🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-07
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-07-2019
📆19-07-2019
📆18-07-2019
📆17-07-2019
📆16-07-2019
📆15-07-2019
📆14-07-2019
📂 زۆرتر ...
📅20 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,296) پەڕتووک|||
📅 15-07-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، کۆڵبەرێک کوژرا و سێ کۆڵبەریش برینداربوون.[1]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر8:45 خولەکی ئەمشەو هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی چیادێڵ-یانکرد لە دەڤەری برادۆست. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لەناوچەکە بەربووە و لەدوای کاتژمێر 9:30 خولەکیش سوپای داگیرکەری تورک هاتووچۆی لەناوچەکە قەدەغە کردووە بۆیە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.[2]
📅 15-07-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-07-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 زریان سەرچناری - زریان عەزیز حەمە
لە 17-12-1975 لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. لە بنەچەدا قەرەداغیە، ناوی باوکی (عەزیز حەمە ئەمین)ە و دایکی (شوکریە ئیبراهیم ئەحمەد)ە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار خوێندوە، دەرچوی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانیە، ماوەی شەش ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا ژیاوە، ئێستا(2019) نیشتەجێی کوردستانە. هاوسەردارە، باوکی دوو منداڵە بەناوەکانی (محەمەد و ئەلیاس).
بڕوانامەی دبلۆمی لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا هەیە، چەندین بابەت و لێکۆڵینەوەی لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ زمان
👫 زریان سەرچناری - زریان عەزیز حەمە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
زریان سەرچناری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
ساڵی 1963 لە سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و ناوەندی لە ئازادی و ئامادەیی لە سانەوی ئەزمڕ تەواوکردووە.
باوکی دوو کوڕە بە ناوەکانی دامون و نالی.
ساڵی 1986 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە بەغداد تەواوکردووە.
ساڵی 1982 یەکەمین بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی (پەیکەرێک لە باران) ساڵی 1992 دوای راپەڕین بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا(2019)ئەم کتێبانەی بە چاپگەیاندوون:

شیعر :

1. پەیکەرێک لەباران 1992
2. تەیرەکانی ئیس
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دلاوەر قەرەداغی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوه، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفه بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودا
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ محەمەدی خاڵ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 348,391 | وێنە 53,762 | پەڕتووک PDF 10,296 | فایلی پەیوەندیدار 32,401 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,608 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 40 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 ئاگاداریەک لە نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی)ەوە دەربارەی تەندروستیی عەلی باپیر | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئاگاداریەک لە نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی)ەوە دەربارەی تەندروستیی عەلی باپیر
📝 بەڵگەنامەکان

کوردۆ ئەحمەد نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامیی سەرجەم هاوڵاتیان و خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکاتەوە لەوەی‌ کە: هەندێک لەڕۆژنامەو هەواڵەکان و لاپەڕە (page) و ئەکاونت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەژێر ناوی جیاواز باسیان لە هەندێک هەواڵی چەواشەکاری کردووە سەبارەت بەدەرمانخواردنی جەنابی (مامۆستا عەلی باپیرعەلی باپیر) ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کەلەئێستادا بە سەفەرێک گەیشتۆتە دەرەوەی ووڵات،
بەبڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە پەیوەندییەکی زۆرمان پێوە کراوە بۆ ڕاستی ئەم هەواڵە و بۆیە بە پێویستمان زانی ئێمەش هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوەو خۆیان به و جۆرە بابەتانەوە سەرگەرم نەکەن.
کوردۆ ئەحمەد
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی ئەورووپا
مەڵبەندی هەندەران
07-11-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-11-2017
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 7 2017 2:12PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 9 2017 9:20AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 9 2017 9:20AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,612 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ئاگاداریەک لە نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی)ەوە دەربارەی تەندروستیی عەلی باپیر
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-11-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی باپیر
📂[ زۆرتر...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
📝 بەڵگەنامەکان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان
پارتە سیاسیەکان
هەڵسوڕاوو کادرو ئەندامان و دەنگدەران
ئێمە کۆمەڵی ئیسلامیی و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین ساڵ لە خەبات لەپێناو بەرپاکردنی حوکمێکی رەشید و نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و نوسینەوەی دەستور و رێکخستن وبەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی حوکمڕانی بەگشتی وهێزەکانی پیشمەرگه و ئاسایش بەتایبەتی و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی وە خزمەتکردنی هاوڵاتیان، وە بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆپاراستنی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان.
بەشداریکردنی گۆڕان و کۆمەڵ لەحکومەتی بنکە فراوانی کابینەی هەشت، پێویستیەکی قۆناغەکە بوو، بۆ ئەوەی وێنەی سیستەمی حوکومرانی لەهەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی راست بکرێتەوه و رۆڵێکی کاریگەرمان لەپرسی چاکسازی و ریشەکێشکردنی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان هەبێت.
لێرەدا پێویستە ئه و راستیە بیربخەینەوە،کە دەسەڵات دارانی هەرێم بەشیوازێکی بەرفراوان درێژەیاندا بە گەندەڵی سیاسی،یاسایی،ئابوری و دارایی و،هەروەها بەدەر لە یاساکان ماوەی دووساڵی تریان بۆ سەرۆکی هەرێم درێژکردوەو،دواتر پەرلەمانی کوردستانیان پەکخست و کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمیان ئیفلیج کرد،وەک هەمیشە شەراکەتی راستەقینەیان قبول نەکرد وە ئامادەش نەبون چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدریت.
دەسەڵاتداران بەهۆی عەقلییەت و شکستی فۆرمیی حکومڕانیان هەرێمیان توشی قەیرانیکی گەورەی ئابوری و دارایی کرد،دواجاربەهۆی سیاسەتی نا واقیعی و عینادی،هەڵەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم کوردستانیان توشی شکست و هەرەسێکی مێژوویی،سیاسی،سەربازی، مەعنەویی،جەماوەری، ئابووری و دارایی کرد
لەدوای ڕووداوەکانی پاش ریفراندۆم، ویستمان دەرفەتێک بدەین تاکو دەسەڵات بەدەم ئەرکی قۆناغەکەوە بێت و حکومەتێکی کاتی دابمەزرێنین بۆئەوەی ئیدارەی گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لەگەڵ بەغداد بدات و کار بۆ چاککردنی مووچە و بژێوی خەڵکی بکات و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات،دوایی پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران لەسەدان هەزار دەنگی ساختە، بەڵام پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانی دەرئەرنجام بێئومێد بوین لە مانەوه لەم حکومەتەدا و ئەم بڕیارەشمان پێشتر لەلایەن هەردوو لاوە وەرگیراوە لەبەر ئه و هۆکارانەی سەرەوە بە پێویستمانزانی دوای بخەین، بۆیە ڕایدەگەیەنین:
1. کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەلی ئیسلامی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2. لە ئیستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبهێنرێت.
3. پشتیوانی لە هەموو داواو داخوازییە رەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی بێ توندوتیژی.
4. هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هیچ پاساوێک نییە بۆ گرتن و ئازاردان وکوشتنی خۆپیشاندەران،هەر لێرەوە داوا دەکەین هەموو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون ئازاد بکرین.هاوکات دیاردەی سوتاندنی بنکه و بارەگای حکومی و حیزبی ئیدانه دەکەین وه به کارێکی ناشارستانی دەزانین.
5. هەر هەڵبژاردنێک لە کوردستان بێ پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران هیچ ماهیەت و نرخێکی نیە و پێشتر ئەنجامەکەی مسۆگەر کراوە!
بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان وەتێپەراندنی ئەم قۆناغە لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر و ئازادو دادی کۆمەڵایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور و لەسەرو هەمویانەوە ماددەی 140 و هەموو فشارێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، وە حکومەت ناچارە مل بدات بۆ داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، وه ئه مه ش ده که ینه سه ره تای قۆناغێکی نوێی سیاسی،وە کۆکردنەوەی هیزو لایەنە سیاسییەکان لە هاوپەیمانی و بەرەیەکدا بەئەرکێکی هەنوکەیی ئەمرۆ دەزانین
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
20-12-201720-12-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-12-2017
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 20 2017 7:04PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 21 2017 9:21AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 21 2017 9:21AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,604 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-12-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە. | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
📝 بەڵگەنامەکان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
راگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ گەلەکەمان لە باشوری کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی جدیدایە، کە دور نیە ببێتە مایەی لەدەستدانی دەستکەوتەکانمان و بەفیڕۆدانی خوێن و فرمێسکی هەزاران تێکۆشەر و قوربانیانی خەڵکی کوردستان، هەموو ئەو مەترسیانەش لە ئەنجامی بڕیاری سیاسی نادروست و بەهەندنەگرتنی مەترسییەکان و گەڕانە بەدوای بەرژەوەندی کەسی و حیزبی دا، یەکێک لەو بڕیارە هەڵەو مەترسیدارانەش رەتکردنەوەی داواو دەستپێشخەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانی ریفراندۆم بو لەم هەلومەرجەدا بەبێ‌ زەمینەسازی.
بڕیاردان لەلایەن سەرکردایەتی چەند حیزبێکی کوردستان، کە هەر رۆژەی لەژێر ناوێکی داتاشراوەوە دەردەکەون، بەبێ‌ گوێدانە یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، هەنگاوێکی مەترسیدارە لەسەر دواڕۆژی گەلەکەمان، ئەم هەنگاوەیان بوەتە مایەی پەراوێز خستنی رۆڵی دامەزراوە شەرعیەکانی کوردستان. کاراکردنەوەی پەرلەمان لەدوای دو ساڵ پەکخستنی بەو شێوازەی ئێستا و هەوڵەکانیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی گشتی و بەکارهێنانی پەرلەمان بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە کەسی و حیزبیەکانیان و پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافی هاوڵاتیان، گورزێکی کوشندەی دیکەیە لە خەون و ئامانجەکانی گەلەکەمان. بۆیە ئێمە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە بە تەواوی رەتدەکەینەوە.
ئێمە لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان، کە سێ یەکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق پێکدەهێنین و، نوێنەرایەتی رێژەیەکی بەرچاوی خەڵکی کوردستان دەکەین، رایدەگەیەنین کە سەرکردایەتی ئەو حیزبانە بەرپرسیارن لە هەر مەترسی و هەڕەشەیەک کە لە ئەنجامی بڕیاری هەڵەی ئەوانەوە روبەڕوی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە. لەسەر حکومەتی فیدراڵی عێراقیش پێویستە هیچ هەنگاوێک نەنێت کە ببێتە مایەی تێکدانی ئارامی و خوێنڕژانی هاوڵاتیان، بەڵکو گفتوگۆو دانوستان تاکە رێگای چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵیە.
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
12-10-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-10-2017
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2017 10:16AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2017 12:02PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2017 12:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,810 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-10-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین.
ئێوە پشتیوانی چوار کۆمسیارتان کردووه، قبوڵکردنی ساختەکاری و زوڵم ئێستا لەدەستی ئەواندایە. دەتوانن زوڵم و ساختەکاری ڕەتبکەنەوه و ئومێد بۆ خەڵک و بەها بۆ هەڵبژاردن بگەڕێننەوە.
لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژویداین
خۆتان لەبریکارەکان و کارمەندەکانی کۆمسیۆن بپرسن.. باش دەزانن ئەمە هەڵبژاردن نەبووه و گاڵتەجاری بووە بە هەڵبژاردن.
1-هەڵکوتانە سەر بنکەکانی دەنگدان بەهێزی چەکدار، ساختەکاریکردنی دەنگ و لێدان لەبریکارەکان و کارمەندەکانی کۆمسیۆن. سیمای ئەم هەڵبژاردنەبوون.
2-دەسەڵاتداران نزیکەی 250 هەزار ناسنامەی ساختە دروستبکەن، چۆن دەهێڵن بدۆڕێن! چۆن ساختەی گەورە ناکەن، هەر خۆتان وێنه و بەڵگەی سەدان ناسنامەی ساختەتان لەبەردەستدایە لە سەرتاسەری کوردستان.
3-گۆڕینی ڕێژەی دەنگدەران لە 35٪ بۆ 55٪ لە پارێزگای سلێمانیسلێمانی چیمان پێدەڵێت؟
4-لە هەندێک بنکە لە کۆیه و شەقلاوەشەقلاوە ڕێژەی بەشداری 120٪. بووە. بۆچی دەستیان گەشتووە به و دوو بنکه و بەوانی دیکە نەگەیشتووە؟ بەڵێ بەهووی گەشتوە، هەندێک کەم و هەندێک زۆر.
5-لە بریکارەکانتان لە شارۆچکەی سۆرانسۆران و دوروبەری هەولێرهەولێر بپرسن چیان دیوە، چۆن تەهدیدکراون و دەرکراون و لێیان دراوە، چۆن ساختەکراوە.
6-بپرسن بزانن چۆن لە کەرکوککەرکوکەوە خەڵک هێندراوە بۆ چەمچەماڵچەمچەماڵ و لە شارەزورەوە بۆ سلێمانی و لە گەرمیانگەرمیانەوە بۆ کۆیه و چۆن ساختەکاری کراوە.
7-بەڵگە لەبەردەستە مولازمی ئاسایش لە هەولێر بە چەکدارەوە هاتووە و چەندین جار دەنگی داوه و وتوویەتی هەرکەس قسە بکات بێسەروشوێنی دەکەین!.
8-بەیاسا دەنگدەر ئازادە، بەڵام فشار لە دەیان هەزار دەنگدەرکراوە کە وێنەی دەنگەکانیان نەگرن فەسڵ دەکرێن. باشترین بەڵگەش ئه و 19 هەزار دەنگدەری تایبەتەیە کە دەنگیان بە دەسەڵاتداوه و وێنەیان گرتووه و سوتاندوویانە.
9-بڕۆن بە وردی ئه و سەدان سکاڵایە بخوێننەوە ئەوجا دەزانن ئەمە هەڵبژاردن نەبووە، تەنیا شانۆگەریەک بووە بۆ شەرعیەتدان بە حوکمی دیکتاتۆر.
بەڕێزان، ئێمە‌ بەشێک نین لەم ساختەکاریە، ساختەی گەورەمان لێکراوە، سوکایەتی و لێدان بە بریکارەکانمان کراوە بۆ قوبوڵی بکەین!.
ئه و چوار نوێنەرەی ئەم سێ هێزە ئەگەر واژوو لەسەر ئەنجامەکان نەکەن پەسەند ناکرێت بە دڵنیایی، ئەگەر واژووش بکەن بەشێک دەبن له و تاوانە گەورەی دەسەڵات کردوویەتی.
هیچ ساختەکاریەک وەک ئەمە نەبووە، پارتی و یەکێتی دوای ئەم هەموو نەهامەتیەی بەسەر ئەم میللەتەیاندا هێنا، 10 کورسی زیاد بکەن!
سوتاندنی دەیان سندوقیش هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، چونکە پرۆسەکە هەمووی ئیهانەی هەڵبژاردنە، خۆتان نەتانوتووە نابێت هێزی چەکدارو ئاسایش بچێتە ناوەندەکانی دەنگدان، ئەوان نەک چون، بەڵکو سندوقیان پڕکرد و هەڕەشەیان دەکرد و لە خەڵکیان دەدا..
خۆتان کاتژمێرێک پێش کۆتای دەنگدان نەتانوت دەیان ناوەند لەدەست کۆمسیۆندا نەماوە. ئێستا چی؟
داواکەی ئێمە قورس نیە، تەنیاو تەنیا ئەم ئەنجامە ساختانە واژوو مەکەن..
ئەگەر ئێستا ڕەتکردنەوەی ساختەکاری لەدەست ئێمەدا بێت و نەیکەین ئیدی خەڵک نە متمانەی بە هەڵبژاردن دەبێت نە بە ئێمە. ئەم چوار کۆمسیارە بەڕێزەی ئەم سێ لایەنە پشتیوانی کردوون بەڕەتکردنەوەی ئەنجامی ساختە بەها بۆ دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن دەگەڕێننەوە.
ئەگەر یەکێتی و پارتیش لەدەرەوەی ڕێنمایی بە زۆر ئەنجام پەسەند دەکەن باوەک قەزافی و موبارەک 98٪ پەرلەمان هی ئەوان بێت.
عەلی حەمە ساڵح
04-10-201804-10-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-10-2018
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 4 2018 11:41AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 4 2018 4:20PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 4 2018 4:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 421 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-10-2018
📂[ زۆرتر...]
📝 بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنیاندا، کۆسرەت رەسوڵ عەلی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردس | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنیاندا، کۆسرەت رەسوڵ عەلی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردس

‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‎بەرێز: مامۆستا عەلی باپیر- ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
‎بەڕێزان: ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی
‎بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی 18 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە 18 ساڵی رابردووی تەمەنی خۆیدا، وەک یەکێک لەهێزە سیاسییەکانی کوردستان توانیویەتی لەگۆڕەپانی سیاسیدا خاوەن دید و بۆچوونی جیاوازی خۆی بێت و هاوتەریبی هێزە سیاسییەکانی تر رۆڵ و کاریگەری هەبێ لە رووداوەکان و بەرە و پێشبردنی پڕۆسەکە.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوازیارین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان پەیوەندییەکی قووڵ و پتەومان هەبێ، پەیوەندی توندو تۆڵ و دۆستانەمان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و هێزەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان پەرە پێ بدەین و هەوڵی جدی بدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستان و گەیاندنە کاروانی ئارامی پڕۆسەی سیاسی لە ناوچەکەماندا.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم و دەخوازم ئەم یادە پیرۆزەتان هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکان بێ و بەیەکگوتاری و یەک هەڵوێستیمان سازو ئامادەبین بۆ پێشهات و ئەگەرە نوێکانی ناوچەکە.
‎کۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎جێگری سکرتێری گشتی
‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
31-05-201931-05-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-05-2019
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 31 2019 1:40PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 31 2019 10:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 31 2019 10:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 43 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنیاندا، کۆسرەت رەسوڵ عەلی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ
2.👁️مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی لە بەیاننامەیەکدا، ئیدانەی پەلامارە دوژمنکارییەکەی دوێنێ شەوی شاری کەرکوک دەکات
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-05-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کۆسرەت رەسوڵ عەلی
📂[ زۆرتر...]
📖 بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2018 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2018

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194)
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

هاونیشتمانییانی بەڕێز...
دەنگدەرانی ئازیز...
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، وەکو هێزێکی سیاسیی کاریگەری سەر گۆڕەپانی کوردستان، هەمیشە و هەردەم خۆی لە بەرەی گەل و خەڵکی ستەملێکراو و مافخوراوی کوردستاندا بینیوەتەوە، داکۆکیکارێکی سەرسەخت بووە لە مافە ماددی و مەعنەوییەکانتان، بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانی و خۆشبەختیی تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئه و هەڵوێستەشی لە هەموو پرۆژە سیاسی و ڕێکخراوەیی و حکومی و پەرلەمانییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.
ئێستاش کە بە لیستی ژمارە (194) و لەژێر دروشمی (کۆڵنادەین و بەردەوامین) بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە ڕۆژی (30/9/2018)، لە میانەی بەرنامەی لیستەکەیدا کارنامەیەکی واقعی و سەردەمییانەی بۆ نوێنەرانی داهاتووی لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە، کە تەواوی خاڵ و بڕگەکانی لە بەرژەوەندیی ئێوەی هاووڵاتیدایە، لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی قەیرانە سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزارییەکانی هەرێمی کوردستاندا.
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان چاوەڕوانیی لە ئێوەی دەنگدەری بەڕێز هەیە کە بە گوڕ و تینێکی زۆرەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن و دەنگتان بە لیستی ژمارە (194)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بدەن، لە پێناو سەرخستنی ئەم بەرنامەیەدا.



بڕگەکانی بەرنامەی لیستی (194)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
یەکەم/ سیاسی
1. چالاککردنی دامەزراوەکانی وەک: (ڕۆڵی چاودێریی پەرلەمان، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی نەزاهە) لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بنەبڕکردنی بازرگانیی سیاسی.
2. بە دامەزراوەیی کردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و نەهێشتنی دەستی حیزب تیایاندا و کارکردن بۆ باشکردنی گوزەرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان.
3. داکۆکیکردن بۆ چەسپاندنی مافە سیاسییەکانی هاووڵاتیانی کوردستان، وەک: (مافی خۆپیشاندان و مافی دەربڕینی ئازاد و کۆبوونەوەی بێ‌ قەید و مەرج).
4. کارکردن لەسەر ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێگرتن لە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکان.
5. هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییە حیزبییەکان و دامەزراندنی دامەزراوەی نیشتمانی کە کاری تەنها پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەر و ماڵی هاووڵاتیان بێت، لە چوارچێوەی یاسادا کارەکانی ڕاپەڕێنێت و بە هیچ جۆرێک دەست وەرنەدات لە ژیان و مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی خەڵکی کوردستان.
6. کارکردن لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان، بە جۆرێک هەموو تاکێک بەهرەمەند بێت لە سامانی سروشتی و داهاتەکانی کوردستان بە دادگەری.
7. ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد، لەپێناو دەستاودەستکردنی دەسەڵات، کە ببێتە مایەی بەرجەستەکردنی ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان، ئەمەش بە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن بە یاسا.
8. بە دامەزراوەیی کردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی لۆبی بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان.
9. ڕەتکردنەوەی هەموو جۆر و شێوازەکانی تیرۆر و تۆقاندن، بە هەر ناوێکەوە و لەلایەن هەر کەس و تاقمێکەوە ئەنجام بدرێت.



دووەم/ یاسایی
1. کارکردن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی، کە چوارچێوەی یاسایی سیستەمی فەرمانڕەوایی لە هەرێم و ماف و ئازادییەکانی هاووڵاتیان تیایدا پارێزراو بێت.
2. داکۆکیکردنی تەواو لەوەی سیستەمی سیاسیی هەرێم پەرلەمانی بێت بە هەموو ماناکانی کە ئەم سیستەمە لەخۆی دەگرێت.
3. ڕاگرتنی هاوسەنگی و هەماهەنگی لە نێوان هەر سێ‌ دەسەڵاتی (یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری)دا و هیچ کامیان هەژموونی بەسەر ئەوی دیکەدا نەبێت.
4. جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی شکۆی دامەزراوەیی پەرلەمان و هیچ کەس و لایەنێک بۆی نەبێت پێشێلی بکات.
5. سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ملکەچ بن بۆ چاودێریی پەرلەمان.
6. پاراستنی پێگەی یاسایی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و بە یاسا پارێزگاری لە ماف و ئازادییە سیاسییەکانیان بکرێت.
7. هەمووارکردنەوەی ئه و یاسایانەی کە دژن بە نەگۆڕەکانی ئایینی ئیسلام و ماف و ئازادییە گشتییەکان.

سێیەم/ ئابووری و خۆشگوزەرانی
1. هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک تەنها پشت بە داهاتی کەرتی نەوت نەبەستێت.
2. ڕێگر کردن لە تاڵانفرۆشکردنی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی و دەرهێنانی لە دەستی کەس و حیزب و بەکارهێنانی لە باشکردنی گوزەرانی هاووڵاتیاندا، ئەمەش بە کاراکردنی یاسای نەوت و گاز.
3. پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و توانای جووتیار لە پێناو پاراستنی ئاسیشی خۆراک، بە شێوەیەک لە سەرجەم بەرهەمە سەرەکییە کشتوکاڵییەکان هەرێمی کوردستان بگاتە خوددابینکاری و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی هەرێم.
4. گرنگیدان بە سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و گلدانەوەی ئاو لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداوی زیاتر، لەگەڵ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتیان، بەپێی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان.
5. گرنگیدان بە کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و سازکردنی زەمینە بۆ خستنەگەڕی سەرمایەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کردنەوەی چەندین کارگە و پرۆژەی ستراتیژی و خستنەگەڕی دەستی کاری خۆماڵی.
6. گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان و دەستی کاری ناوخۆیی شوێنی هێزی کاری بیانی بگرێتەوە.
7. هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی زۆرەملێی مووچە کە بە نایاسایی سەپێندراوە بەسەر مووچەخۆراندا و گێڕانەوەی مووچەی پاشەکەوتکراویان.
8. دەستپێکردنەوەی پێشینەکانی خانووبەرە و هاوسەرگیری و کشتوکاڵی و قەرزی بچووک...، بە بێ هیچ (سود) ێک (الربا) و ڕێکخستنی بە شێوازێک لەگەڵ پێویستیی هاووڵاتیاندا بگونجێت.
9. دەستپێکردنەوە و چاوخشاندنەوە بە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ڕێگەی هەمووارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان، کە لە خزمەت خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتدا بێت.
10. هەوڵدان بۆ بووژاندنەوەی کەرتی گواستنەوەی گشتی و هەمەجۆر کردنی هۆکارەکانی گواستنەوە و پەرەپێدان بەم کەرتە لە ڕێگەی چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان و ڕاکێشانی ڕێگە و شەقامی نوێ‌ و ئەنجامدانی چاکسازی له و بوارەدا.
11. پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری لە ڕێگەی گرنگیدان بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان.
12. دامەزراندنی سیستەمێکی هاوچەرخی بانکی بۆ چارەسەری کێشەی دراوی نەختینە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتیان و مووچەخۆران.
13. گرنگیدان و ڕێکخستنەوەی وەبەرهێنان و ئاسانکاری کردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە و نەهێشتنی قۆرخکاریی حیزبی لەم بوارەدا.

چوارەم/ ئایینی
1. ڕەتکردنەوەی هەموو جۆر و شێوازەکانی تیرۆر و تۆقاندن، بە هەرناوێکەوە و لەلایەن هەر کەس و تاقمێکەوە ئەنجام بدرێت.
2. پەرەپێدان و پاراستنی بەها باڵاکانی کۆمەڵگە، لە ڕێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکانی وەکو خێزان، میدیا، مزگەوت، قوتابخانە و ڕێکخراو و یانەکانەوە، هەروەها گرنگیدان به و هۆکار و شێوازانەی دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لە چەسپاندن و پەرەپێدانی ئاکار و ڕەوشتی ئیسلامی.
3. پارێزگاری کردن لە بەها بەرزەکانی ئیسلام و پێکەوەژیانی نێوان هەموو ئایین و مەزهەبە جیاجیاکانی کوردستان، لە ڕێگەی چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیان.
4. پارێزگاری کردن لە ئازادییە ئایینییەکان بۆ هەڵگرانی ئایین و مەزهەبە جیاجیاکان.
5. پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکانی خەڵکی مسوڵمانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساییانەی هەر بێڕێزی و تێپەڕاندنێک بەرامبەر بە پیرۆزییە ئایینییەکان.
6. کردنەوەی شوێنی تایبەت بە نوێژکردن لە فەرمانگە و شوێنە گشتییەکاندا و گرنگیدان بە مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان، بە دابینکردنی پێداویستییەکان و نۆژەنکردنەوەیان.
7. پاراستنی پێگە و کەسایەتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی، بەپێی بنەما یاساییەکان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی توانای زانستییان، لە ڕێگەی دامەزراوەی ئەکادیمی و فەرهەنگیی تایبەتەوە.

پێنجەم/ پەروەردە و فێرکردن
1. ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم و تاک و کۆمەڵگە بگونجێت.
2. دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و هاوچەرخ کە توانای لەخۆگرتنی سەرجەم خوێندکارانی کوردستانی هەبێت و کۆتایی هێنان بە دوو دەوامی و سێ دەوامی لە قوتابخانەکاندا.
3. فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی خوێندن و پێداویستیی قوتابخانە و خزمەتگوزارییە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان و ژینگەی قوتابخانەی هێمن و سەلامەت بۆ قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندان.
4. برەودان بە خوێندنی پیشەیی و ئامادەکردنی کەسانی هونەری و پیشەیی و بەستنەوەی بە بازاڕی کاری کوردستان.
5. گرنگیدان بە لایەنی پەرورەردەیی لە قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان و پێداچوونەوە بە وانەی پەرورەردەی ئایینی بە جۆرێک لە ئاست پەورەردەکردنی نەوەی نوێدا بێت و پەراوێز نەخرێت، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی هەر خاوەن ئایینێکی دیکە پەرورەدەی ئایینیی خۆیان بخوێنن و بە ڕێنمایی ئایینیی خۆیان پەروەردە بکرێن.
6. فراوانکردنی بەش و دەرفەتەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە خوێندنی باڵا، کە هەموو خوێندکارێکی ئامادەیی لە هەلی تەواوکردنی خوێندنی باڵا بەهرەمەند ببێت.
7. سەربەخۆکردنی زانکۆکانی کوردستان لە بڕیار و بودجە و چۆنیەتی خەرجکردنی و لادانی بەرپرسی حیزبی و دوورخستنەوەی دەستی حیزب تیایاندا.
8. باشکردنی ئاستی گوزەرانی مامۆستایان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و لێهاتووییان.
9. کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان، بە جۆرێک لەگەڵ ئاستی گوزەرانی هاووڵاتیان بگونجێت و ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیانی کەمدەرامەت.
10. پەرەپێدان بە تەکنەلۆژیای فێرکردن و تێکەڵکردنی بە پرۆسەی پەروەردە لە سەرجەم بوارەکاندا و پەرەپێدانی کارامەییەکانی ژیان (مهارات الحیاە) لە قوتابیاندا.
11. جەختکردنەوە لە خوێندنی بابەتەکانی ڕەوشت، ژینگە، مافی مرۆڤ و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و لێبوردەیی لە پرۆگرامی خوێندنی قۆناغە جیاوازەکاندا.

شەشەم/ کۆمەڵایەتی
1. باشکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی چەمکی مرۆڤدۆستی.
2. قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کارەساتە سروشتییەکانی وەکو (بوومەلەرزە و لافاو) و هەر ڕووداوێکی دیکە، لە ڕێگەی دەرکردنی یاسای تایبەتەوە.
3. پەرەپێدانی کلتووری لێبوردەیی، ئاشتی، یەکتر قبووڵکردن، ڕێز و خۆشەویستی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا.
4. ڕێگریکردنی یاسایی لە کارکردنی منداڵان و دابینکردنی بژێویی شایستە بۆ ئه و خێزانانەی بە ناچاری ئه و کارە دەکەن.
5. پەرەپێدانی کاری خێرخوازی و خۆبەخشیی ڕێکخراو، بە مەبەستی هاوکاریکردنی چین و توێژە ئاتاج و کەمدەرامەتەکانی کۆمەڵگە.
6. هەموارکردنەوەی یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی) لەپێناو پاراستنی زیاتری خێزان لە هەڵوەشان و ڕێگری کردن لە پشێویی کۆمەڵایەتی.
7. پاراستنی مافەکانی ئافرەت و منداڵان، وەک ئەوەی لە دەقەکانی ئیسلامدا هاتووە و لە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژەی پێ کراوە، بە تایبەتیش توندوتیژی دژی ئافرەت و منداڵان.
8. چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی ڕێککەوتن و ملکەچبوون بۆ دەقە یاسایی و شەرعییەکان، دوور لە دەستێوەردانی نەرێنییانەی مەکتەب و دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی حیزب.
9. کردنەوەی شوێنی حەوانەوە و خزمەتکردن بۆ ئه و هاووڵاتیانەی تووشی نەخۆشیی دەروونیی بێ‌ چارەسەر بوون.
10. کردنەوەی شوێنی تایبەت بە چارەسەری ئالوودەبووان بە ماددە هۆشبەرەکان و سەرلەنوێ‌ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە.
11. هەموارکردنەوەی یاسای کار بە جۆرێک کە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی ماف بۆ کرێکار و خاوەن پیشە و دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینکردنی کرێکارانی کەرتی تایبەت.

شەفافیەت و دادگەری
1. چالاککردنی داواکاری گشتی و پێدانی دەسەڵاتی تەواو پێیان بە تایبەت لە ڕووی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکان و بخرێتە سەر دەسەڵاتی دادوەر.
2. یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری کارا و جێبەجێ بکرێت، لەپێناو دەستگەیشتنی میدیا و خەڵک بە زانیارییەکان.
3. یاسای سندووقی داهاتە نەوتی و گازییەکان جێبەجێ بکرێت، بە دامەزراندنی ستافی بەڕێوەبردنی سندووقەکە، سەرجەم داهاتەکان بگەڕێتەوە دارایی گشتی و لە بودجەی ساڵانەدا خەرجکردنی دیاری بکرێت.
4. دروستکردنی کۆمپانیای کوردستان بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت KEPKO و کۆمپانیای کوردستانی نیشتمانی نەوت KNOC و کۆمپانیای کوردستان بۆ بەبازاڕکردنی نەوت KOMO.
5. داهاتی پارێزگاکان بەپێی ژمارەی دانیشتووان و پێداویستییەکانیان بەسەر ناحیە و قەزاکاندا دابەش بکرێت.
6. تایبەت بە گوزەرانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت، یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت جێبەجێ بکرێت.
7. سەرجەم ئه و بڕیار و ڕێنماییانەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە زیادکردنی باج و ڕسومات و پێبژاردن کە بە نایاسایی دەرچوون و زیاد کراون، هەڵوەشێنرێنەوە و بەپێی یاسا ڕێکبخرێتەوە.
8. بەرکارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و بەرزکردنەوە کەمترین مووچەی خانەنشینی و کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینیی نایاسایی سەربازی و مەدەنی.
9. پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر لە کەسانی ناشایستە.
10. پێدانەوەی مووچەی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە هاوسەریان زیندانییە، یان لە ژیاندا نەماوە، یان لێک جیابوونەتەوە، هەروەها ئەوانەی تەمەنی هاوسەرگیرییان دواکەوتووە یان تێپەڕی کردووە.
11. گەیاندنە ئەنجامی دۆسێکانی دەستەی دەستپاکی لەسەر گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 26 2018 1:13AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2018 9:38AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2018 9:38AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 934 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Sep 26 2018 1:16AMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2018

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان - ئێڕاق
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018 بۆ پەڕڵەمانی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەدریە ئیسماعیل مەحموود
2.👁️سۆران عومەر سەعید
3.👁️مەڕوان گەڵاڵی
4.👁️کامەران جەمال حەسەن
📂[ زۆرتر...]
📝 بەلاغی شاندی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەلاغی شاندی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

ئێمە وەفدی هاوبەشی (بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریهاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری)، وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژویی و نیشتمانی ئەم قۆناغە هەستیارەی گەلەکەمانی پیادا تێپەڕدەبێت و لەپێناو کۆتاییهێنان بەو کێشە سیاسی و قەیرانە داراییە قوڵەی بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە، سەردانی شاری بەغدامان کردوە و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوە دەکەین.
لەکۆبونەوەکەمان لەگەڵ بەرێز د. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق‌ باسمان لە پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و چوارچێوەی سیاسی هەرێم کرد، لەگەڵ چەسپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینە لە ناوەندی بڕیاڕی سیاسی و دۆزینەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆتەواوی کێشەکان لەڕێی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی جدی لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق.
پرسی بودجە و موچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ماف و ئیمتیازی هێزەکانی پێشمەرگە یەکێکی تربو لەو پرسە گرنگانەی کە بە بایەخەوە باسمانکرد و داوامان لە بەڕێز عەبادی کرد وەک بەشێکی گرنگ لە ئەرک و بەرپرسیارییەکانی بەرامبەر بەهاوڵاتیانی کوردستان سنورێک بۆ نەهامەتیەکانی خەڵک دابنێت و پەڕەیەکی نوێ‌ لەپەیوەندنی سیاسی هەڵدەینەوە کە چەسپاندنی بنەماکانی هاوڵاتیبون و دادی کۆمەڵایەتی ناونیشانی سەرەکی بێت.
هاوکات پێویستی پەلەکردنمان لەچارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و قەزای دوزخورماتو و گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕاگرتنی هەر هەوڵێک بۆ تەعریب و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کێشە لەسەرەکان خستەڕو و تەئکیدمانکرد جگە لەپێکەوە ژیانی ئاشتیانە کە خزمەت بەتەواوی پێکهاتە جیاوازەکان و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات هیچ بژاردەیەکی ترمان لەبەردەستدانیە، بۆ ئەمەش نابێت ڕێگە بەدوبارەبونەوەی ستەمی ڕابردو بدرێت.
زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەمان بو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و پێمان ڕاگەیاند، مەرجی سەرەکی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دەنگ و ئیرادەی خەڵک تیادا ڕەنگبداتەوە لەپاککردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە دەستپێدەکات، لەوبارەیەشەوە داوامانکرد هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانین بۆ دەستەبەرکردنی ئیرادەی راستەقینەی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگداندا.
بە سوپاسەوە بەرێز حەیدەر عەبادی بەڵێنیدا بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای وردبینیکردن و خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و ئامادەیی خۆی دەربڕی هاوکار و پشتیوان بێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تر و لەو چوارچێوەیەشدا داوای هاوکاری لەسەرجەم هێزە سیاسییەکان کردو بەڵێنیشیدا ناوچە جێناکۆکەکان بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.
04-01-201804-01-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-01-2018
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 4 2018 3:54PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 4 2018 10:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 4 2018 10:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,425 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.164 KB Jan 4 2018 3:56PMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

بەلاغی شاندی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-01-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]
📝 بەیانی کۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەیانی کۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

04-09-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-09-2017
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 5 2017 12:03PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 5 2017 3:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 5 2017 3:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,266 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.162 KB Sep 5 2017 12:03PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

بەیانی کۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-09-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 پرسەنامەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا - کۆچی دوایی کاک نەوشیروان کەلێنێکی‌ گەورە بەجێ‌ دەهێڵێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

پرسەنامەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا

بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، عەلی باپیرعەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی پرسەنامەیەک ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان و کەسوکاری دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
کل من علیها فان، ویبقی‌ وجە ربک ژو الجلال والاکرام
بەڕێزان!
خزم و کەس‌ و کاری‌ کاک نەوشیروان موستەفانەوشیروان موستەفا و بەرپرس و ئەندام‌ و لایەنگرانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانبزوتنەوەی‌ گۆڕان
بەبۆنەی‌ کۆچی دوایی کاک نەوشیروان موستەفا سەرکردەی‌ دیار و بەرجەستەی‌ گەلەکەمانەوە، بەناوی‌ خۆم و تێکڕای‌ سەرکرایەتی و ئەندامانی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامییەوە، سەرەخۆشییتان لێ‌ دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین‌، لەخوای‌ میهرەبان داوکارین جێگای‌ بەهەشت بێت‌ و، ئارامیی و ئۆخژنیش بەئێوە ببەخشێ‌.
بێگومان کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەم ئان و ساتەدا کەلێنێکی‌ گەورە بەجێ‌ دەهێڵێ ‌ و هیوادارم هەمولایەک بەگیانی‌ بەرپرسانە و دڵسۆزانەوە بتوانین ئه و کەلێنە پڕبکەینەوه و گەلەکەمان دڵخۆش‌ و ئاسودە بکەین.
هەمومان هی خواین و هەربۆلای‌ ویش دەگەڕێینەوە
برای‌ دڵسۆزتان: عەلی‌ باپیر
19-5-201719-5-2017
هەولێرهەولێر

🗄 سەرچاوەکان
[1]📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن☪ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 23 2017 7:53PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 26 2017 11:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,139 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.167 KB May 24 2017 10:39PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

پرسەنامەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️کۆچی دواییی نەوشیروان مستەفا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی باپیر
2.👁️نەوشیروان مستەفا ئەمین
📂[ زۆرتر...]
📕 دیوە شاراوەکەی عەلی باپیر و مەکری کۆمەڵی ئیسلامی | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

دیوە شاراوەکەی عەلی باپیر و مەکری کۆمەڵی ئیسلامی

محەمەد فەریق
2015
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 66% ✔️
66%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 17 2015 11:42AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 17 2015 11:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,262 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.156 KB Aug 17 2015 11:42AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

دیوە شاراوەکەی عەلی باپیر و مەکری کۆمەڵی ئیسلامی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان - ئێڕاق
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی باپیر
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست218,332%62.73
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,295%16.17
هەورامی53,456%15.36
عربي9,601%2.75
کرمانجی - کوردیی باکوور4,694%1.34
English1,708%0.49
فارسی1,189%0.34
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.33
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française185%0.05
Deutsch152%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە217,738%62.60
👫 کەسایەتییەکان24,747%7.11
📕 پەڕتووکخانە21,365%6.14
✌️ شەهیدان18,434%5.30
🏰 شوێنەکان16,638%4.78
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.17
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,050%2.88
🚼 ناوی کوردی4,852%1.39
📝 بەڵگەنامەکان4,805%1.38
📷 وێنە و پێناس4,797%1.37
📊 ئامار و راپرسی4,647%1.33
📖 کورتەباس2,173%0.62
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,507%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.32
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)938%0.26
😊 گاڵتەوگەپ726%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان543%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.13
💚 ئەنفالکراوان422%0.12
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان55%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری185,955%53.43
📩هاوڕێ باخەوان111,457%32.02
📩مانو بەرزنجی20,884%6.00
📩سەریاس ئەحمەد12,996%3.73
📩جوان عومەر ئەحمەد3,022%0.86
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.52
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.37

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5,663 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574