بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت: کێ، کێیە؟!، کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,770) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,829 | وێنە 58,123 | پەڕتووک PDF 10,770 | فایلی پەیوەندیدار 40,173 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,033 |
👫 موحسین دزەیی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
موحسین دزەیی کوڕی حەمەدەمین ئاغای دزەیی و برای بچوکی ئەحمەد حەمەدەمینە، لە ساڵی 1932 لە گوندی دووگردکانی دەشتی دزەیی هەولێر لە دایک بووە. لە بارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە دەڵێ "وەک هەر تاکێکی ئاسایی لەگەڵ خزم و دۆست و ناسیاوی ناوچەکەمان ژیاوم و بیروباوەڕمان یەک بووە، هەر یەکە و لە ئاستی خۆیەوە خزمەتێکی دەکرد، ئەوسا لە گوندی دووگردکانی دەشتی دزاییەتی قوتابخانە نەبوو، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دوا ناوەندیم لە شاری هەولێر تەواو کردووە".
دزەیی لە ساڵی 1948 بۆ 1949 لە بەشی وێژەیی لە شاری هەولێر خوێندویەتی، دواتر لە ساڵی 1950 چۆتە بەغدا و لە کۆلێژی یاسا وەرگیراوە. لاوێتی موحسین دزەیی وەک هەر لاوێک بووە، ئەو لە کولێژ هاوڕێیەتی لە گەڵ کۆمەڵێک لاوی کورد کردووە، کە ئێستا کەسایەتی ناسراوی کوردن، هەر لە گەڵ ئەو لاوانیش دەستی بە کاری سیاسی کردووە. "لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج لە شوقەیەکدا ژوورێکمان بە کرێ گرتبوو، کە هەموومان قوتابی کۆلێژی یاسا بووین. بە خۆشی ژیانمان بەسەردەبرد، هەر لە قۆناغی چوارەمی کۆلێژیشدا هاوسەری ژیانم هەڵبژارد".
سەرەتای چوونی دزەیی بۆ بەغدا و وەرگیرانی لە کۆلێژی یاسا، یەکێک لەو لاوە کوردانەی لەوێ ناسیویەتی، عومەر دەبابە بووە. "ئەو ساڵە من و مام جەلال و چەند قوتابیەکی تر لەو کۆلێژە وەرگیراین. ئەوکات عومەر دەبابە لە قۆناغی سێ بوو، بەردەوام چالاکی سیاسی دەکرد، چەند جارێک دەسگیر کرا. هەندێ جار خۆپیشاندان و مانگرتن لە کۆلێژ دەکرا، زۆری نەدەما دەسگیر بکرێتەوە، بەڵام هەوڵی خۆدەربازکردنی دەدا.
ساڵی 1954 موحسین دزەیی و مام جەلال و جەمال نەبەز، کە قوتابی کۆلێژی پەرەوەردە بووە، لەگەڵ چەند قوتابیەکی کوردی تردا لێژنەک پێک دەهێنن، بۆ مەبەستی ئاهەنگی نەورۆزی ئەو ساڵە سەردانی سەعید قەزازی وەزیری ناوخۆی ئەوکاتی عێراق دەکەن و مۆڵەتی لێ وەردەگرن. دزەیی لە گێڕانەوەی ئەو باسەدا دەڵێ "بۆ جێگایەک گەڕاین ئاهەنگی نەورۆزی تێدا بگێڕین. عەبدوڵڵا شەریف هەبوو، خاوەنی چێشتخانەی حەداد بوو لە بەغدا، ویستمان لە باخچەی گازینۆکەیدا نەورۆز بکەین، ئەو زۆری پێخۆش بوو و رەزامەندی نواند و مەرجی ئەوەی دانا کە تەواوی پێداویستیەکان لەسەر ئەو بێت".
لە دوای روخانی پادشایەتی و گەڕانەوەی بازرانی لە ساڵی 1958 بۆ عێراق، موحسین دزەیی زیاتر تێکەڵ بە کاری سیاسی دەبێت. پاش کودەتای بەعسیەکان لە ساڵی 1963 و گۆڕانی بارودۆخەکان و دژایەتیکردنی کورد، بڕیاری دەسگیرکردنی دەدرێت و روو دەکاتە کۆیە. "لەوێ پەیوەندیم کرد بە کاکە زیاد کۆییەوە، کە یەکێک بوو لەو کەسانەی بارزانی بە جێگری خۆی داینابوو و کەسێکی کوردپەروەر بوو. ئەوکات کاک عەلی عەبدوڵڵا و عومەر دەبابەش لەوێ بوون".
دوای مانگێک لە چوونی دزەیی بۆ ناو شۆڕش، شەڕ دەست پێ دەکاتەوە، ئەوکات لە قەڵادزی نیشتەجێ دەبێ و دەکرێ بە دادوەری شۆڕش لە ماوەت و تا ساڵی 1964 لەوێ دەمێنێتەوە. لە هەمان ساڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش دادەمەزرێ و بۆل15
موحسین دزەیی وەک ئەندامی ئەنجومەنەکە بەشی دادوەریی پێ دەسپێردرێت.
دزەیی وەک پاڵێوراوی شۆڕش، لە کاتی شێنەیی و پەیوەندی نێوان شۆڕش و بەغداد چەندین پۆستی حکومی و دیپلۆماسی جۆراوجۆری پێ سپێردراوە، لەو بارەشەوە دەڵێ "لە 29-06-1966 لە کاتی حکومەتەکەی عەبدولڕەحمان عارف، بارزانی نەمر بۆ وەزیری کاروباری باکوور دەستنیشانی کردم. دوای 30ی تەموز و کودەتاکەی بەعسیەکان من و ئیسحان شێرزادیان بۆ وەزارەت هەڵبژاردینەوە، پاشان بە هۆی ناکۆکی نێوان کورد و بەعسیەکان دەستمان لە کار کێشایەوە". دواتر دزەیی تا ساڵی 1970 لە شاخ دەمێنێتەوە، لە دوای بەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970، کرا بە باڵیۆزی عێراق لە چکسلۆفاکیا و دوو ساڵ و نیو لەوێ ماوەتەوە، پاشان بۆ ماوەی 4 مانگ ئەرکی باڵیۆزی عێراق لە کەنەدای پێ دەسپێردرێت، دوای ئەوە دەگێڕدێتەوە عێراق و دەکرێ بە وەزیری نیشتەجێکردن.
موحسین دزەیی کەسێکی نزیک بووە لە بارزانیەوە، لە کاتی نەخۆشکەوتنی بارزانیشدا بەردەوام لەگەڵیدا بووە، لە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو رۆژانە و نەخۆشیەکەی مەلا مستەفا بارزانیدا دەڵێ "شانازی بەوەوە دەکەم کە ئەو ماوەیە لەگەڵ بازرانیدا بوومە، رۆژێک لەو کەسایەتیەم نەبیست باس لە ئێش و ئازارەکانی خۆی بکات. شەوێکیان لە خزمەتی دانیشتبوم لێم پرسی کە هەست بە ئێش و ئازار دەکات، بە پێکەنینەوە گوتی چۆن هەستی پێ ناکەم، ئەو نەخۆشیەی من هەمە نەخۆشی میللەتەکەمە. ئەو گوتی کە ئێستا من لێرەم دوور لە کوردستان، خوا دەزانێت میللەتەکەمان لەوێ چی بەسەر دێت! کێ دەڵێ رەوانەی شارەکانی خوارویان نەکردون، یا لە زینداندا نین. گوتیشی من لە منداڵیەوە فێربووم کە هیچ ئێش و ئازارێک دەرنەبڕم. ئەو هەرچەند نەخۆشیش بوو، بەڵام بەردەوام پەیوەندی لە گەڵ کەسایەتی و سیاسەتمەداران هەبوو".
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 26 2009 9:52AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jul 15 2013 10:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,834 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.110 KB Feb 26 2009 9:52AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

موحسین دزەیی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️کێشەی بارزانی باوک (مستەفا بارزانی‌)
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️وێستگەکانی ژیانم - بەشی 1
2.👁️وێستگەکانی ژیانم - بەشی 2
3.👁️وێستگەکانی ژیانم - بەشی 3
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,363 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574