵاتی ڕوسیا لە پوتین دا و لە ئەمریکا لە کەسایەتی ترومپ دا دەتوانین بیبینین. تایبەتمەندی سەرەکی فاشیزم دوژمنکاری ژنانە. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد دەڵێین، لە دژی ئەو دەسەڵاتە پۆپیلیستە فاشیستەی هەڕەشەیە لەسەر ژیانمان، با تێکۆشانەکانمان هاوبەش بکەین. لە دژی فاشیزم کات کاتی هۆنینەوەی قەڵغانی بەرخۆدانی ژنانە. کات کاتی دەست یەک کردن، یەکگرتن و بەمەش ڕێگەنەدانی فاشیزمە. دەتوانین ئەمە بکەین. بەم ڕۆحی بەرخۆدانە بەرخۆدانی ژنانی کورد و تورکیا لە بەرامبەر فاشیزم گەر بە تێکۆشانی هاوبەش بگاتە بڵندگۆ بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕوخێنێت. وەک ئەوەی خوشکانی تورکیامان دەڵێن ئێمە پیکەوە بەهێزین، چۆک دانادەین و ڕێگا بە فاشیزم نادەین.
هاوڕێیان:
لە هەموو شوێنێک شاهیدی بۆ دروستبوونی زانستی ژن، ناڕازی بوون و بەرزبوونەوەی چالاکیەکانی ژنان دەدەین. ژنان لە بەرامبەر کلتوری دەستدرێژی، جیاکاری، پاکتاوکاری، داگیرکاری، کۆمەڵکوژی و توندوتیژی ڕادەوەستن، شەرمەزاریان دەکەن و بەرخۆدانی دەکەن. ژنان داواکاریەکانیان بەرز دەکەنەوە، داخوازی چۆنیەتی ئەو ژیانەی دەیانەوێت بیکەن بە دەنگی بەرز دەهێننە زمان. گەشتوینەتە ئاستێکی زۆر جددی هەڵمەتبردن. لە کاتێکی کورت دا خاوەنی هێزی ڕژاندنە سەر شەقامی بە سەدان هەزار و ملیۆنانین. ژمارەمان تا دەچێت بەرزتر دەبێتەوە. هەر ڕۆژێک تێدەپەڕێت زیاتر گەورە دەبین. ڕەنگاوڕەنگین، دینامیکین، بە بڕیارین، خاوەن ئیدیعاین، بەهێزین.
ئەوەی ئێستا گرنگە، بە زیاتر بەڕیکخستن کردنی تێکۆشانەکەمان هیزی گۆڕانکاری خستنە مەیدانە. دەبێت باش بزانرێت کە یەکەم پێوانەی تێکۆشانی ئازادی ژن، خۆ بەڕیکخستن کردنە. تا ڕێکخستن نەبێت ئازادی ئەگەری نیە. لەگەڵ ئەمە دا پێوستە چالاکی شەرمەزارکردنەکان بکەینە ڕێکخستنبوونی هەمیشەیی. کەش و هەڵوێستی ژنان لە چارەکی یەکەمی سەدەی 21 دا تەنها کاردانەوە نا بەڵکو بووە ڕێخۆشکەر بۆ تێکۆشانی بنیادنانی ژیانی ئازاد. واتا ئیدی پێویستە تێکۆشانەکەمان هەنگاوێکی تر بەرەوە سەرەوە بەرین. دەبێت ناڕەزاییەکانمان بەڕێکخستن بکەین و لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوسالاری ئانتی دیموکراتی و دیکتاتۆری بەرفراوانتر و گشتگیرتر تێکۆشان بکەین. چونکە ئەگەر تێکۆشانمان پارچەبێت و گشتگیر نەکرێت لە ئاستی پێویست دا نابینە هێزی گۆڕانکاری. لە کاتێکدا کات کاتی وەرچەرخانی سەدەی 21 م بۆ زەمانی ئازادی ژنە. کەشی ئەم ڕاستیە لە هەموو کاتێک گونجاوترە. وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد، بۆ هاوبەشکردنی تێکۆشانی ژنانی سەرتاسەری جیهان پێشنیارەکەمان وەک کۆنفیدرالیزمی جیهانی ژنان بەناو دەکەین. کۆنفیدرالیزمی جیهانی ژنان بێ ئەوەی وەک یەکمان بکات، هاوبەشبوون بە پاراستنی خۆسەریەکان، پێشخستنی یەکێتی تێکۆشانی ژنانی دونیا دەکاتە ئامانج. وەک ڕێکخستن و تەڤگەرەکانی ژنان بە تێپەڕاندنی پارچەیی و دابڕانەکانی نێوانمان و پێشخستنی هەڵوێستی هاوبەش، دەبێت بتوانین ستراتیژی و تاکتیکی تێکۆشانی هاوبەش دابنێین، لە چالاکیدا هاو هەڵوێست بین و میکانیزمای هاوبەش بنیاد ببێین. بۆ ئەمەش پێویستیمان بە گفتوگۆی هاوبەشە بۆ دیاریکردنی بڕیار، چەمکی ڕێکخستن و مەبدەئی هاوبەش. وەک تەڤگەر ڕێکەوتنی کۆمەڵاتیی کە ساڵی 2012 ڕامانگەیاندبوو و ئێستا لە ناو پلانی کارماندایە لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ ئێوە تاوتوێی دەکەین و لەو باوەڕەداین چوارچێوەیەکی بنەڕەتیمان بۆ کاری هاوبەش پیشان بدات.
ژنانی بەرخۆدێر:
ڕۆحی ئەو زەمانەی تێیداین فەرمانی بڵندکردنی تێکۆشانی ئازادیمان پێ دەدات. سەد ساڵەکەمان سەرەڕای ئەوەی ئەگەری وەرچەرخینە سەد ساڵی ئازادی ژنمان پێ دەدات لە هەمان کاتدا ناچاریەکە دەبێت پێکی بهێنین. وەرن بۆ ئەمە با پێکەوە بین. وەک ژن لە هەموو دنیا هەستینە سەر پێ. ئێمە دەڵێین بەرخۆدانی ژن ئازادی دێنێت. ئەگەر وایە با لە دەوری ئاگری ئازادی بگەینە یەک، دەست بخەینە دەستی یەک و چۆپی هەڵپەرکێی ئازادی بگرین، کڵپە بدەینە ئاگری شۆڕش. هەموو ڕۆژێک بکەینە 8ی مارس و لە دژی پاکتاوکاری، فاشیزم، داگیرکاری و زهنیەتی پیاوسالاری تێکۆشانمان هەمیشەیی بکەین. ئەوکات دونیا جوان دەبێت، ئەو کات شۆڕش ڕوو دەدات. با هەموومان پێکەوە شۆڕشی ژن مەزن بکەین و داهاتوی خۆمان بهۆنینەوە.
با ڕێگا بە فاشیزم نەدەین
ئازادی ژنان بە بەرخۆدانی مسۆگەر دەبێت
ژن ژیان ئازادی
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی کورد (KJK)
#06-03-2019#

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-03-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 6 2019 9:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 8 2019 8:39AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 8 2019 8:39AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 263 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەژەکە: ئازادیی ژنان بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-03-2019
📂[ زۆرتر...]
📝 کەژەکە: ئاکەپە یاری بە ئاگر دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەژەکە: ئاکەپە یاری بە ئاگر دەکات


کۆردیناسیۆنی کۆما ژنێن کوردستانێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ئاگرەکەی ئیمڕالی پەیوەندی بە 'گەیشتن بە کۆتایی ڕێگا و چارەسەرنەکردنی' دەسەڵاتی ئاکەپەوە هەیە و ئاماژەی بەوەکرد، ئاکەپە بە ئامانجگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، بە سیاسەتی قڕکردن بەرانبەر گەلەکەمان، بە شەڕی دژی هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت، بە پێچەوانەیەوە زودتر کۆتایی پێدێت.
ڕاگەیەنراوی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
'پەیامی قڕکردن و پلانی نوێی لەناوبردن'
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە جارێکی تر بە هۆی ئەوەی هەنگاو نانێت و گەیشتووەتە کۆتایی ڕێگا لەناو هەوڵی پیلانگێڕی و هێرشی نوێدایە. دوایین جار 27ی شوبات وەزیری ناوخۆی فاشیستی تورک سولەیمان سویلۆ لە لێدوانێکی تێکدەرانەدا وتی، 'لە دورگەی ئیمڕالی ئاگرکەوتووەتەوە' ئەوەش نیشانەی پیلانگێڕی نوێیە. لە دورگەی ئیمرالی ئاسایشێکی توندوتوڵی دەوڵەتی تورک هەیە. ئەگەر لە ئیمڕالی ئاگر بکەوێتەوە، واتە بە ئەنقەست و بە دەستی دەوڵەت ئاگرەکە کەوتووەتەوە. ئەم هەواڵە هەم بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیە و هەم پیشانی دەدات، پلانی نوێی لەناوبردن و قڕکردنی نوێ ئەردۆغانی فاشیست لەسەر گەلی کورد و ژنان بەردەوامە و بەم واتایە دێت.
ڕێبەر ئاپۆ لەناو سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی لە ساڵی 1999ەوە، واتە 21 ساڵە بە پێشبینی گەورەکانی، فیداکاری و فشار و زەحمەتیەکان، بۆ ئەوەی کێشەی کورد بە رێگای دیموکراسی و ئاشتیانە چارەسەر ببێت، هەوڵی زۆر گەورەی داوە. ڕایگەیاندووە کە برایەتی هەزار ساڵە تورک و کورد، بە قبوڵکردنی هەبوون و ئیرادەی کورد بە شێوەیەکی بەهێز دەتوانێت بەردەوامی پێبدرێت و دەستکەوتی گەورە بەدەست تورکیاوە بهێنێت. هوشداری داوە لە دۆخی پێچەوانەدا دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد زیانێکی گەورە دروست دەکات و دەگاتە کۆتای رێگا.
'دەیانەوێت تۆڵەی پارچەبوونیان لە کورد بکەنەوە'
سەرۆکی فاشیستی تورک ئەردۆغان بە هۆی سیاسەتی هێرشکار، قڕکەر و دوژمنایەتی ئازادی و پیلانگێڕ و ئیمپڕیال، تورکیا بەرەو گەورەترین قەیرانی ئابۆری، سەربازی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی دەبات. قەیرانێکی گەورە هەیە. ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. وا دەزانێت بە تەنها بە فشار، توندوتیژی، دەستگیرکردن، هەڕەشە و کۆمەڵکوژی دەتوانێت ئەنجام بەدەست بێنێت. لەم قۆناغەدا دەسەڵاتی ئاکەپە هیچ کاتێک وەک ئێستا بەرەو دواوە هەنگاوی نەناوە، نەکەوتووە، نەتواوەتەوە و نەدۆڕاوە. ئەو پارتانەی لە ئاکەپە جیابوونەوە، پارچەبوونی ناوخۆیی و تواندنەوەی ناوخۆییان زیاتر کرد. ئیدی میللیەتگەری و هێرشکاریش هیچ نرخێکی نەماوە. ئەمە دەزانن. تۆڕەیی و دڕندەییان بەم هۆکارەیە. دەیانەوێت تۆڵەی ئەوەی لە ڕێبەرمان و گەلی کورد بکەنەوە. بەردەوامیدان بەو سیاسەتە قڕکەرانە بە تەنها کۆتایی بە ئاکەپە و ئەردۆغان زودتر دەهێنێت و بە کەڵکی هیچ شتێکی تر نایەت. لەبەرئەوەی گەلی کورد، ژنی خاوەن عەقلیەت، هەڵوێست و ڕێکخستنە گەورەکانی ئازادی بوونیان هەیە. لەبەرئەوەی تەڤگەری ئازادی ژن، گەلەکەمان، بە کوشتن، زیندانیکردن، کۆچبەرکردن، بێکارهێشتنەوە، بە سیاسەتی قێزەونی شەڕی تایبەت ناتوانرێت لەناو ببرێن. مرۆڤی کورد تەسلیم نابێت. گەلەکەمان، ژن، گەنج و هەموو هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا بەرخۆدان دەکەن و لەسەر بەرخۆدان بەردەوام دەبن.
بە سوتاندنی دارستانەکانی دورگەی ئیمڕالی، هەوڵ دەدرێت ڕێبەرمان لەناوببرێت. بلاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە دوای کۆنگرەی هەدەپەهەدەپە، دوای ڕۆژێک لە ساڵیادی موتابەقاتی دوڵمەباخچە و بەر لە 8ی مارس، بە واتای گەیشتن بە کۆتای ڕێگا و نەچارەسەریە. دەیانەوێت بە پلانێکی نوێی توندوتیژی هەم ڕۆژەڤ بگۆڕن و تێکی بدەن و هەم خۆیان ڕزگار بکەن. لە کەسایەتی ڕێبەرتی ئێمەدا دەیانەوێت هیوای ئازادی گەلی کورد، بەرخۆدانی گەلی کورد کۆتایی پێبهێنن. بە زیادکردنی ئەشکەنجە، فشار، هەڕەشە و سیاسەتی هەڵخەڵەتاندنی سەر رێبەرتیمان، بە گەشکردنی ئاستی توندوتیژی وادەزانن ڕزگاریان دەبێت. بەڵام ئەم نزیکاتیە بەرخۆدانی گەلەکەمان و ژنان گەشتر دەکات.
'ئەمە یاریکردن بە ئاگرە'
ئەم سیاسەتە قێزەونەی کە دەیانەوێت لەسەر رێبەرمان بەردەوامی پێبدەن، ئەم سیاسەتە قێزەونە و پۆلیتیکای قێزەون بە تەئکیدی یاریکردن بە ئاگرە. نە تەنها لە تورکیا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش و لە جیهانیش ڕیگا بۆ هەندێک ئەنجام دەکاتەوە. دەوڵەتی تورک بەم سیاسەتەی قڕکردن و کۆمەڵکوژیە ناگاتە هیچ ئەنجامێک. ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەم سیاسەتانە بەردەوامی پێبدات. کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دەهێنێت. ئاکەپە بە ئامانجگرتنی ڕێبەرمان، بە سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلەکەمان، بە شەڕی دژی ئازادی و دیموکراسی هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت، بە پێچەوانەوە کۆتایی بە خۆی دەهێنێت. ئەم سیاسەتە هێرشکارە بە بەرخۆدانی گەلەکەمان، ژنان و هیزە دیموکرات و ئازادیخوازەکان ئەوان دەگرێتەوە. تێکدەریەکان، سیاسەتی لەناوبردن و هەڕەشە و هەڵخەڵەتاندن لە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام بەدەست ناهێنن. بە شێوەیەک کە ئەوانیش پێشبینی ناکەن، بە شێوەیەک کە بیریشی لێناکەوە، دەدۆڕێنن. لەبەر ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە جیهان ڕاستی کوردی خاوەن ئیرادە و بەرخۆدێر، ڕێکخستنکراو و راستی ژنانی ئازاد هەیە.
لەبەرئەمەش بانگەوازیمان بۆ ژنان، گەلەکەمان، گەلان و هەموو هێزە ئازادیخوازەکانی جیهان و دیموکراتەکان ئەوەیە لەدژی دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی فیزیکی رێبەرمان دەکاتە ئامانج، بە سیاسەتی قڕکردن بە کۆنسەپتی لەناوبردن و هەڵخەڵەتاندن و دیلکردن کە لە کەسایەتی رێبەرمان، گەلەکەمان دەکاتە ئامانج، هەستنە سەر پێ و شەرمەزار بکەن، بە ڕێپێوان و میتینگ بەرخۆدان بکەن. لەم قۆناغە هەستیار و تایبەتەدا پێویستە هەر کەسێک بە پێی توانای خۆی خاوەنداری لە هەڵویستەکان بکات و هەستێتە سەر پێ. لەبەرئەوەی گەلی کورد، ژنان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئابرۆمەندانە و ئازاد بژین، گرێدراوی بەرخۆدانێکن کە لە ساڵی 2020 بەرەو پێشەوە براوە.
'ئاکەپە کۆتایی بە خۆی دەهێنێت'
دۆخی ڕێبەری ئێمە نە تەنها کوردستان، کاریگەری لە سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دادەنێت. گەلانی جیهان، گەلەکەمان و ژنان ئەوە دەزانن و پێویستە بە پێی ئەوە بجووڵێنەوە و هەڵویست پیشان بدەن. گەلەکەمان و ژنان تا زانیاریەک لەسەر دۆخی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەدەستنەهێنن، پێویستە لە ناو چالاکیەکاندا بن. پێویستە بانگ لە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و دەزگا پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەکان بکەن کە هەستیار بن. دۆخی ئۆجالان هەبوون و نەبوونی کوردە. گەلەکەمان و ژنان بەم هەستیاریە دەژین. خاوەنداریکردنی گەنجان، ژنان و گەلەکەمان لە باکووری کوردستان لە ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانیان، ئەم قۆناغە دیاری دەکەن.
'پێویستە گەلی باکوور بڕژێتە ناو گۆڕەپانەکان'
پێویستە گەلەکەمان لە باکووری کوردستان بڕژێتە ناو گۆڕەپانەکان. هیچ شتێکمان نییە لەدەستی بدەین. پێویستە بە تەنها لێدوان و راگەیەنراو نەبێت. لە ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهەڵات، شەنگال و ئەوروپا و ڕووسیا و هەر شوێنێک کە کوردی لێیە هەستنە سەر پێ. پێویستە بێوەستان لە ناو چالاکیدا بن. پێویستە ژنانی کورد بە چالاکیەکانیان چالاکیەکانی 8ی مارس و دۆخی ڕێبەر ئاپۆ بکەن بە یەک و بە ڕوحی بەرخۆدان و ئازادی چالاکیەکان گەشتر بکەن. ئازادی ڕێبەرایەتی، ئازادی ژنان، گەلەکەمان و گەلانە.
' تا چاوپێکەوتن ئەنجامدەدرێت'
پێویستە تا خانەوادە و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئەنجام دەدەین هەموو چالاکیەکان لەسەر ئەم بناغەیە ئەنجام بدرێن. بە هیچ شێوەیەک لێدوانەکانی دەوڵەت ئێمە ڕازی ناکات. دۆخی ڕێبەرمان بە تەنها بە چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو ئاشکرا دەبێت.
لەبەرئەمەش سەرەتا بانگ لە ژنان، گەنجان و هەموو هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان و گەلان و دۆستەکانمان لە جیهان دەکەیەن، بە هەستیاری هەستنە سەرپێ و بە زودترین کات چالاکی ئەنجام بدەن و بڵێن، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'.[1]
29-02-202029-02-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 29-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-02-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 29 2020 3:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 29 2020 3:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 29 2020 3:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 128 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەژەکە: ئاکەپە یاری بە ئاگر دەکات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-02-2020
📂[ زۆرتر...]
📝 کەژەکە: بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ قرکەراندا بکرێت دەبێت تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین! | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەژەکە: بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ قرکەراندا بکرێت دەبێت تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین!


کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بە بۆنەی 83-یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی و قرکردنی دێرسم و هاوکات شێواندنی گۆڕی شەهیدان، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
'لە دوای 83 ساڵ هەمان کارەسات بەردەومە'
دەقی راگەیێندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:
لە 83-یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی دێرسمدا، شەهیدانی دێرسم بە رێزەوە بەبیر دێنینەوە و راشیدەگەیێنین کە تێکۆشانمان دەگاتە ئامانجی خۆی. لەم چوارچێوەیەدا سڵاو دەنێرین بۆ گەلەکەمان کە لە دژی قرکردن لە خۆڕاگریدایە.
لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە فیزیکی و کلتوریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەوڵە قرکەریەکانیشی بۆ لەناوبردنی گەلێک بەردەوامە. ئەم دەوڵەتە بە مەبەستی ئینکار و لەناوبردنی کوردستان، هەموو شاخەکانی کوردستانی بوردومان کردووە و بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو تاوانێکی گەورەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە. لە چوارچێوەی ئەو قردنەدا بە پشتبەستن بە پلانی شارک ئیسلاح، هەموو کردەوەیەکی شەڕی تایبەتی بەڕێوە بردووە. جگە لە قرکردنی فیزیکی، رۆڵەی چەندین خانەوادەش بران و لە خوێندنگە تایبەتەکاندا پەروەردە کران، قسەکردن بە زمانی دایک قەدەغە کراوە، خاڵک دوور خرایەوە لە زێدی خۆیان. دوای 83 ساڵ ئەم کارەساتە هێشتا بەردەوامە. ئەم کارەساتە لەسەر ئاستی جیهان، لە ناو کورد دا ئاشکرا بوو و رەتکرایەوە.
'دروستترین وڵام مانەوەیە لە دێرسم'
لە بەرامبەر ئەم قرکردنە کە ویستیان کورد لە دێرسم وەدەرنێن، راستترین و دروستترین وڵام مانەوەیە لە دێرسم. دەبێت مرۆڤ بگەڕتەوە بۆ دێرسم و دێرسم بکات بە گۆڕەپانی ژیانی ئازاد. پێشەنگەکانی خۆڕاگری دێرسم لە ناو دڵی گەلی کورددا مانەوە. سەید رەزا و هەروەها بەسێ، زەریفە و هەموو شەهیدانی دێرسم بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە و لەو بڕوایەداین کە دێرسم وەکو ناوەندێکی کلتوری عەلەوی دەمێنێتەوە و خاوەنداری لە شکۆ و پیرۆزیەکانی دەکات. ئەرکێکی گرنگە کە مرۆڤ شوێنی ناشتنی پێشەنگەکانی خۆڕاگری، بدۆزێتەوە و هاوکات بەرفراوانکردنی تێکۆشانی یاسایی و سیاسی و کۆمەڵایەتیش ئەرکێکی گرنگە.
'گۆڕەکانیش ئەشکەنجە دەدەن'
هەتا ئەو رۆژەی کۆتایی بە ئازاری قرکردن نەیەت، نە کوردستان ئازاد دەبێت و نە تورکیا دیمۆکراتیک دەبێت. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە بە زیهنیەتی قرکەر و تاکڕەوی وەکو پارتی ئیتیحاد و تەرەقی مانەوەی خۆی دەسپێرێت بە لەناوبردنی ناسنامە و گەلان و بە ئەقلیەتێکی دواکەوتووی ئیسلامیست-تورکپەرەست دەجوڵێتەوە و بە کردەوەی فاشیست و هەڕەشە ئامێز هێرش دەکاتە سەر پیرۆزیە ئەخلاقی و سیاسەتی کۆمەڵایەتی. لە راستیدا هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە بە زیهنیەتی شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت، نە لە چوارچێوەی پێوانە مرۆییەکاندایە، نە بە پێی نۆرمە ئەخلاقیەکانە. ئەم دەسەڵاتە ئامێرێکی شەڕی تایبەتە کە تەنها بۆ سڕکردنی کۆمەڵاگا دەجوڵێتەوە. ئەم ئامێرە نرخ و مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێت. هێرش دەکاتە سەر گۆڕی گەریلاکان کە لە ئەنجامی تێکۆشانی ئازادی کورددا شەهید بوون و دەیانشێوێنێت و بەم شێوەیە تۆڵە لە گەلی کورد دەکاتەوە. بەم رێگایە دەیەوێت گەلی کورد ئازار بدات و پیرۆزیەکانی بشکێنێت.
چونکە گەریلا سەربەرزیی ئەم گەلەیە، شکۆی گەلە، راپەڕیوەکەیەتی. راپەڕین دەبێتە هۆکاری ئەوەی ترس ببێت بە جەسارەت (چاونەترسی)، ببێت بە هۆشمەندی، ئیرادە و هەڵوێست. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گۆڕستانی گەریلا شەهیدەکان، هەوڵی بێنرخکردنی نرخەکانە، بێشکۆکردنی شکۆیە، بێهەڵوێستکردنی هەڵوێستە و تێکدانی هۆشمەندیە. ناوی گەریلا لە سەر کێڵەکان هەبێت، بە بیانووی ئەوەی وتەیێکی لەسەر نووسراوە، ئەو کێڵە تێکدەشکێنێت. گوڵ و نەمامەکان هەڵدەکەنێت. ئێسقانەکانمان لە گۆڕ دەردەهێنن. هەم دزی گۆڕستانن و هەم ئەشکەنجەی گۆڕستانەکان دەدەن. دەوڵەتێکی زاڵم کە ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر گۆڕستانەکان بگرێت، ئازاری دایکانی زیاد کردووە، دڵی دایکان دێشێنێت. دایکان سزا دەدات کە بۆچی کچ و کوڕێکی بەم شێوەیەیان هێناوەتە دونیاوە. ئەوە دەزانێت کە ئەگەر ئەو دایکانە نەبوونایا، ژن و پیاوی ئەم چەشنە ئازادە، نەدەبوون.
' دەبێت گۆڕستانەکان ببن بە گۆڕەپانی ئێشکگری'
لەگەڵ ئەمە، کۆمەڵگا ئەزموونێکی وەرگرتووە. کۆمەڵگا یان دەبێت بێدەنگ بمێنێت و ببێت بە هاوکاری ئەو بێشکۆییە، یان دەبێت دەنگ بەرز بکاتەوە و شکۆی خۆی بپارێزێت. هیچ دوودڵیەک لە ئارادا نیە. ئەوەی پێویستە بکرێت، پاراستنی شکۆیە، خاوەنداریکردنە لە شکۆ. بۆیە دەبێت خانەوادەی شەهیدان، خانەوادەی گەریلا و هەموو وڵاتپارێزێک بێشکۆیی رەتبکاتەوە و هەڵوێست بنوێنێت. لە دژی ئەم دەوڵەتە فاشیستە کە دەستدرێژی کرتووەتە سەر پیرۆزیەکانمان، کات کاتی ئەوەیە کە ئێمەش پیشانیان بدەین، لێیان ناترسین و لەسەر پێین.
رێبەر ئاپۆ رایدەگەیێنێت، واقعی ژیانی بیۆلۆجیی کورد تێپەڕیوە و دەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد بژیت و ئازادی بونیاد بنێت. گەلەکەمان دەزانێت کە هیچ شتێک وەکو ئازادی بە شکۆ و پیرۆز نیە. بەم هۆشمەندیە دەبێت خاوەنداری لە کاروانی دۆزی ئازادی و نرخەکانمان بکەین و ئیدی ناڕەزایەتی دەرببڕین. لەم چوارچێوەیەدا هەموو گۆڕستانەکان دەبێت ببن بە گۆڕەپانی ئیشکگری. بۆ ئەمەش دەبێت هەموو نۆرمە یاسایی و ئەخلاقیەکان بەکار بهێنرێن. کۆمەڵگا دەتوانێت بە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناڕەزایەتی دەرببرێت. دەتوانێت چالاکی ئەنجام بدات. دەبێت رێگە نەدەین، فاشیزم کوردستان بکات بە گۆڕستان و گۆڕەکانەکانمان بشێوێنێت. ئەم ئازارە دەبێت تێگەیشتنمان لە بەرامبەر دوژمن زیاتر بکات و ناپیاوی ئەم دوژمنە هەمیشە بێنێتەوە یادمان.[1]
05-05-202005-05-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 05-05-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-05-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 5 2020 10:01PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 5 2020 11:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 5 2020 11:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 41 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەژەکە: بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ قرکەراندا بکرێت دەبێت تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین!

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-05-2020
📂[ زۆرتر...]
📝 کەژەکە: دەبێت بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەژەکە: دەبێت بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت


کەژەکە لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمرالی رایگەیاند، دەبێت سی پی تی بە خێرایی شاندێک رەوانەی ئیمراڵی بکات و پارێزەران و بنەماڵەی رێپەر ئاپۆ بە خێرایی سەردانی بکەن. کەژەکە راشیگەیاند، تاوەکو پارێزەران نەچن بۆ ئیمراڵی دەبێت شەقامەکان چۆڵ نەکرێن.
لە راگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتوووە:
سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەەوە داڕێژراوە و بەسەر هەموو گەلی کوردستان و تورکیادا دەسەپێنرێت. رێبەر ئاپۆ لە ناو هەلومەرجی ئەشکەنجە و گۆشیریی قورسدایە. لەسەر رێبەرایەتیمان سیاسەتی بارمتەی سیاسی بەڕێوەدەچێت. هیچ یەک لە مافە یاسای و دەستوورییەکان لە ئیمراڵی کاریان پێنەکراوە. بە سیاسەتی میزاجی حەق و مافەکان پێشێلکراون. هەلومەرجی ژیانی رێبەرایەتیمان رۆژ لە دوای رۆژ قورستر دەبێت. لەو هەلومەرجە فیزیکییەدا، کە ناتوانێت هەناسە بدات لە ژوورێکدا راگیراوە. بە هاتنی رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست هەڕەشەکان وەرگەڕانە سەر سیاسەتی بەرچاو و ئاشکرا و پێشخستنی ئەو سیاسەتە.
هەروەها کاتی ساڵیادی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەم و سەرباری ئەوەی لە ژوورێکدایە، سزای ژووری تاکە کەسییان بەسەردا سەپاند و هەلومەرجی ژیانی زیاتر قورسکراون و گوشارەکان بۆ سەری زیادکراون. لە ئیمراڵی لە 7ی ئابەوە تاوەکو ئێستا کەسێک قسەی لەگەڵ نەکردووە، پارێزەران و بنەماڵەکەی رێگایان پێنەدراوە سەردانی بکەن، لەبارەی رێبەر ئاپۆ و ئەو زیندانییە سیاسییانەی تر کە لەگەڵیدان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. سەردانی پارێزەران بۆ بنەماڵەکەی بۆ ئەنجامدانی چاپێکەوتن رەتدەکرێنەوە. هەموو ئەوانە نیشانەی ئەوەن، کە ئیمراڵی بەشێوەی سیستمی ئەشکەنجە دامەزراوە و لەلایەن سیستمێکی تایبەت و فەرمانگەی شەڕی تایبەتەوە بەڕێوەدەچێت.
دەبێت سی پی تی شاندێک رەوانەی ئیمراڵی بکات
ئەو هەواڵەی 27ی شوبات لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەی ئیمراڵی بڵاوکرایەوە، بە لێدوانێک لەلایەن وەزیری ناوخۆ، ئاکتۆری سەرەکیی قڕکردن و دوژمنی کوردان بڵاوکرایەوە و لەو رێگەیەوە رای گشتی بە رووداوەکەی زانی. ئەو دۆخە نە بە بنەماڵەکەی وتراوە و نە بە پارێزەرەکانی. بەرپرسانی دەوڵەت نەیانوت، کە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئیمراڵی بۆ روویداوە، کێ ئاگرکەی کردووەتەوە، ئاگرەکە تاوەکو کوێ تەشەنەی سەندووە، بۆ رێوشوێنیان نەگرتووەتەبەر و لە پێش هەموانەوە رێبەر ئاپۆ و دۆخی تەندروستیی و زیندانییە سیاسییەکانی تر چۆنە. ئەو دۆخە نابەرپرسیارێتی و ناجدیەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەخاتەڕوو. ئەو دەسەڵاتە ماوەیەکە هێرش دەکاتە سەر رێبەر ئاپۆ، هەم ئاکتۆری سەرەکیی قۆناغەکە، کە لە ساڵی 2007 ژەهرخواردیانکرد و هەم بە زۆریش قژ و سمێڵی رێبەر ئاپۆیان کورتکردەوە و ئەشکەنجەی جەستەییان ئەنجامدابوو. ئەو قۆناغە و هەموو ئەو کارانە بە چالاکی و تێکۆشانی گەلی کورد و ژنان پوچەڵکرانەوە. ئەم دۆخەی ئێستا نیگەرانیی گەورەی لەلای هەموومان دروستکردووە. بێدەنگیی دەوڵەت لەو بارەیەوە دەبێت وەک کێشەیەکی گەورە سەیر بکرێت، بۆیە دەبێت بەپێی ئەوە ئێمە نزیکبینەوە و رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر.
لەو چوارچێوەیەدا و لە پێش هەموانەوە بانگ لە سی پی تی و هەموو رێکخراوەکانی بواری مافەکان، مافناسان، سیاسەتمەداران و رای گشتی دەکەین، کە ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. دەبێت بە خێرایی سی پی تی شاندێک رەوانەی ئیمراڵی بکات و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن.
دەبێت شەقامەکان چۆڵ نەکرێن
ئاسایشی ژیانی رێبەر ئاپۆ ئاسایشی ژیانی گەلی کورد و ژنانە. بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی راست لەبارەی رێبەرایەتییەوە دەبێت پارێزەران بە خێرایی بچنە ئیمراڵی. تاوەکو لە رێبەرایەتیمان زانیاری دەست نەکەوێت دەبێت هەموو گەلی کورد، ژنان و دۆستانی کوردان شەقامەکان چۆڵ نەکەن. تاوەکو چارەسەری کورتماوە، مامناوەندە و درێژخایەن بۆ کێشە تەندروستی، ئاسایشی و ئازادیی رێبەر ئاپۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت تێکۆشان و بوارەکانی بەرخودان گەشەیان پێ بدرێت و بەرەوامییان هەبێت.[1]
28-02-202028-02-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 28-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-02-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 28 2020 9:01PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 29 2020 6:43AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 29 2020 6:43AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 74 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەژەکە: دەبێت بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-02-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 10,623 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574