پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,609
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 5 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئامینە عەلی (ڤیان سۆران)
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئامینە عەلی (ڤیان سۆران)

ئامینە عەلی (ڤیان سۆران)
ناو و ناسناو: ڤیان سۆران
ناوی ڕاستەقینە: ئامینە عەلی
ناوی باوک: ئیبراهیم
ناوی دایک: هاجەر
شوێنی و ڕۆژی شەهیدبوون: #سەرێ کانی# #11-10-2019# [1]
ئەم بابەتە 4,509 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 14-10-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 14-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 24-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,509 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 14-10-2019 بەناز جۆڵاب.ج.
ڕاگەیەندراوی پاژک لە یادی 16 ساڵەی شەهید بوونی ڤیان سۆران
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی پاژک لە یادی 16 ساڵەی شەهید بوونی ڤیان سۆران

ڕاگەیەندراوی پاژک لە یادی 16 ساڵەی شەهید بوونی ڤیان سۆران
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پاژک:
لە یادی 16مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا هەڤاڵ ڤیان #سۆران# یادی تێکۆشەر و میلیتانی پێشەنگی ڕێبەر ئاپۆ دەکەینەوە. لە کەسایەتی هەڤاڵ ڤیان بە خۆشەویستی و دڵسۆزی و سوپاسگوزاریەوە هەموو ئەو شەهیدانە بەبیر دێنین کە بە دروشمی هیچ کەسێک ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات لە دەوری فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆبونەوە. ئێمە تووڕەیی و ڕقی خۆمان دەردەبڕین لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەرایەتیمان و هەموو بەها مرۆییەکان و بەڵێنمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان لە پێناو بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان.
هاوڕێ ڤیان بووە پێوەری دڵسۆزی و بەرگریکاری هێڵی ئازادی
لە 15ی شوباتی 1999دا هێزە پیلانگێڕە هەژموونخوازەکان بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیان دا ئیرادەی ئازادانەی ئەو گەل و ژنانەی کە لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا بەرخۆدانیان دەکرد تێکبشکێنن و بزووتنەوەی #پەکەکە# لەناوبەرن و گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە مەزنەکانمان بە بەرخۆدانی مێژوویی و ڕۆحێکی فیدایی وەڵامی پیلانگێڕانیان دایەوە. تووڕەیی و هەڵوێستی گەلەکەمان لە دژی پیلانگێڕان و دڵسۆزی و باوەڕی ژنانی کورد بە هۆکاری شۆڕشی ئازادی مێژوویی بوو. هەڤاڵ ڤیان سۆران وەک تێکۆشەرێکی هێڵی ئازادی ناوی خۆی لەو مێژووەدا نووسی و ڕادیکاڵترین هەڵوێستی بەرامبەر پیلانگێڕیی و فاشیزمی دەوڵەتی پیاوسالار، لەگەڵ ڕێبەری ئاپۆدا نیشاندا. هەڤاڵ ڤیان پێوەری دڵسۆزی و باوەڕ و پاراستنی هێڵی ئازادی بوو، لە تێکۆشانی ئازادیی ژن و گەشەپێدانی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی ڕێبەری ئاپۆدا.
هەڤاڵی تێکۆشەری مەزن ڤیان لە تەمەنی گەنجیدا بەشداریی لە بزووتنەوەی ئازادیی ئێمەدا کرد. لە باشوری کوردستان بە باوەڕی خۆی و دڵسۆزی نەتەوەیی و مەعریفەی خۆی لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ وەک ژنە شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی ڕۆڵی پێشەنگی لە تێکۆشاندا گێڕا. هەڤاڵ ڤیان هەمیشە هەڵوێستێکی کاریگەری هەبووە بەرامبەر دواکەوتوویی و دووبەرەکی لەگەڵ هەستی ژنان و نەتەوەییدا، هەڤاڵ و دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، ڤیان لە ساڵی 2004دا لە نێ کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی پەکەکەدا لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و خەتی خیانەتکار جێگەی خۆی گرتەوە. بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی زۆرەوە تێکۆشانێکی زۆری کرد. لەسەر ئەم بنەمایە یەکێک بوو لە ئەندامانی جێبەجێکاری ئاوەدانکردنەوەی پەکەکە. لە کۆمیتەی ئاوەدانکردنەوەی پەکەکەدا بە هەڵوێستێکی ڕوون و تێکۆشەرێکی دڵسۆز لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشانی کرد و ڕۆڵی سەرەکی بینی. هەڤاڵ ڤیان بنیاتنانەوەی پەکەکەی وەک چڕیی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی بینی کە لە لایەن ڕێبەرایەتی ئێمەوە پەرەی سەندووە. بۆ ئەو مەبەستەش ئاوەدانکردنەوەی پەکەکە ئەرکێکی مێژوویی بوو، بەو زانینیەی کە هێڵی ڕێبەری ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادیی ژن و کۆمەڵگا پەرەی سەند و پێشەنگایەتی دەکرد.
بەرخۆدان لە دژی خیانەت لە هێڵی شەهید ڤیاندا بەردەوامە
پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. لە دژی بەردەوامی پیلانگێڕی و گۆشەگیریی تووند، ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستێکی مێژوویی شایستەی شەهیدان بەرخۆدانی دەکات. لەسەر هێڵی هەڤاڵ ڤیان و هەزاران شەهید تێکۆشانی ئازادی بەردەوامە بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەلەکەمان و #شەڕڤان#انی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی گەورە دەکەن، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. گەریلاکانی ئازادی لەسەر هێڵی ڤیان لە حەفتانین و مەتینا و زاپ و زاگرۆس بەرخۆدانێکی مێژووییان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و خیانەتی پەدەکر بە ئیرادەیەکی پۆڵایی دەنوو#سنە#وە. پەدەکە لە خیانەتێکی گەورەدایە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە دژی گەلەکەمان لە باشور بۆ هێز و بەرژەوەندییەکانیانی. هەڵوێستی هەڤاڵ ڤیان و پەیامەکەی دژی هێڵی خیانەت بوو. ئەمڕۆ ژنانی کورد و هەموو گەلەکەمان لە تێکۆشانێکی گەورەدان لەسەر هێڵی ڤیان و هەزاران شەهید، بە ئیرادەیەکی ئازادانە لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و فاشیزمی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە بەرخۆدان دەکەن. فیداییەکان لە گردی سوور و وەرخێلا و زەندورا جارێکی دیکە پەیامی ڤیان لەگەڵ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا یەکخستەوە و بە دروشمی کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات بەرخۆدانیان کرد و سەرکەوتن.
لەم پرۆسەیەدا تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت، بە هەڵوێست و دڵسۆزییەکی گەورەی وەک هەڤاڵ ڤیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەتوانین تەواوی ئامانجی پیلانگێڕان پووچەڵ بکەینەوە. ئێمە وەک پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) لەسەر هێڵی شەهیدان خەبات و تێکۆشان بەرز دەکەیەنەوە و ئێمە لەم کاتەدا تێکۆشان بە ئەرکێکی مێژوویی دەزانین. بە زیندووکردنەوەی ڕۆحی ڤیان و بێریتان و زیلان دەتوانین تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبەرین و ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان مسۆگەر بکەین.
بانگەوازی بۆ ژنانی باشور: بە ڕۆحی ڤیان بەشداری لە هەنگاوی کات کاتی ئازادیەدا بکەن
لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو ژنانی باشور و کوردستان دەکەین کە بە ڕۆحی شەهید ڤیان بەشداری لە هەنگاوی کات کاتی ئازادیەدا بکەن. هەروەک هەڤاڵ ڤیان بە باوەڕ و دڵسۆزییەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی پەکەکە کە لە سەختترین پرۆسەی تێکۆشاندا بۆ ژیانی ئازاد تێکۆشانی کرد، لەم قۆناغەدا دەبێت هەموو ژنێکی کورد و شۆڕشگێڕانی ئاپۆیی بە هەمان ڕۆح و بەرپرسیاری خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.
جارێکی تر لەکەسایەتی هەڤاڵ ڤیان سۆراندا هەموو شەهیدەکان بە خۆشەویستی و ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە و بەڵێنمان بۆ شەهیدانی ئازادی دووپات دەکەنەوە.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,004 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-02-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 22-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 22-02-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,004 جار بینراوە
ڤیان جاف - ڤیان سۆران
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook3
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڤیان جاف - ڤیان سۆران

ڤیان جاف - ڤیان سۆران
لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان جاف و ڤیان کارۆخ و ڤیان #سۆران# لە ساڵی 1981 لە شاری #سلێمانی# چاوی بەژیان هەڵهێناوە، هەر لەم شارەدا قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و یەکێک بووە لەخوێندکارە دیار و هەڵکەوتووەکانی قوتابخانە و هەمیشە نموونە بووە بۆ هاوڕێکانی. شەهیدی نەمر هەر لەمنداڵییەوە دەرکی بەزوڵم و ستەمی سیستەمی کۆمەڵایەتی کردووە و پێی پەسندنەکراوە، هەربۆیە هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنە بۆتەوە کە ژنی کۆتگیر و بێ ئیرادە کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/75643/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/75643/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەئاکامدا هەرچەندە یەکێک بووە لەخوێندکارە هەرە زیرەک و زرنگەکان بووەو هەموو ساڵ لە یەکەمینەکان بووە، بەڵام خوێندن ناتوانێ پەی بە خەیاڵ و خەونە ئازادیبەخشەکانی ببات، ئیدی لەمیانەی لێگەڕینە قووڵەکانی بۆ ترووسکاییەکانی ئازادی لەبەهاری ساڵی 1997دا دەستبەرداری خوێندن دەبێت و بەشداری ڕیزەکانی #پارتی کرێکارانی کوردستان PKK# دەبێت.
وەک هاوڕێیانی باسی لێوە دەکەن لەماوەیەکی زۆر کورتدا لەمیانەی پەروەردە و خۆ پەروەردەکردندا بەشێوەیەکی زانستی دەرک بەراستینەی کۆمەڵگا و کەسێتی ژن دەکات و وزە و توانستی شاراوەی زیاتر دەردەکەوێتەڕوو و بەجۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەشداری پەروەردەو ژیان و چالاکییەکانی ژیان دەبێت. هەر لەسەر داخوازی و پێداگری خۆی گۆڕەپانی شەێ وەک یەکەمین هەنگاوی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە هەڵدەبژێرێت و بەشداری ڕیزەکانی گەریلایی دەبێت و بەشداری چالاکانە لە چەندین چالاکی گەریلاییدا دەکات.
ڤیان کە کەسێکی زیرەک و لێهاتوو بووە بەهۆی زرنگی و لێهاتووییەوە لەکۆتایی ساڵی 1997دا لەلایەن هەڤاڵانییەوە دەپاڵێورێ بۆ بینینی پەروەردە لەگۆڕەپانی سەرۆکایەتی، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دژواری ئەو کاتە ئەو دەرفەتەی بۆ ناڕەخسێ. لە ساڵی 1998 دا بەشداری کۆنفرانسی باشووری کوردستان دەبێت. دواتر وەک کادێرێکی لێهاتوو بەشداری لەکۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین ساڵی 2000 لەکوێستانەکانیچیای #قەندیل#دا دەکات و بە ڕاوبۆچوونە وردو قووڵەکانییەوە کۆنفرانسەکە بەپێز و بەرهەمدارتر دەکات.
ڤیان جاف هەوڵی داوە لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا لەبەرانبەر بە داگیرکەران تێبکۆشێت و لەدوای ئەو کۆنفرانسە بەشداری لە کار و خەباتی ڕێکخستنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و هەر زوو دەچێتە دڵی خەڵکی ئەم پارچەیەی کوردستانەوە. دواتر لەپێناو بەگوڕکردن و برەودان بەتێکۆشانی ئازادی لەباشووری کوردستاندا ڕۆڵێکی مێژوویی و گرنگی بینی لەو تێکۆشانەدا و وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چارەسەری دیموکراتی و پاشانیش لەیەکەمین کۆنگرەی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پ. چ. د. ک لە ساڵی 2002دا وەک ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی خاوەن ڕۆڵێکی بەرچاو دەبێت لەپێشخستنی خەباتی ڕێکخستنی و ڕاگەیاندنی و بوارەکانی دیکەی تێکۆشانی پ. چ. د. کدا. هەر لەو ساڵەدا لەچوارەمین کۆنگرەی بزاڤی ژناندا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژنی ئازاد (PJA) و ڕۆڵێکی کاریگەریی لەتێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ژندا دەگێڕێت و ئەوکاتە بەزوویی تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیی و ملیتانبوونی لەکەسێتیدا دەرکەوتووە.
ڤیان جاف وەکوو نووسەرێکی بەتواناش سەبارەت بەکێشە و ئازادییەکانی ژنانی کورد و مەسەلە هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی نووسیوە، پرسی شۆڕشی باشوور شۆڕشی ژنە لەلای ڤیان دەبێتە پرسێکی گرنگ و خۆی لەبەرانبەر تێکۆشانی ژن لە دژی ستەمکاری بە بەرپرسیار دەبینێ و بەرپرسیارێکی مێژوویی ڕۆڵی سەرکردایەتی ژنانی لەباشوور دەگێڕا. لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵێکی بەکاریگەریی لەدامەزراندنی تەڤگەری ئازادیخوازی ژنانی کوردستان TJAKدا بینوە.
ڤیان جاف لەسەرجەم نووسین و وتار و ڕاپۆرتەکانیدا هەوڵیداوە پەیامی ئەوە بدات کە پێویستە دیوار لەنێوان تیۆری و پراکتیکدا درووست نەکرێ و بەتایبەتمەندێتی کەسێتی پێشەنگبوونەوە ئەوەی تێیدەگەیشت لەپراکتیکیشدا بەرجەستەی کردووە، هەوڵیداوە ببێتە نموونەی کچە کوردێکی ئازاو بەجورئەت و ویژدانێکی نەسرەوتوو، بەهەڵوێستی ڕادیکاڵانە و چاوانەترسانە لەبەرانبەر سەرجەم ئەو زوڵم و ستەمەی لەژنی کورد بەتایبەتی و تەواوی گەلی کوردستان بەگشتی دەکرا هەڵوێستی خۆی دەردەبڕی و ڕووبەڕووی دەبۆوە، بەهەست و ڕۆح و هزری خۆی لەگەڵ ئازارە مەزنەکانی ژنان و گەلەکەیدا دەژیاو لەپێناوی ئازادی و سەرفرازی و یەکسانی لەنێو تێکۆشانێکی بێوچاندا بوو. وەک کچە کوردێکی ژیرو زیرەک بەوردبینی لەرووداوەکانی دەڕوانی و هەڵوێستی وەردەگرت. هەر بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە بەبەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکاندا دەکرد.
لە ساڵی 2003دا وەک ئەندامێکی دەستەی گشتی بەشداری لەدامەزراندنی کۆنگرەی گەلدا کرد و لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیاند و لەکۆمیتەی کاروباری ژناندا بەبەرپرسیارێتی ڕێکخستنی و هۆشیارییەکی مەزنەوە لەگەڵ ئەو ڕووداو و کێشانە هەڵسوکەوتی دەکرد، بەتایبەتی ئەو کێشە ناوخۆییانەی بزاڤی ئازادی لەوکاتەدا تێیدا دەژیا، لەدژی هەموو هەوڵە ڕادەستکاری و پاکتاوکارییەکاندا لەنێو تێکۆشان و خەباتدا بوو.
لەسەر داخوازی هەڤاڵانی دەبێتە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سەرلەنوێ بوونیادنانەوەی (PKK) . دواتر لەگەڵ هاتنەوە ئارای ڕەوشی شەێ و پێکدادان، لەسەر بنەمای پێشنیار و پێداگری خۆی دەچێتە ڕیزەکانی هێزی پاراستنی گەل HPG وە و وەکوو فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنی ئازاد (YJA-STAR) لەناوچەی حەفتانینی بادیناندا بە بەرپرسیارێتییەکی مەزنەوە لەبەرانبەر قۆناخی هەستیار و چارەنووسسازی گەلەکەمان تێدەکۆشێت.
لەلایەنی باوەڕی و ئیرادەشەوە پێگەیەکی تایبەتی هەبووە و بە باوەڕی و ئیرادەیەکی مەزنەوە سەیری کێشەکان و ڕووداوەکانی دەکرد و هیچ کاتێک نەبوو بڵێ: نابێ و هەرگیز ناکرێ، بەڵکوو بەپێچەوانەوە هەمیشە دەیگووت:بۆ گەیشتن بەئامانجە مەزنەکان پێویستە ڕەنجێکی مەزنیش بدرێ، چونکە وەک خۆی دەیگوت لە بەردەم تێکۆشەردا شتێک بەناوی موستەحیلەوە نییە. هەروەک لەنامەکەیدا نووسیویەتی: ڕۆژێک بەرانبەر هیچ زۆری و زەحمەتییەکی شۆڕش دوودڵی و بێ مۆراڵی و بێ باوەڕیم ژیان نەکرد.
ڤیان جاف چۆن هەر لەسەرەتاوە نەیتوانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی #15-02-1999# پەسند بکات و وەک قەدەرێک بیبینێ، وەکوو خۆی ئاماژەی پێکردووە پێویستە وەکوو ملیتانێکی سەردەم بەشداری لە شەرمەزارکردن و پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانگێڕییە نەگریسەدا بکەم کە لە دژی گەلەکەمان و ڕێبەرەکەیدا پەیڕەو دەکرێت
هەروەک خۆی لەنامەکەیدا دەڵێت: هەرگیز نەمدەتوانی هەشتەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی 15ی شوبات داقورتێنم و قبوڵ بکەم، بۆیە پێویست بوو وەک بورکانێک ڕووبەڕووی سیاسەت و پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی ئازادی ژن و گەلی کوردستان ببمەوە.
لەروانگەی بێ سەرۆکایەتی و بێ ئازادی هەرگیز ژیان نابێت تادەهات هزر و هەست و ڕۆحی خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی مێژوویی مەزن ئامادە کردبوو. تا لەشەوی 2/1ی مانگی شوباتی 2006دا لەناوچەی حەفتانین و بە دروشمیسەرلەنوێ واتادان بەگوتەکانمان گڕ لەجەستەی خۆی بەردەدا.
ئەم بابەتە 82,509 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی شەهیدبوون: 02-02-2006
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-02-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 82,509 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 02-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
ڤیان سۆران 1
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڤیان سۆران 1

ڤیان سۆران 1
یەکێک لە کچە #شەڕڤان#ەکانی هێزەکانی #یەپەژە#یە،
ماوەی 38 ڕۆژە بەبێ ناوبڕ لە بەرخودانی ڕەواو و پیرۆزی #ئەفرین#دا،لە بەرەی #شیێ# دژ بە جیهادی تیرۆریستەکانی #ئەردۆغان# گەل و نیشتیمان دەپارێزێت!
ئەم بابەتە 2,188 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 66%
66%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 27-02-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-02-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,188 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.130 KB 27-02-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
یادکردنەوەی شەهید ڤیان سۆران لە 15 ساڵیادی شەهیدبوونی لە کەرکووک
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یادکردنەوەی شەهید ڤیان سۆران لە 15 ساڵیادی شەهیدبوونی لە کەرکووک

یادکردنەوەی شەهید ڤیان سۆران لە 15 ساڵیادی شەهیدبوونی لە کەرکووک
لە شاری #کەرکووک#ی باشووری کوردستان، لە بارەگەی ڕیکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) بە ڕێکخستنی مەرسیمێک یادی پانزەهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڤیان #سۆران# (لەیلا والی حسێن) فەرماندەی یەژاستار بەرزڕاگیرا. لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی شاری کەرکووک ئامادەبوون و هەروەها دایکانی ئاشتی ئامادەی مەراسیمەکە بوون. سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە ڕوحی پاکی شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر ژیاننامەی شەهید (ڤیان سۆران) بۆ ئامادەبووان خویندرایەوە. ژیاننامەی شەهید (ڤیان سۆران)، لەلایەن زێرینە تاجەدین ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان خوێندرایەوەو ڕایگەیاند: فەرماندەی یەژاستار ڤیان سۆران (لەیلا والی حەسەن) لە ساڵی 2006دا لە حەفتانین لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی 15ی شوبات ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە بڕیاربوون، ئیرادە، ورەی تێکۆشان، ئەوینداری بۆ ئازادیی وەک میراتێک بۆ هەموو ژنان بە جێهێشت. پاش تەواوبوونی خوێندنەوەی ژیاننامەی شەهید (ڤیان سۆران)، زێرینە تاجەدین دەستی بەخوێندەوەی نامەی شەهید ڤیان کرد، پاشان بەڵگە فیلمێکی دۆکیومەنتەری لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان سۆران پێشکەش کرا. پاش تەواوبوونی بەڵگە فیلمەکە، بە وتنەوەی دروشمی (شەهید نامرن، شەهید نامرن) کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.[1]
ئەم بابەتە 1,274 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-02-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 21-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,274 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئینجانە
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,609
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئینجانە
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.344 چرکە!