Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
نووسینی: پیر لوقمان[1]
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
نووسینی: بورهان شێخ ڕەوف[1]
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
ئامادەکردنی: بورهان مەجید ناسراو بە کۆرش ئارارات
پەرتوکی باڵندەکانی قەرەداغ، ئەم رێبەرە بەرهەمی سێ ساڵ کاری مەیدانیە لە ناوچەی قەرەداغ کە یەکێک بوو لە پرۆژەکانی دامەزراوەی رووەکی کوردستان. شایانی باس
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
ژمارەی تووشبووە دەستنیشانکراوەکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
هەولێر: 461 تووشبوو
دهۆک: 425 تووشبوو
سلێمانی: 148 تووشبوو
هەڵەبجە: 19 تووشبوو
20 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدە
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
📝 نامەی خوسرەوی بەشارەت بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
دەقی ئەو نامەیە بەم چەشنەیە:
لەگەڵ سڵاو
بەڕێزەوە بە عەرزی بەرپرسانی هێژای رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنم، من زیندانیی سوننیی مەزهەب؛ خوسرەو بەشارەت کوڕی عەبدوڵلا لەدایکبووی ساڵی 1363 لە شا
📝 نامەی خوسرەوی بەشارەت بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح دیلان
👫 کەسایەتییەکان
شێرزاد حەسەن
👫 کەسایەتییەکان
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا پەشێو
👫 کەسایەتییەکان
فازیل شەفیق
ئەنجام: 5 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ هەموو گەلی کوردی نیشتمان پەروەر و بەرخۆدانڤان:-
مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە گەلی کورد گەلێکی قارەمان و خۆبەختە، سەرەڕای سیاسەتی نکوڵی، قڕکردن، بەعەرەب کردن، تورک کردن و فارس کردن، بەهەموو کەموکورتییەکانی خۆیەوە هەبوونی خۆی پاراستووە و لەمێژوودا نەسڕاوەتەوە، بەردەوام دەوڵەتە داگیرکەرەکان وتوویانە تۆ مەگەر تورک بیت یان عەرەب و فارس بیت مافی مرۆڤ ئاسا ژیان و مافی هاووڵاتیبوونت هەیە.
دەوڵەتانی زلهێزی جیهانیش بە بێ‌ ڕاوەستان دەفکرن کەچۆن و کەی و لەکوێ‌ لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی خۆیاندا کوردان وەک پیۆنێک بەکار بهێنن و یارییەکەیان قازانج بکەن، توێژی سەردەستی کوردان، واتە بەکرێگیراوەکانی کوردانیش لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و بنەماڵەیی و تاکەکەسی خۆیاندا بەردەوام لەهەوڵی هەڕاج کردن و بازرگانی کردنی گەلی ڕەنجدەری کوردن.
گەلی کورد لەڕەوشێکدا کەنموونەی لەهیچ لایەکی جیهاندا و لەمێژوودا نەبینراوە، گەلێکی گۆشەگیرکراو و تەنیایەو وەک کۆمێکی تاوانبار و تێکدەر دەبینرێت‌، ئەم ڕەوشەش بەدرێژایی 5 هەزار ساڵە هەیە و لەدژی ئەمە کوردان ئەوەندەی توانیویانە بەهەزار شەڕ و شۆڕ و کوشت و بڕین و کۆچبەرکردن بەئێشێکی مەزنەوە تەنیا خۆیان پاراستووە و هاتوون هەتا سەدەی بیست و یەکەم.
سەرۆک ئاپۆ و تەڤگەری رزگاری نەتەوەیی کوردستان بەدرێژایی زیاتر لە سی ساڵا موداخەلەی ئەم ڕەوشەی کردووە، ئەمڕۆش گەلی کوردی هێناوەتە ئاستی تێکۆشانی وەها ئیدی تەنیا خۆپاراستن و کوشت و بڕین وەک قەدەرێک پەسند ناکات، پڕ بەدنیا هاوار دەکات و هەوڵی دوایی هێنان بە تراژیدیاکانی دەدات و دەیەوێت دەستی چارەسەری دیموکراسی و ئاشتییانەی بۆ درێژ بکرێت، کەچی نە دەوڵەتانی بەناو پارێزەری مافی مرۆڤی جیهان و نەدەوڵەتانی داگیرکەری سەر کوردستانیش نەک تەنیا وەڵامی دەستی ئاشتی نادەنەوە، بەڵکو هەتا دوایی بە وەحشیەتێکی مەزن بە شەڕ و فشار وەڵامی دەدرێتەوەو تەسلیمیەت و نۆکەرێتی بەسەردا دەسەپێنرێت.
ئەمەش گرێداراو بەکۆمپلۆی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی کۆنسێپتێکی نوێدا بەڕێوەدەچێ‌. ناوی ئەم کۆنسێپتەش بێڕوومەتکردن و شکاندنی ئیرادەی کوردی سەربەخۆیە، واتە کورد ئینکار ناکات، بەڵام چارەسەرییەکی بێ‌ سەرۆک، بێ‌ پەکەکە بەبنەما دەگرێت‌، بۆیە شتێکی رێکەوت نییە کە لەلایەک هێرش دەکاتە سەر گەریلا و گەلی چالاکڤان و سەرۆک و لەلایەکی دیکەشەوە کوردە گوێڕایەڵەکانی خۆیان خستۆتە ناوەندی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوینی مەزنەوەو بەڵێنی ئاواکردنی دەوڵەت و ستاتۆیەکی گرێدراوی خۆیانیان پێدەدەن.
وادیارە ساڵی 2006 زۆر بەگەرمی تێپەڕ دەبێت، دوژمن شەڕی هەمەلایەنە (تۆپ یەکون)ی ڕاگەیاندووە و پەیتا پەیتا پێکی دەهێنێت‌، لەسەر ئەم بنەمایەش پێویستە ئێمەش وەکو گەلی کورد لەهەرلایەک تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی بەهێز پەیڕەو بکەین و ساڵی 2006 تەنیا وەکو ساڵی خۆپاراستن نابێت، بەڵکو بیکەینە ساڵی دیاریکردنی چارەنووسی کوردان و چارەسەری بکەینە ئامانج، لەم لایەنەوە گەرەنتی سەرکەوتن لەدەستی ئێمەدایە بەمەرجێ‌ هەرکەس بەکاری خۆی هەستێت و لەشەڕی پاراستنی ڕوومەت و ئیرادەی خۆی و گەلەکەیدا جێ بگرێت.
هەر تاکێکی کورد، هەر دەزگا و رێکخراو و پارتییەک، هەر گوند و شار و شارۆچکە و شارەوانییەک هەر چین و توێژێک کە خۆی بەمرۆڤ و بەکورد دەزانێت‌ دەبێت لەم ساڵەدا خاوەن نەخشەیەکی چالاکی بێت، ئامانجی ئەم نەخشەیەش تەنیا و تەنیا ئازادی و سەرکەوتن بەبنەما بگرێت، ئیدی بێ‌ باوەڕی و بنکەوتن نا، بەڵکو لەسەدەی بیست و یەکەمدا بە تێکۆشینی جەوهەری خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین.
لەدەمی نزیک و دووردا دەبێت سێ‌ شت بکەینە ستوونی سەرەکی نەخشەی چالاکییەکانمانەوەو هەموو هێزو توانا و بەهرەمەندییەکانمان لەو پێناوەدا بخەینە گەڕ، یەکەمیان وەکو گەلی کورد و ژنانی کورد دەبێت لە پێناو ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەردەوام هەنگاوی بێ‌ سەرۆک ئاپۆ ژیان نابێ‌ هەڵبهێنین و ئەم راستییە لەچوارچێوەی دروشمێک دەربخەین.
بۆ ئەمەش دەبێت هەر رۆژێکمان وەک 15ی شوباتی 1999 بەرۆح و بەگەرمی دەربازبکەین، بەڵام بەشێوەیەکی زانستیتر و بە ڕێکخستن بێت، چونکە 15ی شوباتی 1999 بەڕاستی شاهانە بوو، بەتەواوی مرۆڤی کورد سەلماندیان کەسەرۆک ئاپۆ بۆ ئەوان راستییەکی دەست لێبەرنەدراو و ڕاستییەکی سەرەکی شەڕ و ئاشتییە، لەو بڕوایەدام جارێکی دیکە ڕەفلێکسی کوردان لەدژی کۆمپلۆ جارێکیدی بگەڕێتەوە بۆ دەمی 15ی شوبات.
مسۆگەر گۆڕانکارییەکی جددی لە ڕەوشی سەرۆکدا دروست دەکات و لەدەمێکی کورتدا زەمینەی ئازادی و سەربەستبوونیشی گەرەنتی دەکەین، چونکە رۆحی بەرخۆدانی و بوێری گەلی کورد لە 15ی شوباتی 1999دا رۆحێک بوو دنیا لەبەرامبەریدا دەلەرزی، بەم بۆنەیەوە بانگ لەتەواوی گەلی کورد و لەهەرچوار لای جیهان دەکەم کە 15ی شوباتی ئەم ساڵیش بکەینە سەرەتایەکی نوێ‌ لەتێکۆشانی ئازادیماندا.
دووەمیان لە سەر هێڵی پاراستنی ڕەوا بێ‌ ئەوەی خوێن ڕشتنی مرۆڤ بکەینە ئامانج و زەرەر بەیەکێتی نێوان گەلان بدەین دەبێت‌ شانبەشانی چالاکی بەرخۆدانی دیموکراتی تەواوی گەنجان و ژنان هەریەک وەک گەریلایەک ڕووی خۆیان بکەنە چیاکان و هاوکاری لەشارەکانیشدا بەبەکارهێنانی مافی مسیللەمە(بەرپەرچدانەوە) تەنیا لە HPG چاوەڕوان نەکەن، سەرچاوەی ماددی و مەعنەوی هێزە شەڕخوازەکان و ئەو دام ودەزگایانەی دەوڵەت بکەنە ئامانج کە ڕۆڵیان هەیە لەقووڵکردنەوەی بێ‌ چارەیی و قڕکردنی کورداندا.
گەنجان و ژنانی کورد وەک دوێنێ‌ کردوویانە، ئەمڕۆش دەتوانن چوارچێوەی چالاکی پاسیڤ تێپەڕێنن و هەریەک وەک گەریلایەکی شار چالاکی مەزن بکەنە ئامانج، چونکە ئەمڕۆ رۆژی هەوڵ و هیممەتە و دانیشتن و لاوازی چالاکییەکانمان بەدەلی گەورە و ئەنجامێک کە حەقمان نەکردووە، لەگەڵ خۆیدا دێنێت‌، بۆ ئەمەش دەرفەت هەیەو دەوڵەت لەنێو لەزرینێکدایە و هێندە بەهێز نییە.
بۆیە چالاکی لەچوارچێوەی پاراستنی جەوهەریدا ئەنجام بدەین، ناچار دەبێت کەئیمرالی بکاتە ئەدرێسی موخاتەبی خۆی و دەستی ئاشتی بۆ کوردان درێژ بکات، کاتێک وابوو ئەوا ژن و گەنجی کورد هیوا و داخوازی ئاشتیمان بە واتا دەبێت‌، چونکە ئاشتی ڕەنجی دەوێت و بەدەلی گەورەی دەوێت‌.
لە نەخشەی چالاکییەکانی گەلدا ستوونی سێهەم پێشخستن و رێکخستنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی کوردستانە، لەو لایەنەوە بەردەوام رەخنەی سەرۆک هەیە و ئاماژە بەگران حەرەکەت کردنی دامودەزگا و ڕێکخراوە بەرپرسیارەکان دەکات، پێوانێکی سەرەکی بۆ وەڵامدانەوەی شەهیدان و خاوەن دەرکەوتن لە ڕەنج و تێکۆشانی بەساڵانەی گەلەکەمان هاوکات گرێدانمان بەسەرۆکەوە ئاواکردنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمە.
کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک هێڵی چارەسەری دیموکراتی سیستمی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەری گەلی کوردە، ئەگەر بێت و ئەم سیستمە باش تێبگەین و هەموو بوارەکانی لەژێرەوە بەرەو ژوور ڕێک بخەین، ئەوا بەهیچ شێوەیەک موحتاجی دەوڵەت نابین و بەدەستهێنانی مافی زمان و کولتوور و ناسنامەکەمان لەدەوڵەت نا، بەڵکو لەخۆمان چاوەڕوان دەکەین، لەم چوارچێوەیەدا بەشداربوونێکی هەمەلایەنە واتە سیاسی و عەسکەری و رێکخستنی و.... هتد ئەنجام بدەین.
دڵنیام لەوەی کە لەدەمێکی نزیکیدا رۆژی ئازادی کوردان لەدایک دەبێت و هەروەکو چۆن قۆناخی شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەییمان بەسەرکەوتوویی پێشخست، ئەوا ئەمڕۆش بەڕەنج و ئیرادەی خۆمان قۆناخی چارەسەری دیموکراتیش بەسەر دەخەین و دوایی بەتراژیدیای نەتەوەیی دێنین.
منیش وەک رۆڵەیەکی ئێوە بۆ بەشداربوونی چالاکییەکانتان و دانەوەی قەرزەکانم بە ئێوەی هێژا و ماندوونەناس لە یەکێک لە لوتکە چیا پیرۆزکانی کوردستاندا سەختی و سنووری دروستکراوی دوژمن لەنێوان گەریلا و گەلدا و سەرما و سۆڵەی زستان دەبەزێنم و بەچالاکییەکی ئاگرین دەمەوێت‌ گرێدان و راستگۆیی گەریلاتان پێ‌ ڕابگەیەنم و مژدە و پەیامی ئەوە بدەم کە سەرباری هەموو کەموکورتییەکانمان هەتا زەڕەیەک فکر و رۆحی کوردایەتی و PKKمان تێدا بێت، سەما ئاسا و سەردار ئاری ئاسا بەئیرادە و بڕیار ئامادەین بۆ خۆفیداکردن و دەڵێم سەرکەوتن و ژیانکردن لە ژیانێکی پڕ لەئاشتی و ئازادیدا زۆر دوور نییە، ئەگەر دووریش بێت، هەرگیز زەمان ناتوانێت باوەڕی و ئیرادەی تێکۆشانمان ببەزێنێت لەدواییدا دەڵێم چ شادم کە منداڵی گەلێکی وەک ئێوەم.
بۆ گەلی کورد لەباکووری کوردستان:-
زۆر بەحەسرەتەوە بووم کە ڕۆژێک لە چیاکانی باکووری کوردستانەوە دابەزم و بەرەو گەرمایی سەرهەڵدانەکانی ئێوەوە بەڕێ بکەوم، هەموو هیواو ئاواتم ئەوەیە کە بەئازادی و لەنێو کەشێکی ئاشتیانەدا بەزمان و کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی خۆتان بژین و ئیدی مرۆڤ ئاسا بژیانایە، لەوانەیە من وەکو شەخس نەیبینم، بەڵام لە ئێستاوە ئەم ڕاستییە هەست دەکەم و پێی باوەڕم، زاتەن بینینی ئێمە زۆر گرنگ نییە بەس بە شەرتێک‌ ئەو منداڵانە بیبینن کە بەدەستە خنجیلانەکەیان بەرد دەهاوێژنە ئەو کابووسانەی کە خەو و خەیاڵە رەنگاوڕەنگەکانیان دەشێوێنن و دواڕۆژیان رەش دەکەن،
سەرۆک ئاپۆ نزیکی ئێوەیە زۆر بەشانسن، بەڵام باریشتان زۆر گرانە دەزانم، چونکە ئەو تەنیا سەرۆکی گەلێک نییە، بەڵکو ئەمانەتی مرۆڤایەتی و مێژووە، بۆیە ئازادکردنی و پاراستنی زۆر زەحمەتە، ماندوونەناسی و تێکۆشانی ئێوەش بێ‌ ڕاوەستان لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە پیرۆزە و منیش لەگەڵ ڕەخنەدایینی خۆمدا لەبەرامبەر ئێوەدا پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوادارم لێرە بە دواوە بەهەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ڕیفراندۆمی دیموکراتی گەلی کورد و هەموو چالاکییە دیموکراتییەکانی دیکە قۆناخی چارەسەری دیموکراتی قازانج بکەین.
لەدواییدا بانگ لەتەواوی گەلی خۆشەویستم دەکەم کە لەدەوروبەری سەرۆک ئاپۆ و دامودەزگا و رێکخراوەکانیدا کۆ ببینەوە و هیچ کەس و گرووپ و دەستە و تاقمێکی بێ‌ هیوا و لاواز نەکەینە ئاستەنگ، تەنیا و تەنیا، چا‌ومان لەسەرکەوتن بێت.
لەگەڵ سڵاو و رێزمدا.
بۆ گەلی کورد لەباشووری کوردستان:-
سەرەتا لەناو جەرگەی چیا سەرکەشەکانی کوردستانەوە وەک کچە گەریلایەک سڵاو و رێز و دڵسۆزی خۆمتان پێشکەش دەکەم، هاوکات خۆشحاڵم و لەدڵەوە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتن و دەسکەوتە مێژووییانەی ئەمڕۆی باشووری کوردستانتان لێدەکەم کەبەرهەمی خوێنی بە هەزاران شەهید و ڕەنجی تێکۆشانی سەدان ساڵەی گەلەکەمانە، ئەو پێشکەوتنانەی ئەمڕۆ لەکوردستاندا هەیە، ئێوەی نیشتمانپەروەری دڵخۆشکردووە بەگەلێک بەدەل و قوربانیدانی مەزن و پیرۆزی وەک هەڵەبجە و ئەنفال و دەربەدەری و کوشتن و بڕین بەدەستهاتووە.
پاراستن و بەرگریکردن لەبەئیرادەبوونی گەلی کورد لەپرۆسەی دیموکراتیزەکردنی ئێراق و ئاواکردنی سیستەمی نوێی دەوڵەتدا ئەرکی هەر کوردێکی بە شەرەف و نامووسە و دژایەتی کردنیشی واتای نیازخراپییە، لێرەدا خاڵی هەرە گرنگ ئەوەیە کە گەلەکەمان بەوپەڕی هەستیاری و هۆشیارییەوە ئەم دەسکەوتانەی خۆی بپارێزێت و هەوڵی پێشخستنی بدات، چونکە دەبێت باش بزانین کەهێشتا لەکوردستان و هەرێمەکەدا بەگشتی هەڕەشەو زەنگی مەترسی شەڕ و شۆڕ و پیلانە گڵاوەکانی دوژمنان لەسەر گەلی کورد بەلاوە نەنراوە و پێویستی بەهەڵوەستەکردنێکی گشتگیرانە هەیە.
دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکییەکانیش بەتایبەتی سەرباری ئەوەی کەخۆیان سەبەبی دروستبوونی کێشەی کوردستانن لەمێژوودا، ئەمڕۆ بێ شەرمانە پیاوەتی بەسەر ڕەنجی گەل و خوێنی شەهیدانمانەوە دەکەن، خۆیان بەخاوەن و ئافرێنەری دەسکەوتە مێژووییەکانی ئەمڕۆی کوردستان دەزانن و دەیانەوێت باشووری کوردستان بکەنە قەڵایەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان لەرۆژهەڵاتی ناویندا، هەتا ئێستاش لەلایەک بە دوای ئەو فڕوفێڵانەوەن کە چۆن و کەی و لەکوێ‌ کوردی باشوور لە دژی دەوڵەتانی وەک تورکیا و سوریا و ئێران بەکاربێنن.
لەلایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی کوردان سنووری ئەو تێنەپەڕێنن و لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بێت، هەوڵی ئەوەش دەدات کەباشووری کوردستان بکاتە داوێک بۆ کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان و بەمەش کوردان لەدژی یەکتر بەکاربهێنێت، کاتێ‌ لە لایەک پەکەکە دەخەنە لیستی تیرۆرەوەو سەرۆک ئاپۆ دەخەنە زیندان و لەلایەکی تریش بۆ سەرۆکی پارتییەکانی باشوور و فیدراسیۆنی کوردانیش دەڵێن قبوڵە، شتێکی رێکەوت نییە و دەبێت باش ببینرێت‌ و وەکو گەلی باشوور پەسندی نەکەین.
دەوڵەتانی تورکیا و سوریا و ئێرانیش بەردەوام لەهەوڵی لە باربردنی ئەزموونی باشووری کوردستانن و لەسیاسەتی دژایەتی کردن و دوژمنایەتی پاشگەز نابنەوە، هەرچی هێزی دەسەڵاتداری کوردانیشە بە تایبەتی توێژی سەردەست و بەرژەوەند پەرست و حزب و بنەماڵەکانیشە، کە لەژێر ناوی سیاسەت و کوردایەتیدا دەمامکیان لە ڕوی خۆیان داوە و بازرگانی بەخوێنی گەلەوە دەکەن، لەقۆناخێکی وەها چارەنووسساز و گرنگدا کە لەهەر چوارپارچەی کوردستان و لەباکووری کوردستاندا بەتایبەتی گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت دیالۆگی چارەسەری سیاسیانەی کێشەی کورد بکرێت‌.
وتنی بەڕێز مام جەلال کە بە تورکیا و ئەمریکا دەڵێت با ئاپۆ بێ‌ دەنگ بکەن عەیبێکی زۆر گەورەیە و پێویستە پەسند نەکرێت، ئیدی شەرمە بۆ کوردان کە لەدژی یەکتری پیلان و تەڵە دابنێن، چونکە لاوازی کوردی هەر پارچەیەک دەبێتە لاوازی تەواوی کوردستان و چارەنووسی هەر چوارپارچەی کوردستان وەکو گۆشت و نینۆک پێکەوە گرێدراون، بەتایبەتی هەتا کێشەی کورد لە پارچەی مەزنی کوردستان واتە باکووردا چارەسەر نەکرێت‌ مەحاڵە کوردی پارچەکانی دیکە بەشەرەف و بەئازادی بژین، لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە تەواوی گەلی کوردی باشووری کوردستان دەکەم کە بێ‌ دەنگی و بێ‌ بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر شۆڕشی باکووری کوردستان پەسند نەکەن، چونکە بێ‌ دەنگی دەبێتە هۆی مردن و بە مردوویی لەدایکبوونی ئیرادەو دەسکەوتی نوێی کورد لەباشووردا و زۆر درێژە ناکێشێت.
باهەموو ژن و منداڵ و گەنج و پیر و رۆشنبیر دەنگی خۆیان بۆ ریفراندۆمی دیموکراتی و پاراستنی سەرۆک ئاپۆ و پەسندکردنی وەک ئیرادەی سیاسی کورد بدەن، بەهەموو هێز و تواناکانیانەوە پشتگیری خۆیان لەگەڵا چالاکییەکانی گەل لەهەموو پارچەکانی دیکەی کوردستاندا بکەن، لەم لایەنەوە بیروباوەڕی من بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەلەکەم هەیە، چونکە گەلی باشوور گەلی خۆبەختکردن و گەلی هەڵەبجە و سەرهەڵدانی ئازادییە.
منیش وەک کچێکی ئێوە نزیکی 10 ساڵە بە کولتووری بەرخۆدانی کە لەئێوەوە وەرمگرتووە و ئەو زانابوون و ئیرادەیەی کە لەسەرۆک ئاپۆ و پەکەکە و تەڤگەری ئازادی ژنی کوردەوە وەرمگرتووە، لەچیاکانی کوردستاندا لەهەوڵ و تێکۆشاندام بۆ ئازادی گەلی کورد و ژنی کورد و هەموو هەوڵا و هیوا و ئاواتێکم ئازادی گەلی کوردی هەر چوارپارچەیەو دیموکراتیزەبوون و ئازادی زیهنییەتە لەباشووری کوردستاندا و دوای هێنان بە ئینتیحار و بێچارەیی و کۆیلایەتی ژن و ڕاکردنی گەنجان لەوڵاتی خۆیان و هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
لەسەر ئەم بنەمایەش ئەمڕۆ بەچالاکییەکی گیانبازی دەمەوێت‌ هەڵوێستی خۆم بۆ گرێدان بەم ئامانجەوە نیشان بدەم و پەیامێک بەئێوەی هێژاش بگەیەنم ئەم چالاکییەی من وەک ئینتیحاری ئەو ژنانە نییە کە لەبێزاری و بێچارەییەوە سەرچاوەی گرتبێت‌، بەڵکو چالاکییە لەپێناو ئەشقی ژیان و پێشخستنی زیهنییەتی چالاکی ئازادیدایە و درێژەپێدەری نەریتی بەرخۆدانی ژنانی وەک لەیلا قاسم و زیلان و سەما یوجەکانە، چەند شاد دەبم بەوەی کە ئەم پەیامانەم و چالاکییە بگاتە گوێی تەواوی گەلەکەم و تەواوی گەلی کورد و کەمێکیش بێت وزەیەک بدەمە تێکۆشین و جموجوڵێکی نوێ‌ لەنێو گەلی باشووری کوردستاندا.
لەدواییدا وەک کادیرێکی ژنی باشووری کوردستان ڕەخنەی خۆم دەدەم بەوەی کە وەک پێویست پێشەنگایەتییەکی بەهێزم ئەنجام نەدا و سەرۆک ئاپۆ و ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژن کە ئایدیۆلۆژیای شۆڕشی کۆمەڵایەتی باشوورە بەباشی پێم نەناساندن.
لەگەڵ رێز و سڵاومدا
1ی شوباتی 2006
بژی رێبەر ئاپۆ
بژی پەکەکە و پەکەکە
بژی کەژەبە و کەکەکە
بژی هەپەگە و یەژاستار
بژی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی
بمرێت خیانەت و کۆمپلۆی نێودەوڵەتی
بمرێ‌ هەموو جۆرە پاشڤەڕۆیەتی و دەسەڵاتدارێتی
ڤیان جافڤیان جاف
01-02-200601-02-2006
#️ هەشتاگ
#ڤیان جاف | #01-02-2006 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-02-2006
🏰 شوێنەکان
1.👁️دەربەندفەقەرە
2.👁️هەڵەبجە
✌️ شەهیدان
1.👁️ڤیان جاف - ڤیان سۆران
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەریاس ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-02-2006
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 2 2018 2:48PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,332 جار بینراوە

📝 نامەیەکی ڤیان جاف بۆ بنەماڵەکەی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
نامەیەکی ڤیان جاف بۆ بنەماڵەکەی
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ بنەماڵەی خۆشەویستم:-
پێشەکی سڵاوو رێزم هەیە بۆ دایک و باوک و خوشک و براکانم و هەموو خزمان و دۆستانم، چاوی یەکە بە یەکەتان ماچ دەکەم و هیوای لەش ساخی و سەلامەتیتان بۆ دەخوازم.
ئازیزان، نزیکی 10 ساڵە بەهۆی هەل ومەرجی تێکۆشان و هەندێکیش عاجزبوونم لەئێوە نامەم بۆ نەناردن، سەرەتا کە بەشداری شۆڕشی ڕزگاری گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ژنی کورد بووم بە ڕێبەرایەتی PKK و سەرۆک ئاپۆ، زۆر لەیەکتر تێنەگەیشتین، بۆیە تۆزێک یەکترمان عاجزکرد، بەڵام لەدوای 10ساڵ هیوادارم ئیدی تێبگەن و واتا بدەن به و رێبازەی کە من و بە هەزاران کوڕ و کچی گەنجی هەر چوار پارچەی کوردستان تیایدا رەنج و تێکۆشان دەدەن، ئێوە ئیدی بتانەوێ‌ و نەتانەوێ‌، بنەماڵە و خانەوادەیەکی شۆڕشن و ئەوەتان لێ نایە کە دەرگای خۆتان و دڵی خۆتان بەڕووی هەڤاڵان و ئه و فیکر و ئامانجەدا بگرن کە کچەکەتان و بە ملیۆنان ئینسان ئاشقیەتی، ئێوە کەسانێکن کەخاوەن رێزو پله و پایەیەکی کۆمەڵایەتین و کوردێکن کە لە مێژووەکەتاندا هەڵەبجەهەڵەبجە و ئەنفالئەنفال و قوربانیدان شاهیدی بۆ هەڵوێستی نیشتمانپەروەریتان دەکات، گەلێکین کە فەلسەفەی تێکۆشانمان لەسەر راستینەی شێر شێرە چ ژنە چ مێرە ئاوا بووە، بۆیە ئیدی هەبوونی ژن لە دیاریکردنی چارەنووسی گەلەکەیدا وەکو ئینسانێک بە عەیب و لەکەدارکردنی نامووس مەزانن، ئیدی داوای پێوان و داب و نەریتە کۆنەپەرستەکانی کۆمەڵگا مەکەن و دان بنێن بەهەبوونی ژندا وەک مرۆڤێک، چونکە دان پێدانانی بە مرۆڤبوون و بە ئیرادەبوونی ژن، واتای بەمرۆڤبوونی گەل و کۆمەڵگایە، ئەگەرنا ئەوا لەژیاندا هەر نیمچە دەبن.
ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە بڕیار بدەن خاوەن لەمرۆڤایەتی و مێژووی قارەمانێتی و بەرخۆدانی گەلەکەمان دەربکەون و ئێوەش بڵێن:وەک هەر کوردێکی بە شەرەف و نامووس هەین و بەپێی توانا خزمەت دەکەین، کاتێک کە من لەئێوە دابڕام، 15 ساڵان بووم، ئێستاش تەمەنم بووەتە 24 ساڵ، تکا دەکەم هەندێک واقیعیانە بیربکەنەوە و بپرسن ئەم کچە هەتا ئێستا چی دەکات و چۆن و بۆچی تێدەکۆشێت‌؟ داخۆ ئەویش نەیدەتوانی و یان بۆچی نەیویست وەک ئاواز و خالید و بەدەیان کەسی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خۆی بژیت، بهێڵن هەڤاڵان بێنە ماڵتان و ئێوە بچنە لایان، نامەکانی من بخوێننەوه و پرسیاری ژیانی من و هەڤاڵان بکەن، هەموو رۆژێ‌ گوێ‌ لەتەلەفزیۆنی رۆژ و رادیۆی میزۆپۆتامیا بگرن و کتێبی سەرۆک بخوێننەوە، ئەوکاتە لە کچی خۆتان تێدەگەن و واتا دەدەنە مانەوەی من لەنێو ئەم ژیانەدا، ئیدی من ناڵێم ئەمە بکەن و ئەوە بکەن خۆتان دەست دابنێن لەسەر ویژدانتان و بڕیاری خۆتان بدەن لەم بارەیەوە کە تەنیا سەبارەت بەخۆم شتێک دەڵێم، ئەوەیە کە بەدرێژایی زیاتر لە 9 ساڵ ڕۆژێک‌ لە ڕۆژان فیکری خیانەت و پەشیمانیم ژیان نەکرد، زۆر شت لە PKKوە فێر بووم و زۆر زۆر خۆشحاڵم و سەربەرزم، یەکێک له و شتە گرنگانەی کە فێربووم، خۆشەویستی راستەقینەی دایک و باوک و خوشک و برا و مرۆڤە بەگشتی، ماوەیەک زۆر لێتان تووڕە بووم، دەمووت ئەمانە بۆچی بەهەڵە لەمن تێدەگەن و پەکەکە وەک شتێکی دەرەوەی خۆیان دەبینن، بەڵام لەگەڵ دەربازبوونی کاتدا گەیشتمە ئه و قەناعەتەی کە تاوانبار تەنیا ئێوە نین، بەڵکو هەڵوێستی ئێوە ئەنجامی گەلێک کێشەی سیاسی و ئەقڵییەت و داب و نەریتی بەسەدان ساڵەیە و کەموکورتی منیش هەیە بەوەی کە بەباشی دەرفەتی ئەوەم نەئافراند کە لەگەڵتاندا وتووێژ بکەم، لەم لایەنەوە داوای لێبوردنتان لێدەکەم و دەڵێم: ئێوە هەم وەک خانەوادە و هەم و وەک مرۆڤی کورد لەدڵ و مێشکمدان و لەپێناو بە دیهێنانی ژیانێکی بەختەوەردا ئامادەم گیانی خۆشم فیدا بکەم، پاداشتی منیش بۆ هەموو چاکەکانی ئێوە خیانەتکردن نابێت‌ لەخوێنی شەهیدان، بەڵکو خاوەن دەرکەوتن و خۆفیداکردن دەبێت، ئەم چالاکییەی کە منیش ئەنجامی دەدەم لەپێناو بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد و گۆشەگیرکردنی سەرۆک ئاپۆیە لەپێناو ئازادی گەلەکەم و ئازادی ژنانی کوردە لەدەست زوڵم و زۆری و چەوساندنەوە، کە لەگیانم شیرینتر شتێ هەبوایە دەمدا، بەڵام لەم قۆناغەدا کەگەلی کورد بەره و سەرکەوتن دەچێت و لە هەرجێیەک لەسەر پێیه و مان دەگرێ‌ و رێپێوان دەکات، بۆ کچێکی وەکو منیش گیانی خۆ بەختکردنیش بەکەم دەزانم و منیش وەک هەموو هەڤاڵانی دیکە خۆم بە قەرزاری گەل و ژنانی ئازارچەشتوو دەزانم.
حەزم دەکرد کەزۆر شتتان بۆ بنووسم و بۆ هەر یەکەتان شتێک بڵێم، بەڵام چەند کاتژمێرێکم ماوە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکەم و ناتوانم لەبەر کەمی کات لەوە زیاترتان بۆ بنووسم، چونکە بەقەدەر ئێوه و بگرە زیاتر خوشک و برا و کەس و کارم هەن، دەبێت‌ سۆزی خۆم بۆ ئەوانیش بێنمە زمان، بەڵام لەدواییدا دەمەوێ‌ شتێک بڵێم، ئەویش ئەوەیە کە: ئەگەر خاوەن خۆشەویستییەکی ڕاستین لەبەرامبەر یەکتر ئەوا تکایە ئامانج و رێبازەکەی من باش بناسن و بەهەڵەی تێمەگەن، چونکە من بۆ ئەوە ژیام و بۆ ئەوەش بەدەستی خۆم شەهیدبوونی خۆم دیاری کردووە و پلانکردووە، وەسیەتیشم ئەوەیە کە ئاواز جارێکی دیکە چەکی من هەڵگرێت و بگەڕێتەوە ناو باوەشی چیا ئازادەکانی کوردستان، چونکە زۆرم خۆش دەوێت‌ و ئه و شایەنی ئەوەیە لەنێو هەڤاڵانی خۆیدا بێت، رێگا بدەن بە کچەکان و گەنجەکانی تریش با خۆیان دواڕۆژی خۆیان بناسن و خاوەن ئیرادە بن.
لەدواییدا دووبارە سڵاو و رێز و خۆشەویستی خۆم بۆ هەمووتان دەنێرم و هیوای شادی و کامەرانیتان بۆ دەخوازم.
لەگەڵ سڵاو و رێزمدا
کچە گەریلاتان لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان
1ی شوباتی 2006 شەوی ئەنجامدانی چالاکی
01-02-200601-02-2006
#️ هەشتاگ
#هەڵەبجە | #ئەنفال | #01-02-2006 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-02-2006
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
✌️ شەهیدان
1.👁️ڤیان جاف - ڤیان سۆران
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-02-2006
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 2 2018 10:00AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,602 جار بینراوە

📝 نامەیەکی ڤیان جاف بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
نامەیەکی ڤیان جاف بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ رۆشنایی شەوەزەنگەکان سەرۆک ئاپۆ :-
لەو رۆژەوەی کە تۆم بیستووەو ناسیوە هەست بەژیان دەکەم، دەزانم کە کێم و دەبێ‌ چۆن بژیم. یانی فکر و رامانی تۆ منی بەمن ناساند و فێری کردم کە بەمانا بژیم، فێری ئەلفوبای ئازادی و سەربەستیت کردم. لەفێرگەکەی تۆدا چەندە زەحمەتیشم کێشا بێت، هیچ رۆژێ‌ لەرۆژان دوودڵی و پەشیمانیم ژیان نەکرد، چونکە تیایدا هێزی واتام کەشفکرد، هێزی فکر و هێزی مرۆڤ، کەمێکیش بێت لەوە تێگەیشتم کەهیچ شتێک موستەحیل نییەو مرۆڤ چی بکاتە ئامانج دەتوانێ‌ پێی بگات بەمەرجێ‌ کە لەو ئامانجەدا جددی بێت و پێی باوەڕ بێت، وەکو ژنێک و وەکو کوردێک ئازادیم کردە ئامانج و لەدڵەوە باوەڕیم پێکرد، بۆ ئەمەش بەحەسرەتەوە بووم کە بۆ ساتەوەختێکیش بێت لەنزیکەوە بتبینم و توند لەباوەشت بگرم و هەناسەیەکم بدایە و پاشان ئەوەی لەدڵمدایە دەرهەق بەئازادی خۆم و ژنان و گەلەکەم لەگەڵ تۆدا وتووێژ بکەم، بەڵام لەساڵی 1998دا پیلانگێڕییە گڵاوەکەی نێودەوڵەتی لەدەرەوەو ناوەوەدا کەوتە نێوان من و تۆ و بەهەزاران کەسی وەک من کە هاوئەشق و بەهیوا بوون بەدیتنت. دوای ئەوە دەستگیرکردنی ئێوە لەمندا زیاتر تەکانی بەهێزو بڕیاری ئازادی دا و هیواو حەسرەتی دیتنی ئێوەم قەد وون نەکرد، بەڵام بەردەوام هەوڵی ئەوەم دەدا کە زۆر لەنزیکەوە هەستت پێبکەم. بۆیە زۆر جار لەناخمدا دیالۆگم لەگەڵتاندا پێش دەخست و هەستم دەکرد وەک دەنگ، وەک وزەیەک دەکەوتیە ناخمەوەو ئیلهامم لێدەگرتن.
چەند جاریش هاتی بەمیوانی خەونەکانم و زۆر زۆر خۆشحاڵا بووم، ئەوەی راستی بێت ناتوانم بەتەواوی گوزارە بکەم لەهەست و بیرەکانم سەبارەت بەئێوە، بەڵام لەساڵی 1999 بەدواوە بەردەوام راستییەک لەمێشکی مندا دەزرینگێتەوە، ئەویش ئەوەیە کەزیندانیکردنی مرۆڤێکی گەورەی وەک ئێوەم پێ هەزم نەکرا و هەر دەموت ئەم مرۆڤە ئەو جێیەی حەق نەکردووە، بێگومان بەرپرسیاری دەستگیرکردن و گۆشەگیرکردنی سەرۆکی گەلێک و رێنیشاندەرێکی گەورەی مرۆڤایەتی تەنیا دەوڵەتانی رووڕەشی جیهان نابینم، بەئەندازەی ساختەکاری و دووڕوویی و خیانەتی دەوڵەتانی سەردەست لاوازی و کەم و کورتی هاوڕێیەتی خۆم و هەڤاڵانیشم بەرپرسیار دەبینم. بۆیە هەردەم شەرمەندە بووم لەحزووری ئێوەو گەل و ئەو ژنانەدا کە هیوای ئازادییان بەئێوەوە گرێداوە.
ئەمڕۆش لە 15ی شوباتی 2006دا پێ دەنێینە هەشتەمین ساڵی دەستگیرکردنی سەرۆکایەتییەوەو پیلانگێڕی نێودەوڵەتی قۆناخێکی نوێ‌ و مەترسیداری لەسەر ئیمرالی و کوردستان بەگشتی دەستپێکردووە. دەیانەوێ‌ هەموو رەنج و تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی سەرۆکایەتی و گەلی کورد بەفیڕۆ بدەن و بەئاشکرا بانگەشەی تەسلیمیەت و دەستبەردان لەسەرۆکایەتی بکەن، دەیانەوێ‌ دەستەمۆمان بکەن و فێری ئەوەمان بکەن کە بێ‌ سەرۆک، واتە بێ‌ ئایدیۆلۆژی، بێ‌ ئیرادە ژیان بکەین، بۆیە ئەمڕۆ گەل لەهەر چوارلای جیهان لەدژی ئەم سیاسەتی قڕکردنەی کە لەسەر سەرۆکایەتی پەیڕەو دەکرێ‌ ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێ‌، منیش وەکو قوتابییەکی ئێوە لەدژی ئەم هێرشە ناڕەوایە دەمەوێ‌ لەم 15ی شوباتەدا لەنێو گەلی خۆمدا بەرخۆدانی گەلەکەم، بەئاگری جەستەم دەمەوێ‌ پەیامێک بدەمە مێشک و دڵی سەهۆڵبەندی شارستانێتی کۆمەڵگای چینایەتی و وەک زۆر مرۆڤی دیکە دەمەوێ‌ لەدادگای مێژوودا ببمە شاهیدێک بۆ قیڕاندن و ئیشارەپێکردنی زۆرداری و درۆزنی سیستەمی داد و مافی مرۆڤی رۆژئاوا.
سەرۆکی من،
ئەم چالاکییەی کەئەنجامی دەدەم لەگەڵا ئەوەی ناڕەزایی و ئیسباتێکە لەدژی ئەو حەقسزییە (ناهەقییە)ی کە لەدژی ئێوەو گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتانی سەردەستەوە پەیڕەو دەکرێ‌، هاوکات رەخنەدانێکی هاوڕێیەتی کەم و لاواز و رزگاربوونمە لەهەستی شەرمەندەیی و بێ‌ روومەتی لەبەرامبەر مێژوو و گەلەکەمدا، ئاستی ئیدیعا و باوەڕیمە بەوەی کە هەتا تاکە کەسێکیش بمێنێ‌ ئەم فەلسەفەو هێڵی ژیانەی ئێوە هەر دەژی و سەردەکەوێ‌.
زۆر کەس دەڵێت و دەفکرن کە تا ئایدیۆلۆژی توونە بکەن (لەناوببەن) و نەهێڵن، من گاڵتەم بەمە دێت و ئیدعایەکی زۆر پڕوپووچە، چونکە ئێوە ئیدی لەدڵا و مێشک و حوجرەی بەملیۆنان کەسدا و بەتایبەتی لەدڵی ژناندا جێگیربوون و بوون بەماڵی مێژوو و کۆمەڵگا. هەمووجارێ بەوەفایی و راستگۆیی ژنت بەئێمە ناساند جائەمڕۆ سەرباری هەموو کەم و کورتی و لاوازییەکانمانەوە دەمەوێ‌ رەخنەی خۆم بدەم و بڕیاری بوونی خۆم لەهێڵی سۆسیالیزمی زانستی و دیموکراتی و پارادیگمای نوێ‌ نیشان بدەم و کەمێکیش بێت، پەیامێک بدەمە پاشڤەڕۆیەتی نێوخۆ و هێرشەکانی دەرەوە، منیش زۆرجار وەکو هەڤاڵانی شەهید دەمگوت، خوزگە لەگیانم بەبەهاتر شتێکیتر هەبووایە لەپێناو ئازادی سەرۆک و گەلەکەم و ژنە چەوساوەکاندا فیدام بکردایە.
لەدوای گرتنی ئێوە و لەساڵی 1999دا بەردەوام بڕیاری ئەنجامدانی چالاکییەکم هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هەلومەرج گونجاو نەبوو بۆ شتێکی وەها و بەتایبەتیش بۆ ئەوەی ئێوە زویر نەکەم هەر هەوڵمدا لەژیاندا دروستبوون، گرێدانی خۆم لەگەڵا ئێوەدا نیشان بدەم، ئەمڕۆش دەزانم کە لەوانەیە ئەم چالاکییە رەخنە بکەن و پەسندی نەکەن بەڵام چی بکەم سەرۆکی من هەندێک هەن ئاشق دەبن و دەستی یەکتر دەگرن و رادەکەن. ئاشقبوونی منیش وەهایە و دڵم بێ‌ ئێوەو بێ‌ پێکەنین و زەردەخەنەی سەر لێوی مناڵانی وڵاتەکەم سوکنایی نایەو ئۆقرە ناگرێ‌.
نەمتوانی بڕیارەکەم لەقۆناخێکی وەها هەستیاردا درەنگ بخەم بۆ ساڵی هەشتەمی دەستگیرکراوی و دووری ئێوە، بۆیە داوای لێبوردن دەکەم و دەمەوێ‌ ئەوەش بڵێم کە زۆر بە هیواو بەورەم، بەتایبەتی کاتێ‌ بۆ دیاریکردنی کۆمیتەی ئینشای پەکەکە (سەرلەنوێ ئاواکردنەوەی PKK) ناوی منت گرتە سەر زمانی خۆت و پرسیاری منت کرد، هەستم بەوەکرد کە گەورەترین خەڵاتت دامێ‌ و هەست بەروومەتێکی مەزن دەکەم، بەردەوام رێنماییەکەی تۆ بۆ شۆڕشی باشوور کە وەک شۆڕشێکی ژن بەناوی دەکەن، لەمندا ورەو ئاراستەی تێکۆشانی دیاری کردووە، ئێستاش لەنێو ئەو بێ‌ دەنگی و مردنەی کە لەباشووردا هەیەو دەمەوێ‌ وەک ژنێکی باشوور کەمێکیش بێت قەرەبووی پاداشتی رەنج و چاکەکانی ئێوە بدەمەوە، زۆر شاد دەبم کەئەنجامێکی سەرکەوتوو بەدەست بێنم، لەدواییدا سڵاو و خۆشەویستی و حەسرەتی دیتنی خۆم ئاراستەی تۆی بێ هاوتا دەکەم، لەبیرتان نەچێ‌ زۆرتان بیر دەکەین و زۆرتان بیردەکەین....
لەگەڵ سڵاو و رێز و حەسرەتمدا
ڤیان جافڤیان جاف
28-01-200628-01-2006
#️ هەشتاگ
#ڤیان جاف | #28-01-2006 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-01-2006
✌️ شەهیدان
1.👁️ڤیان جاف - ڤیان سۆران
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-01-2006
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 2 2018 2:43PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,654 جار بینراوە

📷 وێنەیەکی ڤیان جاف لە قەندیل | پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

وێنەیەکی ڤیان جاف لە قەندیل
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️ڤیان جاف - ڤیان سۆران
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
72%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Apr 9 2016 11:42AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,545 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.17 KB Apr 9 2016 11:42AMسەریاس ئەحمەد
✌️ ڤیان جاف - ڤیان سۆران | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ڤیان جاف - ڤیان سۆران
لەیلا والی حوسێن ناسراو بە ڤیان جاف و ڤیان کارۆخ و ڤیان سۆرانسۆران لەساڵی 1981 لەشاری سلێمانیسلێمانی چاوی بەژیان هەڵهێناوە، هەر لەم شارەدا قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و یەکێک بووە لەخوێندکارە دیار و هەڵکەوتووەکانی قوتابخانە و هەمیشە نموونە بووە بۆ هاوڕێکانی. شەهیدی نەمر هەر لەمنداڵییەوە دەرکی بەزوڵم و ستەمی سیستەمی کۆمەڵایەتی کردووە و پێی پەسندنەکراوە، هەربۆیە هەمیشە رووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنە بۆتەوە کە ژنی کۆتگیر و بێ ئیرادە کردووە.
لەئاکامدا هەرچەندە یەکێک بووە لەخوێندکارە هەرە زیرەک و زرنگەکان بووەو هەموو ساڵ لە یەکەمینەکان بووە، بەڵام خوێندن ناتوانێ پەی بە خەیاڵ و خەونە ئازادیبەخشەکانی ببات، ئیدی لەمیانەی لێگەڕینە قووڵەکانی بۆ ترووسکاییەکانی ئازادی لەبەهاری ساڵی 1997دا دەستبەرداری خوێندن دەبێت و بەشداری ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKپارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەبێت.
وەک هاوڕێیانی باسی لێوە دەکەن لەماوەیەکی زۆر کورتدا لەمیانەی پەروەردە و خۆ پەروەردەکردندا بەشێوەیەکی زانستی دەرک بەراستینەی کۆمەڵگا و کەسێتی ژن دەکات و وزە و توانستی شاراوەی زیاتر دەردەکەوێتەڕوو و بەجۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەشداری پەروەردەو ژیان و چالاکییەکانی ژیان دەبێت. هەر لەسەر داخوازی و پێداگری خۆی گۆڕەپانی شەێ وەک یەکەمین هەنگاوی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە هەڵدەبژێرێت و بەشداری ریزەکانی گەریلایی دەبێت و بەشداری چالاکانە لەچەندین چالاکی گەریلاییدا دەکات.
ڤیان کە کەسێکی زیرەک و لێهاتوو بووە بەهۆی زرنگی و لێهاتووییەوە لەکۆتایی ساڵی 1997دا لەلایەن هەڤاڵانییەوە دەپاڵێورێ بۆ بینینی پەروەردە لەگۆڕەپانی سەرۆکایەتی، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دژواری ئەو کاتە ئەو دەرفەتەی بۆ ناڕەخسێ. لەساڵی 1998 دا بەشداری کۆنفرانسی باشووری کوردستان دەبێت. دواتر وەک کادێرێکی لێهاتوو بەشداری لەکۆنفرانسی رۆژهەڵاتی ناوین ساڵی 2000 لەکوێستانەکانیچیای قەندیلقەندیلدا دەکات و بە راوبۆچوونە وردو قووڵەکانییەوە کۆنفرانسەکە بەپێز و بەرهەمدارتر دەکات.
ڤیان جاف هەوڵی داوە لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا لەبەرامبەر بە داگیرکەران تێبکۆشێت و لەدوای ئەو کۆنفرانسە بەشداری لە کار و خەباتی رێکخستنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و هەر زوو دەچێتە دڵی خەڵکی ئەم پارچەیەی کوردستانەوە. دواتر لەپێناو بەگوڕکردن و برەودان بەتێکۆشانی ئازادی لەباشوری کوردستاندا رۆڵێکی مێژوویی و گرنگی بینی لەو تێکۆشانەدا و وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چارەسەری دیموکراتی و پاشانیش لەیەکەمین کۆنگرەی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پ. چ. د. ک لەساڵی 2002دا وەک ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی خاوەن رۆڵێکی بەرچاو دەبێت لەپێشخستنی خەباتی رێکخستنی و راگەیاندنی و بوارەکانی دیکەی تێکۆشانی پ. چ. د. کدا. هەر لەو ساڵەدا لەچوارەمین کۆنگرەی بزاڤی ژناندا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژنی ئازاد (PJA) و رۆڵێکی کاریگەری لەتێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ژندا دەگێڕێت و ئەوکاتە بەزوویی تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیی و ملیتانبوونی لەکەسێتیدا دەرکەوتووە.
ڤیان جاف وەکو نووسەرێکی بەتواناش سەبارەت بەکێشە و ئازادییەکانی ژنانی کورد و مەسەلە هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی نووسیوە، پرسی شۆڕشی باشوور شۆڕشی ژنە لەلای ڤیان دەبێتە پرسێکی گرنگ و خۆی لەبەرامبەر تێکۆشانی ژن لە دژی ستەمکاری بە بەرپرسیار دەبینێ و بەرپرسیارێکی مێژوویی رۆڵی سەرکردایەتی ژنانی لەباشوور دەگێڕا. لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێکی بەکاریگەری لەدامەزراندنی تەڤگەری ئازادیخوازی ژنانی کوردستان TJAKدا بینوە.
ڤیان جاف لەسەرجەم نووسین و وتار و راپۆرتەکانیدا هەوڵیداوە پەیامی ئەوە بدات کە پێویستە دیوار لەنێوان تیۆری و پراکتیکدا دروست نەکرێ و بەتایبەتمەندێتی کەسێتی پێشەنگبوونەوە ئەوەی تێیدەگەیشت لەپراکتیکیشدا بەرجەستەی کردووە، هەوڵیداوە ببێتە نموونەی کچە کوردێکی ئازاو بەجورئەت و ویژدانێکی نەسرەوتوو، بەهەڵوێستی رادیکاڵانە و چاونەترسانە لەبەرامبەر سەرجەم ئەو زوڵم و ستەمەی لەژنی کورد بەتایبەتی و تەواوی گەلی کوردستان بەگشتی دەکرا هەڵوێستی خۆی دەردەبڕی و رووبەڕووی دەبۆوە، بەهەست و رۆح و هزری خۆی لەگەڵ ئازارە مەزنەکانی ژنان و گەلەکەیدا دەژیاو لەپێناوی ئازادی و سەرفرازی و یەکسانی لەنێو تێکۆشانێکی بێوچاندا بوو. وەک کچە کوردێکی ژیرو زیرەک بەوردبینی لەرووداوەکانی دەڕوانی و هەڵوێستی وەردەگرت. هەر بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە بەبەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتی لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکاندا دەکرد.
لەساڵی 2003دا وەک ئەندامێکی دەستەی گشتی بەشداری لەدامەزراندنی کۆنگرەی گەلدا کرد و لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیاند و لەکۆمیتەی کاروباری ژناندا بەبەرپرسیارێتی رێکخستنی و هۆشیارییەکی مەزنەوە لەگەڵ ئەو رووداو و کێشانە هەڵسوکەوتی دەکرد، بەتایبەتی ئەو کێشە ناوخۆییانەی بزاڤی ئازادی لەوکاتەدا تێیدا دەژیا، لەدژی هەموو هەوڵە تەسلیمکاری و پاکتاوکارییەکاندا لەنێو تێکۆشان و خەباتدا بوو.
لەسەر داخوازی هەڤاڵانی دەبێتە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی (PKK). دواتر لەگەڵ هاتنەوە ئارای رەوشی شەێ و پێکدادان، لەسەر بنەمای پێشنیار و پێداگری خۆی دەچێتە ریزەکانی هێزی پاراستنی گەل HPG وە و وەکو فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنی ئازاد (YJA-STAR) لەناوچەی حەفتانینی بادیناندا بە بەرپرسیارێتییەکی مەزنەوە لەبەرامبەر قۆناخی هەستیار و چارەنووسسازی گەلەکەمان تێدەکۆشێت.
لەلایەنی باوەڕی و ئیرادەشەوە پێگەیەکی تایبەتی هەبووە و بە باوەڕی و ئیرادەیەکی مەزنەوە سەیری کێشەکان و رووداوەکانی دەکرد و هیچ کاتێک نەبوو بڵێ : نابێ و هەرگیز ناکرێ، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەمیشە دەیگووت :بۆ گەیشتن بەئامانجە مەزنەکان پێویستە رەنجێکی مەزنیش بدرێ، چونکە وەک خۆی دەیگوت لەبەردەم تێکۆشەردا شتێک بەناوی موستەحیلەوە نییە. هەروەک لەنامەکەیدا نووسیویەتی: رۆژێک بەرامبەر هیچ زۆری و زەحمەتییەکی شۆڕش دوودڵی و بێ مۆراڵی و بێ باوەڕیم ژیان نەکرد.
ڤیان جاف چۆن هەر لەسەرەتاوە نەیتوانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999 پەسند بکات و وەک قەدەرێک بیبینێ، وەکو خۆی ئاماژەی پێکردووە پێویستە وەکو ملیتانێکی سەردەم بەشداری لە شەرمەزارکردن و پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانگێڕییە نەگریسەدا بکەم کە لە دژی گەلەکەمان و رێبەرەکەیدا پەیڕەو دەکرێت
هەروەک خۆی لەنامەکەیدا دەڵێت: هەرگیز نەمدەتوانی هەشتەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی 15ی شوبات داقورتێنم و قبوڵ بکەم، بۆیە پێویست بوو وەک بورکانێک رووبەڕووی سیاسەت و پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی ئازادی ژن و گەلی کوردستان ببمەوە.
لەروانگەی بێ سەرۆکایەتی و بێ ئازادی هەرگیز ژیان نابێت تادەهات هزر و هەست و رۆحی خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی مێژوویی مەزن ئامادە کردبوو. تا لەشەوی 2/1ی مانگی شوباتی 2006دا لەناوچەی حەفتانین و بە دروشمیسەرلەنوێ واتادان بەگوتەکانمان گڕ لەجەستەی خۆی بەردەدا.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور
2.👁️نامەیەکی ڤیان جاف بۆ بنەماڵەکەی
3.👁️نامەیەکی ڤیان جاف بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-02-2020
2.👁️02-02-2006
3.👁️02-02-2018
4.👁️02-02-2020
🏰 شوێنەکان
1.👁️دەربەندفەقەرە
📷 وێنە و پێناس
1.👁️وێنەیەکی ڤیان جاف لە قەندیل
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️تۆفیق حسەین قادر دەربەندفەقەرەیی
2.👁️سەریاس ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 02-02-2006
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 7 2013 1:09PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2019 2:34PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,266 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Feb 2 2018 3:18PMبەناز جۆڵا
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەل...
  🕮 دەرو دراوسێی کوردستان
  🕮 تێنسی سەرمێز
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد ساڵح دیلان
کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا قادرە. ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتا لە مزگەوتی بابەعەلی خراوەتە بەر خوێندنو دواتر لە قوتابخانەی خالدییە قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووەو درێژەداوە بەخوێندنو تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە. ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە.
لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا شیعری بڵاوکردۆتەوەو لە دوای گۆران بەسەرتۆپی نەوەیەکی نوێی شیعری کوردی لەقەڵەمدەدرێت. ئەم شاعیرە خۆی و بەرهەمە ئەدەبییەکەی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کێشەی گەلەکەیو دژایەتیکردنی
محەمەد ساڵح دیلان
شێرزاد حەسەن
شوێنی لە دایک بوون: هەولێر گەرەکی خانەقا.
ساڵی لە دایک بوون: دیار نییە چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر ساڵی لە دایک بوونی، هەموو جار دەبووە شەڕیان لە سەر بەرواری لە دایک بوون، یەکیکیان دەیوت کە (شێرۆ) لە دایک بوو جوولەکە لە هەولێر رۆشتبوو، ئەوی دیکەیان بەرپەرچی دەدایەوە دەیووت نەخێر جولەکەکان نەڕۆشتبوون، هەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایک بوون دەکرێت 1951 بێت یان 1952.
لەشاری رەواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە هەولێر لە قوتابخان
شێرزاد حەسەن
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
ساڵی1946 لەشاری کرماشان هاتۆتەدنیا. بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگوندەکانی ناوچەی کرماشان مامۆستای قوتابخانەبووە. ساڵی 1966 لەزانکۆی تاران لەبەشی ئەدەبی فارسی وەردەگیرێ و لەم زانکۆیەتا قۆناغی ماستەری بەشی دەروونناسی پەروەردە دەخوێنێت. هاوکات لەناوەندی زانستی باڵای تاران
هەتا قۆناغی ماستەری راوێژکاری و رێنوێنی وانەخوێندن درێژەبەخوێندن دەدات.
دەروێشیان ئەندامی بنکەی نووسەرانی ئێرانەو خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی بەهێزە، لەبوارەجیاجیاکانی ئەدەبیاتدا؛ بەتایبەت لەبواری فەرهەنگی خەڵکی ئاساییدا کۆمەڵێک ک
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە.
لە 1946 لە گوندی بێرکۆت لە دەشتی هەولێر لەدایکبووە. لە 1970 لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە. لە 1973 رۆیشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی 1979 ماستەری لێکۆڵینەوەی زمانە بێگانەکانی وەرگرت و ساڵی 1984 پلە PhD لە زمانناسی بەدەست هێنا. ساڵەکانی 1985 تا 1990 لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە 1995ەوە دانیشتووی فینلاندە.
بەرهەمەکانی
پەشێو یەکەم هۆنراوەی لە 1963 و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە 1967 بڵاو کردوەتەوە.
دوانزدە وا
عەبدوڵڵا پەشێو
فازیل شەفیق
لە ساڵی 1950 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دڵسۆز بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و هاوسەنگەری پێشمەرگەی گیانپاک (عومەر ساڵح مەنسوور) بووە. لە شۆڕشی نوێشدا یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان و ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ شەهید ئارام (شاسوار جەلال)دا بووە لە ناوچەی قەراخ. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی 20ەوە روویکردووەتە یەمەن، لوبنان، بولگاریا و پاشانیش چووەتە هۆڵندا.
لە بەرەبەیانی رۆژی 28-10-2004 لە نەخۆشخانەی سلۆتەرفارت شاری ئامستەردام لە هۆڵندا بەنەخۆشیی شێرپ
فازیل شەفیق

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,08 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574