لە دوری 50 کیلۆمەتری باکوری ڕۆژئاوای سلێمانی و لە پشتی گوندی جاسەنە و لە دامێنی بەرزایی (نەبی ئاغا) ی زنجیرە شاخی (سارا) لە ناو بەندەنێکدا ئەم ئەشکەوتە هەڵکەوتوە کە درێژییەکەی (40) مەتر و پاناییەکەی (9) مەترە.لە سالی 1923 کاتێک ئینگلیز هەرەشە لە ئەزمونی
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/66529/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەشکەوتی جاسەنە، دەستپێکی ڕۆژنامەوانی شاخ=KTML_Style=width:10%;height:10%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/66529/0002.JPG=KTML_Photo_End=حکومەتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی شێخ مەحمود و دانیشتوانی سلێمانی دەکات بە بۆردومانکردنی شار.
شێخ و هاوەلەکانی بۆ پاراستنی گیانی دانیشتوانی شار، سلێمانی جێ دەهێڵن وروو دەکەنە جاسەنە و لە ئەشکەتەکەی پشتی گوندەکە جێگیر دەبن و لەوێوە شان بە شانی خەباتی چەکداری لە بری ڕۆژنامەی (بانگی کوردستان) کە زمانحاڵی حکومەتی کوردستان بوو.
لە ئەشکەوتی جاسەنە سێ ژمارەی (بانگی هەق) دەردەکات و لەو سێ ژمارەیە تەنها ژمارە (1. 3) لە بەردەست ماوە و ژمارە (2) ی دەوترێت دەست (ئەدمۆنز) حاکمی ئینگلیز کەوتوە.
لە کۆتاییدا شوینێکی وەک ئەم ئەشکەوتە کە خاوەنی ئەم مێژوە بێت و دیمەنێکی دلگیری وەهای هەیە کە دەکرێت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت گرنگی زیاتری پێ بدەن.
کاروان شێخ عوسمان
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône

pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 37,106
Donnez votre avis sur ce produit!