📊 بابەت 376,239 | وێنە 59,776 | پەڕتووک PDF 11,167 | فایلی پەیوەندیدار 44,755 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,145
لەم کاتەدا 14 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 14-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆14-08-2020
📆13-08-2020
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅14 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 ڕەشید زەکی کابان
کوڕی مەعروف کابانی عەزیز مێرگە(مەرگە)ی لەنەوەکانی خدر بەگی مەرگەییە ساڵی 1878 لە سلێمانی لەدایک بووە. لە قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسکەریی سلێمانی و ئەعدادی عەسکەریی بەغدا خوێندویەتی، ساڵی 1897مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی تەواو کردووه و، بووە بە مولازمی دووەم لە ئەندازەی (ئیستیحکام)دا سەرەتا کراوە بە مامۆستا لە ئەعدادی عەسکەری بەغداوتا (1910) پلەکەی گەیشتۆتە یووزباشی(نەقیب).
پاشتر بوو بە ئامر لیوای (مونتەفیک)و ساڵی (1913) لە شەڕێکی خێڵە عەرەبەکانی ئەو ناوەدا، بریندار کراوه و هاتۆتەوە بۆ سلێمانی.کراوە
👫 وەدات حسێن عەلی (وەدات دهۆکی)
لە 1988 لە گەڕەکی ماڵتای پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و ماوەی چەند مانگێک بوو گرێبەستی لە گەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوزدا واژۆ کردبووووە.
ڕۆژی 13-08-2016لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و بۆ شوێنێکی نەزاندراو دەیبەن و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ دۆزراوەتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەبوونی ئاسەواری ئەشکەنجە دەکەن بە سەر جەستەیەوە.
👫 پاکیزە رەفیق حیلمی
پرۆفیسۆر پاکیزە لە ساڵی 08-04-1924 لە شاری سلێمانی لە رۆژی بەمبارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی سورداش لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937 لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواو کردووە
لە ساڵی 1929 لەگەڵ کچ وکورانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە (مامزە) ناردراوە، بەڵام لە سەرداوی خۆی هەر بۆ ماوەیەکی کورت دەوامی کردووە، لە ساڵی 1938 ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواو کردووە و هەر لە بەغدا سێ ساڵەی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە وەک بەر
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
👫 سەزای تەمەلێ - سەزای تەمەللی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سەزای تەمەلێ - سەزای تەمەللی


فایلی پەیوەندیدار 📂
سەزای تەمەلی ساڵی 1963 لە ئیستانبول لە دایکبووە. لە بنەماڵەیەکی ئەکادیمیدا گەورە بووە و باوکی مامۆستای زانکۆی ئیستانبول بووە.
سەزای لە بەشی دارایی زانکۆی ئابووریی ئیستانبولدا خوێندنی تەواو کردووە. دواتر دکتۆرای بە دەستهێناوە و بووەتە مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئیستانبول و پسپۆڕی بواری دارایی. هەروەها ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی ئیستانبولە.
سەزای لە زانکۆ شێوازی وانەوتنەوە و نمرەدانانی بۆ خوێندکاران لەسەر بنەمای گفتوگۆکردنی خوێندکاران لەبارەی وانەکان بە شێوەی ئەکادیمی بووە و لەو ڕێگەیەوە ئاستی زانستیی خوێندکارانی دیاریکردووە. سەزای لەلایەن هاوڕێکانی و مامۆستایانی زانکۆی ئیستانبول بە بانکی زانیاریی زانکۆکەکەی پێناسەکراوە.
لە ساڵی 2011دا چەندین باسی لەبارەی خەرجییە زیادەکانی حکومەت و پلانە خراپە ئابوروییەکانی حکومەتی تورکیا خستەڕوو، کە ئەو خەرجییە زیادانە و ئەو پلانە ئابووریانە، جگە لەوەی بوونەتە هۆی بێکاریی بەردەوام و دروستکردنی جیاوازی لە داهات و ئارامیی ژیاندا، بوونەتە هۆی ئەوەش تورکیا بە بەردەوامیی لە ژێر قەرزێکی زۆردا بمێنێتەوە.
سەزای لەگەڵ کاری ئەکادیمی و مامۆستایی لە زانکۆی ئیستانبولدا، کاری لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و چەپەکاندا کردووە.
سەزای تەمەلی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپەهەدەپە) بوو، کە لە ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2012 دامەزرا. فاتمە گۆک و یاوز ئۆنەن تاوەکو 27ی تشرینی دووەمی 2013 بۆ هاوسەرۆکانی هەدەپە هەڵبژێردران. لە دوای ئەوان سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو بۆ هاوسەرۆکانی هەدەپە هەڵبژێردران و تاوەکو 22ی حوزەیرانی 2014 هاوسەرۆکایەتیی هەدەپەیان کرد. بە دوای ئەوانەشدا فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ هاوسەرۆکانی هەدەپە هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانی 2015دا لەلایەن هەدەپەوە کراوە بە پاڵێوراوی بازنەی دووی هەڵبژاردن لە ئیستانبول و سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لەسەر لیستی هەدەپە چووە پەرلەمانی تورکیا، بەڵام لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 1ی تشرینی دووەمی 2015دا سەرکەوتنی بە دەستنەهێنایەوە.
تەمەلی بەهۆی شارەزایی و پسپۆڕییەکەیەوە وەک بەرپرسی سیاسەتی ئابووریی هەدەپە کاریکردووە. هاوکاتیش ڕاوێژکاری ئابووری و دارایی ئەو حزبە بووە.
سەزای هاوسەرگیریی کردووە و باوکی کوڕێکە.[1]
رۆژی 11-02-201811-02-2018 وەک هاوسەرۆکی هەدەپەهەدەپە هەڵبژێردرا.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئێن ئاڕ تی - 11-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 دوکتۆراڵ (PHD)
🤔 بیروباوەڕی سیاسی: ☭ چەپ
🎓 جۆری خوێندن: 💳 ئابووری
🎓 جۆری خوێندن: 💼 رامیاری
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 11 2018 11:04PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 12 2018 9:23AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2019 4:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,719 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.234 KB Feb 12 2018 1:52PMبەناز جۆڵا
📷 فایلی وێنە 1.0.143 KB Feb 11 2018 11:05PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سەزای تەمەلێ - سەزای تەمەللی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️تەمەلی لە ستراسبۆرگ لەگەڵ خەڵک کۆبووەوە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-02-2018
📖 کورتەباس
1.👁️بڕیارەکەی دژی دەمیرتاش سیاسییە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,655 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574