ناو: عەلی
نازناو: عەلی وەندی
ناوی باوک: حوسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1940
رۆژی کۆچی دوایی: #31-03-2022#
$ژیاننامە$
من لە#کەلار# لەدایکبووم بە ئاوی ئەڵوەند پەروەردە بوومە و گەورە بوومە، بەخۆشەویستی ئاوی ئەڵوەند نازناوی عەلی وەندیم بۆخۆم هەڵبژارد.
هەر لەمناڵیمەوە خولیای گۆرانی گووتنم، کاتی گەنجیم بەرنامەیەک بوو لە بەغدا بۆ کاری هونەری بەژداری ئەو بەرنامەیەم کرد و هاتمەوە بۆ ماڵ وتم ئیستە خۆشیان دێ و دڵخۆش ئەبن بەداخەوە توڕەبونێک توڕەبوون هەرچی ئامێری میوزیکیم هەبوو شکاندیان و زۆر توڕەبوون و وتیان توو ئێمەت شەرمەزار کردوە و لە باپیرانمانەوە ئێمە گۆرانیبێژمان تیا نەبووە ئیتر منیش نەمتوانی بەردەوام بم و وازم لەکاری گۆرانی هێنا.
لە ناوەڕاستی ساڵانی 1960ەکان بە گۆرانی (ئەی هاوسێکەی بەر پەنجەرە) کە لە وێستگەی #کرماشان# تۆمار کراوە دەرکەوت، دواتر لە ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 لەنێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی ئەوکاتەی عێراق واژوو کرا، عەلی حوسێن بە کۆمەڵێک سرود و گۆرانی دەرکەوتەوە. بەدرێژایی ژیانی خزمەتی شۆڕش و هونەری کوردی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە.
لە 31-03-2022 هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی حوسێن وەندی لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,568
Donnez votre avis sur ce produit!