بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2018نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
ئەنجام: 7 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 بزوتنەوەی‌ گۆڕان راگەیەندراوێکی‌ بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاوکردەوە: دەسەڵاتدارانی‌ هەرێم لەلایەک بە پاساوی‌ بێبنەما خۆیان لە چارەسەری‌ ریشەیی کێشەکان لەهەرێم و بەغدا دەدزنەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بزوتنەوەی‌ گۆڕان راگەیەندراوێکی‌ بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاوکردەوە: دەسەڵاتدارانی‌ هەرێم لەلایەک بە پاساوی‌ بێبنەما خۆیان لە چارەسەری‌ ریشەیی کێشەکان لەهەرێم و بەغدا دەدزنەوە


02-12-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-12-2016
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 2 2016 9:46PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 2 2016 9:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,211 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.187 KB Dec 2 2016 9:46PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بزوتنەوەی‌ گۆڕان راگەیەندراوێکی‌ بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاوکردەوە: دەسەڵاتدارانی‌ هەرێم لەلایەک بە پاساوی‌ بێبنەما خۆیان لە چارەسەری‌ ریشەیی کێشەکان لەهەرێم و بەغدا دەدزنەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-12-2016
📂[ زۆرتر...]
📝 بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە بارەی‌ پێکهێنانی‌ هێزی‌ چەکدارەوە راگەیەندراوێکی‌ بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە بارەی‌ پێکهێنانی‌ هێزی‌ چەکدارەوە راگەیەندراوێکی‌ بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان


بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بووە لە رۆژی دروستبونیەوە.
لە کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە کانونی یەکەمی (2013)، جەختمان لەم پەیامە کردەوەو بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، لە ناویاندا هێزی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکانمان کردە یەکێک لە پرەنسیپە بنچینەییەکانی بەرنامەی سیاسی گۆڕان.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەو راستییە دەکەینەوە کە نابێت هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی هێزی چەکداری هەبێت و نابێت هێزە چەکدارەکان لە ململانێی سیاسیدا بەکاربهێنرێن. بەڵکو دەبێت هەموو ئەو هێزانەی ئێستا، کە بەشێکیان سەر بە حزبە سیاسییەکانی کوردستانن، بکرێنە هێزی نیشتیمانی بێلایەن و تەنیا ئەرک و بەرپرسیارێتیان پاراستنی خاکی کوردستان و سەروسامان و کەرامەتی هاوڵاتیان بێت، نەک گوێڕایەڵی هیچ کەس و حیزب و لایەنێکی سیاسی. دەبێت خەباتی مەدەنی و سەروەری یاساو دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات مەنهەجی کاری سیاسی بێت لە هەرێمی کوردستان.
د. شۆڕش حاجی - وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
13-12-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-12-2015
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 13 2015 7:39PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 13 2015 7:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,709 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە بارەی‌ پێکهێنانی‌ هێزی‌ چەکدارەوە راگەیەندراوێکی‌ بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-12-2015
📂[ زۆرتر...]
📝 بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە سەر دۆخی‌ سیاسی عیراق و رووداوەکانی‌ نێو ئەنجومەنی‌ نوێنەران روونکردنەوەیەکی‌ بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە سەر دۆخی‌ سیاسی عیراق و رووداوەکانی‌ نێو ئەنجومەنی‌ نوێنەران روونکردنەوەیەکی‌ بڵاوکردەوە


رونکردنەوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ رای گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا تاڤگە ئەحمەد لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌و ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دوربخاتەوە لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
1. دەرچونی ناوبراو لە ئیجماعی کوردی‌و ئەجێندای بزوتنەوەی گۆڕان‌و فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
2. پابەند نەبونی بە ئەجێنداو هەڵوێستی فراکسیۆنەکەمان‌‌و بزوتنەوەی گۆڕان‌و بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی پەرلەمانتارە مانگرتووەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەژێر کاریگەری ئەجێندای لایەنێکی تر.
3. ئەگەرچی لە ماوەی پێشودا چەندین جار ناوبراو ئەگادار کراوەتەوە لەسەر سەرکێشی‌و دەرچونی لە هەڵوێست‌و ئەجێندای فراکسیۆن‌و بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام بێ سود بوو. ئێمە لە کاتێکدا داکۆکی لە رای ئازادو بۆچونی جیاواز دەکەین بەڵام ئەم حاڵەتە تا ئەو کاتە رێگەپێدراوە کە بۆچون‌و دیدە جیاوازەکان نەچنە خانەی دژایەتیکردنی هەڵوێستی نیشتیمانی‌و بەرژەوەندی نەتەوەیی‌یەوە.
هەر بۆیە رایدەگەیەنین کە لە دەرچونی ئەم رونکردنەوەوە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌‌و بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
16-04-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-04-2016
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 16 2016 6:24PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 16 2016 6:25PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,387 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.173 KB Apr 16 2016 6:24PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە سەر دۆخی‌ سیاسی عیراق و رووداوەکانی‌ نێو ئەنجومەنی‌ نوێنەران روونکردنەوەیەکی‌ بڵاوکردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-04-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️تاڤگە ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]
📝 بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی لەسەر دەستکاریکردنی ئەنجامی دەنگدانی سلێمانی‌ رونکردنەوەیەک بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاودەکەنەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی لەسەر دەستکاریکردنی
📝 بەڵگەنامەکان


روونکردنەوەیەک بۆ رای‌ گشتی‌ کوردستان
ئێمە وەک چوار لایەنی‌ بەشدار لە پرۆسەی‌ هەڵبژاردن لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌سلێمانی‌ هەر زوو هۆشداریمان دا بەوەی‌ کە لایەنێک دەیەوێت تەزویرێکی‌ رێکخراو بە چەند قۆناغێک و بە چەند شێوازێک ئەنجام بدات و مافێکی‌ سەرەتایی‌ هەموو دەنگدەرێک کە دەنگدانە پێشێل بکات، لە رۆژی‌ دەنگدانیشدا هەمان ئەو لایەنە تەزویرێکی‌ رێکخراوی‌ ئەنجامدا کە چەندین بەڵگەی‌ حاشاهەڵنەگرمان لەبەردەستدایە و سکاڵامان تۆمار کردوە.
پاش دەرکەوتنی‌ دەرەنجامی‌ سەرەتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن راگەیاندنی‌ حیزب و کەناڵەکانەوە، ئەو لایەنە کەوتە رێخۆشکردن بۆ رەتکردنەوە و ئاوەژووکردنەوەی‌ ئەو ئەنجامانە بەوەی‌ کە تەنها سەرچاوە بۆ راگەیاندنی‌ دەرەنجامەکان کۆمسیۆنە.
پاشان دەرەنجامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانمان لەلایەن ئۆفیسی‌ سلێمانی کۆمسیۆنەوە وەرگرت، کە تائێستا ئەنجامەکانی‌ نزیکەی‌ (100) وێستگەمان بەدەست نەگەیشتوە، ئەمە وێڕای‌ ئەوەی‌ کە چەند جار و لە رێگای‌ چەند کەناڵێکەوە داوای‌ ئەو ئەنجامانەمان لێکردون، بەڵام بێ‌ ئەنجام بووە.
هۆکارەکەشی‌ دەگێڕنەوە بۆئەوەی‌ گوایە بەدەستیان نەگەیشتوە، ئەمەش جێگای‌ گومانێکی‌ گەورەیە. چونکە وێنەی‌ دوەمی‌ فۆڕمی‌ ئەنجامەکان دەچێتە مەکتەبی‌ پارێزگای‌ کۆمسیۆن.
پاش بەراوردی‌ ئەنجامەکان دەرکەوت ئەنجامی‌ بریکارەکانمان لەگەڵ ئەنجامی‌ رەسمی‌ کۆمسیۆن تاڕادەیەک هاوتان، بەڵام لەلایەن لایەنێکی‌ سیاسیەوە بەشێوازێکی‌ بەرنامە بۆ داڕێژراو کاردەکرێت بۆ ئاوەژوکردنەوەی‌ ئەو ئەنجامە راستەقینە فەرمیەی‌ کە لە کۆمسیۆنەوە وەرمانگرتوە.
ناکرێت دەرەنجامی‌ راستی‌ دەنگی‌ خەڵک ساختەکاری‌ تێدا بکرێت بۆ رازیکردنی‌ تەنها یەک لایەن لە سلێمانیدا و لایەنەکانی‌ تر بێبەش بکرێن لە مافی‌ دەنگدەرەکانیان.
بۆیە ئێمە بەدەر لە دەرەنجامە فەرمییەکانی‌ کۆمسیۆن کە بە فۆڕمی‌ (902) گەیشتۆتە دەستمان بەهیچ دەرەنجامێکی‌ تر رازی نابین و رەتی‌ دەکەینەوە، ئۆباڵی‌ هەر پێشهاتێکیش دەخەینە ئەستۆی‌ بەرپرسی‌ ئۆفیسی‌ کۆمسیۆنی‌ سلێمانی‌ و لایەنی‌ ساختەکار.
ژوری‌ هەڵبژاردنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان - دەزگای‌ هەڵبژاردنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان - مەکتەبی‌ هەڵبژاردنی‌ یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ کوردستان - ناوەندی‌ هەڵبژاردنی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ کوردستان
16-05-2014

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-05-2014
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 16 2014 7:50PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 11 2017 3:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,161 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی لەسەر دەستکاریکردنی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-05-2014
📂[ زۆرتر...]
📝 دوای‌ ئەوەی‌ وەزیرەکانی‌ بزوتنەوەی‌ لەلایەن پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە ئاگادارکرانەوە نەچنە سەرکارەکانیان، بزوتنەوەی‌ گۆڕان راگەیندراوێک بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاودەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
دوای‌ ئەوەی‌ وەزیرەکانی‌ بزوتنەوەی‌ لەلایەن پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە ئاگادارکرانەوە نەچنە سەرکا
📝 بەڵگەنامەکان


لەهەوڵەکانی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بۆ پەکخستنی‌ دامودەزگا شەرعیەکانی‌ پەرلەمان و حکومەت و تێکدانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، ئێوارەی‌ ئەمڕۆ 11-10-2015، مەکتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ لەرێگای‌ نوێنەرەکانیان لە حکومەت و پەرلەمان، سەرۆکی‌ پەرلەمان و تیمی‌ وەزاری‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانیان ئاگادارکردۆتەوە لەوەی‌ نەچنەوە سەرکار و ئەکەکانیان و هەولێری‌ پایتەختی‌ هەرێمی‌ کوردستان جێبهێڵن، بەهۆیەوە کاروباری‌ پەرلەمان و حکومەت پەکبخەن.
ئێمە پێشتر خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستانمان لە هەڵە یەک لەدوای‌ یەکەکانی‌ پارتی‌ ئاگادارکردۆتەوە و ئێستاش ڕونیدەکەینەوە، پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان وەک حزبێکی‌ سیاسی‌ ئەم هەرێمی‌ کوردستانە، هیچ مافێکی‌ یاسایی‌ و سیاسی‌ نیە تەجاوزی‌ دەزگا قانونی‌ و شەرعیەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بکات و لەجیاتی‌ یاسا بەرکارەکان و پەیڕەوی‌ ناوخۆ لەهەرێمی‌ کوردستاندا بڕیاری‌ ناجۆر بەئارەزوی‌ تاقم و دەستەیەک بەسەر خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا بسەپێنبێت.
ئێمە ڕای‌ گشتی‌ میللەتەکەمان و دۆست و پشتیوانەکانمان لە عێراق و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان لەم سەرپێچیانە ئاگادار دەکەینەوە و پێیان دەڵێین مەکتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ بە چ مەنتقێکی‌ سیاسی‌ و یاسایی خۆیان دەخنە جێگای‌ دەزگا تەشریعی‌ و قەزائی‌ و تەنفیزییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان و لەجێگای‌ ئەوان بڕیار دەدەن.
بزوتنەوەی‌ گۆڕان
11-10-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-10-2015
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2015 8:33AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2015 8:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,284 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
دوای‌ ئەوەی‌ وەزیرەکانی‌ بزوتنەوەی‌ لەلایەن پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە ئاگادارکرانەوە نەچنە سەرکا
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-10-2015
📂[ زۆرتر...]
📝 راگەیاندراوی‌ هاوبەشی‌ لیژنەی‌ دانوستانکاری‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
راگەیاندراوی‌ هاوبەشی‌ لیژنەی‌ دانوستانکاری‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان


لەپێناو هێنانەدی‌ بەرژوەندییە باڵا‌کانی‌ گەلەکەمان و لە روانگەی‌ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتمانی‌ بۆ تێپەڕاندنی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ هەرێمی‌ کوردستان و هێنانەکایەی‌ قۆناغێکی‌ نوێی‌ حوکمڕانی‌ کە ئامانجی‌ یەکەم و سەرەکی‌؛ خزمەتی‌ هاوڵاتیان بێت بەبێ جیاوازی‌، لەسەر ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە ڕێککەوتین:

یەکەم: پێکهێنانی‌ حکومەتی‌ بنکەفراوان و یەکگرتو کە رەنگدانەوەی‌ ئیرادەی‌ دەنگدەران و تەواوی‌ خەڵکی‌ کوردستان و رێزگرتن لە دەرەنجامەکانی‌ هەڵبژاردن بێت.

دوەم: پێکهێنانی‌ لیژنەیەکی‌ هاوبەش لە سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی‌ کابینەی‌ هەشتەمی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ داڕشتنی‌ بەرنامەیەکی‌ هاوبەشی‌ حکومەت لەسەر بنەمای‌ چاکسازی‌ و چەسپاندنی‌ دامەزراوەیی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان.

سێیەم: کاراکردنی‌ رۆڵی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بە جۆرێک کە بتوانێت بە شێوەیەکی‌ سەربەخۆ ئەرکەکانی‌ لە یاسادانان و چاودێریکردن و بەدواداچونی‌ کارەکانی‌ حکومەتدا ئەنجام بدات.

چوارەم: چەسپاندنی‌ پرەنسیپی‌ (شەراکەت) لە دەسەڵاتی‌ سیاسیی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا کە سەرجەم هێزە بەشداربوەکانی‌ حکومەت، هاوبەشی‌ راستەقینە بن لە دەسەڵات و دروستکردن و جێبەجێکردنی‌ بڕیاردا.
لەم روانگەیەوە بزوتنەوەی‌ گۆڕان هاوبەش دەبێت لە:

أ‌- پۆستی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بۆ هاوبەشی‌ لە دەسەڵاتە سیادییەکاندا.
ب‌- هاوبەش دەبێت لە کابینەی‌ هەشتەمی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کورددستاندا بە وەرگرتنی‌ پۆستەکانی‌:

1- وەزیری‌ پێشمەر‌گە.
2- وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌.
3- وەزیری‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌.
4- وەزیری‌ ئەوقاف و کاروباری‌ ئاینی‌.
5- سەرۆکی‌ دەستەی‌ وەبەرهێنان.
6- هاوبەشی‌ لە دامودەزگاکانی‌ دیکەی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا کە دواتر دیاری‌ دەکرێن.

پێنجەم: هەردولا پشتگیریی‌ تەواوی‌ سەرخستنی‌ بەرنامەی‌ هاوبەشی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەکەن بە شێوەیەک کە زامنی‌ پاراستنی‌ ئازادیی‌ رادەربڕین و ئینتیمای‌ سیاسی‌ و چون بەرەو هەڵبژاردنێکی‌ شەفاف و دور لە هەر فشار و سزایەکی‌ سیاسی‌ بێت.
لەم روانگەیەوە هەفتەی‌ داهاتو کۆبونەوەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆکایەتی پەرلەمان.

پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان
17-04-2014
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سایتی سبەی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-04-2014
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2014 5:14PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 18 2017 8:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,417 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
راگەیاندراوی‌ هاوبەشی‌ لیژنەی‌ دانوستانکاری‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-04-2014
📂[ زۆرتر...]
📝 رونکردنەوەی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەبارەی‌ رووداوی‌ دەستگیرکردنی‌ چەند هەڵسوڕاوێکیەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
رونکردنەوەی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەبارەی‌ رووداوی‌ دەستگیرکردنی‌ چەند هەڵسوڕاوێکیەوە
📝 بەڵگەنامەکان


شەوی‌ رابردوو لە نزیک (ئەلبیسەکە)ی‌ سلێمانی‌ چەند هەڵسوڕاوێکی‌ گۆڕان کە چاودێری‌ هەڵبژاردنەکان بون و بەمەبەستی‌ چاودێریکردن و پاراستنی‌ دەنگی‌ دەنگدەران لەتەزویرو ساختەکاری‌ لە چوارچێوەی‌ یاساو رێنماییەکانی‌ کۆمسیۆنی‌ باڵا سەرقاڵی‌ چاودێری‌ کردنی‌ پرۆسەکە بوون. بەڵام لەلایەن هێزێکی‌ میلیشیاوە بەبێ‌ فەرمانی‌ دادوەر پەلاماری‌ هەڵسوڕاوانی‌ گۆڕان دەدەن‌و زۆر نامرۆییانە ئازارو ئەشکەنجە دەدرێن، دواتر لە ژێر فشارو زۆر لێکردندا ناچار بە دانپێدانانێکی‌ نایاسایی‌ و دوور لە هەموو پێودانگێکی‌ مرۆیی‌ و یاسایی‌ کران. میدیاکانی‌ یەکێتیش وەک هێزە میلیشیاکەی‌ مامەڵەیان لەگەڵ رووداوەکە کرد.

ئێمە جگە لەوەی‌ بە توندی‌ ئیدانەی‌ ئەو پێشێلکاری و بێ‌ حورمەتیە دەکەین، کە بەئەندامان و هەڵسوڕاوانمان کراوە، هەمو لایەک و رای‌ گشتیش لە پیلانێکی‌ ترسناکی‌ یەکێتی‌ دژ بەئیرادەی‌ دەنگدەران ئاگادار دەکەینەوە بۆ دووبارەکردنەوەی‌ سیناریۆکانی‌ رووداوی‌ ئەلبیسەکەی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ (21/9) کە لەلایەن هێزەکانی‌ دژە تیرۆرەوە هەوڵی‌ تەزویرو ساختەکاری‌ دراو دواتر لەلایەن چاودێرەکانی‌ گۆڕانەوە رێگریان لێکرا.

ئێستاو دوای‌ ئەوەی‌ کە ئەنجامە بەراییەکانی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ (30/4)دەریخست کە گۆڕان لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە پێشەنگداییەو براوەی‌ بێ‌ رکابەرەو زیاتر لە (95) هەزار دەنگی‌ لە یەکێتی‌ زیاترە. هەربۆیە یەکێتی‌ پەشۆکاوەو سەرباری‌ ساختەکارییە بەرچاوەکانی‌ نەیتوانی‌ دەنگی‌ پێویست بهێنێ‌. ئێستا دەستی‌ داوەتە دروستکردنی‌ سیناریۆی‌ بێ‌ بنەما بۆ نانەوەی‌ ئاژاوەو پشێوی‌ بۆ ئەوەی‌ لە تاریکیدا پرۆسەی‌ تەزویرو ساختەکاریەکانی‌ جێبەجێبکات.

بزوتنەوەی‌ گۆڕان دووپاتی‌ دەکاتەوە کە بەهۆی‌ بێ‌ لایەن نەبونی‌ بەرێوەبەری‌ کۆمسیۆنی‌ سلێمانی‌ و هەندێ‌ لەبەرپرسانی‌ هێزەکانی‌ ئاسایش و دژە تیرۆر ناچارە خۆی‌ بەرگری‌ لە دەنگی‌ دەنگدەرەکانی‌ بکات. تا دوا سنور داکۆکی‌ لەدەنگە پاک و بێ‌ غەشەکانی‌ دەکات. هاوکات بەتوندی‌ پرۆتستۆی‌ ئەو کارە دژە مرۆییانەی‌ هێزەکانی‌ سوات و دژە تیرۆر دەکەین. سەرجەم ئەوانەی‌ بەشداری‌ ئەو تاوانە بون ناوەکانیان لای‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان تۆمارەو رووبەڕووی‌ یاساو دادگا دەکرێنەوە، ئەمە جگەلەوەی‌ لەشارەکانی‌ کۆیەو چەند شوێنی‌ تر، هەمان ئەو هێزانە بەهەمان شێوە پەلاماری‌ دەنگدەرانیان داوەو سوکایەتییان بەدەیان کەسایەتی‌ ئەو شوێنانەکردوە، لەدوای‌ کۆتاییهاتنی‌ ئەنجامەکان، کۆی‌ ئەنجامدەرانی‌ هەموو ئەو کارانە رووبەرووی‌ دادگا دەکەینەوە.

ئێوەش جەماوەری‌ سەربەرزی‌ کوردستان. دەنگدەرانی‌ ورە بەرزی‌ گۆڕان. دڵنیا بن لە یەک دەنگی‌ ئێوە خۆش نابین و پاریزگارییان لێ‌ دەکەین. ئۆباڵی‌ هەر پێشهات و رووداوێک دەخەینە ئەستۆی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و هێزی‌ دژە تیرۆرەکەی‌ کەکارێکی‌ وایانکردووە هاوڵاتیان متمانەیان بەدەزگا ئەمنییەکان لاوازبوە، چونکە کراونەتە حزبی‌ و بەرگری‌ لەبەرژەوەندییەکانی‌ حزب و گروپێک دەکەن. هاوکات سەرلەبەری‌ ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کەبۆ هەڵسوڕاوانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان دروستکراون و هەندێکیان بەهۆی‌ ئەشکەنجەدانی‌ زۆرەوە لەشەوی‌ رابردوەوە لەنەخۆشخانەی‌ فریاکەوتن. لەژێر چاودێری‌ وردی‌ پزیشکیدان.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 64% ✔️
64%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
64%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2014 4:39PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2014 4:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,370 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
رونکردنەوەی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەبارەی‌ رووداوی‌ دەستگیرکردنی‌ چەند هەڵسوڕاوێکیەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,343 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574