🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📆12-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅18 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
👫 جەعفەری ماملێ
کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی 1941ز له شاری مەهاباد له دایکبووە، هەر له سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات.
لەژێر سایەی براکانیدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام چەرخی گەردوون، ئەم بنەماڵەیە تووشێ غه مێکی دڵتەزێنتر دەکات، دوو برا گەورەی بنەماڵە واتا (کاک هاشم و کاک حسەین) له ماوەی یه ک ساڵدا به هوێ نەخوشی جوانەمەرگ دەبن مۆمی تەمنیان و چریکەی ده نگیان خاموش دەبێ.
ئەرکی سەرپەرشتی دەکەوێته ئەستوی براگەورە کاک (محەمەدی ماملێ).
به هوێ نالەباری بارودۆخی ژیان، واز لە قوتابخانه دێنێت و خوێندن بەجێ دەهێڵێت و روو
👫 جەعفەری ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەعفەری ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی رێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی ورد
👫 بافڵ تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بافڵ تاڵەبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
ئەندازیار و بەڵێندەرێکی زیرەک و ناوداری کورد بووە، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شوێن پەنجەی بەدروستکردنی چەندین تەلاری بڵند و مەزن و دڵگیرەوە لەسەرانسەری عیراقدا دیارە و کە وەک سامانێکی تەلارسازیی نیشتمانی و یادگاری حەسیب ساڵح ماونەتەوە.
حەسیب ساڵح حەبیب لە12ی کانونی یەکەمی 1930 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی هۆمەر قەومی ناوچەی سورداش ژیاون و لە قوتابخانەی سەرەتایی لە شارەدێی سورداش خوێندوویەتی، دواتر قۆناغەکانی تری خ
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسیب ساڵح حەبیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
- لاهور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە.
- ساڵی 1976 لە کۆیە لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون.
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا.
- چەند ساڵێک دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە.
- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستانە.
- لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردرا.
- رۆژی 18-02-2020 بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لاهور شێخ جەنگی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,316 | وێنە 57,325 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,718 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,586 |
ئەنجام: 3 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
☂️ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک یان PJAK) گروپێکی چەکداری کوردیی نەتەوەییە کە بنکە سەرەکییەکەی لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان)ە و چەندین هێرشی کردۆتە سەر پارێزگای کوردستان لە ئێران و ناوچە کوردنشینەکانی تر.
پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە (کۆما چڤاکێن کورستانکۆما چڤاکێن کورستان - KCK)، کە هاوپەیمانێتیەکی گروپە نایاساییە کوردەکان و کۆمەڵەکانە و لەلایەن ئەنجومەنێکی جێبەجێکاریی هەڵبژێردراوەوەسەرکردایتی ئەکرێت. پەکەکەش، کە لە لایەن چەند دەوڵەت و دامەزراوەیەکەوە لەسەر ئاستی جیهانیی – لەوانە ئەمریکا، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، بەدامەزراوەیەکی تیرۆریست لە قەڵەم دراوە، ئەندامی KCK یە. بەپێی وتارێکی نوێی نیویۆرک تایمس پژاک و پەکەکەبەئەگەرێکی زۆر یەکێکن، و یەک ئامانجیان هەیە: هەڵمەتی شەڕ بۆ دەستکەوتنی ئۆتۆنۆمی و مافەکانی کورد لەئێران و تورکیا. سەرکردایەتییان هاوبەشە، هەروەها لۆجستیک و وەفادارییان بۆ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرکردەی پەکەکەکە ئێستا لە ئیمرالی زیندانییە.
سیاسەت و پێکهاتە:
سەرکردەی ئێستای رێکخراوەکە حاجی ئەحمەدیحاجی ئەحمەدییە. بەگوێرەی واشینگتۆن تایمس، نیوەی ئەندامانی پژاک ژنن، زۆرێک لەوانە لە تەمەنی هەرزەکارییدان، و یەکێک لەو ژنانەی کەلەئەنجومەنی سەرکردایەتییە، گولستان دوگانە کە دەرچووی بەشی دەرونناسییە لە زانکۆی تاران. ئەمەبەپێی ئەو راستییەی کەپژاک پشتگیرێکی بەهێزی مافەکانی ژنانە. پژاک بڕوای وایەژنان ئەبێت رۆڵی بەهێزی خۆیان ببین لەدەسەڵاتدا و یەکسان بن لەگەڵ پیاودا لەپلەکانی سەرکردایەتییدا.
پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە(کۆما چڤاکێن کورستان KCK). ژمارەیەک لە گروپ و کۆمەڵەکوردییەکان و لەژێر چەتری KCK ەی دان، کە لە لایەن کۆمیتەیەکی هەڵبژێردراوی جێبەجێکارییەوە سەرکردایەتی دەکرێت. KCK ی بەرپرسە لە چەند بڕیارێک و زۆر جار لەجیاتی ئەندامەکانی لێدوانی رۆژنامەنووسی ئەدات. پژاکیش چەند بەشێکی هەیە. باڵی سەربازیی پژاک ناوی رێکخراوی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هێزێن رۆژهەڵاتا کوردستان – HRK). پژاک باڵێکی ژنانیشی هەیە، تایبەتەبەکارکردن بۆ بەرژەوەندی ژنان لەناو گروپەکەدا و بەرژەوەندی ژنان بە گشتی، ناوی ئەم باڵەیەرجەریکایە.
وەکو ئامانجە هەنووکەییەکانی پەکەکە لە تورکیا، سەرکردەکانی پژاک ئەڵێن ئامانجە درێژخایەنەکانمان دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمە بۆ کورد لەناو دەوڵەتی ئێراندا. بایەخی تایبەتیان لەسەر لابردنی دەوڵەتی دینییە لە ئێران و دانانی حکومەتێکی دیموکرات و فیدراڵ لەجێگەکەی، کەتیایدا خود-کارگێڕی بۆ دەستەبەر کرێت بۆ هەموو کەمینەنەتەوەییەکانی ئێران، بە عەرەب و ئازەری و کوردییشەوە.
پێکدادانی چەکداریی و دەستگیرکردنەکان:
لە تۆڵەی ئەو 10 کوردەی لە خۆپیشاندانەکەی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژران، لە 3ی ئەپریلی 2006 دا، پژاک 24 ئەندامی هێزەئەمنییەکانی ئێرانی کوشت. لە10ی ئەپریلی 2006، 7 ئەندامی پژاک لە ئێران دەستگیر کران، بە گومانی ئەوەی کەبکوژی 3 کەسی هێزەئەمنییەکانی ئێران بن. جیهان نیوس ئەیجنسیی چاپی ئەستەمبوڵ باس لە کوژرانی زیاد لە 120 ئەندامی هێزەئەمنییەکانی ئێران دەکات لە 2005 دا لەلایەن پژاکەوە.
پژاک لە 8ی مەی 2006 لە کرماشان بۆمبێکی تەقاندەوە و بووەهۆی بریندار بوونی 5 کەس لەناو بینایەکی دەوڵەتییدا.
لە شەش مانگی یەکەمی 2006دا، هێزەئەمنییەکانی ئێران چەند جارێک رووبەڕووی گەریلاکانی پژاک بوونەتەوە لەسەر سنوور و ناو خاکی ئێراندا. لەوکاتەوە، کەناڵی هەواڵی ئەمریکی MSNBC باس لەوە دەکات کە سوپای ئێران بەدرێژایی سنوور بۆمبارانی بۆ سەر دێهاتە کوردییەکانی ناو خاکی عێراق – کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە، دەست پێکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بە وتەی خۆیان مەبەستی سەرەکییان چەکدارانی پژاکە. ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل کوژران. پژاک بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەریلاکانی لە ناو خاکی عێراقدا چالاکی شەڕ دەکەن، لە ئۆگەستی 2007، کاریان کرد بۆ خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئێرانی کەخەریکی بۆمبارانی ناوچەکەبوو.
پەیوەندی بە دەوڵەتی ئەمریکا و پێکهاتەی سەربازیی:
پژاک زۆر نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە (پەکەکە، پێیشی دەڵێن کادەک، کۆنگرەی گەل و KGK)، کە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە قەڵەم دراوە.
لە 16ی ئەپریلی 2006، دێنیس کەسینیچ-ی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی نامەیەکی بۆ جۆرج دەبلیو بوش نارد تیایدا بیروبۆچوونی خۆی دەبڕیبوە کە دەبێ ئەمریکا پشتگیری و هاوکاری پژاک بکات چونکە پژاک لەناو خاکی عێراقدایە و عێراقیش لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوپای ئەمریکادایە.
لە نۆڤەمبەری 2006، سیمۆر هێرشی رۆژنامەنووس لە زەنیویۆرکەر، پشتگیریی ئەم بۆچوونەی کرد بەوەی کەسوپای ئەمریکا و ئیسرائیلییەکان هاوکارییان دەکەن لەرووی ماددیەوە، راهێنانیان پێ دەکەن و زانیارییان دەدەنێ لەسەر ئامانجەکانیان، بەمەبەستی دروستکردنی فشارێکی ناوخۆیی لەسەر ئێران.
ئەمەلەلایەن ئەمریکا و پژاکیشەوەرەتکرایەوە. لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سلەیت مەگازین لە جونی 2006، وتەبێژی پژاک ئیحسان وریا لێدوانێکی دا کەپژاک خۆشحاڵ دەبوو ئەگەر بەکرێگیراوی ئەمریکا بووایە، و نائومێدەلەوەی واشنتۆن تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی پێوەنەکردوون. وتارەکەی سلەیت بەردەوامە، باس لەوە دەکات پژاک هیوادارە لەلایەن ئەمریکاوە یارمەتی بدرێت و کاری لەگەڵدا بکات بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی ئێران، بەو شێوەیەی هاوکاری حزبە کوردییەکانی کردوەلەعێراق بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی عێراق لە ماوەی ساڵانی پێشووی جەنگی عێراق.
لە ئۆگەستی 2007، سەرکردەی پژاک سەردانی واشنتۆن دی.سی کرد بۆ دەستخستنی یارمەتی ئاشکرای زۆرتری ئەمریکی لەهەردوو رووی سیاسی و سەربازییەوە، بەڵام دواتر ئاشکرای کرد کە چەند پەیوەندییەکی سنوورداری لەگەڵ بەرپرسەکانی واشنتۆندا کردووە. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە لە لێدوانێکدا لە کۆتاییەکانی 2006 رایگەیاند ئەگەر ئەمریکا پژاکی بەلاوە پەسەند بێت، ئەبێت پەکەکەشی بەلاوەپەسەند بێت بەئاماژەدان بۆ ئەو هاوپەیمانێتییەی لە نێوان ئەو دوو گروپەدا هەیە و هەروەها ئەندامێتییان لە کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستان – KCK.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی ژیانی ئازاد - پژاک
🚩 جۆری رێکخراو🃏 رامیاری
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 21 2008 6:58PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 26 2017 1:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 18,895 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.147 KB Oct 29 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️2ی رێبەندان، خاڵی شانازی و پێداچوونەوەی ئێمەیە
2.👁️پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی توند، ئاراستەی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا و حدک) دەکات
3.👁️پژاک پشتگیری لە بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد
4.👁️پژاک در بیانیه‌ای دمکرات‌ها را تهدید کرد
5.👁️پژاک و کۆدار نەخشەڕێگای چارەسەری دیموکراتییان بڵاوکردەوە
6.👁️پژاک یادی سەرهەڵدانی 3ی ڕەشەمێ دەکاتەوە
7.👁️پژاک: شەهید رەنگین درێژەپێدەری رێگای سەدان ژنە تێکۆشەر بوو‌
8.👁️پژاک: لەدژی پیلانگیڕی و گۆشەگیری بەرخۆدان گەش بکەن
9.👁️پژاک: هەڵەبجە کۆتایی کۆمەڵکوژییەکان لە دژی گەلی کورد نییە
10.👁️پەژاک بۆ لەیلا گیوڤەن: تەجرید تێکدەشکێنن و دەرسێکی مێژویی دەدەنە هەموو دیکتاتۆران
11.👁️پەژاک: نەورۆزی ئەمساڵ بە تێکشکاندنی فاشیزم و گۆشەگیری پیرۆز دەکەین
12.👁️هەڵسەنگاندنی دۆخی ژیانی کورد و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە زانکۆی ئۆسلۆ
13.👁️یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی راگەیاند
✌️ شەهیدان
1.👁️پەیمان جەعفەری (لەشکەر دڵبرین)
2.👁️وەستا سدیق ساڵیئاوایی
3.👁️کەمال شێخ سادە
📖 کورتەباس
1.👁️کۆنگرەی پێنجەمی پژاک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حاجی ئەحمەدی
📂[ زۆرتر...]
📝 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی توند، ئاراستەی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا و حدک) دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی توند، ئاراستەی هەردوو حزبی دیموکراتی کو
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ رای گشتی...

دوابەدوای سەفەرە زەنجیرەیەکانی کاربەدەستانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشووری کوردستان و بەرنامەرێژی قۆناخێکی نوێ لە شەڕی تایبەت دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەحزابی گرێدراوی بارزانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان (حدکا، حدک) بوونەتە‌ کەرەستەیەکی ئەساسی ئەم شەڕە تایبەتە.

ئەم ئەحزابە زەردانە کە تەجروبەیەکی دەمدرێژیان لە بە فیڕۆدانی وزەی کۆمەڵگای کوردی و تکهەڵچوون لەگەڵ تێکۆشەرانی کورد هەیە، دەیانەوێت تا بە فەرهەنگی فالانژیستی، کۆمەڵگای کوردستان بەرەو‌ گۆڕەپانێکی بیرتەسکانە و مۆغرەزانە رابکێشن، ئەم ئەحزابانە لەم ماوە درێژە لە پاسیڤ بوون و کەمپنشینی خۆیان بوونەتە‌ حەوانگەی سیخوری چەند لایەنە و مۆرەی وەزارەتی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران.

یەکێک لە رێگا ئەساسیەکانی شەڕی تایبەت، رەشکردنی ئەو کەسانەیە کە بیروڕای جیاوازیان هەیە و ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی سیاسەتە هاوبەشەکانی دەوڵەت و ئەم ئەحزابانە جێ ناگرن.

لەم رۆژانەی دواییدا بەشێک لەم کەسانە کە ئەندامێتی ئەوان لە ناوەندە ئیتڵاعاتیەکان و ئاسایشی رژیم ئاشکرایە و لەهەمان کاتدا خۆیان وەک پشتیوانانی ئەحزابی زەرد نیشان دەدەن و پدەچێت کە کارتی ئەندامێتی ئەم ئەحزابانەشیان له گیرفانیاندا بێت، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ بەدناوکردنی کەسایەتییە مەدەنییەکان و وڵاتپارێزانی کورد دەستپێکردووە.

بێگومان ئەم کردەوە نا ئەخلاقیانەی مۆرەکانی رژێم ناتوانن ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرو وڵاتپارێزانە رەش بکەن، هەروەها ناتوانن ئەو سەرکەوتنانەی‌ کە گەلی تێکۆشەری کورد رۆژبەرۆژ بەدەستی دێنێت، کەمڕەنگ بکەنەوە.

لەم رێگایەوە سەرەنجی رای گشتی کوردستان بۆ‌ سەر ئەم نەخشە چەپەڵه رادەکێشین، هەروەها ئەم مۆرانە و پشتیوانانیان وشیار دەکەینەوە کە هەوڵی تاقیکردنەوەی ئاستی سەبری بزوتنەوەی ئاپۆیی و گەلی وڵاتپارێز کوردستان نەدەن.

مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-06-2015
🏟 پارت / لایەن پارتی ژیانی ئازاد - پژاک
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 85% ✔️
85%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 20 2015 12:35PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 20 2015 12:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,832 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی توند، ئاراستەی هەردوو حزبی دیموکراتی کو
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پژاک در بیانیه‌ای دمکرات‌ها را تهدید کرد
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
2.👁️حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-06-2015
📂[ زۆرتر...]
📕 پەیڕەوپرۆگرامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پەیڕەوپرۆگرامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک

پەسندکراوی کۆنگرەی چوارەم ساڵی 2014
پێشەکی
بەشی یەکەم چوارچێوەی چەمکەکان (مەفهوومی)
بەشی دووهەم چوارچێوەی تیوری
بەشی سێیەم چوارچێوەی پرەنسیپەکان (ئوسوول)
بەشی چوارەم ناسنامەی نەتەوەیی کوردان و دروستبوونی پرسی کورد لە ئێراندا
بەشی پێنجەم دەوڵەت نەتەوەی ئێران و نەقشی ئەو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
بەشی شەشم پرسەکانی سەبارەت بە دیمۆکراتیزاسیۆن لە ئێران
بەشی حەوتەم پەژاک و رێکاری نەتەوەی دیمۆکراتیک
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: پەیڕەوپرۆگرامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک
📥 ژمارەی داونلۆد: 442 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی ژیانی ئازاد - پژاک
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار🇮🇷 فارسی
📄 فایلی PDF ✔️
🗺 وڵات - هەرێم🌄 کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Oct 12 2016 6:23PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2016 11:52PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,646 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.114 KB Oct 12 2016 6:23PMمانو بەرزنجی
📕 فایلی PDF 1.0.1776 KB 74 Oct 12 2016 6:23PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەیڕەوپرۆگرامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,8 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574