Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📄 ژن مەگەزین
گۆڤاری ژن گۆڤارێکی مانگانەیە یەکێکە لە پڕۆژەکانی رێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS کە تایبەتە بە بەخشینی زانیاری بە ژنان و هەلی گەیشتن بە ویستی خۆیان بە شێوەیەکی تەندروست.
“ئەم گۆڤارە کاردەکات
📄 ژن مەگەزین
👩 وەرشەی کار بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ميدياکاران لەگەڵ ڕزگاربوانی توندوتيژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵايەتی و سێکسی
لە بەروارەی 21-09-2020 رێکخراوی ئيمە بۆ گەشەپێدانی مرۆيی بەپاڵپشتی ڕێکخراوی Medica Mondiale وەرشەیەکی کار ئەنجامدرا بۆ رۆژنامەنوسانی هەولێر و دهۆک بە سەرپەرشتی بەڕێز ئاری ڕەفیق یاریدەدەری بەڕێوەبەری گ
👩 وەرشەی کار بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ميدياکاران لەگەڵ ڕزگاربوانی توندوتيژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵايەتی و سێکسی
📝 د. جوان ئیحسان:سەڵاح کوێخا نمونەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دڵسۆز بوو
بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان سەڵاح کوێخا، د. جوان ئیحسان فوزی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و ه
📝 د. جوان ئیحسان:سەڵاح کوێخا نمونەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دڵسۆز بوو
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خانەوادەی سەڵاح کوێخا
بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان هەڤاڵ سەلاحی کوێخاوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارو هاوڕێ
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خانەوادەی سەڵاح کوێخا
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی ساڵحی کوێخا
ئارام بنوو پیاوە جوامێر و مەردەکەی گەرمیان
هەر کاتێک وشەی جوامێر یان پیاوی مەردم دەکەوێتە بەر گوێ، یەکسەر کاک سەڵاحی کوێخام دێتە بەرچاو. کاک سەڵاح نموونەی مەردایەتی و مێرخاسی و پەرۆشی بوو بۆ خاک و نی
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی ساڵحی کوێخا
💬 مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
مێش، مەگەز باڵدارێکی بچوکە و زۆر ئیدیۆمی لەسەرهاتۆتەوە، وەک(دڵ مێشە لەسەر گووی دەنیشێت، مێش مێوانیان نییە، مێش لە لێوی خۆی ناکاتەوە، مێشێک دەکاتە گایەک، مێش هیچ نییە بەس ت
💬 مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
💬 عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
چیرۆکی ئه و بێ هاوژینەی(بێوەژن) کە حەزی لەشووکردن بووە و چاوەڕوانی داخوازیکەرێک دەکات، بۆیە دوای هەموو میوانێک بەکوڕەکەی دەڵێت کوڕم لە دیوەخان چ باسە؟ مەبەستی ئەوەیە بزانێت ک
💬 عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
📕 لەپێناو کوردستان
غەفوور مەخمووری
هەولێر - 2020
📕 لەپێناو کوردستان
💬 دش و درێشە
دش و درێشە
دش، واتە خوشکی مێرد، پێچەوانەیی(شوبرا)یە، درێشە، نوکێکی تیژی وەکو دلیوان و سوژن و بزمار ومێخە، دەسکێکی داری هەیە کڵاش دروو و پینەدۆز و دارتاش بۆ مەبەستی جۆراوجۆری پیشەکەیان بەکاری دەهێنن،
💬 دش و درێشە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی وەزاریمان بۆ رێکخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی کتێب، نیگەرانی نووسەران و روناکبیرانی کوردستانی لێکەوتەوە، وەک هۆکارێک بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادیی چاپکردنی کتێب لێکیان دایەوە، بۆیە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
💬 ڕیخی لەقونێ بدە و بیخە ناو گاڕانێ
ڕیخی لەقونێ بدەیی و بیخەیە ناو گاڕانێ
وتراویشە شیاکەی تێهەڵسوو، بیکەرە گاگەل، (گاوگۆڵ) لە بەهاراندا کە تێر(گیاوگۆڵ)دەخۆن، ڕیخەکەیان شل دەبێت و بەداووتەشکەڵیان دێتەخوارەوە وڕەق دەبێتەوە، ئینجا زۆرجار
💬 ڕیخی لەقونێ بدە و بیخە ناو گاڕانێ
💬 دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
چیرۆکێک لەسەر ئه و ئیدیۆمە هەیە دەگێڕنه و ە لە گوندی(قەمچوغە)ی قەزای(دووکان) ڕێوییەک بە مریشک و مراوی ئه و گوندە فێر دەبێت و ووردە ووردە خەریکە مریشک و پەڵەوەڕی ئاوایی تەواو قڕ د
💬 دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
📕 مێژووی دەبیرستانی ئێرانشەهر یەکەمین دەبیرستانی شاری مەهاباد
مێژووی دەبیرستانی ئێرانشەهر یەکەمین دەبیرستانی شاری مەهاباد 1936
ئامادەکردنی: فارووق فەرهاد
سوید 2020 [1]
📕 مێژووی دەبیرستانی ئێرانشەهر یەکەمین دەبیرستانی شاری مەهاباد
🌳 چارەسەری زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە ڕیگای بیرلیدانەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیکردووە بە پرۆژەی لێدانی 40 بیر لەنێو زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە پێنج کیلۆمەتری هەولێر، بڕیاربوو پرۆژەکە کۆتایی مانگی ئاب تەواوبکرێت، بەڵام هێشتا کاری تێدادەکرێت.
بەپێی
🌳 چارەسەری زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە ڕیگای بیرلیدانەوە
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە خوێندنگە کوردیەکانی کەرکوک
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان
بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەک بە گوژمەی (260)دووسەدو شەست ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندن
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە خوێندنگە کوردیەکانی کەرکوک
📖 بەناز مەحمود، ئەو مەرگەی دەکرێتە دراما!
نوسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد
هەڵوەرینی باڵەکانی فڕینی ژن ئەو کاتەیە کە بە کۆڵانی ئەوینی
پیاوێکی تاریکی،
نەرجسیی کوڕی جەهلدا رەتدەبێ
شکانی گۆزەی ژیانی بێگومان بەدەست دڵیەتی! (کەژاڵ ئەحمە
📖 بەناز مەحمود، ئەو مەرگەی دەکرێتە دراما!
💬 عومری پیرە مەڕێکی ماوە
عومری پیرە مەڕێکی ماوە.
بەرخەمێ تەمەنی لەساڵێک کەمترە و دوای ساڵێک دەبێتە(کاوڕەمێ) و دووساڵان دەبێتە(بەردیل) دەوترێت(کچێکی هێندە باشە سەد بەردیلی دەهێنێت) ساڵی سێیەمی تەمەنی دەبێتە(مەڕ) و(مەڕی یەک بە
💬 عومری پیرە مەڕێکی ماوە
💬 کەری خۆیەتی گوێی ناڵ دەکات
کەری خۆیەتی گوێی ناڵ دەکات
وتراویشە(ماڵی خۆمە حەزکەم دەیخۆم و حەزکەم نایخۆم) ئەوە بۆ ماڵی خۆت، سەبارەت بە خاوەندارێتی(کەر)یش هەمان ئیدیۆم دەیگرێتەوە، هەرچەندە ناڵکردنی گوێدرێژ لە سمەکانیەوە ناڵ دەکرێ
💬 کەری خۆیەتی گوێی ناڵ دەکات
💬 کێچ کەوتە کەوڵی
کێچ کەوتە کەوڵی
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، کێچ بکەوێتە کەوڵی هەر ک
💬 کێچ کەوتە کەوڵی
👩 سەرچاوەی کارەکانم مۆدێل و جەستەی فریشتە ئاسای ژنانە
بەفرین روونیدەکاتەوە : بەکاریگەر یی کەسە نزیکەکانی ناو خێزانەکەم که باڵادەست بوون لەم جۆرە هونەرەدا، خۆشم باش بیرم نایەتەوە کەی دەستم پێکردوه، بەڵام دڵنیام ئەم بەهرەیە لەگەڵمادا لە دایک بووه.
-ئافان
👩 سەرچاوەی کارەکانم مۆدێل و جەستەی فریشتە ئاسای ژنانە
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
سینگ شێری، ماکەر پشتە
شێر، ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە بە پاشای دارستان بەناوبانگە، کەریش ئاژەڵێکی گیاخۆری بارەبەری گوێ لەمستە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینە ی ئیدیۆمەکەیە، بۆ مەبەستیش بەکەسێکی خۆهەڵکێش و سینگ
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
موو، هەندێجار بۆ ئه و شتانە بەکاردێت کە لەژماردن نایەن، مووی گوێدرێژ و بزن زۆر زۆرن، دیارە مووی بەرازیش هاوشێوەی ئه و دوو ئاژەڵەیە، بەڵام بەراز لە کۆمەلی کوردەواریدا لەبە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
🎵 کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات
کارزان سپراشۆ، گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، ئەو بەشێوەیەکی جیاواز لە رێگەی سپڕا و ئاگر لە ماوەی 5 خولەک تاوەکو 15 خولەک تابلۆیەک دروست دەکات.
کارزان تائێستا خاوەنی 200 تابلۆی جۆراو جۆرە، ماوەی 10 ساڵە
🎵 کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
خێزانێک لە شاری سلێمانی بە شێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان کردووە بۆ پاراستن و نمایش کردنی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە مێژووییەکی دوورو درێژیان هەیە. ئەوان دەڵێن، لە هەر شوێنێک کەلوپەلی کولتووری هەبێت بۆ
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
👫 ئیسماعیل ئەمین
ساڵانێکە لەگەل حاجی بەیان محەمەدی هاوسەری کەلوپەلی کەلتوری کوردەواری کۆدەکەنەوەو ماڵەکەیان وەک مۆزەخانەیەکی بچوک بۆ پاراستنیان بەکار دێنن.
👫 ئیسماعیل ئەمین
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح کوێخا نەجم
👫 کەسایەتییەکان
قادر خەبات
✌️ شەهیدان
دلێر عوسمان محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
بەفرین رەشید
👫 کەسایەتییەکان
بەناز محەمەد عەزیز
ئەنجام: 287 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 29 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 119 ژن لە شەڵتەری داڵدەدانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی داڵدەدراون | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
119 ژن لە شەڵتەری داڵدەدانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی داڵدەدراون
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیسلێمانی ئاشکرای دەکات کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 119 ژن و 15 منداڵیان داڵدە داوە.
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە دواڕۆژی وت ژمارەی ئه و خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە فەرمانگەکانمان تۆمارن تا (2013) بریتییە لە 30 هەزار و 296 کەس.
وتیشی لەپرۆسەی دووبارە پشکنینەوەدا کە بەفەرمانی ژمارە (1515)ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی 4ی 2016 دەستیپێکردووە، ژمارەی ئەوانەی فۆرمیان پڕکردووەتەوە بریتییە لە (24،729)، له و ژمارەیەش (20،230) سەردانی لیژنە پزیشکییەکانیان کردووە، ژمارەی ئەوانەی بە پێی ڕێنماییەکان شایستە دەبن بریتییە لە (16،717)، ئەوانەشی رێنماییەکە نایانگرێتەوە بریتین لە (2،619).
عومەر گوڵپی، ئاماژەی بەوەشدا ژمارەی ئه و کەسانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نوێکردووەتەوە بۆ بەخێوکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت بریتییە لە (125) مۆڵەت، مۆڵەتەکانیش زۆرترینیان لە وەزارەتی پەروەردەن کە (61) مۆڵەتن، کەمترینیان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە کە تەنها (2) مۆڵەتە، مۆڵەتەکانیش بەپێی رەگەز (63) یان کوڕ و (62)یان مێ، بەپێی کەسە نزیکەکانیش بریتییە لە (106) دایک و (14) باوک و (3) برا و (2) خوشک.
باسی لەوەشکرد ژمارەی ئه و مووچانەی دابەشکراون لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017 بریتییە لە مووچەی مانگەکانی (6و 7و 8و 9و 10ی 2016) کە بڕەکەی بریتییە لە نۆ ملیار و 627 ملیۆن و 410 هەزار دینار.
ئه و بەڕێوەبەرە، هێمای بۆ ئەوەشکرد ژمارەی منداڵانی سودمەند لەخانەی ساوایان (خوار 4 ساڵ) بریتییە لە (30) منداڵ، ژمارەی منداڵانی خانە لەئێستادا بریتییە لە 21 منداڵ (17 کوڕ و 4 کچ)، ژمارەی ئه و منداڵانەی گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان 9 منداڵن (5 کوڕ و 4 کچ)، ژمارەی سوودمەندانی خانەی کوڕان (21) منداڵ-ن، لەوانە (9)یان گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان و لە ئێستادا لە خانەی کوڕان (13) منداڵ ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن.
‌ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی سودمەندانی خانەی کچان بریتییە لە (15) منداڵ لەوانەش (5) منداڵیان گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان و لە ئێستادا (10) منداڵ لە خانەکەدان، هەروەها ژمارەی منداڵانی دەرەوەی خانە 62 منداڵن (38 کوڕ و 24 کچ).
رونیشیکردەوە لەپڕۆژەی خێزانی جێگرەوە (3 منداڵی کوڕ) نێردراونەتە ناو خێزانی جێگرەوەکان، پێنج خێزانیش پەسەندکراون و ئامادەن بۆ وەرگرتنی منداڵ.
گوڵپی، وتیشی لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ (30،790) پەیوەندی لە شه و و رۆژدا کراوە بە هێڵی 116ی منداڵانەوە، کۆی کێشەکانی لە پەیوەندییەکانەوە وەڵامدراونەتەوە بریتین لە (908) کێشە، لەوانە (467 منداڵی خانەخوێ) و (441 کێشەی منداڵی ئاوارە)، جۆری کێشەکانیش بەمجۆرە دابەشبوون (385 خێزانی، 407 تەندروستی، 28 سۆزداری، 22 یاسایی، 30 پەروەردەیی، 7 کۆمەڵگا، 14 هی تر)، له و کێشانەش (327)یان ئاراستەی دامەزراوەی تر کراون بۆ چارەسەر.
باسی ئەوەشی کرد پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی منداڵ و خێزان بەهاوکاری رێکخراوی (یونسێف) ژمارەی ئه و منداڵانەی سودمەندبوون لە سەنتەرەکانی پڕۆژەکە لە شارەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و دەربەندیخان بریتییە لە (6،541) منداڵ، لەوانە (3،203 کوڕ، 4،048 کچ)، ژمارەی ئه و منداڵانەی سودمەند بوون لە پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی بەشێوەی تیمی گەڕۆک بریتییە لە (3107 منداڵ) کە بەمجۆرە دابەشبوون بەسەر هەردوو ڕەگەز (2،565 کچ و 544 کوڕ).
ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی ئه و منداڵانەی وەک حاڵەت (کێشە) وەرگیراون لە پڕۆژەکەدا بریتییە لە (386) منداڵ، ژمارەی ئه و خێزنانەی لە پڕۆژەکەدا هاوکاری دارایی کراون بە بڕی 50 دۆلار بۆ هەر خێزانێک بریتییە لە (75) خێزان.
عومەر گوڵپی، ئاشکراشیکرد ژمارەی ئه و ئافرەتانەی کە سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو و پارێزراون بریتییە لە (119 ئافرەت و 15 منداڵ) لە شەش مانگدا، ژمارەی ئه و ئافرەتانەی کە لە ئێستادا لە ماڵەکە داڵدەدراون بریتییە لە (29 ئافرەت و 14 منداڵیان).
دەشڵێت بڕی ئه و پارەیەی کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سنوری بەڕێوەبرایەتی گشتیمان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بە شێوەی داهات بریتییە لە بڕی (66،526،000).
عومەر گوڵپی، رونیشیکردەوە داهاتی سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی کە لەلایەن خێرخوازانەوە بەخشراوەتە سندوقەکە بریتییە لە (18،772،000) دینار‌ و بەدۆلاریش بریتییە لە بڕی (USD 5000).
25-07-2017
#️ هەشتاگ
#سلێمانی |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 25-07-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-07-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🤺 توندوتیژی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 25 2017 8:58AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 29 2017 1:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 23 2017 9:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,484 جار بینراوە

📕 20ساڵەی ماڵئاویی کەسایەتی خۆش ناوی سیاسیی و کۆمەڵایەتی هاوڕێی تێکۆشەر نەبی قادری | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

20ساڵەی ماڵئاویی کەسایەتی خۆش ناوی سیاسیی و کۆمەڵایەتی هاوڕێی تێکۆشەر نەبی ...
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: رەحمان نەقشی

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: 20ساڵەی ماڵئاویی کەسایەتی خۆش ناوی سیاسیی و کۆمەڵایەتی هاوڕێی تێکۆشەر نەبی قادری
📥 ژمارەی داونلۆد: 895 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 06-06-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەحمان نەقشی
2.👁️نەبی قادری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jun 6 2018 2:03AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 6 2018 10:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 6 2018 10:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,025 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.179 KB Jun 6 2018 2:04AMسەریاس ئەحمەد
📕 فایلی PDF 1.0.16 MB 124 Jun 6 2018 2:06AMسەریاس ئەحمەد
📕 52 پرسیاری فەلسەفی لۆجیکی و کۆمەڵایەتی | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

52 پرسیاری فەلسەفی لۆجیکی و کۆمەڵایەتی
کەریم مستەفا
کۆمەک 2006

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: 52 پرسیاری فەلسەفی لۆجیکی و کۆمەڵایەتی
📥 ژمارەی داونلۆد: 4,362 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کتێبخانەی کوردی
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کەریم مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🤔 فەلسەفە / هزر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2010 2:41PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 30,417 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.16 KB Dec 22 2010 2:41PMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.194 KB 57 Dec 22 2010 2:41PMهاوڕێ باخەوان
🔤 ئابوری کۆمەڵایەتی | پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئابوری کۆمەڵایەتی
🔤 وشە و دەستەواژە

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئی-فەرهەنگ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 62% ✔️
62%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
62%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 10 2011 2:30PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,373 جار بینراوە

📕 ئادابی کۆمەڵایەتی لە قورئان و سوننەتدا | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئادابی کۆمەڵایەتی لە قورئان و سوننەتدا
ئامادەکردنی: نەوا محەمەد سەعید
بڵاوکار: نووسینگەی تەفسیر - هەولێر
چاپی سێیەم 1430 - 2009

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: ئادابی کۆمەڵایەتی لە قورئان و سوننەتدا
📥 ژمارەی داونلۆد: 491 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوا محەمەد سەعید
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
📔 جۆری وەشان: 📠 سکێنکراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 18 2018 9:57AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 18 2018 11:29AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 18 2018 11:29AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,441 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB Aug 18 2018 9:58AMزریان سەرچناری
📕 فایلی PDF 1.0.22 MB -1 Aug 18 2018 10:00AMزریان سەرچناری
📕 فایلی PDF 1.0.12 MB -1 Aug 18 2018 9:58AMزریان سەرچناری
📝 ئاراس شێخ جەنگی لە ڕوونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە هیچ بەشدارییەکی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبێت | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاراس شێخ جەنگی لە ڕوونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە هیچ بەشدارییەکی لەتۆڕە کۆم...
ماوەیەکە پەیجێک لە فەیسبوک بەناوی بەندەوە کراوەتەوە. سەرەتا گرنگیم پێنەدا و هیچم لەبارەوە نەوت. بەڵام کەمێک پێش ئێستا هەندێ قسە و زانیاری هەڵبەستراوی بەناوی منەوە لەسەر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە بڵاوکردۆتەوە.
لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنم کە ئەو پەیجە دور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نیە. راشیدەگەیەنم کە من نە لە فەیسبوک و نە لەهیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تریشدا پەیج و بەشدارییم نیە.
لەگەڵ رێزدا..
ئاراس شێخ جەنگیئاراس شێخ جەنگی
18-10-201818-10-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-10-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاراس شێخ جەنگی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-10-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 18 2018 8:46PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 20 2018 8:01AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 20 2018 8:01AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,918 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.195 KB Oct 19 2018 3:21PMهاوڕێ باخەوان
👩 ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
👩 دۆزی ژن

کات دووی پاش نیوەڕۆ بوو بەدەم دروست کردنی قاوەیەکەوە سۆزانی هاورێم بە خەیاڵدا هات، دەمێک بوو قسەمان پێکەوە نەکردبوو، دەستم برد بۆ تەلەفۆنەکەم و زەنگم بۆ لێدا.
لە دوای هەواڵ پرسین و باس کردن لە نەهامەتیەکانی ژیان، هەستم بە بێتاقەتی کرد. لەدرێژەی قسەو باسەکانیدا کاتێک پرسیارم لێکرد کە هۆکار چیە بێتاقەتیت؟ وتی: بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت هاوڕێیەکم ناوی ئارەزووە کە دراوسێشمە خۆی سوتاندووە و لەو ڕۆژەوە بەو ئاگرەوە بینیومە باری دەروونیم تێکچووە.
سۆزان کەوتە گفتوگۆ و باس کردن لە ئارەزوو، منیش زۆر بە پەرۆشەوە گوێم بۆ گرتبوو. وتی :
دوو مانگ پێش ئێستا لە پر گوێم لە قیژە و هاواری ئارەزوو بوو، کاتێک بە پەلە ڕامان کرد بینیمان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و پڕ بە دەمی هاواری دەکرد و دەیووت فریام کەون. ئێمەش بە پەلە بەتانییەکمان لە جەستەی ئاڵاندو ئاگرەکەمان کوژاندەوە بەڵام دوای چی، هەموو دەم و چاو قژی بە یەکجار سوتابوو، دەستەکانی و پشتی پێستی پێوە نەمابوو، بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە و لەوێ تا نزیک مانگێک مایەوە، لە ئیستادا هاتۆتەوە ماڵەوەو بەهۆی سوتانی دەم و چاوی لە حاڵەتێکی خراپدایە، هەموو چرکەساتێکیشی مردنێکە.
منیش زۆر ماندووم و بە بینینی زۆر تێک ئەچم، خەفەت ئەخۆم کە ناتوانم هیچی بۆ بکەم، چونکە پیداویستیەکانی ئەو لەدەرەوەی توانا وهێزی منە.
دەڵێن ئەتوانێت لە دەرەوەی وڵات جوانکاری بکات، بەڵام ئەویش پارەیەکی یەکجار زۆری دەوێت و هاوسەرەکەشی پێشمەرگەیە و بەو موچە کەمەوە فریای هیچ ناکەوێت!
منیش قسەکانم پێ بڕی و لەسۆزانم پرسی ئەی نازانیت هۆکاری خۆ سوتانەکەی چی بوو؟
سۆزان ووتی چیت لێ بشارمەوە لە ڕاستیدا لە رێگەی ئەم گروپ و پەیجانەی کە لە فەیسبوکدا هەن کورێکی ناسیووە، وەک برا لێی نزیک بوەتەوە و وێنەو ڤیدۆی خۆی، منداڵەکانی بۆ ناردوە و دواتر کورەکە بڵاوی کردۆتەوە و ئەویش لە ترسی ئەوەی کە کەس و کاری نەیکوژن خۆی سوتاند.
ئیتر پرسیاری زۆر لە مێشکمدا دروست بوو زۆر حەزم دەکرد کە لە نزیکەوە ورد و دروستی ڕوداوەکە بزانم، بۆیە بە سۆزانم وت ئایا ئەتوانم قسە لەگەڵ ئارەزوو بکەم؟
سۆزان وتی پێم وایە ئەتوانێت بە تایبەتی ئەگەر بزانێت کەسێک لەدڵەوە گوێی بۆ بگرێت و تۆزێک لە خەمەکانی کەمبکاتەوە، یان هاوکاری بکات بۆ ئەوەی تۆڵە لەو کورە بکاتەوە.
بە سۆزانم وت تۆ پێی بڵێ و منیش ئادی بۆ دەنێرم.
ئەوە بوو ئادم بۆ نارد و لە دوای چەند ڕۆژێک وەک هاورێ قبوڵی کردم.
نامەیەکم بۆ ئارەزوو نارد وهاوخەمی خۆمم بۆ ئەو کارەساتەی کە بە سەر خۆیدا هێنابوو دەربڕی...بە هۆی ئەوەی کە توانای نوسینی نەبوو و بۆیە لە دوای ماوەیەکی کەم زەنگی بۆ لێدام.
سڵاوێکی پر لە ئازار و نائومێدی و بێ هیوایی لێکردم و بە دەنگێکی پر لە هەنسک وگریان و ترس کەوتە گفتووگۆ لە گەڵمدا.
ئاخ چەند گفتووگۆیەکی پر لە حەسرەت بوو !
دەمم بەیەکجاری داخرابوو نەمئەتوانی هیچ بڵێم و نەمدەزانی کە چۆن دڵنەوای بکەم و چی بڵێم !
ئارەزوو ژنێکی وریا دیار بوو، وتی خاتوون هیچ مەڵێ واز بهێنە و هیچ شتێک و هیچ کەسێک ناتوانێت دڵنەوایم بکات و تەنها ئەو کاتە نەبێت دڵم ئۆقرە دەکات کە تۆڵەی خۆم بکەمەوە لەو کەسانەی کە بوون بە هۆکاری هەموو ئەو ناخۆشی و نەگبەتیانەی کە لە ژیانمدا هاتنە ڕێگام، تکایە هاوکارم بە.
نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم لەو ڕۆژەی کە دەرکم بە ژیان کرد چوار ساڵانێک ئەبووم یەکەم یادگاری کە لەهزرمدا جێگیر بوو وەک کابوسێک هەمیشە بە دوامەوەیە و هەرگیز لێم جیانابێتەوە؟
یان باس لەو ڕۆژە بکەم کە بە شازدە ساڵی بە زۆر بەشودرام؟
یان باس لە ئێستام بکەم کە چارەنووسم ڕەش داگیرساوە وەک دەموچاوە سوتاوەکەم ؟پێم وت خۆت چۆن ئارام دەبێت لەوێوە باسی بکە.
ئارەزوو وتی ئەگەر باس لە ئێستای ژیانم بکەم لەوانەیە لێم تێنەگەیت و بگرە سەرزەنشتیشم بکەیت.... ژیانی ڕابردووم هۆکار بوون بۆ ئەوەی بکەومە ئەو هەڵە گەورەیەی کە بە سەر خۆمدا هێناو و خۆشم نازانم چۆن لێی دەرباز ببم.
ئارەزوو بەدەم ئازار و ترس وئاخەوە کەوتە گێڕانەوە وتی :
یەکەم ئازار کە هەستمی هەژاند، ، ئەو کات تەمەنم چوار ساڵان بوو و لە گەڵ خوشکێکم کە ساڵو نیوێک لە خۆم منداڵ تر بوو ولە بەر دەرگا پێکەوە یاریمان دەکرد و بە بەرچاومەوە بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلێکەوە، ئەو دیمەنە تراژیدیایەم لە بیر ناچێت. دیمەنی بیننی دایکم بە هەردوو دەس ئەیدا بە سەر خۆیدا و قژی دەڕنی و هاواری دەکرد، دیمەنی ئەو خەڵکەی کە لەدەورو و پشتمان کۆبووبونەوە و هەریەک بە شێوەیەک قسەی دەکرد، یەکێک سەرزەنشتی دەکرد و دەیووت ژن چۆن دەبێت ئاگای لە منداڵی نەبێت و بەڕەڵای کۆڵانی بکات، یەکێکی تر دەیووت موقەدەری خودایە و دەبوایە هەرئەوەندە بژیایە، یەکێکی تر دەیووت کەی کاتی ئەم قسانەیە و فریای ئەو ژنە بکەون، باوکم دەینەڕاند و هاواری دەکرد و قسەی بە دایکم ئەووت و هتد.
ئەوە بوو مردنی خوشکەکەم هۆکارێک بوو کە دایکم توشی نەخۆشی دەروونی ببێت و ئەعقڵی لە دەست بدات(شێت بێت) ئیتر من و براکەم کە لە من گەورەتر بوو هەر ڕۆژێک کەسێک لە ڕێی خوا ئەهات و نانێکی ئەداپێمان، دایکم بە تەواوی تێک چوو و باوکیشم ئامادە نەبوو کە خزمەتی ئێمە و دایکم بکات و خەڵکیش دەیانووت ژیان بەم شێوەیە ناڕوات و منداڵەکانت وردن و دەبێت ژنێک بینیت خزمەتی خۆت و منداڵەکانت بکات..
لە دوای مانگێک باوکم ئێمە و دایکمی بردەوە بۆ ماڵی باپیرم، ئەوەندەی پێنەچوو ژنی هێنایەوە و ئێمەی بردەوە بۆ لای خۆی و کەوتینە ژێر دەستی بێڕەحمی باوەژنەکەمان و بێباکی و شەقی باوکمان...
یاساو ڕێسا تازەکانی باوکم بۆ ئێمە خرایە ڕوو، پێی وتین لە مەولا ئەوەی باجیتان پێتان بڵێت دەبێت جێ بە جێ بکەن و گوێ ڕایەڵی ببن، لەم ساتەوە ئەو دایکتانە و نابێت بە هیچ شێوەیەک بە قسەی نەکەن
باوکم فەرمانبەر بوو، نیوەروان لە فەرمانگە ئەهاتەوە ماڵەوە، دوای نیوەڕۆش ئەڕۆشت بۆ دوکانەکەی وهەتا ئێوارە نەئەهاتەوە، کاتێک کە دەگەڕایەوە ماڵەوە لە بری ئەوەی لە ئامێزمان بگرێ و خۆشەویستیمان پێببەخشێت، لێیئەداین و سوکایەتی پێدەکردین و شوێن نەمابوو بە دەست و قاچمانەوە کە بە کەوچ داخ نەکرابێت و هۆکارەکەشی درۆکانی باجیمان بوو کە بە دوو قسە و دوو مەکر لە خشتەی ئەبرد و لەدژمان بەکاری دەهێنا.
ئای چەند بە ژیانێکی کوللە مەرگی گەورە بووین، هەرگیز ئەو ڕۆژانەم لە بیر ناچێت، ئەگەر زستان بوایە یان هاوین ئەوا نیوەڕوان ئێمە لە کۆڵان دەبووین، باوکم و باجیشم لە بەردەم سۆپای گەرمی زستان و فێنککەرەوەی گەرمای هاویندا ژیانیان دەگوزەراند، چەندەها جار لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە ئەتک کراوین ودەستمان بۆ درێژ کراوە، نیوەڕۆیەک نەبوو کە لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە دەستم بۆ نەبرابێت و بە توندی باوشم پێدا دەکراو بە دیواردا بەرزیان دەکردمەوە و شەهوەتی بۆگەنی خۆیانیان تیادا بەتاڵ ئەکردمەوە.. ئاخر کچێکی پێنج شەش ساڵی چی ئەزانێت و چی تێبگات و چۆن بتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات.
لە دوای ئەوەی هەتا قۆناغی شەشی سەرەتایم بە دەردە سەری تەواو کرد و زۆر جار بە سکی برسی باجیم ئەیناردین بۆ قوتابخانە، بە ئەمری باجیم و بە لێدان و شەقی باوکم ڕێگریان لێکردم کە بڕۆمەوە بۆ خوێندنگا و درێژە بە خوێندن بدەم، کاتێک دەموت با بخوێنم، باجیم ئەیوت کچ خوێندنی بۆ چییە و هاوکاری من بێت لە ماڵەوە باشترە،
بەڵێ لە بەر باران وبەفری زستاندا و لە بەردەم ئاوی بەستراوی تەنکی دا پەڕۆی گوی منداڵەکانی خۆی پێ ئەشتم، لە بەر هەتاو وتیشکی هاویندا تەشتە نانی پێ دروست ئەکردم.
ئای چەند بێ ویژدان بوو، کاتێک دەمووت ناتوانم و هاواری ئەکرد و پر بە دەمی ئەیقیژاند بە سەرمدا و ئەیووت ئەی منیش فریا ناکەوم.
ئاخر منێکی منداڵ بۆ ئەبوایە هاوکاری ئەوم بکردایە، بۆ وەک منداڵەکانی هاوتەمەنم ژیانێکی خۆشم بە سەر نەبردایە لە گەڵ دایک و باوکی خۆمدا.
ئەوە بوو چیتر نەگەڕامەوە بۆ خوێندن و هەتا تەمەنم بوو بە شانزە ساڵ وەک کارەکەرێک لەو ماڵەدا خزمەتم ئەکردن، باجیم نەک هەر ڕویەکی خۆشیشی پێنەئەدام، بەڵکو سوکایەتی زۆریشی پێ ئەکردم.
لە تەمەنی 16 ساڵیمدا باجیم پورزایەکی خۆی بۆ دۆزیمەوە و هەر چۆن بوو باوکمی ڕازی کرد و هەموو شتێکیان برییەوە ووتیان دەبێت شوی پێبکەیت، یەکەم جار ڕەتم کردەوەو دواتر ناچاریان کردم کە ڕازی ببم.
وتیشم هەرچۆن بێت خۆ لەمە زیاتر ژیانم خراپتر نابێت.و بەشکم کوڕێکی باش بێت و وەک فریاد ڕەسێک قەرەبووی ڕابردوشم بۆ بکاتەوە.
وریای پێشمەرگە بوو بە هاوسەرم تەمەنی 28 ساڵ بوو واتا 12 ساڵ لە من گەورەتر بوو، لە سەرتاوە لە گەڵ ماڵی خەزورمدا بووم و لەوێش خەسووم هەر وەک کارەکەرێک مامەڵەی لە گەڵ ئەکردم و بە تایبەتی لەو کاتانەی کە وریا ئەرۆشت بۆ فەرمانی پێشمەرگایەتی، هەرچی سوکایەتی بوو پێی ئەکردم و هەمان تراژیدیای دەستی باوەژنم لەشکڵو شێوازێکی دیکەدا بۆم دوبارە بویەوە. هەرچەندە ڕێزیشم لێئەگرتن و هەموو ئەرکی ماڵەکەشم خستبووە ئەستۆی خۆم، بەڵام هەر ناڕەزا بوو وئەیوت تۆ نازانی باش چێشت دروست بکەیت.. کاتێکیش وریا ئەهاتەوە دەستی دەکرد بە درۆ و قسەی ناڕاست، ووریاش ئەکەوتە سوکایەتی پێم و شەق شەقێنی ئەو ناوەشی پێ ئەکردم،
خەسووم ئەیوت ژنەکەت حەز دەکات ئێمە بمرین بۆ ئەوەی دەست بگرێت بە سەر ئەم ماڵەدا، ئەو ئەزانێت من و باوکت نەخۆشی زەختمان هەیە (بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن) کەچی چێشتەکە پڕ لەخوێ دروست ئەکات، ، منیش هەرچەند ئەمویست داکۆکی لەخۆم بکەم و هەمیشە بە وریام ئەوت بە خوا وا نییە کەچی ئەیوت چۆن دایکم درۆ ئەکات؟؟
بەڵێ دایکی بێویژدان بوو درۆی ئەکرد، فێڵی ئەکرد، بوختانی ئەکرد..
چەند جارێک کە ڕێ ئەکەوت وریا لە ماڵ بوایە و من چێشتم لێ بنایە بە دزییەوە خوێی زیاتری تێ ئەکرد و دواتر ئەیووت ئەها ژنەکەت حەز ئەکات بمان کوژێ، ژنەکەت عەقڵی تەواو نییە وەک دایکی شێتە.
ئاخ بۆ ئەم هەموو نەهامەتیە لە ژیانمدا ؟
نەمئەزانی بۆ خەسووم بەو شێوەیە هەڵس و کەوتی لە گەڵ ئەکردم !! ژنێکیش بوو زۆر خانومان بوو، لای خۆی شەو وڕۆژ نوێژی دەکرد و تەنانەت حەجیشی کردبوو، بەڵام تێناگەم بۆ وای ئەکرد؟
تێناگەم بۆ ئەبێت لە کلتوری ئێمەدا هەمیشە خەسوو حەزی لە بووک نەبێت؟
باشە خۆ ئەیتوانی وەک کچی خۆی مامەڵەم لەگەڵ بکات ؟
بەم دردە سەرییە سێ ساڵم تێپەڕاند لە گەڵ ماڵی خەسومدا، چەند جارێک ئەتۆرام و ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵی باوکم بەڵام باجیم لە خەسووم خراپتر بوو و بۆیە چارم نەبوو دیسان ئەگەرامەوە، چەند جارێک بیرم لە خۆکوشتن ئەکردەوە بەڵام هەرچۆن بێت لەبەر کورەکەم قبوڵم ئەکرد و ئەمووت با بێ دایکی نەبێت وەک خۆم.
لە دوای سێ ساڵ ژیانم بە تەواوی وێران بوو، ئیتر وریا لەبەر کورەکەمان بڕیاری دا کە جیا ببینەوە لە ماڵی خەسووم.
خانوویەکمان بە کرێ گرد و ڕۆشتینە خانووی کرێوە، وردە وردە ماڵێکی جوانمان دروست کرد کورێکی تریشمان بوو.لە سەرەتاوە بە هۆی ئەوەی موچە باش بوو کرێ خانوو و بژێوی ژیانمان دابین ئەکرد، بەڵام لەم دوایەدا بە هۆی ئەوەی موچە لە کاتی خۆیدا نەئەدرا و کەم کورتی تێکەوت ووریا فریا نەئەکەوت، شەڕ وئاژاوە کەوتە نێوانمان و ئەیوت ئەگەر تۆ باش بوویتایە لەگەڵ دایکم بۆ دەبوینە کرێ چی.
ئارەزوو بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی بە سەرهاتەکانی و هاتە سەر باسکردنی ئەوەی بۆ چی کە خۆی سوتاند.
هەست کردن بە تەنیایی لە ژیانمدا ونەبوونی سۆز و خۆشەویستی، نەبیستنی ئامۆژگاری لە لایەن کەسی نزیک و تەنانەت وریاش، هۆکار بوو کە بۆشاییەکی یەکجار گەورە لە ژیانمدا دروست ببێت، ووریا دوو هەفتە لە مانگێکدا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی بوو، کاتێکیش ئەگەڕایەوە زۆری کاتەکانی لە لای دایک و باوکی بە سەر ئەبرد، بۆیە ئەمە وای لێکردم کە زۆر پەیوەست ببم بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، بە تایبەتی فەیسبوک وگروپەکانی ناوی. لە چەند گروپێکدا بابەتم دائەبەزاند و بە هۆی ئەوەوە خەڵکێکی زۆر نامەی بۆ ئەناردم و گرنگیان پێئەدام و بە بیانوی ئەوەی کە بابەتەکانمیان بە دڵە و ئیتر دەکەوتنە گفتووگۆ لە گەڵمدا، لە سەرتاوە وەک خوشک و برا، دواتر ناردنی نوکتە و قسەی خۆش بۆ یەکتری، ، ، ئەوەندە پەیوەست بووبووم بە فەیسبوک زۆر جار ئاگام لە منداڵەکانم نەمابوو، ئەوەندە سۆز و چێژم لە هاورێکانی فەیسبوکم وەرگرتبوو، ئەوەندە چێژم لە هاوسەر و کەس وکارەکەم وەرنەگرتبوو، ئەوەندە گرنگی وکاتم بە بابەتەکانم ئەدا کە بڵاوم ئەکردنەوە و چارەکێکی ئەوە گرنگی بە دوو منداڵەکەم نەئەدا. وام لێهاتبوو کە تەنانەت خەو و ئیسراحەتم لە خۆم تێک دابوو، توانا وحەوسەڵەی منداڵەکانمم نەمابوو..
بە تێبەڕبوونی کات هاورێتیم لە گەڵ کورێکدا پەیدا کرد (ناوی سەهەند بوو) لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئەژیا، لە من منداڵ تر بوو.. زۆر جار هەستم بەوە ئەکرد کە زۆر لە بیر و هۆشمەوە نزیکە و هەمیشە یەکەم کەس بوو کە دەست خۆشی لێئەکردم و پشتگیری ئەکردم بۆ ئەوەی بەردەوام بم، زۆر جار ئەگەر کورێک یان پیاوێک لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بێزاریان بکردمایە، هانام بۆ ئەو ئەبرد، ئەویش هەڕەشی لێئەکردن و ئیتر کۆڵیان ئەدا.
هەمیشە بە دادە ئارەزوو بانگی ئەکردم و ئەیوت من خوشکم نییە و تۆ خوشکی گەورەی منیت، ، هەرگیز لە ژیانمدا نە باوک نە برا نە مێرد ئەو هەستەیان پێ نەبەخشیووم، بۆیە نەمدەزانی گرنگی پێدان چییە!! ئایا بەزەیی بوو؟یان لە بەر بەرژەوەندی و مەرامی بۆگەنی خۆی بوو!
وردە وردە باسی ژیانی خۆم بۆ کرد و ئەویش بە هەمان شێوە باسی ژیانی خۆی بۆ من کرد، ژمارەی ڤایبەری یەکترمان گۆرییەوە وزۆر جار کە قسەمان ئەکرد کامیرەمان ئەکردەوە، وێنەی خۆی و وێنەی سروشتی جوانی ئەو وڵاتەی کە تیادا ئەژیا بۆی ئەناردم و منیش بە هەمان شێوە وێنەی خۆم و هەردوو کوڕەکەم بۆ نارد..
من هەر وەک برایەکی خۆم مامەڵەم لە گەڵ ئەکرد، بەڵام هەستم بەوە ئەکرد کە سەهەند زۆر جار قسەکانی ئەگۆری و ئەیوت ئەگەر بێتو مافی پەنابەریم بۆ دەربچێت و ئەوا بە فەرمی هەوڵتان بۆ ئەدەم بۆ ئەوەی تۆ و منداڵەکانت رزگار بکەم، ئەیوت تۆ شایستەی ئەو پیاوە نییت وتۆ شایستەی کەسێکی زۆر باشیت... کاتێک گوێبیستی ئەو قسانەی سەهەند ئەبووم دڵ خۆش ئەبووم حەزم بە ژیان ئەکرد، لە ناخی خۆمدا ئەمووت بۆ منیش وەک چەندەها ژنی تر ژیانێکی شایستە نەژیم....
هەموو جارێک کە وریا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی ئەگەڕایەوە و هەوڵم لە گەڵ ئەدا بۆ ئەوەی ڕازی بکەم و کە بڕۆین بۆ ئەوروپا، بەڵام هەموو جارێک ڕەتی ئەکردەوە و ئەیووت بە چی بڕۆین و ئەگەر پارەشم هەبێت وئەوا من چۆن دایک و باوکم بە جێ بهێڵم.
بەڵێ من کەسێکی زۆر ساویلکەو گێل بووم، زۆر نەفام و گەمژە بووم، ئاخر من باوک و برای خۆم و هاوسەرەکەم دڵیان بۆم ناسوتێت، ئیتر چۆن کورێکی بێگانە کە قەزاوقەدەر کردبێتی بەهاوڕێم دڵی بۆم بسوتێت !
بە تێپەربوونی کات سەهەند داوای وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی لێکردم، کاتێک ڕەتم کردووە و ڕووبەڕوی بوومەوە، کەوتە هەڕەشە کردن لێم وتی ئەگەر ئەو وێنانەم بۆ نەنێری ئەوا خۆم ئەزانم چی ئەکەم، لەڕاستیدا زۆر نەترسام ووتم خۆ هیچ هەڵەیەکی خراپم نەکردووە، بەڵام نەمزانی ئەو وێنە و ڤیدیۆیەی خۆم و منداڵەکانم کە بۆم ناردبوو لە لای خۆی پاراستبووی، بویە وتی پێم ئەگەر ئەوەی داوای ئەکەم لێت جێبەجی نەکەیت و ئەوا وێنە و ڤیدۆکانت لە گروپ دائەبەزێنم، منیش زۆر لێیپاڕامەوە و بە ساقە و قوربانی بووم و تم ئەگەر بێت شتی وابکەیت و ئەوا کەس و کارم دەمکوژن.. تکات لێئەکەم وەک چۆن لە سەرەتاوە وەک برایەکی باش هاوکاریت ئەکردم، هەر وا بە جوانی لە گەڵمدا بمێنەرەوە.
بەڵی چەند جارێک وبۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هەمان داواکاری ئەکرد و هەڕەشەی لێ ئەکردم بەڵام من هەر وەڵامم نەئەدایەوە، لە ناخی خۆمدا ئەمووت مادام تا ئێستا هیچی نەکردووە، ئەوا هیچ ناکات.
ماوەیەک دوور کەوتمەوە لە فەیسبوک و تەنانەت لە گروپەکەشم، بەیانییەک زوو هاورێیەکم کە هەر لە ڕێگەی فەیسبوکەوە ناسیبوم نامەیەکی بۆ ناردم وتی سەهەند وێنەی تۆی لە گروپ دابەزاندووە، منیش بە پەلە فەیسبوکم کردەوە، کاتێک بینیم نوسرابوو :
ئەم ژنە بەناوی ئارەزوو کە ماڵیان لە گەڕەکی.....و لە شاری..... وژمارە تەلەفۆنەکەی........ کاری لەش فرۆشی دەکات تەنها بە 5 هەزار دینار.
ئای لەو ساتە نەمزانی چی بکەم !!! بۆ کوێ بڕۆم !!! هەرچیش بڵێم هیچ کەس باوەڕم پێناکات چونکە هەموو ناو وناونیشانم بە ئاشکرا نوسراوە. دڵنیابووم لەوەی کە دەکوژرێم... بۆیە وتم با خۆم خۆم بکوژم پێش ئەوەی بمکوژن.
پێش ئەوەی خۆم بسوتێنم ئەوە بوو نامەیەکم نارد بۆ سەهەند وتم تۆ بوی بە هۆکاری ئەوە ئەو دوو منداڵەم هەتیوو و سەرشۆر بکەیت، ئەوا من خۆم ئەسوتێنم.
هیچ نەوەستام ڕۆشتمە حەوشەکەمان و دەبەیە نەوتم کرد بە جەستەمدا و ئاگرم لە خۆم بەردا.
بریا لەوێدا ڕۆحم دەربچوایە و یەکجار نەجاتم ببوایە...
لە دوای دوو ڕۆژ بە ئاگا هاتم و لە تاو ئازار هیچ شتێکم بیرنەمابوو، هەموو لاشەم پێچرابوو، بە تەنها وریا بە ڕاستی سەرمەوە بوو واقی وڕمابوو سەری سوڕمابوو، چاوەکانی پر بوون لە پرسیار !
لە ناخی خۆمدا ئەمووت تۆ بڵێیت ووریا هەموو شتێکی زانیبێت ؟ ئایا ئەو وێنانەم بڵاو بوونەتەوە یان سەهەند ویژدانی ئازاری داوە و دواتر لایبردووە؟
ئەی بۆ بە تەنها وریا لە لامە؟
پرسیاری منداڵەکانم کرد، وریا وتی خەمت نەبێت، منداڵەکان لای دایکمن.
کاتێک وریا پرسیاری ئەوەی لێکردم کە هۆکار چی بووە کە خۆم سوتاندووە ؟ ئۆقرەیەک بە گیانمدا هات و دڵنیا بووم لەوەی کە هیچ نازانێت، بۆیە منیش ووتم بێزار بووم لە ژیان.
لە دوای مانگێک گەرامەوە ماڵەوە بەڵام بە ڕووخسارێکی شێواو و ناخێکی بریندار و دڵێکی شکاو، ویستم منداڵەکانم لە ئامێز بگرم بەڵام ئەوان نەیان ویست و دیاربوو لە ڕووخسارم ئەترسان.
هەرچۆن بێت نامەیەکم نارد بۆ هاورێکەم، ئەویش دواتر تێلی بۆ کردم وبۆم باس کرد کە خۆم سوتاندووە. ئەویش زۆر بێتاقەت بوو وتی ئەبوایە وات بە خۆت نەکردایە... لە دوای چەند خولەکێک سەهەند پۆستەکەی لابردوو و پێم وایە کەسێکی واش نەیبینیوو، ئەوانەشی کە کۆمێنتیان بۆ نوسیبوو هەموو سەرزەنشتیان کردبوو.
کاتێک سەیری نامەی ماسنجەرەکەم کرد، بینیم لەو ڕۆژەوەی کە خۆم سوتاندووە، ڕۆژ نیە سەهەند نامەی بۆ نەناردبم و لە هەموو نامەکاندا داوای لێبوردنی کردووە و نوسیبوی من بە ڕاستی تۆم خۆش ئەوێت.
منیش نامەم بۆ نارد وتم تۆ بوویت بە هۆکاری ئەوەی کە خۆم بسوتێنم و ڕوخساری خۆم بشێوێنم.... ئیتر وازم لێ بهێنە!
لە دوای ئەوەوە چەندەها جار نامەی ناردووە و بە گومانە لەوەی کە خۆم سوتاندبێت، داوای ئەوە ئەکات کە کامێرا بکەمەوە بۆ ئەوەی بمبینێت.
کاتێک ئارەزوو ئەم باسەی بۆ دەگێڕامەوە و هەستم بەوە دەکرد کە ڕاست ناکات وخۆشەویستی هەیە بۆ سەهەند، بەڵام ئەو خۆشەویستییەی بۆ دەرنەبڕیبوو، چونکە ئارەزوو نەیدەویست سەهەند بە دەم وچاوی شێواوە بیبینێت. دیار بوو ئەوەندە لە خەمی ئەوەدا بوو چۆن سەهەند بەو شێوەیە بیبینێت و ئەوەندە بیری لای ئەوە نەبوو کە چۆن لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ ژیاندا بکات.
پرسیاری ئەوەم لێکرد کە هەڵسوکەوتی ووریا چۆنە لە گەڵیدا؟
وتی ئێستا زۆر باشە لە گەڵمدا زۆر خەریکم ئەبێت، ئیتر نازانم ویژدانی ئازاری ئەدات یان تەنها بەزەییەو و هیچی تر !
داوای لێکردم کە چی بکات و چۆن مامەڵە لە گەڵ سەهەند بکات، پێم ووت دوورکەوە لێی و بلۆکی بکە، کەسێک لە سەرەتاوە بەو شێوەیە مامەڵەی لە گەڵ کردبێتی، دڵنیابە لەوەی کە کەسێکی باش نییە و لەوانەیە ئەویش ویژدانی ئازاری بدات و هەست بە زەمب بکات.
ئارزوو بەڵێنی بە من نەدا کە دوور کەوێتەوە لە سەهەند بەڵام ڕازی بوو بەوەی کە چیرۆکی ژیانی خۆی باس بکات، بۆ ئەوەی وانەیەک بێت بۆ سەدەها کچ و ژنی وەک ئەو کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکەونە هەڵەوە و دواتر هەتا مردن دەبێت خۆیان و خێزانەکانیان باجی بدەن.
تێبینی / چیرۆکەکە ڕاستییە و ناوەکان خوازراون و هەندێک دەستکاری لە ڕووی داڕشتنەوە کراوە بۆ ئەوەی کەسایەتیەکان نەناسرێنەوە.

ئامادەکردنی ڕۆزا حەمە ساڵح
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - جوان عومەر ئەحمەد

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 15 2019 10:32PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 15 2019 10:53PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2019 11:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 717 جار بینراوە

📕 ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
📕 پەڕتووکخانە

کەمال مەزهەر ئەحمەد
بەغداد - 1981

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
📥 ژمارەی داونلۆد: 1,849 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ئافرەت
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کەمال مەزهەر ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👩 ژنان
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🇮🇶 بەغداد
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 10 2012 4:51PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 10:58AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 19,481 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📕 فایلی PDF 1.0.1375 KB 46 Jun 10 2012 4:51PMبەڕێوەبەری سیستم
📕 ئافرەت و ململانێ لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئافرەت و ململانێ لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا
📕 پەڕتووکخانە

د.کەوسەر عەزیز گەڵاڵی
هەولێر-2004

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ئافرەت
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👩 ژنان
📔 جۆری وەشان: 📔 چاپکراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 56% ✖️
56%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
56%
✖️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Mar 31 2014 12:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 11 2014 9:52AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,754 جار بینراوە

📕 ئاکامە کۆمەڵایەتییەکانی سیاسەتی راگواستنی کورد لە عێراق لەسەردەمی بەعس دا | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاکامە کۆمەڵایەتییەکانی سیاسەتی راگواستنی کورد لە عێراق لەسەردەمی بەعس دا
مراد حەکیم محەمەد
سلێمانی-2004

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: ئاکامە کۆمەڵایەتییەکانی سیاسەتی راگواستنی کورد لە عێراق لەسەردەمی بەعس دا
📥 ژمارەی داونلۆد: 380 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵایەتی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
📔 جۆری وەشان: 📠 سکێنکراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 31 2014 12:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 18 2018 11:11AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,237 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB Aug 18 2018 11:10AMزریان سەرچناری
📕 فایلی PDF 1.0.15 MB -1 Aug 18 2018 11:11AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەپێناو کوردستان
  🕮 مێژووی دەبیرستانی ئێرا...
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-09-2020
  🗓️ 28-09-2020
  🗓️ 27-09-2020
  🗓️ 26-09-2020
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح کوێخا نەجم
- ساڵی 1953 لەناوچەی قۆڕەتوو لە سنوری خانەقین لەدایکبووە.
-سەڵاح کوێخا ساڵی 1976 بووەبە ئەندامی کۆمەڵەی رەنجدەران و یەکێتی و ساڵی 1982 بووە بە پێشمەرگە و لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا، دوو جار بەسەختی بریندار بووە و کەمئەندامی سەنگەر بوو، دوای راپەرینیش لە کاروباری حزبی و حکومیدا رۆڵی کاریگەری هەبووە.
- لەژیانی پێشمەرگایەتی و رێکخستندا چەند بەرپرسیارییەتێکی وەرگرتووە. سەڵاح کوێخا لە ساڵی 2011 ەوە و بۆ ماوەی 9 ساڵ و حەوت مانگ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو، لە 01-09-2020 لە رێوڕەسمێکدا خانەنشین کر
سەڵاح کوێخا نەجم
قادر خەبات
فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ قادر خەبات رائەگەیەنین، قادر خەبات لە ساڵی 1937 لە گوندی خەزێنەی بناری چیای قەندیلیی دەڤەری باڵەکایەتی لەدایکبووە. ساڵی 1955 چۆتە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە و چەندین پلەی پێشمەرگایەتی بڕیوە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول قادر خەبات وەک پێشمەرگەیەک لە چیای قەندیل دەمێنێتەوە و درێژە بەخەبات دەدات.
لە سەرەتای شۆڕشی نوێدا، لەسەر داوای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا
قادر خەبات
دلێر عوسمان محەمەد
لەساڵی 1965 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. لەساڵی 1983 پەیوەندی کردووە بە کەرتی رێکخستنی کۆڕەک و لە ساڵی 1985 بۆتە پێشمەرگە لە کەرتی 1ی تیپی 31ی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
هەروەها ئەندامی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بووە لە رۆژی 30-09-1989 بە کارەساتێکی دڵ تەزێن شەهید بووە.
دلێر عوسمان محەمەد
بەفرین رەشید
هونەرمەندی شێوەکار، بەفرین رەشید لە دایکبووی شاری سلێمانیە، وەک خۆی باسیدەکات، لە خێزانێکی هونەرمەندو هونەر دۆست پەروەردەبوم، باس لەوەد ەکات، کە خولیای ئەو بۆ هونەر یی شێوەکاری و پەیکەرتاشی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی زۆر منداڵی و لاوێتی.
بەفرین رەشید
بەناز محەمەد عەزیز
ساڵی 1988 لە چوارقوڕنە لەدایک بووە. دەرچووی بەشی کارگێڕی بانکی پەیمانگای تەکنیکی دوکانە، لە ساڵی 2015ەوە دەستی بە نووسینی هۆنراوە کردووە.
بەناز محەمەد عەزیز

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,228 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574