🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
2014نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 17-08
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 17-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆17-08-2019
📆16-08-2019
📆15-08-2019
📆14-08-2019
📆13-08-2019
📆12-08-2019
📆11-08-2019
📂 زۆرتر ...
📅17 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,335) پەڕتووک|||
📖 کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
کۆچی هاوڕێ و برای خۆشەویست فەخرەدینی وەستا تاهیر

1955 2019/8/16
ئای مردن چەند غەداری
دوێنێ خەبەری مردنی پەشێو تێکیدام و هەتا گوێم لەدەنگی نەبوو ئیسراحەتم نەکرد، خەبەر درۆ دەرچوو لەجارانیش تەندروست تربوو.
دەوربەری سەعات حەوت قانیعی برای فەخرەدین تلفونی کرد و باسی بیرەوەری [سالم و سەلام]مان کرد. میوانم هات و تلفونم داخست بەهیوای درەنگتر قسان بکەین لەجیاتی میوانێک دووان ئامادەبوون. تلفون چەندجار لێیدا وەڵامم نەداوە خەریکی قسان بووین. پاشان کە وەڵامی قانعم داوە بووە 21:10 گووتی فەخرەدین ماڵئا
📖 کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
🏷️ پۆل: کورتەباس
کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-08-2019
باکووری کوردستان
- ئاگر لە دارستانەکانی سنووری گوندی ئاکرۆ لە ناوچەی قەرەحەسەنی شاری لیجەی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە.[1]
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە رحا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و 25 کەسی دەستگیرکرد.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریی هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنیی لە شارەکەدا بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژکردەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەسەن قادری ئەقەدەم، ڕێبوار مەلایی، ئەسکەند
📅 17-08-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 17-08-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فوئاد ئەحمەد
ناوی تەواوی (فوئاد ئەحمەد سلێمان) ە، لەهۆزی نانەکەلی یە، باوکی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئەحمەد تەبیب یەکێک بووە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو ناوچەیە و هەولێر بەگشتی، هونەرمەند (فوئاد ئەحمەد) لەساڵی 1932 لەگوندی عەوێنەی سەر بەشارەدێی گوێڕ چاوی بەژیان هەڵهێناوە، ساڵی 1940 چۆتە قوتابخانە پاشان خانەی مامۆستایانی لە دهۆک تەواو کردووە، سەرەتا لەگوندی عاڵڵا (عەبدوڵڵا گوجیلان) و گردی عازەبان چەند شوێنێکی دیکەش بووەتە مامۆستا، فوئاد ئەحمەد خاوەنی 8 منداڵ بووە لە دوو ژن.
فوئاد ئەحمەدی هونەرمەند لەساڵی 195
👫 فوئاد ئەحمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فوئاد ئەحمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەخرەدین تاهیر
نووسەر و لێکۆڵەر. لەدایک بووی 1955ە، ساڵانێکی زۆر لە سوید بووە. لە 16-08-2019 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
👫 فەخرەدین تاهیر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەخرەدین تاهیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەداخەوەین بۆ کۆچی دوایی هاوڕێی نزیکی کوردیپێدیا، کاک فەخرەدین تاهیر، رۆژنامەنووس و شانۆکاری دێرینی شاری هەولێر.
📊 بابەت 359,074 | وێنە 54,228 | پەڕتووک PDF 10,335 | فایلی پەیوەندیدار 33,122 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,795 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 6 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 پەیامی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ بەرێز سەرۆکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
پەیامی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ بەرێز سەرۆکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان
📝 بەڵگەنامەکان

بەڕێز جەنابی ئانتۆنیۆگوتیریس!
سکرتیری گشتیی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە گەل ریزو ئیحترام!
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پیرۆزبایی گەرمی رێبەرایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانتان پێشکەش دەکەم. هەڵبژاردنی بەرێزتان وەک سکرتێری گشتی گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، لەم هەلومەرجەی ئیستادا کە جیهان بە تێکراو خۆرهەلاتی ناوەراست بە تایبەتی ئاڵۆزو شێواو و زۆر مەترسیدارە، ئەرکی جەنابتان وەک سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان قورستر دەکات. گومان نیە کە بەرێزتان هەوڵی تەواو دەدەن بۆ سەقامگیری ئاشتی و کۆتایی هێنان بە سەرکوتی بێ‌ بەزییانەی حکومەت و...
دەسەلاتە دیکتاتۆرەکان و دابین کردنی ویست و داواکانی گەلانی ژێردەستەو ماف پێشێلکراو. وەک ئاشکرایە رژیمی دەسەلاتدار لە ئێران ماف و ئازادیەکانی تێکرای دانیشتوانی ئێران و گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانی پێ‌شێلکردوە و قورس ترین ستەم و بیعەداڵەتی بە سەر خەڵکی کورد پەیرەو دەکات و هەروەها لە ساڵی 1997 بە فەرمانی خومەینی هەزاران کەس زیندانی بە بێ‌ تاوان و بە شێوەیەکی دژی ئینسانی و بە بێ‌ وەکیل و لە دادگای فەرمایشی ئیعدام کران و تا ئیستاش ئاخوندانی دەسەلاتدارو ئەو کەسانەی راستەوخۆ لەو جینایەتەدا دەستیان هەبووە دیفاع لە تاوانەکەیان دەکەن. هەر بۆیە پێویستە بەرپرسانی ئەو جینایەتانەو و تێکرای تاونەکانی دیکەی دژ بە خەڵکی کوردستان و ئێران بدرێنە دادگا نێودەوڵەتیەکان و لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێ‌.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە بەریزتان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەو بێ‌ مافی ئافرەتان و مندالان لە سەرانسەری جیهان و لەناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست و ئێران بەتایبەت و هەروەها بۆ کۆتایی هاتنی جەنگ و ماڵوێرانی و ستەم و بێدادی هەوڵی زیاتر بدەن. گومان نییە کە بەرێزتان ئاگاداری هەلومەرجی نالەباری ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست و زاڵ بوونی دەسەلاتە ستەمگەرکانن بە سەر خەڵکدا، هەر لەو پێوەندییەدا داواکارین رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەوری زیاتر ببینێ‌ بۆ دابین کردنی مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤ. سەرکەوتنی جەنابتان لە ئەرکی نۆی ئاواتمەو دڵنیام بەرێزتان لە گەشەکردنی کارەکانی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو دەبن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
27-10-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-10-2016
🏟 پارت / لایەن سازمانی خەبات
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 30 2016 9:28AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 30 2016 9:29AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,307 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
پەیامی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ بەرێز سەرۆکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-10-2016
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️نەتەوە یەکگرتووەکان
📂[ زۆرتر...]
📝 پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران
📝 بەڵگەنامەکان

بەرێز کاک عومەر سەید عەلی
بەبونەی هەلبژاردنت بەرێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانبزوتنەوەی گۆران پیروزبایی گەرمت پێشکەش دەکەم هومێدوارم له ئەرکی رێکخەری بزوتنەوەی گۆران و هەوڵەکان بۆ یەکدەنگی و یەکریزی له نێوان هێزو لإیەنه سیاسیەکانی کوردستان و راپرسی و کاراکردنەوەی پارڵمانی کوردستان سەرکه وتوبی.
سازمانی خەباتسازمانی خەباتی کوردستانی ئێران خوازیاره هێزه سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان به دارشتنی سیاسەتی ئوسولی روبەروبەروی سیاسەتی زیانبارو دوژمنکارانەی رژیمی ئێران و دەسەڵاته دیکتاتۆرەکانی ناوچەکه بینەوه،
لەگەل پیروزبایی دوبارەم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشیخ حوسێنیبابەشیخ حوسێنی
27-07-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-07-2017
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن سازمانی خەبات
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 28 2017 10:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 1:41AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 1:41AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,448 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-07-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عومەر سەید عەلی
📂[ زۆرتر...]
📝 راگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە ئیعدامی زیندانیەکی سیاسی دیکەی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
راگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە ئیعدامی زیندانیەکی سیاسی دیکەی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

رۆژی یەکشەممە 24ی جۆزەردانی 1394، مەنسوری ئاروەند زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری مەهاباد لە پاش 4 ساڵ زیندانی لە سێدارە درا. ئەوە لە کاتێکدا بوو کە بە پێی حوکمی پێشووی بێداگاکانی رژیمی ئاخوندی حوکمی مەنسور ئاروەند بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرابۆوە، بەڵام رژیمی درندە و جینایەتکاری ئاخوندی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو لاوە کوردەی بەرێوەبرد.
بێگومان جینایەت و کوشتن و ئیعدام و دەیان تاوانی دیکە لە....


گووتار و بەرنامەی ئاخوندان،روداوێکی نوێ نییەو گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی کورد ماوەی 36 ساڵە لەگەڵ ئەو جۆرە هەلس و کەوت و سیاسەتانەی دەسەڵاتدارانی ئاخوندی رووبەروون. ئەوەی شایانی گووتنە پەردە هەڵدانەوە لەسەر سیمای راستەقینەی مۆرە بە ناو ئیسلاحخوازەکانی ناو سیستەمی ئاخوندییە کە دواهەمین سیمای بە ئیستلاح نەرمیان تا هەنووکە 1800 ئیعدامی لە کارنامەی دەوڵەتدارییەکەی تۆمار کردووەو سەرکوت و داپلۆسین و ئیعدامی لاوەکان لە کوردستان نەک کەمی نەکردووە بەڵکو زیاتر پەرەی گرتووە. ئومێدوار بوون بەو رەوتە دەسکردانە تەنیا، خۆ دڵخۆش کردنەو نەناسینی راستیەکان، چاوەروانی لەو سیستەمە بەهەموو پێکهاتەکانیەوە لەمەڕ کرانەوە و چاکسازیی خەیاڵەو هیچ کات نایەتە دی.
ئەو راستیەش نابێ لە بیر بکەین کە کردەوەی لەم چەشنە و بەرێوەبردنی ئەو جینایەتانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئاخوندی نە لە رەهەندیی هێزوەیە، بەڵکو ئەوە دەرخەری شکست و بەرەو رووخانی ئەو سیستەم و نیزامەیە. هەڵبەت قەیرانە یەک لەدوای یەک و شکستە مەزنەکانی ئاخوندان لە مەیدانەکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا بۆ هەموو تاکێک روون و ئاشکرایە و ئەمرۆ وێرای بێزراو بوونی ئەو نیزامە لە ئاستی جیهانی دا سیاسەت و هەڵس و کەوتەکانیشی ناتوانێ‌ ئاخوندان بەرەو دەربازبوون لە قەیرانەکانیان رێنوێنی بکات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی ئاروەند و خەڵکی کوردستان درود دەنێرێ‌ بۆ گیانی پاکی شەهید مەنسوری ئاروەند و درود بۆ گشت زیندانیە سیاسیە سەربەرزەکانی کوردستان دەنیرَێ‌ کە بە ئیرادەیێکی پۆڵایینەوە لەو مەیدانەش دا تەنگیان بە دەسەڵاتدارانی ئاخوندی هەڵچنیوە. ئومێد دەکەین بە یەکگرتووی و یەکانگیریی هێزە رزگاریخوازەکانی کوردستان و ئێران سێبەری نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندی بۆ هەمیشە لەسەر خەڵک نەمێنێ‌ و ئاشتی و دیموکراسی جێگیر بێ.
سامانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
25ی جۆزەردانی 1394
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن سازمانی خەبات
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 17 2015 10:03PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 17 2015 10:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,139 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
راگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە ئیعدامی زیندانیەکی سیاسی دیکەی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️مەنسوری ئاروەند
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەمین میرزا کەریم
📂[ زۆرتر...]
📕 سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران 1980-1987 | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران 1980-1987

لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسیە
ڕابەر سیوەیلی
ژیلوان هەڵەدنی
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن سازمانی خەبات
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 67% ✔️
67%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 1 2018 3:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 1 2018 4:09PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 1 2018 4:09PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 690 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.194 KB Jul 1 2018 3:45PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران 1980-1987

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
☂️ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان پرۆسەیێک بوو کە لەناو واقعیاتی کۆمەڵگای ئەو کاتی کوردستان و پێداویستیەکانی جەماوەر بیچمی گرت. هەڵبەت ئەو بیرۆکەیە، پێشتر لەحاستی ئێران دا هەبوو و لەسالانی پێشووتریش لە کوردستان کۆمەڵەی ژێکاف خاوەنی ئەو بیرۆکەیە بوو و تەنانەت شەخسی قازی محەمەد تا دواساتەکانی ژیانی هەروەک لەوەسیەتنامەکەی دا ئیشارەی پێدەکا لەسەر ئەو بیروباوەرە مایەوە. ئەگەر بگەرێنەوە ساڵەکانی سەرەتای سەرکەوتنی شۆرِشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر کاری رژیمی تازە بەدەسەلات گەیشتووی ئاخوندی دەبینین کە ئەو جەریانانەی حوزوریان هەبوو لەکوردستان چەپ و نیوە چەپ بوون و جەریانێک بە بیروباوەری راستی میانەرەو لە مەیدانی خەبات دا نەبوو. دیارە بەشێکی زۆر لەجەماوەری کوردستان تامەزرۆی ئازادی بوون و لەپێناویدا لەخەبات دابوون و کەمتر پرسیار لەبیروباوەر و بەرنامەی تەشکیلاتی حیزب و لایەنەکان دەکرا، بەلام حاشاهەڵنەگرە کە بەشێک لەجەماوەریش مەرجی بەشداریان لەخەبات و تێکۆشان ئەوە بوو کە ئەو تەشکیلاتەی کە کاری تێدا دەکەن، لەگەڵ بیروباوەرەکانیان بێتەوە.
بەرادوردی ئەو بەستێنە لەهەمان کاتدا کە هەل و مەرجی دەرکەوتنی سازمانێکی لەچەشنی سازمانی خەبات لەبار کردبوو، تا رادەیەکی زۆر زەروریەتی پێ بەخشیبوو. لەلایێکی دیکەوە مامۆستای هەرگیز نەمرمان کە هەر لەسەردەمی رژیمی سەلتەنەتیدا لەخەبات و تێکۆشان دژی ناعەدالەتیەکان و کۆتایی هێنان بەچەوسانەوەی گەلەکەی بوو و دەورێکی ئەساسی هەبوو لەرێکخستنی تەزاهوراتەکان لەشارەکانی کوردستان بە تێکرا لەدوای گەیشتنی خومەینی بەدەسەلات و بەتالان چوونی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێرانی لەلایەن رژیمی خومەینیەوە، لەسەنگەری بەرخودانی نەتەوەییدا مایەوە و گەرم و گورتر لەجاران بەشداری بزووتنەوە حەقخوازانەکەی خەڵکی کوردستان بوو. بۆ ماوەی 2 ساڵ لەدەفتەری مامۆستا درێژەی بە کاروچالاکی سیاسی دا و لەوماوەیەدا گەلێک حەماسەی قارەمانانەی لەچەشنی شەری جێژنی قوربان لە جادەی هەژدەدۆلان و ناوشاری بانە تۆمار کرد و هەروەها لە چوارچێوەی هەڵسوورانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نەتەوەیی سەردانی زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی کرد و بەووتارە حەماسیەکانی تەبلیغی کوردایەتی کرد و هانی خەڵکی دا بۆ تێوەگلانیان لەشۆرش و جولانەوە حەقخوازانەکەی. ماموستا سەیید جەلال خاوەن نفووز و پێگەیەکەی قایم لەبەشێک لەخاکی کوردستانی ئازیزمان بوو و توانیبووی لەوبەشەدا وەک رێبەرێکی کاریزماتیک هێژمۆنی پەیدا بکا. لەدوای ئەوەی ماموستا شێخ عیزەدین بە چەند هۆییک رایگەیاند، من هێزی چەکدارم نییە، ماموستا سەیید جەلال بۆ ئەوەی رێگە بگرێ لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە خەباتکارەی لەژێر فەرمانی خۆی دابوون و هەروەها وەدی هێنانی ئەو ئاواتەی کە خەڵکێکی زۆر چاوەروانی بوون و هەروەها وەدرۆخستنەوەی تەواوی پروپاگەندە نارەواکانی خومەینی لەچوارچێوەی ئەوەی کە خەڵکی کورد کافرن، لەپاش پرس ورِا بە زۆرێک لەکەسایەتیە نیشتمانپەروەر و ئایینەکانی کوردستان بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانێکی نەتەوەیی و ئیسلامیان خستە ناوچوارچێوەی عەمەلەوە و لەرۆژی 5ی خەرمانانی 1359 بەرێبەرایەتی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران پێکهات. سازمانی خەبات بە کار و هەڵسوورانی کۆڵنەدەرانە و شەونخوونی و چالاکی سیاسی و تەشکیلاتیە بەرفراوانەکانی توانی لەماوەێکی کەم دا پشتیوانی جەماوەری کوردستان و متمانەی بەشێک زۆر لە خەڵکی کوردستان وەدەست بێنی، بەتایبەت کە جەنابی ماموستا کەسایەتێەکی ئەوەندە خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵک بوو کە پرۆسەی ناوبانگ دەرکردنی سازمانی خەبات، زۆر بەخێرایی بەرەوپَش چوو. دەور و کاریگەری ئەزموون و تەدبیر و لێهاتوویی و زانایی و سەداقەت و خۆنەویستی و فیداکارییەکانی مامۆستای نەمرمان یەکجار جێگەی تێرامان و گرینگە. سازمانی خەبات لەسەر ئەوبیروباوەرەی لەسەری دامەزرابوو، سەنگەری خەبات و بەرخودانی لەدژی ستەمکاران و چەوسێنەرانی خەڵکی کورد گەرمتر داهێنا و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەیار بە ئیمان و باوەری قایم حەماسەی سەرسوورهێنەریان لە مەیدانی خەبات ی چەکداری خوڵقاند و لەمەیدانی سیاسیش لێدوان و هەڵوێست و سیاسەتەکانی سازمان ئەوەندەی دیکە دەسەلاتدارانی رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی تەنگەتاو کردبوو، هاتنە مەیدانی هێزێک کە بانگەوازی کوردایەتی و دینی بەیەکەوە دەکرد دەسەلاتی دڵگران و تورە کردبوو، چوونکە هەموو پیلانگێرییەکانی رژیم کە لەپشت پەردەی دین بۆ فریودانی خەڵک، بەرێوەدەچوون لەلایەن سازمانی خەبات بەرپرچدەدرایەوە و پووچەڵ دەکرایەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆڵنەدەرانە ئەسپی خەبات ی لنگ دا و بە کەمترین ئیمکاناتی و بوونی پیلان و فشارەکان تا ئێستا لەمەیدانی خۆراگری نەتەوەییدا درێژە بە ئەرکی خۆی دەدا. لەدوای کۆنگرەی سێهەمی سازمان (کۆنگرەی پێشکەوتن) هێندێک ئاڵوگۆری سەرەتای لەسیاسەت و بەرنامەکانی کە بە پێی هەڵسەنگاندنی واقعبینانە و سەردەمیانە و دروست وەدی هاتن، قەڵەمبازێکی زۆر مەزن بوو لە رەورەوەی پێش کەوتنی سازمان. کۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات نوقتەگۆرانێکی بنچینەیی بوو لە مێژوویی سازمانی خەبات دا و لەپاش خوێندنەوەێکی ورد و واقعبینانە و باوەر بە چەمکی نوێبوونەوە و سەردەمی بوون شۆرشێکی بەربەرین لەسازمانی خەباتدا پێکهات و پرۆسەی گەشەکردن و زەرورەتی مانەوەی سازمانی خەبات ی کوردستانی لە مەیدانی خەباتی خەڵکی کوردستانی ئێران نوێ کرایەوە. بە لەبەرچاوگرتنی فەرهەنگی باو لەناو حیزبەکانی کوردستانی ئێران چاوەرواننەکراوانە بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بە سکرتێری گشتی سازمان بە کۆی دەنگ هەڵبژێردرا و ئەو تابۆیە کە کەسێک بۆ ماوەێکی زۆر لەنووکی هەرمی تەشکیلات بمێنێتەوە شکێندرا و جەنابی مامۆستا سەیید جەلالیش لەدوای 17 ساڵ خزمەت بە گەلەکەی و سازمان لە پلەی سکرتێری و هەروەها زیاتر لە 40 ساڵیش تێکۆشان لەسەردەمی رژیمی شاهەنشاهیدا، بەوپەری دڵ فراوانیەوە، رێزی بۆ بریاری دەستەجەمعی و گشتی دانا و لەهەمان کاتدا وەک هەمیشلە دڵسۆز و رێنیشاندەر و پشت و پەنا بوو و بۆ ساتێکیش لە رێنوێنی و کار بۆ بەرەوپێش بردنی سازمان نەدەوێستایەوە.
لەبارێکی دیکەوە، سازمانی خەبات سەرەرای ئەوەی کە ئوسولە نەگۆرەکانی وەک خەبات لەپێناو گەیشتن بە مافەکانی کورد و باوەر بە رووخانی رژیم و رەدکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ رژیمی ئاخوندی وەک باوەرێک کە ئیستراتژی و تاکتیکی سازمانی لەسەر دادەرێژرێ، وەک خۆی مانەوە لەهەمانکاتدا بەشێوەیێکی دروست و بەپێی خوێندنەوەێکی لوژیکانە خەباتی سازمان لەسەر خەباتێکی نەتەوەیی بەتەواوی مانا بە پێی هەموو پێوانەکانی دیموکراسی و نەتەوەیی کۆکرایەوە. دەتوانم بڵێم ئەو بەرنامە و سیاسەتانەی سازمانی خەبات لەوپەری واقعبینیانە دارێژراوە و لەگەڵ هەل و مەرجی ئێستای کوردستانی ئێران هاوسەنگە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئێستا لەهەمان کاتدا کە داوای حکوومەتێکی دیموکراتێک و پارلەمانی دەکا، رێز بۆسەرجەم ئەدیان و کەمینە ئایینی و ئینتنیکیەکان دادەنێ و وەک رێزێک بۆ بیروباوەری زۆرینەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان، لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەروەک چۆن دەبێ کەڵک لەسەرجەم یاساکانی نێودەوڵەتی و جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و میساق و بەڵینامە نێودەوڵەتیەکان بۆ قانون دارشتن کەڵک وەرگیرێ، دەبێ ئاواش لە یاسای ئیسلامی کە لەحەقیقتیش دا زۆر قانون و رێنوێنی دروست و گونجاوی بۆ هەموو سەردەمەکانی ژیان پێیە، کەڵک وەرگیرێ. هەروەها سازمان خەبات لەسەر ئەو باوەرەیە کە مافی چارەنووس مافێکی مەشروعی خەڵکی کوردستانە و خەڵک سەربەستن لەدیاری کردنی چارنووسیان و لەهەمان کاتیشدا بە پێی هەڵسەنگاندنی هەل و مەرجی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی پێیشنیاری بۆ ئێستا داواکردنی مافەکانمان لەچوارچێوەی خودمختاریە. لەچوارچێوەی پێوەندییەکانی کوردستان و ئێرانیش سازمانی خەبات لەگەڵ ئەوەی هەمیشە باوەری بە هێزی لەبران نەهاتووی یەکێتی و هاوکاری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەبەرانبەر دژمنی خوێن خۆری ئاخوندی بووە و دەبێ، کاریشی بۆ کردووە و ئێستا بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ زۆربەی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئێران پێوەندییەکانی باش و گەرم و گور و دۆستانەیە. هەروەها سازمانی خەبات لەچوارچێوەی ئێرانیش ماوەی 16 ساڵە لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هاوپەیمانەتیەکی گەرم دایە و لەسەر ئەساسی دان نان بە مافی کورد و دژایەتی رژیم تا رووخان و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی لەئێران لەهاوکاری و دۆستایەتیدایە.
سازمانی خەبات یەکێک لەوهێزانەیە کە بە کردەوە سەڵماندویەتی باوەری بە مافی یەکسانی ژن و پیاو هەیە و سەرجەم ئەندامەکانیشی تەیارن بەو بیروباوەرە و سەرکردایەتی سازمان لەهەوڵی بەردەوامی رێکخستنی ئافرەتان لەناو ریزەکانی سازماندایە و هەر بەو نەفەسەش باوەری بە هێزی کۆتایی نەهاتووی لاوانی خەباتکار و بە هەست و بیروباوەر هەیە و هەموو ئیمکاناتێک بۆ پەروەردە و بارهێنان و ئامادەکردن بۆ داهاتوو و رێبەرایەتی دەخاتە بەردەستیان و تێکەڵ بە کاری سیاسی و دروست کردنی بریاری سیاسی و سازمانیان دەکا. سازمانی خەبات باوەری قووڵی بە ئازادی رادەربرِین و ئازادی نووسین و کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چەمکەکانی مودێرن و باوی ئەمرۆی جیهان هەیە هەڵبەت بەلەبەرچاو گرتنی هەل و مەرج و بارودۆخی ئێستای کوردستان.


🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (mahabadqela) سەبارەت بە (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) لە: 8-9-2010 17:20:56

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو🃏 رامیاری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 19 2009 4:45PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,971 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Jan 19 2009 4:45PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بابە شێخ حسێنی
📂[ زۆرتر...]
📝 ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لەسەر هێرشی مووشەکی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر بنکه و بارەگاکانی حدک و حدکا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لەسەر هێرشی مووشەکی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر بنکه و بارەگاکانی
📝 بەڵگەنامەکان

بەداخ و کە‌سەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ بەیانی 8ی سێپتامبری 2018 ناوەند و بنکەکانی دەفتەری سیاسی هەردوو لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران. بەداخەوە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر وپێشمەرگەی هەردوو لایەنەکە شەهید و برینداربوون.
ئێمە لە سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە وێڕای مەحکومکردنی توندی ئه و پەلامارە دژەئینسانیە، لە لایەن ڕێژیمی ئاخوندیەوە، داوا لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی شاری سەربەرزی کۆیە بەتایبەتی دەکەین کە بەهانایی برینداربوانەوە بێن. داوا لە هەموو ناوەند و ڕەهەندە سیاسیەکانی کوردستانی و جیهانی دەکەین کە لەهەمبەر ئه و پەلامارە دژە ئینسانیە بێدەنگ نەبن و ڕێژیمی ئاخوندی بەتونترین شێوە مەحکوم بکەن.
سازمانی خەباتی کوردستان وێڕای هاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکار و سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکرات لە هەمبەر شەهیدەکانی ئه و پەلامارە هیوایی چاکبونەوە و زوو چارەسەری بۆ بریندارەکان دەخوازێ و له و پەیوەندیەدا ئامادەیی خۆیی بۆ هەرجۆرە هاوکاریەک کە خزمەت بە کەمکردنەوەی زیانەکانی ئه و هێرشەبکا دەردەبڕێ.
دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
نیوەرۆی 8ی سێپتامبری 2018 بەرامبەر بە 17ی خەرمانانی 1397
08-09-201808-09-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-09-2018
🏟 پارت / لایەن سازمانی خەبات
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 8 2018 3:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 8 2018 4:11PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 8 2018 4:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 614 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لەسەر هێرشی مووشەکی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر بنکه و بارەگاکانی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-09-2018
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست221,369%61.65
هەورامی61,567%17.14
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,413%15.71
عربي9,612%2.67
کرمانجی - کوردیی باکوور4,695%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,195%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە226,307%63.02
👫 کەسایەتییەکان24,806%6.90
📕 پەڕتووکخانە21,622%6.02
🏰 شوێنەکان18,755%5.22
✌️ شەهیدان18,448%5.13
💬 پەند و ئیدیۆم11,055%3.07
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,130%2.82
🚼 ناوی کوردی4,852%1.35
📷 وێنە و پێناس4,844%1.34
📝 بەڵگەنامەکان4,843%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,684%1.30
📖 کورتەباس2,218%0.61
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,512%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ730%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە463%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان56%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان29%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە1%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری194,770%54.24
📩هاوڕێ باخەوان111,580%31.07
📩مانو بەرزنجی20,908%5.82
📩سەریاس ئەحمەد13,444%3.74
📩جوان عومەر ئەحمەد4,889%1.36
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.50
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.36

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,655 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574