Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
ناوی کتێب :- سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆۆمز
نووسەر:- ئارثەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:- مەدینە ئەحمەد قادر
چیرۆکی بەناوبانگی شێرلۆک هۆڵمز، کە بەرهەمی وڵاتی بەریتانیایە لەسەدەی نۆزدەهەم بەرهە
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
سەرباز سیامەند
2018
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
[1]گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
گڕ، زمانەی گەرمییە چ لەئاگر بێت یان لە جۆش وخرۆشی مرۆڤەوە بێت، کۆمەڵێک کوڕوکاڵ و کیژوکچۆڵە لە زەماوەندی بەیەکگەیاندنی بوک و زاوا، زۆر بەگوڕوتینەوە و پڕجۆش و خرۆشەوە هە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە.
ئاودێری دێمەکاران خوایە، گەنمی زەوی پشتئاو بە بارانێ ئاو دەدرێت و زەوی بەرئاویش بە کارێز و جۆگە و ئەستێرە و بیران ئاو دەدرێت، چ باران و چ ئاودێرییەک
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
💬 چارەی خواستنێ دانە
چارەی خواستنێ دانە
چارە، چارەسەرکردنی بابەتێکە، خواستن واتە داخوازیکردن بۆ شتێک یان کەسێک، دان، پێدانە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکە وەکو مەبەستیش گوزارشتە بۆ خوازبێنی کیژوکاڵ و یان شت ومەکی ناوم
💬 چارەی خواستنێ دانە
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
نووسینی: پیر لوقمان[1]
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
نووسینی: بورهان شێخ ڕەوف[1]
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
ئامادەکردنی: بورهان مەجید ناسراو بە کۆرش ئارارات
پەرتوکی باڵندەکانی قەرەداغ، ئەم رێبەرە بەرهەمی سێ ساڵ کاری مەیدانیە لە ناوچەی قەرەداغ کە یەکێک بوو لە پرۆژەکانی دامەزراوەی رووەکی کوردستان. شایانی باس
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح دیلان
👫 کەسایەتییەکان
فازیل شەفیق
👫 کەسایەتییەکان
ئەرکان شەریف
👫 کەسایەتییەکان
شەیما
👫 کەسایەتییەکان
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مە...
ئەنجام: 34 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 ئاگادارکردنەوە و بانگی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەوڵەتی تورک شاد مەکەن! | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاگادارکردنەوە و بانگی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەوڵەتی تورک شاد مەکەن!
دەوڵەتی تورک بە ڕژیمێکی ئاکەپە - مەهەپە فاشیستی نەتەوەپەرستی دژ بە کورد و کوردستان ئەمڕۆ بە هەموو هێزی خۆیەوە دەخوازێت دەستکەوتی گەلی کورد لە ناو ببات. دەوڵەتی تورک هەر لە باکوور دژ بە کورد شەڕ ناکات، بەڵکو هەروەها شەڕێکی گەورەی دژ بە ڕۆژئاوا بەرپا کردووە و هاوکاتیش بۆ بنکۆڵکردن و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی باشوور بێ پشوو کار دەکات. هەوڵ دەدات لە ڕێگای دروستکردنی ناکۆکیی لە ناوکورداندا و بەگژداچوونی ناوخۆیی دژ بەیەکتر لە باشوور سیاسەتی کورد لاواز بکات و وردەوردە بە تەواوی خۆی بکوتێتە ناو هەموو جومگە سەرەکیە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیەکانەوە. سیاسەتیی ڕەشکردن و سووککردنی کوردانی باشوور لە بەر چاوی یەک پێش دەخات و وەکوو شەڕلاتانێک بەردەرگای لێیان گرتووە.
بەڵام دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی خۆیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لە جیهانیشدا کەوتووەتە ناو قۆناخێکی ترسناک و تێکچوون. تەنانەت سیاسەتی بازرگانیی دەرەوەی لە سەر بنەمای دژایەتی کوردان و پەیداکردنی هاوپەیمان دژ بە کورد هەڵچنیووە و بەو شێوەیە دەیەوێت زیاتر فشار بهێنێتە سەر کوردستان و زەرەر لە پێشکەوتنی کورد بدات.
بەرخۆدان و تێکۆشانی کورد لە باکوور و لە ڕۆژئاوای کوردستان قەیران و ئاڵۆزیی سیاسیی تورکیای گەورەتر و قووڵتر کردووەتەوە. گەلی کورد لە باشوور و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ڕێگای هەمەجۆری نیشتیمانیی و نەتەوەییەوە پشتگیریی لەم بەرخۆدان و تێکۆشانە دەکەن. ئامانجێکی سەرەکیی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە لە ڕێگا و بە دەستی باشووری کوردستان ئەو تێکۆشانە سەرکەوتووە بشکێنێت، واتە سیاسەتی پەرت بکە و زاڵ بە! پیادە دەکات. ئەم خەسڵەتە داگیرکەرییەی تورکیا خەسڵەتێکی نوێ نییە.
جێی داخە دەوڵەتی تورک تا ئێستایش تووانیویەتی ئەم سیاسەتەی دژ بە کورد لە باشووری کوردستان پێش بخات. پاش بێدەنگیی دەسەڵاتداری سیاسیی لە دەڤەری بەهدینان، ئێستا لە دەڤەری یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستانیش ئەو سیاسەتە پێش دەخات کە زەرەر بە بەرژەوەندیی کوردان دەگەیەنێت. لەم دواییەدا لە 11ی مانگدا، ڕێگاگرتن لە یادەوەریی ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس سەکینە جانسز، فیدان دۆگان و لەیلا شەیلەمەیز، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت. دەوڵەتی تورکیا بە یادەوەریی ئەو سێ گیانبەختکردووە زۆر تووڕەیە بە تایبەتیی کە سەلمێندراوە میت ئەنجامی داوە.
جێی سەرنجە کە شارەداریی پاریس، یەکێک لە گەورەترین پایتەختەکانی ئوروپا، لەو ڕۆژەدا دیمەنی سەکینە جانسز وەکوو نیشاندانی ڕێز بەرز دەکاتەوە، بەڵام لە سلێمانیسلێمانی قەدەخە دەکرێت. لەم چوارچێوەیەدا دیارە کە بۆچی نوێنەرایەتی تەڤگەری ئازادیی گیرا بوون.
ئێمە دەبینین یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان لەم ماوەیەی دواییدا سیاسەتی خۆی دەربارەی یەکیەتیی نەتەوەیی بەرەو لاڕێ دەبات و خۆی دەخاتە نێو هەڵەی دژوارەوە. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات کە با ئەو هەڵانەی خۆی دووبارە نەکاتەوە و چارەسەریان بکات و لە مژاری یەکیەتیی نەتەوەییدا خاوەنی هەڵوێست بێت.
سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ پارچەکردنی هێزی کورد دروست لە سەرئەنجامی بێهەڵوێستیی نەتەوەییە سەر دەکەوێت. حەیف و خەسارە سیاسەتی هەندێک کورد ئەوە بێت کە تەمەنی ڕژیمێکی دۆڕاوی مایەپووچ درێژ بکەنەوە.
کوردان ئەمڕۆ دەتوانن بە سیاسەتی یەکڕیزیی بەر بە سیاسەتی داگیرکەرانەی تورک لە سەر کوردان و کوردستان بگرن، بەتایبەتیی ئێستا کە دەوڵەتی تورک لە هەموو روویەکەوە لە قەیران و کێشەی گەورەی جیاواز دایە کە لە مێژوودا نەبووە. دەوڵەتی تورک نەک هەر بە تەنیا لە سەر کورد، بەڵکو تەنانەت لە سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانیش بووە بە بەڵا، بە مەترسیی و بە هەڕەشە.
ئەوڕۆ ئەوڕۆژەیە کە ئێمە بێین و پێکەوە ئەو دەوڵەتە تێک بشکێنین کە لە مێژووی داگیرکەریی خۆیدا نکۆڵیی لە هەبوونمان کردووە.
بەرەو بەهێزکردنی یەکیەتیی نەتەوەیی و سەرخستنی خەباتی ئازادیخوازیی گەلەکەمان!
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک
15-01-201915-01-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Hişyarî û Banga KNKê - Dewleta Tirk Şa nekin!
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-01-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-01-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 15 2019 11:31AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 15 2019 11:38AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 24 2019 3:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 921 جار بینراوە

📝 ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
دەقی ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان:
جڤاتی 18ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە رۆژانی 26-28ی ئۆکتۆبەری 2018دا بە بەشداریی ئەندام و میوانانی ک.ن.ک، لە ژێر درووشمی (بەئامانجی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی) بەڕێوەچوو. لە سەرانسەری ئەوروپا، لە روسیاوە هەتا ئوسترالیا، ئەندامانی ک ن ک و نوێنەرانی ریکخراوە کوردستانییەکان بەشدار بوون. هەروەها لە باشوور و رۆژئاوای کوردستانەوە گەلێک کەسایەتی و پارت و رێکخراو ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون و پەیامی خۆیان سەبارەت بە دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی لە جڤاتی گشتیدا راگەیاند. تەوەری سەرەکی لە سەرەتای وتووێژەکاندا بە گشتیی بارودۆخی ئێستای کوردستان بوو. لەو چوارچێوەیەدا رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی سیاسەتی جیهانیی لەسەر کوردستان هاتە بەر باس و وتووێژ. لە لایەکی ترەوە دۆخی رێکخراوەیی ک ن ک هەڵسەنگێندراو لەو بارەیەوە بڕیاری گرنگ دران.
نوێنەرانی گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی باسی بارودۆخی ئاسوریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد، سەرنجیان راکێشایە سەر پتەوکردنی هاوکاریی نێوان کوردان و ئاسوری. هەروەها نوێنەرانی پێکهاتەی زەردەشتی، عەلەوی، ئێزدی، یارسانی، فەیلی، بە فراوانی و بە دەنگێکی بڵند بەشداری جڤاتی گشتیی 18 بوون و جەختیان لەسەر مافی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەریی کردەوە. ژنان بە فراوانی باسی داخوازییە دیموکراتیکەکانیان لە هەندێ پارچەی کوردستاندا هێنایە زمان.
لە کوردستان:
شیکردنەوەکان لەسەر بارودۆخی کوردستان لەسەر بنامای یەکێتی ناوخۆیی کران.بە تایبەتی هەڵوێستی هێرشکارانەی تورکیاو ئێران بە وردی دەستنیشان کران.کاریگەریی ئێران لەسەر سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق و سوریا و کاریگەریی ئەنجامە خراپەکانی ئەو سیاسەتە لەسەر کوردستان، وەک مەترسیەکی گەورە باسکرا.رەفتار و کردە دوژمناکارییەکانی تورکیاش لە هەموو روویەکەوە هاتە بەر باس.تورکیا و ئێران لە باشوور و رۆژاوای کوردستان بە هاوکاریی یەکتر دژایەتی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان ئەکەن، تاکو بتوانن زۆرترین زیان بە بزاڤی نیشتیمانی و نەتەوەیی کوردستان بگەیەنن.داگیرکاریی تورکیا لە عەفرینعەفرین و دەورەبەری، هەروەها لە نێوان باشوور و رۆژهە تی کوردستان وەک هەرێمی برادۆست و دەوروبەری، ناوچەی بادینان و شارۆچکەو گوندەکانی ئەو دەڤەرە کە چەندین بنکەو بارەگای هێزەکانی تورکیای لێکراوەتەوەو دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەکارئەهێنرێن، وەک هەڕەشەیەکی مەزن دەستنیشان کران.
رووداوەکانی 16ی تەموزی 2017 کاتێک کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بە هاوکاریی دەوڵەتانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر باشووری کوردستان، ئێستا بووە بە کێشەیەکی نەتەوەیی.دوای ئەو هێرشانە گۆڕانکاریی لە سنووری باشووری کوردستاندا روویاندا.هێزەکانی عێراق زۆر ناوچەیان داگیر کرد.ئەو رووداوانە هەر بە تەنیا پرسی باشووری کوردستان نین و نەبوون، بەڵکو کاریگەرییان بەسەر بارودۆخی هەموو کوردستانەوە هەیە.بە کورتی ئەتوانین بڵێین داگیرکەران ریفراندۆمیان کردە بیانوو بۆ تێکدانی باشووری کوردستان.هەروەها ئەو هێرش و داگیرکاریانە تورکیا هاندا کە زیاتر دەستدرێژی بکات و درێژە بەو هێرشانە بدات.داگیرکردنی عەفرین لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوو. واتا ذاگیرکردنی عەفرین بەردەوامیی داگیرکردنی کەرکوککەرکوک بوو.لە لایەکی ترەوە ئێرانیش هەنگاوی خۆی ناو بە بەرچاوی ئێمەی کوردان و هەموو دنیاوە لە 7ی ئەیلولدا هێرشی کردە سەر پارتەکانی رۆژهە تی کوردستان لە شاری کۆیەکۆیە و لە رۆژێکدا 26 شۆڕشگێڕی کوردی کۆمەڵکوژ کرد. هەر لە هەمان رؤژدا 3 شۆڕشگێڕی تری لە سێدارە دا و سیانی تریشی لە سنەسنە شەهید کرد. ئێران بە هێرشانەی ئەوەی دووبارە کردەوە کە لە کوشتنی کورداندا سنوورکان ناناسێ.
تورکیا و ئێران بە هەمانهەنگی سیاسەتی ئابڵوقە لەسەر کوردستان پەیڕوە ئەکەن، ئامانجیان تێکشکاندنی دۆزی کوردستانە. تورکیا و ئێران بە پراکتیکی لە ناوخۆی و تشدا هێرشی تاوانکارانە ئەکەن.گرتن، کوشتن، لە سێدارەدان، تا نکردن، سوتاندن و وێرانکردن، کردەی رۆژانەیانە. تورکیا و ئێران پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆشیان لەگەڵ ئەمەریکاو روسیاو هاوکارەکانیان دژی کوردان بەکار دێنن.بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان زیاتر چواردەوری بزافی نیشتیمانی نەتەوەیی کوردستان بەرتەنگ بکەنەوە.حکومەتی تاران و ئەنکەرە بەردەوام فشاری زیاتر ئەخەنە سەر بەغداو شام تاکو زیاتر دەست بخەنە بینەقاقای خەڵکی کوردستان.
لەژێر رۆشنیایی ئەم راستیانەدا، لە لایەکەوە لە کوردستان بەرخۆدانێکی بێوێنە هەیە.بەلام لە لایەکی ترەوە کێشەو قەیرانەکان قووڵتر بوونەوە.بێگومان
چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانی کوردستان بە گشتی ئاستەنگ ئەخەنە بەردەم تێکۆشان لە دژی نەیاران و دەرفەتیان بۆ ئەڕەخسێنێن کە لە هەر روویەکەوە دەرفەتیان هەبێت هێرشەکانیان فراوانتر بکەن.ئەم بارودۆخەش لە جڤاتی گشتیدا هەڵوەستەی لەسەر کرا.هەڵسەنگێندراو کەوتە بەر رەخنەو وەک مەترسیەکی مەزن ئەژمار کرا.هەر لەبەر ئەو هۆیەش بۆ جڤاتی گشتیی 18ی ک ن ک درووشمیبە ئامانجی گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆییهەڵبژێردرا.کە مەبەست لێی بەهێزکردن و باش کردنی بەرەی ناوخۆیە.هەنگاوی یەکەمینیش بۆ ئەو پرسە گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆییە.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
کوردستان لە ناوجەرگەی رۆژهە تی ناوەڕاستایە.تورکیا و ئێرانیش زۆر نامرۆڤانە بەردەوامن لە سیاسەتی داگیرکاریانەی خۆیان.هەردوو حکومەتی عێرا ق و سوریا بێ ئیرادەن و بوونە پاشکۆی سیاسەتەکانی ئێران و دژی بەڕێوەبەرێتی رۆژاواو باشوور بەکارئەهێنرێن.و تە عەرەبیەکانی دۆستی ئێران و تورکیاش لەسەر سیاسەتی شۆڤێنی و دواکەوتوویی خۆیان بەردەوامن.سەرەڕای ئەم هەموو کێشە و ئاڵۆزی و قەیرانانەی دەوڵەتانی داگیرکەریش، خەڵکی کوردستان لە رووی ئامادەیی و بوون و سیاسەتەوە، بزاڤێکی بەهێزی ئەو ناوچەیەیە.لە ئێستادا دەوڵەتە گەورەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، حسابێکی زۆر بۆ ئەو دینامیکە کوردستانییە ئەکەن.هەبوونی ئەو هێزە جیهانی و نێودەوڵەتییانە، هەرچەند ئەگەر لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆشیان بێت،لە ئەنجامدا پێویستیان بەو دینامیکە هەیە.بە شێواز و فۆرمی جۆراوجۆر پەیوەندی خۆیان لەگەڵ هێزە کوردستانیەکان رێکئەخەن.ک ن ک داوا لەو هێزە گەورانە ئەکات کە لە ناوچەکەدان، سیاسەتی خۆیان لەسەر زیانگەیاندن بە بزاڤی نیستمانی و نەتەوەیی و خەڵکی کوردستان لە هەرێمەکەدا دانەڕێژن و لەو چوارچێوەیەدا سیاسەتێکی روون و پۆزەتیڤ بەڕێوەببەن.بێگومان دانوستانی دۆستانە لەگەڵ دینامیکە کوردستانییەکان بۆ ئەوانیش سودمەند ئەبێت.هەروەها پێویستە هێزە کوردستانیەکانیش لەگەڵ ئەو هێزە نێودەولەتیانە لە پەیوەندیەکی هاوسەنگ و هاوبەرژەوەندیدا بن.
لەسەر ئاستی دنیا:
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگایەکی گەورەی نێونەتەوەییە.بەداخەوە ئەم دەزگایە لە ئاست دۆزی خەڵکی کوردستاندا بێدەنگ و بێهەڵوێستە و ئەرکی مرۆڤانەی خۆی لەو بارەیەوە بەجێ ناگەیەنێت.ک ن ک داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کە لە چوارچێوەی نۆرمی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی، مافی مرۆڤ و ئەخلاقیدا، لەسەر پرسی کوردستان هەڵوێستە بکەن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان تاکو ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستان بسەلمێنن.ک ن ک داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کورسیەکی نوێنەرایەتی بدەن بە خەڵکی کوردستان.ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئەو داخوازییە بە کردار جێبەجێ بکرێت.
پرسی یەکێتیی نەتەوەیی:
ک ن ک وەک هەموو جارێک ئەم پرسە لە سەرەوەی رۆژەڤی خۆیدا دائەنێت و لە دۆزی کوردستاندا وەک پرسێکی مان و نەمان حساب ئەکات. بەداخەوە تا ئێستاش پێشکەوتنێکی بەرچاو لەم رووەوە نەهاتۆتە دی.ئەمەش کەموکووڕیەکی گەورەی هەموو لایەنە کوردستانیەکانە.ک ن ک لە داهاتوودا زیاتر لەسەر ئەم پرسە رائەوەستێ و کاری جدیی بۆ ئەکات.هەروەها ک ن ک داوا لە دینامیکە کوردستانیەکان ئەکات لەبەرامبەر یەکتر زمانێکی ئارام و درووستکەر و نیشتمانیانە بەکار بێنن.دەستەواژەی نێگەتیڤ بەرامبەر یەکتر بەکار نەهێنن، چونکە ئەبێتە هۆکاری لێکدوورکەتنەوە.ک ن ک لە جڤاتی 18دا سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە بەشداریی هێزە کۆمە یەتییەکان لەم پرسەدا زۆر گرنگە.
رێکخستنەوەی ک ن ک:
2019 بیستەمین ساڵوەگەڕی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە. جڤاتی گشتیی ک ن ک لە بیستەمەین ساڵوەگەڕیدا بەڕێوەئەچێت. ک ن ک لە 1999وە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندایە. لەگەڵ هەموو بێ ئیماکانیەتیی، کەموکووڕی و هەلەیەکیشدا، ئەوا نزیکەی 20 ساڵە بۆ یەکێتییەکی ناوخۆیی بە هەموو توانایەوە لە تێکۆشاندایە. ک ن ک بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی، بەرەنجی ئەندامە خۆبەخشەکانی بەردەوام لە کاردایە.ک ن ک دەستکەوتێکە، ک ن ک باخچەیەکە بە رەنجی هەموو ئەندامەکانی دامەزراوە.هەربۆیە پێویستە بپارێزرێت.لەسەر بنەمای روانین وداخوازی هەموو ئەندامانی، پێویستە ک ن ک لە 20 ساڵەی خۆیدا ریفۆرمێکی جدیی بکات. لە رووی پڕۆگرام، فۆرم و سترەکتورەوە پێویستی بە نوێبوونەوەو گۆڕینی هەمەلایەنە هەیە.بەو بیروباوەڕەوە ک ن ک ئەتوانێ لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی دۆزی کوردستاندا هەنگاوی گەورە بنێ. لەو چوارچێوەیەدا ئەبێ لە رووی داڕشتنی بەڵگەی سترایژی نەتەوەییەوە نویکاریی بکات، هەروەها لە رووی سیاسی، ئابووری، سەربازی و پەیوەندییەوە بتوانێت بەڵگەی رێپیشاندەر پێشکەش بکات.
چالاکییە بڕیار لەسەردراوەکان:
ک ن ک وەکو هەموو ساڵێک بەردەوام ئەبێت و کارو خەباتی و پلانسازیی خۆی جێبەجێ ئەکات.لە مەودای ساڵی 2019دا کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسیی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان ئەکتیڤتر ئەکات و دیپلۆماسییەکی بەهێزتر بەڕێوە ئەبات.لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە شاندی جۆراو جۆر بانگهێشت ئەکرێن و لە ولاتە جۆراوجۆرەکان کۆبوونەوەو چاوپێکەوتنیان بۆ رێکئەخرێت.
ک ن ک بۆ رزگارکردنی عەفرین تێکۆشانی بەهێز ئەکات.هەروەها سەبارەت بە داگیرکاریی دەولەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، ک ن ک خەباتێکی بەهێزتر بەڕێوە ئەبات.لەسەر پرسی ژن، پێکهاتەو باوەڕە جیاوازەکانی کوردستان، لە رووی سیاسی، دیموکراتیزەکردن و پرسەکانی کۆمەڵگە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی چڕتر ئەکاتەوە.بۆ پاراستن و خاوەندارێتی لە پێکهاتە ئیتنیەکانی کوردستان وەک ئاسوری و عەرەب و ئەوانی تر، درێژە بە کارو خەبات ئەدات.
ک ن ک گرنگییەکی تایبەت بە دەزگاو رێکخراوە جیهانییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا، پەرلەمان ئەوروپاو دەزگا هاوشێوەکان ئەدات و بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە گەڵیاندا لە پەیوەندیدا ئەبێت.کۆنفرانسی نێونەتەوەیی تایبەت بە پرسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپاو و تانی جۆراو جۆر رێکئەخات.، بە تایبەتیش لەسەر دۆخی رۆژاوا و پرسەکانی ئەو پارچەیە، هەتاکو سیستەمی رۆژاوا بە رەسمی بناسرێت، کۆنفرانس و سیمیناری تایبەت بەڕێوەئەبات.
ک ن ک لە بیست ساڵەی دەستگیرکردنی سەرۆکی کەجەکە، بەڕیز عەبدو ئۆجەلان، کۆڕو سیمینار و چالاکی هەمەچەشنە رێکئەخات.سەرەتا بە بەشداریی و ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، دوای ئەوەش بە بەشداری و ئامادەبوونی ناودارانی جیهانی.
28-10-201828-10-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-10-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-10-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🇳🇱 هۆڵاند

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2018 8:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 31 2018 9:46PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 31 2018 9:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,489 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.155 KB Oct 31 2018 8:57PMهاوڕێ باخەوان
📝 ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
قۆناغ، قۆناغی ئازادییە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک رۆژی 27.09.2020 بە ئامادەبوونی کۆی ئەندامانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد. لە کۆبوونەوەدا بە فراوانی دۆخی سیاسی کوردستان، رۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و جیهان تاوتوێ کران.
تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ستراتیژی دەولەتانی داگیرکەری کوردستان، لەپێش هەمووشیانەوە دەوڵەتی تورکیا کە لە ئێستادا داینەمۆی سەرەکیی و رێکخەریی سەرەکیی هیرش کردنە سەر دەستکەوتەکانی کوردستانیانە. لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لەسەرئەوە کرایەوە، کە چارەنووسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەڵوێست و پپێگەو هەمانکات یەکڕیزیی وبەرخۆدانی کورد و کوردستانیانەوە گرێدراوە. هەرکەس ئەو راستییە ئەزانێت کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاریی بەڕێوەیە، زلهێزەکانی دنیا و دەوڵەتە هەرێمییەکانیش، هەریەکەو بەشێوازی خۆی و بۆ بەرژەوەندی خۆی رۆڵ و کاریگەرییان لە ناوچەکەدا هەیە. کوردستانیش لە رووی جوگرافی و سیاسی و ئابووری وسەربازییەوە، لە ناوجەرگەی رووداوەکاندایە. کورد ئەکتەرێکی سەرەکیی گۆڕانکارییەکانن لە ناوچەکەدا. هەربۆیە هەر بژاردەو ئەڵتەرناتیڤێک بۆ چارەسەریی و سەقامگیریی لە هەرێمەکەدا، بەبێ بەشداریی کارای کوردان، بێ ئاکام ئەمێنێتەوە. درووشمی قۆناغ قۆناغی ئازادییە، پڕ بە پێستی ئەم دۆخەیە ئەگەر ئێمەی کوردان بە هۆشیاریی و هەستکردن بە بەرپرسێتیی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین.
دەولەتانی داگیرکەری کوردستان بە دەست قەیرانی قووڵی ناوخۆیی و دەرەکییەوە گیریان خواردووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە دوژمنێکی سەرسەخت و سەرەکی کورد و کوردستانە، لە تێڕوانینی نێونەتەوەییدا بووە بە ئەکتەری شەڕ و نائارامیی، نەک هەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستا، بەڵکو لە ئاسیاو ئەفەریقاو دەریای ناوەڕاست و بەشێکی ئەوروپاشدا، وەک هێز و دەسەلاتێکی بێزراو و نەخوازراو مەمەلەی لەگەڵ ئەکرێت. لەناوخۆشدا سەرەڕای قەیرانی سیاسی و ئابووریی، هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان و سیاسەتمەدار و نوێنەرانی خەڵک، لە هەمانکاتا تێکشکاندنی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر کوردستان و شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئەوەندەی تر قەیرانەکانی قووڵتر کردۆتەوەو ئەو رژێمەی پەراوێزی خستووە. هەربۆیە دەسەلاتی سێکوچکەی ئەردۆگان-باخچەلی-ئەرگەنەکۆن، بوون و نەبوونی رژێمەکەیان بە بوون و نەبوونی کوردانەوە بەستۆتەوە. بەرخۆدانی کوردان لە باکورو بەشەکانی تری کوردستان بۆ دەوڵەتی تورکیا بووەتە ئاستەنگیەکی مەزن. هەرچەند بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازیی لە دژی کورد شەڕێکی دژوار و خوێناوی ئەکات، بەڵام تورکیا لە کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و تەنگاوی دایە و پیلانەکانی لە شکستخواردندان. ئەم راستییانە دەرفەتی مەزن بۆ کورد و کوردستانیان ئەڕەخسێنن، بۆیە ئێمەش ئەڵێین قۆناغ قۆناغی ئازادییە. بەڵام بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، یەکڕزیی نەتەوەیی، ناسینی دوژمن و هاوکاری نەکردنی، هەروەها بەهێزکردنی بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش لەهەموو بوارەکاندا پێویستە.
کۆبوونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک هەروەها لە سەر بار و دۆخی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان راوەستا. لەلایەکەوە هێرشەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان لە زیادبووندان، لەلایەکی ترەوە بە هۆی خراپیی باری ئابوورییەوە، خەڵک ژیانێکی کولەمەرگی بەسەرئەبەن. هەژاری و نەبوونی هەتا دێ مەترسیدارتر ئەبێت. لە ژێر ناوی پەتای کۆرۆنادا، رژێم ئابوریی رۆژهەڵاتی کوردستانی روخاندووە. کوردستانی کردۆتە سەربازگەیەکی گەورە. بە تایبەتی ناوچە سنوورییە دەستکردەکان، خەڵکی دەیان گوندی ئاوارەکردووەو گوندەکانی کردوون بە سەربازگە. تێکۆشان دژی سیاسەتی داگیرکاریی دەوڵەتی ئێران لە ئاستی دیپلۆماسیی و سیاسیدا، هەروەها چالاکبوونی خەڵکی کوردستان لەئەمڕۆدا، پێویستیەکی ژیانییە. بۆ ئەم ئامانجانەو بۆ و رزگاربوونی گەلەکەمان لە م دۆخە نالەبارە، لە هەر شتێک پێشتر یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەکسەنگەریی هێزەسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
دۆخی باشوری کوردستان بە گشتی شرۆڤەی بۆ کرا. هەبوونی قەیرانی ئابوری خەڵکی کوردستان و پرسگەلی نێوان ناوەند و هەرێم و ناشەفافیەتی دەسەڵاتداریی هەرێم لە رووی دارایی و ئابورییەوە، هەروەها گەمە و هەلوێستەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتۆتە ئاستی گرێ کوێرە. لاوازبوونی رۆڵ و هەیبەتی کوردان لە ناوەند و ناکۆکیەکانی هێزە کوردیەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، ئەم دۆخەیان دروستکردووە. پێویستە هەرچی زووتر هەنگاوی جدیی بۆ جارەسەریی ئەم دۆخە بنرێت. ئیدی خەڵک بێ موچەو بژیوی نەکرێن، ئازادییە سیاسی و جەماوەرییەکان فەراهەم بکرێن، دەست لە گرتنی چالاکوانانی مەدەنی و چالاکانی دژی داگیرکاریی هەڵبگیرێت و گیراوەکانی ئازاد بکرێن.
لە لایەکی ترەوە قەیرانە ناوخۆییەکانی هەرێم و نەبوونی دیالۆگێکی جدیی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی لە سەر ناوچە دابڕاوەکان، هەروەها دەستتێخستنی تورکیا لە بەڕیوەبەرایەتی کەرکوککەرکوک، فشارەکانی لەسەر شەنگاڵ، پرسی ئەو ناوجانەی ئاڵۆزتر کردووە. خەڵکی ئاوارەی شەنگاڵ و دەوروبەری، خوازیاری ئەوەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام نەک هەر هاوکاریی ناکرێن، لە زۆر کاتیشدا ئاستەنگییان بۆ درووست ئەکرێت. ئەمانە هەموو ئەو پرسانەن کە بە پلەی یەکەم دەسەڵاتی هەرێم لێیان بەرپرسە و پێویستە خاوەندارییان لێبکات.
رۆژاوای کوردستان سەرەڕای هەموو داگیرکاری و ئاستەنگییەکان، بەرەو پێشەوە هەنگاو ئەنێت. دیالۆگ و لێکنزیکبوونەوەی پارت و لایەنەکەنی ناو بەڕێوەبەریی خۆجێیی لەگەڵ هەندێ پارت و لایەنی دەرەوەی بەڕێوەبەرێتیی، کە سەرەتا بە دەستپێشخەریی ک ن ک دەستی پێکرد، بەردەوامە. ئێمە وەک ک ن ک هیواخوازین بگەنە ئەنجامی تەواو و پێکەوە لەدژی داگیرکاریی تورکیاو بۆ بیناکردنی رۆژاوا، بەیەکەوە هەنگاوی زیاتر بنێن.
لە تەوەرێکی تردا ک ن ک ه بڕیاری دا هەم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و هەم لەبەر رەنج و ماندوبوونی رێزدا عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دا کە خاوەن رۆلێکی سەرەکی بوو. لە سەر ئاستی نەتەوەیی دا بەشداری کەمپینی ئازادکردنی بەڕێزیان ببێت. وەکو دیارە کە ساندیکا گەورەکانی بەریتانیا و زۆر لە رێکخراوە مەدەنیەکانی جیهانی لە زۆر شوێنی دونیا، ئەیانەوێ لە ژێر ناوی: قۆناغ قۆناغی ئازادییە، کەمپینێک بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێبکەن. ک ن ک بانگی هەموو کورد و کوردستانیان ئەکات لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن بەشداری ئەم کەمپینە ببن.
تەوەرێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەی کۆنسە، بەڕیوەبردنی بیستەمین جڤاتی گشتیی ک ن ک بوو. بەداخەوە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ناتوانین وەک هەر ساڵێکی رابردوو جڤاتی گشتیی بەڕێوە ببەین. ئەمساڵ جڤاتی گشتیی لە کۆتایی مانگی 10-10-2020، لە ڕێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەئەچێت. بۆ ئەو مەبەستە لە کۆبوونەوەدا بە فراوانی وتووێژ لەسەر ئەو پرسە کرا، پلانسازی و ئامادەکاریی پێویست کران بڕیار لەسەر چۆنێتی بەڕیوەبردنی درا.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-10-2020
2.👁️10-10-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-10-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
📅 دەیە: 20ەکان (20-29)
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Oct 2 2020 10:40AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 3 2020 1:58PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 3 2020 1:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 19 جار بینراوە

📝 ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ک ن ک 30-08-2020 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ک ن ک 3...
رۆژ رۆژی تێکشکاندنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک ه لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 30 مانگی ئاب دا، بە بەرفراوانی دۆخی سیاسی جیهان، رۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و کوردستانی تاوتوێ کرد و نرخاند. لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی سەرەکی تایبەت بوو بە ستراتیژیەتی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە دژی کوردستان و دەستکەوتەکانی کوردستانیان بوو. قەدەری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەلوێست و پۆزیسیۆنی کورد و کوردستانەوە گرێدراوە. لە هەمان کاتیشدا هەڵوێستی وڵاتە زلهێزەکانیش گرێدراوە بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و ئەگەر کورد و کوردستان لە ناو هاوکێشەی چارەسەریی دا خۆی نەبینێتەوە، ئەوا لە هەموو گریمانەیەکدا کێشە و کاوس و تێکەڵ و پێکەڵی لە ناوچەکەدا تەواو نابێت.
کۆنسەی بەڕێوەبەری ک ن ک ه جەختی کردە سەر ئەو تێکۆشان و بەرخۆدانەی کوردستانیان کە نەک وەک مژارێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆماڵی و ناوخۆیی، لە هەمان کاتدا کێشەکە پرسگرێیەکی گرنگیی مرۆڤایەتیی هەموو جیهان ناوزەند دەکرێت. لە هاوسەنگیی شەڕی نەتەوەیی، نەژادیی، هەرێمیی و گلوباڵ دا، پرسی کورد خاوەن گرنگییەکی مێژوویی و بنەڕەتی یە. کورد و کوردستان ئەمڕۆ جارێکی تر لەژێر بەرپرسیارییەکی مێژووییدان. ئەو تێکۆشانەی کە بۆ چارەسەریی کە ئەمڕۆ هاتۆتە پێش، کاردانەوەی خۆی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەریش دەبێت. لەپێناو ئەوەی کە ئەم چارەسەرییە پێکنەیێ، دەوڵەتی تورکیا بە هەموو هێز و توانەکەی لە بەرامبەر ئەو کۆنسەپت و واقیعە شەڕێکی چارەنووسساز دەکات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، دوژمنێکی سەرسەخت و سەرەکی کورد و کوردستانە، بۆیە لە سەر بوون و چارەنووسی کورد مەترسیەکی گەورەیە. مخابن چەند هێزێک هەن ئەم مەترسیە سەد ساڵی یە ئەو دەوڵەتە نابینن و ئەو شەڕەی کە لە ئارادا یە بە شەڕی نێوان لایەنەکێ کوردی و دەوڵەتێکی داگیرکەر پێناسە دەکەن. بەم هەلوێستەیان کە بێگومان لە دژی بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانەکانی گەلێکی مافخوراوە. ئەوەش ئاشکرا بووە کە دەوڵەتی تورکیا لە قۆناغی کۆتایی مان و هەبوونی خۆی وەک دەوڵەت نەتەوە هێرش دەکاتە سەر کورد و کوردستان. بە رێگای نەژادپەرستی و پێشخستنی هێلی توورانیزم دەیەوێ میساقیی میللی لە سەر زەمیننیگاری سەردەمی ئۆسمانیی پێکبێنێت. بەڵام لە هەمان کاتدا بە پێویست دەبینێت کە ستوونی یەکەمیی ستراتیژیەتی میساقی میللی لەسەر باکور، باشور و رۆژاوای کوردستان بچەقێنێت. بەرخۆدانی کوردان لەو بەشانەی کوردستان دا بۆ دەوڵەتی تورکیا بووەتە ئاستەنگیەکی مەزن. بە تەکنەلۆژیای دیگیتاڵی پێشکەوتووی سەربازیی لە دژی کورد شەڕێکی دژوار و خوێناوی دەکات. دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و تەنگاوی دایە و پیلانەکانی لە شکستخواردندان. بۆیە لە هێرشکرن و دەستتێوەردانی لیبیا، باکوری ئەفریقا، باشوری یەمەن، مالی هەروەها خۆبەڕێبەرزانیی ئیخوانی ئیسلامیی جیهانی رێڕەوی سیاسەتی خۆی دەبات بەڕێوە و لە ئەنجامدا دوژمنی نوێ بۆ خۆی دروست دەکات. ئەمڕۆ تەواوی وڵاتانی عەرەبی و باکوری ئەفریقا دژی دەوڵەتی تورکیان. بە دەستتێوەردانی سەر دەریای سپی ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی ئەوڕۆپا و ناتۆ دا کەوتۆتە ناو ناکۆکییەوە. هەروەها دەرخستن و خوڵقاندنی ناکۆکی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دا رۆسیا و ناتۆ دێنەتە بەرامبەر یەکتری. یاری و سووکایەتیکردن بە کەنیسەی مەسیحیەکانی وەک ئانا سۆفییا جیهانی مەسیحیەتیشی لە خۆ تۆراند. ئەو دەوڵەتە لە سەر ئاستی سیاسەتی جیهانیدا وا ناوزەند بووە وەک دەوڵەتێکی گێرشێوێن و ئارامیتێکدەرە و کێشە بۆ وڵاتانی ناوچەکە دروست دەکات.
ئەم راستییانە دەرفەتی مەزن پێشکەشی کورد و کوردستانیان دەکات، بۆ ئەوەی بوونی خۆیان بگەیێننە کەناری رزگاربوون لە داگیرکەری. بەڵام ئەمە بەبێ یەکێتیی نەتەوەیی نایەتە دی و رۆژ رۆژی تێکشکاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا یە.
لەبەر ئەوەی کە ئیدی تورکیا ناتوانێ پشتەوانی دەوڵێتانی عەرەب بۆ ستراتیژیەتی دژە کورد بەدەستبێنێت، دەیەوێ رژێمی ئێران بەلای خۆیدا بشکێنێت. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بۆ سەر گەریلا و پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتیش گەواهی راستیی ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورکیا یە. ئێرانیش لەلای خۆیەوە بەڵام بە گوێرەی ستراتیژیەت و سیاسەتی دەوڵەتەکەی کە بێگومان ئەویش دوژمنێکی سەرسەختی تری کورد و کوردستانە و هەمان ئامانج و ستراتیژی دەوڵەتی تورکیای هەیە. بەڵام لە بارودۆخی ئەمڕۆی دەوڵێتی ئیسلامی ئێران دا هەم لەسە ئاستی ناوخۆ و هەروەها لە سەر ئاستی نێونەتەویدا کەتۆتە ناو کێشە و کریسی قووڵەوە. هەنگاو هەنگاو باڵەکانی کە بەسەر هیلالی شیعەدا تارمایی گرتبوو دەبردڕێن، لە عێراقدا دەوری ئێران بەرەو لاوازی دەچێت و لە لوبنان و سوریا دوای ئەو گۆڕانکاریانەی بەم دواییە روویاندا و بەتایبەتی تەقاندنەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان پەلەقاژێیەتی.
تورکیا لە باکوری کوردستان بە پەرەلێل شەڕێکی سەربازی، شەڕێکی کۆمەڵایەتیش پیادەدەکات. بە هێرشە تایبەتیەکانی بۆ سەر ژنی کورد دەیەوێ مۆڕالی کۆمەڵگای کوردی بشکێنێ. رایەدارانی دەوڵەت تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد وەک دینامیک و پێشەنگی شۆڕشی کوردستان دەبینێت. بۆیە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە سەر ژنانی کورد سیاسەتی دەستدرێژی پیادە دەکات. ک ن ک ه بانگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە باکوری کوردستان دەکات بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بوەستن و هەلوێست نیشان بدەن.
ک ن ک ه بە تایبەتی بەرخۆدانی گەل و گەریلاکانی لە دژی داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی حەفتانین وەک وەک بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لە دژی داگیرکەریی دەبینێ. بە گشتی گەلەکەمان لە بەهدینان ئەوا دوو مانگە لە دژی داگیرکەری لەناو هەلوێستێکی بوێرانە و پەرپرسانەی نەتەوەیی دان. شەڕی حەفتانین تەنها ئەرکی بەشێکی سیاسی ی کوردستان نییە، بەڵکو پێویستە هەموو گەل و هێزە سیاسیەکانی کوردستان لەم بەرخۆدانە بە خاوەن دەرکەون. ئەنجامی سەرکەوتنی ئەم شەڕ و بەرخۆدانە پاشەڕۆژی دەوڵەتی تورکیا دیاری دەکات.
بە گێرشێوێنی و شێواندنی راستیەکان و تاونبارکردن بە رێگای مێدیاکانەوە تاتوانن پێش بە داخوازیەکانی گەلەکەمان لە دژی داگیرکاری بگرن. پێویستی بەوە هەیە کە مێدیا و راگەیاندنە کوردیەکان لە رەخنە سیاسیەکانیان دا سنوور و پرەنسیبە پیشەیی و ئەخلاقیەکان و ویژدانی کۆمەڵایەتی نەبەزێنرێن. لێرە لە ئەنجامی ئەو موهاتەراتانە تەنها دوژمنان لێی سوودمەند دەبن. هەروەها گرتن و ئەشکەنجەدانی چالاکوانان، رۆژنامەوانان و مامۆستایان و سیاسەتمەاران لە بەهدینان ئەوانەی کە داوای مافە مەدەنیەکانی خۆیان دەکەن یان ئەوانەی لەپێناو وڵاتپەروەری دەنگ هەڵدەبڕن و دوای دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکەن، پێویستە هەموو گیراوان بەپەلە سەربەست ئازاد کرێن.
بابەتێکی تری گرنگی کۆبوونەوە بار و دۆخی جڤاتی ئێزدیخان بوو. گەڕانەوەی گەلی ئێزدییمان بۆ سەر زێدی باو و باپیران لە دەڤەری شەنگال، هەنگاوێکی زۆر پیرۆز و دڵخۆشکەرە. مسۆگەرکردنی ئاسایش و دانپێنانیناوخۆیی و نێودەوڵەتیی شەنگال وەک ئێزدیخان ئەرکێکی نەتەوەیی دیپلۆماسیی کوردە. پێویستی بە بەهێزکردنی دیپلۆماسیەتی کورد لەگەڵ بەغدا، هەروەها لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی شەنگالیش پێویستە گەلەکەمانلە هەر شوێنێک بێت بە هاوکاری و کۆمەککردنی ئێزدیخان وەک ئەرکێک بنێتە سەرشان. پرسی شەنگال پرسێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی یە.
کۆبوونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک ه هەروەها لە سەر بار و دۆخی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان راوەستا. لەلایەک هێرشەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان لە زیادبووندان و لەلایەکی تر بە هۆی باری خرابی ئابوری خەڵکی لە ژیانێکی کولەمەرگیدان. هەژاری و نەبوونی هەر دێ و مەترسیدار تر دەبێت. لە ژێر ناوی نەخۆشی کرۆنادا رژێم ئابوری رۆژهەڵاتی کوردستانی روخاندووە. تێکۆشانی دژی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی ئێران لە ئاستی دیپلۆماسیی و چالاکبوونی خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ پێویستیەکی ژیانیی یە. هەروەها پێویستی بە هاوکاری ئابوریش هەیە. بۆ ئەمە و رزگاربوونی گەلەکەمان لە م دۆخە نالەبارەدا لە هەر شتێک پێشتر یەکڕیزی و یەک گوتاری و یەک سەنگەری هێزەسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی دەبینێت.
دۆخی باشوری کوردستان بە گشتی شرۆڤەی بۆ کرا. هەبوونی کریسی ئابوری خەڵکی کوردستان و پرسگەلی نێوان ناوەند و هەرێم و نەشەفافیەتی دەسەڵاتداریی هەرێم لە رووی دارایی و ئابوری و گەمە و هەلوێستەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتۆتە ئاستی پرسگرێی کوێر. لاوازبوونی دەور و هەیبەتی کوردان لە حوکمڕانی ناوەند و ناکۆکیەکانی هێزە کوردیەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، ئەم دۆخەیان دروستکردووە. پێویست دەکات هەرچی زووە دۆخی ئابوری خەڵکی بە دانی موچە و ئاساییکردنەوەی عەمەلییەی سیاسی وەک کاراکردنی پەڕلەمان بۆ ئەوەی لەم دۆخە بە خاوەن دەرکەوێ.
ک ن ک ه بڕیاری دا هەم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و هەم لەبەر رەنج و ماندوبوونی رێزدا عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دا کە خاوەن رۆلێکی سەرەکی بوو. لە سەر ئاستی نەتەوەیی دا بەشداری کامپانیای ئازادکردنی بەڕێزیان ببێت. وەکو دیارە کە ساندیکا گەورەکانی بەریتانیا و زۆر لە رێکخراوە مەدەنیەکانی جیهانی لە زۆر شوێنی دونیا دا دەیانەوێ لە ژێر ناوی: کاتی ئازادی هات کامپانیەک بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێبکەن.
ک ن ک ه بانگی هەموو کورد و کوردستانیان دەکات لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن بەشداری ئەم کامپانیە ببن.
کۆنسەی بەڕێوەبەری پلانسازی بۆ سازدانی جڤاتیی گشتی ساڵانەی ک ن ک ه کرد و بڕیاری لەمەر دا. هەر چەندە رێ و شوێنی کۆبوونەوەی گەورە وەک ئاستەنگیەکە بەڵام بڕیار درا کە جڤاتیی گشتیی لە مانگی 10 ئەم ساڵ دا ئەنجام بدرێ و کۆمیتەیەکی ئامادەکاریشی ئەرکدار کرد. هەروەها پلانسازی بۆ کار و ئەرک و خەباتی ئایندەی ک ن ک ه داڕێژرا.
30-08-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-08-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-08-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Sep 1 2020 9:46AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 1 2020 11:42AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 1 2020 11:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 79 جار بینراوە

📝 بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-02-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-02-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 21 2018 10:02AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 22 2018 11:28AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 22 2018 11:28AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,312 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.180 KB Feb 21 2018 10:03AMمانو بەرزنجی
📝 بانگەوازێک لە کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بانگەوازێک لە کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە
بەڕێزان
بە پێشەنگایەتیی کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، ئێمە ژنانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، لە 18ی ئازاری 2018 دا لە برۆکسل کۆبووینەوە. بڕیارمان دا بە هەموو هێزی خۆمان پێکەوە لەگەڵ تەواوی ژنانی کورد لە هەر کوێ هەن کار بکەین، بەو ئامانجەی کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە رۆژاوای کوردستان ببەسترێت. ئەگەر ئێمە خاوەنداریەتیی لە رۆژاوای کوردستان بکەین، دەتوانین بەر بە مەترسیی داگیرکاریی لەسەر باشووری کوردستان بگرین.
هەروەک دەزانن چارەنووسی هەموو پارچەکانی کوردستان بە یەکەوە گرێ دراوە. ئەم پێکەوە گرێدانەش لە قۆناغی ئێستادا لە چارەنووسی باشوور و رۆژاوای کوردستان زیاتر روون و لەبەرچاوە. ئیدی ئێمە ناچارین بە ئافراندنی ستراتیژی یەکێتی نەتەوەیی رێ لەبەردەم پلانی داگیرکەران بگرین.
بەڕێزان
لەبەر دۆخی ئاڵۆزی کوردستان، ئێمە وەک ژنانی کورد، بانگی ئێوە دەکەین بە خێرایی و لە نزیکترین دەرفەتدا، کە پێکەوە کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی کورد بۆ رێگرتن لە مەترسییەکانی سەر کوردستان پێک بێنین. لە هێرشی داگیرکارانەی سەر عەفرین و هێرشی 16ی ئۆکتۆبەری سەر کەرکوک و باشووری کوردستان، ئەو راستییە ئاشکرا بوو کە هێزە نەیارەکانی کورد، لە پیلانی ستراتیژیی خۆیان بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردستان لە کاردان. هێزە ناودەوڵەتیەکانیش لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، بێدەنگ بوون و لەو بێدەنگییەش بەردەوامن. هەر هەمان ئەو هێزانەش بوون لەبەرامبەر هێرشی سەر کەرکوک بێدەنگ بوون. هەروەک چۆن لە شەڕی یەکەم و دوومی جیهانیدا رووی دا، ئەمڕۆش جارێکی تر دەیانەوێت کورد و کوردستان بکەن بە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان. لە داڕشتنی نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کوردان بخەنە ژێردەستی هێزە داگیرکارەکانی هەرێمەکە. سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرژەوەندی کوردستان ناپارێزێت، بەڵکو دەوڵەتانی وەک تورکیاو ئێران و عێراق و سوریا بە بنەما دەگرێت. هەر لەبەر ئەو بێدەنگیە نێودەوڵەتییە، بە نەتەوەیەکگرتووەکان و ناتۆ و یەکیەتیی ئەوروپاشەوە، هاوار ئەکا کە دەیەوێت هەموو رۆژاوای کوردستان تێک بدات. هەمانکات ئەردۆگان بە ئاشکرا دەڵێت: دەمانەوێت هێرش بکەینە سەر شەنگاڵ و کەرکوک و قەندیل. ئەوە دوو مانگە گەلی کورد، ژنی کورد لەگەڵ دۆستەکانیان لە سەرانسەری دنیادا بۆ خاوەندارێتی لە عەفرین لە سەرپێ و لە خەباتدان. بەڵام لە هەمووی گرنگتر هێزی یەکیەتیی نەتەوەیی خۆمانە. لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەستنی کۆنگرەی یەکیەتیی نەتەوەیی کورد کارێکی هەرە پێویست و مێژووییە. ئێمە وەک ژنی کورد، هیچ ئاستەنگیەک لەبەردەم بەستنی کۆنگرەیەکی لەو چەشنە نابینین. دەوڵەتانی داگیرکەر کوردستانیان کردووە بە چەقی ئاڵۆزییەکان. دۆخەکە بەرەو شەڕی سێیەمی جیهانیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاو دەنێت. ئەگەر ئەمڕۆ نەبێت ئەی کەی یەکیەتیی هێزە سیاسییە کوردییەکان رۆڵی خۆیان بۆ پاراستنی خاڵک و خاکەکەیان دەبینن!
ئێمە ژنانی کورد بانگی ئێوە دەکەین بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتیی و تاکەکەسیی و ناوچەگەریی بخەنە لاوە، و بۆ پاراستنی کورد و کوردستان لە کۆنگرەی یەکیتیی نەتەوەیی کورددا، لە دژی داگیرکەران هەڵوێستی هاوبەش بگرن. بۆ ئێمە هیچ شتێک لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان گرنگتر نییە.
سڵاو و ڕێز
18-03-201818-03-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Bangewaza komîsyona jinan a KNKê
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-03-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-03-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 2 2018 6:47PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 2 2018 7:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 2 2018 7:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,534 جار بینراوە

📝 بیست ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پیرۆز بێت! | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بیست ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پیرۆز بێت!
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
بیست ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پیرۆز بێت!
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Bîst salîya KNKê pîroz be
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-05-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-05-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 24 2019 9:26AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 24 2019 2:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 24 2019 2:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 758 جار بینراوە

📝 بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر دەستێوەردانی دەرەکی لە بارودۆخی ناوخۆی کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر دەستێوەردانی دەرەکی لە بارودۆخی ...
ئاشکرایە کە مافی دیاریکردنی چارەنووس مافێکی رەوایە بۆ هەموو گەلان. گەلی کوردیش لە سەر خاکی خۆی و لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بە دەیان ساڵ بۆ بەدیهێنانی ئەو مافە خەباتی کردووە. ئەوە مافی گەلی کوردستانە بڕیار بدات چ جۆرە سیستەم و شێوازێکی بەڕیوەبردن بۆخۆی هەڵبژیرێت. هیچ دەوڵەتێکی هەرێمی و جیهانیش ئەو مافەی نیە دەست بخاتە کارو خەباتی کوردستانەوەو لە جیاتی گەلی کوردستان بڕیار بدات. دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بەردەوام ئەم پرەنسیپە گەردوونیەیان پێشێل کردووە. سەرەرای نکوڵی کردن و سەرکوتکردنی گەلی کورد لەو پارچانەدا کە لە بن دەستی خۆیاندایە، بەردەوام هەوڵی ئەوەشیان داوە کە دەستبخەنە کاری پارچەکانی تریشەوە. رژێمی ئێرانیش وەک تورکیاو رژێمە داگیرکەر و سەرکوتکەرەکانی گەلی کوردستان بە درێژایی مێژووی هاوچەرخی ناوچەکە هەوڵی داوە هەژموونی خۆی بەسەر کارو تێکۆشانی هەموو پارچەکاندا بسەپێنێ. بۆ ئەو مەبەستەش درێغی نەکردوە لە هەڕەشە کردن و هێرشکردن و سیاسەتی پەرتەوازەکردنی کوردان و ئاژاوە نانەوە لەنێو کورداندا.

ئەگەر ئێران بەراستی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ولاتی خۆی و ناوجەکە ئەوێت، ئەگەر دۆستایەتی لەنێو گەلانی ناوچەکەدا ئەخوازێت، پێویستە بەر لەهەر شتێک دەست لە سیاسەتی سەرکوتکەرانەو نامرۆڤانە بەرامبەر گەلی کوردستان هەڵبگرێت. ئێران پێویستە ئیتر لەوە تێبگات کە نکوڵیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و کوشتوبڕی سیاسەتمەدار و چالاکوان و خەڵکی سڤیل و کاسبکارانی سەرسنوورو، کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە ناوچەکانی کوردستان و تۆپارانکردنی هاوولاتیانی کوردستان، ناتوانن چیتر ئارامی بۆ خودی رژێمەکەی مسۆگەر بکەن. راپەڕینی بەشێک لە گەلانی رۆژهەلاتی ناوەراست لە هەمبەر رژێمە سەرەڕۆو دیکتاتۆرەکان نمونەیەکی زیندوون لەبەردەم ئێراندا و پێوستە دەرسیان لێ وەربگرێت. هۆشیاری گەلانی ناوچەکە بە گەلی کوردیشەوە گەیشتۆتە ئاستێک کە چیتر سیاسەتی دوژمناکارانەو ناعەدالەتی و ستەمکاریی قبوڵ نەکەن. بۆ رێگرتن لە سیاسەتی دەستێوەردانی دەرەکی، لەسەر گەلی کوردو پارتە سیاسیەکانی کوردستان پێویستە هەرچی زووتر ناخۆی ماڵی کوردو یەکریزی خۆیان پێکبێنن.

بێگومان گەلی کوردستان خوازیاری ئەوەن کە مافەکانی خۆیان بە رێگایەکی ئاشتی و دیموکراسی دابین بکەن. لەسەر رژێمی ئێران و رژێمەکانی تریش پێویستە ئەو راستیە قبوڵ بکەن و بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێن. ئەگەر نا گەلی کوردستان هەموو شێوازێکی تێکۆشان و خۆپاراستن و بەرپەچدانەوە رەوا ئەبینن.



کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کنک

10-07-2014 برۆکسل
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-07-2014
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-07-2014
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 87% ✔️
87%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
87%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 10 2014 1:02PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 8 2017 10:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,100 جار بینراوە

📝 پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا...
کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەزجەمال نەبەز
ئەمڕۆشەمە 8 ی سەرماوەز، پرۆفیسۆر، نووسەر، زمانناس و رۆشنبیری نەتەوەیی کورد و کوردستانی مامۆستا جەمال نەبەز لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەتا لە خانەوادە و نزیکانی کۆچکردوو و پاشان لە هەموو گەلی کورد سەرەخۆشی دەکەین و هاوخەمیی و پەژارەیی خۆمان نیشان دەدەین. دەڵێین ماڵئاوا و گیانی بەرز و پاکیان شاد و بەختەوەر بێت.
بە کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز ئەستێرەیەکی گەشاوە و رووناکیبەخشی ئاسمانی بیری نەتەوایەتی، رۆشنبیری و زمانی شیرینی کوردی رژا و بۆشاییەکی بەرچاو و گرنگ و بایەخداری له و ئاسمانەدا چۆڵکرد.
بۆیە بە بوون و نەبوونی جەستەیی کەسایەتی جەمال نەبەز، ناو و ناوداری هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی پێشەنگانی بیری نەتەوایەتی کورد و زمانناسی و رۆشنبیریدا هەبووە و هەتا ئەبەدیش دەمێنێ.
هەزار سڵاو لە گیانی پاک و رەوانی جەمال نەبەز و گەورەیی و پڕ بایەخی بیر و بیرمەندێتی و کار و شاکار و نووسینەکانی. ماڵئاوا.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
8 ی سەرماوەز 2018
08-12-201808-12-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Konseya Rêveber ya KNKê; Koça dawîya mamosta Cmal Nebez
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-12-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمال نەبەز
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-12-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Dec 9 2018 11:39AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 9 2018 12:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 9 2018 12:49PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,080 جار بینراوە

📝 پرسەنامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان خەلیفە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پرسەنامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان خەل...
بەڕێزان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لە خەمیی کۆچی دوایی هەڤاڵی بەڕێزمان کاکە عەبدولرەحمان خەلیفە دا بەشدارین. هەڤاڵ عەبدولرەحمان ئەندامێکی چالاک و تێکۆشەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو. مخابن بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، ک ن ک و گەلی کوردستان کەسایەتیەکی دڵسۆز و خاوەن باوەڕ بە یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانی لەدەست دا. بەڵام ناو و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانەکەی هەمیشە بە زیندوویی و بەرچاو دەمێنێتەوە و دەبێتە پێشەنگێک بۆ نەوەی ئێستاو ئایندە.
خەلیفە بە لەش و جەستە ئێمە و کوردستانی بەجێهێشت، بەڵام خوو و رەوشت و ئاکار و کارەکانی، دەبێتە جێگای شانازی و رێز و پێزانین و لە دڵ و بیری خەڵکدا دەمێنێتەوە.
هیوادارین بە هەبوونی کەسوکار و دۆستانی ئازیزی بە شێوەیەک خەم و پەژارەمان کەم بکەنەوە و زووتر سوکنایی بە دڵماندا بێت و باری شانمان سووکتربێت.
تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ هەموولایەک دەخوازین.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
05-12-201805-12-2018
#️ هەشتاگ
#05-12-2018 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Pirsenameya Sersaxiyê Ji bo Malbat û Dostên birêz Heval Ebdulrehman Xelîfe
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-12-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدولڕەحمان خەلیفە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-12-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 6 2018 10:48AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Dec 6 2018 4:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 6 2018 5:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,637 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.185 KB Dec 6 2018 10:49AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 وزەی مرۆڤ و ڕێگای بەرە...
  🕮 تەڵاق و لێکجیابوونەوە ...
  🕮 ناڕێکییەکانی داگیربوون
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-10-2020
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد ساڵح دیلان
کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا قادرە. ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتا لە مزگەوتی بابەعەلی خراوەتە بەر خوێندنو دواتر لە قوتابخانەی خالدییە قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووەو درێژەداوە بەخوێندنو تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە. ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە.
لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا شیعری بڵاوکردۆتەوەو لە دوای گۆران بەسەرتۆپی نەوەیەکی نوێی شیعری کوردی لەقەڵەمدەدرێت. ئەم شاعیرە خۆی و بەرهەمە ئەدەبییەکەی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کێشەی گەلەکەیو دژایەتیکردنی
محەمەد ساڵح دیلان
فازیل شەفیق
لە ساڵی 1950 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دڵسۆز بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و هاوسەنگەری پێشمەرگەی گیانپاک (عومەر ساڵح مەنسوور) بووە. لە شۆڕشی نوێشدا یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان و ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ شەهید ئارام (شاسوار جەلال)دا بووە لە ناوچەی قەراخ. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی 20ەوە روویکردووەتە یەمەن، لوبنان، بولگاریا و پاشانیش چووەتە هۆڵندا.
لە بەرەبەیانی رۆژی 28-10-2004 لە نەخۆشخانەی سلۆتەرفارت شاری ئامستەردام لە هۆڵندا بەنەخۆشیی شێرپ
فازیل شەفیق
ئەرکان شەریف
کامێرامانی کوردستان تی ڤی بوو، شەوی 29-10-2017 لە باشووری کەرکوک بە چەقۆ تیرۆرکرا.
ئەرکان شەریف تەمەنی 54 ساڵ بوو و خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە‌ و لە ساڵی 2004ەوە وەک کامێرامانی کەناڵی کوردستان تیڤی لە کەرکوک کاری کردووە.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
ئەرکان شەریف
شەیما
تەمەنی 17 ساڵ بوو، رۆژی 30-10-2018 لەلایەن برایەکییەوە بە حەوت فیشەک لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل دەکوژرێت. رۆژی 19-11-2018 پۆلیسی هەولێر برا ژنکوژەکە دەستگیر دەکات.
شەیما
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مەحەمەد سورچی (دایکە زەریفەستان)
زەریفەستان ئەحمەد بەدیع مەحەمەد سورچی، ناسراو بە دایکە زەریفەستان، ساڵی 1952 لە گوندی گەویڵان لە دایکبووە. خاوەنی دوو خووشکە بەناوی خەدیجە و ئەسمین. زەریفەستان خوێندنی سەرەتای تەواو کردووە و دواتر وازی لە خویندن داوە، بەڵام یارمەتی هەزاران قوتای کەم دەرامەت و هەژاری داوە بۆ تەواوکردنی خوێندن. دایکە زەریفەستان دوای کۆچی باوکی لە ساڵی 1971 کاروباری عەشیرەتی سوورچی لە ئەستۆ گرتووە کە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و ناودارەکانی کوردستان.هەروەها رابەری هەزاران مورید و مەنسوبی تەریقەی نەقشبەندییە لە سۆران
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مەحەمەد سورچی (دایکە زەریفەستان)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5,756 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574