دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
سەرپەرشتیاری بردنە دەرەوەی منداڵ و ئافرەتانی ئێزدی بۆ ئەڵمانیا، ئاماژەبەوەدەکات تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1300 قوربانی دەستی داعش لە ئافرەت و منداڵی ئێزدی ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کراون.
د.میرزا دانایی سەرۆکی ڕێکخراوی پردی ئاسمانی ئەڵمانی عێراقی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە پاش داگیرکردنی قەزای شەنگال لە لایەن داعشەوە تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە هەزار و 300 قوربانی منداڵ و ئافرەتی دەستی داعش بردراونەتە وڵاتی ئەڵمانیا بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆیان.
ئه و سەرپەشتیارەی بردنە دەرەوەی منداڵ و ئافرەتانی ئێزدییە، ئەوەشدەخاتەڕوو، ئه و ئەفرەت و منداڵانەی بردراونەتە دەرەوە و داعش دەستگیریکردبوون و پاشان ڕزگاکراون، یاخود کەس و کارەکانیان تیرۆکراون پێوستیان به و خزمەتگوزاریانەیە.
وتیشی "لە ئێستادا پرۆگرامەکە کۆتایی هاتووه و توانیویانە لە ڕێگای نزیکەی 15 کاروانەوە قوربانییەکانیان بگەیەنە ئەڵمانیا و لە هەوڵیشداین لەگەڵ ئەڵمانیاو وڵاتانی تر دووبارە ژمارەیەکی تری قوربانی ڕەوانەی دەرەوە بکەن، چونکە لە ئێستا زیاتر لە 1 هەزار ئافرەتی تر ئێزدی پێویستیان بە چوونە دەرەوه و وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونی هەیە.
باسی لەوەشکرد، نادیە موراد و بنەماڵەکەی یەکێک بوون له و کەیسانەی کە لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە ڕەوانەی ئەڵمانیاکران.
- 06-12-2016
Cet objet a été écrit en langue (کوردیی ناوەڕاست), cliquez sur l’icône

pour l’ouvrir dans la langue originale !
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été consulté 14,019 fois
Écrivez votre commentaire à propos de cet article !