🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 17-12
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
📅 ئەمڕۆ 17-12 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆17-12-2018
📆16-12-2018
📆15-12-2018
📆14-12-2018
📆13-12-2018
📆12-12-2018
📆11-12-2018
📂 زۆرتر ...
📅17 December
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (9,638) پەڕتووک|||
📅 17-12-2018
باشووری کوردستان
- بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان هەندێک چالاکی بەڕێوەدەچێت.[4]
- حیزبی شیوعی وەکو یەکەم حزبی کوردستانی لە کەرکوک ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگاکەی هەڵکرد.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو رۆژە ژمارەیەک گوندی سنوری شارۆچکەی ئاکرێ بۆردومان دەکەن، بەهۆیشییەوە سێ گوند لە دەڤەری زێباری چوڵکراون.[1]
- غانم سەباح نادر، لێپرسیراوی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری شارەدێکانی گوێر و قەراج و دیبگه و شارۆچکەی مەخموور، لەلا
📅 17-12-2018
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 17-12-2018
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەمینە کیان چیچەک
ئەمینە کیان چیچەک، یەکێک لە شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژیی دەرسیم رۆژی 17-12-2017 گیانی لەدەست دا، تەرمی کیان چیچەک ئەمڕۆ لە گوندی هۆزمەرەکی سەربە ناوەندی دەرسیم بە خاک دەسپێردرێت.
ئەمینە کیان چیچەک، کە لە ساڵی 1938دا کاتی کۆمەڵکوژیی حکومەتی تورک لە دەرسیم تەمەنی 10 ساڵ بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 89 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.
ناوبراو ئەو کاتە لە تەمەنی 10 ساڵیدا بە چاوانی خۆی بینیبووی کە لە ڕووباری لاچێی سەربە پولوری دەرسیم چۆن سەربازەکانی حکومەتی تورک خەڵکیان کۆمەڵکوژ کردبوو.
ئەمینە کیان چیچەک لە تەمەنی 76 س
👫 ئەمینە کیان چیچەک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەمینە کیان چیچەک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مستەفا ساڵح کەریم
ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە.
لەسەرەتای لاوی یەوە چۆتە ریزی حزبی شیوعی عێراقەوە.
ساڵی 1949 لە پۆلی چوارەمی ئامادەیی لەسەر چالاکیی سیاسی فەسڵ کراوە.
ساڵی 1950 لەبەر ئەوەی لەئامادەیی وەرنەگیراوەتەوە چۆتە – خانەی مامۆستایان- لە بەغدا.
ساڵی 1951 لەلایەن تەحقیقاتی جینائیەوە لەبەغدا گیراوە. لە 4/6/51 بەربوە بەکەفالەتی کەسی زامن، یان بەند کردنی بۆ ماوەی ساڵێک.
دوای تەواو کردنی خوێندن پاڵێوراو بوە بۆ چوونە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی باڵا، تەحقیقاتی جینائی رێی پێ نەداوە. لەبواری پەروەردەدا
👫 مستەفا ساڵح کەریم
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مستەفا ساڵح کەریم
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📖 ئاڵای کوردستان
ئاڵای کوردستان پێکاهاتووە لە سێ رەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.
ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکهاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند رنگی سپی یە، و لاکێشەی خوارەوە رەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ ی درێژییەکەیەتی.
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 پەڕ (تیشک)ی یەکسان و هاوشێوەی هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک (1) پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو (0.5) پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان راستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست
📖 ئاڵای کوردستان
🏷️ پۆل: کورتەباس
ئاڵای کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 177,908 | وێنە 50,638 | پەڕتووک PDF 9,638 | فایلی پەیوەندیدار 27,809 | 📼 ڤیدیۆ 130 | 🗄 سەرچاوەکان 10,396 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
📕 سوڕێکی خامە بەدەوری (هاوڕێنامە) - وەڵامێک بۆ هاوڕێنامەی هاوڕێ باخەوان | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

سوڕێکی خامە بەدەوری (هاوڕێنامە) - وەڵامێک بۆ هاوڕێنامەی هاوڕێ باخەوان

فایلی پەیوەندیدار 📂
محەمەد مەلا سەعدەدین گەردی
مەحمود عەبدولکەریم گەردی
2012
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: سوڕێکی خامە بەدەوری (هاوڕێنامە) - وەڵامێک بۆ هاوڕێنامەی هاوڕێ باخەوان
📥 ژمارەی داونلۆد: 1,900 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
📔 جۆری وەشان💽 دیجیتاڵ
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF ✔️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 9 2012 2:23PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 26 2015 9:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 21,491 جار بینراوە

💬 بیروڕاکانتان
💬

ئەگەرچی ئەم نووسینە کۆمەڵێک بیروباوەڕی ناشایستەی بەرامبەر خودی خۆم تێدایە، بەڵام هەر بڕیارمدا لە کوردیپێدیادا بڵاوی بکەمەوە..
هاوڕێ باخەوان
Dec 11 2012 12:13PM
hawreh@msn.com


📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.152 KB Dec 9 2012 2:23PMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.12 MB 67 Dec 9 2012 2:23PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

سوڕێکی خامە بەدەوری (هاوڕێنامە) - وەڵامێک بۆ هاوڕێنامەی هاوڕێ باخەوان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]
📷 فوئاد هەورامی، مامۆستا غەریب، مامۆستا هادی، ملازم کەریم، هاورێ باخەوان - دانیشتووەکان هەڵکەوتە سوور و... | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

فوئاد هەورامی، مامۆستا غەریب، مامۆستا هادی، ملازم کەریم، هاورێ باخەوان - دانیشتووەکان هەڵکەوتە سوور و...

1991، سەرسیر
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 27 2014 9:25PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 28 2016 5:53PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,600 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.187 KB Aug 27 2014 9:25PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

فوئاد هەورامی، مامۆستا غەریب، مامۆستا هادی، ملازم کەریم، هاورێ باخەوان - دانیشتووەکان هەڵکەوتە سوور و...

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مامۆستا هادی
2.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]
👫 هاوڕێ باخەوان | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
12 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

هاوڕێ باخەوان

فایلی پەیوەندیدار 📂
🗂️ ناوەڕۆکی بابەت
  1. درێژەی بابەت
    1. ژیاننامە
    2. شوێنی نیشتەنی و باری خێزانی
    3. خوێندن
    4. نووسین و کاری رۆژنامەگەری
    5. چالاکیی سیاسی
    6. کار
    7. لە بڵاوکراوەکانم
    8. کوردیپێدیا
    9. پەیوەندی
  2. ⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
  3. ⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
  4. 🗄 سەرچاوەکان
  5. 📚 فایلی پەیوەندیدار
  6. 🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان
  7. #️ هەشتاگ
    1. #رەسوڵە خڕە
    2. #قادر رەسوڵ مەحمود
    3. #سینەمای دڵشاد
    4. #شەمەیی
    5. #گۆیژە
    6. #سلێمانی
    7. #زانکۆی موسڵ
    8. #شەمە
    9. #شارەزوور
    10. #پاسۆک
    11. #لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکە
    12. #پڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کورد
    13. #کوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانە
    14. #هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد
    15. #چاپ و پەخشی سەردەم
    16. #ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟!
    17. #رۆژی شۆڕش یان رۆژی تیرۆر
    18. #وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 1
    19. #وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 2
    20. #وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 3
    21. #ئەدەبیاتی کاژیک
    22. #بەراووردەکانی ژیان
    23. #دەستوورم واهی خوێندەوە
    24. #زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
    25. #رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
    26. #دور احداث شنکال في تطوير القضية الکردية
    27. #من و کوردایەتی
    28. #رێکخراوی کوردیپێدیا
  8. 📚 فایلی پەیوەستکراو
ژیاننامە
ناوی تەواوم (هاوڕێ قادر رەسوڵ)ە.
رەوانشادی باپیرم (رەسوڵە خڕەرەسوڵە خڕە) لە بیستەکانی سەدەی 20ەوە پاش لەدەستدانی تەواوی بنەماڵەکەی لە رووداێکدا لە پشدەرەوە هاتووەتە سلێمانی. بژێویی ژیانی خۆی و خێزانە گەورەکەیی بە وەستاییی خشت و قوڕکاری و باخەوانی دابین کردووە.
رەوانشادی باوکم وەستا قادر رەسوڵ مەحمودقادر رەسوڵ مەحمود لە سلێمانی لەدایکبووە و ماوەیەکی زۆر وەستای بیناسازی و پاشان بەڵیندەرایەتیی کردووە. زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و سینەمای دڵشادسینەمای دڵشاد ئەم دروستی کردووە. بەداخەوە لە ژیاندا نەماوە.
دایکم خاتوو قومری شەمەییش هەر لە سلێمانی لەدایکبووە. رەوانشادی باوکی (حەمە شەمەییشەمەیی) لە سییەکانی سەدەی بیستەوە لە شارەزوورەوە هاتووەتە سلێمانی و پیشەی کوتاڵفرۆشی و بارزگارنی تووتن بووە.
لە رۆژی 28ی فێبریوەریی ساڵی 1966 لە گەڕەکی (گۆیژەگۆیژە)ی شاری سلێمانیسلێمانی لەدایکبووم.

شوێنی نیشتەنی و باری خێزانی
رۆژی 5ی مارتی 1992 وڵاتم بەجێهێشت و بەرەو سووریا و پاشان لوبنان کەوتمەڕێ و لەکۆتایی ئەوساڵەدا لە وڵاتی هۆڵاند گیرسامەوە. لەوکاتەوە لەگەڵ (بەناز جۆڵا)ی هاوسەرم لەوێ دەژین و کوڕێک و کچێکمان بەناوی (میتان و ئارتین)ەوە هەیە.

خوێندن
- هەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی – رشتەی وێژەییم تەواو کردووە.
- ساڵی 1984 چوومەتە بەشی یاسای کۆلیژی یاسا و رامیاریی زانکۆی موسڵزانکۆی موسڵ. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لە راهێنانی هاوینەی سەربازیی داگیرکەری بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لە زانکۆ دەردەکرێم و ساڵی 1988 دەستمکردەوە بە خوێندن و لە ساڵی 1990دا کۆلیژی یاسام تەواوکردووە. هەر لە هەمان ساڵیشدا بوومە پارێزەر و پاش ماوەیەکی کەم وازم لێهێنا.
- لیسانسی ئای تی لە هۆڵندا.
- دەیان راهێنان و بڕوانامە لە بوارەکانی: ئای تی، بەڕێوەبردنی زانیاری، بەڕێوەبردنی پڕۆژە و پرۆژە ئای تییەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری یاسایی و دادگا نێودەوڵەتییەکانەوە.

نووسین و کاری رۆژنامەگەری
لە تەمەنی منداڵیمەوە حەزم لە خوێندنەوە و نووسینی هەڵبەست کردووە، بەڵام تائێستا یەک دێڕە هۆنراوەم بڵاونەکردووەتەوە. هاوینی 1978 بەشێکی ماڵەکەمان سووتا و ئەوکاتیش دەفتەری شیعرەکەی منیش بووە خۆراکی ئاگر و ئیتر بەلای نووسینی هەڵبەستدا نەچوومەوە.
پاشتر دەستمکردە خوێندنەوەی چڕی مێژوویی و رامیاری و یەکەمین لێکۆڵینەوەی مێژووییی خۆمم ساڵی 1986 نووسی. ئەو لێکۆڵینەوەیەم لە دەمەدەمی ئەنفالەکاندا لەگەڵ دەفتەری بیرەرەوەریی پێشمەرگایەتیم لە گوندی (شەمەشەمەشارەزوورشارەزوور شاردەوە و بەڵام بەداخەوە پاشان لەناوچوون و هەرگیز دەستم نەکەوتنەوە.

چالاکیی سیاسی
لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە بوومەتە ئەندامی پاسۆکپاسۆک، چ وەک رێکخستن، چ وەک پێشمەرگە. لە پاسۆکدا بەناوی (ئامانج)ەوە دەناسرام. هەندێک جار زۆر چالاک بووم و هەندێکجاریش سست. بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حیزبی تردا یەکبگرێت وازم لە پاسۆکایەتی هێنا.

کار
- ماوەی 12 ساڵ کارمەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم و دوا پۆستم لە دادگای لاهای سەرۆکی بەشی پشتگیریی دادگا بووم.

لە بڵاوکراوەکانم
1. لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەلێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - 1994.
2. پڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کوردپڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کورد - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - 1994. چاپی دووەم - هۆڵەندا - 1995. چاپی سێیەم - هەولێر - 2002 - لەبڵاوکراوەکانی رۆژنامەی میدیا – چاپخانەی ئۆفسێتی هەولێر.
3. کوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانەکوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانە - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - 1996. چاپی دووەم – دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس – کوردستان هەولێر – چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – ژمارەی سپاردن: 91 - 2003.
4. هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کوردهاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد (یەکەمین کڕۆنۆلۆژیای زانستی بۆ کوردستان و کورد) – چاپی یەکەم – بنکەی چاپ و پەخشی سەردەمچاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی روون – سلێمانی – 1999.
5. ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟!ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟! - چاپی یەکەم - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (117) - سلێمانی - 2001.
6. رۆژی شۆڕش یان رۆژی تیرۆررۆژی شۆڕش یان رۆژی تیرۆر - چاپی یەکەم – ئۆکتۆبەری 2003 – چاپخانەی وەزارەتی رۆشنبیری – ژمارەی سپاردن: 301 - کوردستان – هەولێر.
7. وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 1وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 1 – سەرجەمی 100 وتار و کورتە لێکۆڵینەوەیە کە لەنێوان ساڵانی 1995 و 2005دا لە گۆڤار و رۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و بێگانەکانی کوردستان و هەندەراندا بڵاوکراونەتەوە - ژمارەی سپاردنی (1994)ی ساڵی (2008)ی پێدراوە – چاپخانەی سیما - 2009 – کوردستان – سلێمانی.
8. وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 2وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 2 – چاپی ئەلەکترۆنی.
9. وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 3وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 3 - چاپی ئەلەکترۆنی.
10. ئەدەبیاتی کاژیکئەدەبیاتی کاژیک – کۆکراوەی بڵاوکراوەکانی کاژیک – چاپی ئەلەکترۆنی.
11. بەراووردەکانی ژیانبەراووردەکانی ژیان - پرس و رایەکی بەراووردکارییە بۆ بەرەو نەتەوەییبوون - 2009 - چاپی ئەلەکترۆنی.
12. دەستوورم واهی خوێندەوەدەستوورم واهی خوێندەوە - کۆمەڵێک رەخنە و تێبینیی یاسایی، زمانەوانی و لۆجیکییە لەسەر پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان - 2009 - چاپی ئەلەکترۆنی.
13. زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1 – 2014 – چاپی ئەلەکترۆنی.
14. رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کوردرۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد - 2016 - چاپی ئەلەکترۆنی.
15. دور احداث شنکال في تطوير القضية الکرديةدور احداث شنکال في تطوير القضية الکردية، ترجمة ميران حسين - 2016 - چاپی ئەلەکترۆنی.
16. من و کوردایەتیمن و کوردایەتی؛ (سەرەتایەک بۆ گفتوگۆی ئەفسانەکانی کوردایەتی) - 2018 - چاپی ئەلەکترۆنی.
هەروەها زۆرێک وتار و کورتە لێکۆڵینەوە کە لە رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردی و بیانییەکاندا لە 1995ەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە.

کوردیپێدیا
لە ساڵی 2008دا رێکخراوی کوردیپێدیارێکخراوی کوردیپێدیام دامەزراندووە.

پەیوەندی
http://www.bakhawan.com
hawreh@bakhawan.com
📱 0031654710293
📱 009647503268282

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 28-02-1966
🎓 ئاستی خوێندن🎓 پەیمانگا (لیسانس)
🎓 ئاستی خوێندن🎓 زانکۆ (بەکالۆریۆس)
🏟 پارت / لایەن پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
🎓 جۆری خوێندن💻 زانست - ئای تی
🎓 جۆری خوێندن⚖️ یاسا
👫 جۆری کەس✌️ پێشمەرگەی دێرین
👫 جۆری کەس✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🎓 زانکۆ زانکۆی موسڵ
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🏡 شوێنی نیشتەنی🌎 هەندەران
💓 لەژیاندا ماوە؟✔️ بەڵێ (تا رۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە)
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 9 2008 10:19AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 1 2018 3:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,133,977 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.436 KB Sep 14 2017 2:02PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.346 KB Sep 11 2017 10:17AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.2120 KB Sep 11 2017 10:16AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.133 KB Jun 13 2017 4:22PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

هاوڕێ باخەوان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 13
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوانئەوسا و ئێستا!بڕیاری وەرگرتنەوەی هاوڕێ باخەوان لە زانکۆی موسڵداعش تەنها هێزێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکە کارەساتێکی گەورەشە بۆ رۆژهەڵات و جیهان - دەنگی ئەمەریکا 23-11-2015دەربارەی گفتووگۆی پارتی كرێكاران و داگيركەری توركرووبەڕوو لەگەڵ رادیۆی نەوا دەربارەی ئازادیی دەنگدان, بەشی 1 لە 13-08-2009
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 82
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نا بۆ تەعریب
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی کوردیپێدیا
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️2014نامە - وەشانی 1
2.👁️2015نامە - وەشانی 1
3.👁️2016نامە - وەشانی 1
4.👁️2017نامە - وەشانی 1
5.👁️ئامارنامە - وەشانی 1
6.👁️ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟!
7.👁️ئەتڵەسنامە - وەشانی 1ەم
8.👁️ئەدەبیاتی کاژیک
9.👁️ئەنفالنامە - وەشانی 2ەم
10.👁️براکوژینامە - وەشانی 2ەم
11.👁️بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
12.👁️بەراووردەکانی ژیان
13.👁️بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
14.👁️پاسۆکنامە - وەشانی 2ەم
15.👁️پڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کورد
16.👁️پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
17.👁️پەندنامە - وەشانی 2ەم
18.👁️پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
19.👁️جاشنامە - وەشانی 2ەم
20.👁️چالاکواننامە - وەشانی 2ەم
21.👁️چۆنێتیی بەکارهێنانی کوردیپێدیا
22.👁️داعشنامە - وەشانی 2ەم
23.👁️دور احداث شنكال في تطوير القضية الكردية
24.👁️دەستوورم واهی خوێندەوە!
25.👁️رۆژی شۆڕش یان رۆژی تیرۆر
26.👁️رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
27.👁️رێکخراونامە - وەشانی 2ەم
28.👁️زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
29.👁️زیندانینامە - وەشانی 2ەم
30.👁️ژنکوژینامە - وەشانی 2ەم
31.👁️سوڕێکی خامە بەدەوری (هاوڕێنامە) - وەڵامێک بۆ هاوڕێنامەی هاوڕێ باخەوان
32.👁️شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة 1
33.👁️شوێننامە - وەشانی 2ەم
34.👁️شوێنەوارنامە - وەشانی 2ەم
35.👁️شەهیدانی شەڕی داعش - وەشانی 1
36.👁️شەهیدنامە - وەشانی 2ەم
37.👁️گەپنامە - وەشانی 2ەم
38.👁️لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
39.👁️من و کوردایەتی!
40.👁️ناندینامە - وەشانی 1
41.👁️ناونامە - وەشانی 2ەم
42.👁️نووسەرنامە - وەشانی 2ەم
43.👁️هاوڕێنامە - وەشانی 4ەم
44.👁️هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد
45.👁️هونەرنامە - وەشانی 2ەم
46.👁️وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 1
47.👁️وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 2
48.👁️وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 3
49.👁️وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 4
50.👁️وێنەنامە - وەشانی 2ەم
51.👁️وەرزشنامە - وەشانی 2ەم
52.👁️کوردستان و پۆست-داعش
53.👁️کوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانە
54.👁️کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانی ساڵی 2004
55.👁️کۆبانێنامە - وەشانی 2ەم
56.👁️یارینامە - وەشانی 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-02-1966
2.👁️31-08-2000
📷 وێنە و پێناس
1.👁️بارەگای پارتی سۆسیالیستی کورد پاسۆک لە رواندز - 1991
2.👁️فوئاد هەورامی، مامۆستا غەریب، مامۆستا هادی، ملازم کەریم، هاورێ باخەوان - دانیشتووەکان هەڵکەوتە سوور و...
3.👁️هەندێک زانیاریی هەڵە دەربارەی پەڕتووکی ئاڵای کورد
4.👁️یادگارێکی بەندیخانە - دەستکردی زیندانی: هێرش قادر رەسوڵ
📖 کورتەباس
1.👁️بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی و ترسەکانی پۆست-داعش
2.👁️چۆن تاکەکانی نەتەوەیەک والێبکەین کە شانازی بە کوردیپێدیاوە بکەن؟
3.👁️راپۆرتەکانی هیومان رایتس ۆچ ئاماژەیەکی ترسناکن بۆ پاشەڕۆژی سیاسیی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان
4.👁️رەسوڵە خڕەی باخەوان؛ نەخوێندەوارێکی رووناکبیر!
5.👁️سینەمای دڵشاد، یادێک لەجاران
6.👁️لە 1ی 7دا دەبێت سوپاسی وەستا قادری باوکم و مەلا مستەفا بکەم!
7.👁️لە پشووی رۆژە رەشەکە! دەرگای پۆل و فەرمانگەکان بکەنەوە!
8.👁️هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسا پەیوەندیی بە قەرارگای رەمەزانەوە هەبوو
9.👁️هەژاری مرۆڤ و دەوروبەری رچەشکێنە یان هەڵبەستراو
10.👁️کوردستان، وڵاتی بەیاننامە و راگەیەندراوەکان!
11.👁️کوردیپێدیا، سەربە پارتییە! یان یەکێتی؟ و بەپارەی کێ ئەمە دەکات و (عاید)ی کێیە!
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Hawrê Baxewan
2.👁️Hawreh Bakhawan
3.👁️قادر رەسوڵ مەحمود
4.👁️هاوري باخوان
5.👁️هیوا قادر رەسوڵ
6.👁️هێرش قادر رەسوڵ
7.👁️هەژار قادر رەسوڵ
📂[ زۆرتر...]
📖 هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسا پەیوەندیی بە قەرارگای رەمەزانەوە هەبوو | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسا پەیوەندیی بە قەرارگای رەمەزانەوە هەبوو

دیمانە: ستیڤان شەمزینیستیڤان شەمزینی
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان نووسەر و کادێری پێشکەوتووی پێشووی پاسۆکپاسۆک لەرێی ئەم دیمانە تایبەتەوە تیشک دەخاتە سەر سەرلەنوێ دروستکردنەوەی پاسۆک و ئەو پێیوایە: ئەو کارە لەبنەڕەتدا لەپەنا بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت و بەهیچ پێوەرێک زیندووکردنەوەی پاسۆک نییە. پاشان کێشەو گرفتە ناوخۆییەکانی ئێستای پاسۆک بەسروشتی لەقەڵەم دەدات و رایدەگەیەنێت زیندووکردنەوەی پاسۆک لەم بارودۆخە لەهەمان زیندووکردنەوەی کاژیک دەچێت. لەبەشێکی تری دیمانەکەدا، باخەوان باسی فرەلیستیی هێزە کوردییەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنی عێراق و پێیوایە فرەلیستی کارێکی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام بەمەرجێک هەموو هێزەکان لەسەر هێڵ و ستراتیجی نەتەوەیی کۆک و هاوبەش بن. لەبەشی کۆتایی دیمانەکە رەشبینی خۆی بەرامبەر بارودۆخی نوێی کورد و شاری کەرکوک دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: بەداخەوە زۆر رەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی کەرکوککەرکوک.

ستیڤان: لەماوەی رابردووداو لەباشووری کوردستان، جارێکی تر پاسۆک دروستکرایەوەو لەکاتی هەڵبژاردنیشدا پشتگیریی لیستی گۆڕانی کرد. ئەمەش لای زۆرینەی شارەزایان وا لێکدرایەوە پاسۆک لەژێر سایەو باڵی گۆڕاندا دێتەوە مەیدان. تۆ پێتوایە دروستکردنەوەی پاسۆک تاچەند بەهاوکاریی بزووتنەوەی گۆڕان بووە؟.
هاوڕێ باخەوان: لەراستیدا من پێموانییە کە پاسۆک دروستبووبێتەوە! کەسانێک کە کاتی خۆی پاسۆک بوون یان بەشێوەیەک لەشێوەکان نزیکایەتییەکیان لەگەڵ پاسۆکدا بووبێت و ئێستا لەپاڵ لیستی گۆڕاندا بڵێن پاسۆکمان دروستکردووەتەوە یان دروستی دەکەینەوە! ئەوەی یەکەمینیان جێی گومانێکی زۆرەو دووەمینیشیان بریتییە لەبزووتنەوەیەکی سۆزدارانەی سەردەمی ئەو هەڵبژاردنەی دوایی کە بەتایبەتی ناوچەی سلێمانیسلێمانی گرتبووەوە. پاش راپەڕینیش پاسۆک هەر بەو هەستە سۆزدارانەوە کەمێک گەشەی کرد بەڵام چوونکە دروستبوون وهەنگاوی هەشتاکانی پاسۆک بریتییە لەزنجیرە هەڵەیەکی کوشندە، هەر بۆیە دیسان بەو هەڵانەوە ناڵاندی و ئاکامەکەشی بەوە شکایەوە لەناو ریزەکانی پارتیدا شاردرایەوەو ئەو ئەندامانەشی بەشداریی ئەو کڕین و فرۆشتنەیان کرد، بوونە فەرمانبەرێکی خاوەن مانگانەی هیچ لەباردانەبووی لاتەریتی ناو پارتی!.
ئەگەر پاسۆک مەبەستتان لەو چەند ئەندامە بێت کە لیستی گۆڕان لەسەر گردەکە ژوورێکی دانێ و پاشان کاری پێیان نەما، ژوورەکەی لێوەرگرتنەوە! ئەوا دروستکردنەوەی پاسۆک بەهاوکاریی و ریشسپێتیی گۆڕان بووە، بەڵام ئەگەر مەبەستیشت زۆرینەی ئەندامە کۆنەکانی پاسۆک بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە تێیدا نین و ئەوانیش وەک من و تۆ، ئەو بارودۆخەیان پێ سەیرە، ئەگەرچی لەسەرەتادا دەیان ئەندامی پاسۆک بەخێرهاتنی ئەو دامەزراندنەوەی پاسۆک و یارمەتییەکانی گۆڕانیان کرد، بەڵام پاشتر هەر زوو لێی کشانەوەو ماوەتەوە ئەو دوو، سێ کەسەی کە هەر لەگەڵ گۆڕانداو بەناوی (ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک)ەوە کاردەکەن. من لەو رووەوە زۆر بەداخم بۆ کەسێکی وەک کاک فەرهاد پاڵەوان کە خۆی خستووەتە ناو ئەو گێژاوەوە! کە کەسێکە خاوەنی مێژوویەکی بەرچاوی ناو کاژیکیش و پاسۆکیشە.
گۆڕان بەڕێی خۆی و هیچ کێشەیەکم لەگەڵیدا نییە، بەڵام بۆ دەبێت پاسۆک لەگردەکەوە سەردەربێنێتەوە؟! ساڵی 1975 ئەوکاتی پاسۆک دامەزرا، نەگرد هەبوو و نەگۆڕان! ئەمجاریش دەبووایە دوور لەگرد و دوور لەبرابچووکیی گۆڕان پاسۆک بەخۆیدا بچووایەتەوەو خۆی تووشی ئەم هەموو قسەو قسەڵۆکە نەکردایە. ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک! بەتەنیا ناتوانن بچنە ژێر ئەو بارەوەو هەر دەبێت لەو ژوورەوە بووایە کە گۆڕان لەگردەکە پێی بەخشین؟.

ستیڤان: ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەیە، ئەو پاسۆکەی لەکوردستان دامەزرێنراوەتەوە، هەر لەئێستاوە کێشەی ناوخۆیی تێکەوتووە، بەوەی بەشێک لەکادران و ئەندامانی سەرکردایەتی رازی نین بەوەی پاسۆک ببێتە پاشکۆی گۆڕان و پێدەچێت ئینشقاق رووبدات!. بەبڕوای تۆ لەوەها بارودۆخێکدا کام لا دەتوانن وەک پاسۆکی راستەقینە کار بکەن؟، پاشان تاچەند پێتوایە پاسۆک بەم ململانێیانە لاوازتر دەبێت؟.
هاوڕێ باخەوان: ئەوە زۆر راستەو زۆر سروشتیشە، چوونکە پاسۆک هەر لەرۆژی دروستبوونییەوە تاوەکوو توێندرانەوەی لەناو یەکگرتن و پاشان پارتیدا، بریتی بووە لەکۆمەڵیک کێشە! کەسانێکی دژ بەیەک، کێشەی کەسی، بنەماڵەیی، پارەو سەرباری ئەوەش زۆر کێشەی کاژیکیش هێنراوەتە ناو پاسۆکەوەو ئەم حزبە بەدەستییەوە ناڵاندوویەتی.
بیروڕا زۆر هەبوو و هەیە بۆ دامەزراندنەوەی پاسۆک، هۆکاری دانەمەزراندنەوەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی ئەندامانی، هەریەکەو لەلای خۆیەوە خۆی بەبیریاری بیری نەتەوەیی دەزانێت بەبێ ئەوەی هیچی لەباردا بێت!. ئینجا ئەگەر حزبێک پێش دامەزراندنی ئەو هەموو کێشانەی ببێت، ئەوا بەڕای من دانەمەزراندنەوەی زۆر باشترە. چوونکە ئەوەی من بزانم هیچ لایەکیان ناتوانن وەک پاسۆکی راستەقینە کاربکەن! ئەگەر لایەکیان پاسۆکی راستەقینە بوون، ئەدی ئەو چەند ساڵانەی پێشوو لەکوێ بوون و چ کارەبوون؟، بۆچی هیچ هەوڵی دامەزراندنەوەی پاسۆکیان نەدا؟، دەبێت ئێستا بەرژەوەندییان لەگەڵ دامەزراندنەوەی پاسۆکدا چی بێت؟ ناچاربووم باسی بەرژەوەندیی بێنمە کایەوە، چوونکە هێشتا هیچ نەبوو بوو، پاسۆکەکانی گردەکە خۆیان کردبووە ئەندامی پەرلەمان و بەڵێنی پاسەوانییان بەم و بەو دەدا!.
دامەزراندنەوەی پاسۆکیش هەمان گەمەی دامەزراندنەوەی کاژیکە و من کاتی خۆی زۆرجار ئەوەشم دەبیست، بەڵام من پێموایە چەند دامەزراندنەوەی کاژیک بووە راستینە!، ئەوەی پاسۆکیش هەر واهیی بەسەردێت. دیسانیش پێموایە دامەزراندنی پارتێکی نەتەوەیی دەبێت دووربێت لەکێشەو مێژووی پڕ لەشکستی هەردوو کاژیک و پاسۆک و ئەندامەکانی هەڵبەت بەخۆشمەوە!. دەبێت کەسانێک بەو کارە هەڵبستن کە نەتەوەیی سیاسیی بن و بێگومان ناشبێت هەر لەنێو بازنەی داخراوی شاری سلێمانیدا بن! وەک ئەوەی کاژیک و پاسۆک پیادەیان دەکرد وئێستەش دەیکەن. هەرچۆنێک بێت ململانێ ببێت یان نا، ئەوا پاسۆکی پێ لاواز نابێت! چوونکە پاسۆک خۆی نییە تاوەکوو لاواز بێت!.
لێرەدا بۆ بێسەروبەریی ئەو هەوڵانەی زیندووکردنەوە یان دامەزراندنەوەی پاسۆک دەمەوێت هەڵوێستە لەسەر رووداوێکی تری ئەم چەند مانگەی دوایی بکەم. کەلیستی گۆڕان هاتە کایەوە، لەکوردستان چەند کۆبوونەوەیەک کرا. یەکێک لەو کۆبونەوانەو پێموایە گرنگترینیشیان بوو! لەسلێمانی لەماڵی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پاسۆک کرا، ئەو ئەندامە یەکێک بوو لەوانەی پاسۆکی کردە دیاری بۆ یەکگرتن و پاشانیش پارتی، هەمان ئەندام لەساڵی 1992ەوە تاوەکو ئێستا وەک ئەندامی پارتی، مانگانە وەردەگرێت. ئەگەرچی زۆربەی ئەوانەی لەو کۆبوونەوەیەدا بوون دەمناسین، بەڵام یەکێکیان زۆر هاوبیر و هاوڕێمە و بەتەلەفۆن هەموو وردەکارییەکانی پێڕاگەیاندم. کارەساتەکە لەوەدایە کە لەکۆبوونەوەکەدا (بەدڵنیاییەوە)‌ ئەندامێکی دەزگای زانیاریی وئەندامێکی دەزگای پاراستنی تێدابووە!. تێڕامێنن، کۆبوونەوەی دامەزراندنەوەی پاسۆک لەماڵی فرۆشیارێکی پاسۆکدا بکرێت و هەردوو دەزگای زانیاریی و پاراستنیش ئامادەییان بووبێت! ئیدی دەبێت بەهێزیی و لاوازیی پاسۆک لەکوێیدا بێت؟!.

ستیڤان: بەدرێژایی تەمەنی پاسۆک، راستییەکی حاشاهەڵنەگر فێربووین کە پاسۆک هێزێکی کوردستانییەو بڕوای بەچوارچێوەی عێراقی و ئێرانی و تورکیایی و سوریایی نییە، بەڵام پاسۆک لەباشووری کوردستان لەپاڵ گۆڕان بەشداریی لەهەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەکات و نوێنەریشی بۆ پەرلەمانی عێراق دەبێت. بەباوەڕی ئێوە ئەم سیاسەتە چەند نزیکایەتی هەیە لەگەڵ ستراتیجی پاسۆکدا؟. پێتوانییە ئەم سیاسەتە پاسۆک بەرەو هەڵدێر و ململانێی ناوخۆیی سەختتر دەبات؟.
هاوڕێ باخەوان: ببوورە، ئەمەش یەکێکە لەشتە ناڕاستەکانی پاسۆک!. پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسای باشوور پەیوەندیی بەقەرارگای رەمەزانەوە هەبووە، من خودی خۆم بەناوی پاسۆکەوە کارتێکم هەبوو کە پێیان دەگووت (تەشکیل پەروەند)و بەئاسانی تاوەکوو کرماشانکرماشان پێی دەچووم!. ئەگەرچی پاسۆک لەچاو حزبەکانی تری باشوور درەنگتر ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ داگیرکەری ئێراندا دامەزراند، بەڵام سەرئەنجام هەر بووینە هاوبیری قەرارگا، لەبەرئەوە باوەڕناکەم بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق و بوونی نوێنەری بۆ پەرلەمانی ئێراق لەهاوڕێیەتیی قەرارگای رەمەزان یاخۆ هەمزە خراپتر بێت ودژایەتیی ستراتیجی پاسۆک بکات!.
هەڵبەت ئەو پاسۆکانەی بەهیوای بوون بەئەندامی پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ گۆڕاندا هاوبیرن، زۆر هەڵەن! چونکە چەند کەسیان لێبوو بەئەندامی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەوەندەشیان لێدەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئێراق!. کە ئەوان لەگەڵ گۆڕاندا دەستیان تێکەڵ کردو لیستی گۆڕانیان پێکهێنا، بەڵێنی گۆڕان واهی بوو کەهەر دەیەمین ناوێک، ناوێکی ئەندامێکی پاسۆک بێت! واتە دەیەم، بیستەم، سییەم و بەوشێوەیە، بەڵام ئەوەی بینیمان کە یەکەمین ناوی پاسۆک لەلیستەکەیاندا پێموابێت سی ونۆیەمین ناو بوو!. زۆر زۆر لەم هەڵبژاردنەی ئێراقدا بوو بەسییەمین ناو! ئیدی ئەویش دەبێتە تێکشکانێکی دی، بەڵام ئەمجارەیان تێکشکانێکی ئێراقییانە!‌.
پرسیاری بیری کوردستانی و ستراتیجی نەتەوەییت کردووە!، ئەوانە چ لەکاژیکیشدا و چ لەپاسۆکیشدا هەر لەبڵاوکراوەکانیاندا هەبوون، من کاتی خۆی کەکاژیکنامە یان پەیڕەو و پڕۆگرامی پاسۆکم دەخوێندەوە کەباسی سەرکردایەتیی نەتەوەیی و هەرێمی و شتی لەو بابەتەی دەکرد، موچووڕکە بەلەشمدا دەهات، تاوەکوو خۆم کەوتمە ناو راستییەکانەوەو هەموویم بەچاوی خۆم دی. لەوانەیە بڕوا نەکەن بەڵگەم لا هەیە کە هەموو سەرکردایەتیی نەتەوەیی، سەرکردایەتیی باشوور، لکی سلێمانی و کەرکووکی کاژیک لەساڵی 1968ەوە تاوەکو ساڵی 1975 یەک کەس بووەو یەک کەسیش بەڕێوەی بردووەو هەر ئەو کەسەش بەناوی ئەو سەرکردایەتی و لکانە، نامەی بەچەند دەستوخەتێکی نزیک لەیەکتری بۆ خوارەوە نووسیوەو ئەندامانی ئاڕاستە کردووە!. ئیدی هێزی کوردستانی و ستراتیجی چی. ببوورن کە هەندێکجار کاژیک تێکەڵی مەسەلەکان دەکەم، بەڵام من پێموایەو بەڵگەشم زۆرە کە زۆر کێشەی نێو پاسۆک هەمان میراتیی خوالێخۆشبووی کاژیکی باوە گەورەمانە!.

ستیڤان: لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991ەوە هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک، لەبری ئەوەی بەگوڕ و تینەوە بێنە مەیدان بەڵکو بەرەو لاوازیی و پوکانەوە رۆیشت، ئێستا هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک کەمترین رۆڵیان لەسەر رەوشی سیاسیی کوردستان هەیە. تۆ پێتوایە ئەم هێزە نەتەوەییانە پاشەکشەیان کردووە؟، پێتوانییە پاسۆک جارێکی تر ناتوانێت ببێتەوە بەهێزێکی حیساب بۆکرابوو لەگۆڕەپابەنەکەدا؟.
هاوڕێ باخەوان: ئەو هێزە نەتەوەییانە نەک هەر پاشەکشەیان کردووە، بەڵکو ئەوەی تاوەکوو ئێستا دەبینرێت هیچ بوونێکیشیان نییە. پێش راپەڕینیش پاسۆک لەبزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کورد بهێنرێتە دەرەوە، بەموو گۆڕانکاریی دروست نابێت!. چوونکە سەنگێکی ئەوتۆی نەبووە.
پاسۆک بەو عەقڵییەتەی کە لەساڵی 1975ەوە تاوەکو 1992 پیادەی دەکرد، ناتوانێت ببێت بەهێزێکی دیار لەگۆڕەپانەکەدا. بەداخەوە هەمان بیرکردنەوە هەر ماوەو باشترین بەڵگەش ئەو رووداوانەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و دەنگۆی دامەزراندنەوەیەتی. گوڕ و تینی پاسۆکیش ناو بەناوە، پاش راپەڕین خەڵکانێکی زۆری لێ کۆبووەوەو زۆربەی ئەندامە کۆنەکانیشی تێهەڵچوونەوە، بەڵام ئیدی وردە وردە کزبوو و تاوەکوو لەپارتیدا کوژانەوە. پاش رووداوەکانی ئەم دوا دواییەش کەمێک گوڕ و تین کەوتەوە ناو ئەندامەکانی، بەڵام ئەمجارەیان رەوشی پاسۆک و نەتەوەییەکانی بەلایەکی خراپتردا برد و باوەڕناکەم هیچی واهیی لێ شین ببێتەوە. مەبەستم لەو لایە خراپە، لایەنی بەرژەوەندیی هەندێک لەو ئەندامانەیە کە بەهۆی دامەزراندنەوەی پاسۆکەوە دەیانەوێت، ئەندام پەرلەمانییەک یان هەر دەستکەوتێکی ماددیی تر بۆ خۆیان بپچڕن.

ستیڤان: عێراق بەباشووری کوردستانیشەوە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، دەوترێت لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی فرە لیستی هێزە کوردییەکانەوە، کورد تووشی جۆرێک لەنسکۆ دەبێتەوە. پێتوایە چارەنووسی کورد بەتایبەت لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە روو لەکوێیە؟، پێتوانییە فرەلیستیی هێز و توانای کورد لەعێراقدا ورد و خاش دەکات؟.
هاوڕێ باخەوان: من هەرگیز کێشەم لەگەڵ فرە حزبیی وفرەلیستیی نەبووە، بەڵام بەداخەوە لەناو ئێمەدا چوونکە کولتووری کاری پێکەوەیی و بەرەییمان نەبووە لەزۆر کاتدا بووەتە کێشە. کورد با لەجیاتی لیستێک سەدانی هەبێت! بەڵام بەو مەرجەی کە لەسەر هێڵی ستراتیجی نەتەوەیی کۆک بن و ئاگایان لەهێڵە سوورەکانیان بێت. ئەگەرنا ئەوا لیستێک بێت یان زۆرتر ئەوا هیچ لەکێشەکە ناگۆڕێت. بڕواننە کۆمەڵگای ئیسرائیلی، باوەڕناکەم هیچ کۆمەڵگایەک هێندەی ئەوان پەرت پەرت بێت و هەریەکەیان لەکونجێکی ئەم دنیایەوە رووی کردووەتە ئیسرائیل، بەڵام کەدێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ستراتیژی نەتەوەییان، هەموویان دەبنە یەک پارچە، هەر ئەمەشە نهێنیی مانەوەی ئیسرائیل لەناوچەکەدا.
ئەم چەند ساڵەی رابردوو تەنیا لیستی کوردستانی هەبوو لەبەغدا، بەڵام ئەی کوا هێز و توانای کورد لەبەغداد!، عەرەبەکان خۆیان دەڵێن نوێنەرانی کورد لەبەغدا تەنیا خەریکی حیزبەکانی خۆیانن و بەرژەوەندیی حزبەکانیانن! ئەگەرچی یەک لیستیش بوون!. بەو شێوەیە دەکرێت بگووترێت فرەلیستیی بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەبات، چوونکە ئێمە بەلیستێک ئەوە رەفتارمان بووبێت، ئەدی دەبێت بەچەند لیستێک بارودۆخەکە بەرەو کوێ بڕوات؟. لەم پرسیارەدا باسی نسکۆ دەکەیت کە بەهۆی فرە لیستییەوە تووشی دەبین. پێمبڵێن: ئەوە نسکۆ نییە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا شەش مەتر چوارگۆشەی ناوچە دابڕاوەکانمان نەگەڕاندووەتەوە بۆسەر ئەوەی پێیدەڵێن هەرێم؟!. کێشەی ئێمە نە لەیەک لیستیدایەو نە لەفرەلیستیی، ئێمە کێشەی بیرکردنەوەو رەفتاری دروستمان هەیەو ئەمیش پەیوەندیی بارودۆخی مێژوویی ودروستبوونی کوردەوە هەیە وەک نەتەوەیەک.

ستیڤان: بارودۆخی کەرکووک بەرەو تاریکیی زیاتر دەڕوات و رەنگە بەهۆی بوونی چەند لیستێکی کوردییەوە بۆ هەڵبژاردنی دادێی عێراق، پێگەی کورد لەو شارە بەرەو لاوازیی بڕوات. ئێوە چۆن دەڕواننە پاشەڕۆژی سیاسیی شاری کەرکووک؟، ئایا فرەلیستیی چ زیانێک بەچارەنووسی ئەو شارە دەگەیەنێت؟.
هاوڕێ باخەوان: بەداخەوە زۆر رەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی کەرکووک، تاوەکو ئێستا لەنێوان دووکەوانەدا! یەک لیستمان لەکەرکووک هەبووە، لەسایەی ئەو یەک لیستەدا، دوو دەزگای ئاسایشمان لەکەرکووک هەیە، شارەدێی قەرەهەنجیری سەر بەکەرکووک تاوەکو ئێستا دوو بەڕێوەبەری هەیە، یەکیان سەر بەپارتی و ئەوی دییان سەر بەیەکێتی!. فەرمانگەکانی کەرکووک جێی شەڕە گورزی ئەندامانی ئەو یەک لیستەن، ئایا پارتی سەرۆکی فەرمانگەکە وەربگرێت یان یەکێتی. دەستکەوتی ئەمە بۆ ئەو بێت یان ئەو و زۆر کاری ناڕەوای تر کە خۆتان لەمن باشتری دەزانن. دیارە ئەگەر لیستی تریش بێت، ئەوا ئەویش دەیەوێت بەشە کێکی دزیی و تاڵانیی خۆی ببات و رەوشی کەرکووک لەخراپەوە بباتە خراپترین. هیوادارم من هەڵە بم و ئەو رەشبینییەی من وانەبێت و بارودۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات.

هاوڕێ باخەوان
هاوڕێ قادر رەسوڵ؛ هاوڕێ باخەوان، ساڵی 1966 لەسلێمانی لەدایکبووە. هەر لەسلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی 1984 چۆتە بەشی یاسای کۆلێژی یاساو رامیاریی زانکۆی موسڵموسڵ. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لەراهێنانی هاوینەی سەربازیی بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لەزانکۆ دەرکراوەو ساڵی 1988 دەستیکردۆتەوە بەخوێندن وساڵی 1990 کۆلێژی یاسای تەواوکردووە. هەمان ساڵ بووە پارێزەر. لەناوەڕاستی هەشتاکان بووەتە ئەندامی پاسۆک، بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حزبی تردا یەکبگرێت وازی لەپاسۆکایەتی هێناوە. ساڵی 1992 وڵاتی بەجێهێشتووە بەرەو سووریاو پاشان لوبنان، لەکۆتایی ئەوساڵە لەوڵاتی هۆڵاند گیرساوەتەوە. ساڵانێکە کارمەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەو ئێستا لەدادگای لاهای لەبەشی یۆگۆسلاڤیای پێشوو بەڕێوەبەری داتاکانە. خاوەنی حەوت کتێبی چاپکراو و سیانی چاپ نەکراوە.

ئەم دیمانەیە لە ژمارە 70ی گۆڤاری نێوەند لە مانگی دیسامبەری 2009 بڵاوکراوەتەوە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 14 2018 4:09PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:11AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:11AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,190 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.145 KB Sep 14 2018 4:15PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسا پەیوەندیی بە قەرارگای رەمەزانەوە هەبوو

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ستیڤان شەمزینی
2.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست110,296%61.99
Kurmancî - Kurdîy Bakûr45,586%25.62
عربي9,509%5.34
کرمانجی - کوردیی باکوور4,593%2.58
هەورامی3,725%2.09
English1,657%0.93
فارسی1,164%0.65
Türkçe465%0.26
Nederlands186%0.10
Française184%0.10
Deutsch146%0.08
Kurdîy Nawerast - Latînî70%0.03
Pусский59%0.03
Svenska39%0.02
لەکی36%0.02
עברית29%0.01
Español27%0.01
Italiano27%0.01
日本人18%0.01
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն9%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان100,758%56.63
📩زریان سەرچناری20,028%11.25
📩مانو بەرزنجی19,963%11.22
📩سەریاس ئەحمەد12,386%6.96
📩نالیا ئیبراهیم1,359%0.76
📩ئاراس ئیلنجاغی1,099%0.61
📩ئەڤین ئیبراهیم فەتاح667%0.37

Kurdipedia.org (2008 - 2018) version: 10.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,263 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574